Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌)

  
 
شاطر
 
  
به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) Empty2011-06-23, 13:00
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌)
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
عضو نشيط
الرتبه:
عضو نشيط
الصورة الرمزية
 
كوردستان

البيانات
عدد المساهمات : 134
تاريخ التسجيل : 24/10/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌)   






ئه‌وه‌ی كه‌ باسمان كرد تێڕوانینێكی واقعی بوو و‌ به‌راوردێكيش بوو بۆ جیهانی ئیسلامی و جیهانی ڕۆژئاوا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌یری ده‌ق و به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان بكه‌ین، ئه‌بینین پاڵپشتێكی گه‌وره‌ و به‌هێزی ئه‌و واقعه‌ن كه‌ تێیدا ئه‌ژین.

ڕووخانی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتی فارس.
يقول عبد الله بن عمرو بن العاص رضي الله عنه عندما سأله أحد التابعين قال له: {يا عبد الله أيُّ المدينتين تفتح أولاً: مدينة هرقل أم روميا؟
-يعني القسطنطينية تفتح أولاً أم روما- فأخرج عبد الله بن عمرو كتاباً من صندوق كان لديه، وفتحه وقرأه وقال: أخبرنا رسول الله صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ -ونحن نكتب- أن مدينة هرقل تفتح أولاً: (عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر -ڕه‌زای خوای لێ بێ- كاتێك یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووان (التابعین) پرسیاری لێ ده‌كات و ده‌ڵێ: كام له‌و دوو شاره‌ له‌پێشدا ڕزگار ده‌بن، شاره‌كه‌ی هیره‌قل، یان ڕۆمیا؟
-واته‌ قوسته‌نتینییه‌ له‌پێشدا فه‌تح ده‌كرێت و موسڵمانان ده‌چنه‌ ناوی یان ڕۆمای ئێستا-؟ ئه‌وجا عبدالله سندوقێكی ده‌رهێنا و كردییه‌وه‌، (ئه‌و نووسراوه‌ی له‌وێدا بوو) خوێندییه‌وه‌، وتی: پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی پێ داوین –ئێمه‌ش ده‌ماننووسی- كه‌ شاره‌كه‌ی هیره‌قل له‌پێشدا ڕزگار ده‌كرێت.) البخاري (٢٨٦٤، ٢٩٥٢، ٣٤٢٢، ٦٢٥٥)، مسلم (٢٩١٨)، الترمذي (٢٢١٦)، أحمد (٢/٢٣٣، ٢٤٠، ٢٥٦، ٢٧١، ٣١٣، ٤٣٧) من حديث أبي هريرة.وهو للبخاري (٢٩٥٣، ٣٤٢٣، ٦٢٥٤ )، و مسلم (٢٩١٩)، وأحمد (٥/٩٢، ٩٩) من حديث سمرة بن جندب.

ئه‌مه‌ چی ئه‌گه‌یه‌نێت؟
ئه‌گه‌ر له‌ ڕوانگه‌ و تێڕوانینێكی هزری به‌جیا له‌ ڕوانگه‌ جوگرافییه‌كه‌یه‌وه سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌ بكه‌ین‌، ئه‌بینین كه‌ جیهانی نه‌سرانی به‌سه‌ر دوو كه‌نیسه‌ی گه‌وره‌دا دابه‌ش بووه‌: كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و‌ كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا. وه‌ جیهانی ڕۆژئاوا سه‌رسه‌ختترین و دژوارترین و به‌هێزترین دوژمنی ئیسلامه و‌ هه‌ر ئه‌ویشه‌ -وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كاندا ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ باسیان ئه‌كه‌ین- تاكوو هاتنی ڕۆژی قیامه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دوژمنایه‌تییه‌ سه‌خته‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌م دوژمنه‌ دابه‌ش ئه‌كرێت بۆ دوو كه‌نیسه‌: كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵات و كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا؛ كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆ‌رتۆدۆ‌كسی كه‌ بنكه‌كه‌ی قوسته‌نتینییه‌ بوو و‌ كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوای كاتۆلیكی كه‌ بنكه‌كه‌ی ڕۆمایه‌. پرسیار ئه‌كرێت له‌ عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر و پێی ئه‌ڵێن: كام له‌م دوو شاره‌ له‌پێشدا ڕزگار ئه‌كرێن.

سه‌یر كه‌ین ئه‌و شوێنكه‌وتووه‌ی پرسیاره‌كه‌ی كردووه‌ هیچ گومانی نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ردووك له‌ قوسته‌نتینییه ‌و ڕۆما ڕزگار ئه‌كرێن و فه‌تحی ئیسلامی ئه‌یانگاتێ، به‌ڵام پرسیاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كامیان له‌پێش كامیاندا ڕزگار ئه‌بن و‌ پرسیاری نه‌كرد كه‌ ئایا ڕۆما ڕزگار ئه‌كرێت یان نا؟ به‌ڵكوو وتی: كام له‌و دوو شاره‌ له‌پێشدا ڕزگار ئه‌كرێن. دڵنیاییی ته‌واوی هه‌بووه‌ كه‌ هه‌ردووكیان فه‌تحی ئیسلامی ئه‌یانگرێته‌وه‌، به‌ڵام ئایا كامیان له‌پێش ئه‌وی تریانه‌، ئیتر عه‌بدوڵڵای كوڕی عه‌مر وتی: له‌ پێغه‌مبه‌ری خواوه (صلی الله علیه وسلم) هاتووه‌ كه‌ شاره‌كه‌ی هیره‌قل (واته‌ قوسته‌نتینییه‌) له‌پێشدا ڕزگار ده‌كرێت.

كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵات یه‌كه‌م قه‌ڵایه‌‌ كه‌ له‌به‌رده‌م زه‌حفی ئیسلامیی سه‌ركه‌وتوودا ئه‌ڕووخێت و چۆك دائه‌دات. ئه‌وه‌ بوو كه‌ ڕووی دا و مسوڵمانان ڕزگاریان كرد. سه‌ره‌تا له‌ وڵاتی شامه‌‌وه‌ ده‌ستیان پێ كرد، ئه‌وكات‌ بنكه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی ڕۆمانی بوو كه‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هیره‌قلدا بوو و‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی داوه‌ كه‌ ئازاد ده‌كرێن وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیحدا هاتووه‌: {إذا هلك قيصر فلا قيصر بعده، وإذا هلك كسرى فلا كسرى بعده، والذي نفسي بيده لتنفقن كنوزهما في سبيل الله عز وجل.: ئه‌گه‌ر قه‌یسه‌ر تێدا چوو، ئیتر قه‌یسه‌رێكی تر نییه‌ له‌دوای ئه‌و بێت و جێی بگرێته‌وه. وه‌ ئه‌گه‌ر كیسراش تێدا چوو، ئیتر كیسرایه‌كی تر نییه‌ دوای ئه‌و جێی بگرێته‌وه. سوێند بێت به‌وه‌ی كه‌ گیانی منی به‌ده‌سته‌ هه‌رچی ماڵ و خه‌زینه‌كانیان هه‌یه‌ ئه‌یبه‌خشن له‌پێناوی خوادا (واته‌ خه‌زێنه ‌و گه‌نجینه‌كانیان ده‌ستیان به‌سه‌ردا ئه‌گیرێت و ئه‌به‌خشرێن له‌پێناوی خوادا.) البخاري (٢٨٦٤، ٢٩٥٢، ٣٤٢٢، ٦٢٥٥)، مسلم (٢٩١٨)، الترمذي (٢٢١٦)، أحمد (٢/٢٣٣، ٢٤٠، ٢٥٦، ٢٧١، ٣١٣، ٤٣٧) من حديث أبي هريرة. وهو للبخاري (٢٩٥٣، ٣٤٢٣، ٦٢٥٤ )، ومسلم (٢٩١٩)، وأحمد (٥/٩٢، ٩٩) من حديث سمرة بن جندب. كه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بوو كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رمووی و هه‌رچی خه‌زێنه ‌و گه‌نجینه‌یان هه‌بوو كه‌وته‌ ده‌ستی مسوڵمانان و ئه‌وانیش ناردیانه‌وه‌ بۆ (بیت المال) و له‌پێناوی خوادا به‌خشرا.

له‌و ڕووداوه‌ به‌ناوبانگه‌ی كه‌ هیره‌قل له‌گه‌ڵ ئه‌بووسوفیاندا كه‌وتۆته‌ گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ پێغه‌مبه‌ر و ئیمامی بوخاری له‌ سه‌ره‌تای سه‌حیحه‌كه‌یدا بۆمان ده‌گێڕێته‌وه‌، ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ هیره‌قل به‌ته‌واوی دڵنیایه‌ له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌ نێردراوی خوایه ‌و‌ ئه‌یه‌وێت باوه‌ڕ بێنێت، به‌ڵام موڵك و سامان و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌و چوارده‌وره‌ خراپه‌ی كه‌ هه‌یبوو ئه‌بنه‌ ڕێگر و ئه‌ویش دنیا هه‌ڵئه‌بژێرێت به‌سه‌ر ئیماندا. چیرۆكه‌كه‌ دوورودرێژه‌ و به‌ناوبانگه‌، جا كاتێك كه‌ هێرشی ئیسلامی به‌ره‌و شام ئه‌كه‌وێته‌ ڕێ، هیره‌قل له‌ دیمه‌شقه‌وه‌ به‌ره‌و حومس ڕائه‌كات. جا كاتێك كه‌ مسوڵمانه‌كان به‌ره‌و حومس ئه‌ڕۆن و له‌وێش جێی نابێته‌وه. هیره‌قل له‌وێدا قسه‌یه‌كی زۆر به‌ناوبانگ و پڕمانا ئه‌كات و ئه‌ڵێت: "سه‌لامت لێ بێ ئه‌ی سووریا، سه‌لامێك كه‌ به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی نه‌بێت.".

چونكه‌ له‌وه‌وپێش زانیبووی كه‌ ئه‌م دینه‌ سه‌رئه‌كه‌وێت و زاڵ ئه‌بێت، كاتێك كه‌ نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێ گه‌یشت، وتی: {والله ليبلغن ملكه ما تحت قدمي هاتين.: سوێند به‌ خوا موڵك و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ئه‌گاته‌ ژێر پێی من.‌} رواه البخاري في عدة مواضع (٧) و(٥١) و(٢٦٨١) و(٢٨٠٤) و(٢٩٧٨) و(٣١٧٤)، و مسلم (١٧٧٣) عن ابن عباس. واته‌: ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی كه‌ من هه‌مه‌ له‌ ده‌ستی ئه‌ده‌م و مسوڵمانه‌كان ئه‌بنه‌ میراتگری و زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌بن. هیره‌قل به‌دڵنیایییه‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌زانی كه‌ مسوڵمانه‌كان ڕۆژێك دێن و خوا سه‌ریان ئه‌خات، وه‌ هه‌موو بێباوه‌ڕان ئه‌وه‌ ئه‌زانن كه‌ ئه‌م ئایینه‌ ڕۆژێك له‌ ڕۆژان زاڵ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت و خوا سه‌ری ئه‌خات، با هه‌رچه‌ندێك پێشیان ناخۆش بێت و هه‌رچه‌نده‌ به‌رگری بكه‌ن و دوژمنایه‌تیشی بكه‌ن. ئه‌وه‌ بوو هیره‌قل پاشه‌كشه‌ی كرد و مسوڵمانان جێپێی هیره‌قلیان گرت و وڵاتی شامیان ڕزگار كرد.

ڕووخانی كه‌نیسه‌ی ڕۆژئاوا
به‌ڵام كه‌نیسه‌ی قیبتی له‌ میسر ئه‌وه‌ -سوپاس بۆ خوا- هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و پووكایه‌وه‌ ته‌نها ئه‌وانه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ قیبتیه‌كان ماون؛ واته‌ ده‌سه‌ڵات و هێزی نه‌ما و ئیسلام ئه‌و وڵاته‌ی ڕزگار كرد و‌ به‌ هاتنه‌ناوه‌وه‌ی (محمد الفاتح)یش بۆ قوسته‌نتینییه‌ و ڕزگاركردنی، قه‌ڵای كه‌نیسه‌ی ئۆرتۆدۆ‌كسی ڕووخا و نه‌ما؛ واته‌ نیوه‌ی ڕۆژهه‌ڵات له‌ جیهانی خاچپه‌رستی نه‌سرانی كه‌وت و ڕووخا له‌به‌رده‌م مسوڵماناندا و ته‌نها به‌شی ڕۆژئاوای كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی مایه‌وه‌ كه‌ پایته‌خت و بنه‌ماكه‌ی له‌ ڕۆمایه‌.

پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) له‌ فه‌رموده‌یه‌كدا كه‌ ئیمامی مسلم ڕیوایه‌تی ئه‌كات ئه‌فه‌رموێت: {تغزون جزيرة العرب فيفتح لكم، ثم تغزون فارس فيفتح لكم، ثم تغزون الروم فيفتح لكم، ثم تغزون الدّجال فيفتح لكم.} مسلم (٢٩٠٠) من حديث نافع بن عتبة، وأخرجه ابن أبي شيبة في المصنف/: ٤/٢٠٦، والحارث ابن أبي أسامة كما في زوائد الهيثمي/: ٢/ ٧١٣، ونعيم بن حماد في الفتن/ : ٢ /٤٧٩. {دوورگه‌ی عه‌ره‌ب غه‌زو ئه‌كه‌ن و بۆتان ئه‌كرێته‌وه ‌(ڕزگاری ئه‌كه‌ن)، ئینجا فارس غه‌زو ئه‌كه‌ن و ڕزگاری ئه‌كه‌ن، ئینجا ڕۆم غه‌زو ئه‌كه‌ن و ڕزگاری ئه‌كه‌ن، ئینجا ده‌ججال غه‌زو ئه‌كه‌ن و بۆتان ده‌كرێته‌وه‌ (زاڵ ده‌بن به‌سه‌ریدا.)

ئه‌بینین ئه‌و ته‌رتیب و ڕیزبه‌ندییه‌ به‌ شێوه‌یه‌كه‌ی واقعی و به‌رچاو ئه‌مانه‌ هه‌مویان ڕوویان دا، دوورگه‌ی عه‌ره‌بی له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ردا (صلی الله علیه وسلم) ڕزگار كرا و پاك كرایه‌وه ‌و ته‌واو بوو. وه‌‌ له‌ ڕۆژانی جێنشینیی خه‌لیفه‌ ئه‌بووبه‌كردا زاڵ بوون به‌سه‌ر هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كاندا و له‌ناویان بردن و‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی بووه‌ و‌ به‌رده‌وامیش كه‌ هه‌ر ده‌بێته‌ بنكه‌ی ئایینی ئیسلام و به‌ یارمه‌تی خوا. پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) ده‌رباره‌ی ده‌فه‌رموێت: {لا يجتمع فيها دينان: دوو ئایینی تێدا كۆ نابێته‌وه.‌} البخاري (٢٨٨٨، ٢٩٩٧) ومسلم (١٦٣٧) بلفظ "أخرجوا المشركين من جزيرة العرب.". وعند أحمد (٦/ ٢٧٤)، والطبراني في الأوسط (٢/ ١٢) عن عائشة بلفظ كان آخر ما عهد رسول الله صلى الله عليه وسلم أن قال لا يترك بجزيرة العرب دينان. وعند ابن أبي شيبة (٦ /٤٦٨) من حديث ابن عمر "لا يجتمع دينان في جزيرة العرب." وأجلاهم عمر رضي الله عنه بعد وفاة النبي. هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) هه‌واڵی داوه‌ و‌ ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ هه‌واڵه‌ به‌ڵام وه‌ك فه‌رمانێك وه‌رئه‌گیرێت، نابێت له‌ نیوه‌دوورگه‌ی عه‌ره‌بدا كه‌نیسه‌ یان هیچ په‌رستگایه‌ك بۆ هیچ ئایینێكی تر هه‌بێت؛ نابێت نامسوڵمان بمێنێته‌وه‌ تێیدا مه‌گه‌ر به‌ مانه‌وه‌ی كاتی نه‌بێت و‌ نابێت نه‌ جووله‌كه‌ و نه‌ گاور تێیدا بمێنننه‌وه‌ مه‌گه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌بێت. ئه‌وه‌ قه‌ڵای ئیسلامه ‌و پێویسته‌ بپارێزرێت له‌ هه‌رچی پیسی شیرك و هاوبه‌شبڕیاردانێك هه‌یه‌.

ئینجا ئه‌فه‌رموێت: { {ثم تفتح فارس} ئه‌وجا مسوڵمانه‌كان وڵاتی فارسیان ڕزگار كرد و ئیمپراتۆری فارسیان به‌چۆكدا هێنا و ڕۆتشتن تا گه‌یشتنه‌ سنووری چین. كیسرا كاتێك كه‌ نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلی الله علیه وسلم) پێ گه‌یشت، نامه‌كه‌ی شه‌قوپه‌ق كرد و پارچه‌پارچه‌ی كرد. كاتێك هه‌واڵ گه‌یشته‌وه‌ به‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كه‌ كیسرا وای له‌ نامه‌كه‌ی كردووه‌، له‌ خوا پاڕایه‌وه ‌و دوعای لێ كرد كه‌ خوا موڵك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی پارچه‌پارچه‌ بكات. خوای گه‌وره‌ ده‌سه‌ڵاتی شه‌ق كرد و هیچی نه‌مایه‌وه. به‌ڵام هیره‌قل ڕێزی له‌ نامه‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) گرت و خه‌ریك بوو ئیمان بێنێت، ئه‌وه‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ی كیسیرای لێ نه‌هات و به‌شێك له‌ موڵك و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی مایه‌وه ‌-كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ڵگه‌كانی پێغه‌مبه‌رایه‌تی- تاكوو مسوڵمانه‌كان له‌ سه‌رده‌می موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بووسفیاندا گه‌مارۆی قوسته‌نیتنییه‌یان دا. هه‌روه‌ها له‌دوای ئه‌ویش تاكوو له‌ سه‌رده‌می (محمد الفاتح)دا به‌ته‌واوی ڕزگاریان كرد.

پاشان فه‌رمووی: {ثم تفتح الروم} ئینجا ڕزگاركردنی ته‌واو و و ڕاسته‌قینه‌ی ڕۆم وه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت. چونكه‌ دوای ئه‌وه‌ ئه‌فه‌رموێت: {ثم الدجال}به‌ ڕزگاركردنی پایته‌ختی كاتۆلیكی ئه‌بێت، كه‌ شاری ڕۆمایه. به‌ واتایه‌كی تر پایته‌ختی ئایینی نه‌سرانیی كاتۆلیكی ئه‌ڕووخێت و ئه‌كه‌وێته‌ ده‌ست موسڵمانان، هه‌روه‌ك چۆن شاره‌كه‌ی هیره‌قل كه‌ پایته‌ختی كه‌نیسه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بوو كه‌وته‌ ژێرده‌ستی موسڵمانان، ئیتر له‌ دوای ئه‌وه‌وه‌ ئایینی نه‌سرانی نامێنێت و هیچ بوونێكی ڕاسته‌قینه‌ی نابێت به‌ یارمه‌تی خوا.

داستانی كۆتاییی دنیا
ئه‌وه‌ ماوه‌ باسی بكه‌ین له‌ فه‌رمووده‌یه‌كدا كه‌ ئیمامی موسلیم ئه‌یگێڕێته‌وه كه‌ عه‌مری كوڕی عاس له‌وێ بووه‌ و گه‌واهی ئه‌دا كه‌ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: {تقوم الساعة والروم أكثر الناس.} مسلم (٢٨٩٨) عن المستورد { ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ڵئه‌سێت كه‌ ڕۆم زۆرترینی خه‌ڵكین.}

وه‌ له‌ فه‌رمووده‌یه‌كی تردا كه‌ له‌ چه‌ند ڕێگه‌یه‌كه‌وه‌ گێڕراوه‌ته‌وه‌ ئه‌فه‌رموێت: {أن الروم يقاتلون المسلمين ويغزوهم حتى ينزلون بـالشام.} {ڕۆم شه‌ڕ له‌گه‌ڵ مسوڵمانه‌كان ئه‌كه‌ن و هێرش ئه‌به‌نه‌ سه‌ریان تاكوو له‌ شام دائه‌به‌زن و دێنه‌ ئه‌وێ.} الحديث طويل رواه مسلم في كتاب الفتن (٢٨٩٧) عن أبي هريرة ونحوه حديث ابن مسعود. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌ ئه‌گه‌یه‌نێت كه‌ جارێكی تر دێت و ئه‌ورووپا خۆی تێدا ئاماده‌ ئه‌كاته‌وه ‌و هێز و توانا و چالاكیی خۆی تێدا به‌كار دێنێته‌وه‌ و غه‌زوی جیهانی ئیسلامی ده‌كاته‌وه‌، تاكوو دێنه‌ شوێنێك كه‌ پێی ئه‌وترێت (الأعماق) له‌ وڵاتی شام و له‌وێدا داستانی هه‌ره‌ گه‌وره‌ و به‌ناوبانگ ڕوو ئه‌دات كه‌ له‌سه‌ر زه‌ویی شام ئه‌بێت.

ئه‌مه‌ ئه‌و داستانه‌ كۆتایییه‌ ئه‌بێت كه‌ ئیتر له‌پاش ئه‌وه‌ ڕۆم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكیان نامێنێت و تێك ئه‌شكێن. ئیتر دوای تێكشكانی ڕۆم، جیهانی ئیسلامی دێته‌ پێش. ئیتر مسوڵمانه‌كان زاڵ ئه‌بن و به‌ته‌واوی سه‌رئه‌كه‌ون به‌سه‌ر جیهانی ڕۆژئاوادا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌ ڕۆژئاوا زۆرتره‌ له‌وان له‌ هێز و توانا و زه‌خیره ‌و چه‌كدا.

گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م داستانه‌ هه‌ر ئه‌بێت ڕوو بدات و‌ هه‌ر ئه‌بێت ئوممه‌تی ئیسلام تێیدا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت و ڕۆمه‌كان بشكێن و كۆتایی ده‌سه‌ڵاتیان بێت. وه‌ له‌ هه‌مان كاتدا چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌حیح ئه‌بینین به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ مسوڵمانه‌كان له‌ داهاتوودا شه‌ڕی جووله‌كه‌ ئه‌كه‌ن و سه‌ركه‌وتنێكی وردوخاشكه‌ر به‌سه‌ریاندا سه‌رئه‌كه‌ون. هه‌روه‌ك له‌ فه‌رمووده‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ ئه‌فه‌رموێت: {حتى يقول الشجر والحجر: يا مسلم! هذا يهودي ورائي تعال فاقتله.} { هه‌تا دار و به‌ردیش ده‌ڵێن: ئه‌ی موسڵمان! ئه‌وه‌ جووله‌كه‌یه‌كه‌ له‌دوامه‌وه‌ وه‌ره‌ بیكوژه‌.} ئه‌مه‌ به‌شێكی فه‌رمووده‌یه‌كه‌یه‌، مامۆستا لێره‌دا بۆ به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر ئه‌و داستانه‌ هێناوێتی. درێژه‌ی مانای فه‌رمووده‌كه‌یه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌: ڕۆژی قیامه‌ت نایه‌ت تاكوو مسوڵمانه‌كان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌دا به‌شه‌ڕ نه‌یه‌ن. ئه‌وكات جووله‌كه‌كان له‌ دوای دار و به‌رده‌وه‌ خۆیان ده‌شارنه‌وه‌. دار و به‌رده‌كان دێنه‌ زمان و ده‌ڵێن: ئه‌ی مسوڵمان! ئه‌مه‌ جووله‌كه‌یه‌كه‌ له‌پاشمه‌وه‌ خۆی شاردۆته‌وه،‌ وه‌ره‌ بیكوژه‌.

جا پێشبینی بكه‌ن و سه‌یر ئه‌وكاته‌ بكه‌ن، ئه‌بێ جیهان ئه‌وكاته‌ چۆن بێت كه‌ مسوڵمانه‌كان زاڵ ئه‌بن به‌سه‌ر گاور ‌و جووله‌كه‌كاندا، چی ئه‌مێنێته‌وه‌؟

جیهانی ڕۆژئاوا -ئه‌مڕۆ- وه‌ك دڕنده‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ وایه‌ كه‌ زاڵ بووه‌ به‌سه‌ر گشت دنیادا به‌ جیهانی ئیسلامیشه‌وه‌. له‌سه‌ری ئه‌م دڕنده‌یه‌ش ئه‌و ماره‌ ژه‌هراوییه‌‌ كه‌ جووله‌كه‌یه‌ به‌لای ڕاست و چه‌پدا ئه‌یهێنێت و ئه‌یبات، هه‌رچی خێروبێری جیهان هه‌یه‌ ئه‌یمژێت بۆ خۆی، ئه‌یبات به‌ره‌و ڕووی هه‌ركه‌سێك كه‌ خۆی بیه‌وێت دوژمنایه‌تی بكات و هه‌ركه‌سیشی بوێت وازی لێ دێنێ. جا ئه‌گه‌ر مسوڵمانه‌كان زاڵ بوون به‌سه‌ر گاور و جووله‌كه‌دا و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا -هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) مژده‌ی پێ داوین-، ئیتر جیهانی ڕۆژئاوا نامێنێت و هێز و ده‌سه‌ڵاتی دڕندانه‌ی له‌ده‌ست ئه‌دا و گه‌وره‌ترین و دڕنده‌ترین و به‌هێزترین دوژمنی مسوڵمانان ئه‌پووكێته‌وه. ئه‌وكات ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) دێته‌ دێ كه‌ ئه‌فه‌رموێت: {ليبلغن هذا الدين ما بلغ الليل والنهار.}رواه أحمد (٤/١٠٣) عن تميم الداري. {ئه‌م دینه‌ ئه‌گاته‌ ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ شه‌ووڕۆژی پێ ئه‌گات.} ئه‌وكات خه‌ڵكی پۆلپۆل دێنه ناو‌ ئایینی خواوه‌.

ئه‌مه‌ تێڕوانینێكی به‌په‌له‌ بوو بۆ ئه‌و ده‌قانه‌ی كه‌ به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ داهاتوو بۆ مسوڵمانانه ‌-به‌ یارمه‌تیی خوای گه‌وره‌- و‌ هیچ گومانێك و هیچ دوودڵییه‌ك نییه‌ له‌وه‌ی كه‌ شارستانێتی ڕۆژئاوا به‌ره‌و ڕووخان و نه‌مان و پووكانه‌وه‌ مل ده‌نێت و ڕۆژێك ده‌بێت خۆری ده‌سه‌ڵاتی ئاوا ببێت و تووشی هه‌ڵدێر ببێت.






 الموضوع الأصلي : به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: كوردستان




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) , به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) , به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) ,به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) ,به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) , به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌)
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ به‌ڵگه‌ شه‌رعییه‌كان له‌سه‌ر ڕووخانی ڕۆژئاوا (داهاتوو بۆ ئیسلامه‌) ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة