Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.

  
 
شاطر
 
  
ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.  Empty2011-03-16, 14:59
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.    






Surprised
ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.
::::523:::
مامۆستا عبد اللطيف أحمد
. هەندێ كەس پێیان وایە ئیسلام پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى بە بەرماڵ و مزگەوتەوە هەیە!.
2. وە هەندێ كەسى تر لایان وایە كە ئیسلام دەوڵەتەو ئەگەر دەوڵەت بەتەواوى بەگوێرەى ئیسلام نەبوو ئەوە ئیسلامەتى نییە، جا لەبەر ئەوە هەوڵى گەورەیان دامەزراندنى حكومەتێكى ئیسلامیە وە لەم پێناوەدا كەوتونەتە ململانێیەكى توند لەگەڵ كاربەدەستان و هەوڵى لادانیان دەدەن، وە زۆربەى ئەم وەسیلانە دەگرنە بەر كە كاربەدەستەكان گرتویانەتە بەر بۆ حوكم ڕانی ئەگەرچى بێ شەرعیش بێت! وە بێ ئاگان لە بانگەوازى كردنى خەڵكى بۆ تەنها خوا پەرستى و شوێن كەوتنى سوننەت، وە وەك پێویست گرنگى نادەن بە بەهەشت و جەهەننەمى خەڵك، بەڵكو كێشەى گەورەیان كاربەدەستانە.
وە بە گوێرەى تەرازوى عەقڵ و شەرعیش هەردوو بۆچونەكەى پێشوو لە میانڕەوى و ڕاستە ڕێ لایان داوە بەرەو لاڕێیى كورت ڕەوى و زێدە ڕەوى. چونكە ئیسلام هەموو بوارەكانى ژیان -وەك كۆمەڵایەتى و ئابورى و ڕامیارى و بەڕێوەبردن- ڕێك دەخات،، وە ئیسلام تەنها بریتى نییە لە:
1. پەیوەندى نێوان خواو بەندە بەڵكو:
2. پەیوەندى مرۆڤ بە تاك و كۆمەڵیش ڕێك دەخات. وە ئەو پەیوەندیەش پێك هاتووە لەسەر بناغەى ڕاست گۆیی و دەست پاكى ئەمیندارى و دادپەروەرى وچاكەكارى وخێرخوازى و لێ بووردەیى و نەرم و نیانى وڕەوشتى جوان و بێ فێڵى.
3. وە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان و كاربەدەستانیش ڕێك دەخات بەو شێوەیەى كە بەرژەوەندى هەموو لایەكى تێدایە، دوور لە فیتنەو ئاشوب و ئاژاوە لە سەر بناغەى هاوكارى لەسەر چاكە.
4. وە پەیوەندی نێوان مرۆڤەكان وگیانلەبەرانى ترو بونەوەریشى بەگشتى تێدایە.
وە لەوەش زیاتر پەروەردگار فەرمویەتى: [ وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ] [الأنعام38] واتە: هیچ گیان لەبەرێك نیە كە بەسەر زەویدا دەڕوات و هیچ باڵندەیەكیش نیە كە دەفڕێت بە باڵەكانى لە ئاسمان ئیللا گەلانێكن وەكو ئێوە لەسەر یاساى خوا دەڕۆن، وە خواى گەورە لە كتێبەكەیدا هیچ لایەن و بوارێكى ژیانى ئیهمال نەكردووە، وە لەپاش مردنیش هەموو مرۆڤەكانیش وگیان لەبەرانیش كۆ دەكرێنەوە لاى خوا بۆ دادگاى دادپەروەرى.
وە نمونەى زۆرمان هەیە كە تیایدا دەردەكەوێت شەریعەتەكەى خواو سیاسەتى ئیسلام گونجاوە بۆ هەموو كات و شوێنێك، وە هۆى ڕاست بەڕێوەچونى ژیانى خەڵكییەو لە بەرژەوەندی تاك و كۆمەڵدایە، نەك یاسا دانراوە دژ بەیەكەكانی مرۆڤە دروست كراوەكان. وە دواى ئەم ڕوون كردنەوەیە پرسیارێك دێتە پێش، كە ئەمەیە:
[وەچەند نمونەیەك لەسەر ئەمە]
نمونەى یەكەم: (القصاص) واتە: سزادانی تاوەنبار بە وێنەی تاوانەكی خۆی، بەمەرجێك تاوانێكی بەدڕەوشتى نەبێت، بۆ نمونە كەكەسێكی بێتاوان بكوژێت بە ناحەق بە ئیختیاری خۆی، ئەوە لە شەریعەتى ئیسلامدا پێویستە بكوژرێتەوە وە ئەم تۆلە ستاندنەوە بەرژەوەندى زۆری تێدایەو هۆی بەردەوام بونی ژیانی خەڵكە لەچەند رووانگەیەكەوە: بۆ نمونە ئەگەر پیاوكوژ بزانێ دەكوژرێتەوەو تەنها بەبەندكردن ڕزگاری نابێت ئەوە وازدەهێنێت لە كوشتنی مرۆڤە بێتاوانەكان لەترسی كوشتنەوەى خۆی. كەواتە: دوو كەس ژیانیان دەست دەكەوێت بەهۆی یاسای تۆڵە (شريعة القصاص) یەكەمیان ئەو كەسەی كە خەریك بوو بكوژرێت، وە دوومیان ئەو كەسەی كەخەریك بوو بكوژێت.
وە زۆر جار دەبیستین لەبری كەسێك چەندان كەسی بێتاوان لە كەس وكاری بكوژ (قاتل) دەكوژرێن، وەئەوانیش جارێكی تر تۆلە دەكەنەوە بۆكوژراوە بێتاوانەكانیان وە بەمە فیتنەو كوشتارێكى زۆر پەیدا دەبێت بەهۆی پاپەند نەبون بە شەریعەتی تۆڵەى عادلانەی بێكەم و زیاد (القصاص) وە ئەگەر لە شەریعەتى خوا لامان نەدابا بۆ یاسای مرۆڤ لەم بارەیەوە، وە تۆڵەی عادلانەى لێكرابایەوە نەك بە (سجن كردن) وازی لێ هێندرابا ئەوە تەنها تاوان بار تۆڵەی لێ دەكرایەوەو ئەم هەموو كوشتارو فیتنەو ئاژاوەیەش دروست نەدەبوو. وە هەروەها لەبیریشمان نەچێت كە سجن كردنى پیاو كوژان گەورەترین زیانە لە كۆمەڵگا؛ چونكە بەندیخانە بۆتە قوتابخانەیەك بۆ فێربوونى جۆرەها شێوازی كوشتن كە پیاو كوژەكان بۆ یەكتری باس دەكەن و لەیەكتری فێرى دەبن ! كەواتە دەركەوت كە تۆڵە (القصاص) كوشتن ناهێڵێت، وە ژیانى خەڵك لە تۆڵە (القصاص) دایە، وەك پەروەردگار فەرمویەتى:{وَلَكُمْ فِي الْقِصَاصِ حَيَاةٌ }.
نمونەی دووم / (بڕینی دەستى دز) لە شەریعەتى خوادا پێویستە دز دەستى ببڕدرێت لەسەر دزینى شتێك كە نرخەكەى (30000) سی هەزار دیناری طه بع بێت. بەڵام یاسای داندراوى مرۆڤ دەڵێت: چۆن دەبێت دەستێك ببڕدرێت كەخوێنەكەى لە ئیسلامدا (500) مسقاڵ زێڕە، واتە كەسێك بە ناحق دەستی كەسێك ببڕێت دەبێت خوێنی بدات كە بریتیە لـە 500 مسقاڵ زێڕ، جا دەڵێن دەستێك كە ئاوا بە نرخ بێت لە ئیسلامدا چۆن دەبێ ببڕدرێت لە بری دزینی سى هەزار دینار؟!. وە لەم بارەیەوە شاعیرێكی نەفام وتویەتى:
(يد بِخَمسِ مئينَ عَسجَدٍ وُدِيَتْ ما بالها قُطِعَتْ في رُبع دينار ؟!)
واتە: چۆن دەستێك خوێنەكەی (500) مسقاڵ زێڕ بێت، دەبڕدرێت لە سەر دزینی روبعە دینارێكی زێر كە سى هەزار دیناری ئەمڕۆ دەكات !. لە وەڵامدا شاعیرێك فەرمویەتی:
صِيانةُ العُضْوِ أغلاها، وأرخصَها حِمايةُ المالِ فافْهَمْ حِكمةَ الباري
واتە: پارێزگاری كردن لە دەستەكە نرخەكەی گران كردووە، واتە بۆ ئەوەی كەس نەوێرێت دەست درێژی بكات بۆ بڕینى دەستی كەس، خوێنی دەست برینی بە ناحەق گران كراوە.
بەڵام هۆی بێ نرخی دەستی دز ئەوەیە كە ماڵی خەڵكی بپارێزرێت. واتە: مرۆڤی دز دەزانێت كە ئەگەر سی هەزار بدزێت كە چەند كەمە ئەوە دەستی دەبڕن، ئەو كاتە ناوێرێ كەمترین ماڵی خەڵك بدزێ.
بەڵام ئەگەر پێچەوانە كرابایەوە، واتە تاوەكو ماڵێكی زۆری نەدزیبا دەستی نەبرابا، بۆنمونە تاوەكو (500) مسقاڵ نەدزێت دەستى نەبڕێ ئەوە ماڵی خەڵك نەدەپارێزرا وە دزی زۆر دەبوو، چونكە دزەكان -بۆنمونە- (499) مسقاڵ دەدزن وە دەستیشیان نابڕدڕێت. كەواتە: ماڵی خەڵك دەدزرێت ودزی زۆردەبێت. كەواتە بۆئەوەی دزی نەمێنێت وكەس كەمترین ماڵی كەس نەدزێت ئەوە لەسەر (30،000) دەست دەبڕدرێت، وە بۆ ئەوەی دەستى پاك و ئەمینیش بپارێزرێت وەكەس دەست درێژی نەكاتە سەر، ئەوە خوێنەكەی گران كراوە.
وەهەروەها وەڵامێكی تری شاعیرە نەفامەكەش دراوەتەوە بەم دێرە شعرە:
عِزُّ الأمانةِ أغلاها، وأرخصها ذُلُّ الخِيانة، فافهم حكمة الباري
واتە: عیززەتى دەست پاكى و ئەمینی، نرخی خوێنی ئەو دەستەى گران كردووە. وە خیانەت و ناپاكی دەستەكەش بێ نرخی كردووە.
بەڵام ئەمرۆ چونكە شەرعی خوا بەتەواوى حوكمی پێ ناكرێ دەبینین دزی زۆر بووە، وە قوتابخانەى دزیش كە بەندیخانەكانن بەردەوام دزی مۆدێرن و شارەزا بەهەمو شێوازەكانی دزی تەخەرروج پێ دەكات، وە ئەگەر دزێك بێدەسەڵات بێت یان لێپرسراوێك دەستی ببڕێت لە پێش چاوی خەڵكی، ئەوە دەبێتە عیبڕەت و پەند بۆ هەمو ئەوانەی كە نیەتی دزییان هەیەو لێپرسراوێتى بەكاردەهێنن بۆ دزینی ماڵی گەل ومیللەت !.
وە ئەگەر هەمو ئەو پیاو كوژە خوێن ڕێژانەش بكوژنەوە كە بەناحەق خوێنی خەڵكی دەڕێژن، ئەوە كوشتن و ئاژاوە كەم دەبێتەوە.
بەڵام بەداخەوە وازهێنراوە لە شەرعی خوا، وە قانونی دژ بە شەرعی خوا نەیتوانی چارەسەرى تەواو دابین بكات، وەبەرهەمەكەشى ئەوەیە كە سەدان ڕێگرو چەتەو پیاو كوژ دەگیرێن و دواى ماوەیەك بەردەدرێن، بارودۆخى عێراق بەتایبەت باشورو ناوەڕاستی عێراق باشترین بەڵگەى ئەم ڕاستیەن.


*ئه م باس له بابه تی سیاسەت لە ئیسلامدا بریتی نییە لە ململانێ كردن لەگەڵ كاربەدەستان لە سەر كورسى حوكم و دەسەڵات له سایتی به هه شت و بۆسوده وه رگرتن ئیمه ش بڵاومان كردوه






 الموضوع الأصلي : ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 

  
ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.  Empty2011-10-17, 08:44
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.    







 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. , ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. , ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. ,ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. ,ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. , ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!.
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئایا ئیسلام دین ودەوڵەتە یان پەیوەندى بە دەوڵەتەوە نییەو تەنها پەیوەندى نێوان خواو بەندەكانیەتى؟!. ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة