2011-04-08, 11:29
رسالة بيانات كاتب الموضوع
له‌كه‌دار كردنی مامۆستایانی سه‌له‌فی سیفه‌تی ئه‌هلی بیدعه‌یه المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 227 تاريخ التسجيل : 02/02/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: له‌كه‌دار كردنی مامۆستایانی سه‌له‌فی سیفه‌تی ئه‌هلی بیدعه‌یه
له‌كه‌دار كردنی مامۆستایانی سه‌له‌فی سیفه‌تی ئه‌هلی بیدعه‌یه پێویسته بزانن كه له‌كه‌دار كردنی مامۆستایانی سه‌له‌فی- بانگه‌واز كارانی ڕێبازی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم) - ئه‌م له‌كه‌دار كردنه تانه‌لێ دانه پیشه‌و سیفه‌تی ئه‌هلی بیدعه‌یه، وه‌ك زانایانی سه‌له‌ف ئیشاره‌تیان بۆ ئه‌و ڕاستییه كردووه: 1-زانای پایه‌به‌رز الشیخ عبداللطیف ال الشیخ فه‌رموویه‌تی: [ ومن عادة أهل البدع إذا أفلَسُوا من الحجة، وضاقت به‌م السُّبُل تروّجوا بعيب أهل السنة وذمهم ومدح أنفسهم]. واته: له عاده‌تی ئه‌هلی بیدعه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر ئیفلاسیان كرد له به‌ڵگه، واتا كه به‌ڵگه‌یان پێ نه‌ماء هیچ مه‌جالیان نه‌ما، وه خه‌ریك بوو بیدعه‌كانیان كه‌شف بن و خه‌ڵك بۆی ده‌ركه‌وێت كه ئه‌وان ناحه‌قن، وه ئه‌هلی سوننه‌ت له‌سه‌ر حه‌قن، له‌وكاته‌دا په‌نا ده‌به‌نه به‌ر عه‌یبدار كردنی ئه‌هلی سوننه‌ت و زه‌م كردنیان. وه مه‌دحی خۆیان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شوێن ئه‌هلی سوننه‌ت نه‌كه‌وێت و واز له‌وان بهێنێت!! 2-أبوحاتم الرازی (إمام الجرح والتعدیل) فه‌رموویه‌تی: ( علامة أهل البدع الوقيعةُ في أهل الأثر). واته: نیشانه‌ی موبته‌دیعه‌كان ئه‌وه‌یه كه تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌ده‌ن له ئه‌هل و شوێنه‌واری سوننه‌ت!! 3-وه نوعه‌یمی كوڕی حماد فه‌رموویه‌تی: (( إذ رأيتَ العراقي يتكلم في أحمد بن حنبل فاتّهمه في دينه، وإذا رأيتَ البصري يتكلم في وهب بن جرير فاتّهمْه في دينِهِ، وإذا رأيتَ الخراسانى يتكلّمُ في إسحاق بن راهويه فاتهِمْهُ في دينِهِ)). واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێكی عێراقیت بینی قسه‌ی ده‌كرد به ئیمامی ئه‌حمد وبه‌خراپه باسی ده‌كرد، ئه‌وا تۆمه‌ت باری بكه له دینه‌كه‌یدا. وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی به‌سره‌ت بینی قسه‌ی ده‌كرد به وه‌هبی كوڕی جه‌ریر وبه‌خراپه باسی ده‌كرد، ئه‌وا تۆمه‌ت باری بكه له دینه‌كه‌یدا، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خوراسانت بینی قسه‌ی ده‌كرد به ئیسحاقی كوڕی راهه‌وه‌ی وبه‌خراپه باسی ده‌كرد، ئه‌وا تۆمه‌ت باری بكه له دینه‌كه‌یدا. 4-وه أبو جعفر الفلاّس (إمام الجرح والتعدیل) فه‌رمویه‌تی: ( إذا رأيت الرجل يَقَعُ في أحمد بن حنبل فاعلم أنه مبتدع ضال) واته: ئه‌گه‌ر بینیت كه‌سێك قسه‌ی به ئیمامی ئه‌حمه‌د ده‌كرد وتانه‌و ته‌شه‌ری لێ ده‌دا، ئه‌وا بزانه ئه‌و كه‌سه بیدعه‌چییه‌كی گومڕایه. 5-وه أبو حاتم الرازی فه‌رمویه‌تی: (( رأيت الرازي وغيره يبغضُ أبا زرعة فاعلم أنه مبتدع)) واته: ئه‌گه‌ر بینیت كه‌سێكی رازیانی ڕقی له ئه‌بو زورعه‌یه ئه‌وه بزانه كه بیدعه‌چییه. 6-وه ئه‌بو زورعه فه‌رمویه‌تی: (( إذا رأيت الكوفي يطعن على سفيان الثوري وزائدة: فلاتشك أنه رافضي، وإذا رأيت الشامي يطعن على مكحول والأوزاعي: فلا تشُكّ أنه ناصبيّ، وإذا رأيت الخراساني يطعن على عبدالله بن المبارك، فلا تشُك أنه مرجيء، واعلم أن هذه الطوائف كلها مجمعة على بُغض أحمد بن حنبل، لأنه ما من أحدٍ إلا وفي قلبِهِ منه سهمٌ لا بُرْءَ له)). واته: ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خه‌ڵكی كوفه‌ت بینی قسه ده‌كات به سفیان الثوری و زائده كوڕی قودامه، ئه‌وه گومانت نه‌بێت كه ڕافزییه، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خه‌ڵكی شامت بینی تانه‌و ته‌شه‌ر ده‌دا له مه‌كحول و ئه‌وزاعی، ئه‌وه گومانت نه‌بێت كه ناصبی یه، وه ئه‌گه‌ر كه‌سێكی خوراسانیت بینی تانه ده‌دات له عبدالله ی كوڕی موباره‌ك، ئه‌وه گومانت نه‌بێت كه مورجیئه‌یه. وه ئه‌و گروپه موبته‌دیعانه‌ش هه‌موویان یه‌ك ده‌نگن له‌سه‌ر ڕق بوونه‌وه له ئیمامی أحمد چونكه هه‌ر گروپه‌یان نه‌خۆشییه‌ك له دڵیدایه له بیدعه كه‌چاره‌سه‌ری نییه. چونكه ئیمام ئه‌حمه‌د دژایه‌تی هه‌موو جۆره بیدعه‌كانی ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه هه‌موویان ڕقیان لێی بوو. وه به‌م شێوه‌یه‌ش ئه‌مڕۆ ده‌بینین كۆمه‌لێنی ئه‌هلی بیدعه به‌زۆری ڕقیان له شێخ ئه‌لبانی و شێخ مقبل و شێخ ره‌بیعه وه هه‌ر كه‌سێكیش كه شوێن ئه‌وان بكه‌وێت چونكه ئه‌وان به ئاشكرا عه‌یب و بیدعه‌كانیان ئینكاری كردءوه. وه مه‌به‌ست لێره‌دا ئه‌وه نییه كه گومانمان وابێت كه مامۆستایانی شوێن كه‌وته‌ی سه‌له‌فی صالح بێ هه‌ڵه‌و تاوانن (واته معصومن) نه‌خێر هه‌موو كه‌سێ جگه له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) هه‌ڵه‌و تاوان هه‌ر ده‌كات به‌لام پێویسه بپۆشرێت و بلاونه‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خراپه‌كاری بلاو نه‌بێته‌وه وه‌ك له‌مه‌ودوا ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه: [/i] [/size] [i][/font]
الموضوع الأصلي : له‌كه‌دار كردنی مامۆستایانی سه‌له‌فی سیفه‌تی ئه‌هلی بیدعه‌یه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran