Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!

  
 
شاطر
 
  
حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! Empty2011-04-08, 11:21
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!   






حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!




موسڵمانانی بەڕێز پێویستە بزانن كە خۆپیشاندان بێ‌ شەرعیەو خوا پێی ڕازی نیەو حەرامە لەبەر چەند هۆیەك:

هۆی یەكەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە بریتیە لەو هەموو زەرەرو
زیانەی كە لێی دەكەوێتەوە: وە چاك بزانن كە هەر سەرەتاكەی بە هێمنی و
لەسەرخۆیی دەست پێ‌ دەكات، بەڵام لەدواییدا سەر دەكێشێ‌ بۆ توندتیژی و
كوشتارو خوێن ڕێژی و كاول كاری و زیانی زۆری لێ‌ دەبێتەوە وەك:
(1) كوشتنی كەسانی بێ‌ تاوان كە ئەمەش
تاوانێكی زۆر گەورەیە وەك خوای گەورە فەرمویەتی: [وَمَنْ يَقْتُلْ
مُؤْمِنًا مُتَعَمِّدًا فَجَزَاؤُهُ جَهَنَّمُ خَالِدًا فِيهَا وَغَضِبَ
اللَّهُ عَلَيْهِ وَلَعَنَهُ وَأَعَدَّ لَهُ عَذَابًا عَظِيمًا] واتە:
هەركەسێ‌ بە ویستی خۆی موسوڵمانێك بكوژێت بە ناهەق ئەوە سزاكەی دۆزەخەو
بەردەوام تیایدا دەمێنێتەوە و غەزەب و توڕەیی خواشی لە سەرەو نەفرینیشی
لێكراوەو سزایەكی گەورەو قورسیشی بۆ ئامادەكراوە
وە پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم- فەرمویەتی:«لزوال الدنيا أهون على الله من قتل مسلم»صحيح أخرجه النسائي والترمذي.
واتە:نەمانی گشت دونیا ئاسانترە لای خوای پەروەردگار لە كوشتنی موسوڵمانێك!!
وە ئایا برای موسڵمان تۆ دڵنیایت كە لەكاتی ڕێپێوان و خۆپیشاندانی بەناو
هێمنانەدا دەستێكی دەرەكی یا ناوەكی لەخوا نەترسی هەل پەرست تەقینەوەیەك
ناكەن لەناوەڕاستی خەڵكەكەدا كە دەیان و سەدان كەس تیایدا بچن ؟!
ئایا ڕێ‌ لەم جۆرە شتانە دەگیرێت ؟! بێگومان نەخێر، كەوابوو نەخوێنی خۆتت
لێ‌ زیادبێت و لات هەرزان وسوك بێت، وە نەخوێنی خەڵكانی تریش.
ئایا نابینن خۆپیشاندانەكانی لیبیا چەند توندو تیژی و خوێن ڕیژی لێ‌ كەوتەوە!!
(2) تێكچوون و وێرانكردنی ماڵ و حاڵی خەڵكانێك وە لەدەست چوونی سەروەت و ماڵی خەڵكی، دزی و تاڵانی.
(3) لەدەست چوونی ئەمن و ئاسایش و ئاسودەیی و ئیستیقڕاڕ لە وڵات.
(4) ڕاوەستان و پەك كەوتنی دام و دەزگاكانی وڵات و دواكەوتن و بەزایەچوونی بەرژەوەندی خەڵكی.
(5) لاوازبوونی وڵات و گەل و بەفیڕۆچوونی سامانی گشتی دەوڵەت و دوا كەوتنی زیاتری وڵات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری.
كەوابوو خۆپیشاندانێك ئەم هەموو خراپانەی لێ‌ بكەوێتەوە و لێ‌ چاوەڕوان
بكرێت بێگومان حەرامە، چونكە هەرشتێ‌ زیان بەخش بێت بەتاك یان بەكۆمەڵ ئەوە
خوا حەرامی كردووە بەگشتی وەك لە حەدیسدا هاتووە (لاچرر و لاچرار).
• هۆی دووەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە
بریتیە لەوەی كە وەسیلەیەكی غەربیە نەك شەرعی واتە هەروەها لەم ڕوانگەیەەوە
خۆپیشاندان حەرامە چونكە لاسایی كردنەوەی غەربیەكانەو خۆچواندنە بەوان
پێغەمبەریشمان فەرمویەتی: ((ومن تشبه بقوم فهو منهم))واتە هەركەسێ‌ خۆی بە گەلێك بچوێنێ‌ ئەوە لەوانە.
• هۆی سێهەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە
بریتیە لەوەی كە دیاردەیەكی داهێنراوەو ئیزنی شەرعی لە سەر نیەو لە شەرعدا
گۆڕانكاری بەو شێوەیە نیە، وە پێغەمبەریشمان صلی الله علیه وسلم فەرمویەتی:
((من أحدث في أمرنا هذا ما ليس منه فهو ردٌّ)) ،
واتە هەركەسێ‌ شتێك لە دیندا دابهێنێت ئەوە لە ئێمە نیە، وە هەروەها
فەرمویەتی: ((من عمل عملاً ليس عليه أمرنا فهو رد))، واتە هەركەسێ‌
كردەوەیەك بكات فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەت دەكرێتەوەو لێی قەبوڵا
ناكرێت، وە بێگومان كەسانێكی دیندار كە بەداری خۆپیشاندان دەكەن بە كارێكی
باشی دەزانن و هەیانە وتویەتی ئەمە گەورەترین جیهادەو لە نوێژو ڕۆژوو گەورە
ترە!!
هۆی چوارەمی حەرامێتی ئەم خۆپیشاندانە تازانە بریتیە لەوەی كە خۆپیاندان
بە دەرچون لەسەر سەركردەی موسوڵمان حیساب دەكرێت، كە ئەمەش دیسان حەرامەو
تاوانە چونكە ئەگەر سەركردەی وڵات موسوڵمان بوو ئەوە دروست نیە شۆڕشی دژ
بكرێت و دەرچوونی لەسەر بكرێت بە بەڵگەی ئەم فەرمودانەی پێغەمبەر صلی الله
علیه وێ‌له وسلم:
قَالَ حُذَيْفَةُ بْنُ الْيَمَانِ قُلْتُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنَّا
كُنَّا بِشَرٍّ فَجَاءَ اللَّهُ بِخَيْرٍ فَنَحْنُ فِيهِ فَهَلْ مِنْ
وَرَاءِ هَذَا الْخَيْرِ شَرٌّ قَالَ نَعَمْ. قُلْتُ هَلْ وَرَاءَ ذَلِكَ
الشَّرِّ خَيْرٌ قَالَ «نَعَمْ». قُلْتُ فَهَلْ وَرَاءَ ذَلِكَ الْخَيْرِ
شَرٌّ قَالَ «نَعَمْ». قُلْتُ كَيْفَ؟
قَالَ: «يَكُونُ بَعْدِى أَئِمَّةٌ لاَ يَهْتَدُونَ بِهُدَاي وَلاَ يَسْتَنُّونَ بِسُنَّتِي وَسَيَقُومُ فِيهِمْ رِجَالٌ قُلُوبُهُمْ قُلُوبُ الشَّيَاطِينِ فِي جُثْمَانِ إِنْسٍ».
قَالَ: قُلْتُ: كَيْفَ أَصْنَعُ يَا رَسُولَ اللَّهِ إِنْ أَدْرَكْتُ ذَلِكَ؟
قَالَ: «تَسْمَعُ وَتُطِيعُ لِلأَمِيرِ وَإِنْ ضُرِبَ ظَهْرُكَ وَأُخِذَ مَالُكَ فَاسْمَعْ وَأَطِعْ». رواه مسلم (2) ) عن عدي بن حاتم قال: " قلنا يا رسول الله لا نسألك عن طاعة من اتقى ولكن من فعل وفعل فذكر الشر فقال : اتقوا الله واسمعوا وأطيعوا " السنة لابن أبي عاصم وصححه الألباني
(3) « إِنَّهَا سَتَكُونُ بَعْدِى أَثَرَةٌ وَأُمُورٌ تُنْكِرُونَهَا
». قَالُوا يَا رَسُولَ اللَّهِ كَيْفَ تَأْمُرُ مَنْ أَدْرَكَ مِنَّا
ذَلِكَ قَالَ « تُؤَدُّونَ الْحَقَّ الَّذِى عَلَيْكُمْ وَتَسْأَلُونَ اللَّهَ الَّذِى لَكُمْ ». رواه البخاري و مسلم
(4) وفي رواية أن النبي صلى الله عليه وسلم قال : " إِنَّكُمْ سَتَلْقَوْنَ بَعْدِى أَثَرَةً فَاصْبِرُوا حَتَّى تَلْقَوْنِي عَلَى الْحَوْضِ ".رواه البخاري و مسلم
(5) ((عن عُبَادَةَ بْنِ الصَّامِتِ قَالَ : دَعَانَا رَسُولُ
اللَّهِ -صلى الله عليه وسلم- فَبَايَعْنَاهُ فَكَانَ فِيمَا أَخَذَ
عَلَيْنَا أَنْ بَايَعَنَا عَلَى السَّمْعِ وَالطَّاعَةِ فِى مَنْشَطِنَا
وَمَكْرَهِنَا وَعُسْرِنَا وَيُسْرِنَا وَأَثَرَةٍ عَلَيْنَا وَأَنْ لاَ
نُنَازِعَ الأَمْرَ أَهْلَهُ قَالَ « إِلاَّ أَنْ تَرَوْا كُفْرًا بَوَاحًا عِنْدَكُمْ مِنَ اللَّهِ فِيهِ بُرْهَانٌ)) رواه البخاري ومسلم
قال الإمام النووي في شرحه للحديث : ((ومعنى الحديث لا تنازعوا ولاة
الأمور في ولايتهم ولا تعترضوا عليهم إلا أن تروا منهم منكرا محققا تعلمونه
من قواعد الإسلام فإذا رأيتم ذلك فأنكروه عليهم وقولوا بالحق حيث ما كنتم وأما الخروج عليهم وقتالهم فحرام بإجماع المسلمين وإن كانوا فسقة ظالمين)).
(6) « مَنْ خَرَجَ مِنَ الطَّاعَةِ وَفَارَقَ الْجَمَاعَةَ فَمَاتَ
مَاتَ مِيتَةً جَاهِلِيَّةً وَمَنْ قَاتَلَ تَحْتَ رَايَةٍ عُمِّيَّةٍ
يَغْضَبُ لِعَصَبَةٍ أَوْ يَدْعُو إِلَى عَصَبَةٍ أَوْ يَنْصُرُ عَصَبَةً
فَقُتِلَ فَقِتْلَةٌ جَاهِلِيَّةٌ وَمَنْ خَرَجَ عَلَى أُمَّتِى يَضْرِبُ
بَرَّهَا وَفَاجِرَهَا وَلاَ يَتَحَاشَ مِنْ مُؤْمِنِهَا وَلاَ يَفِى لِذِى
عَهْدٍ عَهْدَهُ فَلَيْسَ مِنِّى وَلَسْتُ مِنْهُ. رواه مسلم

ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!

وە ئەگەر كەسێكیش پێی وابێت كە پێویستە خۆپیشاندان و شۆڕش دژی حكومەت
بكرێت چونكە ئەمە وتنی قسەی هەقەو بە جیهاد دادەنرێت!، لە وەڵامیدا دەڵێم:
بەڵام ئەم كارەی كە ئەوان بە جیهادی دادەنێن لە شەرعی خوادا نیە بەڵكو لە شەرعی غەربیە دیموكراسیەكانە!!
وە ئەگەر مەبەسیان فەرمودەكەی پێغەمبەر بێت كە فەرمویەتی: « أفضل الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر ». أو « أمير جائر »، وفي رواية: إن من أعظم الجهاد كلمة عدل عند سلطان جائر(سنن أبى داود - (4 / 217)).
واتە گەورەترین جیهاد بریتیە لە وتنی قسەیەكی عەدل و حەق لای
دەسەڵاتدارێكی ستەمكاری ناڕەوا، وە ئەم قسە ڕەواو هەقەش بریتیە لەوەی كە
ڕوو بە ڕوو لە نێوان خۆت و ئەودا وە یان لەو مەجلیسەی كەتیایدان، یان بە
نامەیەك فەرمانی چاكەی پێ‌ بكەیت و بشیترسێنیت بە عەزابی خوا لە كردنی
خراپە، بەڵام بە نەرمی و بە ئەدەبەوە، نەك بە شەڕو جنێوو تەكفیر
كردن([هةروةك زانايان فةرمويانة:((المراد بالكلمة ما أفاد أمرا بمعروف أو
نهيا عن منكر من لفظ أو ما في معناه ككتابة ونحوها)) التيسير بشرح الجامع
الصغير ـ للمناوى - (1 / 365)، ((والمقصود من ذلك: أنه عندما يقول كلاماً
باطلاً في مجلسه لا يسكت عليه، وإنما يبين أن الحق هو كذا، ولا يقر الباطل
ويسكت عليه، وإنما يبين الحق وأنه خلاف ما يقول، وأن الذي قاله ليس بصحيح
وإنما الصحيح هو كذا وكذا، لأن هذا هو الذي جاء عن الله وعن رسوله عليه
الصلاة والسلام)) شرح سنن أبي داود ـ عبد المحسن العباد - (25 / 184)
])، چونكە خۆ دەسەڵاتداری ستەمكار لە فیرعەونی كافر خراپتر نیە لەگەڵا
ئەوەدا خوای گەورە فەرمانی بە موساو هارونی برای كرد كە بە نەرمی لەگەڵی
بدوێن وەك فەرموی: [فَقُولَا لَهُ قَوْلًا لَيِّنًا لَعَلَّهُ يَتَذَكَّرُ أَوْ يَخْشَى] [طه : 44]
وە پێغەمبەری پێشەواشمان فەرمویەتی: من أراد أن ينصح لذي سلطان فلا يبده
علانية ولكن يأخذ بيده فيخلوا به فإن قبل منه فذاك وإلا كان قد أدى الذي
عليه" السنة لابن أبي عاصم وصححه الألبانيواتە:هەركەسێ‌ ویستی كە ئامۆژگاری
خاوەن دەسەڵاتێك بكات ئەوە با بە ئاشكرا دەری نەبڕێت بەڵكو با بە تەنهایی
لەگەڵا خۆی بێت، جاكە ئامۆژگاریەكەی وەرگرت ئەوە باشە وە ئەگەر وەریشی
نەگرت ئەوە ئەركی سەرشانی خۆی بەجێ‌ گەیاند!.
كەوابوو نەیفەرموو ئەگەر بە قسەی نەكرد بڕۆ خەڵك هان بدەن و خۆپیشاندان
بكەن وبە ئاشكرا عەیب و عارەكان باس بكەن!! كە زۆربەی جاریش خۆپیاندانەكە
سەردەكێشێ‌ بۆ كوشتارو كاول كاری و ئاژاوە!!
• كەواتە بێگومان ئەم خۆپیشاندانە غەربیە
جیهادكردن نیە بەڵكو حەڕامە بەم بەڵگانەی پێشوو وە لەبەرئەوەی ئاشوب و خوێن
ڕێژی و زەرەرو زیانی زۆری لێ‌ دەكەوێتەوە.وە كە دەشڵێین دروست نیە شۆڕشی
دژ بكرێت و دەرچوونی لەسەر بكرێت بەبەڵگەی حەدیسی پێغەمبەر وا دەڵێین نەك
بە ڕاو بۆچوونی خۆمان، وە هەروەها لەبەر خاتری بەرژەوەندی گشتی خەڵكی و
گەلەكەمان وا دەڵێین نەك لەبەر خاتری دەسەڵاتداران، وە لەبەر ڕەزابوونی خوا
ئەم قسەیە دەكەین نەك لەبەر نزیك بوونەوە لە سوڵتە چونكە سوپاس بۆ خوا
مەبەستمان ڕەزابوونی خوایە نەك كورسی و دەسەڵات و پلەو پایەی حزبی و حكومی!!!!
خەڵكیش زۆرێكیان ئەمە دەزانن ئەگەر پلەو پایەمان ویستبایە بەئاسانی
دەستمان دەكەوت, بەڵام بانگەوازی بۆلای خوا بەلامانەوە گشت كورسیەكانی
پەڕلەمان دێنێت، لەگەڵ ڕێزیشمان بۆ هەموو ئەندامێكی باش لەناو پەڕلەماندا
وە هەروەها مانای ئەم قسەیەی ئێمە ئەوە نیە كە بەخراپەو ناعەدالەتی سوڵتە
ڕازیبین، نەخێر, بەڵكو لەكاری خراپەو بێ‌ شەرعیدا نابێت بەقسەی كەس بكرێت،
بەڵام ناشبێت فیتنەو ئاشوب دروست بكرێت و خوێن ڕێژی لێ‌ بەرپابێت.
وەهەروەها پێویستە كاربەدەستان بەردەوام ئامۆژگاری بكرێن وە ئەوانیش گوێ‌ لە خەڵكی بگرن و ئامۆژگاری دڵسۆزان وەربگرن.[/b]

وه ركيراوة له سايدي مامؤستا عبدالطيف[/b]
[right]






 الموضوع الأصلي : حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! , حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! , حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! ,حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! ,حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! , حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟!
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ حوكمی ئەم خۆپێشاندانە تازانە لە شەرعدا وە ئایا خۆپیشاندان جیهادە لە پێناوی خوا؟! ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة