2012-01-23, 00:58
رسالة بيانات كاتب الموضوع
4. سورة النساء المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 4. سورة النساء
سوره 4: النساء بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان يَا أَيُّهَا النَّاسُ اتَّقُواْ رَبَّكُمُ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن نَّفْسٍ وَاحِدَةٍ وَخَلَقَ مِنْهَا زَوْجَهَا وَبَثَّ مِنْهُمَا رِجَالًا كَثِيرًا وَنِسَاء وَاتَّقُواْ اللّهَ الَّذِي تَسَاءلُونَ بِهِ وَالأَرْحَامَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَيْكُمْ رَقِيبًا ﴿1﴾ ئه‌ی خه‌ڵکینه له خه‌شم و ناڕه‌زایی ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌تان خۆتان بپارێزن که ئێوه‌ی له تاکه که‌سێك دروست کردووه، وه له‌و که‌سه‌ش هاوسه‌ره‌که‌ی به‌دی هێناوه، وه له‌و دوانه پیاوان و ژنانی زۆری هێناوه‌ته‌و کایه‌وه، هه‌روه‌ها له‌و خوایه بترسن که سوێندی پی ده‌خۆن، (هه‌وڵ بده‌ن) په‌یوه‌ندی خزمایه‌تیش بپارێزن و (پته‌وی بکه‌ن) چونکه به ڕاستی خوا (هه‌میشه‌و به‌رده‌وام) چاودێره به‌سه‌رتانه‌وه. وَآتُواْ الْيَتَامَى أَمْوَالَهُمْ وَلاَ تَتَبَدَّلُواْ الْخَبِيثَ بِالطَّيِّبِ وَلاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَهُمْ إِلَى أَمْوَالِكُمْ إِنَّهُ كَانَ حُوبًا كَبِيرًا ﴿2﴾ (خه‌ڵکینه) ماڵ و سامانی بێ نه‌وایان بده‌نه‌وه ده‌ست خۆیان (کاتێ که گه‌وره بوون و فامیان کرده‌وه)، چاکیان لێ مه‌گۆڕن به خراپ، ماڵ و سامانیان تێکه‌ڵ ماڵ و سامانتان نه‌که‌ن تا بیخۆن و (بیفه‌وتێنن) به‌ڕاستی ئه‌و کاره سته‌مێکی گه‌وره‌یه. وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ ﴿3﴾ ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری له‌گه‌ڵ کچه بێ باوکه‌کاندا (ئه‌گه‌ر بیانکه‌نه هاوسه‌رتان، ئه‌وه واز له‌وان بێنن)، له ئافره‌تانی تر چۆن بۆتان ده‌لوێت ژن ماره بکه‌ن دوان یان سیان یان چوار (ئه‌ڵبه‌ته له‌یه‌ك هاوسه‌ر زیاتر مه‌رج و بارودۆخی تایبه‌تی خۆی هه‌یه). خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن (له نێوان هاوسه‌ره‌کانتاندا) با هه‌ر یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت یا ته‌نها به که‌نیزه‌ك (که دیارده‌یه‌کی کاتیه قه‌ناعه‌ت بکه‌ن)، به‌م شێوه‌یه ده‌توانن که‌مترین که‌چڕه‌وی ئه‌نجام بده‌ن و خۆتان توشی سه‌غڵه‌تی نه‌که‌ن. وَآتُواْ النَّسَاء صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِن طِبْنَ لَكُمْ عَن شَيْءٍ مِّنْهُ نَفْسًا فَكُلُوهُ هَنِيئًا مَّرِيئًا ﴿4﴾ ماره‌یی ئافره‌تان بده‌ن به‌و په‌ڕیی دڵفراوانی و ئاسوده‌یی یه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر به ئاره‌زوو ویستی خۆیان ده‌ستیان هه‌ڵگرت له هه‌ندێك ماره‌یی و به‌خشییان به ئێوه، ئێوه بۆتان هه‌یه بیخۆن و به‌کاری بێنن، وه به‌بێ دوودڵی نۆشی بکه‌ن. وَلاَ تُؤْتُواْ السُّفَهَاء أَمْوَالَكُمُ الَّتِي جَعَلَ اللّهُ لَكُمْ قِيَامًا وَارْزُقُوهُمْ فِيهَا وَاكْسُوهُمْ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ﴿5﴾ ماڵ و سامانتان مه‌به‌خشن به که‌م عه‌قڵ و پیاو خراپان، کاتێک که خوا کردویه‌تی به هۆی ژیان و پایهداریتان، به‌ڵکو ته‌نها به‌شیان بده‌ن بۆ خۆراك و پۆشاك، به جوانیی و دروستیی قسه‌یان بۆ بکه‌ن و (ته‌ره‌یان مه‌که‌ن). وَابْتَلُواْ الْيَتَامَى حَتَّىَ إِذَا بَلَغُواْ النِّكَاحَ فَإِنْ آنَسْتُم مِّنْهُمْ رُشْدًا فَادْفَعُواْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ وَلاَ تَأْكُلُوهَا إِسْرَافًا وَبِدَارًا أَن يَكْبَرُواْ وَمَن كَانَ غَنِيًّا فَلْيَسْتَعْفِفْ وَمَن كَانَ فَقِيرًا فَلْيَأْكُلْ بِالْمَعْرُوفِ فَإِذَا دَفَعْتُمْ إِلَيْهِمْ أَمْوَالَهُمْ فَأَشْهِدُواْ عَلَيْهِمْ وَكَفَى بِاللّهِ حَسِيبًا ﴿6﴾ بێ نه‌وایان تاقی بکه‌نه‌وه (به‌وه‌ی که هه‌ندێك پاره‌یان بده‌نێ و خۆتان سه‌رپه‌رشتییان بکه‌ن) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که وقهختی ئه‌وه‌یان دێت که هاوسه‌ر بگرن، ئه‌سا ئه‌گه‌ر هه‌ستتان کرد ژیر‌و سه‌لارن، پاره‌و سامانه‌که‌یان پێ بده‌نه‌وه. نه‌که‌ن ماڵ و سامانیان بخۆن به زیاد ڕه‌وی له خه‌رج کردنیا له ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌کو گه‌وره بن و ده‌ستتان ببه‌ستنه‌وه جا ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌نده با ده‌ستی باپارێزێت، وه ئه‌وه‌ش که هه‌ژاره با له سنور ده‌رنه‌چێت و زیاد ڕه‌وی نه‌کات، کاتێ که ماڵ و سامانه‌که‌یان ته‌سلیم ده‌که‌نه‌وه شایه‌تیان لێ بگرن (هه‌رچه‌نده) خوا به‌سه بۆ لێپرسینه‌وه‌و چاودێری. لِّلرِّجَالِ نَصيِبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ مِمَّا قَلَّ مِنْهُ أَوْ كَثُرَ نَصِيبًا مَّفْرُوضًا ﴿7﴾ پیاوان به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا له باوان و خزمان به میراتی له دوایان به‌جێ ده‌مێنێت، هه‌روه‌ها ژنانیش به‌شیان هه‌یه له‌و شتانه‌دا که به میراتی له باوان و خزمان به‌جێ ده‌مێنێت، که‌م بێت یان زۆر به‌شی هه‌ر که‌سه دیاری کراوه‌و ده‌بێ بیدرێتێ. وَإِذَا حَضَرَ الْقِسْمَةَ أُوْلُواْ الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينُ فَارْزُقُوهُم مِّنْهُ وَقُولُواْ لَهُمْ قَوْلًا مَّعْرُوفًا ﴿8﴾ خۆ ئه‌گه‌ر له کاتی دابه‌شکردنی میراتی دا خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران ئاماده بوون، له‌و میراتیه به‌شیان بده‌ن، وه به جوانی قسه‌یان بۆ بکه‌ن و (پیایاندا هه‌ڵمه‌شاخێن). وَلْيَخْشَ الَّذِينَ لَوْ تَرَكُواْ مِنْ خَلْفِهِمْ ذُرِّيَّةً ضِعَافًا خَافُواْ عَلَيْهِمْ فَلْيَتَّقُوا اللّهَ وَلْيَقُولُواْ قَوْلًا سَدِيدًا ﴿9﴾ ده‌با ئه‌وانه‌ی که (دوور نیه به‌م نزیکانه بمرن) خواناسی و ئاینداری بکه‌نه پیشه‌یان و گوفتاری چاك به‌جێ بێڵن، چونکه له‌وانه‌یه نه‌وه‌ی لاواز‌و ساوایان له‌دوا به‌جێ بمێنێت و خه‌میان بێت (داخۆ چی‌یان به‌سه‌ر دێت، بێگومان خوا ده‌مێنێت بۆ مناڵی جێماویان ئه‌گه‌ر خواناس و گوفتار جوان بووبن). إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ سَعِيرًا ﴿10﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ماڵی هه‌تیوان به ناحه‌ق و سته‌م ده‌خۆن، ئه‌وانه ته‌نها ئافر ده‌که‌نه سکی خۆیانه‌وه، (له قیامه‌ت)یشدا ده‌خرێنه ناو ئافی دۆزه‌خه‌وه. يُوصِيكُمُ اللّهُ فِي أَوْلاَدِكُمْ لِلذَّكَرِ مِثْلُ حَظِّ الأُنثَيَيْنِ فَإِن كُنَّ نِسَاء فَوْقَ اثْنَتَيْنِ فَلَهُنَّ ثُلُثَا مَا تَرَكَ وَإِن كَانَتْ وَاحِدَةً فَلَهَا النِّصْفُ وَلأَبَوَيْهِ لِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ مِمَّا تَرَكَ إِن كَانَ لَهُ وَلَدٌ فَإِن لَّمْ يَكُن لَّهُ وَلَدٌ وَوَرِثَهُ أَبَوَاهُ فَلأُمِّهِ الثُّلُثُ فَإِن كَانَ لَهُ إِخْوَةٌ فَلأُمِّهِ السُّدُسُ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِي بِهَا أَوْ دَيْنٍ آبَآؤُكُمْ وَأَبناؤُكُمْ لاَ تَدْرُونَ أَيُّهُمْ أَقْرَبُ لَكُمْ نَفْعًا فَرِيضَةً مِّنَ اللّهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيما حَكِيمًا ﴿11﴾ خوا ڕێنمونییتان ده‌کات ده‌رباره‌ی نه‌وه‌کانتان له بواری میراتی گرتندا (ئه‌ویش ئه‌وه‌یه) که به‌شی نێرینه دوو ئه‌وه‌نده‌ی به‌شی مێینه‌یه، (ئه‌ڵبه‌ته ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ئافره‌ت به‌گشتی ڕێزداره له ئیسلامدا، ئه‌گه‌ر دایکه، ئه‌وا بهههشط له‌ژێر پێیایه‌تی و له‌لایه‌ن کوڕانیهوه ئه‌په‌ڕێ ڕێزی هه‌یه و ژیانی مسۆگه‌ره، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره ڕێزی هه‌یه لای مێرده‌که‌یی و ده‌بێت ژیانی مسۆگه‌ر بکات، ئه‌گه‌ر خوشکه‌و لای برایه‌تی یاخود کچه‌و له ماڵی باوکی دایه به‌هه‌مان شێوه، له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وپه‌ڕی دادپه‌روه‌ریه که ئافره‌ت نیوه‌ی پیاوی به‌رکه‌وێت له میراتیدا، چونکه ئه‌و ئه‌رکێکی پیرۆزی له ئه‌ستۆدایه، که ئه‌ویش به‌رهه‌مهێنانی ئاده‌میزادو به‌خێوکردنیه‌تی، وه ئه‌رکی سه‌رشانی هه‌موانیشه که ژیانی دابین بکه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌رکی سه‌شانی حکومه‌تی ئیسلامیه که مانگانه ببڕێته‌وه بۆ ئافره‌تان به گوێره‌ی ئه‌رکی سه‌رشانیان و مناڵیان). خۆ ئه‌گه‌ر ژماره‌ی ئافره‌تان له دوان زیاتر بوون ئه‌وه دوو به‌ش له سێ به‌شی میراتیه‌که له‌وان به‌ش ده‌کرێت، خۆ ئه‌گه‌ر مردوه‌که ته‌نها کچێکی هه‌بوو ئه‌وه نیوه‌ی داراییه‌که‌ی ده‌درێتێ وه شه‌ش یه‌کیش ده‌درێ به دایك و باوکی ئه‌گه‌ر مردوه‌که منداڵی هه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مردووه‌که مناڵی نه‌بوو، ته‌نها دایك و باوکی هه‌بوو ئه‌وه دایکی سێ یه‌کی دهباو ئه‌وی تریشی بۆ باوکی ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر جگه له دایك و باوکی براو خوشکی هه‌بوو ئه‌وه شه‌ش یه‌کی میرات بۆ دایکی ده‌بێت، ئه‌مانه هه‌مووی دوای وه‌سیه‌ت و دیاری کردنی قه‌رزو قه‌رزاری ده‌بێت ئێوه نازانن که باوانتان و نه‌وه‌کانتان کام لایان سودی زیاتره بۆتان (له‌به‌ر ئه‌وه به‌گوێره‌ی فه‌رمانی خوا میراتی دابه‌ش بکه‌ن، به‌م شێوه‌یه میراتی دابه‌ش کردن) فه‌رزه له‌سه‌رتان که په‌یڕه‌وی بکه‌ن چونکه له‌لایه‌ن خواوه‌یه، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام دانا‌و زانایه. وَلَكُمْ نِصْفُ مَا تَرَكَ أَزْوَاجُكُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّهُنَّ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَهُنَّ وَلَدٌ فَلَكُمُ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْنَ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصِينَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَلَهُنَّ الرُّبُعُ مِمَّا تَرَكْتُمْ إِن لَّمْ يَكُن لَّكُمْ وَلَدٌ فَإِن كَانَ لَكُمْ وَلَدٌ فَلَهُنَّ الثُّمُنُ مِمَّا تَرَكْتُم مِّن بَعْدِ وَصِيَّةٍ تُوصُونَ بِهَا أَوْ دَيْنٍ وَإِن كَانَ رَجُلٌ يُورَثُ كَلاَلَةً أَو امْرَأَةٌ وَلَهُ أَخٌ أَوْ أُخْتٌ فَلِكُلِّ وَاحِدٍ مِّنْهُمَا السُّدُسُ فَإِن كَانُوَاْ أَكْثَرَ مِن ذَلِكَ فَهُمْ شُرَكَاء فِي الثُّلُثِ مِن بَعْدِ وَصِيَّةٍ يُوصَى بِهَآ أَوْ دَيْنٍ غَيْرَ مُضَآرٍّ وَصِيَّةً مِّنَ اللّهِ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَلِيمٌ ﴿12﴾ هه‌روه‌ها نیوه‌ی میراتی ژن ده‌درێت به مێرده‌که‌ی ئه‌گه‌ر مناڵی نه‌بوو، خۆ ئه‌گه‌ر مناڵی هه‌بوو ئه‌وه چواریه‌کی میراتی بۆ ئه‌و (حاڵه‌تانه‌یه) ئه‌مانه هه‌مووی دوای به‌جێ هێنانی ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌بێت که ئه‌نجامتان دابێت، هه‌روه‌ها دیاری کردنی قه‌رزو قه‌رزاریان، وه بۆ ژنان چورا یه‌کی میراتی بڕیار دراوه ئه‌گه‌ر مێرده‌که‌ی مناڵی له‌دوا به‌جێ نه‌مابێت، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوه‌که مناڵی هه‌بوو ئه‌وه هه‌شت یه‌کی بۆ ژنه‌که ده‌بێت له‌وه‌ی که به میراتی لێتان به‌جێ ماوه، ئه‌مانه هه‌مووی دوای ئه‌وه‌ی که ڕاسپارده ده‌که‌ن و قه‌رزو قه‌رزاری خۆتان دیاری ده‌که‌ن، خۆ ئه‌گه‌ر پیاوێك یا ئافره‌تێك مرد (مناڵ و باوك و باپیری نه‌بوو) بڵکو خوشك یا برای هه‌بوو، ئه‌وه شه‌ش یه‌ك به‌شی هه‌ریه‌که‌یان ده‌بێت، خۆ ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر بوون ئه‌وه هه‌موویان به‌شیان هه‌یه له سێ یه‌کی میراتیه‌که‌دا (به یه‌کسانی ژن و پیاو) ئه‌مانه هه‌مووی دوای ڕاسپارده‌یه‌ك ده‌کرێت، وه قه‌رزو قه‌رزاریه‌ك که زیانبه‌خش نه‌بێت، ئه‌نجام ده‌درێت (مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه که ئه‌و که‌سه چاوپۆشی نه‌کا له قه‌رزێکی زۆر که هه‌یه‌تی، یا قه‌رزارێکی زۆره‌و نه‌درێته‌وه)، ئه‌مانه هه‌ر هه‌مووی ئامۆژگاری و ڕێنمونی و فه‌رمانی خوایه، وه ئه‌و خوایه دانا‌و زانایه. تِلْكَ حُدُودُ اللّهِ وَمَن يُطِعِ اللّهَ وَرَسُولَهُ يُدْخِلْهُ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا وَذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿13﴾ (ئه‌مانه که باس کران ده‌رباره‌ی هه‌تیوان و چۆنیه‌تی دابه‌شکردنی میراتی) هه‌مووی سنور‌و فه‌رمانی خوایه، وه ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بکات ده‌یخاته ناو باخ و باخاتی به‌هه‌شته‌وه که جۆبارو ڕوبار به‌ژێر درهختهکانیا ده‌ڕوات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، وه هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی گه‌وره‌و ده‌سکه‌وتی بێ سنور. وَمَن يَعْصِ اللّهَ وَرَسُولَهُ وَيَتَعَدَّ حُدُودَهُ يُدْخِلْهُ نَارًا خَالِدًا فِيهَا وَلَهُ عَذَابٌ مُّهِينٌ ﴿14﴾ (به‌ڵام) ئه‌وه‌ی یاخی بێت له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، وه ده‌ستدرێژی بکاته سه‌ر سنوره‌که‌ی، ده‌یخاته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه که بۆ هه‌میشه‌یی تیایدا ده‌مێنێته‌وه، وه سزایه‌کی سه‌رشۆڕ که‌رو خه‌جاڵه‌ت ئاوه‌ری بۆ هه‌یه. وَاللاَّتِي يَأْتِينَ الْفَاحِشَةَ مِن نِّسَآئِكُمْ فَاسْتَشْهِدُواْ عَلَيْهِنَّ أَرْبَعةً مِّنكُمْ فَإِن شَهِدُواْ فَأَمْسِكُوهُنَّ فِي الْبُيُوتِ حَتَّىَ يَتَوَفَّاهُنَّ الْمَوْتُ أَوْ يَجْعَلَ اللّهُ لَهُنَّ سَبِيلًا ﴿15﴾ ئه‌و ئافره‌تانه‌تان که توشی تاوانی زینا ده‌بن چوار شایه‌تیان له خۆتان لێ بگرن، جا ئه‌گه‌ر شایه‌تیان دا، ئێوه له ماڵدا به‌ندیان بکه‌ن تا مردن یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت یان خوا ده‌روویه‌کیان لێ ده‌کاته‌وه. وَاللَّذَانَ يَأْتِيَانِهَا مِنكُمْ فَآذُوهُمَا فَإِن تَابَا وَأَصْلَحَا فَأَعْرِضُواْ عَنْهُمَا إِنَّ اللّهَ كَانَ تَوَّابًا رَّحِيمًا ﴿16﴾ ئه‌و ژن و پیاوه‌تان، یا ئه‌و کوڕ‌و کچه‌تان که زینایان له ده‌ست ده‌قه‌ومێت، ئێوه لێیان بده‌ن و ئازاریان بده‌ن و، خۆ ئه‌گه‌ر ته‌وبه‌یان کرد‌و خۆیان په‌روه‌رده‌و چاك کرد ئێوه وازیان لێ بێنن (ته‌عنه‌یان لێ مه‌ده‌ن، به چاوی سوك ته‌ماشایان نه‌که‌ن) چونکه به‌ڕاستی خوا هه‌میشه ته‌وبه وه‌رگره‌و به‌ڕه‌حم و میهره‌بانیشه. إِنَّمَا التَّوْبَةُ عَلَى اللّهِ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السُّوَءَ بِجَهَالَةٍ ثُمَّ يَتُوبُونَ مِن قَرِيبٍ فَأُوْلَئِكَ يَتُوبُ اللّهُ عَلَيْهِمْ وَكَانَ اللّهُ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿17﴾ خوای گه‌وره ته‌نها ئه‌و ته‌وبه‌و په‌شیمانیه‌ی له‌سه‌ره وه‌ری بگرێت، وه ئه‌و که‌سانه ده‌گرێته‌وه که گوناهو نادروستی به نه‌فامی و نه‌زانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و پاشان به زوویی ته‌وبه ده‌که‌ن و په‌شیمانی ده‌رده‌بڕن، ئا ئه‌و جۆره که‌سانه خوا ته‌وبه‌یان لێ وه‌رده‌گرێت، وه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا زانایه (به‌وه‌ی که به نه‌زانیی و نه‌فامی هه‌ڵه‌و گوناه ئه‌نجام ده‌دات) وه دانایه‌و (ده‌زانێت که ئاده‌میزاد هه‌ندێك جار لاوازیی ڕووی تێده‌کات و به هه‌ڵه‌دا ده‌چێت، له‌به‌رئه‌وه نائومێدی ناکات). وَلَيْسَتِ التَّوْبَةُ لِلَّذِينَ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ حَتَّى إِذَا حَضَرَ أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ إِنِّي تُبْتُ الآنَ وَلاَ الَّذِينَ يَمُوتُونَ وَهُمْ كُفَّارٌ أُوْلَئِكَ أَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿18﴾ ته‌وبه‌و په‌شیمانی بۆ ئه‌و که‌سانه نیه که به‌رده‌وامن له‌سه‌ر گوناهو تاوان، وه کاتێ که مردن یه‌خه‌ی به یه‌کێکیان گرت و ئه‌وکاته بڵێ: ئه‌وه ئیتر من له ئێسته‌وه ته‌وبه ده‌که‌م، ته‌وبه له‌وانه‌ش وه‌رناگیرێت که به کافری ده‌مرن، بۆ ئه‌و جۆره تاوانبارانه هه‌موویان سزایه‌کی به ئێشمان بۆ ئاماده کردوه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ يَحِلُّ لَكُمْ أَن تَرِثُواْ النِّسَاء كَرْهًا وَلاَ تَعْضُلُوهُنَّ لِتَذْهَبُواْ بِبَعْضِ مَا آتَيْتُمُوهُنَّ إِلاَّ أَن يَأْتِينَ بِفَاحِشَةٍ مُّبَيِّنَةٍ وَعَاشِرُوهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ فَإِن كَرِهْتُمُوهُنَّ فَعَسَى أَن تَكْرَهُواْ شَيْئًا وَيَجْعَلَ اللّهُ فِيهِ خَيْرًا كَثِيرًا ﴿19﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه دروست نیه بۆتان ژنان به زۆر بکه‌نه میراتی خۆتان و ده‌ستیان به سه‌ردا بگرن، (وه‌کو که‌ل و په‌لی تری ناوماڵ)، زۆریان لێ مه‌که‌ن تا هه‌ندێك ماره‌یی تان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه، مه‌گه‌ر ئه‌وان گوناهێکی ئاشکراو دیاریان ئه‌نجام دا، وه با ڕه‌فتارو کردار‌و گوفتارتان چاك و جوان بێت له‌گه‌ڵیاندا، خۆ ئه‌گه‌ر خۆشتان نه‌ویستن و لێیان بێزار بوون، دور نیه‌و ده‌شێت حه‌زتان له شتێك نه‌بێت و خوا بیکات به مایه‌ی خێر‌و بێری زۆر‌و بێ سنور. وَإِنْ أَرَدتُّمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَّكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ قِنطَارًا فَلاَ تَأْخُذُواْ مِنْهُ شَيْئًا أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَانًا وَإِثْمًا مُّبِينًا ﴿20﴾ خۆ ئه‌گه‌ر ویستان هاوسه‌رێك بخه‌نه جێگه‌ی هاوسه‌رێکی تر، وه ماره‌یی یه‌که‌ی (ئاڵتون و سامانێکی) زۆر بوو، نابێ هیچ شتێکی لێ بگێڕنه‌وه‌و لێی که‌م بکه‌نه‌وه. ئایا ناڕه‌وایی و گوناهو سته‌مێکی ئاشکرای ئاوا ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن؟! وَكَيْفَ تَأْخُذُونَهُ وَقَدْ أَفْضَى بَعْضُكُمْ إِلَى بَعْضٍ وَأَخَذْنَ مِنكُم مِّيثَاقًا غَلِيظًا ﴿21﴾ (چۆن دروسته ماره‌ییان لێ وه‌رگرنه‌وه) له کاتێکدا که ئێوه چونه‌ته لای یه‌ك و ژنانیش په‌یمان و به‌ڵێنێکی گه‌وره‌و گرنگیان لێ وه‌رگرتوون (له کاتی ماره‌کردنیاندا). وَلاَ تَنكِحُواْ مَا نَكَحَ آبَاؤُكُم مِّنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّهُ كَانَ فَاحِشَةً وَمَقْتًا وَسَاء سَبِيلًا ﴿22﴾ نه‌که‌ن ئه‌و ئافره‌تانه ماره بکه‌ن که پێشتر هاوسه‌ری باوکتان بوون مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که ڕابوورد (له سه‌رده‌می نه‌فامیدا پێش حه‌رام کردنی) به‌ڕاستی ئه‌و کاره گوناهێكی زۆر گه‌وره‌و ناشرین و ناپه‌سه‌نده و ڕێبازێکی خراپه. حُرِّمَتْ عَلَيْكُمْ أُمَّهَاتُكُمْ وَبَنَاتُكُمْ وَأَخَوَاتُكُمْ وَعَمَّاتُكُمْ وَخَالاَتُكُمْ وَبَنَاتُ الأَخِ وَبَنَاتُ الأُخْتِ وَأُمَّهَاتُكُمُ اللاَّتِي أَرْضَعْنَكُمْ وَأَخَوَاتُكُم مِّنَ الرَّضَاعَةِ وَأُمَّهَاتُ نِسَآئِكُمْ وَرَبَائِبُكُمُ اللاَّتِي فِي حُجُورِكُم مِّن نِّسَآئِكُمُ اللاَّتِي دَخَلْتُم بِهِنَّ فَإِن لَّمْ تَكُونُواْ دَخَلْتُم بِهِنَّ فَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ وَحَلاَئِلُ أَبْنَائِكُمُ الَّذِينَ مِنْ أَصْلاَبِكُمْ وَأَن تَجْمَعُواْ بَيْنَ الأُخْتَيْنِ إَلاَّ مَا قَدْ سَلَفَ إِنَّ اللّهَ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿23﴾ (ئه‌و جۆره که‌سانه) حه‌رام کراوه (ماره بکرێن): دایکتان، کچه‌کانتان، خوشکه‌کانتان، پوره‌کانتان، (خوشکی باوك)، پوره‌کانتان (خوشکی دایك)، برازاتان، خوشکه‌زاتان، ئه‌و دایکانه‌ی که شیریان داونه‌تێ، خوشکه شیریه‌کانتان، دایکی هاوسه‌رتان (خه‌سوو)، ئه‌و کچانه‌ی له پیاوێکی ترن و لای ئێوه ده‌ژین و په‌روه‌رده ده‌بن و له‌و ژنانه‌تانن که چونه‌ته لایان (واته زڕ کچه‌کانتان)، خۆ ئه‌گه‌ت نه‌چووبنه لای دایکی ئه‌و جۆره کچانه ئه‌وه دروسته ماره‌یان بکه‌ن، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) هاوسه‌ری ئه‌و کوڕانه‌تان ماره بکه‌ن که له پشتی خۆتانن (واته بوکه‌کانتان)، (هه‌روه‌ها حه‌رامه) دوو خوشکیش پێکه‌وه بکه‌نه هاوسه‌ری خۆتان، چاوپۆشی له‌وه‌ی که له ڕابردوودا له‌و بابه‌تانه ڕووی داوه ده‌کرێت، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. وَالْمُحْصَنَاتُ مِنَ النِّسَاء إِلاَّ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ كِتَابَ اللّهِ عَلَيْكُمْ وَأُحِلَّ لَكُم مَّا وَرَاء ذَلِكُمْ أَن تَبْتَغُواْ بِأَمْوَالِكُم مُّحْصِنِينَ غَيْرَ مُسَافِحِينَ فَمَا اسْتَمْتَعْتُم بِهِ مِنْهُنَّ فَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ فَرِيضَةً وَلاَ جُنَاحَ عَلَيْكُمْ فِيمَا تَرَاضَيْتُم بِهِ مِن بَعْدِ الْفَرِيضَةِ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿24﴾ (هه‌روه‌ها حه‌رامه) لێتان ئه‌و ئافره‌تانه‌ی که مێردیان هه‌یه جگه له که‌نیزه‌کانتان (که له‌و زه‌مانه‌دا باو بووه) (ئه‌م سنورانه) خوا بڕیاری داوه له‌سه‌رتان، جگه له‌وانه‌ی که باس کران، حه‌ڵاڵه بۆتان که به‌هۆی ماڵ و داراییتانهوه هاوسه‌ر بگرن (تا چوار ئافره‌ت) تا پاك داوێن بن و له سنوری ڕه‌وشتی به‌رز ده‌رنه‌چن، جا له‌گه‌ڵ هه‌ر ئافره‌تێکدا هاوسه‌ریتان گرت ئه‌وه فه‌رزه که ماره‌ییه‌که‌یان بده‌نێ، وه گوناهیش نیه بۆ پیاوان که له سه‌ر که‌م کردنه‌وه‌ی ماره‌یی ڕێکه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوسهرکانیاندا، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و دانایه. وَمَن لَّمْ يَسْتَطِعْ مِنكُمْ طَوْلًا أَن يَنكِحَ الْمُحْصَنَاتِ الْمُؤْمِنَاتِ فَمِن مِّا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُم مِّن فَتَيَاتِكُمُ الْمُؤْمِنَاتِ وَاللّهُ أَعْلَمُ بِإِيمَانِكُمْ بَعْضُكُم مِّن بَعْضٍ فَانكِحُوهُنَّ بِإِذْنِ أَهْلِهِنَّ وَآتُوهُنَّ أُجُورَهُنَّ بِالْمَعْرُوفِ مُحْصَنَاتٍ غَيْرَ مُسَافِحَاتٍ وَلاَ مُتَّخِذَاتِ أَخْدَانٍ فَإِذَا أُحْصِنَّ فَإِنْ أَتَيْنَ بِفَاحِشَةٍ فَعَلَيْهِنَّ نِصْفُ مَا عَلَى الْمُحْصَنَاتِ مِنَ الْعَذَابِ ذَلِكَ لِمَنْ خَشِيَ الْعَنَتَ مِنْكُمْ وَأَن تَصْبِرُواْ خَيْرٌ لَّكُمْ وَاللّهُ غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿25﴾ ئه‌وه‌ی که نه‌یتوانی له‌به‌ر ده‌ست کورتیی، ئافره‌تانی سه‌ربه‌ستی باوه‌ڕدار ماره بکات، با که‌نیزه‌که ئیمانداره‌کان بخوازێت، وه خوا خۆی چاك ده‌زانێت که ڕاده‌ی ئیمانتان چه‌نده‌و چۆنه، ئێوه هه‌ندێکتان له هه‌ندێکتانن (هه‌مووتان له ئاده‌م و حه‌وان، ئه‌م جیاوازیه چینایه‌تیه شتێکی کاتیه له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و که‌نیزه‌کانه) ماره به‌کنه له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی که‌س و کار‌و خاوه‌نه‌کانیان، وه ماره‌یی یان به‌چاکی پێ ببه‌خشن، ئه‌و که‌نیزه‌کانه‌ش ده‌بێت پاك داوێن بن و دووربن له داوێن پیسی و دۆست گرتنه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر شویان کرد‌و له‌وه‌ودوا داوێن پیسیهکیان ئه‌نجام دا ئه‌وه نیوه‌ی سزای ئافره‌تانی سه‌ربه‌ست ده‌درێن (چونکه ئازادی ته‌واویان نه‌بووه له‌و سه‌رده‌مه‌دا). (ماره کردنیان) بۆ ئه‌وانه‌تانه که ده‌ترسێت توشی هه‌ڵه‌و گوناه بێت، خۆ ئه‌گه‌ر خۆڕاگر بن (تا خوا دهروتان لێ ده‌کاته‌وه) ئه‌وه چاکتره بۆتان، خوایش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه. يُرِيدُ اللّهُ لِيُبَيِّنَ لَكُمْ وَيَهْدِيَكُمْ سُنَنَ الَّذِينَ مِن قَبْلِكُمْ وَيَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَاللّهُ عَلِيمٌ حَكِيمٌ ﴿26﴾ بێگومان خوا ده‌یه‌وێت (به‌م شیوه‌یه) هه‌موو شتێکتان بۆ ڕوون بکاته‌وه‌و ڕێنموویی تان بکات بۆ ئه‌و یاسا‌و به‌رنامانه‌ی پێش خۆتان (له جیهانی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندیه‌کاندا) وه ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت، وه خوا زانا‌و دانایه. وَاللّهُ يُرِيدُ أَن يَتُوبَ عَلَيْكُمْ وَيُرِيدُ الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الشَّهَوَاتِ أَن تَمِيلُواْ مَيْلًا عَظِيمًا ﴿27﴾ خوا ده‌یه‌وێت ته‌وبه‌و په‌شیمانیتان لێ وه‌ربگرێت و له هه‌ڵه‌کانتان خۆش ببێت، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که شوێن ئاره‌زوات و هه‌وه‌سرانی که‌وتوون ده‌یانه‌وێت له خشته‌تان به‌رن و تووشی لادانێکی گه‌وره‌تان بکه‌ن. يُرِيدُ اللّهُ أَن يُخَفِّفَ عَنكُمْ وَخُلِقَ الإِنسَانُ ضَعِيفًا ﴿28﴾ خوا ده‌یه‌وێت (به‌م به‌رنامه‌و ڕێبازانه کاری) ئێوه ئاسان بکات چونکه ئاده‌میزاد به‌لاوازی دروست کراوه (له‌به‌رامبه‌ر ئارهزواتیهوه، که‌م خۆڕاده‌گرێت). يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَأْكُلُواْ أَمْوَالَكُمْ بَيْنَكُمْ بِالْبَاطِلِ إِلاَّ أَن تَكُونَ تِجَارَةً عَن تَرَاضٍ مِّنكُمْ وَلاَ تَقْتُلُواْ أَنفُسَكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُمْ رَحِيمًا ﴿29﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ماڵ و سامانی یه‌کتر به‌ناحه‌ق مه‌خۆن له‌نێوان خۆتاندا، مه‌گه‌ر بازرگانیه‌ك بێ و له‌سه‌ر ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌کتان بێت، خۆتان مه‌کوژن و (یه‌کتر به ناحه‌ق مه‌کوژن، کاتێ که بێزاری و بێ تاقه‌تیی ڕووتان تێ ده‌کات یان توشی زیانێك ده‌بن)، به‌ڕاستی خوا میهره‌بانه پێتان. وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ عُدْوَانًا وَظُلْمًا فَسَوْفَ نُصْلِيهِ نَارًا وَكَانَ ذَلِكَ عَلَى اللّهِ يَسِيرًا ﴿30﴾ هه‌ر که‌سێك کاری وا بکات (سامانی خه‌ڵکی به ناحه‌ق بخوات یان ۆخی بکوژێت) به دوژمنایه‌تی و سته‌مکردن، ئه‌وه ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، ئه‌وه‌ش بۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاسانه. إِن تَجْتَنِبُواْ كَبَآئِرَ مَا تُنْهَوْنَ عَنْهُ نُكَفِّرْ عَنكُمْ سَيِّئَاتِكُمْ وَنُدْخِلْكُم مُّدْخَلًا كَرِيمًا ﴿31﴾ ئه‌گه‌ر خۆتان بپارێزن له‌و گوناهه گه‌ورانه‌ی که قه‌ده‌غه کراوه، ئه‌وه له گوناهه گه‌وره‌کانتان خۆش ده‌بین، وه ده‌تانخه‌ینه جێ یه‌کی خۆش و سازگارو ڕێزداره‌وه (که به‌هه‌شتی به‌رینه). وَلاَ تَتَمَنَّوْاْ مَا فَضَّلَ اللّهُ بِهِ بَعْضَكُمْ عَلَى بَعْضٍ لِّلرِّجَالِ نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبُواْ وَلِلنِّسَاء نَصِيبٌ مِّمَّا اكْتَسَبْنَ وَاسْأَلُواْ اللّهَ مِن فَضْلِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمًا ﴿32﴾ ئاره‌زووی شتێك مه‌که‌ن که خوا به‌خشیویه‌تی به هه‌ندێکتان و (نه‌ی به‌خشیوه به هه‌ندێکتان، چونکه خوا دادپه‌روه‌ره‌و یاساکانی له ڕووی زانستی و حیکمه‌ته‌وه‌یه، کاتی هه‌ندی مافی داوه به پیاوان، له هه‌ندێک ڕووی تریشه‌وه مافی داوه به ئافره‌تان…هتد). پیاوان، ماف و به‌شیان هه‌یه له‌وه‌ی که به‌ده‌ستی ده‌هێنن (له دنیادا، له قیامه‌تیشدا هه‌رلایه‌ك به‌ره‌نگاری کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی ده‌بێت)، هه‌میشه‌و به‌رده‌وامیش داوای به‌خشش و به‌هره‌ی خوا بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام به‌هه‌موو شتێك زانایه. وَلِكُلٍّ جَعَلْنَا مَوَالِيَ مِمَّا تَرَكَ الْوَالِدَانِ وَالأَقْرَبُونَ وَالَّذِينَ عَقَدَتْ أَيْمَانُكُمْ فَآتُوهُمْ نَصِيبَهُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدًا ﴿33﴾ بۆ هه‌ر (میرات گرێك) که‌سانێکمان دیاری کردووه که هه‌ستن به دابه‌شکردنی ئه‌و (شتانه‌ی) که له دایك و باوك و خزمان به‌جێ ماوه (تا به دادپه‌روه‌ری وه‌کو دیاریمان کردووه دابه‌شی بکه‌ن) وه بۆ ئه‌وانه‌ش که په‌یمانتان له‌گه‌ڵ به‌ستوون که میرات له یه‌ك بگرن، مافی ئه‌وانیش بده، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام شایه‌ته به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا. الرِّجَالُ قَوَّامُونَ عَلَى النِّسَاء بِمَا فَضَّلَ اللّهُ بَعْضَهُمْ عَلَى بَعْضٍ وَبِمَا أَنفَقُواْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ فَالصَّالِحَاتُ قَانِتَاتٌ حَافِظَاتٌ لِّلْغَيْبِ بِمَا حَفِظَ اللّهُ وَاللاَّتِي تَخَافُونَ نُشُوزَهُنَّ فَعِظُوهُنَّ وَاهْجُرُوهُنَّ فِي الْمَضَاجِعِ وَاضْرِبُوهُنَّ فَإِنْ أَطَعْنَكُمْ فَلاَ تَبْغُواْ عَلَيْهِنَّ سَبِيلًا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيًّا كَبِيرًا ﴿34﴾ پیاوان مافی سه‌رپه‌رشتیان هه‌یه به‌سه‌ر ژناندا، ئه‌مه‌ش بڕیاری خوایه فه‌زڵ و ڕێزی هه‌ندێك ده‌دات به‌سه‌ر هه‌ندێکی تردا (سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که) پیاوان ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن (له پێناوی ئاسوده‌یی و خۆشگوزه‌رانی ئافره‌تاندا) له‌ولاشه‌وه ئافره‌تانی (ژیر) چاك و پاکن، له خواترسن، نهێنی نێوان خۆیان و مێرده‌کانیان ده‌پارێزن که (ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا بجێ هێنانی فه‌رمانی خوایه)، ئه‌گه‌ر ترسان له سه‌رکه‌شیی و سه‌رپێچی هاوسه‌رتان، سه‌ره‌تا ئامۆژگاریان بکه‌ن، (ئه‌گه‌ر سودی نه‌بوو) لێیان بده‌ن (به مه‌رجێك لێدانه‌که له ده‌م و چاو نه‌بێت و ئاسه‌وار به‌جێ نه‌هێلێت)، ئه‌گه‌ر به‌م هۆیانه لادان و یاخی بوون وازیان هێنا، ئه‌وه ئیتر سته‌میان لێ مه‌که‌ن و ڕێگه‌ی تر مه‌گرنه به‌ر (بۆ ئازاردانیان) بێگومان خوا به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه. (ئه‌گه‌ر سته‌میان لێ بکه‌ن تۆڵه‌تان لێ ده‌سێنێت). وَإِنْ خِفْتُمْ شِقَاقَ بَيْنِهِمَا فَابْعَثُواْ حَكَمًا مِّنْ أَهْلِهِ وَحَكَمًا مِّنْ أَهْلِهَا إِن يُرِيدَا إِصْلاَحًا يُوَفِّقِ اللّهُ بَيْنَهُمَا إِنَّ اللّهَ كَانَ عَلِيمًا خَبِيرًا ﴿35﴾ خۆ ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی که نێوان ژن و مێرد بشێوێ و (کێشه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌کرێت)، دادوه‌رێك له خزمی پیاوه‌که‌و دادوه‌رێك له خزمی ژنه‌که بنێرن (بۆ ڕێکخستنیان) ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو که‌سه مه‌به‌ستیان ڕێکخستنیان بێت، خوا پێکهاتن فه‌راهه‌م دێنێت له‌نێوان ژن و مێرده‌که‌دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام زانا‌و ئاگایه. وَاعْبُدُواْ اللّهَ وَلاَ تُشْرِكُواْ بِهِ شَيْئًا وَبِالْوَالِدَيْنِ إِحْسَانًا وَبِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَالْجَارِ ذِي الْقُرْبَى وَالْجَارِ الْجُنُبِ وَالصَّاحِبِ بِالجَنبِ وَابْنِ السَّبِيلِ وَمَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ إِنَّ اللّهَ لاَ يُحِبُّ مَن كَانَ مُخْتَالًا فَخُورًا ﴿36﴾ (ئه‌ی خه‌ڵکینه) ته‌نها خوا بپه‌رستن و هیچ جۆره شه‌ریك و هاوه‌ڵێکی بۆ بڕیار مه‌ده‌ن، وه چاکه‌کار بن له‌گه‌ڵ دایك و باوکتان و خزمان و هه‌تیوان و هه‌ژاران و دراوسێی خزم و (دراوسێی نزیك) و دراوسێی بێگانه و (دراوسێی دوور) وه هاوه‌ڵی کار‌و سه‌فه‌رو ڕێبوارو ژێر ده‌سته‌کانتان، به‌ڕاستی خوا ئه‌وانه‌ی خۆش ناوێت که خۆ ده‌نوێنن و فیز ده‌که‌ن و فه‌خر ده‌فرۆشن به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا. الَّذِينَ يَبْخَلُونَ وَيَأْمُرُونَ النَّاسَ بِالْبُخْلِ وَيَكْتُمُونَ مَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ وَأَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ عَذَابًا مُّهِينًا ﴿37﴾ ئه‌وانه‌ی که ڕه‌زیلی ده‌که‌ن و فه‌رمان ده‌ده‌ن به خه‌ڵکی که ڕه‌زیل بن، وه ئه‌و شتانه‌ی که خوا پێی به‌خشیوون (له ماڵ و سامان و زانستی) ده‌یشارنه‌وه و(نایه‌ڵن که‌س سودی لێ وه‌رگرێت) (ئه‌وه بزانن) که ئێمه بۆ خوا نه‌ناسان سزایه‌کی سه‌رشۆڕکه‌رمان ئاماده کردووه. وَالَّذِينَ يُنفِقُونَ أَمْوَالَهُمْ رِئَاء النَّاسِ وَلاَ يُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَلاَ بِالْيَوْمِ الآخِرِ وَمَن يَكُنِ الشَّيْطَانُ لَهُ قَرِينًا فَسَاء قِرِينًا ﴿38﴾ ئه‌وانه‌ش که ماڵ و سامانیان بۆ ڕووپامایی خه‌ڵکی ده‌به‌خشن، نه باوه‌ڕیان به خوا هه‌یه، نه به ڕۆژی قیامه‌ت (دیاره که شه‌یتان ئه‌وانی له خشته بردووه‌و کردونی به هاوه‌ڵی خۆی) جا ئه‌وه‌ی شه‌یتان بکاته هاوه‌ڵ و هاوده‌می خۆی (مه‌گه‌ر خوا بزانێت) چ ناپوخت و ناله‌بارێکی کردۆته هاوه‌ڵی خۆی. وَمَاذَا عَلَيْهِمْ لَوْ آمَنُواْ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ وَأَنفَقُواْ مِمَّا رَزَقَهُمُ اللّهُ وَكَانَ اللّهُ بِهِم عَلِيمًا ﴿39﴾ چی ده‌بوو؟ چیان به‌سه‌ر ده‌هات؟ (ئه‌و خه‌ڵکه) ئه‌گه‌ر باوه‌ڕیان به‌خواو ڕۆژی دوایی بهێنایه‌و له‌و ڕزق و زۆریه‌ی که خوا پێی به‌خشیون بیان بهخشیایه (جگه له سودو قازانجی بێ سنور له هه‌ردوو دنیادا) خۆ خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئاگای لێیانه و زانیاری هه‌یه ده‌رباره‌یان. إِنَّ اللّهَ لاَ يَظْلِمُ مِثْقَالَ ذَرَّةٍ وَإِن تَكُ حَسَنَةً يُضَاعِفْهَا وَيُؤْتِ مِن لَّدُنْهُ أَجْرًا عَظِيمًا ﴿40﴾ به‌ڕاستی خوا به‌قه‌د تۆزقاڵێك سته‌م له (ئاده‌میزاد) ناکات، خۆ ئه‌گه‌ر چاکه‌یه‌ك هه‌بێت (به‌ره‌که‌تی به‌سه‌ردا ده‌ڕێژێت و) چه‌ند به‌رابه‌ری ده‌کات، وه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنور ده‌به‌خشیت (بهچاکهخوازان). فَكَيْفَ إِذَا جِئْنَا مِن كُلِّ أمَّةٍ بِشَهِيدٍ وَجِئْنَا بِكَ عَلَى هَؤُلاء شَهِيدًا ﴿41﴾ داخۆ حاڵی ئه‌و خه‌ڵکه چۆن ده‌بێت کاتێك که هه‌ر میلله‌تێک شایه‌تی له‌سه‌ر ده‌درێت له‌لایه‌ن ئه‌و پێغه‌مبه‌ره‌وه که بۆی ڕه‌وانه کراوه، وه ئێمه (ئه‌و ڕۆژه) تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ده‌که‌ینه شایه‌ت به‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵکه‌وه (که په‌یامی خوات پێ ڕاگه‌یاندون). يَوْمَئِذٍ يَوَدُّ الَّذِينَ كَفَرُواْ وَعَصَوُاْ الرَّسُولَ لَوْ تُسَوَّى بِهِمُ الأَرْضُ وَلاَ يَكْتُمُونَ اللّهَ حَدِيثًا ﴿42﴾ ئه‌و ڕۆژه ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون و له پێغه‌مبه‌ر یاخی بوون، ئاواته خوازن که زه‌ویان پێ ته‌خت بکرایه‌و (هه‌ر له توێی خاک‌دا وون بونایه و زیندوو نه‌کرانایه‌ته‌وه)، وه ناتوانن هیچ گوفتارێکی په‌نهانیان له خوا بشارنه‌وه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ لاَ تَقْرَبُواْ الصَّلاَةَ وَأَنتُمْ سُكَارَى حَتَّىَ تَعْلَمُواْ مَا تَقُولُونَ وَلاَ جُنُبًا إِلاَّ عَابِرِي سَبِيلٍ حَتَّىَ تَغْتَسِلُواْ وَإِن كُنتُم مَّرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاء أَحَدٌ مِّنكُم مِّن الْغَآئِطِ أَوْ لاَمَسْتُمُ النِّسَاء فَلَمْ تَجِدُواْ مَاء فَتَيَمَّمُواْ صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُواْ بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَفُوًّا غَفُورًا ﴿43﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه نزیکی نوێژ مه‌که‌ون له کاتێدا که ئێوه سه‌رخۆشن (ئه‌مه له کاتێکدا که هێشتا عه‌ره‌ق و شه‌راب حه‌رام نه‌کرابوو)، (هه‌تا ئاسه‌واری سه‌رخۆشی نامێنێت و) ده‌زانن چی ده‌ڵێن (له نوێژه‌که‌دا) وه به له‌شی بێ نوێژیشه‌وه (نوێژ مه‌که‌ن) مه‌گه‌ر ڕێبوار بن و له سهفهردابن، هه‌تا خۆتان نه‌شۆن، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌خۆش بوون یان له سه‌فه‌ردا بوون یا له‌سه‌ر ئاو گه‌ڕانه‌وه، یا نزیکی ئافره‌تانی (هاوسه‌رتان) کردبوو، ئه‌وجا ئاوتان ده‌ست نه‌ده‌که‌وت (بۆ خۆشتن) ئه‌وا ته‌یه‌موم بکه‌ن به خاکێکی پاك، وه (به‌و خاکه) ده‌ست بێنن به سه‌ر ده‌م و چاوو ده‌ستان دا، بێگومان خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام لێ‌خۆش بوه‌و گوزه‌شت و چاوپۆشی هه‌یه. أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يَشْتَرُونَ الضَّلاَلَةَ وَيُرِيدُونَ أَن تَضِلُّواْ السَّبِيلَ ﴿44﴾ ئایا نابینی ئه‌وانه‌ی که نههرهی هه‌ندێک له کتێبه ئاسمانیه‌کانیان دراوه‌تێ، ئه‌وانه گومڕایی ده‌کڕن و ده‌یانه‌وێت ئێوه‌ش گومڕاو سه‌رلێ شیواو بن. وَاللّهُ أَعْلَمُ بِأَعْدَائِكُمْ وَكَفَى بِاللّهِ وَلِيًّا وَكَفَى بِاللّهِ نَصِيرًا ﴿45﴾ خوای گه‌وره‌ش چاك دوژمنه‌کانتان ده‌ناسێت، جا ته‌نها خوا به‌سه که یارو یاوه‌ر بێت، وه ته‌نها خوا به‌سه که پشتیوان بێت. مِّنَ الَّذِينَ هَادُواْ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَن مَّوَاضِعِهِ وَيَقُولُونَ سَمِعْنَا وَعَصَيْنَا وَاسْمَعْ غَيْرَ مُسْمَعٍ وَرَاعِنَا لَيًّا بِأَلْسِنَتِهِمْ وَطَعْنًا فِي الدِّينِ وَلَوْ أَنَّهُمْ قَالُواْ سَمِعْنَا وَأَطَعْنَا وَاسْمَعْ وَانظُرْنَا لَكَانَ خَيْرًا لَّهُمْ وَأَقْوَمَ وَلَكِن لَّعَنَهُمُ اللّهُ بِكُفْرِهِمْ فَلاَ يُؤْمِنُونَ إِلاَّ قَلِيلًا ﴿46﴾ هه‌ندێک له جوه‌کان قسه لا جێی خۆیدا ده‌ستکاری ده‌که‌ن و به ئاره‌زووی خۆیان لێکی ده‌ده‌نه‌وه (وه به کینه‌و گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: بیستمان و به قسه‌شت ناکه‌ین!!وه گوێ بگره‌و با گوێشت لێ نه‌بێت!! (هه‌روه‌ها ده‌یان ووت:) (راعنا) و ده‌میان بۆ خوار ده‌کرده‌وه تا مانایه‌کی هه‌ڵه ببه‌خشێت و ببێته تهعنهو ره‌خنه له دین، خۆ ئه‌گه‌ر بیانگوتایه: بیستمان و گوێڕایه‌ڵێن، وه تۆیش گوێمان بۆ بگره‌و مۆڵه‌تمان بده (تا تێ ده‌گه‌ین) چاکترو ڕاستتر بوو بۆیان، به‌ڵام (چونکه پاك نین و ده‌روون نه‌خۆشن) خوا نه‌فره‌تی لێ کردوون به‌هۆی کوفریانه‌وه، ئه‌وانه باوه‌ڕ ناهێنن مه‌گه‌ر زۆر که‌میان. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ أُوتُواْ الْكِتَابَ آمِنُواْ بِمَا نَزَّلْنَا مُصَدِّقًا لِّمَا مَعَكُم مِّن قَبْلِ أَن نَّطْمِسَ وُجُوهًا فَنَرُدَّهَا عَلَى أَدْبَارِهَا أَوْ نَلْعَنَهُمْ كَمَا لَعَنَّا أَصْحَابَ السَّبْتِ وَكَانَ أَمْرُ اللّهِ مَفْعُولًا ﴿47﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی که کتێبتان پێ به‌خشراوه باوه‌ڕ بێنن به‌و (قورئانه‌ی) که ناردومانهو له‌لایه‌ن ئه‌و کتێبه‌شه‌وه په‌سه‌ند کراوه که له لای ئێوه‌یه. پێش ئه‌وه‌ی (ڕۆژێك بێت) که ڕوخسارانێکی (بێ دین) پان و پلیش بکه‌ینه‌وه‌و ئاسه‌واری ده‌م و چاو نه‌یه‌ڵین و وه‌کو پشتی سه‌ری لێ بکه‌ین، یاخود نه‌فرینیان لێ بکه‌ین وه‌کو چۆن نه‌فرینمان له خه‌ڵکانی ڕۆژانی شه‌موان کرد (ئه‌وانه‌ی که به‌فێڵ ڕاوه‌ماسی یان کرد‌و فه‌رمانی خوایان شکاند)، بێگومان هه‌ر فه‌رمانی خوایه که هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ئه‌نجام دراوه. إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاءُ وَمَن يُشْرِكْ بِاللّهِ فَقَدِ افْتَرَى إِثْمًا عَظِيمًا ﴿48﴾ به‌ڕاستی خوا خۆش نابێت گه‌ر هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرێت، بێجگه له‌وه له هه‌ر گوناهێکی تر بیه‌وێت خۆش ده‌بێت، جا ئه‌وه‌ی هاوه‌ڵ و شه‌ریك بۆ خوا بڕیار بدات، ئه‌وه ئیتر به‌ڕاستی تاوانێکی گه‌وره‌ی هه‌ڵبه‌ستووه. أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُزَكُّونَ أَنفُسَهُمْ بَلِ اللّهُ يُزَكِّي مَن يَشَاءُ وَلاَ يُظْلَمُونَ فَتِيلًا ﴿49﴾ ئایا ده‌بینی و (ئاگاداری) له‌و که‌سانه‌ی که خۆیان ده‌پاڵێون و خۆیان به چاك ده‌نوێنن (ده‌ڵێن ئێمه هه‌ڵبژارده‌ی خواین) ئه‌وه وا نیه، به‌ڵکو خوا (به‌نده‌کانی ده‌ناسێت) و هه‌رکه‌س (شایسته بێت، په‌سه‌ندی ده‌کات) و دڵ و ده‌روونی خاوێن ده‌کات، وه ئه‌وانه به‌قه‌ده‌ر تاڵی ناو‌کی خورما سته‌میان لێ ناکرێت. انظُرْ كَيفَ يَفْتَرُونَ عَلَى اللّهِ الكَذِبَ وَكَفَى بِهِ إِثْمًا مُّبِينًا ﴿50﴾ سه‌رنج بده‌و ته‌ماشا بکه چۆن (خاوه‌نانی کتێبی ئاسمانی) درۆ به ده‌م خواوه ده‌که‌ن (وه بێ باکانه ده‌ڵێن عوزه‌یر یا مه‌سیح کوڕی خوان) بێگومان ئه‌و درۆ‌و بوختانه‌یان گوناهێکی زۆر ئاشکرایه. أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ أُوتُواْ نَصِيبًا مِّنَ الْكِتَابِ يُؤْمِنُونَ بِالْجِبْتِ وَالطَّاغُوتِ وَيَقُولُونَ لِلَّذِينَ كَفَرُواْ هَؤُلاء أَهْدَى مِنَ الَّذِينَ آمَنُواْ سَبِيلًا ﴿51﴾ ئایا نابینی و سه‌رنج ناده‌ی له‌وانه‌ی که به‌هره‌یه‌کیان له کتێبی ئاسمانی پێدراوه (که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا) باوه‌ڕیان به فاڵچی و جادو گه‌رو بت و په‌یکه‌ر هه‌یه، ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ش که کافرن ده‌ڵێن: ئه‌وانه چاکترن و ڕێبازی ڕاستتریان گرتوه له‌وانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕیان (به ئاینی ئیسلام هێناوه). أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَعَنَهُمُ اللّهُ وَمَن يَلْعَنِ اللّهُ فَلَن تَجِدَ لَهُ نَصِيرًا ﴿52﴾ ئه‌و (جوله‌کانه) که‌سانێکن که نه‌فرینی خوایان له‌سه‌ره، ئه‌وه‌ی خوا نه‌فرینی لێ بکات، ئیتر هیچ که‌ست ده‌ست ناکه‌وێت بیکه‌یته پشتیوانی. أَمْ لَهُمْ نَصِيبٌ مِّنَ الْمُلْكِ فَإِذًا لاَّ يُؤْتُونَ النَّاسَ نَقِيرًا ﴿53﴾ مه‌گه‌ر ئه‌وانه هه‌ندێک پاشایه‌تیان ده‌ست که‌وتووه؟ تا به‌قه‌ده‌ر تۆزقاڵێك ناو‌کی خورما به خه‌ڵکی نه‌ده‌ن. أَمْ يَحْسُدُونَ النَّاسَ عَلَى مَا آتَاهُمُ اللّهُ مِن فَضْلِهِ فَقَدْ آتَيْنَآ آلَ إِبْرَاهِيمَ الْكِتَابَ وَالْحِكْمَةَ وَآتَيْنَاهُم مُّلْكًا عَظِيمًا ﴿54﴾ یا هه‌ر ئه‌وه‌یه که حه‌ساده‌ت و به‌خیلی ده‌به‌ن به خه‌ڵکی (ئیماندار) له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که خوا له فه‌زڵ و به‌خششی خۆی به‌شی داون (وه پێغه‌مبه‌ری له ناویاندا هه‌ڵبژاردووه) بێگومان ئێمه به نه‌وه‌ی ئیبراهیم کتێبمان به‌خشیوه (به مو‌سا ته‌ورات و به عیسا ئینجیل، وه به محمدصلی الله علیه وسلم قورئان) هه‌روه‌ها له جۆره‌ها دانایی به‌هره‌وه‌رمان کردوون وه (به هه‌ندێکیان) وه‌ك (یوسف و داودو سوله‌یمان) پاشایه‌تیه‌کی گه‌وره‌مان به‌خشیوه. فَمِنْهُم مَّنْ آمَنَ بِهِ وَمِنْهُم مَّن صَدَّ عَنْهُ وَكَفَى بِجَهَنَّمَ سَعِيرًا ﴿55﴾ جا هه‌یه له‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕیان به (محمد صلی الله علیه وسلم، به قورئان) هێناوه، هه‌شیانه به‌رپه‌رچی داوه‌ته‌وه، جا دۆزه‌خ به‌سه (بۆ ئه‌و یاخیانه) که ئاماده‌یه‌و کڵپه‌ی سه‌ندووه. إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ بِآيَاتِنَا سَوْفَ نُصْلِيهِمْ نَارًا كُلَّمَا نَضِجَتْ جُلُودُهُمْ بَدَّلْنَاهُمْ جُلُودًا غَيْرَهَا لِيَذُوقُواْ الْعَذَابَ إِنَّ اللّهَ كَانَ عَزِيزًا حَكِيمًا ﴿56﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نیه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه له ئاینده‌دا ده‌یانخه‌ینه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه، هه‌رکاتێ پێستیان داوه‌شاو سوتا، پێستی تر ده‌که‌ین به به‌ریاندا، تا به‌چاکی سزا‌و ئازار بچه‌ژن. به‌ڕاستی خوا هه‌میشه و به‌رده‌وام باڵا ده‌سته‌و (ده‌توانێت تۆڵه له خوانه‌ناسان بسه‌نێت)، دانایه (که مۆڵه‌تیان ده‌دات). وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا لَّهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُّطَهَّرَةٌ وَنُدْخِلُهُمْ ظِلاًّ ظَلِيلًا ﴿57﴾ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌یانخه‌ینه ناو باخ و باخاتی به‌هه‌شته‌وه که جۆبارو ڕوبارر به‌ژێر (دره‌خته‌کانی دا‌و به به‌رده‌م کۆشکه‌کانی دا) ده‌ڕوات، وه له‌وێدا ژیانی هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، هاوڕێ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ری پاك و بێگه‌ردو خاوێن و پاکیزه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌یانخه‌ینه ژێر سایه‌ی سێبه‌ری جوان و ڕازاوه‌ی هه‌میشه‌یی یه‌وه (نه گه‌رمایان ده‌بێت، نه سه‌رما). إِنَّ اللّهَ يَأْمُرُكُمْ أَن تُؤدُّواْ الأَمَانَاتِ إِلَى أَهْلِهَا وَإِذَا حَكَمْتُم بَيْنَ النَّاسِ أَن تَحْكُمُواْ بِالْعَدْلِ إِنَّ اللّهَ نِعِمَّا يَعِظُكُم بِهِ إِنَّ اللّهَ كَانَ سَمِيعًا بَصِيرًا ﴿58﴾ بێگومان خوا فه‌رمانتان پی ده‌دات که ئه‌مانه‌ت بده‌نه‌وه ده‌ست خاوه‌نه‌که‌ی، هه‌رکاتێکیش دادوه‌ریتان کرد له نێوان خه‌ڵکیدا، دادپه‌روه‌رانه فه‌رمانڕه‌وایی بکه‌ن، به‌ڕاستی خوا به جوانترین و چاکترین و ته‌واوترین شێوه ئامۆژگاریتان ده‌کات، به‌ڕاستی خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بیسه‌رو بینایه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ أَطِيعُواْ اللّهَ وَأَطِيعُواْ الرَّسُولَ وَأُوْلِي الأَمْرِ مِنكُمْ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُدُّوهُ إِلَى اللّهِ وَالرَّسُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللّهِ وَالْيَوْمِ الآخِرِ ذَلِكَ خَيْرٌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا ﴿59﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی بهاوهڕتان هێناوه، فه‌رمانبه‌رداری خوا‌و پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا
الموضوع الأصلي : 4. سورة النساء // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam