2012-01-23, 00:52
رسالة بيانات كاتب الموضوع
3. سورة آل عمران المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: رد: 3. سورة آل عمران
ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان، ئێوه بۆ له ئیبراهیم ده‌دوێن و (ههیهکهتان وا داده‌نێت که له‌سه‌ر ئاینی ئه‌وه) خۆ ته‌ورات و ئینجیل دوای ئه‌و ڕه‌وانه کراون، ئه‌وه بۆ عه‌قڵ و ژیریتان ناخه‌نه کار. هَاأَنتُمْ هَؤُلاء حَاجَجْتُمْ فِيمَا لَكُم بِهِ عِلمٌ فَلِمَ تُحَآجُّونَ فِيمَا لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ وَاللّهُ يَعْلَمُ وَأَنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ ﴿66﴾ ئه‌وه‌ته ئێوه ده‌دوێن و موجاده‌له‌و باس و خواس له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌که‌ن که زانیاریتان ده‌رباره‌ی هه‌یه.. ده‌ی بۆچی ده‌م له‌و شتانه‌شه‌وه ده‌ده‌ن که هیچ زانیاریتان ده‌رباره‌ی نیه، دیاره که هه‌ر خوا ئه‌و شتانه ده‌زانێت، ئێوه نایزانن. مَا كَانَ إِبْرَاهِيمُ يَهُودِيًّا وَلاَ نَصْرَانِيًّا وَلَكِن كَانَ حَنِيفًا مُّسْلِمًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿67﴾ (ئاشکرایه) که ئیبراهیم نه جوله‌که بووه نه گاوور، به‌ڵکو ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌ردارو موسوڵمان بووه‌و له‌ده‌سته‌ی موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان نه‌بووه. إِنَّ أَوْلَى النَّاسِ بِإِبْرَاهِيمَ لَلَّذِينَ اتَّبَعُوهُ وَهَذَا النَّبِيُّ وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَاللّهُ وَلِيُّ الْمُؤْمِنِينَ ﴿68﴾ نزیکان و شوێنکه‌وتوان و یاوه‌رانی ئیبراهیم له خه‌ڵکی، ئه‌و که‌سانه‌ن که‌له سه‌رده‌می خۆیدا شوێنی که‌وتبوون، هه‌روه‌ها ئه‌م پێغه‌مبه‌ره‌ش علیه صلاة وسلام وه ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه (به پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئیبراهیم و مو‌سا و عیسا‌و محمد و هه‌موو پێغه‌مبه‌ران به‌گشتی علیهم السلام)، بێگومان خوا یارو یاوه‌ری ئیماندارانه. وَدَّت طَّآئِفَةٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَوْ يُضِلُّونَكُمْ وَمَا يُضِلُّونَ إِلاَّ أَنفُسَهُمْ وَمَا يَشْعُرُونَ ﴿69﴾ ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌ن کتێنه‌کان ئاواته‌خوازن که گومڕاتان بکه‌ن، له کاتێکدا ئه‌وانه هه‌ر خۆیان گومڕا ده‌که‌ن و هه‌ستیشی پێ ناکه‌ن و (خۆیان ده‌خڵه‌تێنن). يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَأَنتُمْ تَشْهَدُونَ ﴿70﴾ ئه‌ی خاوه‌ن کتێبه‌کان بۆ بڕواتان نیه به ئایه‌ته‌کانی خوا (که هه‌مووی به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تی محمد صلی الله علیه وسلم) لا کاتێکدا ئێوه به ئاشکرا (نیشانه‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی ئه‌و) ده‌بینن (له کتێبه‌کاندا). يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَلْبِسُونَ الْحَقَّ بِالْبَاطِلِ وَتَكْتُمُونَ الْحَقَّ وَأَنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿71﴾ ئه‌ی خاوه‌نانی کتێب بۆچی به‌رگی به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن به به‌ری حه‌ق و ڕاستی دا‌و حه‌ق و ڕاستی ده‌شارنه‌وه، له کاتێکدا خۆتان چاك ده‌زانن (که کامه حه‌قه‌و کامه‌ش ناحه‌قه). وَقَالَت طَّآئِفَةٌ مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُواْ بِالَّذِيَ أُنزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُواْ وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُواْ آخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿72﴾ ده‌سته‌یه‌ك له خاوه‌نانی کتێب (جوه‌کان) وتیان به تاقمێکیان: ئێوه له سه‌ره‌تای ڕۆژدا ئیمان و باوه‌ڕ بێنن به‌و (قورئانه‌ی) که بۆ ئیمانداران ڕه‌وانه کراوه، به‌ڵام له کۆتایی ڕۆژداو ده‌مه‌و ئێواره په‌شیمان ببنه‌وه (تا دوو دڵی وفیتنهیان تیا دروست ببێ) وَلاَ تُؤْمِنُواْ إِلاَّ لِمَن تَبِعَ دِينَكُمْ قُلْ إِنَّ الْهُدَى هُدَى اللّهِ أَن يُؤْتَى أَحَدٌ مِّثْلَ مَا أُوتِيتُمْ أَوْ يُحَآجُّوكُمْ عِندَ رَبِّكُمْ قُلْ إِنَّ الْفَضْلَ بِيَدِ اللّهِ يُؤْتِيهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ﴿73﴾ (هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): بڕوا مه‌که‌ن و متمانه مه‌که‌ن به که‌س جگه له‌وانه‌ی که شوێنی ئاینی ئێوه که‌وتوون!! (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: که به‌ڕاستی هه‌ر هیدایه‌ت و ڕێنمویی خوای هیدایه‌ت و ڕێنموییه، (ئه‌مه‌ش قسه‌ی جوه که به‌یه‌کتر ده‌ڵێن): که‌س وه‌کو ئێوه‌ی پێ نه‌به‌خشراوه، باسی (ته‌ورات و دواهه‌مین پێغه‌مبه‌ریش مه‌که‌ن)!! تا لای په‌روه‌ردگارتان (سبه‌ی له قیامه‌تدا) قسه‌یان زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ر قسهتانا!! (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم تۆ) بڵێ: به‌ڕاستی هه‌رچی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵ هه‌یه به‌ده‌ست خوایه‌و ده‌یبه‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی که ده‌یه‌وێت و (شایسته‌ن) وه خوا فروانگیرو زانایه. يَخْتَصُّ بِرَحْمَتِهِ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ ذُو الْفَضْلِ الْعَظِيمِ ﴿74﴾ ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی تایبه‌ت ده‌کات بۆ هه‌ر که‌سێك که بیه‌وێ و (شایسته بێت) وه خوا خاوه‌نی ڕێز‌و به‌خشش و فه‌زڵی زۆر گه‌وره‌و بێ ئه‌ندازه‌یه. وَمِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مَنْ إِن تَأْمَنْهُ بِقِنطَارٍ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ وَمِنْهُم مَّنْ إِن تَأْمَنْهُ بِدِينَارٍ لاَّ يُؤَدِّهِ إِلَيْكَ إِلاَّ مَا دُمْتَ عَلَيْهِ قَآئِمًا ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَالُواْ لَيْسَ عَلَيْنَا فِي الأُمِّيِّينَ سَبِيلٌ وَيَقُولُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿75﴾ له شوێنکه‌وتوانی کتێبه ئاسمانیه‌کان که‌سانێك هه‌ن که ئه‌گه‌ر ماڵ و دارایهکیی زۆری به ئامانه‌ت لا دانێی (هه‌رکاتێ داوای بکه‌ی) بۆت ده‌گێڕێته‌وه به ته‌واویی. هه‌شیانه ئه‌گه‌ر دینارێکی به ئه‌مانه‌ت لا دانێ ی نایگێڕێته‌وه بۆ لات مه‌گه‌ر به‌سه‌ریه‌وه ڕاوه‌ستابیت، ئه‌وانه بۆیه وا ده‌که‌ن چونکه ده‌ڵێن: که گوایه له به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ی نه‌خوێنده‌واراندا (مه‌به‌ستیان موسوڵمانانه) لێپرسراو بان (ئه‌گه‌ر فێڵیان لێ بکه‌ین)، ئه‌وانه به‌ده‌م خواوه درۆ ده‌که‌ن و ده‌شزانن که وانیه. بَلَى مَنْ أَوْفَى بِعَهْدِهِ وَاتَّقَى فَإِنَّ اللّهَ يُحِبُّ الْمُتَّقِينَ ﴿76﴾ به‌ڵام هه‌رکه‌س پابه‌ندی ئه‌و په‌یمانه بێت که ده‌یدات، وه دیندارو خواناس بێت، به‌ڕاستی خوا پارێزکاران و دیندارانی خۆش ده‌وێت. إِنَّ الَّذِينَ يَشْتَرُونَ بِعَهْدِ اللّهِ وَأَيْمَانِهِمْ ثَمَنًا قَلِيلًا أُوْلَئِكَ لاَ خَلاَقَ لَهُمْ فِي الآخِرَةِ وَلاَ يُكَلِّمُهُمُ اللّهُ وَلاَ يَنظُرُ إِلَيْهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَلاَ يُزَكِّيهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿77﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یمانی خوا‌و سوێندی ناڕه‌وا به نرخێکی که‌م ده‌فرۆشن ( له پله پایه‌ی دنیای و پاره‌و پول و سامان، ئه‌ڵبه‌ته هه‌رچه‌نده بێت هه‌ر که‌مه) ئه‌وانه له‌و دنیا هیچ به‌شیان نابێت، هه‌روه‌ها له ڕۆژی قیامه‌تدا خوا نایان دوێنێ و ته‌ماشایان ناکات، (وه له چڵك و پیسی و گوناه) خاوێنیان ناکات، وه سزای پڕ ئێش و ئازاریشیان بۆ ئاماده‌یه. وَإِنَّ مِنْهُمْ لَفَرِيقًا يَلْوُونَ أَلْسِنَتَهُم بِالْكِتَابِ لِتَحْسَبُوهُ مِنَ الْكِتَابِ وَمَا هُوَ مِنَ الْكِتَابِ وَيَقُولُونَ هُوَ مِنْ عِندِ اللّهِ وَمَا هُوَ مِنْ عِندِ اللّهِ وَيَقُولُونَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿78﴾ ده‌سته‌یه‌ك له‌وانه‌ی (که له چه‌ند ئایه‌تی پێشودا باس کران، واته جووه‌کان) زمانیان با ده‌ده‌ن به جۆرێك شت ده‌ڵێن، گوایه (ته‌ورات) ده‌خوێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی (ئێوه چه‌واشه بکه‌ن و) وا بنوێنن که ئه‌و کتێبه ده‌ور ده‌که‌نه‌وه، له حاڵێکدا ئه‌وه‌ی که دیخوێننه‌وه له‌و کتێبه نیه (وه زۆر جار) ده‌ڵێن: ئه‌وه‌ی که ده‌یخوێنین هه‌ر ئه‌وه‌یه که خوا ڕه‌وانه‌ی کردووه، به‌ڵکو هه‌رگیز ئه‌وه له‌لایه‌ن خواوه نیه، وه به ده‌م خواوه درۆ ده‌ڵێن و چاکیش ده‌زانن که (درۆ‌و بوختان ده‌که‌ن). مَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُؤْتِيَهُ اللّهُ الْكِتَابَ وَالْحُكْمَ وَالنُّبُوَّةَ ثُمَّ يَقُولَ لِلنَّاسِ كُونُواْ عِبَادًا لِّي مِن دُونِ اللّهِ وَلَكِن كُونُواْ رَبَّانِيِّينَ بِمَا كُنتُمْ تُعَلِّمُونَ الْكِتَابَ وَبِمَا كُنتُمْ تَدْرُسُونَ ﴿79﴾ بۆ هیچ ئاده‌میزادو که‌سێک نه‌گونجاوه که خوا کتێبی ئاسمانی و فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی پێ ببه‌خشێت، له‌وه‌ودوا به خه‌ڵکی بڵێت: وه‌رن ببنه عه‌بدو به‌نده‌ی من له جیاتی عه‌بدو به‌نده‌ی خوا بن، به‌ڵکو (به‌خه‌ڵکیان ووتوه) هه‌وڵ بده‌ن بۆ خوا بژین، بۆ ڕه‌زامه‌ندی په‌روه‌ردگار هه‌وڵ بده‌ن، چونکه ئێوه کتێبی ئاسمانی فێر بوون وه وانه‌ی خواناسیتان خوێندووه. وَلاَ يَأْمُرَكُمْ أَن تَتَّخِذُواْ الْمَلاَئِكَةَ وَالنِّبِيِّيْنَ أَرْبَابًا أَيَأْمُرُكُم بِالْكُفْرِ بَعْدَ إِذْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿80﴾ (هیچ کام له پێغه‌مبه‌ران) فه‌رمانی ئه‌وه‌یان نه‌داوه که فریشته‌کان و پێغه‌مبه‌ران بکه‌نه په‌روه‌ردگاری خۆتان، (هه‌رگیز شتی وا ڕه‌وا نیه و له‌وان ناوه‌شیته‌وه) ئایا ڕاسته فه‌رمانی بێ باوه‌ڕیی و کوفرتان کوفرتان پیا بده‌ن دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه بونه‌ته موسوڵمان و (ته‌سلیمی حه‌ق بوون)؟! وَإِذْ أَخَذَ اللّهُ مِيثَاقَ النَّبِيِّيْنَ لَمَا آتَيْتُكُم مِّن كِتَابٍ وَحِكْمَةٍ ثُمَّ جَاءكُمْ رَسُولٌ مُّصَدِّقٌ لِّمَا مَعَكُمْ لَتُؤْمِنُنَّ بِهِ وَلَتَنصُرُنَّهُ قَالَ أَأَقْرَرْتُمْ وَأَخَذْتُمْ عَلَى ذَلِكُمْ إِصْرِي قَالُواْ أَقْرَرْنَا قَالَ فَاشْهَدُواْ وَأَنَاْ مَعَكُم مِّنَ الشَّاهِدِينَ ﴿81﴾ (یادیان بێنه) کاتێ که خوا په‌یمانی له یه‌که یه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ران وه‌رگرت کاتێ که کتێب و دانای پێ به‌خشین به‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر: له ئاینده‌دا پێغه‌مبه‌رێکم بۆ ڕه‌وانه کردن و ڕاستی ئه‌وه‌ی ئێوه‌شی پێ بوو، ده‌بێ باوه‌ڕێ پێ بهێنن و پشتگیری بکه‌ن، ئه‌وجا خوا فه‌رموی: بڕیارتان دا‌و په‌یمانی منتان به‌و جۆره وه‌رگرت که پێم ڕاگه‌یاندن، وتیان: بڕیارمان دا‌و (هه‌روا ده‌که‌ین) ئه‌وسا پێی فه‌رموون: ده شایه‌ت بن، وه من له‌سه‌ر ئه‌و بڕیاره‌تان له شایه‌ته‌کانم. فَمَن تَوَلَّى بَعْدَ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿82﴾ جا ئه‌وه‌ی پشتی هه‌ڵکردو سه‌رپێچی کرد دوای ئه‌و هه‌موو په‌یمانه، ئا ئه‌وانه له فاسق و گوناهکارانن. أَفَغَيْرَ دِينِ اللّهِ يَبْغُونَ وَلَهُ أَسْلَمَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضِ طَوْعًا وَكَرْهًا وَإِلَيْهِ يُرْجَعُونَ ﴿83﴾ ئایا ئه‌وانه بێجگه له ئاینی خوا شتێکی تریان ده‌وێت؟! له کاتێکدا که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه ته‌سلیم و ملکه‌چی په‌روه‌ردگاره به ڕه‌زامه‌ندیی بێت یا به‌ناچاری، هه‌موانیش هه‌ر بۆلای ئه‌و ده‌گه‌ڕیته‌وه. قُلْ آمَنَّا بِاللّهِ وَمَا أُنزِلَ عَلَيْنَا وَمَا أُنزِلَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَإِسْمَاعِيلَ وَإِسْحَاقَ وَيَعْقُوبَ وَالأَسْبَاطِ وَمَا أُوتِيَ مُوسَى وَعِيسَى وَالنَّبِيُّونَ مِن رَّبِّهِمْ لاَ نُفَرِّقُ بَيْنَ أَحَدٍ مِّنْهُمْ وَنَحْنُ لَهُ مُسْلِمُونَ ﴿84﴾ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: باوه‌ڕمان به خوا‌و به‌وه هه‌یه که دابه‌زێنراوه بۆمان، وه به‌وه‌ش که دابه‌زێنراوه بۆ سه‌ر ئیبراهیم و ئیسماعیل و ئیسحاق و یه‌عقوب و نه‌وه‌کانی، وه به‌وه‌ش که دراوه به مو‌سا و عیسا‌و پێغه‌مبه‌ران له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه. وه ئێمه جیاوازی ناکه‌ین له نێوان هیچکامیاندا، وه هه‌موانمان ته‌سلیمی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌ین. وَمَن يَبْتَغِ غَيْرَ الإِسْلاَمِ دِينًا فَلَن يُقْبَلَ مِنْهُ وَهُوَ فِي الآخِرَةِ مِنَ الْخَاسِرِينَ ﴿85﴾ جا ئه‌وه‌ی بێجگه له ئاینی ئیسلام په‌یڕه‌وی هه‌ر ئاینێکی تر بکات لێی وه‌رناگیرێت، له قیامه‌تیشدا له خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندانه. كَيْفَ يَهْدِي اللّهُ قَوْمًا كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ وَشَهِدُواْ أَنَّ الرَّسُولَ حَقٌّ وَجَاءهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَاللّهُ لاَ يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿86﴾ چۆن خوا که‌سانێك هیدایه‌ت ده‌دات که دوای ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان هێنا، په‌شیمان بونه‌وه کافر بوون، له حاڵێکدا که شایه‌تیان دابوو که پێغه‌مبه‌ر حه‌ق وێژه‌و به‌ڵگه‌و نیشانه‌یان پێ گه‌یشتبوو، بێ گومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنمویی ده‌سته‌و تاقمی سته‌مکاران نادات. أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُمْ أَنَّ عَلَيْهِمْ لَعْنَةَ اللّهِ وَالْمَلآئِكَةِ وَالنَّاسِ أَجْمَعِينَ ﴿87﴾ ئه‌وانه پاداشتیان خوا‌و فریشته‌کان و هه‌موو خه‌ڵکیان له‌سه‌ره. خَالِدِينَ فِيهَا لاَ يُخَفَّفُ عَنْهُمُ الْعَذَابُ وَلاَ هُمْ يُنظَرُونَ ﴿88﴾ له‌ناو ئه‌و خه‌شم و نه‌فرینه‌دا ده‌مێننه‌وه‌و سزا له‌سه‌ریان سوك ناکرێت و مۆڵه‌تیش نادرێن. إِلاَّ الَّذِينَ تَابُواْ مِن بَعْدِ ذَلِكَ وَأَصْلَحُواْ فَإِنَّ الله غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿89﴾ مه‌گه‌ر که‌سانێك که فریای خۆیان بکه‌ون و ته‌وبه بکه‌ن و خۆیان ڕێك و پێك بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا بۆ ئه‌وانه لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بَعْدَ إِيمَانِهِمْ ثُمَّ ازْدَادُواْ كُفْرًا لَّن تُقْبَلَ تَوْبَتُهُمْ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الضَّآلُّونَ ﴿90﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی دوای باوه‌ڕ هێنانیان کافر بوون و له‌وه‌ودوا زیاتر ڕۆچون له کوفر‌و بێ دینیدا، ئه‌وانه په‌شیمانی و ته‌وبه‌یان لێ وه‌رناگیرێت، وه ئه‌وانه له ده‌سته‌ی گومڕاو سه‌ر لێ شیواوهکانن. إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَمَاتُواْ وَهُمْ كُفَّارٌ فَلَن يُقْبَلَ مِنْ أَحَدِهِم مِّلْءُ الأرْضِ ذَهَبًا وَلَوِ افْتَدَى بِهِ أُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ وَمَا لَهُم مِّن نَّاصِرِينَ ﴿91﴾ به‌ڕستی ئه‌وانه‌ی که کافر بوون و به کافری مردوون، (ئه‌گه‌ر) هه‌ریه‌که‌یان بتوانێت پڕ به پڕی زه‌وی ئاڵتون بێنێ و بیکا به فیدیه‌ی خۆی هه‌رگیز لێی وه‌رناگیرێت ئه‌وانه سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه‌و که‌سیش نیه پشتیوانیان لێ بکات و فریایان بکه‌وێت. لَن تَنَالُواْ الْبِرَّ حَتَّى تُنفِقُواْ مِمَّا تُحِبُّونَ وَمَا تُنفِقُواْ مِن شَيْءٍ فَإِنَّ اللّهَ بِهِ عَلِيمٌ ﴿92﴾ ئێوه هه‌رگیز ناگه‌نه پله‌ی چاکی و چاکه‌کاری هه‌تا له‌و شتانه‌ی که خۆشتان ده‌وێن نه‌به‌خشن، هه‌ر شتێکیش ببه‌خشن خوا ئاگا‌و زانایه پێی، (لێی وون نابێت و بێ پاداشت نابێت). كُلُّ الطَّعَامِ كَانَ حِلاًّ لِّبَنِي إِسْرَائِيلَ إِلاَّ مَا حَرَّمَ إِسْرَائِيلُ عَلَى نَفْسِهِ مِن قَبْلِ أَن تُنَزَّلَ التَّوْرَاةُ قُلْ فَأْتُواْ بِالتَّوْرَاةِ فَاتْلُوهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿93﴾ هه‌رچی خۆراك هه‌یه بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل حه‌ڵاڵ بوو مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که یه‌عقوب خۆی له‌سه‌ر خۆی حه‌رام کردبوو پێش ناردنی ته‌ورات، پێیان بڵێ: ته‌ورات بێنن و ده‌وری بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن (دیاره که جوله‌که هه‌ر له خۆیانه‌وه ده‌مبازی ده‌که‌ن و قسه ڕێك ده‌خه‌ن و شت حه‌رام ده‌که‌ن). فَمَنِ افْتَرَىَ عَلَى اللّهِ الْكَذِبَ مِن بَعْدِ ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿94﴾ جا ئیتر دوای ئه‌و هه‌موو (ڕوون کردنه‌وانه) ئه‌وه‌ی به ده‌م خواوه درۆ هه‌ڵبه‌سێ، ئا ئه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن. قُلْ صَدَقَ اللّهُ فَاتَّبِعُواْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ ﴿95﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: خوای گه‌وره له هه‌موو فهرمایشتهکانیا ڕاستی فه‌رمووه، که‌واته شوێنی ئاین و به‌رنامه‌ی ئیبراهیم بکه‌ون که پاك و دروست و فه‌رمانبه‌رداره، وه ئه‌و هه‌رگیز له موشریك و هه‌لپه‌رستان نه‌بووه. إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِي بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَالَمِينَ ﴿96﴾ به‌ڕاستی یه‌که‌م خانه‌و ماڵ ومهنزڵگایهك که بۆ خه‌ڵکی دانرا له‌سه‌ر زه‌وی (بۆ خوا په‌رستی) ئه‌وه‌یه که له مه‌ککه‌دایه که هیدایه‌ت و ڕێنمویی به‌خشه بۆ هه‌موو خه‌ڵکی جیهان. فِيهِ آيَاتٌ بَيِّنَاتٌ مَّقَامُ إِبْرَاهِيمَ وَمَن دَخَلَهُ كَانَ آمِنًا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلًا وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ الله غَنِيٌّ عَنِ الْعَالَمِينَ ﴿97﴾ (له که‌عبه‌دا) نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی زۆر‌و ئاشکرای تیایه، شوێنی تایبه‌تی خواپه‌رستی ئیبراهیمی لێیه، ئه‌وه‌ی بچێته ناوی ئه‌مین و ئاسوده‌یه له هه‌موو ده‌ستدرێژیه‌ك. خوای گه‌وره له‌سه‌ر خه‌ڵکی بڕیار داوه حه‌ج و سه‌ردانی (بیت، که‌عبه) به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که توانای (دارایی)یان هه‌یه‌و (ته‌ندروستییان باشه)، جا ئه‌وه‌ی که باوه‌ڕی نیه حه‌ق پۆشه، ئه‌وه با بزانێت که خوا بێ نیازه له هه‌موو خه‌ڵکان (وه پێویستی به چاکه‌و په‌رستنی که‌س نیه). قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَاللّهُ شَهِيدٌ عَلَى مَا تَعْمَلُونَ ﴿98﴾ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به خاوه‌نانی کتێب بڵێ: بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناکه‌ن به ئایه‌ته‌کانی خوا، خۆ خوا شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و کار‌و کردهوانهئ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. قُلْ يَا أَهْلَ الْكِتَابِ لِمَ تَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ مَنْ آمَنَ تَبْغُونَهَا عِوَجًا وَأَنتُمْ شُهَدَاء وَمَا اللّهُ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿99﴾ (هه‌روه‌ها) بڵێ: ئه‌ی خاوه‌نی کتێى بۆچی دژایه‌تی ڕێبازی خوا ده‌که‌ن، وه ده‌تانه‌وێت ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی هێناوه (په‌شیمانی بکه‌نه‌وه‌و) ڕێبازه‌که‌ی به که‌چ بخه‌نه به‌رچاو؟ خۆ خۆتان چاك ده‌زانن و شایه‌تن (که من ته‌نها ئاینی ئیسلامم لا په‌سه‌نده)(دلنیاش بن) که خوا غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و شتانه‌ی که ده‌یکه‌ن. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوَاْ إِن تُطِيعُواْ فَرِيقًا مِّنَ الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ يَرُدُّوكُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ كَافِرِينَ ﴿100﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌گه‌ر گوێ ڕایه‌ڵی هه‌ندێك له‌وانه ببن که کتێبی (ئاسمانییان) پێ دراوه، دوای ئه‌وه‌ی که ئێوه باوه‌ڕتان هێنابوو، دهتانخهنهوه سه‌ر ڕێبازی کوفر‌و بێ باوه‌ڕی. وَكَيْفَ تَكْفُرُونَ وَأَنتُمْ تُتْلَى عَلَيْكُمْ آيَاتُ اللّهِ وَفِيكُمْ رَسُولُهُ وَمَن يَعْتَصِم بِاللّهِ فَقَدْ هُدِيَ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿101﴾ جا ئێوه چۆن کافر ده‌بن له کاتێکدا که ئایه‌ته‌کانی خواتان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرێته‌وه، وه پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی لهناوتانایه (دوای وه‌فاتیشی سه‌لامی خوای لێ بێت به سیره‌تی پاك و بێگه‌ردی هه‌ر له ناوماندایه) جا ئه‌وه‌ی پشت به خوا ببه‌ستێت و په‌یڕه‌وی له به‌رنامه‌که‌ی بکات، ئه‌وه بۆ ڕێگه‌و ڕێبازێکی ڕاست و دروس هیدایه‌ت دراوه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ حَقَّ تُقَاتِهِ وَلاَ تَمُوتُنَّ إِلاَّ وَأَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿102﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه له خوا بترسن و پارێزکار بن به‌شێوه‌یه‌کی وا که شایسته‌ی ئه‌و زاته‌یه، (وه هه‌میشه پابه‌ندو دامه‌زراو بن له‌سه‌ر ئیسلامه‌تی، بۆ ئه‌ویه هه‌رکاتێ مردن) به ئیمان و ئیسلامه‌تی نه‌بێت نه‌مرن. وَاعْتَصِمُواْ بِحَبْلِ اللّهِ جَمِيعًا وَلاَ تَفَرَّقُواْ وَاذْكُرُواْ نِعْمَتَ اللّهِ عَلَيْكُمْ إِذْ كُنتُمْ أَعْدَاء فَأَلَّفَ بَيْنَ قُلُوبِكُمْ فَأَصْبَحْتُم بِنِعْمَتِهِ إِخْوَانًا وَكُنتُمْ عَلَىَ شَفَا حُفْرَةٍ مِّنَ النَّارِ فَأَنقَذَكُم مِّنْهَا كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللّهُ لَكُمْ آيَاتِهِ لَعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿103﴾ (هه‌وڵ بده‌ن) هه‌ر ههمووتانبه توندی ده‌ست بگرن به ئاینی خواوه و په‌رت و بڵاو مه‌بن، یادی نازو نیعمه‌تی خوا بکه‌نه‌وه له‌سه‌رتان، (چونکه) کاتی خۆی دوژمنی یه‌کتر بوون که‌چی دڵه‌کانتانی به هۆی نیعمه‌تی (ئیسلامه‌وه) په‌یوه‌ست کرد به یه‌که‌وه و هه‌موو بوونه برای یه‌کتر (هه‌روه‌ها ئه‌و کاته) ئێوه له‌سه‌ر لێواری چاڵێکی ئاگر وه‌ستابوون و (خه‌ریك بوو بکه‌ونه ناوی)، به‌ڵام خوا (به‌ڕه‌حم و میهره‌بانی خۆی) له‌و ئاگره ڕزگاری کردن، ئا به‌و شێوه‌یه خوا ئایه‌ته‌کانی خۆیتان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه، به‌ڵکو هیدایه‌ت وه‌رگرن. وَلْتَكُن مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿104﴾ ده‌بێت له ئێوه ئومه‌تێك پێك بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێك بن که بانگه‌واز بکه‌ن بۆ خێر‌و چاکه، فه‌رمان بده‌ن به هه‌موو کارێکی دروست، قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ك بکه‌ن، هه‌ر هه‌ر ئه‌وانه‌شن سه‌رفرازان. وَلاَ تَكُونُواْ كَالَّذِينَ تَفَرَّقُواْ وَاخْتَلَفُواْ مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْبَيِّنَاتُ وَأُوْلَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ عَظِيمٌ ﴿105﴾ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌و که‌سانه بن که ناکۆکی و دووبه‌ره‌کیان له‌ناودا به‌رپا بوو، له‌یه‌ك دابڕان، دوای ئه‌وه‌ی به‌ڵگه نیشانه‌شیان پێ گه‌یشتبوو (که سه‌رکه‌وتن له یهکریزیدایه)، ئه‌وانه سزایه‌کی گه‌وره‌و سه‌خت چاوه‌ڕێیانه. يَوْمَ تَبْيَضُّ وُجُوهٌ وَتَسْوَدُّ وُجُوهٌ فَأَمَّا الَّذِينَ اسْوَدَّتْ وُجُوهُهُمْ أَكْفَرْتُم بَعْدَ إِيمَانِكُمْ فَذُوقُواْ الْعَذَابَ بِمَا كُنْتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿106﴾ ڕۆژێك دێت ڕووخسارانێك سپی ده‌بن و رووخسارانێك ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن، ئه‌وانه‌ی که ڕوخساریان ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت (پێیان ده‌وترێت): باشه، ئه‌وه ئێوه پێش ئیمانداریی، په‌شیمان بوونه‌وه‌و ڕێبازی کوفرتان گرته به‌ر؟! ده بچێژن سزا‌و ئازار به‌هۆی کافربونتانهوه. وَأَمَّا الَّذِينَ ابْيَضَّتْ وُجُوهُهُمْ فَفِي رَحْمَةِ اللّهِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿107﴾ به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که ڕوخساریان سپی و گه‌ش و جوانه له‌ناو ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خوادا ژیان ده‌به‌نه سه‌ر بۆ هه‌میشه‌و بۆ هه‌تاهه‌تایی. تِلْكَ آيَاتُ اللّهِ نَتْلُوهَا عَلَيْكَ بِالْحَقِّ وَمَا اللّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعَالَمِينَ ﴿108﴾ ئه‌مانه ئایه‌ته‌کانی خوای گه‌وره‌ن که به ڕاست و دروستی به‌سه‌رتا ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌یخوێنینه‌وه، خوایش سته‌می ناوێت و لای په‌سه‌ند نیه (له هیچ که‌س و) له خه‌ڵکان بکرێت. وَلِلّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ وَإِلَى اللّهِ تُرْجَعُ الأُمُورُ ﴿109﴾ هه‌رچی له ئاسمانهکانو هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه، هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، وه گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌موو شتێك هه‌ر بۆلای خوایه. كُنتُمْ خَيْرَ أُمَّةٍ أُخْرِجَتْ لِلنَّاسِ تَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَتَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَتُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلَوْ آمَنَ أَهْلُ الْكِتَابِ لَكَانَ خَيْرًا لَّهُم مِّنْهُمُ الْمُؤْمِنُونَ وَأَكْثَرُهُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿110﴾ (به‌ڕاستی) ئیتر ئێوه چاکترین ئومهتێکن که (بۆ سوودی) خه‌ڵکی هێنراونه‌ته مه‌یدانه‌وه، چونکه فه‌رمان به چاکه ده‌ده‌ن و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و باوه‌ڕی دامه‌زراوتان به خوا هه‌یه، خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌نانی کتێب باوه‌ڕیان بێنایه (به ئاینی ئیسلام) وه چاکتر بوو بۆیان، هه‌یانه ئیماندارن به‌ڵام زۆربه‌یان گوناه کار‌و تاوانبارن. لَن يَضُرُّوكُمْ إِلاَّ أَذًى وَإِن يُقَاتِلُوكُمْ يُوَلُّوكُمُ الأَدُبَارَ ثُمَّ لاَ يُنصَرُونَ ﴿111﴾ هه‌رگیز ئه‌وانه ناتواننزهرهری گه‌وره‌تان لێ بده‌ن مه‌گه‌ر ئازارێکی که‌م، وه ئه‌گه‌ر بجنگن دژتان پشتتان لێ هه‌ڵده‌که‌ن و هه‌ڵدێن، له‌وه‌ودواش سه‌رکه‌وتوونابن. ضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الذِّلَّةُ أَيْنَ مَا ثُقِفُواْ إِلاَّ بِحَبْلٍ مِّنْ اللّهِ وَحَبْلٍ مِّنَ النَّاسِ وَبَآؤُوا بِغَضَبٍ مِّنَ اللّهِ وَضُرِبَتْ عَلَيْهِمُ الْمَسْكَنَةُ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانُواْ يَكْفُرُونَ بِآيَاتِ اللّهِ وَيَقْتُلُونَ الأَنبِيَاءَ بِغَيْرِ حَقٍّ ذَلِكَ بِمَا عَصَوا وَّكَانُواْ يَعْتَدُونَ ﴿112﴾ (جوله‌که) زه‌لیلیی و ڕیسواییان بۆ بڕیار دراوه له‌هه‌رکوێ جێگیر بن مه‌گه‌ر له سایه‌ی ئاینی خوادا بهحهوێنهوهو (زوڵمیان لێ نه‌کرێت کاتێ ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت) یا به‌خۆهه‌ڵواسین به خه‌ڵکیدا بۆ یارمه‌تیدانیان، یان پشت گرتنیان (له‌و سه‌رده‌مانه‌دا که ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بووه به ئاسوده‌یی ژیاون، هه‌رچه‌نده له ژێره‌وه هه‌ر خه‌ریکی پیلان گێران بوون، له سه‌ده‌ی بیسته‌میشدا توانیان ئه‌مریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوا‌و هه‌ندێ وڵاتی تریش، بکه‌نه پشتیوان و دارده‌ستی خۆیان) ئه‌وانه شایسته‌ی خه‌شم و قینی خوا بوون و زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی به‌شیانه، چونکه ئه‌وانه بڕوایان نیه ب هئایهتهکانی خوا، وه پێغهمبهرانێش به ناحه‌ق ده‌کوژن، ئه‌م یاخی بوون و سه‌رشۆڕیه یان، به‌هۆی سه‌رپێچی و گوناهباریانه‌وه‌یه، وه هه‌میشه ئه‌وانه له سنور ده‌رچوون و ده‌رده‌چن. لَيْسُواْ سَوَاء مِّنْ أَهْلِ الْكِتَابِ أُمَّةٌ قَآئِمَةٌ يَتْلُونَ آيَاتِ اللّهِ آنَاء اللَّيْلِ وَهُمْ يَسْجُدُونَ ﴿113﴾ (گاوورو جوو) هه‌موویان یه‌کسان و چوون یه‌ك نین، به‌ڵکو له خاوه‌نانی کتێب ده‌سته‌یه‌کی ئیماندار نیه، که ئایه‌ته‌کانی خوا له‌ناخی شه‌وگاردا ده‌ور دهکهنوهو نوێژ ده‌که‌ن و سوژده ده‌به‌ن و (موسوڵمانن به هه‌موو واتایه‌ك). يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ وَيَنْهَوْنَ عَنِ الْمُنكَرِ وَيُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَأُوْلَئِكَ مِنَ الصَّالِحِينَ ﴿114﴾ ئه‌وانه ئیمان وباوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی هه‌یه‌و، فه‌رمان ده‌ده‌ن به چاکه‌و قه‌ده‌غه‌ی خراپه ده‌که‌ن و به په‌له‌و تاڵوکه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌ك، بێگومان ئه‌وانه له ڕیزی چاکه‌کارو چاکه‌خوازاندان. وَمَا يَفْعَلُواْ مِنْ خَيْرٍ فَلَن يُكْفَرُوْهُ وَاللّهُ عَلِيمٌ بِالْمُتَّقِينَ ﴿115﴾ (ئه‌و ئیماندارانه) هه‌ر چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن به‌فیڕۆ ناچێت، خوایش زانایه به پارێزکارو دینداران. إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ لَن تُغْنِيَ عَنْهُمْ أَمْوَالُهُمْ وَلاَ أَوْلاَدُهُم مِّنَ اللّهِ شَيْئًا وَأُوْلَئِكَ أَصْحَابُ النَّارِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿116﴾ به‌ڕستی ئه‌وانه‌ی که کافرن، هه‌رگیز ماڵ و منداڵیان فریایان ناکه‌وێت و له‌ده‌ست خه‌شم و قینی خوا ڕزگاریان نابێت، ئه‌وانه نیشته‌جێی ناو دۆزه‌خن و تیایدا ژیانی هه‌میشه‌ی ده‌به‌نه سه‌ر. مَثَلُ مَا يُنفِقُونَ فِي هِذِهِ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَثَلِ رِيحٍ فِيهَا صِرٌّ أَصَابَتْ حَرْثَ قَوْمٍ ظَلَمُواْ أَنفُسَهُمْ فَأَهْلَكَتْهُ وَمَا ظَلَمَهُمُ اللّهُ وَلَكِنْ أَنفُسَهُمْ يَظْلِمُونَ ﴿117﴾ نمونه‌ی (ئه‌و ماڵ و داراییه‌ی که) ده‌یبه‌خشن له‌م ژیانی دنیایه‌دا، وه‌ك ڕه‌شه بایه‌کی زۆر سارد وایه که بدا به‌سه‌ر کێڵگه‌ی که‌سانێکدا که سته‌میان له خۆیان کردبێت (به‌هۆی گوناهو تاوانه‌وه) وه هه‌مووی تیا به‌رێت، جا وه نه‌بێت خوا سته‌می لێکردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له خۆیان کردووه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَتَّخِذُواْ بِطَانَةً مِّن دُونِكُمْ لاَ يَأْلُونَكُمْ خَبَالًا وَدُّواْ مَا عَنِتُّمْ قَدْ بَدَتِ الْبَغْضَاء مِنْ أَفْوَاهِهِمْ وَمَا تُخْفِي صُدُورُهُمْ أَكْبَرُ قَدْ بَيَّنَّا لَكُمُ الآيَاتِ إِن كُنتُمْ تَعْقِلُونَ ﴿118﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، به که‌سانێکی تر جگه له‌خۆتان متمانه مه‌که‌ن و نهێنی خۆتان لای که‌سنای که مه‌درکێنن، چونکه که‌سانی تر کۆڵناده‌ن له پێش هێنانی گیروگرفت و ته‌نگانه‌و ناخۆشی بۆتان، ئاواتیان ئازاردان و کێشهسازیه بۆتان، به ئاشکرا خه‌شم و ڕق و کینه له ده‌میان ده‌بارێت، ئه‌وه‌ی له سینه‌یاندا شاردویانه‌ته‌وه زۆر گه‌وره‌تره له‌وه‌ی که ده‌ری ده‌خه‌ن، بێگومان ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه‌مان بۆ دیاری کردوون، تا دۆست له دوژمن جیا بکه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ و ژیریتان بخه‌نه کار. هَاأَنتُمْ أُوْلاء تُحِبُّونَهُمْ وَلاَ يُحِبُّونَكُمْ وَتُؤْمِنُونَ بِالْكِتَابِ كُلِّهِ وَإِذَا لَقُوكُمْ قَالُواْ آمَنَّا وَإِذَا خَلَوْاْ عَضُّواْ عَلَيْكُمُ الأَنَامِلَ مِنَ الْغَيْظِ قُلْ مُوتُواْ بِغَيْظِكُمْ إِنَّ اللّهَ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿119﴾ ها ئه‌وه‌ته ئێوه ئه‌وانتان خۆش ده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وان ئێوه‌یان خۆش ناوێت، وه باوه‌ڕتان به هه‌موو کتێبه ئاسمانیه‌کانیش هه‌یه (به‌ڵام ئه‌وان باوه‌ڕیان به محمد صلی الله علیه وسلم، وه به قورئان نیه)، وه کاتێکیش که پێتان ده‌گه‌ن ده‌ڵێن: ئێمه ئیماندارین به‌ڵام کاتێ که به‌ته‌نها ده‌بن، په‌نجه‌ی خۆیان ده‌گه‌زن ئه‌وه‌نده ڕق ئه‌ستورو داخ له دڵن، (پێیان بڵێ): ده‌ك بمرن له‌داخا، به‌ڕاستی خوا خۆی زانایه به‌وه‌ی که له دڵ و ده‌رون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه و (چاکتان ده‌ناسێت). إِن تَمْسَسْكُمْ حَسَنَةٌ تَسُؤْهُمْ وَإِن تُصِبْكُمْ سَيِّئَةٌ يَفْرَحُواْ بِهَا وَإِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ لاَ يَضُرُّكُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا إِنَّ اللّهَ بِمَا يَعْمَلُونَ مُحِيطٌ ﴿120﴾ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ك، خێرێک، خۆشیه‌ك، ڕوو بکاته ئێوه، بێزار‌و بێتاقه‌ت ده‌بن، وه ئه‌گه‌ر به‌ڵاو ناخۆشیه‌کتان بۆ پێش بێت، ئه‌وان پێی دڵخۆش ده‌بن، جا ئه‌گه‌ر خۆگر بن و پارێزکار بن، پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی ئه‌وانه هیچ زیانێکتان پێ ناگه‌یه‌نێت چونکه به‌ڕاستی خوا ده‌وری پیلان و پیلانیانی داوه‌و ئاگایه به هه‌موو کار‌و کرده‌وه‌و نه‌خشه‌یه‌کیان. وَإِذْ غَدَوْتَ مِنْ أَهْلِكَ تُبَوِّئُ الْمُؤْمِنِينَ مَقَاعِدَ لِلْقِتَالِ وَاللّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ ﴿121﴾ (لێره‌وه قورئان له غه‌زای ئوحود ده‌دوێت). (یادی ئیمانداران بخه‌ره‌وه) کاتێک که به‌یانی زوو له‌ماڵ ده‌رچویت، وه شوێنی جه‌نگت بۆ ئیمانداران دیاری کرد (تیر ئه‌ندازانی له‌سه‌ر گرده‌که دامه‌زراند و فه‌رموی پێیان: ئێمه سه‌رکه‌وتو بوین، یان شکاین ئێوه شوێنی خۆتان چۆڵ مه‌که‌ن)، وه شوێنی تریشی بۆ ئه‌وانی تر دیاری کرد، خوای گه‌وره‌ش بیسه‌ره (به گوفتاریان) زانایه (به بیر‌و بۆچونیان). إِذْ هَمَّت طَّآئِفَتَانِ مِنكُمْ أَن تَفْشَلاَ وَاللّهُ وَلِيُّهُمَا وَعَلَى اللّهِ فَلْيَتَوَكَّلِ الْمُؤْمِنُونَ ﴿122﴾ خه‌ریك بوو دوو ده‌سته له ئێوه په‌شیمان ببنه‌وه‌و (له نیوه‌ی ڕێ بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام) خوا یارو یاوه‌ریان بوو (دڵیانی دامه‌زراند له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رداری) ده‌با ئیمانداران هه‌ر پشت به خوا ببه‌ستن. وَلَقَدْ نَصَرَكُمُ اللّهُ بِبَدْرٍ وَأَنتُمْ أَذِلَّةٌ فَاتَّقُواْ اللّهَ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿123﴾ بێگومان خوا له غه‌زای به‌دردا سه‌ری خستن، هه‌رچه‌نده ئێوه له ژماره‌و چه‌کدا لاواز بوون، ده‌ی که‌واته له‌خوا بترسن، به‌ڵکو بتوانن سوپاسگوزار بن. إِذْ تَقُولُ لِلْمُؤْمِنِينَ أَلَن يَكْفِيكُمْ أَن يُمِدَّكُمْ رَبُّكُم بِثَلاَثَةِ آلاَفٍ مِّنَ الْمَلآئِكَةِ مُنزَلِينَ ﴿124﴾ (یادیان بێنه) کاتێ که به ئیماندارانت ده‌وت: ئایا ئه‌وه‌نده به‌س نیه که په‌روه‌ردگارتان به سێ هه‌زار فریشته کۆمه‌کتان کاو دایان به‌زێنێ. بَلَى إِن تَصْبِرُواْ وَتَتَّقُواْ وَيَأْتُوكُم مِّن فَوْرِهِمْ هَذَا يُمْدِدْكُمْ رَبُّكُم بِخَمْسَةِ آلافٍ مِّنَ الْمَلآئِكَةِ مُسَوِّمِينَ ﴿125﴾ به‌ڵی ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن و پارێزکار بن هه‌ر ئا ئێسته دێن بۆلاتان وه په‌روه‌ردگارتان پێنج هه‌زار فریشته‌ی نیشانه‌دارتان بۆ ڕه‌وانه ده‌کات تا کۆمه‌کیتان بکه‌ن. وَمَا جَعَلَهُ اللّهُ إِلاَّ بُشْرَى لَكُمْ وَلِتَطْمَئِنَّ قُلُوبُكُم بِهِ وَمَا النَّصْرُ إِلاَّ مِنْ عِندِ اللّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ﴿126﴾ وه ئه‌و (هاوکاری) فریشتانه له‌لایه‌ن خواوه ته‌نها مژده‌یه‌ك بوو بۆتان تا دڵه‌کانتان پێی دامه‌زراوتر بێت، ئه‌گینا سه‌رکه‌وتن ته‌نها له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه‌یه و هه‌ر ئه‌و ده‌یبه‌خشێت. لِيَقْطَعَ طَرَفًا مِّنَ الَّذِينَ كَفَرُواْ أَوْ يَكْبِتَهُمْ فَيَنقَلِبُواْ خَآئِبِينَ ﴿127﴾ (وه ئه‌و یاریده‌ی فریشتانه) له‌به‌ر ئه‌وه بوو که لایه‌کی هێزی کافران داڕوخێنێت، یا سه‌رکوت و نابوتیان بکاو به نائومێدی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه. لَيْسَ لَكَ مِنَ الأَمْرِ شَيْءٌ أَوْ يَتُوبَ عَلَيْهِمْ أَوْ يُعَذَّبَهُمْ فَإِنَّهُمْ ظَالِمُونَ ﴿128﴾ تۆ هیچ شتێکت لا کروباری به‌نده‌کان به‌ده‌ست نیه (به‌ڵکو هه‌موو شت به‌ده‌ست خوا خۆیه‌تی) ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌و په‌شیمانیان لێ وه‌رگرێت، یا سزا‌و ئازاریان بدات، (سه‌ربه‌سته) چونکه ئه‌وانه سته‌مکارن. وَلِلّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الأَرْضِ يَغْفِرُ لِمَن يَشَاءُ وَيُعَذِّبُ مَن يَشَاءُ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿129﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه خوای گه‌وره خاوه‌نیانه، له هه‌رکه‌س که بیه‌وێت خۆش ده‌بێت و (چاوپۆشی زۆره)، هه‌رکه‌سیش (شایسته‌ی سزا بێت) سزای ده‌دات، خوا لێ خۆش بوو میهره‌بانه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ الرِّبَا أَضْعَافًا مُّضَاعَفَةً وَاتَّقُواْ اللّهَ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ ﴿130﴾ (ئه‌م ئایه‌ته تێهه‌ڵکێشی باسی غه‌زای ئوحود کراوه بۆ ئه‌وه‌ی بسه‌لمێ که ئه‌م ئاینه هه‌موو چه‌مکه‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه، بۆیه ڕوو به ئیمانداران ده‌فه‌رموێت): ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕتان هێناوه سو‌و به چه‌ند قات و چه‌ند به‌رانبه‌ر مه‌خۆن (ئه‌مه‌ش قۆناغێك بوو له حه‌رام کردنی یه‌کجاریی) وه له خوا بترسن، به‌ڵکو سه‌رفه‌راز بن. وَاتَّقُواْ النَّارَ الَّتِي أُعِدَّتْ لِلْكَافِرِينَ ﴿131﴾ وه خۆتان بپارێزن له‌و ئاگره‌ی که ئاماده کراوه بۆ کافران و بێ باوه‌ڕان. وَأَطِيعُواْ اللّهَ وَالرَّسُولَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿132﴾ وه فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت. وَسَارِعُواْ إِلَى مَغْفِرَةٍ مِّن رَّبِّكُمْ وَجَنَّةٍ عَرْضُهَا السَّمَاوَاتُ وَالأَرْضُ أُعِدَّتْ لِلْمُتَّقِينَ ﴿133﴾ وه به په‌له‌و تاڵوکه بن بۆ به‌ده‌ستهێنانی لێخۆشبوونی په‌روه‌ردگارتان و به‌هه‌شتێك که پاناییه‌که‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی گرتۆته‌وه‌و ئاماده کراقه بۆ پارێزکاران (پێغه‌مبه‌ریش سه‌لامی خوای له‌سه‌ر بێت، ده‌فه‌رموێت: مه‌نزڵگای هه‌ندێك ده‌بینن وه‌کو چۆن ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بینن له دووره‌وه، فه‌رمویانه: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا: ڕه‌نگه ئه‌وانه مه‌نزڵگای پێغه‌مبه‌ران بن، فه‌رمویه‌تی: نه‌خێر، به‌ڵکو مه‌نزڵگای که‌سانێکن که باوه‌ڕیان به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌کی هێناوه، جا ئێستا‌و له‌م سه‌رده‌مانه‌ی دوایدا زانراوه ئه‌ستێره‌ی چه‌ند گه‌وره گه‌وره هه‌یه، که ڕۆژ له ئاستیا زۆر بچوکه جا چ جای زه‌وی!!). الَّذِينَ يُنفِقُونَ فِي السَّرَّاء وَالضَّرَّاء وَالْكَاظِمِينَ الْغَيْظَ وَالْعَافِينَ عَنِ النَّاسِ وَاللّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿134﴾ ئه‌وانه‌ی که له خۆشی و ناخۆشیدا، له هه‌رزانی و گرانیدا ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن، ڕق و کینه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه‌و خۆ ده‌گرن، له خه‌ڵکی خۆش ده‌بن و چاوپۆشی‌یان لێ ده‌که‌ن، (دیاره که) خوای میهره‌بان چاکه‌کارو چاکه‌خوازانی خۆش ده‌وێت. وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُواْ فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُواْ أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُواْ اللّهَ فَاسْتَغْفَرُواْ لِذُنُوبِهِمْ وَمَن يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلاَّ اللّهُ وَلَمْ يُصِرُّواْ عَلَى مَا فَعَلُواْ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿135﴾ ئه‌وانه‌ش که توانێك یان گوناهێك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، یاخود سته‌م له خۆیان ده‌که‌ن (دوایی به خۆیاندا دێنه‌وه) و یادی خوا ده‌که‌ن و داوای لێخۆشبونی گوناهیان ده‌که‌ن، جا کێ هه‌یه له گوناهان خۆش ببێت جگه له خوا؟! هه‌روه‌ها له‌سه‌ر گوناه و تاوانیان به‌رده‌وام نابن وه به‌ئاگاییه‌وه (دوباره‌ی ناکه‌نه‌وه). أُوْلَئِكَ جَزَآؤُهُم مَّغْفِرَةٌ مِّن رَّبِّهِمْ وَجَنَّاتٌ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ ﴿136﴾ بۆ ئه‌وانه لێخۆشبون و لێبورده‌یی هه‌یه له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هاوڕی له‌گه‌ڵ باخه‌کانی به‌هه‌شت دا که جۆبارو ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانیاندا ده‌ڕوات و ژیانی هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر، (بێ گومان) ئه‌م به‌هره‌یه پاداشتی کۆششکارانه (دوای ته‌وبه‌که‌یان له هه‌وڵ و کۆششی به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوادا ده‌بن). قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِكُمْ سُنَنٌ فَسِيرُواْ فِي الأَرْضِ فَانْظُرُواْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذَّبِينَ ﴿137﴾ به‌ڕاستی پێش ئێوه یاسا‌و به‌رنامه‌یه‌ك هه‌بووه (له‌لایه‌ن خواوه که سه‌رئه‌نجام ئیماندارانی سه‌رخستووه و کافرانی له‌ناو بردووه) ده بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویدا و ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن بزانن سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه چۆن بووه که پێغه‌مبه‌رانی خوایان به‌درۆ خستۆته‌وه. هَذَا بَيَانٌ لِّلنَّاسِ وَهُدًى وَمَوْعِظَةٌ لِّلْمُتَّقِينَ ﴿138﴾ ئه‌و (باسانه) به‌یان نامه‌و روونکردنه‌وه‌یه بۆ خه‌ڵکی به‌گشتی، وه ڕێنمو به‌خش و ئامۆژگاریه بۆ پارێزکاران. وَلاَ تَهِنُوا وَلاَ تَحْزَنُوا وَأَنتُمُ الأَعْلَوْنَ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ ﴿139﴾ کۆڵ مه‌ده‌ن و سارد مه‌بنه‌وه‌و خه‌فه‌ت مه‌خۆن، چونکه هه‌ر ئێوه سه‌ربه‌رز و سه‌رفرازو سه‌رکه‌وتوو ده‌بن ئه‌گه‌ر ئیمانداری چاك و ڕاست و دروست بن. إِن يَمْسَسْكُمْ قَرْحٌ فَقَدْ مَسَّ الْقَوْمَ قَرْحٌ مِّثْلُهُ وَتِلْكَ الأيَّامُ نُدَاوِلُهَا بَيْنَ النَّاسِ وَلِيَعْلَمَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَتَّخِذَ مِنكُمْ شُهَدَاء وَاللّهُ لاَ يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ﴿140﴾ ئه‌گه‌ر زام و سه‌ختی و ناخۆشیه‌ك (له جه‌نگی ئوحود)دا توشی ئێوه هاتووه، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش (له‌جه‌نگی به‌دردا) تووشی هه‌مان زام و سه‌ختی و ناخۆشی هاتن، ئێمه ئه‌و ڕۆژه ده‌گێڕین به‌ناو خه‌ڵکیدا (تا له جیهانی واقیعش دا) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه خوا ده‌ریان بخات، وه هه‌ندێك قوربانی و شه‌هیدیشیان لێ وه‌رگرێ، بێگومان خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت. وَلِيُمَحِّصَ اللّهُ الَّذِينَ آمَنُواْ وَيَمْحَقَ الْكَافِرِينَ ﴿141﴾ خوا (تاقی کردنه‌وه پێش دێنێت) تا ئه‌وانه‌ی ئیماندارن پاك و بێگه‌ردیان بکات، کافرانیش نابووت و ڕیسوا بکات. أَمْ حَسِبْتُمْ أَن تَدْخُلُواْ الْجَنَّةَ وَلَمَّا يَعْلَمِ اللّهُ الَّذِينَ جَاهَدُواْ مِنكُمْ وَيَعْلَمَ الصَّابِرِينَ ﴿142﴾ ئایا وا ده‌زانن (هه‌روا به ئاسانی) ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی خوا (له جیهانی واقیعدا) ده‌ری بخات کێتان هه‌وڵ و کۆششی داوه کێتان خۆڕاگر‌و ئارامگر بووه. وَلَقَدْ كُنتُمْ تَمَنَّوْنَ الْمَوْتَ مِن قَبْلِ أَن تَلْقَوْهُ فَقَدْ رَأَيْتُمُوهُ وَأَنتُمْ تَنظُرُونَ ﴿143﴾ خۆ ئێوه ئاواتی مردنتان ده‌خواست پێش ئه‌وه‌ی پێی بگه‌ن (ده‌تانوت: که‌ی جه‌نگ ده‌بێت تا بکوژرێین) خۆ ئه‌وه‌ته ئیتر بینیتان به چاوی خۆتان (کاتێ هه‌ندێک له ئێوه شه‌هید کران). وَمَا مُحَمَّدٌ إِلاَّ رَسُولٌ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِ الرُّسُلُ أَفَإِن مَّاتَ أَوْ قُتِلَ انقَلَبْتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ وَمَن يَنقَلِبْ عَلَىَ عَقِبَيْهِ فَلَن يَضُرَّ اللّهَ شَيْئًا وَسَيَجْزِي اللّهُ الشَّاكِرِينَ ﴿144﴾ (محمد صلی الله علیه وسلم) ته‌نها پێغه‌مبه‌رێك نه‌بووه وه‌فات بکات، پێغه‌مبه‌رانی پێش ئه‌میش (وه‌فاتیان کردووه)، ئایا ئه‌گه‌ر وه‌فاتی کرد یان کوژراو شه‌هید بوو، ئێوه پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه‌و هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه؟! (له‌و دین و ئاینه‌ی که پێی گه‌یاندوون) خۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه‌و پاشگه‌ز بێته‌وه هه‌رگیز زه‌ره‌ر به خوا ناگه‌یه‌نێت (به‌ڵکو هه‌ر خۆی زه‌ره‌ر ده‌کات) خوایش پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌داته‌وه. وَمَا كَانَ لِنَفْسٍ أَنْ تَمُوتَ إِلاَّ بِإِذْنِ الله كِتَابًا مُّؤَجَّلًا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا وَمَن يُرِدْ ثَوَابَ الآخِرَةِ نُؤْتِهِ مِنْهَا وَسَنَجْزِي الشَّاكِرِينَ ﴿145﴾ هیچ که‌سێک نامرێت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر ویستی خوا نه‌بێت، له کات و وه‌ختی دیاری کراودا (ئه‌مه‌ش خۆی هانده‌رێکه بۆ ئیماندار که له مه‌رگ نه‌ترسێت) جا ئه‌وه‌ی پاداشتی دنیای ده‌وێت پێی ده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش پاداشتی قیامه‌تی ده‌وێت هه‌ر پێی ده‌به‌خشین، (بێگومان) پاداشتی سوپاسگوزاران ده‌ده‌ینه‌وه (به جوانترین شێوه). وَكَأَيِّن مِّن نَّبِيٍّ قَاتَلَ مَعَهُ رِبِّيُّونَ كَثِيرٌ فَمَا وَهَنُواْ لِمَا أَصَابَهُمْ فِي سَبِيلِ اللّهِ وَمَا ضَعُفُواْ وَمَا اسْتَكَانُواْ وَاللّهُ يُحِبُّ الصَّابِرِينَ ﴿146﴾ چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه که خواناسان و پیاو چاکانی زۆر له خزمه‌تیدا جه‌نگاون، ئه‌وانه هیچ کات سستی و بێزاری و بێ تاقه‌تی ڕووی تێ نه‌کردون (کاتێك که) له پێناوی خوادا (جه‌نگاون)، خوایش ئارامگران و خۆگرانی خۆش ده‌وێت. وَمَا كَانَ قَوْلَهُمْ إِلاَّ أَن قَالُواْ ربَّنَا اغْفِرْ لَنَا ذُنُوبَنَا وَإِسْرَافَنَا فِي أَمْرِنَا وَثَبِّتْ أَقْدَامَنَا وانصُرْنَا عَلَى الْقَوْمِ الْكَافِرِينَ ﴿147﴾ (ئه‌و کاته) ته‌نها گوفتاریان ئه‌مه بووه که وتویانه: په‌روه‌ردگارا له گوناهو هه‌ڵه‌کانمان ببوره، له زیاده‌ڕه‌وی و توند ڕه‌ویمان خۆش ببه، پێیه‌کانمان دامه‌زراو بکه، سه‌رمان بخه به‌سه‌ر قه‌ومی کافراندا. فَآتَاهُمُ اللّهُ ثَوَابَ الدُّنْيَا وَحُسْنَ ثَوَابِ الآخِرَةِ وَاللّهُ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ ﴿148﴾ ئه‌وسا ئیتر خوا پاداشتی دنیای پێ به‌خشیون (به سه‌رکه‌وتن و پایه‌داری)، وه پاداشتی چاکی قیامه‌ت
الموضوع الأصلي : 3. سورة آل عمران // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam