Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان

  
 
شاطر
 
  
وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان          Empty2011-02-04, 04:22
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان    






وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان

له‌

بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان


وه‌رگێرِانى

إدریس محمود



الحمد لله و الصلاة و السلام على رسول الله و على آله و صحبه و من والاه ... أما بعد :



له‌م نوسراوه‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و كارانه‌ ده‌خه‌ینه‌ رِوو كه‌ قورئان خوێنه‌كان ده‌یكه‌ن و زانایان به‌ بیدعه‌ى داده‌نێن له‌وانه‌ش :

1 . بیدعه‌ى ماچ كردنى قورئان (*):

ماچكردنى قورئان به‌ برِواى ئێمه‌ ده‌چێته‌ ژێر گشتێتى ئه‌و فه‌رموودانه‌وه‌ كه‌ ده‌رباره‌ى بیدعه‌ هاتوون ، له‌وانه‌ : پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رموێت : " إياكم و محدثات الأمور ، فإن كل محدثة بدعة ، و كل بدعة ضلالة " واته‌ : وریاى شته‌ تازه‌ داهێنراوه‌كان بن ، چونكه‌ هه‌موو شتێكى تازه‌ داهێنراو بیدعه‌یه‌ ، و هه‌موو بیدعه‌یه‌كیش گومرِاییه‌ . وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كى تردا : " و كل ضلالة في النار " واته‌ : وه‌ هه‌موو گومرِاییه‌كیش له‌ ئاگردایه‌ . زۆرێك له‌ خه‌ڵكى هه‌ڵوێستێكى تایبه‌تیان هه‌یه‌ سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ ، ده‌ڵێن : چى تیایه‌ ؟ ! ئه‌و ماچه‌ ته‌نها گه‌وره‌یى دانانه‌ بۆ قورئان ، به‌ڵام ئایا ئه‌م به‌ گه‌وره‌یى دانانه‌ شاراوه‌ بووه‌ له‌ لاى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و هاوه‌ڵان و شوێنكه‌وتوانیان ( تابعین ) و شوێنكه‌وتووى شوێنكه‌وتوان ( أتباع التابعین ) ؟ بێگومان وه‌ڵامه‌كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌ زانایانى پێشین وتوویانه‌ : ( لو كان خیرا لسبقونا إلیه ) ، واته‌ : ئه‌گه‌ر خێر بوایه‌ ئه‌وان پێشمان ده‌كه‌وتن و ده‌یانكرد . ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك ، له‌ لایه‌كى تریشه‌وه‌ : ئایا ئه‌ێڵ له‌ ماچكردنى شتێك رِێگه‌پێدراوه‌ ( دروسته‌ ) یان قه‌ده‌غه‌كراوه‌ ؟ ، لێره‌دا پێویسته‌ ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ بهێنینه‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو ( صحيح ) ى ( بخاری و مسلم ) دا هاتووه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى بیرخستنه‌وه‌یه‌ك بێت بۆ ئه‌وانه‌ى كه‌ ده‌یانه‌وێت بیربكه‌نه‌وه‌ ، وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت مسوڵمانانى ئه‌مرِۆ چه‌نده‌ دوورن له‌ پێشینه‌ چاكه‌كانیان ، و ئه‌و تێگه‌یشتنه‌ى كه‌ هه‌یان بووه‌ ، و ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ى دایان ده‌نا بۆ ئه‌و كێشانه‌ى كه‌ له‌ ژیانیاندا رِوویان ده‌دا ، ئه‌مه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌یه‌ : له‌ ( عابس ) ى كورِى ( ربیعه‌ ) وه‌ فه‌رمووى : ( عمر ) ى كورِى ( خطاب ) م بینى به‌رده‌كه‌ ـ واته‌ : به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌ى ـ ماچ ده‌كرد ، و ده‌یفه‌رموو : " إني لأعلم أنك حجر لا تضر و لا تنفع ، فلولا أني رأيت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقبلك ما قبلتك " ( صحيح الترغيب و الترهيب : 1 / 94 / 41 ) .

واته‌ : من دڵنیام له‌وه‌ى كه‌ تۆ به‌ردیت و زیان ناگه‌یه‌نیت و سوود نابه‌خشیت ، ئه‌گه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ نه‌بوایه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم بینیوه‌ ماچى كردوویت ، ماچم نه‌ده‌كردى . ئایا ماناى ئه‌م قسه‌یه‌ له‌ ئیمامى عومه‌ره‌وه‌ چیه‌ ؟ ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم نه‌بینیایه‌ ماچى ده‌كردى ، ئه‌وا ماچم نه‌ده‌كردى ، باشه‌ بۆچى ( عمر ) به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌ى ماچ كرد ، ئه‌و به‌رده‌ رِه‌شه‌ى كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌رباره‌ى فه‌رموویه‌تى : " الحجر الأسود من الجنة " ( صحيح الجامع : 3174 ) .

واته‌ : به‌رده‌ رِه‌شه‌كه‌ له‌ به‌ردى به‌هه‌شته‌ . ئایا ( عمر ) به‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌كه‌وه‌ ماچى به‌رده‌كه‌ى كرد كه‌ هه‌ڵقوڵاوى خودى خۆى بێت ؟ یان بۆ ئه‌وه‌ى وه‌كو ئه‌و كه‌سانه‌ بڵێت كه‌ قورئان ماچ ده‌كه‌ن و كاتێك پرسیاریان لێ ده‌كرێت بۆ وا ده‌كه‌ن ؟ ده‌ڵێن : ئه‌مه‌ وته‌ى خواى گه‌وره‌یه‌ و ماچى ده‌كه‌ین ؟! ئایا (عمر) ده‌ڵێت : ئه‌م به‌رده‌ به‌ردى ئه‌و به‌هه‌شته‌یه‌ كه‌ خواى گه‌وره‌ به‌ڵێنى داوه‌ بیدات به‌ له‌خواترسان بۆیه‌ منیش ماچى ده‌كه‌م ؟ و پێویستم به‌ فه‌رمووده‌یه‌كى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نیه‌ ، بۆ ئه‌وه‌ى رِێگه‌م بدات ماچى به‌رده‌كه‌ بكه‌م ؟ یان ( عمر ) ده‌یه‌وێ به‌و شێوه‌ و ( منطق ) ه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ باسه‌كه‌دا بكات كه‌ ئێمه‌ بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كه‌ین و ناومان ناوه‌ ( المنطق السلفي ) ؟ ، وه‌ ئه‌وه‌ش بریتى یه‌ له‌ دڵسۆزى ( إخلاص ) له‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و ئه‌وه‌شى شوێن رِێباز و سوننه‌ته‌كه‌ى ئه‌و بكه‌وێت تا رِۆژى قیامه‌ت ، هه‌ڵوێستى ئیمامى ( عمر ) بریتى بوو له‌ شوێنكه‌وتنى پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ، كه‌ فه‌رمووى : ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌رى خوام صلى الله عليه وسلم نه‌بینیایه‌ ماچى ده‌كردى ، ئه‌وا منیش ماچم نه‌ده‌كردى .كه‌واته‌ : ئه‌صل له‌م ماچكردنه‌ ـ واته‌ : ماچكردنى قورئان ـ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ سه‌ر سوننه‌تێكى رِابردوو برِۆین ـ كه‌ ئه‌ویش سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ صلى الله عليه وسلم ـ ، نه‌ك به‌ پێی بۆچوونى خۆمان حوكم بده‌ین به‌سه‌ر كاروباره‌كاندا و بڵێین : ئه‌مه‌ چاكه‌ ، یان ئه‌وه‌ چى تێدایه‌ ؟! له‌گه‌ڵمدا بیربكه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌ڵوێستى ( زید ) ى كورِى ( ثابت ) كه‌ چۆن بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ى كه‌ ( ابو بكر ) و (عمر ) بۆیان كرد سه‌باره‌ت به‌ كۆكردنه‌وه‌ى قورئان بۆ ئه‌وه‌ى بپارێزرێت له‌ فه‌وتان و له‌ناوچوون ، ( زید ) له‌ وه‌ڵامى پێشنیاره‌كه‌دا فه‌رمووى : چۆن شتێك ده‌كه‌ن كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌یكردووه‌ ؟ ! مسوڵمانانى ئه‌مرِۆ به‌رِه‌هایى ئه‌م تێگه‌یشتنه‌یان نیه‌ له‌ دیندا . ئه‌گه‌ر به‌و كه‌سه‌ى كه‌ قورئان ماچ ده‌كات بڵێیت : چۆن شتێك ده‌كه‌یت كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم نه‌یكردووه‌ ؟ ! ئه‌وا به‌ وه‌ڵام گه‌لێكى زۆر سه‌رسورِهێنه‌ره‌وه‌ رِووبه‌رِووت ده‌بێته‌وه‌ ، له‌و وه‌ڵامانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێ : برام ! ئه‌وه‌ چى تێدایه‌ ؟! ئه‌مه‌ گه‌وره‌یى دانانه‌ بۆ قورئان ! تۆش پێی بڵێ : برام ! ئه‌م قسه‌یه‌ به‌سه‌ر خۆتدا ده‌شكێته‌وه‌ ، ئایا پێغه‌مبه‌رى خوا قورئانى به‌ گه‌وره‌ دانه‌ناوه‌ ؟ گومانى تێدا نیه‌ كه‌ قورئانى به‌ گه‌وره‌ گرتووه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ماچى نه‌كردووه‌ . یان ده‌ڵێن : ئایا تۆ نكوڵیمان لێده‌كه‌یت قورئان ماچ بكه‌ین ! ئه‌وه‌ نیه‌ تۆ سوارى ئۆتۆمبیل ده‌بیت ، و به‌ فرِۆكه‌ش گه‌شت ده‌كه‌یت ، و ئه‌م شتانه‌ش بیدعه‌ن ؟! به‌و شێوه‌یه‌ وه‌ڵامیان ده‌ده‌ینه‌وه‌ كه‌ : ئه‌و بیدعه‌یه‌ى ئێمه‌ باسى لێوه‌ ده‌كه‌ین و پێغه‌مبه‌رى خوا به‌ گومرِایى داناوه‌ ئه‌و بیدعانه‌یه‌ كه‌ له‌ دیندا ده‌كرێن ، نه‌ك ئه‌وانه‌ى كه‌ له‌ شتى دونیاییدا ده‌كرێن ، به‌ڵام له‌ شتى دونیاییدا بیدعه‌ هه‌یه‌ درووسته‌ ، هه‌یه‌ قه‌ده‌غه‌كراوه‌ ، ئه‌مه‌ش شتێكى زانراوه‌ و پێویست به‌ نمونه‌ ناكات ، بۆیه‌ ئه‌وه‌ى كه‌ سوارى فرِۆكه‌ ده‌بێت بۆ گه‌شت كردن بۆ ماڵى خوا بۆ حه‌ج كردن ، گومانى تێدا نیه‌ كه‌ درووسته‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ سوارى فرِۆكه‌ ده‌بێت بۆگه‌شت كردن بۆ رِۆژئاوا ـ به‌ بێ عوزرێكى شه‌رعى ـ گومانى تێدا نیه‌ كه‌ ئه‌وه‌ سه‌رپێچیه‌ ، و به‌م شێوه‌یه‌ . به‌ڵام له‌و كارانه‌ى كه‌ عیباده‌تن ئه‌گه‌ر پرسیار بكه‌یت له‌ بكه‌ره‌كه‌ى : بۆچى ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌یت ؟ ده‌ڵێ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوا ! ده‌ڵێم : هیچ رِێگایه‌ك نیه‌ بۆ نزیك بوونه‌وه‌ له‌ خوا ( تبارك و تعالى ) ته‌نها ئه‌و رِێگایه‌ نه‌بێت كه‌ خواى گه‌وره‌ خۆى بۆى داناوین ، به‌لام ده‌مه‌وێ شتێك یاد بخه‌مه‌وه‌ ، ئه‌ویش به‌ برِواى من زۆر گرنگه‌ بۆ دامه‌زراندن و پشتگیر كردنى ئه‌م رِێسایه‌ : ( كل بدعة ضلالة ‌ ) ، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك هیچ بوارێك نیه‌ بۆ به‌ چاكزانینى عه‌قڵى ، هه‌ندێك له‌ پێشینان ده‌فه‌رموون : ( ما أحدثت بدعة إلا و أميتت سنة ‌ )

واته‌ : هیچ بیدعه‌یه‌ك داناهێنرێت ئیلا سوننه‌تێك ده‌مرێنێت . وه‌ من هه‌ست به‌م رِاستیه‌ ده‌كه‌م هه‌ست پێكردنى ده‌ست ، به‌ هۆى زۆر به‌دوادا گه‌رِانم بۆ شته‌ تازه‌ داهێنراوه‌كان ، وه‌ چۆن زۆر جار ئه‌و تازه‌ داهێنراوانه‌ ( مخالفة‌ ) ى ئه‌وشتانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خواوه‌ صلى الله عليه وسلم هاتوون ، خاوه‌ن زانست و فه‌زڵه‌كان ئه‌گه‌ر یه‌كێكیان قورئان هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ى تێیدا بخوێنێت ، نایانبینیت كه‌ ماچى بكه‌ن ، به‌ڵكو كرده‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌وه‌ى كه‌ له‌ ناویدایه‌ ، به‌ڵام خه‌ڵكى ساده‌ ( عوام ) ئه‌وانه‌ى كه‌ سۆزه‌كانیان رِێكخراو نیه‌ ، ده‌ڵێن : ئه‌ى ئه‌و ماچكردنه‌ چى تێدایه‌ ؟ ! و كرده‌وه‌ش ناكه‌ن به‌وه‌ى كه‌ له‌ ناویدایه‌ ! بۆیه‌ ده‌ڵێین : ( ما أحدثت بدعة إلا و أميتت سنة ‌ ) .



2 . كۆبوونه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ یه‌ك ده‌نگ :

كۆبوونه‌وه‌ له‌ سه‌ر خوێندنه‌وه‌ى قورئان به‌ یه‌ك ده‌نگ بیدعه‌یه‌ ، چونكه‌ نه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم و نه‌ هاوه‌ڵان نه‌یانكردووه‌ ، پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم فه‌رمانى به‌ ( ابن مسعود ) ده‌كرد كه‌ قورئانى به‌ سه‌ردا بخوێنێت و ده‌یفه‌رموو : "إني أحب أن أسمعه من غيري". واته‌ : پێم خۆشه‌ له‌ غه‌یرى خۆمه‌وه‌ بیبیستم ـ واته‌ : قورئان ـ .

3 . خه‌تم كردنى قورئان له‌ كه‌متر له‌ سێ رِۆژدا پێچه‌وانه‌ى سوننه‌تى پێغه‌مبه‌رى خوایه‌ صلى الله عليه وسلم .

4 . دوعاكردنى به‌كۆمه‌ڵ له‌ كاتى خه‌تمى قورئاندا .

5 . خوێندنى سوره‌تى [ لإيلاف قريش ] به‌و برِوایه‌ى كه‌ دڵنیایى و ( أمان ) ه‌ له‌ هه‌موو خراپه‌یه‌ك .

6 . كۆبوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و خوێندنى سوره‌تێكى قورئان به‌ یه‌ك ده‌نگ .

7 . له‌حن و ئاوازدانان بۆ قورئان ( الألحان في القرآن الكريم ) .

8 . وتنى (صدق الله العظيم ) له‌ دواى ته‌واوبوون له‌ قورئان خوێندن : چونكه‌ نه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم وه‌ نه‌ هاوه‌ڵان و نه‌ ( تابعین ) نه‌یانكردووه‌ .( إزالة الستار عن الجواب المختار ، الشيخ / ابن العثيمين : ص79 - 80 ) .

9 . خوێندنى قورئان له‌ سه‌ر گۆرِ : چونكه‌ نه‌ له‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلموه‌ نه‌ له‌ هاوه‌ڵانه‌وه‌ نه‌هاتووه‌ كه‌ شتى وایان كردبێت . ( فتاوى العقيدة لابن العثيمين : ص383 ) .

10 .خوێندنى ( فاتحة‌ ) له‌ سه‌ر مردوو یان له‌ سه‌ر گۆرِ : به‌ڵگه‌ى له‌ سه‌ر نه‌هاتووه‌ كه‌ پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم كردبێتى . ( فتاوى العقيدة لابن العثيمين : ص396 ) .

11 . قورئان خوێندنى رِۆژى هه‌ینى پێش ئه‌وه‌ى ئیمام بێته‌ سه‌ر مینبه‌ر . ( فتاوى اللجنة الدائمة : 2 / 502 ) .

12 . خوێندنى ( فاتحة ) له‌ دواى دوعا كردن یان پاش قورئان خوێندن .(فتاوى اللجنة الدائمة : 2 / 538 ) .

13 . خوێندنى ( فاتحة‌ ) له‌ پاش نوێژكردن به‌ تاك یان به‌ كۆمه‌ڵ . ( فتاوى اللجنة الدائمة : 2 / 539 ) .

14 .هه‌دیه‌كردنى خێر و پاداشتى سوره‌تى ( فاتحة‌ ) بۆ پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم یان بۆ مردوو ئه‌صڵى نیه‌ ، و شه‌رعى نیه‌ . ( فتاوى نور على الدرب – العقيدة - لشيخ ابن باز : ص89 – 90 ) .



و الحمد لله الذي بنعمته تتم الصالحات

و صلى الله وسلم على نبينا محمد وعلى آله و صحبه و سلم .




==========================

(*) بیدعه‌ى ژماره‌ یه‌ك تاوه‌كو ژماره‌ حه‌وت له‌ كتێبى ( قاموس البدع - شيخ مشهور و أحمد الشكوكاني ) وه‌رگیراوه‌ به‌ڵام به‌ وه‌رگێرِان و ده‌ستكارى كردنێكى ساده‌وه‌ .













 الموضوع الأصلي : وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان , وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان , وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان ,وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان ,وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان , وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ وریاكردنه‌وه‌ى موسڵمانان له‌بیدعه‌ى قورئان خوێنه‌كان ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة