Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله

  
 
شاطر
 
  
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Empty2011-03-22, 06:47
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو مشارك
الرتبه:
عضو مشارك
الصورة الرمزية
 
عبدالمجيدهه‌ريري

البيانات
عدد المساهمات : 39
تاريخ التسجيل : 02/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله   






[SIZE="5"]
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت
له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وێنه‌وه‌ی گۆی زه‌وییه‌وه‌، كه‌مانگه‌ده‌ستكرده‌كان گرتوویانه‌….

له‌ڕێگه‌ی زنجیره‌یه‌ك وێنه‌وه‌ی گۆی زه‌وییه‌وه‌، كه‌مانگه‌ده‌ستكرده‌كان گرتوویانه‌، به‌ تایبه‌ت بۆ ناوچه‌ی به‌ناویه‌كداچوونی شه‌ووڕۆژ، گه‌وره‌یی و جوانیی ئه‌م دیارده‌یه‌و وردیی سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی قورئان له‌وه‌صفكردنیاندا ڕاده‌مێنین.
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-dff6237613
بۆ چه‌ند سه‌ده‌یه‌كی دوورودرێژ خه‌ڵك له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، كه‌ زه‌وی ڕووویه‌كی ته‌خته‌، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر شێوه‌ گۆیی زه‌وی نه‌بوو.

به‌ڵام قورئانی پیرۆز له‌ ئایه‌تێكی پیرۆزدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌م ڕاستییه‌ گه‌ردونییه‌ كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌ ڕێگه‌ی وه‌صفكردنی دیارده‌ی شه‌ووڕۆژه‌وه‌، كه‌ له‌وێدا وشه‌ی (یكور)، واته‌ (ده‌خولێته‌وه‌ له‌گشت لایه‌كه‌وه)‌ی به‌كارهێناوه‌.

ئه‌گه‌ر ئه‌م دیارده‌یه‌ نه‌بووایه‌(دیارده‌ی ده‌ورانی شه‌ووڕۆژ) به‌ ده‌وری زه‌ویدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، به‌هۆی جوڵانی به‌رده‌وامی زه‌وییه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر بوونی خۆر نه‌بووایه‌، كه‌ ڕووناكیی پێویست بۆ ڕۆژ ئاماده‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر شێوه‌ گۆیی زه‌وی نه‌بوایه‌، ئه‌م كردانه‌ ڕوویاننه‌ده‌دا، پشتبه‌ست به‌م وێنانه‌ی خواره‌وه‌، چه‌ند ڕاستییه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت، سه‌رنج ڕاكێش ئه‌وه‌یه‌، كه‌ قورئان ئه‌م وێنانه‌ی بۆ گرتوین، وه‌ك ئه‌ه‌وه‌ی ده‌یبینین.

شه‌و له‌ ئاسماندا ده‌سوڕێته‌وه‌ (مه‌له‌ده‌كات)

شه‌ووڕۆژ به‌ هه‌مان خێرایی ده‌جوڵێنه‌وه‌ و به‌ ده‌روی زه‌ویدا مه‌له‌ده‌كه‌ن، له‌ ئه‌نجامی خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ده‌وری خۆیدا، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت: (وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ وَالشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) [الأنبياء: 33]
(( هه‌ر ئه‌و زاته‌یه‌، كه‌ شه‌وو ڕۆژ و خۆرو مانگی به‌دیهێناوه‌، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ خولگه‌یه‌كدا ده‌سوڕێنه‌وه‌))، له‌م گوزارشته‌ڕابمێنن (كُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) (هه‌ریه‌كه‌یان له‌ خولگه‌یه‌كدا ده‌سوڕێنه‌وه‌ یان مه‌له‌ده‌كه‌ن).

چۆن خۆر خولگه‌یه‌كی تایبه‌تی هه‌یه‌و تێیدا ده‌سوڕێته‌وه‌، هه‌روه‌ها مانگیش ، شه‌ووڕۆژ جوڵه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ڕێكخراویان هه‌یه‌، ئه‌م جوڵه‌یه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ گۆیی زه‌وی.

هه‌روه‌ها مانگ به‌ده‌وره‌ی زه‌ویدا ده‌خوڵیته‌وه‌ له‌ خولگه‌یه‌كی دیاریكراودا، زه‌ویش به‌ ده‌وری خۆردا له‌ خولگه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌خولێته‌وه‌، شه‌ویش به‌ ده‌وری زه‌ویدا ده‌ورو خول ده‌كات، و ده‌وری ڕۆژ ده‌گرێت، به‌م شێوه‌یه‌ خێرایی جوڵه‌ی شه‌و و ڕۆژ هه‌مان خێرایی جوڵه‌ی زه‌وییه‌ به‌ ده‌وری خۆیدا.

شه‌ووڕۆژ به‌ناویه‌كدا ده‌چن (تێهه‌ڵكێش ده‌بن):

شه‌وو ڕۆژ به‌ درێژایی بازنه‌یه‌ك، كه‌ ده‌وری زه‌وی داوه‌، به‌ناویه‌كداچوون، كه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌، كه‌ له‌ ڕوویه‌كیدا ڕۆژئاوابوون ڕووده‌دات، و له‌ رووه‌كه‌ی تریدا ڕۆژ هه‌ڵاتن ڕووده‌دات، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت (أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي إِلَى أَجَلٍ مُسَمًّى وَأَنَّ اللَّهَ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرٌ) [لقمان: 29].((ئایا سه‌رنجت نه‌داوه‌، كه‌ به‌ڕاستی خوا شه‌و تێهه‌ڵكێشی ڕۆژ ده‌كات و رۆژیش تێهه‌ڵكێشی شه‌و ده‌كات، خۆرو مانگی بۆملكه‌چ و ته‌رخانكردوون، هه‌ریه‌كه‌یان تا كاتێكی دیاریكراو له‌ سوڕانه‌وه‌یاندا به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ ڕاستی خوا به‌كارو كردده‌وه‌كانتان زۆر ئاگاداره‌)).
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-fe0161d47e
له‌م وێنه‌یه‌ ڕابمێنین، شه‌ووڕۆژ له‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی ده‌نوێنێت، تێبینی بكه‌ن، كه‌ هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان شه‌وو ڕۆژدا ئه‌و بازنه‌یه‌یه‌، گۆی زه‌وی داپۆشیوه‌ و ده‌وریداوه‌، ئه‌م بازنه‌یه‌ به‌هۆی خولانه‌وه‌ی زه‌وییه‌وه‌ ده‌جوڵێت، به‌جۆرێك ڕۆژ له‌ خاڵێكه‌وه‌ بۆ خاڵێكی تر ده‌گوێزرێته‌وه‌، هه‌تا زه‌وی له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌خولێته‌وه‌، ئه‌م كرده‌یه‌ش هه‌موو ڕۆژێك دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌.

شه‌و به‌شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی ده‌وری ڕۆژده‌دات

ناوچه‌ی به‌یه‌كداچوون نه‌ ڕێكه‌و نه‌تێكشكاوه‌، به‌ڵكو له‌ شێوه‌ی بازنه‌یه‌كدایه‌، كه‌ ده‌وری گۆی زه‌وی داوه‌، قورئانی پیرۆز گوزارشتی له‌م دیارده‌یه‌ كردووه‌ ، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت : (يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُسَمًّى أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ)الزمر:5

(( به‌شێوه‌ی كه‌وانه‌یی (بازنه‌یی) شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت، به‌ هه‌مان شێوه‌ی كه‌وانه‌یی ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌ودا ده‌هێنێت، ڕۆژو مانگیشی ڕامكردووه‌و ڕایهێناون‌و هه‌ریه‌كه‌یان له‌ چه‌رخ و خولدان تا كاتێكی ، ئاگاداربن ئه‌و خوایه‌ زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌….)) وشه‌ی (يُكَوِّرُ)واتا شه‌و ده‌چێته‌ ناو ڕۆژه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی بازنه‌یی، كه‌ له‌ گۆ ده‌چێت، ئه‌م ئایه‌ته‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر شێوه‌ گۆیی زه‌وی.
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-124711a9e3
شه‌و به‌ ئاراسته‌ی ڕۆژئاوا (چه‌پ) ده‌ڕوات و ده‌وری رۆژ ده‌دات له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ به‌ درێژایی ئه‌م بازنه‌یه‌، وا ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ پێشبڕكێی له‌گه‌ڵ ده‌كات‌و دوایده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌ لاكه‌ی دیكه‌ی وێنه‌كه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ رووده‌دات، به‌جۆرێك كه‌ ڕۆژ ده‌جوڵێت و هه‌وڵده‌دات دوای شه‌و بكه‌وێت، به‌ده‌وریدا ده‌خولێته‌وه‌ به‌ درێژایی هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان شه‌ووڕۆژ، ئه‌م كرده‌یه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ناوچه‌ی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان شه‌وو ڕۆژ:

ئه‌و ناوچه‌یه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته‌ ناوڕاستی شه‌وو رۆژه‌وه‌ له‌ وێنه‌كه‌دا وا ده‌رده‌كه‌وێتـ،، كه‌ هێلێكی به‌رزه‌ ڕووناكیی و تاریكیی له‌یه‌كجیاده‌كاته‌وه‌ وه‌ك ده‌یبیبین، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت :(وَكُلُوا وَاشْرَبُوا حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَكُمُ الْخَيْطُ الْأَبْيَضُ مِنَ الْخَيْطِ الْأَسْوَدِ مِنَ الْفَجْرِ) [البقرة: 187].((بخۆن و بخۆرنه‌وه‌ هه‌تا به‌ره‌به‌یان و سپێده‌تان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت، كه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌ دیاریده‌دات و تاریكیی شه‌و لاده‌بات))

ئه‌م ئایه‌ته‌ باس له‌ بوونی ناوچه‌یه‌كی جیاكه‌ره‌وه‌ له‌ نێوان شه‌وو ڕۆژدا ده‌كات، كه‌ كاتی به‌ره‌به‌یان (فه‌جر) له‌ نێوانیاندایه‌، له‌گه‌ڵ مندا له‌م وێنه‌ جوانه‌ی شه‌ووڕۆژ ڕابمێنن:
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-a432035972
ئه‌و ڕووه‌ی كه‌ له‌رده‌مماندایه‌ هێلێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان شه‌وو ڕۆژی تێدا ده‌بینین ، ئه‌م هێله‌ ده‌وری گۆی زه‌وی داوه‌، به‌هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌دا تێپه‌ڕده‌بێت، له‌م ناوچه‌یه‌دا كه‌ شه‌وو ڕۆژ به‌ناویه‌كداچوون سنورێكی به‌رز هه‌یه‌ ڕووناكیی و تاریكیی له‌یه‌كجیاده‌كاته‌وه‌.

جیاوازیی زۆری نێوان شه‌ووڕۆژ

زانایان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كۆكن، كه‌ جیاوازیی زۆر هه‌یه‌ له‌ نێوان ناوچه‌ی شه‌وو و ناوچه‌ی ڕۆژ له‌ سه‌ر ڕووی زه‌وی، جیاوازیی له‌ پله‌ی گه‌رما، له‌ چه‌ندییه‌تیی ئه‌و تیشكه‌ گه‌ردوونییه‌ی كه‌وتووته‌ سه‌ر هه‌ر یه‌كێكیان، جیاوازیی له‌ كارتێكردنی مانگ ( هه‌ڵكشان و داكشان)، جیاوازی له‌ شێوازی ژیانی زینده‌وه‌ره‌كان و ڕووه‌كه‌كان له‌هه‌ریه‌كێكیاندا، چه‌ندین جیاوازیی دیكه‌ كه‌ له‌ ژماردن نایه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م جیاوازییانه‌ نه‌بوونایه‌، ژیان له‌سه‌ر زه‌وی به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو، ڕووه‌كه‌كان گه‌شه‌ناكه‌ن ئه‌گه‌ر به‌دوایه‌كدا هاتنی شه‌وو ڕۆژ نه‌بێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر جیاوازیی شه‌وو ڕۆژ نه‌بووایه‌ ژیان له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ده‌ما.

قورئانی پیرۆز باسی له‌م دیارده‌ گرنگه‌ كردووه‌، كه‌ جیاوازیی زۆری نێوان ناوچه‌ی شه‌وو ناوچه‌ی رۆژه‌ له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (إِنَّ فِي خَلْقِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَاخْتِلَافِ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ لَآَيَاتٍ لِأُولِي الْأَلْبَابِ) [آل عمران: 190]. ((له‌ خه‌لقكردنی ئاسمانه‌كان و زه‌ویداو له‌ جیاوازیی شه‌وو ڕۆژدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ كه‌سانی ژیرو هۆشمه‌ند)).
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-69df314b0d
له‌به‌رئه‌وه‌، ئه‌م جیاوازییه‌ نیعمه‌تێكه‌ له‌ نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌ چێوه‌ی به‌رده‌وامیی ژیاندایه‌:

ئه‌گه‌ر بوونی شه‌وو ڕۆژ نه‌بوایه‌ له‌سه‌ر زه‌وی، ڕووه‌ك نه‌یده‌توانی گه‌شه‌بكات، له‌ بنچینه‌دا ژیان هه‌ر نه‌ده‌بوو!

شه‌و ڕۆژ داده‌پۆشێت

ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌یری زه‌وی ده‌كات تاریكییه‌ك ده‌بنێت، كه‌ له‌سه‌ر ڕووه‌كه‌ی ڕۆژی داپۆشیوه‌، به‌ڵكو زه‌وی به‌ته‌واویی به‌ تاركیی ده‌وردراوه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ يَطْلُبُهُ حَثِيثًا) [الأعراف: 54] ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خێرایی زه‌ویمان زیادكرد به‌ فلیمێكی ڤیدۆیی وێنه‌مان گرت ده‌بینین وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌، كه‌ شه‌و دوای ڕۆژ كه‌وتووه‌و ده‌یه‌وێت بیگرێت به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی پێشی بكه‌وێته‌وه‌!
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-b7d82a2b94
ئه‌و كه‌سه‌ی له‌ هه‌ساره‌ی زه‌وی ده‌چێته‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ ئاراسته‌ی ئاسمانی ده‌ره‌وه‌، یه‌كه‌م شت كه‌ تێبینی ده‌كات ، تاریكییه‌كی چڕه‌، كه‌ هه‌موو شتێكی داپۆشیوه‌ .

ڕۆژ چینێكی زۆر ته‌نكه‌

چینی ڕۆژ زۆر ته‌نك وناسكه‌ له‌ چینی پێست ده‌چێت، كه‌ له‌شی مرۆڤی داپۆشیوه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌روێت (وَآَيَةٌ لَهُمُ اللَّيْلُ نَسْلَخُ مِنْهُ النَّهَارَ فَإِذَا هُمْ مُظْلِمُونَ) [یس: 37]، ((هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌ونیشانه‌یه‌كی ئاشكرای تر بۆیان، شه‌وه‌، كه‌ پۆشاكی ڕووناكی ڕۆژی له‌به‌رداده‌مالێن، به‌و هۆیه‌وه‌ دنیایان لێ تاریك ده‌بێت))، له‌گه‌ڵ مندا له‌م وێنه‌یه‌ ڕابمێنن ، كه‌ ئه‌ستوریی چینی زه‌وی ده‌رده‌خات، كه‌ ئه‌و چینه‌یه‌ كه‌ لا ڕووناكه‌كه‌ی گۆی زه‌وی داپۆشیوه‌ به‌رزییه‌كه‌ی له‌ 100 كیلۆمه‌ر تێپه‌ڕناكات، له‌ كاتێكدا ناوچه‌ی زه‌وی 12500 كیلۆمه‌تره‌، واته‌ چینی ڕۆژ كه‌متر له‌ سه‌دا یه‌كی ناوچه‌ی زه‌وییه‌.
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-b5e66ec40d
له‌گه‌ڵ مندا له‌م چینه‌ زۆر ته‌نك و ناسكه‌ ڕابمێنن، كێ له‌ سه‌رده‌می دابه‌رزینی قورئاندا ئه‌وه‌ی ده‌زانی، كه‌ ڕۆژ به‌ داماڵین له‌زه‌وی داده‌ماڵرێت ، ئه‌مه‌ش به‌هۆی خوڵانه‌وه‌ی زه‌وییه‌وه‌؟!

شه‌وو ڕۆژ خزمه‌تگوزاریی بێبه‌رامبه‌ر پێشكه‌شده‌كه‌ن

زانایان باس له‌ سووده‌ زۆره‌كانی به‌دوایه‌كدا هاتنی شه‌ووڕۆژ ده‌كه‌ن، له‌ ڕووی چه‌سپاویی پله‌ی گه‌رمای سه‌رزه‌وی ، كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ بۆ ژیان گونجاوه‌، ڕوودانی شه‌وو ڕۆژ بۆ گه‌شه‌ی ڕووه‌ك پێویسته‌….. كه‌واته‌ شه‌وو ڕۆژ خزمه‌تگوزاریی بێبه‌رامبه‌رمان پێشكه‌شده‌كه‌ن، كه‌ له‌ ژماردن نایه‌ن. بۆیه‌ خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (وَسَخَّرَ لَكُمُ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ دَائِبَيْنِ وَسَخَّرَ لَكُمُ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ) [إبراهیم: 33]. ((خۆرو مانگی بۆ ڕامهێناون له‌ چه‌رح و خولدان، شه‌وو ڕۆژیشی بۆ خزمه‌تگوزاریی ئێوه‌ ڕامهێنا )) وشه‌ی (سَخَرَ)واتای كارێكی پێسپاردووه‌ بێ به‌رامبه‌ر(بێ كرێ) ، ئه‌مه‌شه‌، كه‌ خۆر ئه‌نجامی ده‌دات و كارێكی بێبه‌رامبه‌رمان پێشكه‌شده‌كات.
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Microkurd-7dd13047de
كه‌ له‌ به‌شه‌كانی دیكه‌ی گه‌ردوون وردده‌بینه‌وه‌، وه‌ك مانگ ، تێبینی ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ڕووی مانگ به‌دوایه‌كدا هاتنی شه‌وو ڕۆژ نییه‌، لایه‌كی تاریكی زۆر سارد ده‌بینین، لاكه‌ی دیكه‌ش ڕووناك و پله‌ی گه‌رمیی زۆر به‌رزه‌.

خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆیداو به‌ ده‌وری خۆردا به‌ شێوه‌یه‌كی ڕێكخراو ڕووده‌دات، پچوكترین كه‌لێن و ناته‌واویی نییه‌، كه‌ ببێته‌ هۆی تێكچوونی كات یان به‌دوایه‌كدا هاتنی شه‌ووڕۆژ، قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌كردووه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رموێت (وَلَا اللَّيْلُ سَابِقُ النَّهَارِ وَكُلٌّ فِي فَلَكٍ يَسْبَحُونَ) [یس: 40]. ((نه‌ شه‌ویش پێش ڕۆژ ده‌كه‌وێت، هه‌ر یه‌كه‌یان له‌ خولگه‌ی تایبه‌تی خۆیاندا مه‌له‌ده‌كه‌ن و به‌ ئاسانی ده‌سوڕێنه‌وه‌)).

له‌ كۆتایدا ده‌كرێت بڵێین : هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ی وه‌صفی شه‌ووڕۆژ ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌ زانستییه‌كانی ئه‌مرۆدا یه‌كده‌گرنه‌وه‌، هیچ دژایه‌تییه‌ك له‌ نێوان ئه‌وه‌ی قورئان باسی كردووه‌و ڕاستییه‌ زانستییه‌كاندا نییه‌، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ڕاستیيی په‌رتوكی خوداو ئیعجازه‌كانیه‌تی، به‌ تایبه‌ت ئه‌م ڕاستییانه‌، ته‌نها پێش چه‌ند ساڵیك ده‌ركه‌وتون، پاش داهێنانی مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان.
———————
نووسينى: عبد الدائم الكحيل

www.kaheel7.com/ur

سه‌رچاوه‌ : كۆمه‌ڵێك لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ پێگه‌ی (NASA) ه‌وه‌

HTTP:/WWW.KAHEEL7.COM/MODULES.PHP?NAME=NEWS&FILE=ARTICLE&SID=1255
[/SIZE]






 الموضوع الأصلي : قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: عبدالمجيدهه‌ريري




 

  
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله Empty2011-03-22, 07:26
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله   






ئافه‌رم كاك عبد المجید بابه تیكی و زۆر جوانت بڵاوكردوته
وه‌ هه‌ر بژیت ئه‌و ده‌ستانه‌ت خۆش بێت



به هیوای
به‌رده‌وامیت له‌م بابه‌ته‌ جوانانه‌ت به‌ هیوای ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامبیت له‌گه‌ڵمان ده ست په نجه ت خۆش







 الموضوع الأصلي : قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله , قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله , قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله ,قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله ,قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله , قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ قورئان وێنه‌ی شه‌وو ڕۆژ ده‌گرێت_سبحان الله ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة