2012-01-23, 04:23
رسالة بيانات كاتب الموضوع
23. سورة المؤمنون المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 23. سورة المؤمنون
سوره 23: المؤمنون بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان قَدْ أَفْلَحَ الْمُؤْمِنُونَ ﴿1﴾ به‌ڕاستی ئیمانداران سه‌رکه‌وتوو سه‌رفه‌رازن. الَّذِينَ هُمْ فِي صَلَاتِهِمْ خَاشِعُونَ ﴿2﴾ ئه‌وانه‌ی که له نوێژه‌کانیاندا ملکه‌چ و دڵ‌ئارام و دڵدامه‌زراون و ترسی خوا له ده‌روونیاندا هه‌یه. وَالَّذِينَ هُمْ عَنِ اللَّغْوِ مُعْرِضُونَ ﴿3﴾ ئه‌وانه‌ی که له گوفتاری بێ سوودو کرداری نابه‌جێ و بێهوده خۆیان دووره‌په‌رێز ده‌گرن. وَالَّذِينَ هُمْ لِلزَّكَاةِ فَاعِلُونَ ﴿4﴾ ئه‌وانه‌ی که زه‌کاتی ماڵیان ده‌رده‌که‌ن. وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ ﴿5﴾ ئه‌وانه‌ی که داوێنی خۆیان پاک ڕاده‌گرن و خۆیان له شه‌رواڵ پیسی ده‌پارێزن و کاری جووت بوون ئه‌نجام ناده‌ن. إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ﴿6﴾ جگه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ران و کهنیزهکانیاندا نه‌بێت، که ئه‌وه جێگه‌ی لۆمه‌و سه‌رزه‌نشت نیه، (له بارودۆخی نائاسایدا به‌هۆی جه‌نگه‌وه ئافره‌تانی موسوڵمان ده‌که‌ونه ده‌ست دوژمنان و ده‌ستدرێژی بێ سنوور ده‌کرێته سه‌ریان، دوور نیه ئافره‌تانی دوژمن نه‌که‌وێته ده‌ست ئیمانداران، ئه‌و کاته ته‌نها یه‌ک که‌س ده‌بێته هاوسه‌ری و، به‌ڕێزه‌وه ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ده‌کات). فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاء ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ﴿7﴾ ئه‌وه‌ی جگه له‌و سنووره دیاریکراوه، ڕێگه‌و ڕێبازی تر بگرێته به‌ر، ئه‌و جۆره که‌سانه به یاخی و له سنوور ده‌رچوو ده‌ژمێردرێن. وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ ﴿8﴾ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که چاودێری ئه‌مانه‌ت و په‌یمانه‌کانیان ده‌که‌ن و خیانه‌ت و فێڵ ناکه‌ن. وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَوَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿9﴾ وه ئه‌وانه‌ی که پابه‌ندی نوێژه‌کانن و له‌کاتی خۆیدا به‌ڕێک و پێکی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. أُوْلَئِكَ هُمُ الْوَارِثُونَ ﴿10﴾ ئا ئه‌وانه میراتگران و خاوه‌نانی (به‌هه‌شتن). الَّذِينَ يَرِثُونَ الْفِرْدَوْسَ هُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿11﴾ ئه‌وانه ده‌بنه خاوه‌نی به‌هه‌شتی فیرده‌وس (که به‌رزترین و به‌نرخترین به‌هه‌شته) وه بۆ هه‌میشه ژیانی نه‌بڕاوه‌ی تیادا ده‌به‌نه سه‌ر. وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن سُلَالَةٍ مِّن طِينٍ ﴿12﴾ ئێمه ئاده‌میزادمان له ئاوێته‌یه‌کی پێکهاتوو له‌خاك به‌دیهێناوه. ثُمَّ جَعَلْنَاهُ نُطْفَةً فِي قَرَارٍ مَّكِينٍ ﴿13﴾ له‌وه‌ودوا له جێگه‌یه‌کی پارێزراوو له‌باردا (که منداڵانی دایکه) له شێوه‌ی نوتفه‌یه‌کی زۆر بچوکدا دامانمه‌زراندووه. ثُمَّ خَلَقْنَا النُّطْفَةَ عَلَقَةً فَخَلَقْنَا الْعَلَقَةَ مُضْغَةً فَخَلَقْنَا الْمُضْغَةَ عِظَامًا فَكَسَوْنَا الْعِظَامَ لَحْمًا ثُمَّ أَنشَأْنَاهُ خَلْقًا آخَرَ فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ ﴿14﴾ له‌وه‌ودوا نوتفه‌که‌مان کردووه به خۆهه‌ڵواسه‌رێك (سهرهمێکوتهیهك) پاشان خۆهه‌ڵواسه‌ره‌که‌مان کردووه به گۆشتپاره‌یه‌ك، ئینجا (شێوازی) گۆشتپاره‌که‌مان به په‌یکه‌ری ئێسک گۆڕیوه، وه به گۆشت په‌یکه‌ری ئێسکه‌که‌مان داپۆشیوه، ئه‌وسا له شێوه‌یه‌کی تردا ده‌رمان هێناوه (که به شێوه‌ی ئینسانی ڕێکوپێكه دوای ئه‌وه‌ی که ڕۆحی پێده‌به‌خشرێ)، به‌ڕاستی خوای مه‌زن به‌رزو پیرۆز‌و موباره‌که‌و چاکترین به‌دیهێنه‌رو چاکترین دروستکاره (که‌س هاوتای نیه‌و که‌س وه‌کو ئه‌و کاربه‌جێ نیه). ثُمَّ إِنَّكُمْ بَعْدَ ذَلِكَ لَمَيِّتُونَ ﴿15﴾ بێگومان سه‌رئه‌نجام ئێوه هه‌ر ده‌بێ بمرن (وه له‌توێی خاک‌دا ده‌بێت ون ببن). ثُمَّ إِنَّكُمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ تُبْعَثُونَ ﴿16﴾ پاشان ده‌بێ له ڕۆژی قیامه‌تدا زیندوبکرێنه‌وه (بۆ پاداشت و لێپرسینه‌وه). وَلَقَدْ خَلَقْنَا فَوْقَكُمْ سَبْعَ طَرَائِقَ وَمَا كُنَّا عَنِ الْخَلْقِ غَافِلِينَ ﴿17﴾ به‌ڕاستی ئێمه له ڕاسه‌رتانه‌وه حه‌وت چین ئاسمانمان دروستکردووه، وه ئێمه هه‌رگیز ه دروستکراوان غافڵ و بێ ئاگا نین (هیچ شتێکمان لێ ون نابێت). وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَسْكَنَّاهُ فِي الْأَرْضِ وَإِنَّا عَلَى ذَهَابٍ بِهِ لَقَادِرُونَ ﴿18﴾ هه‌ر ئێمه له ئاسمانه‌وه بارانمان باراندووه‌و دوایی له‌ناو زه‌ویدا جێگیرمان کردووه، وه ئێمه به‌جۆره‌ها شێوه ده‌توانین ئه‌و ئاوه له‌ناوبه‌رین و ئه‌و سه‌رچاوانه وشك بکه‌ین. فَأَنشَأْنَا لَكُم بِهِ جَنَّاتٍ مِّن نَّخِيلٍ وَأَعْنَابٍ لَّكُمْ فِيهَا فَوَاكِهُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿19﴾ ئێمه به‌هۆی ئه‌و ئاوه‌وه باخ و باخاتی خورما و ڕه‌ز به‌دی دێنین بۆتان، (له‌و باخ و باخچانه‌دا) میوه‌هاتی جۆراوجۆری زۆر‌و زه‌به‌ندمان بۆ به‌دیهێناون، که بۆ خواردن به‌کاری ده‌هێنین. وَشَجَرَةً تَخْرُجُ مِن طُورِ سَيْنَاء تَنبُتُ بِالدُّهْنِ وَصِبْغٍ لِّلْآكِلِينَ ﴿20﴾ دره‌ختێکیش هه‌یه که له کێوی طور له بیابانی سینا ده‌ڕوێ که ڕۆن و چه‌وی لێده‌رده‌هێنرێ و بۆ بخۆران ئاماده‌کراوه (مه‌به‌ست دروختی زه‌یتونه که هه‌میشه سه‌وزه‌و ته‌مه‌ن درێژه‌و بێ ئه‌رکه، وه کالیسیۆم و ئاسن و فۆسفۆر‌و ڤیتامینی جۆراوجۆر‌و پڕۆتینی تیایه، گه‌لێ داوودهرمانیشی لێده‌رده‌هێنرێت). وَإِنَّ لَكُمْ فِي الْأَنْعَامِ لَعِبْرَةً نُّسقِيكُم مِّمَّا فِي بُطُونِهَا وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ كَثِيرَةٌ وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿21﴾ به‌ڕاستی له به‌دیهاتنی ماڵاتیشدا جێگه‌ی سه‌رنج و په‌نده بۆتان (که وردببنه‌وه‌و به‌دیهێنه‌ری جوانکار بناسن) جا له‌وه‌ی که له سکیاندا به‌دی دێت (مه‌به‌ست شیره) پێمان به‌خشیون تا بیخۆنه‌وه، وه که‌ڵکی تری زۆریان لی وه‌رده‌گرن (له پێستیان، له خوری و موویان..هتد) لێشیان ده‌خۆن و (گۆشت و جگه‌رو سه‌روپێیان..به جۆره‌ها شێوه ئاماده‌ی ده‌که‌ن و خواردنی خۆشمهزهیان لێ دروست ده‌که‌ن). وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ ﴿22﴾ وه له‌سه‌ر پشتی (هه‌ندێک) له‌و گیاندارانهو له‌سه‌ر که‌شتیه‌کانیش هه‌ڵده‌گرین و (خۆتان ده‌گوێزرێنه‌وه له شوێنێکه‌وه بۆ شوێنێکی تر له‌گه‌ڵ که‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌کانتاندا). وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا نُوحًا إِلَى قَوْمِهِ فَقَالَ يَا قَوْمِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿23﴾ بێگومان ئێمه نوح پێغه‌مبه‌رمان ڕه‌وانه‌کرد بۆ سه‌ر قه‌ومه‌که‌ی، پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم هه‌ر خوا بپه‌رستن، چونکه هیچ خوایه‌کی ترتان نیه جگه له‌و، مه‌گه‌ر خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟! فَقَالَ الْمَلَأُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِن قَوْمِهِ مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يُرِيدُ أَن يَتَفَضَّلَ عَلَيْكُمْ وَلَوْ شَاء اللَّهُ لَأَنزَلَ مَلَائِكَةً مَّا سَمِعْنَا بِهَذَا فِي آبَائِنَا الْأَوَّلِينَ ﴿24﴾ ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕبوون له قه‌ومه‌که‌ی وتیان: (گوێی بۆ مه‌گرن) ئه‌م (پیاوه) جگه له که‌سێکی وه‌ك ئێوه (زیاتر نیه)، ده‌یه‌وێت خۆی بکاته گه‌وره‌تان!! ئه‌گه‌ر خوا بیویستایه (پێغه‌مبه‌رێك بنێرێت) فریشته‌ی داده‌به‌زاند ئێمه ئه‌م (هه‌واڵه‌مان) له باوباپیرانی پێشوه‌وه پێ ڕاگه‌یه‌نراوه. إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ بِهِ جِنَّةٌ فَتَرَبَّصُوا بِهِ حَتَّى حِينٍ ﴿25﴾ ئه‌و جگه له‌وه‌ی که پیاوێکه‌و شێتی سه‌ری لێداوه (زیاتر نیه)، تا ماوه‌یه‌ك خۆتان بگرن (یا کۆڵ ده‌دات، یا ده‌مرێت!!). قَالَ رَبِّ انصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ ﴿26﴾ ئه‌وسا (نوح) وتی: په‌روه‌ردگارا سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه ئه‌وان منیان به درۆخسته‌وه‌و بڕوایان پێ نه‌کردم. فَأَوْحَيْنَا إِلَيْهِ أَنِ اصْنَعِ الْفُلْكَ بِأَعْيُنِنَا وَوَحْيِنَا فَإِذَا جَاء أَمْرُنَا وَفَارَ التَّنُّورُ فَاسْلُكْ فِيهَا مِن كُلٍّ زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ وَأَهْلَكَ إِلَّا مَن سَبَقَ عَلَيْهِ الْقَوْلُ مِنْهُمْ وَلَا تُخَاطِبْنِي فِي الَّذِينَ ظَلَمُوا إِنَّهُم مُّغْرَقُونَ ﴿27﴾ ئێمه ئیتر وه‌حیمان نارد که که‌شتیه‌ک دروست بکات له ژێر چاودێری و نیگای ئێمه‌دا، جا هه‌ر کاتێك فه‌رمانی ئێمه ده‌رچوو، ته‌نووره‌که فواره‌ی کرد‌و ئاوی لێده‌رهات، له‌هه‌ر جۆرێك (ماڵات و گیانله‌به‌رانی ماڵیی) جوتێك سوار بکه هه‌روه‌ها خاوخێزانت جگه له‌وانه‌ی که بڕیاری غه‌رق بوونیان له‌سه‌ردراوه (وه‌ك هاوسه‌رو کوڕه‌که‌ت) وه ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی که سته‌میانکردو (باوه‌ڕیان نه‌هێنا) لێم مه‌پاڕێره‌وه چونکه ئه‌وانه هه‌موو نوقم کراون (له زریانه‌که‌دا). فَإِذَا اسْتَوَيْتَ أَنتَ وَمَن مَّعَكَ عَلَى الْفُلْكِ فَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي نَجَّانَا مِنَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿28﴾ کاتێک که خۆت و ئه‌وانه‌ی که هاوڕێ و یاوه‌رتن له‌سه‌ر که‌شتیه‌که سواربوون (ئه‌ی نوح تۆ) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕزگاری کردین له‌ده‌ست قه‌ومی سته‌مکار. وَقُل رَّبِّ أَنزِلْنِي مُنزَلًا مُّبَارَكًا وَأَنتَ خَيْرُ الْمُنزِلِينَ ﴿29﴾ (هه‌روه‌ها) بڵێ: په‌روه‌ردگارا له شوێنێکی موباره‌ك و پیرۆز دامبه‌زێنه، چونکه تۆ چاکترین زاتێکی بۆ ئه‌وه‌ی له شوێنی موباره‌ك و پیرۆزدا دامانبه‌زێنی (ئیتر که‌شتیه‌که له‌نگه‌ری گرت له‌سه‌ر کێوی جودی له کوردستان). إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ وَإِن كُنَّا لَمُبْتَلِينَ ﴿30﴾ به‌ڕاستی ئاله‌و به‌سه‌رهاته‌دا نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ئاشکرا هه‌یه، بێگومان ئێمه (به جۆره‌ها شێوه‌و له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا خه‌ڵکی) تاقیده‌که‌ینه‌وه. ثُمَّ أَنشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ ﴿31﴾ له‌وه‌ودوا له‌دوای ئه‌وانه قه‌وم و نه‌وه‌یه‌کی ترمان به‌دی هێنا. فَأَرْسَلْنَا فِيهِمْ رَسُولًا مِنْهُمْ أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ مَا لَكُم مِّنْ إِلَهٍ غَيْرُهُ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿32﴾ ئینجا پێغه‌مبه‌رێکمان هه‌ر له خۆیان بۆ ڕه‌وانه کردن (پێی وتن): ته‌نها خوا بپه‌رستن، جگه له‌و زاته خوایه‌کی ترتان نیه، ئه‌وه لێی ناترسن؟ ئه‌وه خۆتان له خه‌شم و قینی ناپارێزن؟! وَقَالَ الْمَلَأُ مِن قَوْمِهِ الَّذِينَ كَفَرُوا وَكَذَّبُوا بِلِقَاء الْآخِرَةِ وَأَتْرَفْنَاهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا مَا هَذَا إِلَّا بَشَرٌ مِّثْلُكُمْ يَأْكُلُ مِمَّا تَأْكُلُونَ مِنْهُ وَيَشْرَبُ مِمَّا تَشْرَبُونَ ﴿33﴾ ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌ی که بێ باوه‌ڕ بوون له قه‌ومه‌که‌ی، وه بڕوایان به پێشهاتی قیامه‌ت و زیندوو بوونه‌وه و لێپرسینه‌وه نه‌بوو، وه له ژیانی دنیادا له نازو نیعمه‌تی زۆر به‌هره‌وه‌رمان کردبوون وتیان: ئه‌م (پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر به‌شه‌رێکه وه‌ك ئێوه، له‌و شتانه ده‌خوا که ئێوه لێی ده‌خۆن، وه له‌و شتانه ده‌خواته‌وه که ئێوه لێی ده‌خۆنه‌وه. وَلَئِنْ أَطَعْتُم بَشَرًا مِثْلَكُمْ إِنَّكُمْ إِذًا لَّخَاسِرُونَ ﴿34﴾ جا ئه‌گه‌ر ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌شه‌رێکی وه‌کو خۆتان ببن ئه‌وه خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن!! أَيَعِدُكُمْ أَنَّكُمْ إِذَا مِتُّمْ وَكُنتُمْ تُرَابًا وَعِظَامًا أَنَّكُم مُّخْرَجُونَ ﴿35﴾ ئایا بڕوا ده‌که‌ن که ئه‌گه‌ر ئێوه مردن و بوونه خاک و ئێسک، ئێوه زیندووبکرێنهوهو له‌خاك دهرنهێنرێنهوه؟!. هَيْهَاتَ هَيْهَاتَ لِمَا تُوعَدُونَ ﴿36﴾ ئه‌سته‌مه‌و زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌ی که پێتان ده‌درێ بێته‌دی و (زیندوونکرێنهوه)!! إِنْ هِيَ إِلَّا حَيَاتُنَا الدُّنْيَا نَمُوتُ وَنَحْيَا وَمَا نَحْنُ بِمَبْعُوثِينَ ﴿37﴾ ژیان ته‌نها ژیانی ئه‌م دنیایه‌مانه‌و ده‌مرین و ده‌ژین (به‌شوێن یه‌کدا)!! إِنْ هُوَ إِلَّا رَجُلٌ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا وَمَا نَحْنُ لَهُ بِمُؤْمِنِينَ ﴿38﴾ ئه‌م پیاوه (مه‌به‌ست پێغه‌مبه‌ره‌که‌یانه) درۆ بۆ خوا هه‌ڵده‌به‌ستێ وه ئێمه بڕوای پێ ناکه‌ین!! قَالَ رَبِّ انصُرْنِي بِمَا كَذَّبُونِ ﴿39﴾ (ئه‌میش وه‌کو نوح) وتی: په‌روه‌ردگارا، سه‌رکه‌وتنم پێ ببه‌خشه چونکه ئه‌وانه منیان به‌درۆخستۆته‌وه‌و بڕوایان پێ نه‌کردم… قَالَ عَمَّا قَلِيلٍ لَيُصْبِحُنَّ نَادِمِينَ ﴿40﴾ خوا فه‌رمووی: به‌م زوانه په‌شیمان ده‌بنه‌وه (کاتێ که سزا یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێ). فَأَخَذَتْهُمُ الصَّيْحَةُ بِالْحَقِّ فَجَعَلْنَاهُمْ غُثَاء فَبُعْدًا لِّلْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿41﴾ ئه‌وسا ده‌نگێکی به‌هێز (دڵی پچڕاندن و مێشکی ته‌قاندن) وه کردمانن به کهف و کوڵ و چیلکه‌و چه‌وێڵی سه‌رئاو، ده‌با له‌وه‌ولاترچن قه‌ومی سته‌مکار. ثُمَّ أَنشَأْنَا مِن بَعْدِهِمْ قُرُونًا آخَرِينَ ﴿42﴾ پاشان له‌دوای ئه‌وان چه‌ند قه‌ومێکی ترمان هێنایه کایه‌وه (ساڵه‌ها ژیان و له نازو نیعمه‌ت بههرهوهربوون). مَا تَسْبِقُ مِنْ أُمَّةٍ أَجَلَهَا وَمَا يَسْتَأْخِرُونَ ﴿43﴾ هه‌ر میلله‌تێك (کاتێ بڕیاری له‌ناوبردنی ده‌درێت، ئه‌و بڕیاره) نه پێش ده‌که‌وێت و نه‌دوا ده‌خرێت (به‌ڵکو له‌کات و ساتی خۆیدا) ڕووده‌دات. ثُمَّ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا تَتْرَا كُلَّ مَا جَاء أُمَّةً رَّسُولُهَا كَذَّبُوهُ فَأَتْبَعْنَا بَعْضَهُم بَعْضًا وَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ فَبُعْدًا لِّقَوْمٍ لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿44﴾ ئینجا پێغه‌مبه‌رانی خۆمانمان یه‌ك به‌دوای یه‌کدا ڕه‌وانه‌کرد، هه‌ر ئوممه‌تێك کاتێ که پێغه‌مبه‌ری له خۆی بۆ ڕه‌وانه ده‌کرا (زۆربه‌یان) به‌درۆیان ده‌خستنه‌وه، ئێمه‌ش ئه‌و میلله‌تانه‌مان به شوێن یه‌کدا (له‌ناوبرد)و کردمانن به باس و خواسی ناو خه‌ڵکی و (په‌ند و عیبره‌ت)، ده‌با ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕناهێنن له‌وه‌ولاترچن. ثُمَّ أَرْسَلْنَا مُوسَى وَأَخَاهُ هَارُونَ بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿45﴾ پاشان موسا‌و هاروونی برایمان ڕه‌وانه‌کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ نیشانه‌و به‌ڵگه‌و (معجزة)کانماندا، وه به‌ڵگه‌ی به‌هێزمان پێبه‌خشین (له‌سه‌ر ڕاستی په‌یامه‌که‌یان). إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَاسْتَكْبَرُوا وَكَانُوا قَوْمًا عَالِينَ ﴿46﴾ بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و پیاوانی، که‌چی خۆیان به گه‌وره زانی و قه‌ومێکی لووتبه‌رزو (ناڕه‌سه‌ن) بوون.. فَقَالُوا أَنُؤْمِنُ لِبَشَرَيْنِ مِثْلِنَا وَقَوْمُهُمَا لَنَا عَابِدُونَ ﴿47﴾ (فیرعه‌ون و داروده‌سته‌که‌ی) وتیان: ئایا ڕه‌وایه ئێمه باوه‌ڕ به دوو به‌شه‌ری وه‌ك خۆمان بکه‌ین، له‌کاتێکدا که قه‌ومه‌که‌یان ئێمه ده‌په‌رستن و (خزمه‌تکاری ئێمه ده‌که‌ن). فَكَذَّبُوهُمَا فَكَانُوا مِنَ الْمُهْلَكِينَ ﴿48﴾ (دوای چه‌نده‌ها ساڵ له هه‌وڵ و کۆششی ئه‌و دوو پێغه‌مبه‌ره) هه‌ر باوه‌ڕیان پێ نه‌کردن و به‌درۆیان خستنه‌وه، (خوای گه‌وره خستنیه) ڕیزی تیاچووه‌کانه‌وه. وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ لَعَلَّهُمْ يَهْتَدُونَ ﴿49﴾ بێگومان ئێمه کتێبی ته‌وراتمان به‌خشی به مو‌سا به‌ڵکو قه‌ومه‌که‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت بگرنه به‌ر. وَجَعَلْنَا ابْنَ مَرْيَمَ وَأُمَّهُ آيَةً وَآوَيْنَاهُمَا إِلَى رَبْوَةٍ ذَاتِ قَرَارٍ وَمَعِينٍ ﴿50﴾ هه‌روه‌ها کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م و دایکیشیمان کرده به‌ڵگه‌و نیشانه (له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و توانایی خۆمان)، وه ئێمه ههردوکیانمان حه‌وانه‌وه له شوێنێکی بڵندو خۆش و سازگارو ئاوداردا. يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ ﴿51﴾ ئینجا وتمان: ئه‌ی گرۆی پێغه‌مبه‌ران، بخۆن له ڕزق و ڕۆزی چاک و پاک، کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیش ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڕاستی من زانام به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ده‌یکه‌ن. وَإِنَّ هَذِهِ أُمَّتُكُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَأَنَا رَبُّكُمْ فَاتَّقُونِ ﴿52﴾ هه‌ر ئه‌مه‌شه دین و ئاین و به‌رنامه‌ی تاك و ته‌نهای ئێوه، (به‌رنامه‌ی یه‌کتاناسی) وه من په‌روه‌ردگارتانم، پارێزکاربن و خۆتان له نافه‌رمانیی من بپارێزن. فَتَقَطَّعُوا أَمْرَهُم بَيْنَهُمْ زُبُرًا كُلُّ حِزْبٍ بِمَا لَدَيْهِمْ فَرِحُونَ ﴿53﴾ (به‌ڵام خه‌ڵکی) کاروباری ئایینی خۆیان به‌شبه‌ش و پارچه پارچه کرد، هه‌موو ده‌سته‌و تاقمێك به‌و (به‌رنامه‌و نه‌خشه‌یه‌ی) که هه‌یانه دڵخۆشن. فَذَرْهُمْ فِي غَمْرَتِهِمْ حَتَّى حِينٍ ﴿54﴾ وازیان لێ بێنه با تا ماوه‌یه‌ك له گومڕایی و سه‌رلێشێواویی و سه‌رگه‌ردانیی خۆیاندا گیربخۆن. أَيَحْسَبُونَ أَنَّمَا نُمِدُّهُم بِهِ مِن مَّالٍ وَبَنِينَ ﴿55﴾ یا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئه‌و ماڵ و سامان و نه‌وه‌یه‌ی پێیان ده‌به‌خشین؟! (به‌هۆی ئه‌وه‌یه خۆشمان ده‌وێن)!! نُسَارِعُ لَهُمْ فِي الْخَيْرَاتِ بَل لَّا يَشْعُرُونَ ﴿56﴾ (نه‌خێر، به‌ڵکو) مه‌به‌ستمانه به په‌له له نازونیعمه‌ت به‌هره‌وه‌ریان بکه‌ین؟ به‌ڵکو ئه‌وانه هه‌ستیان نیه‌و نازانن (که ئه‌وه بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه‌و سبه‌ی خوا لێیان ده‌پرسێته‌وه). إِنَّ الَّذِينَ هُم مِّنْ خَشْيَةِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴿57﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ترسی په‌روه‌ردگاریان له‌دڵدایه‌و ده‌ترسن لێیان بڕه‌نجێت (نافه‌رمانی ناکه‌ن). وَالَّذِينَ هُم بِآيَاتِ رَبِّهِمْ يُؤْمِنُونَ ﴿58﴾ ئه‌وانه‌ی بڕوایان به ئایه‌ت و نیشانه‌کانی په‌روه‌ردگاریان هه‌یه (سه‌رپێچی ناکه‌ن). وَالَّذِينَ هُم بِرَبِّهِمْ لَا يُشْرِكُونَ ﴿59﴾ ئه‌وانه‌ی که هاوه‌ڵ و هاوبه‌ش و شه‌ریک بۆ په‌روه‌ردگاریان بڕیار ناده‌ن (هه‌ر ئه‌و ده‌په‌رستن و له سنووری لاناده‌ن). وَالَّذِينَ يُؤْتُونَ مَا آتَوا وَّقُلُوبُهُمْ وَجِلَةٌ أَنَّهُمْ إِلَى رَبِّهِمْ رَاجِعُونَ ﴿60﴾ وه ئه‌وانه‌ی که له‌و شتانه ده‌به‌خشن که پێمان به‌خشیون وه دڵیان ده‌ترسێ له گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ لای په‌روه‌ردگاریان (نه‌وه‌کو چاکهکانیانی لا په‌سه‌ند نه‌بێت). أُوْلَئِكَ يُسَارِعُونَ فِي الْخَيْرَاتِ وَهُمْ لَهَا سَابِقُونَ ﴿61﴾ ئا ئه‌وانه به‌په‌له‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌موو چاکه‌یه‌ك، وه پێشبڕکێ ده‌که‌ن له‌وه‌دا. وَلَا نُكَلِّفُ نَفْسًا إِلَّا وُسْعَهَا وَلَدَيْنَا كِتَابٌ يَنطِقُ بِالْحَقِّ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿62﴾ ئێمه هیچ ئه‌رکێك ناده‌ین به سه‌ر هیچ که‌سێکدا مه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی تواناییهکیدا بێت، وه ئێمه دۆسیه‌ی تایبه‌تی (هه‌موو که‌سێکمان لایه) که حهقگۆیه و (گوفتارو کرداره‌کانی تیا تۆمار کراوه، له‌به‌رئه‌وه) ئه‌وانه هیچ جۆره سته‌مێکیان لێناکرێت. بَلْ قُلُوبُهُمْ فِي غَمْرَةٍ مِّنْ هَذَا وَلَهُمْ أَعْمَالٌ مِن دُونِ ذَلِكَ هُمْ لَهَا عَامِلُونَ ﴿63﴾ به‌ڵام (خوانه‌ناسان) له‌م (نه‌خشه‌و به‌رنامه‌و چاکهخوازییانه) سه‌ریان ده‌رناچێ و تێی ناگه‌ن، کاروکرده‌وه‌ی تریشیان هه‌یه ( که جیایه له‌کارو کرده‌وه‌ی ئیمانداران) که به‌رده‌وام ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. حَتَّى إِذَا أَخَذْنَا مُتْرَفِيهِم بِالْعَذَابِ إِذَا هُمْ يَجْأَرُونَ ﴿64﴾ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که به‌ڵا به‌سه‌ر خۆشگوزه‌ران و ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیاندا ده‌هێنین، ئه‌و کاته ئیتر ئاهو ناڵه‌و گریه‌و زارییان لێ به‌رزده‌بێته‌وه. لَا تَجْأَرُوا الْيَوْمَ إِنَّكُم مِّنَّا لَا تُنصَرُونَ ﴿65﴾ (له قیامه‌تیشدا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه چرکه‌تان لێوه نه‌یه‌ت و هاوار نه‌که‌ن، چونکه ئێوه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه هێچ جۆره پشتگیرییهکتان لێناکرێت. قَدْ كَانَتْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُنتُمْ عَلَى أَعْقَابِكُمْ تَنكِصُونَ ﴿66﴾ (ئێوه کاتی خۆی) ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌تان به‌سه‌ردا ده‌خوێنرایه‌وه که‌چی پشتتان تێده‌کرد و به‌ره‌ودوا ده‌گه‌ڕانه‌وه دواوه‌و (خۆتان لێ ده‌شارده‌وه‌و دژایهتییتان ده‌کرد). مُسْتَكْبِرِينَ بِهِ سَامِرًا تَهْجُرُونَ ﴿67﴾ خۆتان به گه‌وره ده‌زانی له ئاستیدا، شهوگاریشتان به باس و خواس و گاڵته‌پێکردن به ئایه‌ته‌کانی ئێمه ده‌برده سه‌ر. أَفَلَمْ يَدَّبَّرُوا الْقَوْلَ أَمْ جَاءهُم مَّا لَمْ يَأْتِ آبَاءهُمُ الْأَوَّلِينَ ﴿68﴾ ئایا (سه‌رانی قوڕه‌یش) ئه‌م گوفتاره لێك ناده‌نه‌وه، بۆچی وا ده‌زانن ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی که بۆ ئه‌وان ڕه‌وانه‌کراوه بۆ باو‌و باپیرانی دێرینیان ڕه‌وانه نه‌کراوه؟! أَمْ لَمْ يَعْرِفُوا رَسُولَهُمْ فَهُمْ لَهُ مُنكِرُونَ ﴿69﴾ یاخود ئه‌وه‌یه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ناناسن، وه ئه‌وه بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که بڕوا به په‌یامه‌که‌ی نه‌که‌ن و دژی بوه‌ستن!! أَمْ يَقُولُونَ بِهِ جِنَّةٌ بَلْ جَاءهُم بِالْحَقِّ وَأَكْثَرُهُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ ﴿70﴾ یاخود (بێ شه‌رمانه) ده‌ڵێن شێتی سه‌ری لێداوه، (هه‌رگیز وا نیه) به‌ڵکو ڕاستی و حه‌قی بۆ هێناون، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕقیان له ڕاستیه‌و حه‌ز له حه‌ق ناکه‌ن و پێی سه‌غڵه‌تن. وَلَوِ اتَّبَعَ الْحَقُّ أَهْوَاءهُمْ لَفَسَدَتِ السَّمَاوَاتُ وَالْأَرْضُ وَمَن فِيهِنَّ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِذِكْرِهِمْ فَهُمْ عَن ذِكْرِهِم مُّعْرِضُونَ ﴿71﴾ ئه‌گه‌ر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت شوێنی ئاره‌زووی ئه‌وانه بکه‌وتایه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌موو ئه‌وانه‌ی تیایاندایه ده‌شێواو تیاده‌چوو سه‌رگه‌ردان ده‌بوو، له حاڵێکدا ئێمه قورئانێکمان بۆ ڕه‌وانه‌کردوون (که یادخه‌ره‌وه‌ی هه‌موو چاکه‌یه‌که) که‌چی ئه‌وانه له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و یادخه‌ره‌وانه‌دا سه‌رکه‌ش و یاخین و پشتی تێده‌که‌ن. أَمْ تَسْأَلُهُمْ خَرْجًا فَخَرَاجُ رَبِّكَ خَيْرٌ وَهُوَ خَيْرُ الرَّازِقِينَ ﴿72﴾ ئاخۆ داوای خه‌رجی و پاره له‌وانه ده‌که‌یت (له‌به‌رانبه‌ر هیدایه‌تیانه‌وه تا لایان سه‌نگین بێت؟ بۆیه باوه‌ڕ ناهێنن؟) خۆ به‌خششی په‌روه‌ردگارت به‌سوودترو چاکتره، ئه‌و زاته چاکترین زاتێکه بۆ به‌خشینی ڕزق و ڕۆزیی. وَإِنَّكَ لَتَدْعُوهُمْ إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿73﴾ بێگومان تۆ بانگیان ده‌که‌یت بۆ ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. وَإِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ عَنِ الصِّرَاطِ لَنَاكِبُونَ ﴿74﴾ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی بڕوایان به قیامه‌ت نیه له ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست وێڵن و لایان داوه. وَلَوْ رَحِمْنَاهُمْ وَكَشَفْنَا مَا بِهِم مِّن ضُرٍّ لَّلَجُّوا فِي طُغْيَانِهِمْ يَعْمَهُونَ ﴿75﴾ خۆ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییمان پیایاندا بێته‌وه‌و ڕه‌حمیان پێ بکه‌ین و ناخۆشی و سه‌غڵه‌تیان له‌سه‌ر لانهرین (دووباره) له سته‌م و سه‌رکه‌شییاندا ڕۆده‌چن. وَلَقَدْ أَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ فَمَا اسْتَكَانُوا لِرَبِّهِمْ وَمَا يَتَضَرَّعُونَ ﴿76﴾ به‌ڕاستی ئێمه تووشی سزا‌و ئازاری (جۆراوجۆرمان) کردوون، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه پاڵیان داوه به (به‌رنامه‌ی) پهروهردگاریانهوهو نه پشتیان پێ به‌ستووه، نه نزاشیان کردووه. حَتَّى إِذَا فَتَحْنَا عَلَيْهِم بَابًا ذَا عَذَابٍ شَدِيدٍ إِذَا هُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿77﴾ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که ده‌روازه‌ی سزایه‌کی زۆر به ئێشمان لێکردنه‌وه ئیتر له‌ناویدا سه‌رگه‌ردان و سهرلێشێواوو شێت بوون. وَهُوَ الَّذِي أَنشَأَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿78﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که (ده‌زگای) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌ی پێبه‌خشیون، که‌چی زۆر که‌متان سوپاسگوزارن. وَهُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿79﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که به‌رپای کردوون له زه‌ویداو بڵاوی کردوونه‌ته‌وه، سه‌رئه‌نجام (له ڕۆژی قیامه‌تدا) له‌به‌رده‌م ئه‌و زاته‌دا کدهکرێنهوه. وَهُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ وَلَهُ اخْتِلَافُ اللَّيْلِ وَالنَّهَارِ أَفَلَا تَعْقِلُونَ ﴿80﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ژیان ده‌به‌خشێ و مردن پێش ده‌هێنێ، جیاوازی شه‌وو ڕۆژیش هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌وه (له ڕووی تاریکیی و ڕووناکیی، کورتیی و درێژیی، فێنکیی و گه‌رمیی و…هتد)، ئایا ئێوه عه‌قڵ به‌کارناهێنن؟ ژیریتان ناخهنهکار؟ بَلْ قَالُوا مِثْلَ مَا قَالَ الْأَوَّلُونَ ﴿81﴾ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌ڵگانه‌دا ئه‌وانه هه‌روه‌کو خه‌ڵکی پێشین (قسه کۆنه‌کان) ده‌ڵێنه‌وه‌و.. قَالُوا أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿82﴾ ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر مردین و بووینه خاك و خۆڵ و ئێسک و پێشه ئایا ئێمه دووباره زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟! لَقَدْ وُعِدْنَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا هَذَا مِن قَبْلُ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿83﴾ به‌ڕاستی ئێمه‌و باوانمان له‌م جۆره به‌ڵێنانه‌مان پێشتر پێدراوه، ئه‌م قسه‌و به‌ڵێنانه داستانی پێشینه‌کانه!! قُل لِّمَنِ الْأَرْضُ وَمَن فِيهَا إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿84﴾ تۆش پێیان بڵێ: باشه زه‌وی و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ری ده‌ژین کێ خاوه‌نیانه، ئه‌گه‌ر زیره‌ك و هۆشیارن؟ ئه‌گه‌ر شت ده‌زانن؟! سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلَا تَذَكَّرُونَ ﴿85﴾ (سه‌رئه‌نجام هه‌ر دان به ڕاستیدا ده‌نێن و ده‌ڵین: هه‌ر خوا، خاوه‌نیانه هه‌ر په‌روه‌ردگار به‌دیهێنه‌ریانه، ئه‌وسا پێیان بڵێ: ئه‌وه بۆچی زوو بیرناکه‌نه‌وه‌و یاداوه‌ری وه‌رناگرن. قُلْ مَن رَّبُّ السَّمَاوَاتِ السَّبْعِ وَرَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ﴿86﴾ پێیان بڵێ: ئه‌ی کێ په‌روه‌ردگاری حه‌وت ئاسمانه‌که‌یه‌و کێ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی گه‌وره‌و فراوانه؟ سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ أَفَلَا تَتَّقُونَ ﴿87﴾ سه‌رئه‌نجام ده‌ڵێن: هه‌ر خوا په‌روه‌ردگاریانه، ئه‌وجا بڵێ: باشه ئاخر ئێوه لێی ناترسن؟ خۆتان ناپارێزن له خه‌شم و قینی؟ (ئاخر ئێوه له‌کێ یاخی ده‌بن؟). قُلْ مَن بِيَدِهِ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ يُجِيرُ وَلَا يُجَارُ عَلَيْهِ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿88﴾ (هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: کێ جڵه‌وی هه‌موو شتێکی به‌ده‌سته، له‌کاتێکدا هه‌ر ئه‌و په‌نا به‌خشه، وه که‌س ناتوانێت له سزای ئه‌و، که‌س ڕزگار بکات، ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و شاره‌زابن. سَيَقُولُونَ لِلَّهِ قُلْ فَأَنَّى تُسْحَرُونَ ﴿89﴾ (سه‌رئه‌نجام بۆ ئه‌مه‌ش) ده‌ڵێن: هه‌موو ئه‌وانه به‌ده‌ست خوایه، تۆش بڵێ: که‌واته بۆچی ده‌ڵێی، جادووتان لێکراوه؟ بَلْ أَتَيْنَاهُم بِالْحَقِّ وَإِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿90﴾ (به‌قسه‌ی پووچی خوانه‌ناسان نیه) به‌ڵكو ئێمه حه‌قیقه‌ت و ڕاستیمان پێ ڕاگه‌یاندوون (نه‌فامان) هه‌ر درۆ ده‌که‌ن. مَا اتَّخَذَ اللَّهُ مِن وَلَدٍ وَمَا كَانَ مَعَهُ مِنْ إِلَهٍ إِذًا لَّذَهَبَ كُلُّ إِلَهٍ بِمَا خَلَقَ وَلَعَلَا بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿91﴾ هه‌رگیز خوا که‌سی نه‌کردووه به کوڕی خۆی، وه هیچ خوایه‌کی نه‌کردووه به شه‌ریك و هاوه‌ڵی خۆی، ئه‌گه‌ر وا بوایه، هه‌ر خوایه‌ك ده‌چوو به‌لای دروستکراوانی خۆیه‌وه، وه هه‌ندێکی تردا، پاکیی و بێگه‌ردیی بۆ زاتی خوایه له به‌رانبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (خوانه‌ناسان) هه‌ڵی ده‌به‌ستن و ده‌یڵێن. عَالِمِ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ فَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿92﴾ (ئه‌و زاته) زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، هه‌روه‌ها زانای دیار‌و ئاشکراکانه، به‌رزی و بڵندیی بۆ ئه‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و شتانه‌وه که (نه‌فامان) ده‌یکه‌نه شه‌ریك و هاوه‌ڵی. قُل رَّبِّ إِمَّا تُرِيَنِّي مَا يُوعَدُونَ ﴿93﴾ بڵێ: په‌روه‌ردگارا: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ت نیشاندام که توێی هه‌ڕه‌شه‌کانت دا پێت ڕاگه‌یاندوون. رَبِّ فَلَا تَجْعَلْنِي فِي الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ ﴿94﴾ (ئه‌وکاته) په‌روه‌ردگارا مه‌مخه‌ره ڕیزی قه‌ومی سته‌مکاره‌وه. وَإِنَّا عَلَى أَن نُّرِيَكَ مَا نَعِدُهُمْ لَقَادِرُونَ ﴿95﴾ بێگومان ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه، ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی لێمان کردوون پێشی بێنین و نیشانت بده‌ین. ادْفَعْ بِالَّتِي هِيَ أَحْسَنُ السَّيِّئَةَ نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَصِفُونَ ﴿96﴾ (هه‌وڵ بده) به چاکترین و جوانترین شێوه پاڵ به هه‌ڵه‌و ناڕێکی (ناحه‌زانه‌وه) بنێ و (خه‌مت نه‌بێت) ئێمه چاک ئاگادارین له گوفتارو قسه‌ی (ناڕه‌وایان). وَقُل رَّبِّ أَعُوذُ بِكَ مِنْ هَمَزَاتِ الشَّيَاطِينِ ﴿97﴾ (خۆت بسپێره به خوا‌و) بڵێ: په‌روه‌ردگارا من په‌نا ده‌گرم به‌تۆ له خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵ و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌کان. وَأَعُوذُ بِكَ رَبِّ أَن يَحْضُرُونِ ﴿98﴾ وه په‌نا ده‌گرم به تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگارم که (شه‌یتانه‌کان) به ده‌ورم دا کۆببنه‌وه‌و (سه‌رم لێ بشێوێنن). حَتَّى إِذَا جَاء أَحَدَهُمُ الْمَوْتُ قَالَ رَبِّ ارْجِعُونِ ﴿99﴾ (خوانه‌ناسان به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕێبازی چه‌وتیانن) هه‌تا ئه‌و کاته‌ی مردن یه‌خه‌ی یه‌که یه‌که‌یان ده‌گرێت ئه‌وسا (هه‌ر یه‌که‌یان بۆ خۆی) ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا بمگێڕه‌ره‌وه (بۆ دنیا). لَعَلِّي أَعْمَلُ صَالِحًا فِيمَا تَرَكْتُ كَلَّا إِنَّهَا كَلِمَةٌ هُوَ قَائِلُهَا وَمِن وَرَائِهِم بَرْزَخٌ إِلَى يَوْمِ يُبْعَثُونَ ﴿100﴾ به‌ڵکو چاکه ئه‌نجام بده‌م و کاری باشه بکه‌م و ئه‌و هه‌لانه‌ی که له کیسم چووه له‌مه‌ودوا له‌ده‌ستی نه‌ده‌م، (به‌ڵام تازه کار له‌کار ترازاوه، شتی وا مه‌حاڵه، بۆیه به‌توندی پێی ده‌وترێ) نه‌خێر ئه‌وه قسه‌یه‌که‌و ئه‌و بۆ خۆی ده‌یڵێت ده‌بێت چاوه‌ڕێ بیت) له جیهانی به‌رزه‌خ، له‌نێوان مردن و زیندووبوونه‌وه‌دا (تا کاتی دیاری کراو). فَإِذَا نُفِخَ فِي الصُّورِ فَلَا أَنسَابَ بَيْنَهُمْ يَوْمَئِذٍ وَلَا يَتَسَاءلُونَ ﴿101﴾ کاتێ که فوو کرا به (صور)دا ئیتر هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی خزمایه‌تی له‌نێوانیاندا نامێنێت، وه پرسیاریشیان (له‌و باره‌یه‌وه) لێ ناکرێت. فَمَن ثَقُلَتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿102﴾ ئه‌وه‌ی ته‌رازووی چاکه‌ی سه‌نگینه، ئا هوانه سه‌رفه‌رازو سه‌رکه‌وتوون. وَمَنْ خَفَّتْ مَوَازِينُهُ فَأُوْلَئِكَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ فِي جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ﴿103﴾ به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌رازووی چاکه‌ی سووک بێ، ئه‌وانه‌و ئه‌و که‌سانه‌ن که خۆیان له‌کیش چووه‌و خۆیان خهسارو ڕیسوا کردووه، ده‌بێت هه‌ر له‌ناو دۆزه‌خ دا ژیانی نه‌بڕاوه ببه‌نه سه‌ر. تَلْفَحُ وُجُوهَهُمُ النَّارُ وَهُمْ فِيهَا كَالِحُونَ ﴿104﴾ بڵێسه‌ی ئاگر چڕوچاویان ده‌برژێنێت، هه‌موویان لێویان هه‌ڵقرچاوو دانیان ڕیچ ده‌بێته‌وه (دیمه‌نیان سامناکه). أَلَمْ تَكُنْ آيَاتِي تُتْلَى عَلَيْكُمْ فَكُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿105﴾ (ئه‌وسا خوا پرسیاریان لێ ده‌کات) ئایا کاتی خۆی ئایه‌ته‌کانی من به‌سه‌رتاندا نه‌ده‌خوێنرایه‌وه، که‌چی ئێوه بڕواتان پێی نه‌بوو، به‌درۆتان ده‌زانی؟ قَالُوا رَبَّنَا غَلَبَتْ عَلَيْنَا شِقْوَتُنَا وَكُنَّا قَوْمًا ضَالِّينَ ﴿106﴾ (سه‌رئه‌نجام به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا نه‌گبه‌تی و نه‌هامه‌تیی سه‌رشانی گرتووین و ئێمه که‌سانێکی گومڕابوین. رَبَّنَا أَخْرِجْنَا مِنْهَا فَإِنْ عُدْنَا فَإِنَّا ظَالِمُونَ ﴿107﴾ په‌روه‌ردگارا له‌ناو ئاگری دۆزه‌خ و سزایدا ده‌رمانبهێنه ئه‌گه‌ر جارێکی تر گه‌ڕاینه‌وه (بۆ گومڕایی) ئه‌وه ئیتر دیاره که ئێمه که‌سانێکی سته‌مکارین و (شایسته‌ی هه‌موو سزایه‌کین). قَالَ اخْسَؤُوا فِيهَا وَلَا تُكَلِّمُونِ ﴿108﴾ (خوای گه‌وره له وه‌ڵامیاندا به تووڕه‌ییه‌وه) ده‌فه‌رموێت: بێده‌نگ، لاڵ بن هه‌ر قسه‌م بۆ مه‌که‌ن. إِنَّهُ كَانَ فَرِيقٌ مِّنْ عِبَادِي يَقُولُونَ رَبَّنَا آمَنَّا فَاغْفِرْ لَنَا وَارْحَمْنَا وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ ﴿109﴾ (بیرتان دێ) کاتێ که ده‌سته‌یه‌ك له به‌نده ئیمانداره‌کانم ده‌یانوت: په‌روه‌ردگارا ئێمه ئیمان و باوه‌ڕی دامه‌زراومان به‌زاتی تۆ هێناوه، ده لێمان خۆش ببه‌و ڕه‌حممان پێ بکه چونکه تۆ چاکترین زاتێکی که له‌هه‌موو خاوه‌ن ڕه‌حم و سۆزه‌کان میهره‌بان تریت. فَاتَّخَذْتُمُوهُمْ سِخْرِيًّا حَتَّى أَنسَوْكُمْ ذِكْرِي وَكُنتُم مِّنْهُمْ تَضْحَكُونَ ﴿110﴾ که‌چی ئێوه گاڵته‌تان پێ ده‌کردن، هه‌تا گه‌یشته ڕاده‌یه‌ك که یادی منیان لهبیربردهنهوه، وه ئێوه به‌رده‌وام به‌وان پێده‌که‌نین. إِنِّي جَزَيْتُهُمُ الْيَوْمَ بِمَا صَبَرُوا أَنَّهُمْ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴿111﴾ (جا بابزانین که) ئه‌مڕۆ من پاداشتم داونه‌ته‌وه به‌هۆی خۆگرییانه‌وه، هه‌ر ئه‌وانیش سه‌رکه‌وتوو سه‌رفه‌رازن. قَالَ كَمْ لَبِثْتُمْ فِي الْأَرْضِ عَدَدَ سِنِينَ ﴿112﴾ (ئه‌وسا خوای گه‌وره) لێیان ده‌پرسێت: ئه‌وه چه‌ند ساڵ له زه‌ویدا ژیانتان برده سه‌ر. قَالُوا لَبِثْنَا يَوْمًا أَوْ بَعْضَ يَوْمٍ فَاسْأَلْ الْعَادِّينَ ﴿113﴾ (دۆزه‌خییان) ده‌ڵێن: ڕۆژێك یا که‌متر له ڕۆژێک (دیاره که ژیانی دنیا له‌چاو ژیانی نه‌بڕاوه‌و هه‌میشه‌یدا زۆر کورت و که‌م دێته به‌رچاو، یاخود جیهانی به‌رزه‌خ وه‌کو ڕۆژێك یا که‌متر هه‌ستی پێده‌کرێت)، له‌و که‌سانه بپرسن که بیروهۆشیان لای خۆیانه‌و حسابی ژماره‌و کات ده‌که‌ن. قَالَ إِن لَّبِثْتُمْ إِلَّا قَلِيلًا لَّوْ أَنَّكُمْ كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿114﴾ (خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت): له‌ڕاستیدا مانه‌وه‌تان له دنیادا هه‌ر زۆر که‌م بووه ئه‌گه‌ر بتانزانیایهو (بیرتان لێ بکردایه‌ته‌وه). أَفَحَسِبْتُمْ أَنَّمَا خَلَقْنَاكُمْ عَبَثًا وَأَنَّكُمْ إِلَيْنَا لَا تُرْجَعُونَ ﴿115﴾ ئایا گومانتان وایه که ئێمه ئێوه‌مان به هه‌وانته‌و بێ هوده دروست کردووه، وه ئێوه بۆ لای ئێمه ناگه‌ڕێنه‌وه؟! فَتَعَالَى اللَّهُ الْمَلِكُ الْحَقُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْكَرِيمِ ﴿116﴾ به‌رزی و بڵندی بۆ خوا، پاشای ڕه‌وای حه‌ق، هیچ خوایه‌ك نیه جگه له‌و زاته، ئه‌و په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی به‌رزو بڵندو شکۆدارو به‌ڕێزه. وَمَن يَدْعُ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ لَا بُرْهَانَ لَهُ بِهِ فَإِنَّمَا حِسَابُهُ عِندَ رَبِّهِ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الْكَافِرُونَ ﴿117﴾ ئه‌و که‌سه‌ی خوایه‌کی تر بڕیار بدات و بیکاته شه‌ریکی خوا، له کاتێکدا که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌ده‌سته‌وه نیه، ئه‌وه حساب و لێپرسینه‌وه‌ی لای په‌روه‌ردگارێتی، بێگومانکافرو خوانه‌ناسان سه‌رفه‌راز نابن. وَقُل رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ ﴿118﴾ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار! تۆ) بڵێ: په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ چاکترینی میهره‌بانانیت.
الموضوع الأصلي : 23. سورة المؤمنون // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam