بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ
رُّبَمَا يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْ كَانُوا مُسْلِمِينَ. (الحجر: ٢). واتە: ئهوانهی که بێباوهڕ بوون (له ئاییندهیهکی نزیکدا) ئاواتهخواز دهبن که خۆزگه موسڵمان بوونایه، خۆزگه ئیماندار بوونایه.
وەڵامێك بۆ هەموو ئەوانەی کە ئایینی ئیسلام بە هەڵە و توندڕەو و زۆردار
دەزانن و پێیان وایە مرۆڤ کۆت و پەیوەند دەکات بە چەوسانەوە و ناڕەحەتی
یاخود باوەریان وایە نائەقڵانییە و لەگەڵ مرۆڤدا ناگونجیت؛ ئەقڵ ملکەچی
نابێت و گوایە ناتوانریت قبوڵ بکرێت، زۆربەی ئەم قسانەیان لەبەر ئەوەیە و
ناتوانن لەدەست هەقیقەتەکانی ئایینی ئیسلام هەڵبێن و وەڵامیان بۆی پێنییە.
لەکاتێکدا سەلمێنراوی ئەم ئایینەیان بۆ دەرکەوتووە و پێیان شورەیییە
ملکەچی ئەو ڕاستییە بن، بۆیە دەڵێن ئایینی ئیسلام ئایینێکی بەزەبروزەنگە و
بە لای ئەقڵانییەتی مەنتقەوە ناگونجێت!
تا ئێرە دواتر ئەم
قسانەی کە دەیکەن جگە لە پاساو و لافلێدان هیچی تر نییە، چونکە ناتوانن
قسەکانیان بسەلمینن یا بە هەر جۆرێك بێت ناتوانن بەردەوامی بە
بۆچوونەکانیان بدەن، لەبەرئەوەی سەرەتای فیکریان هەر باتڵە و کۆتایییەکەشی
بێئەنجامە. بۆیە دەکەونە عینادی و سووکایەتیکردن، کە ئەوە دیارترین خاڵی
لاوازی ئەو ئەقڵە ناکامڵەیە پێی وایە لەوپەڕی کامڵبووندایە. بۆیە بە
بۆچوونی خۆیان ئایینی ئیسلام قبوڵ ناکەن، چونکە بە بچووکی لەقەڵەمی دەدەن.
بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوە ئیسلامە ئەقڵی ئەوان قبوڵ ناکات و ڕەتی
دەکاتەوە کە نەفامی و زۆردار و ستەمکاران بۆ دەرەوەی کۆمەڵگا و کۆیلە و
زوڵملێکراوانیش بۆ سەرەوە. واتە بۆ ڕێز و شکۆمەندی کە مافێکی زۆر زۆر گرنگە
و ئەم ئایینە پاکە ئەم گەوهەرە گرانبەهایە، ئەم نوورە کە وەك پانتاییی
ئاسمانەکان پەلکێش بووە، دە ئیتر چۆن ئە قڵێك تەقەببولی دەکات، کە خودا
ئەوی لە نەبوونەوە دروست کردبێت کە (نطفة)یەکە و دەشیمرێنێت و سەرلەنوێ لەو
خاکە دەریدەهێنێت و دروستی دەکاتەوە.
ئەمەیە ناتوانن قبووڵی بکەن،
چونکە ئەو ئەقڵە لەچوارچێوەی بەشە خۆبەگەورەدانان و خۆفەرزکەر و نەفامی و
نەزانی ناچیتە دەرەوە لە بوغرایی و ئەم هۆکارانەیە بوونەتە دیوار لەنێوان
ئەوان و ئایینی ئیسلامدا. بەڵام ئەم نەفامییە لە یەك خاڵدا کۆ دەکەمەوە لە
تەنیا وشەیەکدا: (بچووکی)؛ بەبەڵگەی ئەوەی هیچکاتێك ئایینی ئیسلام لە
ئەقڵێکی بچووکی نەشیاودا جێگای نابێتەوە، کە شوێنێکی بۆ هەقیقەت تێدا
فەراهەم نەهێنرێت و هەرگیز نادۆزرێتەوە و نابینرێتەوە. ئەمەیە وای کردووە
کە دەڵین ناپەسەندە و ڕاست نییە و توندڕەو و دژوارە.
بەڵێ، بە هەموو شێوەیەك دژایەتی دەکەن، بەڵام خوای گەورە دەفەرموێت: لَا
إِكْرَاهَ فِي الدِّينِ قَد تَّبَيَّنَ الرُّشْدُ مِنَ الْغَيِّ فَمَن
يَكْفُرْ بِالطَّاغُوتِ وَيُؤْمِن بِاللَّـهِ فَقَد اسْتَمْسَكَ
بِالْعُرْوَةِ الْوُثْقَىٰ لَا انفِصَامَ لَهَا وَاللَّـهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ. (البقرة: ﴿٢٥٦﴾). به
هیچ جۆرێك زۆرکردن نییه له وهرگرتنی بیروباوهڕی ئیسلامدا (دینداری
بهزۆر نابێت بکرێت و دین بهزۆر نادرێت بهسهر کهسدا)، چونکه بهڕاستی
ڕێبازی چاك و دروست، ڕوون و ئاشکرا بووه و جیا بۆتهوه له گومڕایی و
سهرکهشی. جا ئهوهی باوهڕی نهبێت به تاغووت -که بریتییه له ههموو
ڕێگه و ڕێباز و هێز و بهرنامه و لادان و بتێك- و باوهڕی دامهزراو
بهێنێت به خوا، جا بێ گومان ئهو کهسه دهستی گرتووه به بههێزترین
هۆکاری ڕزگارییهوه. شوێن دامهزراوترین بیروباوهڕ کهوتووه، که هیچ پسان
و ههڵوهشاندنهوهیهکی بۆ نییه و ههمیشه پتهو و دامهزراوه. خوای
گهورهش بیسهر و زانایه.
کەواتە ڕەخنەگران کەسانێکن کە
بەدواداچوونیان هەبێت و بە چاوی خۆیان بیبینن و بیبیستن تا بزانن ئەم
ناپەسەندی و نەفامی و نەزانییە، ئەو هەقیقەتەیە کە گەردوونی لەپێناودا
دروست بووە و بە هەموو هەسارە و جۆراوجۆریی بوونەوەرانەوە و ئەو بەڵگەیەیە
کە زمانی هەموو زماندرێژان و موشریك و دوژمنانی لاڵ کردووە. هەر بەتەنیا
بوونی قورئان، خودی قورئان هێزێکی دەلیلی سەلمێنراوە بۆ ڕاستی و دروستی و
پاکی ئەم دینە. لێرەدا بە بۆچوونی ئەو ئەقڵ و خاوەنئەقڵانەی کە تەسەوریان
وایە ئایەتێك بهێنێتەوە بۆ بەڵگە و ملکەچکردنی ئەوانە لەبەرامبەر ئەو
هەقیقەتەدا ڕاستەوخۆ دەڵین ئەمەیە هێز و بڕوای ئێوە کە بەرگری پێدەکەن لە
پەیامەکەتان لە خودی خۆتان نموونە و بەڵگەیەکتان نییە!!! یان وەڵامێکتان
نییە کە لە ئەقڵی خۆتانەوە بێت و لەو خورافاتە بەدەر بێت!!! بەڕاستی گێلی و
نەفامی ئەمەیە! دەی خۆ ئا ئەمەیە ڕاستی و دروستیی ئایینی موسڵمانان
دەیسەلمێنێت؛ ئەمەیە پەیامی ڕاستی.
جوولەکە و نەسرانییەکان
کەوتنە ئەم هەڵەیەوە. کەوتنە گێژاوی ئەقڵی خۆیان و هاتن شەیتانییانە فیکر و
بۆچوونی خۆیان خستە پێش پەیامەکەیانەوە. ئەوەی بەئەقڵیاندا بهاتایە،
پێیان باشتر بوو و پەیامەکەیان پێ ئاڵوگۆڕ و دەستکاریی ئایەتەکانیان
دەکرد. واتە خۆیان کردبووە بەشێک لە خاوەنی پەیامەکە و بەشەکەی تریان
کردبووە قوربانی بۆ ئەقڵی پووچی خۆیان. بەڵام ڕاستی، زانست و ژیری و
تێگەشتن نییە، بەڵکوو دەبێت بە شەریعەتی خوای گەورە واتە قورئان و سوننەتی
پێغەمبەری خوا (سەلامی خوای لەسەر بێت) وەڵام بدرێنەوە، تا بزانن شکاندنی
بتەکانی ئەقڵی ئەوان بەبەڵگەی ئایەت و فەرموودەکان دەشکێنرێت و ئەو
زەبروزەنگەی ئەوان بە ئایینی ئیسلامدا وێنای دەکەن، وا نییە و بەڵکوو
بەپێچەوانەوەیە.
دواجار بەڕەهایی (مطلق) بۆیان ئاشکرا دەبێت
خورافیات و توندڕەوی و زەرەر و زیان لە فیکر و بۆچوونی ئەواندایە، نەك لە
ئایینی ئیسلامدا با بپرسین ئایا ڕق و توندڕەوی و زۆرداری لە فیکرێکدایە کە
بە هەموو لقێکی ئاییندا دەوەڕێت و وشەی ناشیرین تەرح دەکات یان لە
ئایینێکدایە کە بەتەواوی فیکرەکان و مەزهەبەکان و مرۆڤەکان بڵێت: صِبْغَةَ اللَّـهِ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّـهِ صِبْغَةً وَنَحْنُ لَهُ عَابِدُونَ. (البقرة: ﴿١٣٨). واتە: ﴾(ئهم
ئایین و بهرنامهیه) ئهو ڕهنگ و نهخشهیهیه كه خوا دایڕشتووه. كێ
ههیه له خوا چاكتر ڕهنگ و نهخشهی جوان بكێشێت و دایڕێژێت؟! له ههموو
بارودۆخێكدا ئێمهی ئیماندار ههر ئهو دهپهرستین.
سهرچاوه:سایتی دهنگی ئیسلام