Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام !

  
 
شاطر
 
  
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام !  Empty2011-11-01, 07:40
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام !
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام !    






لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی
زانایانی ئیسلام !

نووسینى: ئه‌حمه‌د كاكه‌ مه‌حموود

بسم الله الرحمن
الرحیم
له‌ مێژه‌ هه‌وڵ ده‌درىَ – چ لێره‌و چ له‌وىَ- كه‌ دیینى ئیسلام و
زانایانى ئیسلام له‌گۆڕه‌پانى ژیان وه‌لانرێن و ڕێگه‌ى عه‌لمانیه‌ت بدرێته‌
به‌ر، وه‌به‌جۆره‌ها شێوه‌ له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ بانگێشه‌ى بۆ ده‌كرێت و
بۆته‌ جێگه‌ى مشت و مڕى ئیسلامیه‌كان و ئه‌وروپاى ئه‌و رۆژه‌و، هه‌ردوولاشیان
-ئیسلامییه‌كان و ئه‌وروپا- ده‌یان بابه‌ت و كتێب و نامیلكه‌یان له‌سه‌ر نووسیى،
ئه‌وروپا ده‌یانویست به‌دنیاى بسه‌لمێنن كه‌ هه‌رگیز دین و ده‌وڵه‌ت پێكه‌وه‌
نایانكرىَ و دژ به‌یه‌كن! ده‌یانویست -به‌تایبه‌تى- دینى ئیسلام زۆر زۆر بچوك و
كورت بكه‌نه‌وه‌، به‌ڕاده‌یه‌ك له‌ناو قوژبن و (زاویه‌)ى مزگه‌وته‌كاندا جێى
بكه‌نه‌وه‌و، كاروبارى هه‌ر ئه‌وه‌نده‌بىَ كه‌ په‌یوه‌ندى نێوان مرۆڤ و
(په‌روه‌ردگارى) پىَ توندوتۆڵ بكرێت، هه‌ر خه‌ریكى هه‌ندىَ (طقوس) و (رموز) و
نه‌شیدو سروودى ئایینى بێت، ئیتر -پاش ئه‌وه‌- نابىَ هه‌قى به‌ده‌ره‌وه‌ى
ده‌رگاى مزگه‌وتیشه‌وه‌ هه‌بێت، شیرازه‌ى كۆمه‌لێیه‌تى و پێكه‌وه‌نانى خێزان
و، نان په‌یداكردن و ئابوورى و ڕامیارى و، دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌لێت
به‌ده‌ست كىَ بێت چ كه‌سێك سه‌رۆكى ولێت بێت؟ كاروبارى ده‌ره‌وه‌و نێوخۆیى..
ئه‌مانه‌ گشت بنه‌ما به‌هاداره‌كانى تر، دین بۆى نیه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ فزه‌
بكاو ڕه‌خنه‌یه‌كیش بگرێت، چونكه‌ به‌بۆچوونى ئه‌وان ده‌بىَ دین هه‌ر له‌و
چوارچێوه‌یه‌دا زیندان بكرىَ و سه‌ر نه‌هێنێته‌ ده‌رو باسى ئه‌خلاق
نه‌كا!
به‌ڵىَ بانگێشه‌ى ئه‌و سه‌رده‌مه‌و لاسایى كردنه‌وه‌ى خۆیشمان ئێستا
زه‌مینه‌ سازیى بۆى له‌سه‌ر شاشه‌ى ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆو ڕۆژنامه‌كاندا، بگره‌
هه‌ندىَ جاریش وروژاندنى به‌هێنانى (مه‌لا)یه‌ك و فه‌توادانى بۆ شه‌رعیه‌ت و
دروستیى و پێكه‌وه‌ ژیانى (عه‌لمانیه‌ت) له‌گه‌ڵ ئیسلامدا، وه‌یان گوتنى:
عه‌لمانیه‌ت -به‌لاى ئه‌وه‌وه‌- پڕ به‌پڕ له‌خزمه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندى دینى
ئیسلامدایه‌! ده‌یانه‌وىَ كه‌مه‌ كه‌مه‌ ڕێگاى بۆ پاكژه‌ بكه‌ن و به‌یانی و دوو
به‌یانیش ڕاپرسى بۆ بكه‌ن له‌ناو جه‌ماوه‌رێكى چه‌واشه‌كراودا: ئاخۆ ئێوه‌
عه‌لمانیه‌تتان ده‌وىَ، یان ئیسلامییه‌ت، واته‌: جیاكردنه‌وه‌ى سوڵته‌و
ده‌سه‌لێت له‌دین و، داخستنى ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان له‌سه‌ر نوێژ خوێنه‌كان و
ئیمامه‌كه‌شیان و گه‌مارۆدانى له‌چوارچێوه‌ى مزگه‌وته‌كه‌دا! وه‌یان
به‌شێوه‌یه‌كى تر پێشنیازى ده‌كه‌ن و ده‌یوروژێنن و ده‌ڵێن: بڕۆ دیندارى خۆت
بكه‌و نوێژو ڕۆژو حه‌ج و ته‌نانه‌ت زه‌كات و.. بده‌، به‌لێم هه‌قت به‌سه‌ر
ده‌وڵه‌ته‌وه‌ نه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و كه‌ ڕىَ له‌نوێژى تۆ نه‌گرىَ، ئیتر تۆش چیت
ده‌وىَ له‌و..؟!
به‌ڵىَ.. ئه‌گه‌ر عه‌لمانیه‌ت ئاوا بۆ خۆى كوێخاى ولێت بێت و
به‌ئاره‌زووى خۆى گه‌زو پێوانه‌ بكاو ئه‌خلاق و مه‌خلاق نه‌مێنىَ و، مه‌شروبات
و عاره‌ق و قوماربازى لاموباح بىَ، نێرو مىَ، كچ و كوڕ پێكه‌وه‌ بژین و پێكه‌وه‌
بخوێنن و، هیچ فه‌رقیان نه‌بىَ و به‌مانا فراوانه‌كه‌ى (ئازادیى بىَ سنوور) ئازاد
بن، ده‌بىَ بۆچى ڕازى نه‌بىَ و مه‌منوونى ئه‌و نووسه‌رو مه‌لایانه‌ نه‌بىَ كه‌
پێیان وایه‌: (مه‌لا هه‌ر ده‌بىَ له‌په‌ناگایه‌كا، وه‌یان له‌مزگه‌وتێكدا)
هه‌ر خه‌ریكى وه‌عزو نه‌سیحه‌تى خۆى بێت له‌گه‌ڵ ڕیشسپى گه‌ڕه‌كدا،
بالاوه‌كانیش له‌هاوێنه‌ هه‌واره‌كان و مه‌یخانه‌كاندا مه‌ست و سه‌رخۆشبن!
ده‌بىَ ئامۆژگاریى مه‌لاى په‌ڕو باڵشكاو بۆ كوێخایه‌كى ئاوا چ كه‌ڵكێكى هه‌بىَ؟
وه‌یان كه‌ى ده‌نگى ده‌یگاتىَ تا پێى بڵىَ: ئه‌و ڕه‌فتارو كردارانه‌ حه‌رامن! خۆ
هه‌مووشمان ده‌زانین كاربه‌ده‌ستان و فه‌رماندارانى ئه‌مڕۆ وه‌ك خه‌لیفه‌
(مه‌نسوور) و (هاروونه‌ ڕه‌شید) نین، تا زانایه‌ك به‌رنه‌ لاى خۆیان و گوێى بۆ بگرن
و ئامۆژگارییان بكا..!!
عه‌لمانیه‌ت له‌ فه‌رهه‌نگى ئینگلیزیدا به‌ماناى دنیا
گه‌رایى هاتووه‌، وه‌یان ڕه‌چاوكردنى مادده‌، وه‌یان، مه‌به‌ست پێى بىَ
دینیه‌، یان مه‌به‌ست پێى دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ له‌ماناى خواپه‌رستى! هه‌ر
هه‌مان فه‌رهه‌نگ ده‌ڵىَ: (العلمانیه‌: هی النطریه‌ التى تقول: إن الاخلاق
والتعلیم یجب ڕن لا یكونا مبنیین على ڕسس دینیه‌)، وه‌ له‌ (دائره‌ المعارف
البریطانیه‌)دا هاتووه‌ ده‌ڵىَ: (العلمانیه‌: حركه‌ إجتماعیه‌، تهدف إلى نقل
الناس من العنایه‌ بالصخره‌ إلى العنایه‌ بالدار الدنیا فحسب).
هه‌ر هه‌مان
فه‌رهه‌نگ باسى (إلحاد) ده‌كاو ده‌ڵىَ: (إلحاد) دوو به‌شه‌: ئیلحادیى تیۆرى (نطرى)
ئیلحادیى (عه‌مه‌لیى)كرده‌یى، دیاره‌ ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ عه‌لمانیه‌ت
به‌به‌شێكى ئیلحادى عه‌مه‌لیى داده‌نێت. كه‌وابوو عه‌لمانیه‌ت: یه‌كێكه‌ له‌
مه‌زهه‌به‌ خوا نه‌ناسه‌كان و ئه‌وانه‌ى نكوڵى بوونى خواى گه‌وره‌ ده‌كه‌ن!
وه‌ ده‌یه‌وىَ جڵه‌وى دنیا له‌دین داماڵىَ و به‌ئاره‌زووى خۆى و بىَ سنوور
له‌بواره‌كانى سیاسه‌ت و ئیقتیێادو ئیجتیماع و ئه‌خلاق و یاسادا كار بكاو دوور
له‌ هه‌یمه‌نه‌ت و ده‌سه‌لێتى (دین) ببزوىَ! له‌ولایشه‌وه‌ (عه‌لمانیه‌ت) هیچ
په‌یوه‌ندییه‌كى به‌ (عیلم) و زانسته‌وه‌ نیه‌، وه‌ك هه‌ندىَ كه‌سى
چه‌واشه‌كراو ده‌ڵێن: گوایا مه‌به‌ست به‌ عه‌لمانیه‌ت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ڕێى
زانسته‌وه‌ هه‌نگاو بۆ ژیان و بزووتن هه‌ڵنرىَ و كاره‌كانمان هه‌موو له‌ڕووى
زانسته‌وه‌بىَ! كه‌وابوو كورترو باشتر هه‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌پێناسه‌ى
عه‌لمانیه‌تدا بگوترىَ: (العلمانیه‌: هی اللادینیه‌). عه‌لمانییه‌ت: دوو به‌شه‌:
هه‌ركامێكیان بگرى له‌وى دیكه‌یان ناشیرینترو خراپتره‌:
یه‌كه‌م:
عه‌لمانیه‌تى ئیلحادیى و بىَ دیینى، زاناكان ئه‌و بابه‌ته‌ به‌م شێوه‌یه‌
پێناسه‌ى ده‌كه‌ن كه‌: سه‌رجه‌م ئینكاریى و نكوڵى له‌دین و گشت (مه‌بادئ) و
(قییه‌م)ـه‌كانى دین ده‌كاو، به‌ر له‌هه‌موو شتێكیش حاشا له‌بوونى خواى
به‌دیهێنه‌رو دروستكه‌رو نه‌خشه‌گر ده‌كا، به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌ر كه‌سێك باسى
ئیمان و باوه‌ڕو ئه‌خلاقییات بكات، ئه‌و بىَ په‌رده‌ دژایه‌تى و ململانێى
له‌گه‌ڵ ده‌كا! ئه‌م جۆره‌ عه‌لمانیه�
dnoor






 الموضوع الأصلي : لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! , لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! , لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! ,لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! ,لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! , لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام !
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كه‌ له‌مه‌ڕ عه‌لمانیه‌ت و ده‌رخستنى کاردانەوەی واقیعی زانایانی ئیسلام ! ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة