مرۆڤ به سروشتی خۆی بانگهێشتی ئه‌وه ده‌كات باوه‌ڕی پێیه‌تی. گرنگترین كارێكیش لای مرۆڤی موسڵمان ئایین و بیروباوه‌ڕه‌كه‌یه‌تی. له‌به‌ر ئه‌وه خوا به پێویستی گه‌ڕاندووه له‌سه‌ر به‌نده‌كانی خۆی كه بانگه‌واز بكه‌ن بۆ ئایینه‌كه‌یان و بڵاوی بكه‌نه‌وه و كه‌مته‌رخه‌می تێدا نه‌كه‌ن.
گرفتی ئه‌مڕۆی بانگخوازن له‌وه‌دا نییه كه نه‌زانن بانگه‌واز كارێكی خوایییه و ئه‌ركه له‌سه‌ریان، به‌ڵكوو له چۆنێتی و شێوازی بانگهوازدایه. چۆن كه‌سانی تری جگه له خۆیان بانگهێشت بكه‌ن و فێری ئیسلامه‌تییان بكه‌ن، چ ڕێگا و ڕێبازێك بگرنه به‌ر له بانگه‌وازیاندا تا سه‌ركه‌وتوو و سه‌رفراز بن، چۆن و به چ شێوه‌یه‌ك بتوانن به‌سه‌ر قۆرت و ته‌نگه‌ڵانی ڕێگای دووری بانگه‌وازدا زاڵ بن و له نیوه‌ی ڕێگه بێ توێشوو نه‌مێننه‌وه و په‌كیان نه‌كه‌وێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ی مامۆستای به‌ڕێز دوكتور (سفر الحوالي) گه‌لێ خاڵی به‌هه‌ند و گرنگی له چۆنێتی و شێوازی بانگه‌واز له‌خۆ گرتووه كه به‌ڕاستی شایه‌نه به هه‌ر بانگخوازێكی ڕێگه‌ی خوا كه بیخوێنێته‌وه و به‌ته‌واوی له ژیان و هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌ی ڕۆژانه‌یدا به‌رجه‌سته‌ی بكات.
بانگه‌واز بۆ لای خوا ڕێگه‌ی پێغه‌مبه‌ران و چاكه‌خوازانه؛ باشترین وته و گوفتارێكه نزیكت بكاته‌وه له خوا (سبحانه وتعالی). به‌ڵام كۆمه‌ڵه ئاداب و ڕاگرێكی هه‌ن پێویسته پشتگوێ نه‌خرێن و بخرێنه پێش چاو، له‌وانه: موراعاتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو چین و توێژه‌كان هه‌ریه‌ك به‌پێی خۆی، جا ئه‌وه‌ی به‌ره‌و بانگه‌واز دێت و پێی خۆشه شێوازه‌كه‌ی جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پشتی تێ كردووه و وازی لێ هێناوه. هه‌روه‌ها ئه‌میش شێوازی جیاوازه له شێوازی یه‌كێك كه دژایه‌تی بانگه‌واز ده‌كات و له شه‌ڕ و ڕقهبهرایهتیدایه له‌گه‌ڵیدا.