Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو

  
 
شاطر
 
  
ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو Empty2011-11-01, 06:45
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو   






ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو 309870_219778701420846_100001661545758_545187_369542608_n


بێ
گومان ئاینى پیرۆزى ئیسلام هیچ شتێكى فه‌رز نه‌كردووه‌ یان قه‌ده‌غه‌
نه‌كردووه‌ ئه‌گه‌ر سوودێكى زۆرى به‌نده‌كانى تێدا نه‌بووبێ، یه‌كێك له‌و
قه‌ده‌غه‌ كراوانه‌ بریتى یه‌ له‌ خواردن ء به‌كارهێنانى گۆشتى به‌راز و
خواردنه‌وه‌ى خوێن ء ئاژه‌ڵى مرداره‌وه‌بوو، هه‌روه‌كو خواى په‌روه‌ردگار
ده‌فه‌رموێت:

(حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالدَّمُ
وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ بِهِ
وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ
وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلَّا مَا ذَكَّيْتُمْ وَمَا ذُبِحَ عَلَى
النُّصُبِ وَأَنْ تَسْتَقْسِمُوا بِالْأَزْلامِ ذَلِكُمْ فِسْقٌ الْيَوْمَ
يَئِسَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ دِينِكُمْ فَلا تَخْشَوْهُمْ وَاخْشَوْنِ
الْيَوْمَ أَكْمَلْتُ لَكُمْ دِينَكُمْ وَأَتْمَمْتُ عَلَيْكُمْ نِعْمَتِي
وَرَضِيتُ لَكُمُ الْأِسْلامَ دِيناً فَمَنِ اضْطُرَّ فِي مَخْمَصَةٍ
غَيْرَ مُتَجَانِفٍ لإِثْمٍ فَإِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَحِيمٌ) (المائدة:3).
هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت:

( قُلْ لا أَجِدُ فِي مَا أُوحِيَ إِلَيَّ مُحَرَّماً عَلَى طَاعِمٍ
يَطْعَمُهُ إِلَّا أَنْ يَكُونَ مَيْتَةً أَوْ دَماً مَسْفُوحاً أَوْ
لَحْمَ خِنْزِيرٍ فَإِنَّهُ رِجْسٌ أَوْ فِسْقاً أُهِلَّ لِغَيْرِ اللَّهِ
بِهِ فَمَنِ اضْطُرَّ غَيْرَ بَاغٍ وَلا عَادٍ فَإِنَّ رَبَّكَ غَفُورٌ
رَحِيمٌ) (الأنعام:145).

واته‌: له‌سه‌رتان حه‌رام كراوه‌ خواردنى
گۆشتى مرداره‌وه‌ بوو, و خوێن, ء گۆشتى به‌راز, و ئه‌و گیانداره‌ى كه‌
سه‌ر ده‌برِرِێت ء ناوى غه‌یرى خواى له‌سه‌ر ده‌برێت, و هى خنكاو, و
ئه‌وه‌ى كه‌ به‌لێدان یان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ یان به‌ لێدانى گیاندارێكى
تر, یان درِنده‌ په‌لامارى دابن, ء لێى خواردبن، مه‌گه‌ر سه‌رببرِێن
(به‌چه‌قۆدا بگه‌ن).
زانستى سه‌رده‌میش دووانه‌یه‌ (هاوكۆكه‌) له‌گه‌ڵ
ئیسلامدا، هه‌ربۆیه‌ش له‌ خزمه‌تى رِوونكردنه‌وه‌ى ئایه‌ته‌كانى قورئان ء
فه‌رمووده‌ پیرۆزه‌كاندایه‌, بۆ نموونه‌ لێره‌دا هه‌ندێك له‌ زیانه‌كانى
گۆشتى به‌رازى رِوونكردۆته‌وه‌ وه‌كو:

1- نه‌خۆشى مشه‌خۆرى (
طفيلي ): وه‌ك ئه‌و نه‌خۆشى یه‌ى كرمێك دروستى ده‌كات كه‌ پێى ده‌ڵێن كرمى
(لولپێچى), ئه‌وه‌ ترسناكترین جۆرى كرمه‌ بۆ مرۆڤ كه‌ له‌ناو گۆشتى
به‌رازدا هه‌یه‌ و ده‌بێته‌ هۆى ئازارێكى زۆر, یان وه‌ستانى هه‌ناسه‌ و له‌
كۆتاییدا له‌وانه‌یه‌ مرۆڤه‌كه‌ به‌ره‌و مه‌رگ ببات.

نه‌خۆشى
یه‌كى ترى گۆشتى به‌راز كرمێك دروستى ده‌كات كه‌ درێژیى یه‌كه‌ى ده‌گاته‌
(1 پێ) ئه‌م جۆره‌ش ده‌بێته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌ كۆئه‌ندامى هه‌رس ء
كه‌مكردنه‌وه‌ى خوێن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ده‌بێته‌ هۆى دروستكردنى نه‌خۆشی
له‌ مۆخى بخۆرى به‌رازدا یان له‌ جگه‌ر و سى یه‌كان ء درِكه‌ په‌تكدا, كه‌
ئه‌مانه‌ش له‌ زیانه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانن.

ئه‌م جۆره‌ كرمه‌
له‌ناو رِیخۆڵه‌ باریكه‌ى مرۆڤدا ده‌ژى بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك
ده‌مێنێته‌وه‌، به‌ش پارچه‌كانى له‌شى له‌ نزیكه‌ى هه‌زار پارچه‌ پێكدێت،
له‌دواییدا درێژییه‌كه‌ى ده‌گاته‌ (4-10م), به‌ته‌نها له‌ناو رِیخۆڵه‌ى
مرۆڤه‌ توشبووه‌كه‌دا ده‌ژى ء هێلكه‌كانیشى له‌گه‌ڵ پاشه‌رِۆى ئه‌و
مرۆڤه‌دا ده‌رده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌.

هه‌روه‌ها جۆرێكى تر له‌ كرم دروست ده‌كات كه‌ پێى ده‌ڵێن كرمى ئه‌سكارس، كه‌ ده‌بێته‌ هۆى هه‌وكردنى سى یه‌كانء گرتنى رِیخۆڵه‌كان.

جۆرێكى ترى كرمى نه‌خۆشی بریتى یه‌ له‌ كرمه‌كانى (ئه‌نگلوستۆماء
به‌لهارزیا– دوسانتریا) كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌بنه‌ هۆى خوێن به‌ربوون و كه‌م
خوێنىء هه‌ندێك نه‌خۆشى تر كه‌ ده‌بنه‌ مردنء له‌ناوچوونى مرۆڤه‌كه‌.

2) نه‌خۆشى به‌كتیری: وه‌ك نه‌خۆشى سیلى سی، كۆلێرا، باراتایفۆئید – گرانه‌تا, و حوماى ماڵتا.

3) نه‌خۆشى ڤایرۆسى: ده‌بێته‌ هۆى هه‌وكردنى مێشكء ماسولكه‌ى دڵ ء هه‌ڵامه‌ت (هه‌وكردنى ده‌مى مانگا).
4) نه‌خۆشى ترى میكرۆبى: وه‌كو میكرۆبى (تۆكسۆپلازماى جواندى) ئه‌م
میكرۆبه‌ش ده‌بێته‌ هۆى تا و له‌ش قورسى ء ئاوسانى سپڵ ء جگه‌ر و هه‌وكردنى
سییه‌كان, ء ماسولكه‌كانى دڵ, ء جگه‌ له‌مانه‌ش له‌ده‌ستدانى چاو و گوێ.

دكتۆر (لارسۆن) ده‌ڵێ: ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌ندێك دیارده‌ى ترى لێ
ده‌كه‌وێته‌وه‌ وه‌كو: روماتیزمی جومگه‌ ء دڵ ء گورچیله‌ ء ئازارى ئێسقان ء
نه‌خۆشى پێست، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه‌ كه‌ هێنده‌ باسء لێكۆڵینه‌وه‌
له‌سه‌ر خواردنى ئه‌م گیانداره‌ ده‌كرێت.
خواردنى ئه‌م گۆشته‌ ده‌بێته‌
هۆى دروستكردنى كرمى (شریتى)، كه‌ ئه‌م جۆره‌ له‌ناو رِیخۆڵه‌ باریكه‌ى
مرۆڤدا به‌هۆى بوونى چوار مه‌میله‌ له‌ سه‌رى دا ده‌ژى، كه‌ چوارده‌ورى به‌
خواردنى هه‌رسكراو دراوه‌ و به‌هۆى پێستى خۆیه‌وه‌ هه‌ڵى ده‌مژێ، به‌مه‌ش
ووزه‌ خۆراكى مرۆڤه‌كه‌ بۆخۆى ده‌بات، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا ئه‌م كرمه‌
ژه‌هر له‌ له‌شى ده‌رده‌چێ .
5) ئه‌نفلۆنزاى به‌راز: ئه‌م نه‌خۆشییه‌
به‌شێوه‌ى (په‌تا) بڵاوده‌بێته‌وه‌ ء ملیۆنه‌ها كه‌س تووش ده‌كات، و
ده‌بێته‌ هۆى هه‌ندێك ئاكامى ترسناك وه‌ك: هه‌وكردنى مێشك ء گه‌وره‌بوونى
دڵ ء پاشان له‌كارخستنى.

ترسناكترین په‌تا كه‌ تووشى جیهان بووبێت
له‌ سه‌ده‌ى بیسته‌مدا، ئه‌م نه‌خۆشییه‌ بووه‌ (ئه‌نفلۆنزاى به‌راز) كه‌
له‌ساڵى (1918)دا بوو نزیكه‌ى (20) ملیۆن كه‌سى كوشت، بۆیه‌ ئه‌مریكاش
له‌ساڵى(1977)دا له‌ ترسی ئه‌م نه‌خۆشییه‌ هه‌ستا به‌ پێدانى به‌رگرى له‌
دژى ئه‌م نه‌خۆشى یه‌ كوشنده‌یه‌ به‌هۆى كوتانه‌وه‌, ء بودجه‌ى (135)ملیۆن
دۆلارى له‌و پێناوه‌دا سه‌رف كرد.

6) برینى گه‌ده‌ (قرحه‌ المعدة
): ئه‌م نه‌خۆشییه‌ به‌هۆى كرمێكه‌وه‌ دروست ده‌بێت كه‌ له‌سه‌ره‌تادا
تووشى به‌راز خۆى ده‌بێت، كاتێك كه‌ گۆشته‌كه‌ى ده‌خورێت، ده‌گوێزرێته‌وه‌
بۆ مرۆڤه‌كه‌ به‌تایبه‌تتر بۆ منداڵان كه‌ ده‌بێته‌ هۆى سكچوون ء
هه‌وكردنى رێخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌.

جۆره‌ كرمێكى تر كه‌ له‌ سىدا
په‌یداده‌بێت، كه‌ ئه‌مه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ له‌سه‌ره‌تادا له‌سیى
به‌رازه‌كه‌وه‌ دروستده‌بێت, ء پاشان ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ بخۆره‌كه‌ى,
سه‌لمێنراوه‌ كه‌ رِۆنى به‌راز له‌ رِێژه‌یه‌كى زۆر له‌ ترشى رِۆنى ئاڵۆز
پێكهاتووه‌ وه‌كو (ترايطليسرين).
رِێژه‌ى كۆڵیسترۆڵ له‌م گۆشته‌دا
(15) ئه‌وه‌نده‌ى گۆشتى مانگایه‌. له‌ مه‌وسوعه‌یه‌كى پزیشكى ئه‌مه‌ریكى
دا ده‌ڵێت: له‌ هه‌موو (100) ره‌تڵێكدا (50%)ى چه‌ورى یه‌، له‌كاتێكدا
چه‌وری بزن 17% , و هی گوێزه‌كه‌ 5%, ئه‌م رِێژانه‌ش ئه‌گه‌ر له‌برِى
پێویست زیاتر بوو، ئه‌وا له‌ناو لووله‌كانى خوێندا ده‌نیشێت ، به‌تایبه‌تى
(خوێنبه‌ره‌كانى دڵ)، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا ده‌بێته‌ هۆى ره‌ق بوونى
لووله‌كانى خوێن ء به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن, ئه‌مه‌ش هۆكارێكى
سه‌ره‌كى یه‌ بۆ سنگه‌ كوژێ ( الذبحة القلبية) كه‌ زۆر له‌ ئه‌وروپادا
بڵاوه‌، و رِێژه‌كه‌ى پێنج قاتى تووشبووانه‌ له‌ ده‌وڵه‌ته‌
ئیسلامییه‌كاندا.

میكرۆبی (یارسینیا) كه‌ ته‌نها له‌ گۆشتى
به‌رازدا له‌ پله‌ى گه‌رمى (40)دا ده‌ژى, ئه‌م نه‌خۆشییه‌ تووشى زۆرێك له‌
ئه‌ورووپییه‌كان ده‌بێت، زۆرێك له‌وانه‌ى كه‌ تووشى نه‌خۆشیى برِبرِه‌ى
پشتء جومگه‌كانى بوون، هۆكاره‌كه‌ى ده‌گه‌رِێته‌وه‌ بۆ ئه‌م میكرۆبه‌,
له‌رِووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ گه‌وره‌ترین زیانى هه‌یه‌.
خوێن:

یه‌كێكى تر له‌ شته‌ حه‌رامكراوه‌كان بریتییه‌ له‌ خواردنء خواردنه‌وه‌ى
خوێن، كه‌ ئێستا له‌ ووڵاته‌ نائیسلامى یه‌كاندا كارێكى به‌ربڵاوه‌،
به‌ڵام ئیسلام زۆر به‌رِاشكاوانه‌ حه‌رامى ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (حرمت
عليكم الميتة والدم...).

زانستى سه‌رده‌میش رِوونى كردۆته‌وه‌
كه‌ خوێن له‌وه‌رِگایه‌كى باشی میكرۆبه‌، و میكرۆب زۆر به‌خێرایى تێیدا
گه‌شه‌ ده‌كات, و به‌هۆى ئه‌مه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى (یوریا)
ئه‌مه‌ش گورچیله‌ له‌كارده‌خات. پاشانیش به‌رزبوونه‌وه‌ى (ئامۆنیا)،
ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى له‌كاركه‌وتنى جگه‌ر.

به‌هۆى زۆر له‌خۆگرتنى میكرۆبه‌وه‌ زیان به‌ گه‌ده‌ و رِیخۆڵه‌كان ده‌گات, ء تووشى نه‌خۆشى ترسناكیان ده‌كات.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ له‌وه‌رِگایه‌كى به‌هێزه‌ بۆ میكرۆب، هیچ
مادده‌یه‌كى خۆراكیى تێدانى یه‌ و زۆر به‌زه‌حمه‌تیش هه‌رس ده‌بێت، یاخود
هه‌ر له‌گه‌ده‌یدا ده‌مێنێته‌وه‌ و به‌شێوه‌ى رِشانه‌وه‌ یان پاشه‌رِۆ
ده‌ریده‌داته‌ ده‌ره‌وه‌، ئه‌و هه‌نده‌ پرِۆتینه‌شى كه‌ له‌ خوێندا هه‌یه‌
ژه‌هراوى ده‌بێت ء بخۆره‌كه‌ى به‌ره‌و مه‌رگ ده‌بات.

هه‌رشتێك
زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێتء پیس بێت، ئه‌وا له‌ئیسلامدا حه‌رامكراوه‌،
په‌روه‌ردگارى زاناش به‌هه‌موو نهێنى یه‌كانى ده‌فه‌رموێت:

(وَيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَآئِثَ ) الأعراف/157.

مانا: (خواى گه‌وره‌ هه‌موو شتێكى پاك ء باشى بۆ حه‌لاڵ كردوون, ء هه‌موو شته‌ پیس ء خراپه‌كانیشى له‌سه‌ر حه‌رام كردوون).

جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ناو ئه‌و خوێنه‌دا هه‌زاران میكرۆب هه‌یه‌، هه‌ندێك
جار به‌هۆى ئه‌و چه‌قۆیه‌ى كه‌ پێى سه‌رده‌برِێت، یان ئه‌و شته‌ى كه‌
ده‌كرێته‌ ناوییه‌وه‌، میكرۆبى ترى تێده‌چێت هه‌موو میكرۆبێكیش له‌ماوه‌ى
نیوكاتژمێردا ده‌بێت به‌دوان، گه‌روا دابنێین(1000) هه‌زار میكرۆب له‌ناو
ئه‌و خوێنه‌دا هه‌بێت، له‌ماوه‌ى نیوكاتژمێردا ده‌بێت به‌ (2000) وه‌
له‌دواى كاتژمێرێك ده‌بێت به‌ (4000) وه‌دواى 2 كاتژمێر ده‌بێت به‌(8000)ء،
دواى سێ كاتژمێر ده‌گاته‌(64000) میكرۆب.

ئه‌ى ئه‌وانه‌ى كه‌
خوێنه‌كه‌ خۆى ده‌خۆنه‌وه‌، یاخود دواى كوڵاندنى كه‌ ده‌بێته‌ كڵۆ و
پارچه‌، ده‌بێت چه‌ند ئه‌و خوێنه‌ بمێنێته‌وه‌، ده‌بێت چه‌ند هه‌زار میكرۆب
تێیدا مه‌له‌ بكات, ء چى له‌ بخۆره‌كه‌ى بكات؟! پاكء بێگه‌ردى بۆ ئه‌و
خوایه‌ى كه‌ هه‌موو شتێكى زیانبه‌خشى حه‌رام كردووه‌.

حیكمه‌تى سه‌ربرِینى گیاندار ء ئاژه‌ڵ له‌ ئیسلامدا:
سه‌ربرِین له‌ ئیسلامدا ته‌نها یه‌ك رِێگاى دیاریكراوه‌، ئه‌ویش بریتییه‌ له‌:
برِینى دوو بۆرییه‌ سه‌ره‌كییه‌ى قورگى كه‌ لێیه‌وه‌ خوێنى له‌شى
گیانداره‌كه‌ ده‌رده‌چێت. به‌ڵام سه‌ربرِینى جگه‌ له‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێته‌
هۆى مانه‌وه‌ى خوێن له‌ده‌ماره‌كاندا، كاتێكیش كه‌ مرۆڤ ئه‌م گۆشته‌ى
خوارد، ترشه‌ڵۆكى ژه‌هراوى كه‌ تێكه‌ڵ به‌گۆشته‌كه‌ بووه‌ ده‌بێته‌ هۆى
زیانگه‌یاندن به‌مرۆڤه‌كه‌, و تووشى هه‌وكردن ء ئازارى جومگه‌كانى ده‌كات،
له‌به‌رئه‌وه‌ى ئه‌م ترشه‌ڵۆكه‌ (ترشه‌لۆكى میز) له‌ناو جومگه‌كاندا
ده‌نیشێت.

زانایان ده‌ڵێن: ئه‌و ئاژه‌ڵ و گیانداره‌ى كه‌
سه‌رنابرِرِێت و خوێن له‌له‌شیدا ده‌مێنێته‌وه‌، تێكه‌ڵ به‌هه‌موو خانه‌كان
ده‌بێت ء ئه‌و ترشه‌ڵۆكه‌ ده‌رده‌دات، كه‌ ده‌بێته‌ هۆى رِه‌ق بوون و
ووشك بوونه‌وه‌ى گۆشته‌كه‌ دواى (3) كاتژمێر، ئه‌و میكرۆبانه‌شى كه‌
تێیدان ده‌بنه‌ هۆى خراپكردنى ئه‌و خانه‌ گۆشتییانه‌ى كه‌ خوێنه‌كه‌ى تێدا
ماوه‌ته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ش ژه‌هراوى ده‌بێتء هه‌ڵده‌ئاوسێء بۆنێكى ناخۆش
په‌یدا ده‌بێت، بۆیه‌ خواى تاك وپاك له‌م ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌دا فه‌رموویه‌تى :

(حُرِّمَتْ عَلَيْكُمُ الْمَيْتَةُ وَالْدَّمُ وَلَحْمُ الْخِنْزِيرِ
وَمَا أُهِلَّ لِغَيْرِ اللّهِ بِهِ وَالْمُنْخَنِقَةُ وَالْمَوْقُوذَةُ
وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ إِلاَّ مَا
ذَكَّيْتُمْ ) الأعراف/120.

له‌ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌كه‌دا ده‌بینین هه‌رله‌و حه‌رامكراوانه‌ بریتى یه‌ له‌:
1) المنخنقه‌ (واته‌ خنكاو).

ئایا ده‌بێت ئه‌م جۆره‌یان زیان به‌مرۆڤ بگه‌یه‌نێت؟
له‌م دواییانه‌دا رِوونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیى رِاسته‌وخۆ هه‌یه‌
له‌ نێوان ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ى كه‌ ئاژه‌ڵ هه‌ڵیده‌گرێت, ء پاشان
ده‌خنكێنرێت له‌گه‌ڵ ته‌ندروستى مرۆڤدا، له‌به‌رئه‌وه‌ى دیوارى رِیخۆڵه‌
ئه‌ستووره‌ له‌ئاژه‌ڵدا وه‌كو به‌ربه‌ستێك وایه‌ و ناهێڵێت میكرۆب له‌
رِیخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌وه‌ بچێته‌ ناو له‌ش ء خوێنى ئاژه‌ڵه‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ش
له‌كاتێكدایه‌ تا له‌ژیاندا بێت، كاتێكیش كه‌ ده‌خنكێنرێت و به‌هێواشى گیان
له‌ده‌ستده‌دات، هێزى به‌رگرى له‌ناو رِیخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌دا هێدى هێدى
نامێنێتء میكرۆبه‌ زیان به‌خشه‌كان دیوارى رِیخۆڵه‌كه‌ ده‌برِێتء ده‌چێته‌
ناو خوێن و گۆشته‌كانى ده‌وروپشتى رِیخۆڵه‌كه‌وه‌.

ئه‌وكاته‌ش
خوێنه‌كه‌ هه‌موو ئه‌م میكرۆبانه‌ له‌گه‌ڵ سوورِى خوێندا ده‌گه‌یه‌نێت
به‌هه‌موو به‌ش ء پارچه‌كانى له‌شى ئاژه‌ڵه‌كه‌، له‌م ساته‌ وه‌خته‌شدا
میكرۆبه‌كان دیوارى مووله‌له‌كانى خوێن كون ده‌كه‌ن ء ده‌چنه‌ ناو هه‌موو
گۆشته‌كه‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌به‌رنه‌بوونى به‌رگریى دیواره‌كانى ئه‌م
موولولانه‌یه‌، ئه‌و كاته‌ش ده‌بنه‌ له‌وه‌رِگایه‌كى گه‌وره‌ بۆ هه‌موو
ئه‌م میكرۆبانه‌, هه‌مووئه‌م شتانه‌ ئه‌مرِۆ زانستى سه‌رده‌م جه‌ختى
له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاتێك ئاژه‌ڵێك بێ سه‌ربرِین رِۆحى ده‌رده‌چێت،
هه‌موو میكرۆبه‌كان له‌ له‌شیدا ده‌مێنێته‌وه‌, و زیان به‌ هه‌موو
خانه‌كانى ده‌گه‌یه‌نێت و ژه‌هراوى ده‌كات ء له‌شى سوور هه‌ڵده‌گه‌رِێت, ء
پاش ماوه‌یه‌ك سوورِى خوێنى ده‌وه‌ستێنێت ء ئه‌وكاته‌ش هیچ سوودێك جگه‌
له‌زیان له‌خواردنى ئه‌و گۆشته‌دا نابێتء ناتوانرێت خۆ له‌زیانه‌كانیشى
بپارێزرێت، چونكه‌ تێكه‌ڵ به‌هه‌موو خانه‌كان بووه‌.
(لارسۆن) كه‌
دكتۆرێكى دانیماركى یه‌ ده‌ڵێت: یاسا لاى ئێمه‌ وایه‌ كه‌ قه‌ده‌غه‌یه‌
خواردنى گۆشتى گیاندارێكى خنكاو، چونكه‌ ئه‌و گیانداره‌ ده‌بێته‌
مۆڵگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى میكرۆب، چونكه‌ هێزى به‌رگرى نامێنێت به‌تایبه‌تى له‌
دیواره‌كانى رِیخۆڵه‌ ئه‌ستوره‌دا، ئه‌وكاته‌ش میكرۆبه‌ زیانبه‌خشه‌كان
زۆر به‌ئاسانى ده‌چنه‌ ناو له‌شییه‌وه‌.
2) ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ى كه‌ ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ یان لێى ده‌درێت یاخود شه‌رِه‌ قۆچ ده‌كه‌ن ء شتیان به‌رده‌كه‌وێت:

((الْمَوْقُوذَةُ وَالْمُتَرَدِّيَةُ وَالنَّطِيحَةُ ):

ئه‌م سێ جۆره‌ش ده‌شوبهێن به‌جۆرى یه‌كه‌م، زیاد له‌وه‌ش لووله‌كانى خوێن
ده‌درِێن ء تێكه‌ڵ به‌خانه‌كانى گۆشت ده‌بن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆى كارلێكى
ژاراوى بوونى گیانداره‌كه‌، چونكه‌ میكرۆبه‌كان زۆر به‌خێرایى به‌له‌شیدا
بڵاوده‌بنه‌وه‌, له‌م كاته‌شدا هێزى به‌رگرى له‌شى گیانداره‌كه‌ش
نامێنێت, ء ده‌بێته‌ مۆڵگه‌یه‌ك بۆ میكرۆبه‌كان.
3) پاشماوه‌ى درِنده‌ (وَمَا أَكَلَ السَّبُعُ):

زانستى پزیشكى ده‌ڵێت: گیاندار و ئاژه‌ڵه‌كانى ووشكانى تووشى چه‌نده‌ها
نه‌خۆشى دێن كه‌ له‌ ده‌م ء لیكیاندا ده‌رده‌كه‌وێت، كاتێك كه‌
هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌رى ء بریندارى ده‌كه‌ن ئه‌م میكرۆبانه‌ له‌رِێگاى ده‌مء
لیكیانه‌وه‌، یاخود چنگیاننه‌وه‌ ده‌چێته‌ ناوله‌شى گیانداره‌كه‌وه‌ و جێى
ده‌هێڵێت, ء تێكه‌ڵ به‌خوێنء جه‌سته‌ى ده‌بێت.

هه‌ریه‌كێك له‌و
راوچى یانه‌ش كه‌ كه‌ڵبه‌ یان چنگى هه‌بێت خواردنیان حه‌رامه‌ و ئه‌وه‌ش
كه‌ ئه‌وان ده‌یگرن, وه‌كو ئیمامى عه‌بباس (رچی الله عنه) بۆماوه‌
ده‌گێرِێته‌وه‌ و ده‌فه‌رموێت: (نهى رسول الله(د.خ) عن كل ناب من السباع،
وعن كل ذي مخلب من الطير) رواه مسلم .
واته‌: (پێغه‌مبه‌ر(د.خ) نه‌هى كردووه‌ له‌خواردنى هه‌ر گیاندارێك كه‌ كه‌ڵبه‌ى هه‌بێتء هه‌موو باڵنده‌یه‌كیش كه‌ چنگى هه‌بێت).

هه‌ریه‌كه‌ له‌مانه‌ حه‌رامنء ئه‌وه‌ش كه‌ ئه‌مانه‌ ده‌یگرێت، مه‌گه‌ر
به‌و جیاكردنه‌وه‌ (إستپناء)ه‌ى كه‌ ده‌فه‌رموێت: (إِلاَّ مَا
ذَكَّيْتُمْ). واته‌: (هه‌موویان حه‌رامن مه‌گه‌ر سه‌رببرِێن ء به‌چه‌قۆدا
بگه‌ن).

به‌ومانایه‌ى پێش ئه‌وه‌ى رِۆحیان ده‌ربچێت، سه‌رببرِێن،
(كورد وته‌نه‌تى به‌چه‌قۆدا بگه‌ن). ئه‌وكاته‌ حه‌ڵاڵه‌، حیكمه‌تء نهێنى
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو میكرۆبه‌كان له‌رِێگاى ده‌رچوونى ئه‌و
خوێنه‌وه‌ دێنه‌ ده‌ره‌وه‌ و خاڵى و خاوێن ده‌بێته‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌،
به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێیدا مایه‌وه‌، ئه‌وا هه‌زاره‌ها میكرۆب بێ هیچ به‌رگرى
یه‌ك و رِێگرى یه‌ك له‌ له‌شى باڵنده‌ و ئاژه‌ڵه‌كه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌،
بگره‌ چه‌ند قاتیشى زیاده‌كات.

ئایا ئه‌مه‌ش رِێكه‌وتى كه‌رِ و
كاس حه‌رامى كرد؟ ئایا ئیسلام ئاینێكى دواكه‌وتوو و كۆنه‌په‌رست بوو؟ ئایا
هه‌مووى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى گیانء جه‌سته‌ء ته‌ندروستى مرۆڤ نییه‌؟
(فماذا بعد الحق إلا الظلال)؟!


ئه‌دیب نجم الدین قه‌ره‌داغى – زانكۆى صلاح الدین
كۆلیجى شه‌ریعه‌ و خوێندنى ئیسلامى / هه‌ولێر

سه‌رچاوه‌كان:
1) موسوعة الإعجاز العلمي ، يوسف الحاج أحمد, ل 648 – 663.
2) الموسوعة الذهبية في إعجاز القرآن الكريم والسنة النبوية، دكتور أحمد مصطفى متولي.
3) الإعجاز العلمي في الإسلام، محمد كامل عبدالصمد ، لا 257 – 163
4) حقائق العلم الحديث (بةرطى ثيَنجةم), عبد الرحمن العصافي، لا 15- 17


shnayeman






 الموضوع الأصلي : ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو , ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو , ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو ,ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو ,ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو , ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ ئیعجازی پزیشکی گۆشتى به‌راز و مرداره‌وه‌ بوو ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة