2012-01-23, 04:00
رسالة بيانات كاتب الموضوع
18. سورة الكهف المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 18. سورة الكهف
سوره 18: الكهف بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَنزَلَ عَلَى عَبْدِهِ الْكِتَابَ وَلَمْ يَجْعَل لَّهُ عِوَجَا ﴿1﴾ سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که قورئانی بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) ڕه‌وانه کردووه، به‌ڕاستی هیچ که‌م و کوڕی و ناته‌واویه‌کیشی تیا به‌دی ناکرێت. قَيِّمًا لِّيُنذِرَ بَأْسًا شَدِيدًا مِن لَّدُنْهُ وَيُبَشِّرَ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا حَسَنًا ﴿2﴾ (ئه‌و قورئانه) کتێبێکی به‌نرخ و پایه‌داره تا (یاخییه‌کان) له سزایه‌کی سه‌خت بێ‌دار بکاته‌وه که له‌لایه‌ن خواوه (له دنیا‌و قیامه‌تدا) یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێ، وه مژده‌ش ده‌دات به‌و ئیماندارانه‌ی که کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که پاداشتی زۆر چاك بۆیان ئاماده‌یه. مَاكِثِينَ فِيهِ أَبَدًا ﴿3﴾ وه به‌رده‌وام و بۆ هه‌میشه (له‌و به‌هه‌شته سازگاره‌دا) ده‌مێننه‌وه. وَيُنذِرَ الَّذِينَ قَالُوا اتَّخَذَ اللَّهُ وَلَدًا ﴿4﴾ (هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئه‌م قورئانه‌وه) ئه‌و که‌سانه ده‌ترسێنێ و بێداریان ده‌کاته‌وه، که ده‌ڵێن: خوا کوڕی هه‌یه!! مَّا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ وَلَا لِآبَائِهِمْ كَبُرَتْ كَلِمَةً تَخْرُجُ مِنْ أَفْوَاهِهِمْ إِن يَقُولُونَ إِلَّا كَذِبًا ﴿5﴾ نه‌خۆیان و نهباوانیان له ڕووی زانستی و زانیاری و تێگه‌یشتنه‌وه (ئه‌و گوفتاره ناقۆڵایه ناڵێن)، (له ڕاستیدا ئه‌و بوختانه‌یان) قسه‌یه‌کی زۆر گه‌وره‌و ناڕێکه که له‌ده‌میان ده‌رده‌چێت، ئه‌وانه جگه له درۆ‌و گوفتاری نابه‌جێ (هیچی تر نازانن). فَلَعَلَّكَ بَاخِعٌ نَّفْسَكَ عَلَى آثَارِهِمْ إِن لَّمْ يُؤْمِنُوا بِهَذَا الْحَدِيثِ أَسَفًا ﴿6﴾ تۆ له‌وانه‌یه له خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌دا بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به‌م قورئان و فه‌رمووده‌یه ناکه‌ن خۆت له‌ناو به‌ریت و له‌داخا بمریت، (پێمان ڕه‌وا نیه وابیت، ئه‌وانه له‌ده‌ستمان ده‌رناچن). إِنَّا جَعَلْنَا مَا عَلَى الْأَرْضِ زِينَةً لَّهَا لِنَبْلُوَهُمْ أَيُّهُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا ﴿7﴾ ئێمه هه‌رچی له‌سه‌ر ڕووی زه‌ویدا هه‌یه کردوومانه به‌هۆی ڕازاندنه‌وه‌ی، تا بیزانین کێ کاروکرده‌وه‌ی چاکترو ڕێکوپێکتر ئه‌نجام ده‌داو (نازو نیعمه‌ته‌کان بۆ چاکه به‌کاردێنێ). وَإِنَّا لَجَاعِلُونَ مَا عَلَيْهَا صَعِيدًا جُرُزًا ﴿8﴾ بێگومان ئێمه سه‌رئه‌نجام هه‌رچی له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌دا هه‌یه ته‌ختی ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه گۆڕه‌پانێکی ته‌خت و ساف و ڕێك. أَمْ حَسِبْتَ أَنَّ أَصْحَابَ الْكَهْفِ وَالرَّقِيمِ كَانُوا مِنْ آيَاتِنَا عَجَبًا ﴿9﴾ ئایا واده‌زانی که یارانی ئه‌شکه‌وت و تابلۆ (که ناویانی له‌سه‌ر نووسراوه) له نیشانه‌و به‌ڵگه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌کانی ئێمه نین؟! (له سه‌رده‌می پاشایه‌کی زۆرداری خوانه‌ناسدا چه‌ند لاوێکی ئیماندار هه‌ست ده‌که‌ن که ئیمان و ژیانیان له مه‌ترسیدایه ڕوو ده‌که‌نه ئه‌شکه‌وتێك، له‌وێدا ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ خوای گه‌وره خه‌ویان لێ ده‌خات). إِذْ أَوَى الْفِتْيَةُ إِلَى الْكَهْفِ فَقَالُوا رَبَّنَا آتِنَا مِن لَّدُنكَ رَحْمَةً وَهَيِّئْ لَنَا مِنْ أَمْرِنَا رَشَدًا ﴿10﴾ کاتێ که لاوه‌کان ڕوویان کرده ئه‌شکه‌وته‌که‌و نزایان کرد‌و وتیان: په‌روه‌ردگارا له‌لایه‌ن خۆته‌وه ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆتمان به‌سه‌ردا بڕژێنهو له سۆزی خۆت به‌هره‌وه‌رمان بکه، وه ڕێگه‌ی ڕزگاری و سهرفهرازیمان بۆ بسازێنه. فَضَرَبْنَا عَلَى آذَانِهِمْ فِي الْكَهْفِ سِنِينَ عَدَدًا ﴿11﴾ (ئێمه‌ش نزامان گیرا کردن) وه په‌رده‌مان هێنا به‌سه‌ر گوێیاندا، (تا به ئارامیی) چه‌نده‌ها ساڵ له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا بۆ خۆیان (به خه‌وتوویی) بمێننه‌وه. ثُمَّ بَعَثْنَاهُمْ لِنَعْلَمَ أَيُّ الْحِزْبَيْنِ أَحْصَى لِمَا لَبِثُوا أَمَدًا ﴿12﴾ له‌وه‌ودوا (دوای ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ) له‌خه‌و خه‌به‌رمان کردنه‌وه‌و له نوستن هه‌ستان، تا بزانین کام ده‌سته‌یه‌یان ده‌زانن که چه‌نده خه‌ویان لێ که‌وتووه (ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن ڕۆژێ یا که‌متر، یا ئه‌وانه‌یان که ده‌ڵێن مه‌گه‌ر هه‌ر خوا بزانێ چه‌نده خه‌وتووین). نَحْنُ نَقُصُّ عَلَيْكَ نَبَأَهُم بِالْحَقِّ إِنَّهُمْ فِتْيَةٌ آمَنُوا بِرَبِّهِمْ وَزِدْنَاهُمْ هُدًى ﴿13﴾ ئێمه به‌ڕاستی و دروستی هه‌واڵی به‌سه‌رهاتی ئه‌و لاوانه‌ت بۆ ده‌گێڕینه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌وانه لاوانێك بوون باوه‌ڕی دامه‌زراویان هێنابوو به پهورهدگاریان، ئێمه‌ش زیاتر له نووری ئیمان و هیدایه‌ت به‌هره‌وه‌رمان کردن. وَرَبَطْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ إِذْ قَامُوا فَقَالُوا رَبُّنَا رَبُّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ لَن نَّدْعُوَ مِن دُونِهِ إِلَهًا لَقَدْ قُلْنَا إِذًا شَطَطًا ﴿14﴾ ئێمه دڵه‌کانیانمان دامه‌زراو کرد‌و (بڕیاریان دا کۆمه‌ڵگه‌ی نه‌فامی به‌جێ بێڵن) هه‌ستان و وتیان: په‌روه‌ردگاری ئێمه په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، هه‌رگیز هاناو هاوار بۆ هیچ خوایه‌کی تر نابه‌ین جگه له‌و (ئه‌گه‌ر له‌و ڕاستیه لاده‌ین) ئه‌وه بێگومان ئێمه قسه‌ی نابه‌جێ و نادروستمان کردووه. هَؤُلَاء قَوْمُنَا اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّوْلَا يَأْتُونَ عَلَيْهِم بِسُلْطَانٍ بَيِّنٍ فَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ﴿15﴾ ئا ئه‌وانه قه‌ومه‌که‌ی خۆمانن (له ڕێبازی ڕاست لایان داوه له‌جیاتی خواناسی) شتی تریان کردووه به خوای خۆیان، خۆزگه به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراشیان هه‌بوایه له‌سه‌ر ئه‌و (کۆلکه بتانه)، کێ له‌وه سته‌مکارتره که درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێ، وه (ئه‌و بت و شتانه‌ش به ده‌سه‌ڵاتدارو لێهاتوو ده‌زانێت). وَإِذِ اعْتَزَلْتُمُوهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ إِلَّا اللَّهَ فَأْوُوا إِلَى الْكَهْفِ يَنشُرْ لَكُمْ رَبُّكُم مِّن رَّحمته ويُهَيِّئْ لَكُم مِّنْ أَمْرِكُم مِّرْفَقًا ﴿16﴾ (هه‌ندێکیان وتیان) جا ئێسته که ئێوه بڕیارتان داوه خۆتان دووره‌په‌رێز بگرن له‌م خه‌ڵکه‌و له‌و شتانه که له‌جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن، دهبچنه ئه‌شکه‌وته‌که‌وه، تا له‌وێدا په‌روه‌ردگارتان ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی خۆیتان به‌سه‌ردا په‌خش بکاته‌وه، وه هۆکاری حه‌وانه‌وه‌تان بۆ دابین بکات. وَتَرَى الشَّمْسَ إِذَا طَلَعَت تَّزَاوَرُ عَن كَهْفِهِمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَإِذَا غَرَبَت تَّقْرِضُهُمْ ذَاتَ الشِّمَالِ وَهُمْ فِي فَجْوَةٍ مِّنْهُ ذَلِكَ مِنْ آيَاتِ اللَّهِ مَن يَهْدِ اللَّهُ فَهُوَ الْمُهْتَدِ وَمَن يُضْلِلْ فَلَن تَجِدَ لَهُ وَلِيًّا مُّرْشِدًا ﴿17﴾ جا کاتێك که خۆرهه‌ڵدێت ده‌بینیت تیشکه‌که‌ی له‌لای ڕاستی ئه‌شکه‌وته‌که‌وه خۆی ده‌کا به ژوورداو (سوودی لێ وه‌رده‌گرن)، کاتێکیش که ئاوا ده‌بێت له‌لای چه‌په‌وه تیشکه‌که‌یان به‌سه‌ردا په‌خش ده‌کاته‌وه، ئه‌و لاوانه له‌ناو بۆشایی فراوانی ئهوشکهوتهکهدا (ڕاکشاون)، ئه‌م (خه‌وه‌یان) (معجزة)یه‌که له (معجزة) بێ شوماره‌کانی خوا، ئه‌وه‌ی خوا هیدایه‌تی بدات هه‌ر ئه‌و هیدایه‌تدراوه، ئه‌وه‌ش خۆی گومڕا بکات، هه‌رگیز که‌سێکی ده‌ست ناکه‌وێ که پشتیوانی بکات و ڕێنموویی بکات. وَتَحْسَبُهُمْ أَيْقَاظًا وَهُمْ رُقُودٌ وَنُقَلِّبُهُمْ ذَاتَ الْيَمِينِ وَذَاتَ الشِّمَالِ وَكَلْبُهُم بَاسِطٌ ذِرَاعَيْهِ بِالْوَصِيدِ لَوِ اطَّلَعْتَ عَلَيْهِمْ لَوَلَّيْتَ مِنْهُمْ فِرَارًا وَلَمُلِئْتَ مِنْهُمْ رُعْبًا ﴿18﴾ (پاشان دیمه‌نیان ده‌هێنێته‌وه به‌رچاوو ده‌فه‌رموێت) وا ده‌زانیت به‌خه‌به‌رن له‌کاتێکدا که به‌خه‌وتوویی ڕاکشاون، ئێمه ئه‌مدیوو ئه‌ودیویان پێ ده‌که‌ین و به‌لای ڕاست و به‌لای چه‌پیاندا هه‌ڵیان ده‌گێڕینه‌وه، سه‌گه‌که‌شیان چه‌مۆڵه‌ی داداوه له‌به‌رده‌م که‌له‌به‌ری ئه‌شکه‌وته‌که‌دا، ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) سه‌رێکت بکێشایه بۆ سه‌ر دیمه‌نیان، به‌په‌له هه‌ڵده‌هاتیت و ترسێکی زۆر له دیمه‌نیان ده‌چووه دڵته‌وه. وَكَذَلِكَ بَعَثْنَاهُمْ لِيَتَسَاءلُوا بَيْنَهُمْ قَالَ قَائِلٌ مِّنْهُمْ كَمْ لَبِثْتُمْ قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ قَالُوا رَبُّكُمْ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثْتُمْ فَابْعَثُوا أَحَدَكُم بِوَرِقِكُمْ هَذِهِ إِلَى الْمَدِينَةِ فَلْيَنظُرْ أَيُّهَا أَزْكَى طَعَامًا فَلْيَأْتِكُم بِرِزْقٍ مِّنْهُ وَلْيَتَلَطَّفْ وَلَا يُشْعِرَنَّ بِكُمْ أَحَدًا ﴿19﴾ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که به ده‌سه‌ڵاتی خۆمان خه‌ومان لێ خستن) خه‌به‌رمان کردنه‌وه، تا (له ماوه‌ی خه‌وتنه‌که‌یان) له‌یه‌کتر بپرسن، یه‌کێکیان هاته گفت و وتی: باشه ئه‌وه ئێوه واده‌زانن چه‌نده خه‌وتوون، (هه‌ندێکیان) وتیان: ڕۆژێك یان که‌متر له ڕۆژێك خه‌وتوون، (دیاره هه‌ستیان به برسێتی کردووه بۆیه لاوێکیان پێشنیاری کرد‌و وتی:) یه‌کێکتان بنێرن با ئه‌م پاره زیوه‌تان ببات بۆ شار‌و سه‌رنج بدات، بزانێ کێ خۆراکی خاوێنی هه‌یه، با هه‌ندێکتان بۆ بکرێ و بۆتان بێنێ، وه با نه‌رم و نیان و له‌سه‌رخۆ بێ، وه کارێك نه‌کات که هیچ که‌س پێتان بزانێ و (له حاڵمان ئاگادار ببێت). إِنَّهُمْ إِن يَظْهَرُوا عَلَيْكُمْ يَرْجُمُوكُمْ أَوْ يُعِيدُوكُمْ فِي مِلَّتِهِمْ وَلَن تُفْلِحُوا إِذًا أَبَدًا ﴿20﴾ چونکه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر پێتان بزانن به‌ردبارانتان ده‌که‌ن، یا دهتانخهنهوه ڕیزی (بتپه‌رستی) خۆیانه‌وه، ئه‌وسا ئیتر هه‌رگیز سه‌رفه‌راز نابن. وَكَذَلِكَ أَعْثَرْنَا عَلَيْهِمْ لِيَعْلَمُوا أَنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَأَنَّ السَّاعَةَ لَا رَيْبَ فِيهَا إِذْ يَتَنَازَعُونَ بَيْنَهُمْ أَمْرَهُمْ فَقَالُوا ابْنُوا عَلَيْهِم بُنْيَانًا رَّبُّهُمْ أَعْلَمُ بِهِمْ قَالَ الَّذِينَ غَلَبُوا عَلَى أَمْرِهِمْ لَنَتَّخِذَنَّ عَلَيْهِم مَّسْجِدًا ﴿21﴾ (وا دیاره که یه‌کێکیان ناردووه بۆ کڕینی خوارده‌مه‌نی، پاره زیوه‌که‌ی ده‌رهێناوه، کابرا دراوسێ دوکان و خه‌ڵکی له ده‌ور کۆبۆته‌وه، زانیویانه ئه‌م لاوه یه‌کێکه له‌وانه‌ی که چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌ده‌ست پاشای بتپه‌رست و سته‌مکار هه‌ڵاتوون، خه‌ڵکه‌که له‌گه‌ڵ لاوه‌که‌دا به‌ره‌و ئه‌شکه‌وته‌که بۆ سه‌ردانی ئه‌وانی تر ده‌چن)، به‌و شێوه‌یه خه‌ڵکیمان ڕێنمونی کرد تا بیاندۆزنه‌وه، تا بزانن و دڵنیا بن که به‌ڵێنی خوا له زیندووکردنه‌وه‌ی مردووه‌کاندا حه‌ق و ڕاسته، وه قیامه‌تیش (هه‌ر دێت و) گومانی تیا نیه (له‌وێ که به‌دیداریان شادبوون، لاوه‌کان خه‌وی یه‌کجارییان لێکه‌وت) ئینجا خه‌ڵکه‌که بوو به کێشه‌یان، ههرندێکیان وتیان: ده‌روازه‌ی ئه‌شکه‌وته‌که هه‌ڵده‌چنین (چونکه له‌وانه‌یه دووباره خه‌ویان لێ که‌وتبێته‌وه، با که‌س بێزاریان نه‌کات)، چونکه هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ له چ حاڵه‌تێکدان، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی که زۆرینه بوون ڕایان هاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که په‌رستگایان له‌سه‌ر دروستبکرێت (که ئه‌مه‌ش شتێکی داهێنرابوو له ئایینی گاوریدا که له‌سه‌ر گۆڕی پیاوچاکان په‌رستگایان دروستده‌کرد). سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَّابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُل رَّبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِم مَّا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَارِ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاء ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِم مِّنْهُمْ أَحَدًا ﴿22﴾ جا (ده‌رباره‌ی ژماره‌ی یارانی ئه‌شکه‌وت) ده‌ڵێن: سیانن و چواره‌میان سه‌گه‌که‌یانه، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن: پێنج که‌س بوون و شه‌شه‌میان سه‌گه‌که‌یانه، که هه‌موو ئه‌مانه قسه‌یه‌کی بێ به‌ڵگه‌ن، هه‌ندێکی تر ده‌ڵێن حه‌وت که‌سن و هه‌شته‌میان سه‌گه‌که‌یانه، پێیان بڵێ: هه‌ر په‌روه‌ردگارم خۆی ده‌زانێ که ژماره‌یان چه‌نده، که‌م که‌س ژماره‌یان ده‌زانێ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر له شته ئاشکراکان بدوێ، وه ده‌رباره‌ی ژماره‌ی ئه‌وان له هیچ که‌س مه‌پرسه، چونکه ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی به تۆ گه‌ییوه به‌سه له‌و باره‌یه‌وه. وَلَا تَقُولَنَّ لِشَيْءٍ إِنِّي فَاعِلٌ ذَلِكَ غَدًا ﴿23﴾ هه‌رگیز ده‌رباره‌ی هیچ شتێك و هیچ کارێك مه‌ڵێ، من سبه‌ی ئه‌و کاره ده‌که‌م. إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ وَاذْكُر رَّبَّكَ إِذَا نَسِيتَ وَقُلْ عَسَى أَن يَهْدِيَنِ رَبِّي لِأَقْرَبَ مِنْ هَذَا رَشَدًا ﴿24﴾ (مه‌گه‌ر بڵێی) ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێ، ئه‌گه‌ر ویستی په‌روه‌ردگاری له‌سه‌ر بێ، ئه‌گه‌ر (ان شا‌ء الله)ت له‌بیرچوو هه‌رکاتێ بیرت هاته‌وه بیڵێ و یادی په‌روه‌ردگارت (فه‌رامۆش مه‌که) (وه له‌ئه‌نجامدانی هه‌ر کارێک‌دا) بڵێ: ئومێده‌وارم ڕێنموونیم بکات تا به‌و شێوه‌یه‌ی که پێی چاکه‌و لای په‌سه‌نده جێبه‌جێی بکه‌م. وَلَبِثُوا فِي كَهْفِهِمْ ثَلَاثَ مِائَةٍ سِنِينَ وَازْدَادُوا تِسْعًا ﴿25﴾ (ئه‌وسا ئیتر یارانی ئه‌شکه‌وت) سێ سه‌د ساڵی ته‌واوی (هه‌تاوی) له ئه‌شکه‌وته‌که‌یاندا مانه‌وه (ئه‌گه‌ر به‌ساڵی مانگیی حسابی بکه‌ی) نۆ دانه ساڵی تریشی له‌سه‌ره. قُلِ اللَّهُ أَعْلَمُ بِمَا لَبِثُوا لَهُ غَيْبُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَبْصِرْ بِهِ وَأَسْمِعْ مَا لَهُم مِّن دُونِهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا يُشْرِكُ فِي حُكْمِهِ أَحَدًا ﴿26﴾ پێیان بڵێ: هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ که چه‌ند (له ئه‌شکه‌وته‌که‌دا) مانه‌وه، چونکه هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر ئه‌و به نهێنیان ده‌زانێ و (ئاگاداره لێیان)، (سه‌رنجی خه‌ڵکی ڕاکێشه بۆلای دروستکراوانی خوا تا) چاك ببینن، وه چاك گوێ (بۆ په‌یام و قورئانه‌که‌ی) بگرن، هیچ که‌س نیه جگه له‌و زاته پشت و په‌نایان بێ، بێگومان ئه‌و خوایه له کار‌و فه‌رمانڕه‌وایه‌تیه‌که‌یدا هیچ که‌سی نه‌کردووه به هاوتاو هاوبه‌شی خۆی. وَاتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِن كِتَابِ رَبِّكَ لَا مُبَدِّلَ لِكَلِمَاتِهِ وَلَن تَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا ﴿27﴾ بخوێنه (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی که به وه‌حی ڕه‌وانه‌کراوه بۆ تۆ، له کتێب و (قورئانی) په‌روه‌ردگارت، فه‌رمووده‌و گوفتاری ئه‌و زاته (ڕاستیی ته‌واوه له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه) وه هه‌رگیز په‌ناگاو یاریده‌ده‌رێكی وه‌کو ئه‌و زاته‌ت ده‌ست ناکه‌وێت. وَاصْبِرْ نَفْسَكَ مَعَ الَّذِينَ يَدْعُونَ رَبَّهُم بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ يُرِيدُونَ وَجْهَهُ وَلَا تَعْدُ عَيْنَاكَ عَنْهُمْ تُرِيدُ زِينَةَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَلَا تُطِعْ مَنْ أَغْفَلْنَا قَلْبَهُ عَن ذِكْرِنَا وَاتَّبَعَ هَوَاهُ وَكَانَ أَمْرُهُ فُرُطًا ﴿28﴾ ئارام بگره‌و خۆت ڕاگره له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که یادی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن و دۆعاو نزا ده‌که‌ن له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا، وه مه‌به‌ستیانه که ئه‌و زاته له خۆیان ڕازیی بکه‌ن، ڕوو له‌وان وه‌رمه‌گێڕه‌و (ڕوو مه‌که‌ره دنیاپه‌رستان و ده‌وڵه‌مه‌ندان) مه‌گه‌ر تۆ زینه‌ت و ڕازاوه‌یی ژیانی دنیات مه‌به‌سته؟! وه به‌گوێی ئه‌و جۆره که‌سانه مه‌که که دڵیمان غافڵکردووه له‌یادی خۆمان (به‌هۆی دنیاپه‌رستیه‌وه) شوێنی ئاره‌زووی خۆی که‌وتووه و هه‌رچی کاروباری هه‌یه له‌سنوور ده‌رچووه و هیچی به‌سه‌ر هیچه‌وه نیه. وَقُلِ الْحَقُّ مِن رَّبِّكُمْ فَمَن شَاء فَلْيُؤْمِن وَمَن شَاء فَلْيَكْفُرْ إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ نَارًا أَحَاطَ بِهِمْ سُرَادِقُهَا وَإِن يَسْتَغِيثُوا يُغَاثُوا بِمَاء كَالْمُهْلِ يَشْوِي الْوُجُوهَ بِئْسَ الشَّرَابُ وَسَاءتْ مُرْتَفَقًا ﴿29﴾ پێیان بڵێ: حه‌ق هه‌ر ئه‌وه‌یه که له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه بۆتان ڕه‌وانه‌کراوه، (هه‌مووشتان سه‌ربه‌ستن) ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با باوه‌ڕ بێنێ، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێ با کافر‌و بێ باوه‌ڕ بێ، بێگومان ئێمه دۆزه‌خێکمان ئاماده‌کردووه بۆ سته‌مکاران که له‌هه‌موو لایه‌که‌وه ده‌وره‌یان ده‌دا، وه به‌دیوارو به‌ربه‌ستی سه‌خت ئابڵوقه دروان، ئه‌گه‌ر هاوار بکه‌ن و داوای ئاو بکه‌ن، کانزایه‌کی تواوه‌یان بۆ ده‌هێنرێت ئه‌وه‌نده گه‌رمه ده‌موچاویان هه‌ڵده‌کڕوزێنێ و دهیانبرژێنێ، ئای که‌چه‌ند خواردنه‌وه‌یه‌کی ناله‌بارو ناخۆشه، چه‌نده جێگه‌و ڕێگه‌یه‌کی ناله‌بارو پڕ له ئازاره. إِنَّ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ إِنَّا لَا نُضِيعُ أَجْرَ مَنْ أَحْسَنَ عَمَلًا ﴿30﴾ (له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی که به‌ڕاستی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه (با دڵنیابن که) ئێمه پاداشتی ئه‌و که‌سه به‌زایه ناده‌ین که کردار‌و ڕه‌فتاری جوان و په‌سه‌نده. أُوْلَئِكَ لَهُمْ جَنَّاتُ عَدْنٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَيَلْبَسُونَ ثِيَابًا خُضْرًا مِّن سُندُسٍ وَإِسْتَبْرَقٍ مُّتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ نِعْمَ الثَّوَابُ وَحَسُنَتْ مُرْتَفَقًا ﴿31﴾ ئا ئه‌وانه باخچه‌کانی به‌هه‌شتی عه‌ده‌ن بۆیان ئاماده‌یه، ڕووبار به به‌رده‌میاندا جاری و ڕه‌وانه (به‌شێوه‌یه‌کی دڵڕفێن)، بازن و دهستبهندو سه‌عاتی ئاڵتونیان له ده‌ستکراوه، پۆشاکی سه‌وزی جوان ده‌پۆشن که دووتوێیه، چینی ژێره‌وه (ئاوریشمی) ئه‌ستووره، چینی سه‌ره‌وه (ئاوریشمی ته‌نکه) (که به‌که‌ماڵی شادیه‌وه) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، (به‌ڕاستی ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) چاکترین و جوانترین و خۆشترین پاداشتیان ده‌ستکه‌وتووه، هاورێ له‌گه‌ڵ خۆشترین و سازگارترین جێگه‌و ڕێگه‌دا. وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلًا رَّجُلَيْنِ جَعَلْنَا لِأَحَدِهِمَا جَنَّتَيْنِ مِنْ أَعْنَابٍ وَحَفَفْنَاهُمَا بِنَخْلٍ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُمَا زَرْعًا ﴿32﴾ نموونه‌یان بۆ بێنه‌ره‌وه به دوو پیاو که یه‌کێکیانمان کردووه به خاوه‌نی دوو باخی ڕه‌ز وه به دارخورما ده‌وری باخه‌که‌مان ته‌نیوه، وه له‌نێوانیاندا باخ و بێستانمان فه‌راهه‌م هێناوه. كِلْتَا الْجَنَّتَيْنِ آتَتْ أُكُلَهَا وَلَمْ تَظْلِمْ مِنْهُ شَيْئًا وَفَجَّرْنَا خِلَالَهُمَا نَهَرًا ﴿33﴾ هه‌ردوو باخه‌که‌ش به‌رهه‌م و میوه‌ی چاکیان به‌رهه‌مهێناوه‌و هیچیان لێ خه‌سار نه‌بووه، وه له‌نێوان هه‌ردوو باخه‌که‌دا ڕووبارێکمان هه‌ڵقوڵاندووه. وَكَانَ لَهُ ثَمَرٌ فَقَالَ لِصَاحِبِهِ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَنَا أَكْثَرُ مِنكَ مَالًا وَأَعَزُّ نَفَرًا ﴿34﴾ ئه‌و باخه به‌رهه‌م و میوه‌ی زۆری ده‌گرت.. (کابرای خاوه‌ن باخ غه‌ڕا بوو به سامانه‌که‌ی بۆیه) به هاوه‌ڵه (هه‌ژاره‌که‌ی) وت له کاتی گفتوگۆکردندا: من سامانی زۆر زیاترم هه‌یه له تۆ، ماڵ و مناڵیشم ژماره‌یان زۆرتره (له‌وانه‌ی تۆ). وَدَخَلَ جَنَّتَهُ وَهُوَ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ قَالَ مَا أَظُنُّ أَن تَبِيدَ هَذِهِ أَبَدًا ﴿35﴾ (رۆژێك) چوو بۆ سه‌ردانی باخه‌که‌ی (له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌که‌یدا) له کاتێکدا سته‌می له‌خۆی کردبوو (له‌به‌رخۆیه‌وه) وتی: گومان نابه‌م که ئه‌م باخ و باخاته هه‌رگیز له‌ناو بچێ. وَمَا أَظُنُّ السَّاعَةَ قَائِمَةً وَلَئِن رُّدِدتُّ إِلَى رَبِّي لَأَجِدَنَّ خَيْرًا مِّنْهَا مُنقَلَبًا ﴿36﴾ گومانم وایه که قیامه‌ت هه‌ر به‌رپا نابێ، خۆ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێمه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگارم، ئه‌وه دڵنیام لای ئه‌ویش (جێگه‌و ڕێگه‌و باخ و باخاتی ڕازاوه‌م) بۆ ئاماده‌کراوه. قَالَ لَهُ صَاحِبُهُ وَهُوَ يُحَاوِرُهُ أَكَفَرْتَ بِالَّذِي خَلَقَكَ مِن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ سَوَّاكَ رَجُلًا ﴿37﴾ هاوه‌ڵه (ئیمانداره‌که‌ی) له‌کاتێکدا که گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا ده‌کرد پێی وت: ئایا بێ باوه‌ڕی به‌و زاته‌ی که سه‌ره‌تا له خاك تۆی دروسکردووه؟! له‌وه‌دوا له نوتفه‌یه‌ك بوویت، ئه‌وجا کردویتی به پیاو؟! لَّكِنَّا هُوَ اللَّهُ رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِرَبِّي أَحَدًا ﴿38﴾ به‌ڵام من (ده‌ڵێم) که الله (به‌دیهێنه‌ری هه‌موو بونه‌وه‌ر) په‌روه‌ردگارمه، هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێك بۆ ئه‌و په‌روه‌ردگاره‌م بڕیار ناده‌م. وَلَوْلَا إِذْ دَخَلْتَ جَنَّتَكَ قُلْتَ مَا شَاء اللَّهُ لَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللَّهِ إِن تُرَنِ أَنَا أَقَلَّ مِنكَ مَالًا وَوَلَدًا ﴿39﴾ ده‌بوا کاتێك چوویته ناو باخه‌که‌وه بتوتایه! ماشاءالله (ئه‌م هه‌موو نازو نیعمه‌ته به‌خششی خوایه، بڕوا ناکه‌م که هیچ هێزو پشتیوانی و هێزی ئه‌و خوایه، (به‌تایبه‌ت) کاتێك که من ده‌بینی ماڵ و سامان و نه‌وه‌م له تۆ که‌متره. فَعَسَى رَبِّي أَن يُؤْتِيَنِ خَيْرًا مِّن جَنَّتِكَ وَيُرْسِلَ عَلَيْهَا حُسْبَانًا مِّنَ السَّمَاءِ فَتُصْبِحَ صَعِيدًا زَلَقًا ﴿40﴾ دوور نیه په‌روه‌ردگارم له‌و باخه‌ی تۆ چاکترم پێ نه‌به‌خشێ (له دنیادا یا له قیامه‌تدا)، وه به‌ڵایه‌ك له ئاسمانه‌وه بۆ (باخه‌که‌ت) نه‌نێرێت و، نه‌یکاته زه‌ویه‌کی ڕووت و خلیسك و وشک. أَوْ يُصْبِحَ مَاؤُهَا غَوْرًا فَلَن تَسْتَطِيعَ لَهُ طَلَبًا ﴿41﴾ یاخود (دوور نیه) ئاوی باخه‌که ڕۆبچێ و هه‌رگیز نه‌توانی به‌ده‌ستی بێنیت. وَأُحِيطَ بِثَمَرِهِ فَأَصْبَحَ يُقَلِّبُ كَفَّيْهِ عَلَى مَا أَنفَقَ فِيهَا وَهِيَ خَاوِيَةٌ عَلَى عُرُوشِهَا وَيَقُولُ يَا لَيْتَنِي لَمْ أُشْرِكْ بِرَبِّي أَحَدًا ﴿42﴾ (سه‌رئه‌نجام پێشبینی هاوه‌ڵی خواناسی هاته دی)، هه‌رچی به‌رووبومی بوو له‌ناوچوو، ئینجا ده‌ستی ده‌دا به یه‌کداو (به ده‌م ئاخ و داخ و هه‌ناسه‌ی سارده‌وه)، چونکه مه‌سره‌فی زۆری تیا کردبوو، باخه‌که‌ش به‌سه‌ریه‌کدا ته‌پیبوو، له‌جێی خۆیدا کاول بوو، ئه‌وسا ده‌یوت: خۆزگه هیچ جۆره هاوه‌ڵێکم بۆ خوا بڕیار نه‌دایه (وه باوه‌ڕی دامه‌زراوم ته‌نها به‌و هه‌بوایه). وَلَمْ تَكُن لَّهُ فِئَةٌ يَنصُرُونَهُ مِن دُونِ اللَّهِ وَمَا كَانَ مُنتَصِرًا ﴿43﴾ ئیتر هیچ ده‌سته و تاقمێك نه‌بوو فریای بکه‌وێت و (له خه‌شمی خوا) ده‌ربازی بکات، بێگومان سه‌رکه‌وتنیشی به‌ده‌ست نه‌هێنا. هُنَالِكَ الْوَلَايَةُ لِلَّهِ الْحَقِّ هُوَ خَيْرٌ ثَوَابًا وَخَيْرٌ عُقْبًا ﴿44﴾ ئا له‌و کاتانه‌دا، وه له‌و جۆره حاڵانه‌دا یارمه‌تی و کۆمه‌ک ته‌نها له‌خوای حه‌ق و ڕاست و دروست وه‌رده‌گیرێ، هه‌ر خۆی چاکترین پاداشتی ئاماده کردووه، چاکترین سه‌رئه‌نجامیش (چاوه‌ڕێی به‌خته‌وه‌رانه). وَاضْرِبْ لَهُم مَّثَلَ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا كَمَاء أَنزَلْنَاهُ مِنَ السَّمَاءِ فَاخْتَلَطَ بِهِ نَبَاتُ الْأَرْضِ فَأَصْبَحَ هَشِيمًا تَذْرُوهُ الرِّيَاحُ وَكَانَ اللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ مُّقْتَدِرًا ﴿45﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نموونه‌یان بۆ بهێنه‌ره‌وه که ژیانی دنیا وه‌ك ئه‌و ئاوی بارانه وایه که له ئاسمانه‌وه ده‌یبارێنین و تێكه‌ڵ به ڕووه‌ك و تۆوی زه‌وی ده‌بێ، له‌دوای ماوه‌یه‌کی که‌م (هه‌موو ئه‌م ڕووه‌ك و گژوگیایه) ده‌بێته پووش و په‌ڵاشێکی ورد‌و خاش، ڕه‌شه‌با به‌ملاولادا بڵاوی ده‌کاته‌وه، خوای گه‌وره‌ش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. الْمَالُ وَالْبَنُونَ زِينَةُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْبَاقِيَاتُ الصَّالِحَاتُ خَيْرٌ عِندَ رَبِّكَ ثَوَابًا وَخَيْرٌ أَمَلًا ﴿46﴾ ماڵ و سامان و نه‌وه زینه‌ت و جوانین بۆ ژیانی دنیا، (به‌ڵام دڵنیا بن) توێشووی کرده‌وه‌ی چآك پاداشتی زۆری هه‌یه لای په‌روه‌ردگارت، وه هه‌ر ئه‌وه‌یه چاکترین ئومێد‌و ئاوات (که ئیماندار چاوه‌ڕوانیه‌تی). وَيَوْمَ نُسَيِّرُ الْجِبَالَ وَتَرَى الْأَرْضَ بَارِزَةً وَحَشَرْنَاهُمْ فَلَمْ نُغَادِرْ مِنْهُمْ أَحَدًا ﴿47﴾ ڕۆژێك دێت که کێوه‌کان له جێگه‌ی خۆیان هه‌ڵده‌که‌نین و هه‌موو دانیشتوانی سه‌رزه‌وی کۆده‌که‌ینه‌وه، (بۆ لێپرسینه‌وه) که‌سیان به‌جێ نایه‌ڵین. وَعُرِضُوا عَلَى رَبِّكَ صَفًّا لَّقَدْ جِئْتُمُونَا كَمَا خَلَقْنَاكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ بَلْ زَعَمْتُمْ أَلَّن نَّجْعَلَ لَكُم مَّوْعِدًا ﴿48﴾ هه‌موان (پێشینان و دوایینان) ڕیز ده‌بن له‌به‌رده‌م په‌روه‌ردگارتا، بێگومان هه‌روه‌کو له سه‌ره‌تادا دروستمان کردوون (به ڕووتی بێ ماڵ و سامان و هیچ شتێك) له حاڵێکدا که ئێوه گومانتتان وابوو که کاتێکمان دیاری نه‌کردووه (بۆ ئه‌و لێپرسینه‌وه‌یه). وَوُضِعَ الْكِتَابُ فَتَرَى الْمُجْرِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا فِيهِ وَيَقُولُونَ يَا وَيْلَتَنَا مَالِ هَذَا الْكِتَابِ لَا يُغَادِرُ صَغِيرَةً وَلَا كَبِيرَةً إِلَّا أَحْصَاهَا وَوَجَدُوا مَا عَمِلُوا حَاضِرًا وَلَا يَظْلِمُ رَبُّكَ أَحَدًا ﴿49﴾ نامه‌ی کرده‌وه‌ی (هه‌رکه‌س) داده‌نرێ، (ئیمانداران دڵخۆشن به نامه‌ی کرده‌وه‌کانیان) به‌ڵام تاوانباران ده‌بینی دڵهلهرزێ و دڵه‌ڕاوکێیانه (له کار‌و کرده‌وه‌ی خراپ و ناپه‌سه‌ندیان، چونکه تۆمارکراوه)، ده‌ڵێن: هاوار له ئێمه ئه‌م نامه‌و دۆسیه‌یه چیه؟! هیچ شتێکی له‌یاد نه‌چووه، ئه‌و خه‌ڵکه هه‌رچییان کردووه (به‌ده‌نگ و ڕه‌نگه‌وه) ئاماده‌یه، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ سته‌م له هیچ که‌س ناکات. وَإِذْ قُلْنَا لِلْمَلَائِكَةِ اسْجُدُوا لِآدَمَ فَسَجَدُوا إِلَّا إِبْلِيسَ كَانَ مِنَ الْجِنِّ فَفَسَقَ عَنْ أَمْرِ رَبِّهِ أَفَتَتَّخِذُونَهُ وَذُرِّيَّتَهُ أَوْلِيَاء مِن دُونِي وَهُمْ لَكُمْ عَدُوٌّ بِئْسَ لِلظَّالِمِينَ بَدَلًا ﴿50﴾ ئێمه کاتێك به فریشته‌کانمان وت سوژده به‌رن بۆ ئاده‌م، هه‌رهه‌موو سوژده‌یان برد جگه له ئیبیلس نه‌بێت که له ده‌سته‌ی په‌ریه‌کان بوو، له فه‌رمانی په‌روه‌ردگاری یاخی بوو، ئایا (ڕه‌وایه) که ئه‌وو نه‌وه‌که‌ی بکه‌نه پاڵپشت و یارو یاوه‌ری خۆتان له‌جیاتی من، له‌حاڵێکدا ئه‌وانه دوژمنی ئێوه‌ن، ئای که سته‌مکاران شتێکی ناڕه‌واو ناپه‌سندیان هه‌ڵبژاردووه‌و (گوێڕایه‌ڵی ده‌که‌ن). مَا أَشْهَدتُّهُمْ خَلْقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَا خَلْقَ أَنفُسِهِمْ وَمَا كُنتُ مُتَّخِذَ الْمُضِلِّينَ عَضُدًا ﴿51﴾ وه‌نه‌بێ من دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌ویم نیشانی ئه‌وانه دابێ (له شه‌یتانه‌کانی په‌ری و ئاده‌میزاد) بگره هه‌تا دروستبوونی خۆشیانم نیشان نه‌داون، به‌ڕاستیی من هه‌رگیز سه‌رگه‌ردان و سهرلێشێواوهکانم نه‌کردووه به یاریده‌ده‌ری خۆم پشتم پێ نه‌به‌ستوون. وَيَوْمَ يَقُولُ نَادُوا شُرَكَائِيَ الَّذِينَ زَعَمْتُمْ فَدَعَوْهُمْ فَلَمْ يَسْتَجِيبُوا لَهُمْ وَجَعَلْنَا بَيْنَهُم مَّوْبِقًا ﴿52﴾ ڕۆژێك دێت که خوا له موشریکان ده‌پرسێ و پێیان ده‌ڵێ: کوان ئه‌و شه‌ریك و هاوه‌ڵانه‌ی که بۆ منتان بڕیار ده‌دا، بنگیان بکه‌ن، هاواریان لێ بکه‌ن (با فریاتان بکه‌ون)، (به‌ڵام بێ سوده) هه‌ر وه‌ڵامیشیان ناده‌نه‌وه (چ جای فریایان بکه‌ون) ئیتر بۆ هه‌میشه ڕق و دوژمنایه‌تی ده‌خه‌ینه نێوانیانه‌وه. وَرَأَى الْمُجْرِمُونَ النَّارَ فَظَنُّوا أَنَّهُم مُّوَاقِعُوهَا وَلَمْ يَجِدُوا عَنْهَا مَصْرِفًا ﴿53﴾ (ئا له‌و گیرخواردنهدا) تاوانباران دۆزه‌خ ده‌بینن و دڵنیان که ده‌خرێنه ناوی، بێگومان هیچ په‌ناگاو که‌لێنێکیش نیه که لێی ده‌رباز بن. وَلَقَدْ صَرَّفْنَا فِي هَذَا الْقُرْآنِ لِلنَّاسِ مِن كُلِّ مَثَلٍ وَكَانَ الْإِنسَانُ أَكْثَرَ شَيْءٍ جَدَلًا ﴿54﴾ بێگومان ئێمه له‌م قورئانه‌دا له‌هه‌موو جۆره نموونه‌یه‌کمان هێناوه‌ته‌وه بۆ خه‌ڵکی (تا په‌ندو ئامۆژگاری لێ وه‌رگرن) که‌چی ئینسان له‌هه‌موو شتێك زیاتر موجاده‌له ده‌کات و له‌شت ده‌کۆڵێته‌وه. وَمَا مَنَعَ النَّاسَ أَن يُؤْمِنُوا إِذْ جَاءهُمُ الْهُدَى وَيَسْتَغْفِرُوا رَبَّهُمْ إِلَّا أَن تَأْتِيَهُمْ سُنَّةُ الْأَوَّلِينَ أَوْ يَأْتِيَهُمُ الْعَذَابُ قُبُلًا ﴿55﴾ خه‌ڵکی (خوانه‌ناس) هیچ شتێك نه‌بووه‌ته کۆسپ له ڕێیاندا تا باوه‌ڕ بێنن کاتێك که هیدایه‌تیان بۆ ڕه‌وانه‌کراوه، وه داوای لێخۆشبوو‌ن بکه‌ن له په‌روه‌ردگاریان، مه‌گه‌ر ئه‌وه نه‌بێت که یاسای پێشینان بسه‌پێت به سه‌ریاندا (به له‌ناوبردنیان) یاخود سزا ڕووبه‌ڕوویان بێته‌وه (له قیامه‌تدا). وَمَا نُرْسِلُ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا مُبَشِّرِينَ وَمُنذِرِينَ وَيُجَادِلُ الَّذِينَ كَفَرُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ وَاتَّخَذُوا آيَاتِي وَمَا أُنذِرُوا هُزُوًا ﴿56﴾ ئێمه پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه ناکه‌ین هه‌تا مژده‌به‌خش نه‌بن (به ئیمانداران) وه ترسێنه‌ر نه‌بن (بۆ یاخییه‌کان)، (که‌چی) ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕن هه‌ر موجاده‌له له‌سه‌ر به‌تاڵ و ناحه‌قی ده‌که‌ن، تا حه‌ق و ڕاستی له مه‌یدان ده‌رکه‌ن (به خه‌یالی خۆیان ئه‌و سه‌رسه‌ختانه) ئایه‌ت و (معجزة)کانی ئێمه‌یان بهگاڵتهجاڕ داوه‌ته قه‌ڵه‌م. وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّن ذُكِّرَ بِآيَاتِ رَبِّهِ فَأَعْرَضَ عَنْهَا وَنَسِيَ مَا قَدَّمَتْ يَدَاهُ إِنَّا جَعَلْنَا عَلَى قُلُوبِهِمْ أَكِنَّةً أَن يَفْقَهُوهُ وَفِي آذَانِهِمْ وَقْرًا وَإِن تَدْعُهُمْ إِلَى الْهُدَى فَلَن يَهْتَدُوا إِذًا أَبَدًا ﴿57﴾ کێ له‌وه ستهمکاتره که یاداوه‌ری ده‌کرێ به ئایه‌ت و (معجزة)کانی په‌روه‌ردگاری، که‌چی ڕووی لێ وه‌رده‌گێڕێ و لووتی به‌رز ده‌گرێ، وه ئه‌وه له‌یاد ده‌کات که چ ده‌ست پێشکه‌رییه‌کی کردووه (له گوناهو تاوان)، ئێمه په‌رده‌مان هێناوه به‌سه‌ر دڵیان‌دا تا له (ئایه‌ته‌کانی ئێمه تێنه‌گه‌ن) وه گوێچکهشیان که‌ڕو سه‌نگینه (له ئاستیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر بانگیان بکه‌یت بۆ ڕێبازی هیدایه‌ت و (دینداری) هه‌رگیز ئه‌وانه ئه‌و هیدایه‌ته وه‌رناگرن. وَرَبُّكَ الْغَفُورُ ذُو الرَّحْمَةِ لَوْ يُؤَاخِذُهُم بِمَا كَسَبُوا لَعَجَّلَ لَهُمُ الْعَذَابَ بَل لَّهُم مَّوْعِدٌ لَّن يَجِدُوا مِن دُونِهِ مَوْئِلًا ﴿58﴾ په‌روه‌ردگاری تۆ لێ‌خۆش بووه‌و خاوه‌نی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانییه به کرده‌وه‌ی (ئه‌و خه‌ڵکه) بکات هه‌موویان به‌خێرایی ده‌پێچێته‌وه‌و به‌سزای سه‌خت دایان ده‌گرێ، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی دیاریکراوی بۆ بڕیارداوه (هه‌رکاتێ یه‌خه‌ی گرتن) هیچ په‌نایه‌کیان نابێت. وَتِلْكَ الْقُرَى أَهْلَكْنَاهُمْ لَمَّا ظَلَمُوا وَجَعَلْنَا لِمَهْلِكِهِم مَّوْعِدًا ﴿59﴾ ئه‌وه‌ته ئه‌و شار‌و شارۆچکانه (که باسیانتان بیستووه، یاخود به‌چاوی خۆتان ده‌یبینن) له‌ناومان بردوون و کاولمان کردوون کاتێك که (دانیشتوانی) سته‌میان کردووه، وه بۆ له‌ناوبردنیان کاتی دیاریکراومان بڕیارداوه. وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِفَتَاهُ لَا أَبْرَحُ حَتَّى أَبْلُغَ مَجْمَعَ الْبَحْرَيْنِ أَوْ أَمْضِيَ حُقُبًا ﴿60﴾ (یادیان بێنه) کاتێ که مو‌سا به‌هاوه‌ڵی لاوی خۆی وت: من کۆڵ ناده‌م و ده‌ڕۆم، ئه‌گه‌ر چه‌نده‌ها ڕۆژم پێ بچێ تا ده‌گه‌مه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه یه‌ک ده‌گرن (تا ده‌گه‌مه ئه‌نجام) یاخود ماوه‌یه‌کی زۆر ده‌ڕۆم و ده‌گه‌ڕێم (خوای گه‌وره ویستویه‌تی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر تێبگه‌یه‌نێ که به‌نده‌ی هه‌یه له‌بواری تردا شاره‌زان، له‌به‌رئه‌وه ڕێنموویی کردووه تا بگه‌ڕێ به‌شوێن ئه‌و جۆره کهسانهداو له‌وانیش سوود وه‌ربگرێت). فَلَمَّا بَلَغَا مَجْمَعَ بَيْنِهِمَا نَسِيَا حُوتَهُمَا فَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ سَرَبًا ﴿61﴾ کاتێ که گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی که دوو ده‌ریاکه به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، ماسیه‌که‌یان (که له‌گه‌ڵ خۆیاندا هه‌ڵیان گرتبوو وه‌ك توێشووی سه‌فه‌ر)، فه‌رامۆشیان کرد له‌کاتێکدا (که ههڵنهبهیبۆوهو) ڕێگه‌ی ناو ده‌ریای بۆ خۆی گرتبۆ به‌ر. فَلَمَّا جَاوَزَا قَالَ لِفَتَاهُ آتِنَا غَدَاءنَا لَقَدْ لَقِينَا مِن سَفَرِنَا هَذَا نَصَبًا ﴿62﴾ کاتێ که تێپه‌ڕین (له‌و شوێنه‌و، له جێگه‌یه‌کی تر لایاندا) حه‌زره‌تی مو‌سا به‌هاوه‌ڵه‌که‌ی وت: ئاده‌ی خواردنه‌که‌مان بۆ بێنه، چونکه به‌ڕاستی له‌م سه‌فه‌ره‌ماندا زۆر هیلاك و ماندوو بووین. قَالَ أَرَأَيْتَ إِذْ أَوَيْنَا إِلَى الصَّخْرَةِ فَإِنِّي نَسِيتُ الْحُوتَ وَمَا أَنسَانِيهُ إِلَّا الشَّيْطَانُ أَنْ أَذْكُرَهُ وَاتَّخَذَ سَبِيلَهُ فِي الْبَحْرِ عَجَبًا ﴿63﴾ لاوه‌که وتی: ئه‌گه‌ر له بیرت بێت ئه‌و کاته‌ی که چووینه سه‌ر به‌رده گه‌وره‌که (بۆ حه‌وانه‌وه) من بیرم چوو باسی ماسیه‌که‌ت بۆ بکه‌م، هه‌ر شه‌یتانیش له‌بیری بردمه‌وه، بۆت بگێڕمه‌وه، له‌ڕاستیدا ئه‌و ماسیه (زیندو بۆوه‌و) به‌شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌یر (ههڵبڵۆقی و) خۆی کرد به‌ناو ده‌ریادا. قَالَ ذَلِكَ مَا كُنَّا نَبْغِ فَارْتَدَّا عَلَى آثَارِهِمَا قَصَصًا ﴿64﴾ مو‌سا وتی: هه‌ر ئه‌وه‌بوو که ئێمه ده‌مانویست (واته: ده‌بوو ئا له‌و شوێنه‌دا چاوه‌ڕێ بوینایه) ئیتر به‌ناچاریی گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که به‌جێیان هێشتبوو. فَوَجَدَا عَبْدًا مِّنْ عِبَادِنَا آتَيْنَاهُ رَحْمَةً مِنْ عِندِنَا وَعَلَّمْنَاهُ مِن لَّدُنَّا عِلْمًا ﴿65﴾ له‌وێ به به‌نده‌یه‌ك له به‌نده‌کانی ئێمه ئاشنا بوو که له‌ڕه‌حمه‌تی تایبه‌تی خۆمان به‌هره‌وه‌رمان کردبوو، وه زانست و زانیاری تایبه‌تی خۆمانمان پێ به‌خشیبوو. قَالَ لَهُ مُوسَى هَلْ أَتَّبِعُكَ عَلَى أَن تُعَلِّمَنِ مِمَّا عُلِّمْتَ رُشْدًا ﴿66﴾ مو‌سا پێی وت: ئایا (مۆڵه‌تم ده‌ده‌ی) که شوێنت بکه‌وم تا له‌و زانست و زانیاریه‌ی پێت به‌خشراوه منیش به‌هره‌دار بکه‌یت. قَالَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا ﴿67﴾ (زاناکه) وتی: تۆ هه‌رگیز نا‌توانیت له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت و (بێ ده‌نگ بی به‌رانبه‌ر کردارم). وَكَيْفَ تَصْبِرُ عَلَى مَا لَمْ تُحِطْ بِهِ خُبْرًا ﴿68﴾ جا چۆن خۆدهگری له‌به‌رانبه‌ر شتێكه‌وه که هه‌واڵت لێی نیه‌و (له‌نهێنیه‌که‌ی بێ ئاگای). قَالَ سَتَجِدُنِي إِن شَاء اللَّهُ صَابِرًا وَلَا أَعْصِي لَكَ أَمْرًا ﴿69﴾ مو‌سا وتی: ده‌مبینی ئه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت خۆڕاگر ده‌بم و له‌هیچ فه‌رمانێکت ده‌رناچم. قَالَ فَإِنِ اتَّبَعْتَنِي فَلَا تَسْأَلْنِي عَن شَيْءٍ حَتَّى أُحْدِثَ لَكَ مِنْهُ ذِكْرًا ﴿70﴾ (زاناکه) وتی: ئه‌گه‌ر شوێنم که‌وتی پرسیارم له هیچ شتێک لێ مه‌که، (هه‌تا خۆم له نهێنیه‌که‌ی ئاگادارت ده‌که‌م. فَانطَلَقَا حَتَّى إِذَا رَكِبَا فِي السَّفِينَةِ خَرَقَهَا قَالَ أَخَرَقْتَهَا لِتُغْرِقَ أَهْلَهَا لَقَدْ جِئْتَ شَيْئًا إِمْرًا ﴿71﴾ ئه‌وسا پێکه‌وه ده‌رچوون و سواری که‌شتیه‌که بوون، (زاناکه) ده‌ستی کرد به کونکردن و عه‌یبدار کردنی، مو‌سا (خۆی پێ نه‌گیرا) وتی: باشه ئاخر ئه‌وه تۆ ئه‌م که‌شتیه کون ده‌که‌یت، ده‌ته‌وێ هه‌رچی سه‌رنشینه‌کانی هه‌یه نوقمی بکه‌یت، به‌ڕاستی کارێکی ناشایسته ده‌که‌یت!! قَالَ أَلَمْ أَقُلْ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِيَ صَبْرًا ﴿72﴾ (زاناکه) وتی: نهم وت: تۆ هه‌رگیز ناتوانی له‌گه‌ڵ مندا خۆڕاگر بیت!!. قَالَ لَا تُؤَاخِذْنِي بِمَا نَسِيتُ وَلَا تُرْهِقْنِي مِنْ أَمْرِي عُسْرًا ﴿73﴾ مو‌سا وتی: لێم مه‌گره چونکه مه‌رجه‌که‌م فه‌رامۆش کرد، (وه فێربونی ئه‌م زانیاریه‌ی که ده‌مه‌وێ له تۆوه فێربم) له‌سه‌رم قورس و گران مه‌که. فَانطَلَقَا حَتَّى إِذَا لَقِيَا غُلَامًا فَقَتَلَهُ قَالَ أَقَتَلْتَ نَفْسًا زَكِيَّةً بِغَيْرِ نَفْسٍ لَّقَدْ جِئْتَ شَيْئًا نُّكْرًا ﴿74﴾ (دوایی دابه‌زینه سه‌ر وشکانی) که‌وتنه ڕێ هه‌تا گه‌یشتنه مناڵێك (زاناکه گرتی و ) کوشتی، مو‌سا وتی: سه‌یره، ئه‌وه بۆچی که‌سێکی بێ گوناهت کوشت بێ ئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانێکی وای کردبێ و (شایسته‌ی کوشتن بێ) به‌ڕاستی کارێکی ناپه‌سه‌ندو ناڕه‌وات ئه‌نجام داوه!! قَالَ أَلَمْ أَقُل لَّكَ إِنَّكَ لَن تَسْتَطِيعَ مَعِي صَبْرًا ﴿75﴾ (زاناکه) وتی: پێم نه‌گوتیت که تۆ هه‌رگیز ناتوانی له‌گه‌ڵ مندا ئارام بگریت و دان به خۆتا بگریت. قَالَ إِن سَأَلْتُكَ عَن شَيْءٍ بَعْدَهَا فَلَا تُصَاحِبْنِي قَدْ بَلَغْتَ مِن لَّدُنِّي عُذْرًا ﴿76﴾ (مو‌سا) وتی: ئه‌گه‌ر دوای ئه‌مه پرسیاری هه‌ر شتێکی ترم لێکردی (و ڕه‌خنه‌م لێ گرتیت) هاوڕێیه‌تیم مه‌که، چونکه به‌ڕای من مافی خۆته‌و له‌لایه‌ن منه‌وه لێ بوراویت. فَانطَلَقَا حَتَّى إِذَا أَتَيَا أَهْلَ قَرْيَةٍ اسْتَطْعَمَا أَهْلَهَا فَأَبَوْا أَن يُضَيِّفُوهُمَا فَوَجَدَا فِيهَا جِدَارًا يُرِيدُ أَنْ يَنقَضَّ فَأَقَامَهُ قَالَ لَوْ شِئْتَ لَاتَّخَذْتَ عَلَيْهِ أَجْرًا ﴿77﴾ ئه‌وسا ئیتر ده‌رچوون و ڕۆیشتن تا گه‌یشتنه ناو خه‌ڵکی ئاواییه‌ك (برسیان بوو) داوای خۆراکیان له خه‌ڵکه‌که کرد، که‌چی ده‌ستیان نا بهڕوویانهوهو میوانداریان لێنه‌کردن، ئه‌وسا له‌ناو ئاوایدا دیوارێکیان به‌دی کرد ده‌یویست بڕوخێ، به‌ڵام زاناکه هه‌ڵی چنیهوهو چاکی کرده‌وه، (مو‌سا) وتی: ئه‌گه‌ر بتویستایه کرێیه‌کت به‌رانبه‌ر ئه‌م کاره وه‌رده‌گرت (ئێمه‌شت پێ تێر ده‌کرد). قَالَ هَذَا فِرَاقُ بَيْنِي وَبَيْنِكَ سَأُنَبِّئُكَ بِتَأْوِيلِ مَا لَمْ تَسْتَطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا ﴿78﴾ (زاناکه) وتی: ئیتر ئالێره به دواوه کاتی جیابوونه‌وه‌ی من و تۆیه، من ئێستا تۆ ئاگادار ده‌که‌م له حیکمه‌تی ئه‌و شتانه‌ی که نه‌تده‌توانی خۆت بگری له‌به‌رامبه‌ریانه‌وه. أَمَّا السَّفِينَةُ فَكَانَتْ لِمَسَاكِينَ يَعْمَلُونَ فِي الْبَحْرِ فَأَرَدتُّ أَنْ أَعِيبَهَا وَكَانَ وَرَاءهُم مَّلِكٌ يَأْخُذُ كُلَّ سَفِينَةٍ غَصْبًا ﴿79﴾ (یه‌که‌م) ئه‌و که‌شتیه‌ی (که عه‌یبدارم کرد، خاوه‌نی) چه‌ند هه‌ژارێکه له ده‌ریادا کارده‌که‌ن، جا بۆیه ویستم عه‌یبداری بکه‌م چونکه له پشتیانه‌وه پاشایه‌ک هه‌بوو که هه‌موو که‌شتیه‌کی (چاک و ڕێکوپێکی) داگیر ده‌کرد. وَأَمَّا الْغُلَامُ فَكَانَ أَبَوَاهُ مُؤْمِنَيْنِ فَخَشِينَا أَن يُرْهِقَهُمَا طُغْيَانًا وَكُفْرًا ﴿80﴾ منداڵه‌که‌ش (که کوشتم) دایک و باوکێکی ئیمانداری هه‌بوو، ترساین له‌وه‌ی که به سه‌رکه‌شی و بێدینی و خوانه‌ناسی هیلاک و ماندوویان بکات (چونکه هه‌ر له ئێستاوه سه‌رکه‌شی و لاساری پێوه دیاره). فَأَرَدْنَا أَن يُبْدِلَهُمَا رَبُّهُمَا خَيْرًا مِّنْهُ زَكَاةً وَأَقْرَبَ رُحْمًا ﴿81﴾ (به‌و کاره‌مان) ویستمان که په‌روه‌ردگاریان (له جیاتی ئه‌و) پاکترو چاکتریان پێ ببه‌خشێ وه له منداڵێکی خاوه‌ن به‌زه‌یی و میهره‌بان به‌هره‌وه‌ریان بکات (کوژراوه‌که‌ش به‌هه‌شتیی بێت). وَأَمَّا الْجِدَارُ فَكَانَ لِغُلَامَيْنِ يَتِيمَيْنِ فِي الْمَدِينَةِ وَكَانَ تَحْتَهُ كَنزٌ لَّهُمَا وَكَانَ أَبُوهُمَا صَالِحًا فَأَرَادَ رَبُّكَ أَنْ يَبْلُغَا أَشُدَّهُمَا وَيَسْتَخْرِجَا كَنزَهُمَا رَحْمَةً مِّن رَّبِّكَ وَمَا فَعَلْتُهُ عَنْ أَمْرِي ذَلِكَ تَأْوِيلُ مَا لَمْ تَسْطِع عَّلَيْهِ صَبْرًا ﴿82﴾ دیواره‌که‌ش (که چاکم کرده‌وه، دیواری ماڵی) دوو منداڵی هه‌تیوی شارۆچکه‌که بوو، له‌ژێری دا گه‌نجینه‌یه‌كی (زێڕوزیو) هه‌بوو (که باوکیان بۆی شاردبوونه‌وه، ئه‌گه‌ر گوێمان پێ نه‌دایه، باران و لافاو ده‌ریده‌خست و ئه‌و خه‌ڵکه ڕه‌زیله‌ی که میوانداریان لێ نه‌کردین، ده‌ستیان ده‌که‌وت)، باوکی ئه‌و دوو مناڵه‌ش خواناس و چاک بوو، په‌روه‌ردگارت ویستی کاتێ گه‌نجینه‌که‌یان ده‌ست که‌وێت که گه‌وره‌و به‌هیز بن، ئه‌وسا ده‌ریبێنن، ئه‌مه‌ش وه‌کو ڕه‌حمه‌تێکی تایبه‌تی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه (له‌به‌ر خاتری باوکیان)، (دڵنیاش به) که هه‌موو ئه‌و کارانه‌م له‌خۆوه نه‌کردووه، ئیتر ئه‌وه‌بوو ڕاز‌و نهێنی ئه‌و شتانه‌ی که خۆت بۆ نه‌ده‌گیرا کاتێ ئه‌نجامم ده‌دا. وَيَسْأَلُونَكَ عَن ذِي الْقَرْنَيْنِ قُلْ سَأَتْلُو عَلَيْكُم مِّنْهُ ذِكْرًا ﴿83﴾ ده‌رباره‌ی (ذی القرنین)یش پرسیارت لێ ده‌که‌ن، پێیان بڵێ: گۆشه‌یه‌ک له به‌سه‌رهاتی ئه‌وتان بۆ باس ده‌که‌م. إِنَّا مَكَّنَّا لَهُ فِي الْأَرْضِ وَآتَيْنَاهُ مِن كُلِّ شَيْءٍ سَبَبًا ﴿84﴾ ئێمه توانا‌و ده‌سه‌ڵاتمان له زه‌ویدا پێ به‌خشیبوو، بۆ هه‌ر شتێكیش هۆکاره‌که‌یمان بۆ ڕه‌خساندبوو. فَأَتْبَعَ سَبَبًا ﴿85﴾ ئه‌ویش که‌ڵکی (ته‌واوی) له هۆکاره‌کان وه‌رده‌گرت. حَتَّى إِذَا بَلَغَ مَغْرِبَ الشَّمْسِ وَجَدَهَا تَغْرُبُ فِي عَيْنٍ حَمِئَةٍ وَوَجَدَ عِندَهَا قَوْمًا قُلْنَا يَا ذَا الْقَرْنَيْنِ إِمَّا أَن تُعَذِّبَ وَإِمَّا أَن تَتَّخِذَ فِيهِمْ حُسْنًا ﴿86﴾ (خۆی و له‌شکره‌که‌ی) که‌وته ڕێ تا ناوچه‌کانی خۆرئاوا، (واده‌هاته به‌رچاو) که له گۆمێکی قوڕاودا خۆر، ئاواده‌بێت له‌و ناوه‌دا ڕێی که‌وت له قه‌ومێکی (خوانه‌ناس و بێ‌دین)، ئێمه‌ش پێمان وت: ئه‌ی (ذا القرنین) یا ئه‌وه‌یه به سزا له‌ناویان ده‌به‌یت (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر کوفر‌و تاوانیان به‌رده‌وام بوون) وه یا چاکه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌یت (ئه‌گه‌ر شوێنێکی ئیمان و چاکه که‌وتن). قَالَ أَمَّا مَن ظَلَمَ فَسَوْفَ نُعَذِّبُهُ ثُمَّ يُرَدُّ إِلَى رَبِّهِ فَيُعَذِّبُهُ عَذَابًا نُّكْرًا ﴿87﴾ (ذوالقرنین) وتی: ئه‌وه‌ی سه‌تمکار بێت ئێمه سزای ده‌ده‌ین له‌وه‌ودوایش که گه‌ڕایه‌وه بۆلای په‌روه‌ردگاری سزایه‌کی زۆر سه‌خت و گرانی ده‌دات. وَأَمَّا مَ
الموضوع الأصلي : 18. سورة الكهف // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam