2012-01-23, 01:40
رسالة بيانات كاتب الموضوع
11. سورة هود المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 11. سورة هود
سوره 11: هود بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان الَر كِتَابٌ أُحْكِمَتْ آيَاتُهُ ثُمَّ فُصِّلَتْ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ خَبِيرٍ ﴿1﴾ (الر) له‌سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة)دا ڕاڤه کراوه. ئه‌م قورئانه (له‌و پیتانه پێك هاتووه)، ئایه‌ت و یاساکانی به شێوه‌یه‌کی ڕاست و دروست دانراون، پاشان درێژه‌یان پێدراوه‌و ڕوون کراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن زاتێکه‌وه که زۆر دانا‌و ئاگادار‌و لێزانه. أَلاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنَّنِي لَكُم مِّنْهُ نَذِيرٌ وَبَشِيرٌ ﴿2﴾ (گرنگترین په‌یامی ئه‌وه‌یه که): جگه له‌خوا که‌س مه‌په‌رستن، وه من (واته محمد صلی الله علیه وسلم) له‌لایه‌ن خواوه بێدارخهرهوهو مژده‌ده‌رم پێتان. وَأَنِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُمَتِّعْكُم مَّتَاعًا حَسَنًا إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى وَيُؤْتِ كُلَّ ذِي فَضْلٍ فَضْلَهُ وَإِن تَوَلَّوْاْ فَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ كَبِيرٍ ﴿3﴾ خه‌ڵکینه داوای لێ‌خۆش بوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، له‌وه‌ودوا بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای، به‌چاکی درێژه به ژیانتان ده‌دات تا کاتێکی دیاریکراو، وه پاداشتی چاکه‌و خواناسی هه‌موو که‌س به‌زیاده‌وه ده‌داته‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر (ئه‌و خه‌ڵکه) پشت هه‌ڵکه‌ن و گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا نه‌بن، ئه‌وا من ده‌ترسم که تووشی سزای ڕۆژێکی گه‌وره ببن (که ڕۆژی قیامه‌ته، یا ئه‌و ڕۆژه‌ی خوای گه‌وره له‌ناوتان ده‌بات). إِلَى اللّهِ مَرْجِعُكُمْ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿4﴾ (دڵنیا بن که) گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆلای خوایه، وه ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. أَلا إِنَّهُمْ يَثْنُونَ صُدُورَهُمْ لِيَسْتَخْفُواْ مِنْهُ أَلا حِينَ يَسْتَغْشُونَ ثِيَابَهُمْ يَعْلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعْلِنُونَ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿5﴾ ئاگاداربن، ئه‌و (خوانه‌ناسانه) خۆیان داده‌نه‌وێنن، وا ده‌زانن به‌وه خۆیان له خوای گه‌وره ده‌شارنه‌وه، ئاگاداربن که خوا ئاگای لێیانه کاتێ ده‌چنه ناو جێگهوهو خۆیان داده‌پۆشن، ئه‌وجا هه‌ر ده‌زانێ چی ده‌شارنه‌وه‌و چی ئاشکرا ده‌که‌ن (له کردار‌و گوفتارو نیه‌تیان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر زانایه به‌وه‌ی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شار دراوه. وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ إِلاَّ عَلَى اللّهِ رِزْقُهَا وَيَعْلَمُ مُسْتَقَرَّهَا وَمُسْتَوْدَعَهَا كُلٌّ فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿6﴾ هه‌رچی زینده‌وه‌رێك هه‌یه له‌م زه‌ویه‌دا ڕزق و ڕۆزیه‌که‌ی له‌سه‌ر خوایه‌و (بڕیاری داوه بژێوی بۆ دابین بکات) وه ئاگاداره به شوێنی حه‌وانه‌وه‌و شوێنی پێش بوونیان، هه‌موو (شتێک) تۆماره له دۆسیه‌ی ئاشکرادا (لوح المحفوظ)دا. وَهُوَ الَّذِي خَلَق السَّمَاوَاتِ وَالأَرْضَ فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَكَانَ عَرْشُهُ عَلَى الْمَاء لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَلَئِن قُلْتَ إِنَّكُم مَّبْعُوثُونَ مِن بَعْدِ الْمَوْتِ لَيَقُولَنَّ الَّذِينَ كَفَرُواْ إِنْ هَذَا إِلاَّ سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿7﴾ ئه‌و خوایه ئاسمانه‌کان و زه‌وی له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستکردووه، ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی (که دروستکراوێکی نهێنی زۆر گه‌وره‌و شکۆمه‌نده) له سه‌ر ئاو بوو، تا تاقیتان بکاته‌وه که کێتان کاری چاکتر ئه‌نجام ده‌دات (فه‌رمانبه‌ردارێکی چاکه)، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م قسه‌و باسه جادویه‌کی ئاشکرایه. وَلَئِنْ أَخَّرْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِلَى أُمَّةٍ مَّعْدُودَةٍ لَّيَقُولُنَّ مَا يَحْبِسُهُ أَلاَ يَوْمَ يَأْتِيهِمْ لَيْسَ مَصْرُوفًا عَنْهُمْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِ يَسْتَهْزِئُونَ ﴿8﴾ خۆ ئه‌گه‌ر سزادانیان دوابخه‌ین تا چه‌ند کاتێکی دیاریکراو، (به‌گاڵته‌وه) ده‌ڵێن: چی ئه‌و سزایه‌ی دواخستووه، کوا؟ بۆ پێش نایه‌ت؟ ئاگاداربن ئه‌و ڕۆژه یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێ، که‌سیان لێ ده‌رباز نابێ و له کۆڵ‌یان ناکرێته‌وه، وه ئه‌و سزایه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد ده‌یانگرێته‌وه. وَلَئِنْ أَذَقْنَا الإِنْسَانَ مِنَّا رَحْمَةً ثُمَّ نَزَعْنَاهَا مِنْهُ إِنَّهُ لَيَؤُوسٌ كَفُورٌ ﴿9﴾ ئه‌گه‌ر ئاده‌میزادمان تووشی خێر‌و خۆشی و ئاسووده‌ی کرد، له‌وه‌ودوا (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی) لێمان سه‌نده‌وه ده‌بینی ئه‌و که‌سه نائومێد‌و بێ هیواو سوپاس ناپه‌زێره (قسه‌و گوفتاری بۆنی) کوفر‌و خوانه‌ناسی لێ دێ. وَلَئِنْ أَذَقْنَاهُ نَعْمَاء بَعْدَ ضَرَّاء مَسَّتْهُ لَيَقُولَنَّ ذَهَبَ السَّيِّئَاتُ عَنِّي إِنَّهُ لَفَرِحٌ فَخُورٌ ﴿10﴾ خۆ ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و ته‌نگانه‌و ناخۆشییه‌ی که تووشی بووه خستمانه ناو خۆشی و نازو نیعمه‌ته‌وه، بێگومان ده‌ڵێ: ئیتر هه‌رچی هه‌ژاری و ناخۆشیه له کۆڵم بۆته‌وه‌و به‌سه‌ر چووه، ده‌بینی زۆر خۆشحاڵه‌و شانازی به خۆیه‌وه ده‌کات و له خۆی بایی ده‌بێ. إِلاَّ الَّذِينَ صَبَرُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ أُوْلَئِكَ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ﴿11﴾ جگه له‌و که‌سانه‌ی که خۆگرو ئارمگرن و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن (وه له خۆشی وناخۆشیدا سروشتی خواناسیان ناگۆڕێ) بۆ ئه‌وانه لێ خۆشبوون و پاداشتی زۆر‌و فراوان ئاماده‌یه. فَلَعَلَّكَ تَارِكٌ بَعْضَ مَا يُوحَى إِلَيْكَ وَضَآئِقٌ بِهِ صَدْرُكَ أَن يَقُولُواْ لَوْلاَ أُنزِلَ عَلَيْهِ كَنزٌ أَوْ جَاء مَعَهُ مَلَكٌ إِنَّمَا أَنتَ نَذِيرٌ وَاللّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ﴿12﴾ له‌وانه‌یه تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) واز بێنی له هه‌ندێ له‌و باسانه‌ی که به (وه‌حی) بۆت ڕه‌وانه کراوه، وه دڵته‌نگ و سه‌غڵه‌ت بیت به‌وه‌ی که ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ گه‌نجینه‌یه‌ك (له زێڕو زیو) بۆی دانابه‌زێ، یا فریشته‌یه‌ک (بۆ گه‌یاندنی په‌یامه‌که) له‌گه‌ڵیا نابێ، (تۆ خه‌فه‌ت مه‌خۆ) چونکه تۆ ته‌نها بێدارخه‌ره‌وه‌ی وه خوا خۆی ئاگاداره له هه‌موو شتێك و (حسابیان بۆ ده‌کات). أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ فَأْتُواْ بِعَشْرِ سُوَرٍ مِّثْلِهِ مُفْتَرَيَاتٍ وَادْعُواْ مَنِ اسْتَطَعْتُم مِّن دُونِ اللّهِ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿13﴾ (بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: (ئه‌م قورئانه) خۆی هه‌ڵێ به‌ستووه، پێیان بڵێ: ده ئێوه‌ش ده سوره‌ت وێنه‌ی ئه‌م قورئانه بێنن وه هه‌رکه‌س له خوای گه‌وره به‌ده‌ر، ده‌توانن بانگی بکه‌ن (بۆ هاوکاریتان په‌نای بۆ به‌رن) ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن. فَإِن لَّمْ يَسْتَجِيبُواْ لَكُمْ فَاعْلَمُواْ أَنَّمَا أُنزِلِ بِعِلْمِ اللّهِ وَأَن لاَّ إِلَهَ إِلاَّ هُوَ فَهَلْ أَنتُم مُّسْلِمُونَ ﴿14﴾ خۆ ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) نه‌هاتن به‌ده‌م ئه‌م داوایه‌تانه‌وه ئه‌وه ئیتر چاک بزانن و دڵنیا بن که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه به ئاگاداری خوای گه‌وره دابه‌زیوه‌و ئه‌و پێی ده‌زانێ، جگه له‌ویش خوایه‌کی تر نیه، ئایا ئێوه (ئه‌ی بێ باوه‌ڕان) موسوڵمان ده‌بن و باوه‌ڕ ده‌که‌ن؟ مَن كَانَ يُرِيدُ الْحَيَاةَ الدُّنْيَا وَزِينَتَهَا نُوَفِّ إِلَيْهِمْ أَعْمَالَهُمْ فِيهَا وَهُمْ فِيهَا لاَ يُبْخَسُونَ ﴿15﴾ هه‌رکه‌سێ ته‌نیا ژیانی دنیا‌و ڕازاوه‌یی و (خۆشگوزه‌رانی) یه‌که‌ی بوێ، پاداشتی هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و جۆره که‌سانه ده‌ده‌ینه‌وه، وه ئه‌وانه له دنیادا مایه‌پوچ نابن. أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَيْسَ لَهُمْ فِي الآخِرَةِ إِلاَّ النَّارُ وَحَبِطَ مَا صَنَعُواْ فِيهَا وَبَاطِلٌ مَّا كَانُواْ يَعْمَلُونَ ﴿16﴾ (به‌ڵام) ئه‌وانه له ڕۆژی دوایی دا جگه له ئاگری دۆزه‌خ هیچی تریان ده‌ست ناکه‌وێت، وه هه‌وڵ و کۆششه‌که‌یان (که ته‌نها بۆ دنیا بووه‌و باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نه‌بووه) پوچه‌ڵ و بێ نرخه، هه‌روه‌ها کاروکرده‌وه‌یان به‌تاڵ و بۆشه. أَفَمَن كَانَ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّهِ وَيَتْلُوهُ شَاهِدٌ مِّنْهُ وَمِن قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إَمَامًا وَرَحْمَةً أُوْلَئِكَ يُؤْمِنُونَ بِهِ وَمَن يَكْفُرْ بِهِ مِنَ الأَحْزَابِ فَالنَّارُ مَوْعِدُهُ فَلاَ تَكُ فِي مِرْيَةٍ مِّنْهُ إِنَّهُ الْحَقُّ مِن رَّبِّكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لاَ يُؤْمِنُونَ ﴿17﴾ (ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی که باسکران) وه‌کو ئه‌و که‌سه وایه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریه‌وه هه‌موو شتێکی بۆ ڕوون کراوه‌ته‌وه، (ئه‌میش باوه‌ڕی پێیه‌تی چونکه) پێغه‌مبه‌رێك به‌ڵگه نامه‌ی خوا ده‌خوێنێته‌وه، وه له پێش ئه‌میشه‌وه په‌یامه‌که‌ی مو‌سا (علیه السلام، که ته‌وراته) پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بووه، ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که ژیر‌و هۆشمه‌ندن) باوه‌ڕی پێ دێنن، ئه‌و ده‌سته‌و کۆمه‌ڵانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م (په‌یامه) ناکه‌ن ئه‌وه ئاگری دۆزه‌خ چاوه‌ڕێیانه، نه‌که‌ی تۆ به‌گومان بیت له‌م قورئان و له‌م په‌یامه، چوبکه به‌ڕاستی ئه‌وه حه‌قیقه‌ته‌و له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆت (ڕه‌وانه کراوه)، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی باوه‌ڕ ناهێنن. وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللّهِ كَذِبًا أُوْلَئِكَ يُعْرَضُونَ عَلَى رَبِّهِمْ وَيَقُولُ الأَشْهَادُ هَؤُلاء الَّذِينَ كَذَبُواْ عَلَى رَبِّهِمْ أَلاَ لَعْنَةُ اللّهِ عَلَى الظَّالِمِينَ ﴿18﴾ کێ له‌وه ستهمکاتره که درۆ به‌ناوی خواوه هه‌ڵببه‌ستێ (به‌وه‌ی که بڵێ خوا هاوه‌ڵ یا کوڕی هه‌یه) ئه‌وانه نیشانی په‌روه‌ردگاریان ده‌درێن، وه شاهیده‌کانی قیامه‌ت که فریشته‌و پێغه‌مبه‌ران و بانگخوازانن ده‌ڵێن ئه‌مانه درۆیان هه‌ڵبه‌ست بۆ په‌روه‌ردگاریان، ئاگادار بن نه‌فره‌تی خوا له سته‌مکارانه. الَّذِينَ يَصُدُّونَ عَن سَبِيلِ اللّهِ وَيَبْغُونَهَا عِوَجًا وَهُم بِالآخِرَةِ هُمْ كَافِرُونَ ﴿19﴾ ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌ڵستی په‌یامه‌ی خوا ده‌که‌ن، وه ده‌یانه‌وێت لاری بکه‌نه‌وه به‌هه‌ڵه بیان ناسێنن به خه‌ڵکی ئه‌وانه بۆیه وا ده‌که‌ن چونکه بڕوایان به ڕۆژی دوایی نیه. أُولَئِكَ لَمْ يَكُونُواْ مُعْجِزِينَ فِي الأَرْضِ وَمَا كَانَ لَهُم مِّن دُونِ اللّهِ مِنْ أَوْلِيَاء يُضَاعَفُ لَهُمُ الْعَذَابُ مَا كَانُواْ يَسْتَطِيعُونَ السَّمْعَ وَمَا كَانُواْ يُبْصِرُونَ ﴿20﴾ ئه‌وانه ناتوانن له زه‌ویدا له‌ده‌ستی خوا ده‌رچن، خوایش دۆستیان نیه، که‌س فریایان ناکه‌وێت، سزایان بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێ، ئه‌وانه له دنیادا ئه‌وه‌نده ڕقیان له حه‌ق و ڕێگه‌ی خوا بوو نه‌یان ده‌توانی گوێ بگرن و ڕاستی ببینن. أُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُواْ أَنفُسَهُمْ وَضَلَّ عَنْهُم مَّا كَانُواْ يَفْتَرُونَ ﴿21﴾ ئه‌مانه ئه‌وانه‌ن که خۆیان فه‌وتان، وه ئه‌و باس و درۆیانه‌ی که له دنیادا ده‌یانکرد لێیان ون بوو. لاَ جَرَمَ أَنَّهُمْ فِي الآخِرَةِ هُمُ الأَخْسَرُونَ ﴿22﴾ گومانی تیا نیه که ئه‌وانه له قیامه‌تدا زۆر فه‌وتاوو خه‌ساره‌تمه‌ندن. إِنَّ الَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ وَأَخْبَتُواْ إِلَى رَبِّهِمْ أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الجَنَّةِ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿23﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه به‌خوای گه‌وره‌و ڕاستی به‌رنامه‌که‌ی وه کرده‌وه‌ی چاکیشیان ئه‌نجامداوه، وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاریان و ملکه‌چن له‌به‌رانبه‌ر فه‌رمانه‌کانی ئه‌وانه خاوه‌ن و نیشته‌جێی به‌هه‌شتن و به هه‌تاهه‌تایی تیایدا ده‌مێننه‌وه. مَثَلُ الْفَرِيقَيْنِ كَالأَعْمَى وَالأَصَمِّ وَالْبَصِيرِ وَالسَّمِيعِ هَلْ يَسْتَوِيَانِ مَثَلًا أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ﴿24﴾ وێنه‌ی ئه‌م دوو کۆمه‌ڵه (کۆمه‌ڵی ئیمانداران و کۆمه‌ڵی بێباوه‌ڕان) وه‌ک کوێرو که‌ڕ، چاوساغ و بیسه‌ر وایه، ئایا ئه‌م دوانه وێنه‌یان وه‌ک یه‌که، ئه‌وه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه؟! وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ إِنِّي لَكُمْ نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿25﴾ به‌ڕاستی نوحمان نارد بۆلای قه‌وم و خزمه‌کانی ئه‌ویش پێی وتن، بێگومان من بۆ ئێوه داچڵه‌کێنه‌رێکی ئاشکرام (ئه‌گه‌ر له فه‌رمانی خوا ده‌رچن تووشی سزا ده‌بن). أَن لاَّ تَعْبُدُواْ إِلاَّ اللّهَ إِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ أَلِيمٍ ﴿26﴾ (پێویسته) جگه له خوا (که‌س و هیچی تر) نه‌په‌رستن، چونکه من به‌ڕاستی ده‌ترسم سزای ڕۆژێکی به‌ئێش یه‌خه‌تان پێ بگرێت. فَقَالَ الْمَلأُ الَّذِينَ كَفَرُواْ مِن قِوْمِهِ مَا نَرَاكَ إِلاَّ بَشَرًا مِّثْلَنَا وَمَا نَرَاكَ اتَّبَعَكَ إِلاَّ الَّذِينَ هُمْ أَرَاذِلُنَا بَادِيَ الرَّأْيِ وَمَا نَرَى لَكُمْ عَلَيْنَا مِن فَضْلٍ بَلْ نَظُنُّكُمْ كَاذِبِينَ ﴿27﴾ ئه‌مجا به‌ناو پیاوماقوڵانی هۆزی نوح ئه‌وانه‌یان بێ باوه‌ڕ بوون وتیان: ئێمه تۆ ته‌نها تۆ وه‌ک یه‌کێك له خۆمان ده‌یبنین، وه نابینین ئه‌وانه‌ی شوێنی تۆ که‌وتون جگه له‌وانه‌ی که هه‌ژارو بێ که‌سن و دوور بین نین و ژیریان که‌مه، نابینین ئێوه هیچ شتێكی زیاترتان له ئێمه هه‌بێت، به‌ڵکو ئێمه وا گومان ده‌به‌ین درۆزنن. قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّيَ وَآتَانِي رَحْمَةً مِّنْ عِندِهِ فَعُمِّيَتْ عَلَيْكُمْ أَنُلْزِمُكُمُوهَا وَأَنتُمْ لَهَا كَارِهُونَ ﴿28﴾ نوح وتی ئه‌ی خزمه‌کانم ئایا که بینیتان من له‌سه‌ر ڕێگه‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگامه‌وه، وه خێر‌و چاکه‌و به‌زه‌یی خۆی پێ به‌خشیوم له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، ئه‌مانه له ئێوه شاراوه‌ته‌وه‌و نایبینن؟! (ئیتر چیتان لێ بکه‌م)، ئایا به‌زۆر ئیمان له دڵتانا دروست بکه‌ین و بتانخه‌ینه سه‌ر ئه‌م ڕێگه‌یه له‌کاتێکدا که ئێوه لێی بێزارن و خوازیاری نین؟! وَيَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مَالًا إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى اللّهِ وَمَآ أَنَاْ بِطَارِدِ الَّذِينَ آمَنُواْ إِنَّهُم مُّلاَقُو رَبِّهِمْ وَلَكِنِّيَ أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ ﴿29﴾ ئه‌ی خزمه‌کانم له‌بری ئه‌م بانگه‌وازو ئامۆژگاریانه‌م داوای هیچ ماڵ و خه‌رجیتان لێ ناکه‌م کرێ و پاداشتم ته‌نها لای خوایه، ومن هه‌رگیز ئیمانداران له‌خۆم دوور ناخه‌مه‌وه‌و ده‌ریان ناکه‌م، ئه‌وانه ئه‌گه‌ن به خوای خۆیان و حیسابیان لای خوایه به‌ڵام به‌ڕاستی من ئێوه ئه‌بینم هۆزێکن خۆتان گێل و نه‌فام ده‌که‌ن (به‌وه‌ی به‌که‌م، سه‌یری ئیماندارانی ده‌وری من ده‌که‌ن له‌به‌ر بێ که‌سی و هه‌ژارییان). وَيَا قَوْمِ مَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِن طَرَدتُّهُمْ أَفَلاَ تَذَكَّرُونَ ﴿30﴾ ئه‌ی خزمه‌کانم کێ ده‌توانێ یارمه‌تیم بدات به‌رامبه‌ر خوای گه‌وره (له سزای خوا بمپارێزێ) ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیماندار‌و دۆستانه‌ی خوام ده‌رکردو له‌خۆم دوورم خستنه‌وه ئایا بیر ناکه‌نه‌وه (که شتی وا ناشێ و دروست نیه بۆ یه‌کێ خوا بناسێ). وَلاَ أَقُولُ لَكُمْ عِندِي خَزَآئِنُ اللّهِ وَلاَ أَعْلَمُ الْغَيْبَ وَلاَ أَقُولُ إِنِّي مَلَكٌ وَلاَ أَقُولُ لِلَّذِينَ تَزْدَرِي أَعْيُنُكُمْ لَن يُؤْتِيَهُمُ اللّهُ خَيْرًا اللّهُ أَعْلَمُ بِمَا فِي أَنفُسِهِمْ إِنِّي إِذًا لَّمِنَ الظَّالِمِينَ ﴿31﴾ من ناڵێم پێتان خه‌زێنه‌رو ڕۆزیی خوایی لای منه، وه من شتی نادیار‌و غه‌یبی نازانم، وه من ناڵێـم من فریشته‌م، وه من هه‌رگیز ناڵێم به‌و ئیماندارانه‌ی له‌به‌ر چاوی ئێوه که‌م نرخن، خوای گه‌وره خێریان به‌سه‌ردا ناڕژێنێت، خوا خۆی ئاگادارتره چی له ده‌روونیاندا هه‌یه‌و گه‌ر وا بکه‌م ده‌چمه ڕیزی سته‌مکارانه‌وه. قَالُواْ يَا نُوحُ قَدْ جَادَلْتَنَا فَأَكْثَرْتَ جِدَالَنَا فَأْتَنِا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿32﴾ وتیان به‌ڕاستی ئه‌ی نوح زۆر له‌سه‌ری چوویت و زیاد له پێویست به‌ربه‌ره‌کانی و شه‌ڕه قسه‌ت له‌گه‌ڵا کردین ده‌ی بۆمان بێنه ئه‌و سزایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی پێ ده‌که‌یت و هه‌میشه باسی ده‌که‌یت و ئه‌مان ترسێنی پێی ئه‌گه‌ر تۆ له ڕاستگۆیانی. قَالَ إِنَّمَا يَأْتِيكُم بِهِ اللّهُ إِن شَاء وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ ﴿33﴾ نوح له‌وه‌ڵامدا وتی ئه‌وه به‌ده‌ست خوایه‌و ئه‌و بۆتان پێش دێنێ هه‌رکات بیه‌وێ، وه ئێوه ناتوانن له‌ده‌ستی ده‌رچن. وَلاَ يَنفَعُكُمْ نُصْحِي إِنْ أَرَدتُّ أَنْ أَنصَحَ لَكُمْ إِن كَانَ اللّهُ يُرِيدُ أَن يُغْوِيَكُمْ هُوَ رَبُّكُمْ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿34﴾ وا دیاره ئامۆژگاری و دڵسۆزیم بۆتان بێ سووده، هه‌میشه ویستوومه ئامۆژگاریتان بکه‌م و ڕێگه‌ی ڕاستتان نیشان بده‌م، ئه‌و زاته په‌روه‌ردگارتانه گه‌ر بیه‌وێت بتانفه‌وتێنێت (زۆر لای ئاسانه) هه‌ر بۆلای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێنه‌وه. أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَعَلَيَّ إِجْرَامِي وَأَنَاْ بَرِيءٌ مِّمَّا تُجْرَمُونَ ﴿35﴾ (بێ باوه‌ڕانی مه‌ککه) ده‌ڵێن: ئه‌م باس و بابه‌تانه (محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی دروستی ده‌کات و هه‌ڵی ده‌به‌ستێت، بڵێ: گه‌ر وابێت تاوانه‌که‌ی له‌سه‌ر خۆمه، وه من دووره‌په‌رێزم له تاوانه‌کان. وَأُوحِيَ إِلَى نُوحٍ أَنَّهُ لَن يُؤْمِنَ مِن قَوْمِكَ إِلاَّ مَن قَدْ آمَنَ فَلاَ تَبْتَئِسْ بِمَا كَانُواْ يَفْعَلُونَ ﴿36﴾ (سه‌رئه‌نجام) وه‌حی و په‌یامی خوا ڕه‌وانه‌کرا بۆ نوح که چاک بزانه که‌سی تر بڕوا ناهێنێ جگه له‌وه‌ی که له‌مه‌وبه‌ر بڕوای هێناوه، خه‌فه‌تبار مه‌به به‌و کرده‌وه ناشرین و ناپه‌سه‌ندانه‌ی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وَاصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا وَلاَ تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُواْ إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ﴿37﴾ که‌شتییه‌ك دروست بکه به چاودێری و فه‌رمانی ئێمه، کاتی تۆفانه‌که نه‌که‌یت تکا بکه‌یت بۆ ئه‌وانه‌ی له سنووری ڕاستی ده‌رچوون و تاوانبارن، چونکه ئه‌وانه خنکاوو تیاچوون. وَيَصْنَعُ الْفُلْكَ وَكُلَّمَا مَرَّ عَلَيْهِ مَلأٌ مِّن قَوْمِهِ سَخِرُواْ مِنْهُ قَالَ إِن تَسْخَرُواْ مِنَّا فَإِنَّا نَسْخَرُ مِنكُمْ كَمَا تَسْخَرُونَ ﴿38﴾ (نوح) ده‌ستی کرد به دروستکردنی که‌شتیه‌که، هه‌رجارێ تاقمێ له هۆزه‌که‌ی بڕۆشتنایه به‌لایدا گاڵته‌یان پێ ده‌کرد، (نوح) وتی: ئه‌گه‌ر ئێستا ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن، ئه‌وا ئێمه‌ش (ڕۆژێك دێت) گاڵته به ئێوه بکه‌ین وه‌ك چۆن ئێوه گاڵته به ئێمه ده‌که‌ن. فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَن يَأْتِيهِ عَذَابٌ يُخْزِيهِ وَيَحِلُّ عَلَيْهِ عَذَابٌ مُّقِيمٌ ﴿39﴾ له داهاتوودا بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ سزایه‌کی پێ ده‌گات که سه‌رشۆڕی بکات، پاشان له قیامه‌تدا دووچاری سزایه‌کی به‌رده‌وام و هه‌میشه ده‌بێت. حَتَّى إِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ قُلْنَا احْمِلْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلاَّ مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ وَمَنْ آمَنَ وَمَا آمَنَ مَعَهُ إِلاَّ قَلِيلٌ ﴿40﴾ (ئه‌م کێشه‌یه به‌رده‌وام بوو) هه‌تا بڕیار هات و فه‌رمان ده‌رچوو (به له‌ناوبردنی بێ باوه‌ڕه‌کان) وه له ته‌نوره پڕ له ئاگره‌که‌وه ئاو فواره‌ی کرد (که ئه‌وه نیشانه‌ی تۆڵه خواییه‌که بوو)، وتمان (ئه‌ی نوح) له هه‌موو نێر‌و مێیه‌ك دوان هه‌ڵگره له که‌شتیه‌که‌داو ماڵ و خێزانت جگه له‌وانه‌ی که بڕیاره تووشی تۆڵه ببن به هۆی بێ باوه‌ڕیانه‌وه، (شایانی باسه) که‌س بڕوای به نوح نه‌کرد و له‌گه‌ڵیان نه‌بوو جگه له که‌سانێکی که‌م نه‌بێت. وَقَالَ ارْكَبُواْ فِيهَا بِسْمِ اللّهِ مَجْرَاهَا وَمُرْسَاهَا إِنَّ رَبِّي لَغَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿41﴾ نوح وتی: سوار بن و بڕۆنه ناو که‌شتیه‌که‌وه، به‌ناوی خواوه‌یه ڕۆشتنی و وه‌ستانی، بێگومان په‌روه‌ردگارم زۆر لێخۆشبووه‌و زۆر به به‌زه‌ییه (به‌رانبه‌ر ئێمه‌ی ئیماندار). وَهِيَ تَجْرِي بِهِمْ فِي مَوْجٍ كَالْجِبَالِ وَنَادَى نُوحٌ ابْنَهُ وَكَانَ فِي مَعْزِلٍ يَا بُنَيَّ ارْكَب مَّعَنَا وَلاَ تَكُن مَّعَ الْكَافِرِينَ ﴿42﴾ ئینجا که‌شتیه‌که ده‌یبردن به‌ناو شه‌پۆلی وه‌ك چیادا، نوح بانگی کرده کوڕه‌که‌ی (ئه‌وه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوو) له شوێنێکدا گیری خواردبوو پێی وت: ڕۆڵه گیان، له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا سواربه‌و له‌گه‌ڵ بێ باوه‌ڕندا مه‌به. قَالَ سَآوِي إِلَى جَبَلٍ يَعْصِمُنِي مِنَ الْمَاء قَالَ لاَ عَاصِمَ الْيَوْمَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ إِلاَّ مَن رَّحِمَ وَحَالَ بَيْنَهُمَا الْمَوْجُ فَكَانَ مِنَ الْمُغْرَقِينَ ﴿43﴾ کوڕه‌که وتی: په‌نا ئه‌به‌مه لای ئه‌و چیایه ده‌مپارێزێ له‌م تۆفان و ئاوه، (نوح) وتی: ئه‌مڕۆ په‌نا نیه به‌رامبه‌ر فه‌رمانی خوا مه‌گه‌ر یه‌کێ خوا خۆی ڕه‌حمی پێ بکات (دوای ئه‌م وت و وێژه) شه‌پۆلی ئاو دای به نێوانیانداو چووه ڕیزی خنکاوانه‌وه. وَقِيلَ يَا أَرْضُ ابْلَعِي مَاءكِ وَيَا سَمَاء أَقْلِعِي وَغِيضَ الْمَاء وَقُضِيَ الأَمْرُ وَاسْتَوَتْ عَلَى الْجُودِيِّ وَقِيلَ بُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿44﴾ ئه‌نجا وترا به زه‌وی ئه‌و ئاوه‌ی له‌سه‌رته هه‌ڵی لووشه، ئه‌ی ئاسمان تۆش بابه‌س بێ و باران مه‌بارێنه، ئیتر ئاوه‌که ڕۆچوو، فه‌رمان به‌ڕێکی و ته‌واوی ئه‌نجام درا، که‌شتیه‌که‌ش له‌سه‌ر کێوی جودی (که له کوردستانی تورکیایه) وه‌ستاو له‌نگه‌ری گرت، وه وێژرا: ده‌ک دووری خوا‌و تیاچوون بۆ به‌ره‌ی تاوانباران و سته‌مکاران. وَنَادَى نُوحٌ رَّبَّهُ فَقَالَ رَبِّ إِنَّ ابُنِي مِنْ أَهْلِي وَإِنَّ وَعْدَكَ الْحَقُّ وَأَنتَ أَحْكَمُ الْحَاكِمِينَ ﴿45﴾ نوح هاواری لێ به‌رزبوویه‌وه بۆلای خوا‌و وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم کوڕه‌که‌م له خێزانی من بوو، بێگومان په‌یمانی تۆش ڕاسته‌و (کاتی خۆی فه‌رمووت خێزانی تۆ ڕزگارن له تیاچوون)، تۆ زاناترین و دادپه‌روه‌رترینی فه‌رمان ڕه‌وایانی. قَالَ يَا نُوحُ إِنَّهُ لَيْسَ مِنْ أَهْلِكَ إِنَّهُ عَمَلٌ غَيْرُ صَالِحٍ فَلاَ تَسْأَلْنِ مَا لَيْسَ لَكَ بِهِ عِلْمٌ إِنِّي أَعِظُكَ أَن تَكُونَ مِنَ الْجَاهِلِينَ ﴿46﴾ خوای گه‌وره‌ش فه‌رمووی: ئه‌ی نوح ئه‌و کوڕه‌ت له خێزانی تۆ نیه، (ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه‌ت) کرده‌وه‌یه‌کی چاک نیه، داوای شتێ مه‌که که کرده‌وه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی نیه، من ئامۆژگاریت ده‌که‌م کارێک نه‌که‌یت خۆت بخه‌یته ڕیزی نه‌فامانه‌وه. قَالَ رَبِّ إِنِّي أَعُوذُ بِكَ أَنْ أَسْأَلَكَ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَإِلاَّ تَغْفِرْ لِي وَتَرْحَمْنِي أَكُن مِّنَ الْخَاسِرِينَ ﴿47﴾ (ئینجا نوح) وتی: ئه‌ی په‌روه‌ردگارم په‌نا ده‌گرم به‌تۆ داوای شتێ بکه‌م زانیاریم پێی نه‌بێت، ئه‌گه‌ر لێم خۆش نه‌بیت و به‌زه‌ییت پیاما نه‌یه‌ته‌وه ده‌چمه ڕیزی خه‌ساره‌تمه‌ندانه‌وه. قِيلَ يَا نُوحُ اهْبِطْ بِسَلاَمٍ مِّنَّا وَبَركَاتٍ عَلَيْكَ وَعَلَى أُمَمٍ مِّمَّن مَّعَكَ وَأُمَمٌ سَنُمَتِّعُهُمْ ثُمَّ يَمَسُّهُم مِّنَّا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿48﴾ (ئه‌وسا له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه) وترا ئه‌ی نوح وه‌ره خواره‌وه‌و دابه‌زه له که‌شتیه‌که‌و له چیای جودی بۆ ده‌شتایی، به بێوه‌یی و سه‌لامه‌تی له‌لایه‌ن ئێمه‌وه، به‌ره‌که‌ت له‌سه‌ر تۆ‌و ئه‌و کۆمه‌ڵ و خه‌ڵکانه‌ی له‌گه‌ڵتان، خه‌ڵکانێکیش دوایی دێن و له‌نازو نیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان ده‌که‌ین، پاشان (به‌هۆی لاری و بێ باوه‌ڕیانه‌وه) سزای به‌سوێیان توش ده‌بێت له لایه‌ن ئێمه‌وه. تِلْكَ مِنْ أَنبَاء الْغَيْبِ نُوحِيهَا إِلَيْكَ مَا كُنتَ تَعْلَمُهَا أَنتَ وَلاَ قَوْمُكَ مِن قَبْلِ هَذَا فَاصْبِرْ إِنَّ الْعَاقِبَةَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿49﴾ ئه‌م باسانه بۆمان کردی له هه‌واڵه نادیاره‌کانه، نه تۆ ده‌تزانی و نه هۆزو نه‌ته‌وه‌که‌شت پێش ئه‌م باسه‌ی ئێمه، خۆگرو به ئارامبه پاشه‌ڕۆژ بۆ خواناسان و پارێزکارانه. وَإِلَى عَادٍ أَخَاهُمْ هُودًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ إِنْ أَنتُمْ إِلاَّ مُفْتَرُونَ ﴿50﴾ بۆلای هۆزی (عادیش)، (هود)مان نارد، که له نه‌ته‌وه‌و خزمانی خۆیان بوو وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم، خوا بپه‌رستن و به‌گوێی ئه‌و بکه‌ن، خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، ئێوه ڕاست ناکه‌ن (که ده‌ڵێن خوا هاوڕێی هه‌یه‌و شه‌ریکی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن). يَا قَوْمِ لا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِنْ أَجْرِيَ إِلاَّ عَلَى الَّذِي فَطَرَنِي أَفَلاَ تَعْقِلُونَ ﴿51﴾ خزمه‌کانم من له‌سه‌ر ئه‌م کار‌و بانگه‌وازه خواییه‌ی که به ئێوه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نم کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێ، کرێ و پاداشتم له سه‌ر بهدیهێنهرمه من فه‌رمانی ئه‌و ئه‌نجام ده‌ده‌م، ئایا بیر ناکه‌نه‌وه‌و تێ ناگه‌ن. وَيَا قَوْمِ اسْتَغْفِرُواْ رَبَّكُمْ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ يُرْسِلِ السَّمَاء عَلَيْكُم مِّدْرَارًا وَيَزِدْكُمْ قُوَّةً إِلَى قُوَّتِكُمْ وَلاَ تَتَوَلَّوْاْ مُجْرِمِينَ ﴿52﴾ ئه‌ی خزمه‌کانم داوای لێ خۆش بوون له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن، ئه‌مجا وازبێنن (له گوناهی ڕابردوو)، بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای خوا، له ئاسمانه‌وه بارانی زۆرتان بۆ ده‌بارێنێ، هیزو ده‌سه‌ڵاتتان بۆ زیاد ده‌کات له هێزو ده‌سه‌ڵاتی ئاسایی خۆتان، ڕوو وه‌رمه‌گێڕن له‌م باس و ئامۆژگاریانه نه‌وه‌ک به‌هۆیه‌وه بچنه ڕیزی تاوانبارانه‌وه. قَالُواْ يَا هُودُ مَا جِئْتَنَا بِبَيِّنَةٍ وَمَا نَحْنُ بِتَارِكِي آلِهَتِنَا عَن قَوْلِكَ وَمَا نَحْنُ لَكَ بِمُؤْمِنِينَ ﴿53﴾ وتیان ئه‌ی (هود) به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر ڕۆشنت بۆ نه‌هێناوین تا به‌ته‌واوی قه‌ناعه‌ت بکه‌ین (که تۆ پێغه‌مبه‌ری خودایت)، ئێمه واز له خواکانی خۆمان ناهێنین له‌به‌ر قسه‌یه‌کی تۆ، ئێمه ئیمان و بڕوامان نیه به ڕاستی تۆ. إِن نَّقُولُ إِلاَّ اعْتَرَاكَ بَعْضُ آلِهَتِنَا بِسُوَءٍ قَالَ إِنِّي أُشْهِدُ اللّهِ وَاشْهَدُواْ أَنِّي بَرِيءٌ مِّمَّا تُشْرِكُونَ ﴿54﴾ ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین که هه‌ندێ له خواکانمان زیانیان پێ گه‌یاندویت س سه‌رت لێ تێکچووه!! هود وتی: ده‌ی من خوا ده‌که‌م به شایه‌ت و ئێوه‌ش به شایه‌ت بن که من به‌ریم (له‌و شتانه‌ی) ئێوه ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ (بۆ خوا). مِن دُونِهِ فَكِيدُونِي جَمِيعًا ثُمَّ لاَ تُنظِرُونِ ﴿55﴾ جگه له خوا (په‌رستنی هیچ شتێکی تر ڕه‌وات نیه) ئینجا وه‌رن هه‌مووتان کۆببنه‌وه‌و نه‌خشه بکێشن بۆ له‌ناو بردنم، هیچ مۆڵه‌تیشم مه‌ده‌ن. إِنِّي تَوَكَّلْتُ عَلَى اللّهِ رَبِّي وَرَبِّكُم مَّا مِن دَآبَّةٍ إِلاَّ هُوَ آخِذٌ بِنَاصِيَتِهَا إِنَّ رَبِّي عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿56﴾ من پشت و په‌نام خوایه‌و پشتم به‌و به‌ستووه، په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، هه‌ر گیانله‌به‌رێک له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا هه‌بێت خوای گه‌وره ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ریداو جڵه‌وی به‌ده‌ست ئه‌وه، بێگومان په‌روه‌ردگارم له‌سه‌ر حه‌ق و ڕێبازێکی ڕاست و دروسته. فَإِن تَوَلَّوْاْ فَقَدْ أَبْلَغْتُكُم مَّا أُرْسِلْتُ بِهِ إِلَيْكُمْ وَيَسْتَخْلِفُ رَبِّي قَوْمًا غَيْرَكُمْ وَلاَ تَضُرُّونَهُ شَيْئًا إِنَّ رَبِّي عَلَىَ كُلِّ شَيْءٍ حَفِيظٌ ﴿57﴾ ئه‌گه‌ر ئێوه گوێم بۆ نه‌گرن و پشت بکه‌نه ئه‌م به‌رنامه‌یه، ئه‌وا من پێم ڕاگه‌یاندن ئه‌و به‌رنامه‌و په‌یامه خواییه‌ی پیاما نێردراوه بۆتان، وه په‌روه‌ردگارم ئێوه له‌ناو ده‌بات و هۆزێکی تر ده‌خاته شوێنی ئێوه، ئێوه ناتوانن هیچ زیانێك به‌و بگه‌یه‌نن به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا چاودێر‌و به‌توانایه. وَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا هُودًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَنَجَّيْنَاهُم مِّنْ عَذَابٍ غَلِيظٍ ﴿58﴾ کاتێك فه‌رمانی ئێمه هات (که بڕیاری تیاچوونی هۆزی (عاد) بوو)، هودو ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بوون ڕزگارمان کردن به‌هۆی به‌زه‌یی و لێبورده‌یی خۆمانه‌وه، ڕزگارمان کردن له سزایه‌کی زۆر قورس و گران. وَتِلْكَ عَادٌ جَحَدُواْ بِآيَاتِ رَبِّهِمْ وَعَصَوْاْ رُسُلَهُ وَاتَّبَعُواْ أَمْرَ كُلِّ جَبَّارٍ عَنِيدٍ ﴿59﴾ به‌ڵێ ئه‌وه هۆزی (عاد) بوو، بێ باوه‌ڕ بوون و ئیمانیان نه‌هێنا به به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاریان، لایاندا له فه‌رمانی پێغه‌مبه‌رانی خوا‌و شوێنی فه‌رمانی هه‌موو زۆردار‌و سه‌رسه‌خت و خوانه‌ناسێك که‌وتن. وَأُتْبِعُواْ فِي هَذِهِ الدُّنْيَا لَعْنَةً وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلا إِنَّ عَادًا كَفَرُواْ رَبَّهُمْ أَلاَ بُعْدًا لِّعَادٍ قَوْمِ هُودٍ ﴿60﴾ هه‌ر له‌م جیهانه‌دا نه‌فرین لێکراو بوون و دوور بوون له به‌زه‌یی خوا، له ڕۆژی قیامه‌تیشدا هه‌ر نه‌فرین لێکراو ده‌بن، ئاگادار بن که هۆزی (عاد) بێ باوه‌ڕ بوون و بێ وه‌فاییان ده‌ربڕێ به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریان، ئاگاداربن که دووریی و بێ نرخیی بۆ هۆزی (عاد)ی قه‌ومی (هود علیه السلام). وَإِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ هُوَ أَنشَأَكُم مِّنَ الأَرْضِ وَاسْتَعْمَرَكُمْ فِيهَا فَاسْتَغْفِرُوهُ ثُمَّ تُوبُواْ إِلَيْهِ إِنَّ رَبِّي قَرِيبٌ مُّجِيبٌ ﴿61﴾ بۆ هۆزی (ثمود)یش (صالح)ی براو (خزمیانمان) ڕه‌وانه کرد، وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره بکه‌ن جگه له‌و (زاته) هیچ خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌و به‌رپای کردوون له‌م زه‌ویه‌دا، داوای لێکردوون ئاوه‌دانی بکه‌نه‌وه، به‌کاری هێناون تیایدا، که‌وابوو داوای لێخۆشبوونی لێ بکه‌ن ئینجا بگه‌ڕێنه‌وه بۆلای و فه‌رمانه‌کانی به‌جێ بێنن و واز بێنن له کرداری خراپه، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری من زۆر نزیکه‌و نزاکانتان گیرا ده‌کات. قَالُواْ يَا صَالِحُ قَدْ كُنتَ فِينَا مَرْجُوًّا قَبْلَ هَذَا أَتَنْهَانَا أَن نَّعْبُدَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا وَإِنَّنَا لَفِي شَكٍّ مِّمَّا تَدْعُونَا إِلَيْهِ مُرِيبٍ ﴿62﴾ خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی (صالح) به‌ڕاستی پێش ئه‌م باسانه‌ت تۆ له‌ناو ئێمه‌دا شوێنی هیوامان بووی، ئایا به‌رگری ئه‌وه‌مان لێ ده‌که‌یت که شوێن شتێ بکه‌وین که باوان و باپیرانمان شوێنی که‌ووتن و په‌رستوویانن، ئێمه به گومانین له‌وه‌ی تۆ بانگی ئێمه ده‌که‌ی بۆلای به‌دبینین لێی!! قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَى بَيِّنَةً مِّن رَّبِّي وَآتَانِي مِنْهُ رَحْمَةً فَمَن يَنصُرُنِي مِنَ اللّهِ إِنْ عَصَيْتُهُ فَمَا تَزِيدُونَنِي غَيْرَ تَخْسِيرٍ ﴿63﴾ صالح وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌گه‌ر منتان بینی له‌سه‌ر ڕێگه‌و باسێکی ڕوون و ئاشکرا بووم له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه، ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تیشی پێ به‌خشیوم، باشه کێ یارمه‌تیم ده‌دات و له سزای خوا ڕزگارم ده‌کات ئه‌گه‌رله فه‌رمانی لامداو په‌یامه‌که‌یم به ڕێک و ته‌واوی نه‌گه‌یاند، ئێوه به‌م (هه‌ڵوێسته‌تان) جگه له خهسارهتمهدیی بۆ من هیچ سوودێکی ترم پێ باگهیهنن. وَيَا قَوْمِ هَذِهِ نَاقَةُ اللّهِ لَكُمْ آيَةً فَذَرُوهَا تَأْكُلْ فِي أَرْضِ اللّهِ وَلاَ تَمَسُّوهَا بِسُوءٍ فَيَأْخُذَكُمْ عَذَابٌ قَرِيبٌ ﴿64﴾ ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه وشتره‌که‌یه که خوا به (معجزة) دروستی کرد‌و کردوویه‌تی به به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌و ئاشکرا بۆ ئێوه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌و ئاشکرا بۆ ئێوه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆیی و ڕاستی پێغه‌مبه‌رێتی من)، وازی لێ بێنن با له زه‌وی خوادا بله‌وه‌ڕێت، به نیازی خراپه‌وه ده‌ستی بۆ نه‌به‌ن ئه‌گینا سزایه‌کی نزیک تووشتان ده‌بێت. فَعَقَرُوهَا فَقَالَ تَمَتَّعُواْ فِي دَارِكُمْ ثَلاَثَةَ أَيَّامٍ ذَلِكَ وَعْدٌ غَيْرُ مَكْذُوبٍ ﴿65﴾ که‌چی سه‌ریان بڕێ، (صالح)یش پێی وتن: (ته‌مه‌نی درێژتان) و ڕابواردنتان ته‌نها سێ ڕۆژه، له شوێنه‌کانی خۆتاندا (دوای ئه‌و ماوه دیاریکراوه تیا ده‌چن)، ئه‌وه‌ش پهیمانێکهو هه‌رگیز به‌درۆ ناخرێته‌وه. فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا نَجَّيْنَا صَالِحًا وَالَّذِينَ آمَنُواْ مَعَهُ بِرَحْمَةٍ مِّنَّا وَمِنْ خِزْيِ يَوْمِئِذٍ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ الْقَوِيُّ الْعَزِيزُ ﴿66﴾ کاتێ فه‌رمانی ئێمه هات له‌کاتی دیاریکراودا صالح و ئه‌وانه‌ی بڕوایان هێنابوو له‌گه‌ڵیا ڕزگارمان کردن به میهره‌بانی و به‌زه‌یی خۆمان، له سه‌رشۆڕیی ئه‌و ڕۆژه په‌نامان دان، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت هه‌ر خۆی خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌رچی بیه‌وێ ده‌یکات. وَأَخَذَ الَّذِينَ ظَلَمُواْ الصَّيْحَةُ فَأَصْبَحُواْ فِي دِيَارِهِمْ جَاثِمِينَ ﴿67﴾ ئه‌و ده‌نگه سامناکه‌ی که بوه هۆی تیاچوونیان هه‌موو ئه‌وانه‌ی گرته‌وه که تاوانیان کرد‌و به‌گوێی په‌روه‌ردگاریان نه‌کرد، هه‌موویان له شوێنه‌کانی خۆیاندا که‌وتن به‌ڕووی زه‌ویداو تیاچوون. كَأَن لَّمْ يَغْنَوْاْ فِيهَا أَلاَ إِنَّ ثَمُودَ كَفرُواْ رَبَّهُمْ أَلاَ بُعْدًا لِّثَمُودَ ﴿68﴾ وه‌ک ئه‌وه‌ی که هه‌ر له‌و شوێنه‌دا نه‌بووبن و نه‌ژیابن، ئاگادارین هۆزی (ثمود) بێ بڕوا‌و بێ وه‌فا بوون به په‌روه‌ردگاریان، ئاگادار بن بڕیاری دووریی له به‌زه‌یی خوا، درا بۆ هۆزی (ثمود)یش. وَلَقَدْ جَاءتْ رُسُلُنَا إِبْرَاهِيمَ بِالْبُشْرَى قَالُواْ سَلاَمًا قَالَ سَلاَمٌ فَمَا لَبِثَ أَن جَاء بِعِجْلٍ حَنِيذٍ ﴿69﴾ بێگومان وه‌فدێکی فریشته هاته لای ئیبراهیم بهمژدهوه (مژده‌ی بوونی مناڵێك)، وتیان: سه‌ڵاوی خوات لێبێت، ئه‌میش وتی: سڵاوی خوا له ئێوه‌ش، (دوای بهخێرهاتینیان ڕۆشت و) زۆری پێ نه‌چوو گه‌ڕایه‌وه به گۆشتی گوێره‌که‌یه‌کی برژاوه‌وه. فَلَمَّا رَأَى أَيْدِيَهُمْ لاَ تَصِلُ إِلَيْهِ نَكِرَهُمْ وَأَوْجَسَ مِنْهُمْ خِيفَةً قَالُواْ لاَ تَخَفْ إِنَّا أُرْسِلْنَا إِلَى قَوْمِ لُوطٍ ﴿70﴾ کاتێ (ئیبراهیم) بینی ده‌ستی بۆ نابه‌ن، پێی ناخۆش بوو، گومانی خراپی لێ کردن، له‌دڵی خۆیدا لێیان ترسا، ئه‌وانیش هه‌ستیان پێ کرد‌و پێیان وت: مه‌ترسه، ئێمه نێردراوین بۆلای قه‌ومه‌که‌ی لوط. وَامْرَأَتُهُ قَآئِمَةٌ فَضَحِكَتْ فَبَشَّرْنَاهَا بِإِسْحَاقَ وَمِن وَرَاء إِسْحَاقَ يَعْقُوبَ ﴿71﴾ خێزانی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم وه‌ستابوو (له‌خۆشی مژده‌که)، (خوای گه‌وره فه‌رمووی) ئێمه‌ش مژده‌مان دایه که (ئیسحاق)ت پێ ده‌به‌خشین وه له‌دوای ئه‌ویش (یه‌عقوب، له‌نه‌وه‌ی ئیسحاق ده‌بێت). قَالَتْ يَا وَيْلَتَى أَأَلِدُ وَأَنَاْ عَجُوزٌ وَهَذَا بَعْلِي شَيْخًا إِنَّ هَذَا لَشَيْءٌ عَجِيبٌ ﴿72﴾ خێزانی ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر وتی: (شه‌رمه‌زار خۆم) چۆن مناڵم ده‌بێت من پیر بووم و ئه‌مه‌ش مێرده‌که‌مه، پیرو به‌ساڵا چووه، به‌ڕاستی ئه‌مه شتێکی سه‌ر سوڕهێنه‌ره. قَالُواْ أَتَعْجَبِينَ مِنْ أَمْرِ اللّهِ رَحْمَتُ اللّهِ وَبَرَكَاتُهُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الْبَيْتِ إِنَّهُ حَمِيدٌ مَّجِيدٌ ﴿73﴾ فریشته‌کان وتیان: ئایا سه‌رت سوڕ ده‌مێنێ له فه‌رمان و کاری خوا، ڕه‌حمه‌ت و به‌ره‌که‌تی خواتان لێ بێت ئه‌ی خێزان و ماڵی پێغه‌مبه‌ر، بێگومان خوای گه‌وره کاری وا ده‌کات هه‌میشه سوپاسکراوهو خاوه‌نی به‌رزی و ده‌سه‌ڵاتیشه. فَلَمَّا ذَهَبَ عَنْ إِبْرَاهِيمَ الرَّوْعُ وَجَاءتْهُ الْبُشْرَى يُجَادِلُنَا فِي قَوْمِ لُوطٍ ﴿74﴾ کاتێ ترسه‌که له‌دڵی ئیبراهیم ده‌رچوو (هێمن بۆوه)، مژده‌که‌شی پێدرا، ده‌ستی کرد به باسکردن و موجاده‌له ده‌رباره‌ی قه‌ومی (لوط). إِنَّ إِبْرَاهِيمَ لَحَلِيمٌ أَوَّاهٌ مُّنِيبٌ ﴿75﴾ به‌ڕاستیی ئیبراهیم زۆر له‌سه‌رخۆو غهمخوارو گه‌ڕاوه‌یه بۆلای خوا. يَا إِبْرَاهِيمُ أَعْرِضْ عَنْ هَذَا إِنَّهُ قَدْ جَاء أَمْرُ رَبِّكَ وَإِنَّهُمْ آتِيهِمْ عَذَابٌ غَيْرُ مَرْدُودٍ ﴿76﴾ (فریشته‌کان وتیان): ئه‌ی ئیبراهیم وازبێنه له‌وباس و کێشه‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگارت فه‌رمانی داوه‌و (کار ته‌واو بووه)، به‌ڕاستی سزایان بۆهاتووه‌و ناگه‌ڕێته‌وه. وَلَمَّا جَاءتْ رُسُلُنَا لُوطًا سِيءَ بِهِمْ وَضَاقَ بِهِمْ ذَرْعًا وَقَالَ هَذَا يَوْمٌ عَصِيبٌ ﴿77﴾ کاتێ وه‌فدی فریشته‌کانی ئێمه هاته لای (لوط)، ناڕه‌حه‌ت بوو پێیان، زۆر دڵته‌نگ بوو چونکه له شێوه‌ی چه‌ند لاوێکی پێکه‌وتوودا هاتن به میوانی ئه‌میش ئه‌یزانی هۆزه‌که‌ی شه‌ڕیان پێ ئه‌گێڕن و خوڕه‌وشتیان خراپه‌و ناشتوانێ به‌رگریان لێ بکات له‌به‌ر ئه‌وه (له‌دڵی خۆیدا) وتی: ئه‌مه ڕۆژێکی سه‌خته (منی تێ که‌وتوم). وَجَاءهُ قَوْمُهُ يُهْرَعُونَ إِلَيْهِ وَمِن قَبْلُ كَانُواْ يَعْمَلُونَ السَّيِّئَاتِ قَالَ يَا قَوْمِ هَؤُلاء بَنَاتِي هُنَّ أَطْهَرُ لَكُمْ فَاتَّقُواْ اللّهَ وَلاَ تُخْزُونِ فِي ضَيْفِي أَلَيْسَ مِنكُمْ رَجُلٌ رَّشِيدٌ ﴿78﴾ جا هۆزه‌که‌ی به بیستنی هاتینی ئه‌م میوانانه به په‌له‌و (بێ شه‌رمانه) هاتنه لای، پێشتریش کاری خراپیان ده‌کرد، (کاتێك لوط ئه‌م دیمه‌نه ناشرینه‌ی دی) وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم ئه‌مه کچهکانمهو پاک و خاوێنن بۆ ئێوه (وه‌رن له‌ناو هۆزدا کێتان به‌دڵه به شێوه‌یه‌کی شه‌رعی و ڕه‌وا لێتان ماره ده‌که‌م)، له خوا بترسن، شه‌رمه‌زاری لای میوانه‌کانم مه‌که‌ن، ئایا پیاوێکی ژیر‌و عاقڵتان تیا نیه (که له کاری ئاوا ناڕه‌وا جڵه‌وگیری بکات). قَالُواْ لَقَدْ عَلِمْتَ مَا لَنَا فِي بَنَاتِكَ مِنْ حَقٍّ وَإِنَّكَ لَتَعْلَمُ مَا نُرِيدُ ﴿79﴾ ئه‌وانیش (بێشه‌رمانه) وتیان: به‌ڕاستی تۆ ده‌زانی ئێمه حه‌قێکمان نیه به کچه‌کانی تۆوه، بێگومان ده‌شزانی ئێمه چیمان ده‌وێت. قَالَ لَوْ أَنَّ لِي بِكُمْ قُوَّةً أَوْ آوِي إِلَى رُكْنٍ شَدِيدٍ ﴿80﴾ لوط وتی: ئای ئه‌گه‌ر هێزێکم ده‌بوو بۆ بهرامبهریتان، یان په‌نایه‌کی به‌هێزم ده‌ست ده‌که‌وت و ده‌ڕۆیشتم بۆی (تا تۆڵه‌تان لێ بکه‌مه‌وه). قَالُواْ يَا لُوطُ إِنَّا رُسُلُ رَبِّكَ لَن يَصِلُواْ إِلَيْكَ فَأَسْرِ بِأَهْلِكَ بِقِطْعٍ مِّنَ اللَّيْلِ وَلاَ يَلْتَفِتْ مِنكُمْ أَحَدٌ إِلاَّ امْرَأَتَكَ إِنَّهُ مُصِيبُهَا مَا أَصَابَهُمْ إِنَّ مَوْعِدَهُمُ الصُّبْحُ أَلَيْسَ الصُّبْحُ بِقَرِيبٍ ﴿81﴾ میوانه‌کانی وتیان: ئه‌ی (لوط) ئێمه فریشته‌ی نێراوی په‌روه‌ردگاری تۆین (ئه‌و تاوانبارانه ناگه‌نه لای ئێمه‌و) تۆ مناڵه‌کانت به شه‌و ده‌رکه، که‌ستان لانهکاتهوهو ئاوڕ نه‌داته‌وه، به‌ڵام هاوسه‌ره‌که‌ت که لاساره‌و به‌گوێت ناکات، ئه‌وه تووشی ئه‌و سزایه ده‌بێت که تاوانباران تووشیان ده‌بێت، به‌ڕاستی کاتی سزاکه‌شیان له‌سه‌ر له‌به‌یانی دایه، ئایا به‌یانی نزیک نیه؟. فَلَمَّا جَاء أَمْرُنَا جَعَلْنَا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهَا حِجَارَةً مِّن سِجِّيلٍ مَّنضُودٍ ﴿82﴾ کاتێ فه‌رمانی ئێمه (بهتیاچونیان) ده‌رچوو (شارۆچکه‌که‌یانمان) ژێره‌وژوور کرد، وه به قوڕی سووره‌وه‌کراوی وه‌ک به‌رد لێهاتوو چین له‌سه‌ر جێن به‌ردبارانمان کرد. مُّسَوَّمَةً عِندَ رَبِّكَ وَمَا هِيَ مِنَ الظَّالِمِينَ بِبَعِيدٍ ﴿83﴾ هه‌موو ئه‌و به‌ردانه‌ی دیاری کراو بوون، له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (که بدا به‌سه‌ر ته‌وقه سه‌ری کێدا) ئه‌م کاره‌ساته‌و ئه‌م به‌رد بارانه وه‌نه‌بێ دوور بێ له‌سته‌مکارانه‌وه (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا). وَإِلَى مَدْيَنَ أَخَاهُمْ شُعَيْبًا قَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُواْ اللّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ وَلاَ تَنقُصُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ إِنِّيَ أَرَاكُم بِخَيْرٍ وَإِنِّيَ أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ مُّحِيطٍ ﴿84﴾ بۆلای خه‌ڵکی (مه‌دیه‌ن)یش براو که‌سی خۆیان (شوعه‌یب)مان به پێغه‌مبه‌رێتی ڕه‌وانه کرد، ئه‌ویش وتی: ئه‌ی خزمه‌کانم به‌گوێی خوای گه‌وره بکه‌ن خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، که‌م وکوڕی مه‌که‌ن له پێوانه‌و کێشانه‌دا، من به‌چاک ده‌تانبینم و ڕزق و ڕۆزیتان باشه‌و له‌خۆشیدان، من ده‌ترسم ئه‌گه‌ر ئێوه له‌فه‌رمانی خوا ده‌رچن ئێوه تووشێ سزای ڕۆژێ ببن که ده‌ورتان بدات و لێی ڕزگار نه‌بن. وَيَا قَوْمِ أَوْفُواْ الْمِكْيَالَ وَالْمِيزَانَ بِالْقِسْطِ وَلاَ تَبْخَسُواْ النَّاسَ أَشْيَاءهُمْ وَلاَ تَعْثَوْاْ فِي الأَرْضِ مُفْسِدِينَ ﴿85﴾ ئه‌ی قه‌وم و خزمه‌کانم با پێوان و کێشانتان تێر‌و ته‌واو بێت و دادپه‌روه‌رانه ئه‌نجامی بده‌ن، شتی خه‌ڵکی که‌م نرخ مه‌که‌ن و (فێڵیان لێ مه‌که‌ن)، خراپه‌کاری بڵاومه‌که‌نه‌وه له‌ناو زه‌ویدا. بَقِيَّةُ اللّهِ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُم مُّؤْمِنِينَ وَمَا أَنَاْ عَلَيْكُم بِحَفِيظٍ ﴿86﴾ ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره بۆتان دێڵێته‌وه له قازانج و حه‌ڵاڵی کردووه بۆتان ئه‌وه چاکتره له زۆری حه‌رام، ئه‌گه‌ر ئێوه ئیماندار بن، من لێپرسراو نیم به‌رانبه‌ر ئێوه (به‌ڵکو حه‌ق و ڕاستیتان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نم). قَالُواْ يَا شُعَيْبُ أَصَلاَتُكَ تَأْمُرُكَ أَن نَّتْرُكَ مَا يَعْبُدُ آبَاؤُنَا أَوْ أَن نَّفْعَلَ فِي أَمْوَالِنَا مَا نَشَاء إِنَّكَ لَأَنتَ الْحَلِيمُ الرَّشِيدُ ﴿87﴾ خه‌ڵکه‌که وتیان: ئه‌ی (شوعه‌یب) ئایا نوێژه‌که‌ت فه‌رمانت پێ ده‌کات که ئێمه وازبێنین له‌وه‌ی باو و باپیرانمان په‌رستوویانن، یاخود له‌ماڵ و سامانماندا به ئاره‌زووی خۆمان چیمان بوێ بیکه‌ین؟ به‌ڕاستی تۆ زۆر هێمن و خاوه‌ن ژیریت؟! (وا دیاره گاڵته‌یان پێکردووه، یان قه‌ناعه‌تیان به ژیری و له‌سه‌رخۆیی بووه‌و سه‌ریان سوڕماوه له‌وه‌ی ده‌یه‌وێ له‌داب و نه‌ریتی باو‌و باپیران ده‌رچێت). قَالَ يَا قَوْمِ أَرَأَيْتُمْ إِن كُنتُ عَلَىَ بَيِّنَةٍ مِّن رَّبِّي وَرَزَقَنِي مِنْهُ رِزْقًا حَسَنًا وَمَا أُرِيدُ أَنْ أُخَالِفَكُمْ إِلَى مَا أَنْهَاكُمْ عَنْهُ إِنْ أُرِيدُ إِلاَّ ال
الموضوع الأصلي : 11. سورة هود // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam