2011-04-11, 11:10
رسالة بيانات كاتب الموضوع
شويني ئافره تان له (به هه شت) دا المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 227 تاريخ التسجيل : 02/02/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: شويني ئافره تان له (به هه شت) دا
وه‌كو ده‌زانین خوای گه‌وره له پاداشتی مرۆڤی موسڵماندا له به‌هه‌شت باسی چه‌نده‌ها شتی خۆشی كردووه له خوارده‌مه‌نی و كۆشك و شوێنی خۆش و جل وبه‌رگی ئاورێشم كه ئه‌مه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌كه‌یه چ پیاو یان ئافره‌ت چونكه هه‌مووان خۆشی له‌م بههرهیانه ده‌بینن وه‌كو یه‌ك.. ته‌نها ئه‌وه ماوه كه خوای گه‌وره سه‌رنجی پیاوانی ڕاكێشاوه و خۆشه‌ویستی به‌هه‌شتی لایان شیرین‌تر كردووه به باسی (حۆری و ئافره‌تانی جوان) و له‌م باره‌یه‌وه‌ش هیچی بۆ ئافره‌تان باس نه‌كردووه.. بۆیه له‌وانه‌یه لای زۆر كه‌س كه له دادوه‌ری ئیسلام نه‌گه‌شتووه ببێته جێی پرسیار و بگره له‌وانه‌یه لای ئافره‌ت خۆیشی جێی پرسیار بێت!! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ش ئه‌وه‌یه كه: 1- خوای گه‌وره كه‌س بۆی نیه لێی بپرسێت كه بۆ ئه‌و شته‌ت بڕیار داوه به‌و جۆره یان ده‌یكه‌یت، چونكه خاڵقی هه‌موو بوونه‌وه‌ره، به‌ڵكو ته‌نها دروستكراوه‌كانه به (مرۆڤیشه‌وه) كه خوای گه‌وره لێیان ده‌پرسێته‌وه، وه‌كو له سوره‌تی (الانبیا‌ء) ئایه‌تی (23) هاتووه: (لا یسئل عما یفعل وهم یسئلون). به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچی تیادا نیه سوود له حیكمه‌ت و لێزانینی كاری خوا وه‌رگرین به‌به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و به تێگه‌یشتنێكی ڕاسته‌وه. بۆیه ده‌ڵێین: 2- سروشت و خووی ئافره‌ت شه‌رم و حهیائه -وه‌كو زانراوه- بۆیه خوای گه‌وره سه‌رنجیان ڕاناكێشێ یان به‌هه‌شتیان لا خۆشه‌ویست ناكات به شتێك كه ئافره‌تان لێی شه‌رم بكه‌ن. 2- شه‌وق و خۆشه‌ویستی و بهخۆزگهبوونی پیاوان وه‌كو هی ئافره‌تان نیه -وه‌كو زانراوه- بۆیه خوای گه‌وره پیاوانی سه‌رنج ڕاكێشاوه و شه‌وقی لایان دروست كردووه به باسی ئافره‌تانی به‌هه‌شت وه‌كو به‌ڵگه‌یه‌كیش فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) هه‌یه كه ده‌فه‌رموێت: (ما تركت بعدي فتنة أضرّ على الرجال من النساء) (اخرجه البخاري) واته: پاش خۆم هیچ شتێكم به‌جێ نه‌هێشتووه مایه‌ی فیتنه بن بۆ پیاوان وه‌ك له ئافره‌تان. به‌ڵام ئافره‌تان زیاتر سه‌رنج و شه‌وق و خۆشیان بۆ خۆجوانكردن وجوانكاری له جل و به‌رگ و زێڕ و شتی تر زیاتره وه‌ك بۆ پیاو .. 4- شێخ (ابن عثیمین) ده‌ڵێت: خوای گه‌وره باسی ئافره‌تانی كردووه بۆ پیاوان چونكه هه‌ر پیاوه داواكهرهو ده‌چێته پێشه‌وه بۆ داوای ئافره‌ت، بۆیه باسی ئافره‌ت بۆ پیاوان كراوه له‌به‌هه‌شت و بێ ده‌نگ بووه له باسی پیاو بۆ ئافره‌تان، به‌ڵام مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه پیاویان نیه، به‌ڵكو پیاویان هه‌یه له نه‌وه‌ی ئاده‌م. وه بۆ باسی هاوسه‌ریش بۆ ئافره‌تان ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانین كه: ئافره‌ت له دونیادا له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه ده‌رناچێت: 1- یان ده‌مرێت پێش ئه‌وه‌ی شوو بكات، واته به كچێتی ده‌مرێت. 2- یان پاش ته‌ڵاقدانی ده‌مرێت بێ ئه‌وه‌ی شووی كردبێت به یه‌كێكی تر، واته بێوه‌ژنه. 3- یان شووی كردووه‌و به مێردداری مردووه، به‌ڵام پیاوه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ناچێته به‌هه‌شته‌وه چونكه كافر بووه، واته خاوه‌ن پیاوه به‌ڵام ته‌نها خۆی ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه. 4- یان پاش شووكردنی ده‌مرێت و مێرده‌كه‌شی له‌گه‌ڵدایه. 5- یان له ژیاندا پیاوه‌كه‌ی ده‌مرێت وئافره‌ته‌كه‌ش شوو ناكاته‌وه پاشی و تاكو ئه‌میش ده‌مرێت. 6- یان پیاوه‌كه‌ی ده‌مرێت و پاش ئه‌وه ئافره‌ته‌كه‌ش شوو ده‌كاته پیاوێكی تر. ئه‌مه حاڵ و باری ئافره‌تانه له دونیادا و هه‌ر حاڵه‌تێكیش حاڵه‌تێك به‌رامبه‌ری هه‌یه له به‌هه‌شتدا: 1- ئه‌و ئافره‌ته‌ی به كچێتی ده‌مرێت پێش ئه‌وه‌ی شوو بكات، ئه‌وا خوای گه‌وره له به‌هه‌شتدا ده‌یدات به‌شوو به پیاوێكی ئه‌هلی دونیا، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (ما في الجنة أعزب) واته: له‌به‌هه‌شتدا به سه‌ڵتی كه‌س ناژێت، واته چ كوڕ بێت یان كچ زه‌واج ده‌كه‌ن. شێخ (ابن عثیمین) ده‌ڵێت: گه‌ر ئافره‌ت له دونیادا شووی نه‌كرد و مرد ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌یدات به‌شوو به‌و كه‌سه‌ی كه ئافره‌ته‌كه خۆی دڵی پێی خۆش ده‌بێت له به‌هه‌شتدا. بۆیه خۆشی و ڕابواردن له به‌هه‌شتدا ته‌نها بۆ نێرینه نیه به‌ڵكو بۆ نێرینه و مێیینه‌یه، وه یه‌كێك له‌و خۆشییانه ژن هێنان و شووكردنه. 2- به‌هه‌مان شت بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه مردووه‌و بێوه‌ژن بووه، واته ته‌ڵاق درابوو وه ته‌نها بوو، له‌به‌هه‌شتدا شوو ده‌كاته ئه‌و پیاوه‌ی خۆی پێی خۆشه. 3- هه‌روه‌ها حاڵی ئه‌و ئافره‌ته‌شی كه مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌چوه‌ته به‌هه‌شت، شێخ (ابن عثیمین) ده‌ڵێت: گه‌ر ئافره‌ت ئه‌هلی به‌هه‌شت بێت و شووی نه‌كردبێت، یان شووی كردبێت و مێرده‌كه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت نه‌بێت، ئه‌وا گه‌ر ئافره‌ته‌كه چووه به‌هه‌شته‌وه له به‌هه‌شت له‌ناو پیاواندا هه‌یه كه ژنیان نه‌هێناوه، واته یه‌كێك له‌و پیاوانه ده‌یخوازێت. 4- سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ته‌شی كه ده‌مرێت پاش شووكردنی، له‌به‌هه‌شتدا هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌مان مێردی ده‌مێنێته‌وه گه‌ر ئه‌ویش ئه‌هلی به‌هه‌شت بوو. 5- بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌شی كه شووی كردووه‌و مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت و ئه‌م شوو ناكاته‌وه تاكو ده‌مرێت، ئه‌وا له‌به‌هه‌شت به هاوسه‌ری ئه‌و ده‌مێنێته‌وه. 6- بۆ ئه‌و ئافره‌ته‌شی كه شووی كردووه‌و مێرده‌كه‌ی ده‌مرێت و پاش ئه‌و شوو ده‌كاته‌وه به یه‌كێكی تر، ئه‌وا له‌به‌هه‌شت ده‌بێته خێزانی دواهه‌مین مێرد هه‌رچه‌ند زۆر بن، وه‌كو پێغه‌مبه‌ی به‌ڕێزمان ده‌فه‌رموێت: (المرأة لآخر أزواجها) (سلسلة الأحاديث الصحيحة للألباني) واته: ئافره‌ت بۆ دواهه‌مین مێردی ده‌بێت له‌به‌هه‌شتدا. هه‌روه‌ها هاوه‌ڵی به‌ڕێز (حوذیفة) به خێزانه‌كه‌ی ده‌ڵێت: گه‌ر پێت خۆشه له‌به‌هه‌شتیشدا خێزانم بیت ئه‌وا پاش من شوو مه‌كه‌ره‌وه چونكه ئافره‌ت له‌به‌هه‌شتدا بۆ دواهه‌مین مێردی ده‌بێت كه له‌دونیادا شووی پێ كردبێت، هه‌ر بۆیه خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه له‌سه‌ر خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) شوو بكه‌نه‌وه پاش وه‌فاتی پێغه‌مبه‌ر چونكه له‌به‌هه‌شتدا خێزانی پێغه‌مبه‌رن. زانیارییه‌ك -1- له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌ك هاتووه كه زۆربه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خ (په‌نا به‌خوا) له ئافره‌تانن وه‌كو: (إني رأيتكنّ أكثر أهل النار..)، وه له‌فه‌رمووده‌ی تر هاتووه كه ژماره‌یان له به‌هه‌شت زیاتره له پیاوان، وه‌كو: (ڕأن لكل رجلٍ مِن أهل الدنيا (زوجتان) أي من نسا‌ء الدنيا)، بۆیه زانایان جیاوازیان هه‌یه له‌وه‌ی كه ئایه ئافره‌تان له به‌هه‌شت زۆرترن یان له دۆزه‌خ؟ هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: ئافره‌تان زۆرترین كه‌سن له ئه‌هلی به‌هه‌شت و هه‌روه‌ها زۆرترین كه‌سن له‌ناو ئه‌هلی دۆزه‌خ به‌هۆی زۆری ژماره‌یانه‌وه، قازی (عیاض) ده‌ڵێت: نه‌وه‌ی ئاده‌م زۆرینه‌یان ئافره‌تن، واته ئافره‌تان ژماره‌یان زۆرتره له پیاوان. وه هه‌ندێكیان ده‌ڵێن: به‌پێی فه‌رمووده‌كان ئافره‌تان زۆرینه‌ی خه‌ڵكی دۆزه‌خن له‌سه‌ره‌تادا، پاشان ده‌بنه زۆرینه‌ی ئه‌هلی به‌هه‌شت پاش ئه‌وه‌ی له‌ناو ئاگر خوا ڕزگاریان ده‌كات و به‌ر شه‌فاعه‌ت ده‌كه‌ون، ئیمام قوڕتوبی له‌سه‌ر فه‌رمووده‌ی (رأيتكن أكثر أهل النار) ده‌ڵێت: له‌وانه‌یه ئه‌مه له‌و كاته‌دا بێت كه ئافرتان زۆرینه‌ی ئه‌هلی دۆزه‌خن، به‌ڵام پاش ده‌رچونیان به شه‌فاعه‌ت و میهره‌بانیی خوای گه‌وره ئه‌وا هیچ كه‌س له‌ناو دۆزه‌خ نامێنێت وتبێتی (لا اله الا الله) (به ووته و كردار)، بۆیه ئافره‌تان له به‌هه‌شتدا زۆرینه‌ن. گرنگ ئه‌وه‌یه پێویسته له‌سه‌ر هه‌وو خوشك و دایك و كچێك له ئێمه زۆر پێ دابگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌هلی دۆزه‌خ نه‌بین و فه‌رمانه‌كانی خوا به‌جێ بگه‌یه‌نین له نوێژ و خۆداپۆشین و ئه‌وای تر. زانیاری -2- گه‌ر ئافره‌تێك بچێته به‌هه‌شته‌وه خوای گه‌وره ده‌یگێڕێته‌وه بۆ كاتی گه‌نجێتی و كچێتی، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت: (إن الجنة لايدخلها عجوز.... إن الله تعالى إذا أدخلهن الجنة حوّلهن أبكارا). واته: به‌هه‌شت پێرێژن و ئه‌ختیار ناچنه ناوێوه... بێگومان گه‌ر خوای گه‌وره ئافره‌تان بخاته به‌هه‌شته‌وه ده‌یانگێڕێته‌وه بۆ كچێتی و گه‌نجێتییان. زانیاری -3- له‌هه‌ندێ (أثر) هاتووه كه: ئافره‌تانی دونیا له‌به‌هه‌شت له حۆریه‌كان جوانترن به‌چه‌نده‌ها جار، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواپه‌رستیان بۆ خوا. دوا ووته‌مان: ئه‌وه‌تا به‌هه‌شت خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه بۆ ئه‌هلی خۆی هه‌روه‌ك چۆن ئافره‌تێك خۆی ده‌ڕازێنێته‌وه بۆ مێرده‌كه‌ی.. ده كه‌واته ئه‌ی خوشكی به‌ڕێزمان ئه‌و هه‌له له‌ده‌ستی خۆت مه‌ده، چونكه جوانی ده‌ڕوات و ته‌مه‌نیش كورته و ته‌واو ده‌بێت، پاشان ته‌نها ژیانی هه‌تاهه‌تایی و نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه، ده‌با تۆش ژیانت به‌هه‌تاهه‌تایی بێت له‌ناو به‌هه‌شتدا وباش بزانه ماره‌یی به‌هه‌شت باوه‌ڕهێنان و كاری چاكه‌یه نه‌ك ته‌نها قسه و خه‌یاڵ و كه‌م ته‌رخه‌می، ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش ده‌خه‌ینه یادی به‌ڕێزت و خۆشمان كه ده‌فه‌رموێ: (إذا صلت المرأة خمسها وصامت شهرها وحصنت فرجها وأطاعت زوجها قيل لها: ادخلي الجنة من أي أبواب الجنة شئت). واته: گه‌ر ئافره‌ت پێنج نوێژه‌كه‌ی كرد و ڕۆژووی ڕه‌مه‌زانی گرت و داوێن و ڕه‌وشتی خۆی پاراست و گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌ی كرد، ئه‌وا پێی ده‌وترێت: فه‌رموو بڕۆ ناو به‌هه‌شته‌وه له‌هه‌ر ده‌رگایه‌ك ئاره‌زووت لێیه‌تی. (به‌هه‌شتیش هه‌شت ده‌رگای هه‌یه). هه‌زار جار سوپاس بۆ گه‌وره‌یی و به‌زه‌یی خوای گه‌وره‌و ئه‌و هه‌موو به‌هره‌یه‌ی پێمانی به‌خشیوه.
الموضوع الأصلي : شويني ئافره تان له (به هه شت) دا // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran عدل سابقا من قبل emran في 2011-09-27, 04:35 عدل 1 مرات