2012-01-23, 04:26
رسالة بيانات كاتب الموضوع
25. سورة الفرقان المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 25. سورة الفرقان
سوره 25: الفرقان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان تَبَارَكَ الَّذِي نَزَّلَ الْفُرْقَانَ عَلَى عَبْدِهِ لِيَكُونَ لِلْعَالَمِينَ نَذِيرًا ﴿1﴾ به‌رزو پیرۆز‌و پاک و بڵنده ئه‌و زاته‌ی که جیاکه‌ره‌وه‌ی (حه‌قه له ناحه‌ق، واته قورئانی) دابه‌زاندووه بۆ سه‌ر به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) تا ببێته هۆشیارکه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیهان (تا ڕاستیه‌کان ڕوون و ئاشکرا بن). الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَمْ يَتَّخِذْ وَلَدًا وَلَمْ يَكُن لَّهُ شَرِيكٌ فِي الْمُلْكِ وَخَلَقَ كُلَّ شَيْءٍ فَقَدَّرَهُ تَقْدِيرًا ﴿2﴾ ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی موڵکی ئه‌وه‌و هه‌ر ئه‌و خاوه‌نیانه، کهسیشێ نه‌کردووه به کوڕی خۆی وه که‌سی نه‌کردووه به شه‌ریک و هاوبه‌ش له‌مه‌ودای موڵك و ده‌سه‌ڵاتیدا، هه‌موو شتێکی دروستکردووه به ئه‌ندازه‌و قه‌باره‌و شێوه‌و تام و بۆن و ڕه‌نگ و جیاوازی ههمهجۆر…هتد (به شێوه‌یه‌ک که پێویستیه‌کانی ئاده‌میزاد دابین بکه‌ن). وَاتَّخَذُوا مِن دُونِهِ آلِهَةً لَّا يَخْلُقُونَ شَيْئًا وَهُمْ يُخْلَقُونَ وَلَا يَمْلِكُونَ لِأَنفُسِهِمْ ضَرًّا وَلَا نَفْعًا وَلَا يَمْلِكُونَ مَوْتًا وَلَا حَيَاةً وَلَا نُشُورًا ﴿3﴾ (موشریکه‌کان) له جیاتی ئه‌و زاته شتانێکی تریان کردووه به خوای خۆیان که هیچ دروست ناکه‌ن و هیچیان پێ به‌دی ناهێنرێت، به‌ڵکو خۆیان دروست ده‌کرێن، (ته‌نانه‌ت) ناتوانن سودێک یا زه‌ره‌رێک به خۆیان بگه‌یه‌نن، هه‌روه‌ها نه مردنیان به‌ده‌سته، نه ژیان، نه زیندووکردهنهوه. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا إِنْ هَذَا إِلَّا إِفْكٌ افْتَرَاهُ وَأَعَانَهُ عَلَيْهِ قَوْمٌ آخَرُونَ فَقَدْ جَاؤُوا ظُلْمًا وَزُورًا ﴿4﴾ ئه‌وانه‌ی کافر‌و بێ باوه‌ڕن ده‌ڵێن: ئه‌م (قورئانه، محمد صلی الله علیه وسلم) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه، که‌سانی تریش یارمه‌تیان داوه، به‌ڕاستی ئه‌وانه (به‌و گوفتاره‌یان) سته‌م و بوختانێکی گه‌وره ده‌که‌ن. وَقَالُوا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ اكْتَتَبَهَا فَهِيَ تُمْلَى عَلَيْهِ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ﴿5﴾ هه‌روه‌ها ده‌ڵێن: (ئه‌م قورئانه) داستانی پێشینه‌کانه‌و بۆی ده‌نوسنه‌وه، به‌یانیان و ئێواران بۆی ده‌خوێننه‌وه!! قُلْ أَنزَلَهُ الَّذِي يَعْلَمُ السِّرَّ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿6﴾ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) بڵێ: ئه‌و زاته‌ی ئه‌م قورئانه‌ی دابه‌زاندووه به هه‌موو نهێنیه‌ک ده‌زانێ له ئاسمانه‌کان و زه‌وی دا، هه‌ر ئه‌ویش هه‌میشه‌و به‌رده‌وام و میهره‌بانه. وَقَالُوا مَالِ هَذَا الرَّسُولِ يَأْكُلُ الطَّعَامَ وَيَمْشِي فِي الْأَسْوَاقِ لَوْلَا أُنزِلَ إِلَيْهِ مَلَكٌ فَيَكُونَ مَعَهُ نَذِيرًا ﴿7﴾ (کافران) ده‌ڵێن: ئه‌مه چۆن پێغه‌مبه‌رێكه، خواردن ده‌خوات و به بازاڕدا ده‌ڕوات و ده‌گه‌ڕێت، بۆچی فریشته‌یه‌ك بۆلای دانه‌به‌زیووه!!، تا ئه‌ویش له‌ته‌کیا خه‌ڵکی بێ‌دار بکاته‌وه‌و (له‌سه‌رئه‌نجامی سه‌رپێچی) بیانترسێنێت!!. أَوْ يُلْقَى إِلَيْهِ كَنزٌ أَوْ تَكُونُ لَهُ جَنَّةٌ يَأْكُلُ مِنْهَا وَقَالَ الظَّالِمُونَ إِن تَتَّبِعُونَ إِلَّا رَجُلًا مَّسْحُورًا ﴿8﴾ یاخود گه‌نجینه‌یه‌کی له ئاسمانه‌وه بۆ فڕێ بدرایه، یاخود باخ و باخات و بێستانێکی ببوایه‌و لێی بخواردایه، (به‌ڵکو) سته‌مکاران ده‌ڵێن: (به ئیمانداران): ئێوه شوێن پیاوێکی جادوولێکراو که‌وتوون؟! انظُرْ كَيْفَ ضَرَبُوا لَكَ الْأَمْثَالَ فَضَلُّوا فَلَا يَسْتَطِيعُونَ سَبِيلًا ﴿9﴾ ته‌ماشاکه‌و سه‌رنج بده (له‌و نه‌فامانه) چۆن نموونه‌و (بیانووت) بۆ دێننه‌وه، خۆیانی پێ گومڕا ده‌که‌ن و ڕێگه‌یه‌ك (بۆ ڕزگاریی و ئاسووده‌یی دنیا‌و قیامه‌ت) نادۆزنه‌وه. تَبَارَكَ الَّذِي إِن شَاء جَعَلَ لَكَ خَيْرًا مِّن ذَلِكَ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَيَجْعَل لَّكَ قُصُورًا ﴿10﴾ (له حاڵێکدا) ئه‌و زاته مه‌زن و پیرۆزه زاتێکه که ئه‌گه‌ر بیه‌وێ زۆر له‌وه‌ی که کافران (پێشنیارده‌که‌ن) چاکترت پێ ده‌به‌خشێت..باخ و باخاتی (جوان و ڕازاوه‌ت هه‌ر له دنیادا بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت) که جۆگه‌و ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا بڕوات، هه‌روه‌ها کۆشك و ته‌لاری (ڕێکوپێکیشت) پێ ده‌به‌خشێت. بَلْ كَذَّبُوا بِالسَّاعَةِ وَأَعْتَدْنَا لِمَن كَذَّبَ بِالسَّاعَةِ سَعِيرًا ﴿11﴾ (ئه‌مانه‌ی که خوانه‌ناسان ده‌یڵێن هه‌مووی بڕوبیانووه)، ئه‌گینا ئه‌وان بڕوایان هه‌ر به قیامه‌ت نیه، ئێمه‌ش ئاگری بڵێسه‌دارمان بۆ ئه‌و که‌سانه ئاماده‌کردووه که بڕوایان به قیامه‌ت نیه. إِذَا رَأَتْهُم مِّن مَّكَانٍ بَعِيدٍ سَمِعُوا لَهَا تَغَيُّظًا وَزَفِيرًا ﴿12﴾ کاتێ هه‌ر له دووره‌وه ئه‌و ئاگره بڵێسه‌داره (خوانه‌ناسان) ده‌بینێت، ده‌نگی خه‌شم و قین و هه‌ناسه‌ی داخ له دڵی ده‌بیسن. وَإِذَا أُلْقُوا مِنْهَا مَكَانًا ضَيِّقًا مُقَرَّنِينَ دَعَوْا هُنَالِكَ ثُبُورًا ﴿13﴾ هه‌رکاتێ ئه‌وانه به کۆت و زنجیره‌وه فڕێ ده‌درێنه ناو شوێنێکی ته‌نگه‌به‌ره‌وه (له دۆزه‌خدا) داوای مه‌رگ و تیاچوون ده‌که‌ن و مردن به ئاوات ده‌خوازن. لَا تَدْعُوا الْيَوْمَ ثُبُورًا وَاحِدًا وَادْعُوا ثُبُورًا كَثِيرًا ﴿14﴾ (ئه‌وسا پێیان ده‌وترێت) ئه‌مڕۆ یه‌کجار داوای مردن مه‌که‌ن، به‌ڵکو زۆر‌و بێ‌شومار داوای بکه‌ن و ئاواتی بۆ بخوازن!! قُلْ أَذَلِكَ خَيْرٌ أَمْ جَنَّةُ الْخُلْدِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ كَانَتْ لَهُمْ جَزَاء وَمَصِيرًا ﴿15﴾ پێیان بڵێ: باشه، ئه‌و حاڵهچاکتره، یا به‌هه‌شتی هه‌میشه‌و به‌رده‌وام که به‌ڵێن دراوه به خواناس و پارێزکاران، هه‌ر ده‌مێکیشه ئاماده‌کراوه بۆیان، که پداشتهو سه‌رئه‌نجام. لَهُمْ فِيهَا مَا يَشَاؤُونَ خَالِدِينَ كَانَ عَلَى رَبِّكَ وَعْدًا مَسْؤُولًا ﴿16﴾ له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی داوای بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا، ئه‌وه‌ش به‌ڵێنێکه له‌لایه‌ن پهروهردگارتهوهو خۆی به‌رپرسیار کردووه لێی. وَيَوْمَ يَحْشُرُهُمْ وَمَا يَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ فَيَقُولُ أَأَنتُمْ أَضْلَلْتُمْ عِبَادِي هَؤُلَاء أَمْ هُمْ ضَلُّوا السَّبِيلَ ﴿17﴾ ڕۆژێك کۆیان ده‌که‌ینه‌وه‌و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رست، ئه‌وسا (خوا ڕوو به په‌رستراوه‌کان) ده‌فه‌رموێت: ئایا ئێوه ئه‌و به‌ندانه‌ی منتان گومڕاکرد؟ یاخود خۆیان ڕێبازی (ڕاستیان) وێڵ کرد‌و گومڕابوون؟. قَالُوا سُبْحَانَكَ مَا كَانَ يَنبَغِي لَنَا أَن نَّتَّخِذَ مِن دُونِكَ مِنْ أَوْلِيَاء وَلَكِن مَّتَّعْتَهُمْ وَآبَاءهُمْ حَتَّى نَسُوا الذِّكْرَ وَكَانُوا قَوْمًا بُورًا ﴿18﴾ (له‌وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: خوایه، پاکی و بێگه‌ردیی بۆ تۆیه، هه‌رگیز ڕه‌وا نیه ئێـه جگه له تۆ (که‌سێک، یا شتێکی تر بپه‌رستین) یا بیکه‌ینه پشتیوان و یاوه‌ری خۆمان، به‌ڵام تۆ نازو نیعمه‌تت (به‌و خه‌ڵکه گومڕایه)و باوانیان به‌خشیبوو، ئیتر هه‌موو یاداوه‌ری و یادخستنهوهیهکیان فه‌رامۆشکرد، وه بوونه قه‌ومێکی بێخێر‌و بێ فه‌ڕ. فَقَدْ كَذَّبُوكُم بِمَا تَقُولُونَ فَمَا تَسْتَطِيعُونَ صَرْفًا وَلَا نَصْرًا وَمَن يَظْلِم مِّنكُمْ نُذِقْهُ عَذَابًا كَبِيرًا ﴿19﴾ (ئه‌وسا به سه‌رگه‌ردانه‌کان ده‌وترێت) ئه‌وه‌ته په‌رستراوه‌کان گوفتاری ئێوه‌یان به‌درۆخسته‌وه، ئیتر نه ده‌توانن (له سزای خوایی) خۆتان ده‌رباز بکه‌ن (نه ده‌توانن) خۆتان ڕزگاربکه‌ن، هه‌رکه‌ستان سته‌م بکات ئێمه سزایه‌کی سه‌خت و سامناکی پێ ده‌چێژین. وَما أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ مِنَ الْمُرْسَلِينَ إِلَّا إِنَّهُمْ لَيَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَيَمْشُونَ فِي الْأَسْوَاقِ وَجَعَلْنَا بَعْضَكُمْ لِبَعْضٍ فِتْنَةً أَتَصْبِرُونَ وَكَانَ رَبُّكَ بَصِيرًا ﴿20﴾ ئێمه پێش تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هیچ که‌سێکمان له پێغه‌مبه‌ران ڕه‌وانه نه‌کردووه که خواردنیان نه خواردبێت، یا به بازاڕدا نه‌گه‌ڕابن، ئێمه هه‌ندێك له ئێوه‌مان کردۆته هۆی تاقیکردنه‌وه‌ی هه‌ندێکی ترتان..ئایا خۆده‌گرن و خۆڕاگر ده‌بن، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بینایه (به به‌نده‌کانی). وَقَالَ الَّذِينَ لَا يَرْجُونَ لِقَاءنَا لَوْلَا أُنزِلَ عَلَيْنَا الْمَلَائِكَةُ أَوْ نَرَى رَبَّنَا لَقَدِ اسْتَكْبَرُوا فِي أَنفُسِهِمْ وَعَتَوْ عُتُوًّا كَبِيرًا ﴿21﴾ ئه‌وانه‌ی که به‌ئومێدی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و دیداری ئێمه نین ده‌ڵێن: ئه‌وه بۆ فریشته نایه‌ت بۆ لامان (تا دڵنیا بین له حه‌قیقه‌تی قورئان و پێغه‌مبه‌ر) یاخود په‌روه‌ردگارمان به‌چاوی خۆمان ببینین، بێگومان ئه‌وانه له ده‌روونی خۆیاندا خۆیان زۆر به گه‌وره ده‌زانن، زۆریش له سنوور ترازاون و سه‌رکه‌شییان بێئهندازهیه. يَوْمَ يَرَوْنَ الْمَلَائِكَةَ لَا بُشْرَى يَوْمَئِذٍ لِّلْمُجْرِمِينَ وَيَقُولُونَ حِجْرًا مَّحْجُورًا ﴿22﴾ ئه‌و ڕۆژه‌ی که فریشته‌کان ده‌بینن (قوڕبه‌سه‌ریان) هیچ جۆره مژده‌یه‌ک بۆ تاوانباران نیه، (به کزیی و که‌ساسییه‌وه له‌ترسا) ده‌ڵێن: (ئاخ بۆ) په‌نایه‌ک، داڵده‌یه‌ک!! وَقَدِمْنَا إِلَى مَا عَمِلُوا مِنْ عَمَلٍ فَجَعَلْنَاهُ هَبَاء مَّنثُورًا ﴿23﴾ کاتێ که ته‌ماشای کار‌و کردهوهکانیانمان کرد (هه‌مووی بێ سوودو تاوان بوو) بهربامان دا‌و کردمانه ته‌پوتۆزێکی په‌رش و بڵاو. أَصْحَابُ الْجَنَّةِ يَوْمَئِذٍ خَيْرٌ مُّسْتَقَرًّا وَأَحْسَنُ مَقِيلًا ﴿24﴾ خاوه‌نانی به‌هه‌شت له‌و ڕۆژه‌دا جێگه‌و ڕێگه‌یان زۆر خۆش و ڕازاوهیهو، شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان زۆر چاک و له‌باره. وَيَوْمَ تَشَقَّقُ السَّمَاء بِالْغَمَامِ وَنُزِّلَ الْمَلَائِكَةُ تَنزِيلًا ﴿25﴾ ڕۆژێك دێت ئاسمان وه‌ک هه‌وری چڕ‌و پڕ ده‌نوێنێت، وه فریشته‌کانیش داده‌به‌زن ده‌سته ده‌سته‌و گرۆ گرۆ. الْمُلْكُ يَوْمَئِذٍ الْحَقُّ لِلرَّحْمَنِ وَكَانَ يَوْمًا عَلَى الْكَافِرِينَ عَسِيرًا ﴿26﴾ ئه‌و ڕۆژه ئیتر موڵک و ده‌سه‌ڵاتداریی ڕاسته‌قینه به‌ده‌ست خوای میهره‌بانه، بێگومان ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر سه‌خت و دژوار ده‌بێت بۆ کافر‌و خوانه‌ناسان. وَيَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلًا ﴿27﴾ هه‌ر ئه‌و ڕۆژه سته‌مکار قه‌پ ده‌کات به هه‌ردوو ده‌ستی خۆیداو گاز له هه‌ردوو ده‌ستی ده‌گرێت (له پهشیمانیداو) ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی (ئیمانم بگرتایه). يَا وَيْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ أَتَّخِذْ فُلَانًا خَلِيلًا ﴿28﴾ خۆزگه فڵان که‌سم نه‌کردایه‌ته هاوه‌ڵ و دۆستی خۆم (چونکه سه‌ری لێ شێواندم). لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إِذْ جَاءنِي وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِلْإِنسَانِ خَذُولًا ﴿29﴾ به‌ڕاستی (ئه‌و ناله‌باره) وێڵی کردم له‌به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی که پێم ڕاگه‌یه‌نرابوو، بێگومان شه‌یتان هه‌میشه‌و به‌رده‌وام هۆی خه‌جاڵه‌ت بوون و شه‌رمه‌زار کردنی ئاده‌میزاده (ئه‌گه‌ر وریا نه‌بێت و ڕێبازی ئیمان نه‌گرێت). وَقَالَ الرَّسُولُ يَا رَبِّ إِنَّ قَوْمِي اتَّخَذُوا هَذَا الْقُرْآنَ مَهْجُورًا ﴿30﴾ (دوای دوورکه‌وتنه‌وه‌ی ئوممه‌ت له قورئان) پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم سکاڵا ده‌کات و ده‌فه‌رموێت: په‌روه‌ردگارا به‌ڕاستی قه‌ومه‌که‌م وازیان له‌م قورئانه هێناوه‌و پشتگوێ‌یان خستووه‌و گرنگی پێ ناده‌ن. وَكَذَلِكَ جَعَلْنَا لِكُلِّ نَبِيٍّ عَدُوًّا مِّنَ الْمُجْرِمِينَ وَكَفَى بِرَبِّكَ هَادِيًا وَنَصِيرًا ﴿31﴾ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی (که تۆ ئه‌ی محمد دژایه‌تی ده‌کرێی) بۆ هه‌ر پێغه‌مبه‌رێك دوژمنان و مڵۆزممان له تاوانباران فه‌راهه‌م هێناوه، (به‌ڵام دڵنیابه که) په‌روه‌ردگارت به‌سه که ڕێنموویت بکات و پشتیوانیت لێ بکات. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَوْلَا نُزِّلَ عَلَيْهِ الْقُرْآنُ جُمْلَةً وَاحِدَةً كَذَلِكَ لِنُثَبِّتَ بِهِ فُؤَادَكَ وَرَتَّلْنَاهُ تَرْتِيلًا ﴿32﴾ کافره‌کان (بیانوویه‌کی تریان گرت و) وتیان: ئه‌وه بۆ قورئان به‌یه‌ک که‌ڕه‌ت بۆی ڕه‌وانه ناکرێت، بێگومان ئێمه هه‌ر به‌و شێوه‌یه ڕه‌وانه‌ی ده‌که‌ین، تا دڵی تۆ زیاتر دڵنیا بکه‌ین، به‌رده‌وام به جوانیی دایده‌ڕێژین و ده‌یگه‌یه‌نین. وَلَا يَأْتُونَكَ بِمَثَلٍ إِلَّا جِئْنَاكَ بِالْحَقِّ وَأَحْسَنَ تَفْسِيرًا ﴿33﴾ (خوانه‌ناسان) هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌کی (نابه‌جێ بگرن) ئێمه (گوێی پێناده‌ین و) به‌رده‌وام حه‌قیقه‌ت و ڕاستیت پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین، وه به جوانیی هه‌موو شتێکت بۆ ڕوون ده‌که‌ینه‌وه. الَّذِينَ يُحْشَرُونَ عَلَى وُجُوهِهِمْ إِلَى جَهَنَّمَ أُوْلَئِكَ شَرٌّ مَّكَانًا وَأَضَلُّ سَبِيلًا ﴿34﴾ ئه‌و تاوانبارانه، له‌سه‌ر ڕوخساریان کێش ده‌کرێن بۆ دۆزه‌خ و تیایدا کۆده‌کرێنه‌وه، ئا ئه‌وانه ناخۆشترین جێگه‌یان هه‌یه، چونکه گومڕاترین ڕێبازیان (کاتی خۆی گرتبووه به‌ر). وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْكِتَابَ وَجَعَلْنَا مَعَهُ أَخَاهُ هَارُونَ وَزِيرًا ﴿35﴾ بێگومان ئێمه (کاتی خۆی) کتێبی (ته‌وراتمان) به‌خشی به مو‌سا، هارونی برایشیمان کرده وه‌زیرو یاریده‌ده‌ری. فَقُلْنَا اذْهَبَا إِلَى الْقَوْمِ الَّذِينَ كَذَّبُوا بِآيَاتِنَا فَدَمَّرْنَاهُمْ تَدْمِيرًا ﴿36﴾ ئه‌وسا پێمان وتن: هه‌ردووکتان بچن بۆ سه‌ر ئه‌و قه‌ومه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌و بڕاوای پێ ناکه‌ن (ئه‌وسا دوای ساڵه‌ها سه‌رکه‌شیی و یاخیبوون) به توندوتیژیی له‌ناومان بردن (که ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه له هه‌موو سه‌رکه‌شان له هه‌موو کات و شوێنێکدا). وَقَوْمَ نُوحٍ لَّمَّا كَذَّبُوا الرُّسُلَ أَغْرَقْنَاهُمْ وَجَعَلْنَاهُمْ لِلنَّاسِ آيَةً وَأَعْتَدْنَا لِلظَّالِمِينَ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿37﴾ قه‌ومی نوحیش کاتێ که پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ خسته‌وه (چونکه بڕوا نه‌بوون به پێغه‌مبه‌رێک بڕوانه‌بوونه به هه‌موویان) ئێمه نوقمی (تۆفان و لافاوهکهمان) کردن، وه کردمانن به په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی، وه سزایه‌کی به‌ئێشمان بۆ سته‌مکاران ئاماده‌کردووه. وَعَادًا وَثَمُودَ وَأَصْحَابَ الرَّسِّ وَقُرُونًا بَيْنَ ذَلِكَ كَثِيرًا ﴿38﴾ قه‌ومی عادو ثهموودو خاوه‌ن چاڵ و بیره‌کان، چه‌نده‌ها قه‌ومی زۆری تریش (که خوانه‌ناس بوون له‌ناومان بردن). وَكُلًّا ضَرَبْنَا لَهُ الْأَمْثَالَ وَكُلًّا تَبَّرْنَا تَتْبِيرًا ﴿39﴾ بۆ هه‌موانیان نموونه‌مان هێنایه‌وه (ساله‌های دورو درێژ پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان له‌ناویاندابوو، به‌ڵام که هه‌ر ڕێبازی کوفریان به‌رنه‌دا) هه‌موانیانمان به‌سه‌ختیی له‌ناوبرد. وَلَقَدْ أَتَوْا عَلَى الْقَرْيَةِ الَّتِي أُمْطِرَتْ مَطَرَ السَّوْءِ أَفَلَمْ يَكُونُوا يَرَوْنَهَا بَلْ كَانُوا لَا يَرْجُونَ نُشُورًا ﴿40﴾ خۆ (قوڕه‌یشه‌کان و خه‌ڵکێکی زۆر) سه‌ردانی ئه‌و شارۆچکه‌یان کردووه که بارانی سه‌خت و دژواری به‌سه‌ردا باری، ئایا ئاسه‌واری ئه‌و کاولکارییه نابینن؟ یاخود به‌ته‌مای لێپرسینه‌وه‌و زیندووبوونه‌وه نین. وَإِذَا رَأَوْكَ إِن يَتَّخِذُونَكَ إِلَّا هُزُوًا أَهَذَا الَّذِي بَعَثَ اللَّهُ رَسُولًا ﴿41﴾ کاتێک (خوانه‌ناسان) تۆ ده‌بینن گاڵته‌ت پێده‌که‌ن و (ده‌ڵێن) ئا ئه‌مه‌یه که خوا کردوویه‌تی به پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه‌ی کردووه؟! إِن كَادَ لَيُضِلُّنَا عَنْ آلِهَتِنَا لَوْلَا أَن صَبَرْنَا عَلَيْهَا وَسَوْفَ يَعْلَمُونَ حِينَ يَرَوْنَ الْعَذَابَ مَنْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿42﴾ (هه‌روه‌ها ده‌ڵێن) خه‌ریک بوو له په‌رستنی خواکانمان وێڵمان بکات ئه‌گه‌ر ئێـمه خۆڕاگر نه‌بووینایه له‌سه‌ر په‌رستنیان، جا له داهاتوودا چاک بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، کاتێک که سزا‌و ئازار ده‌بینن کێ گومڕاو سه‌رلێشێواوه؟!.. أَرَأَيْتَ مَنِ اتَّخَذَ إِلَهَهُ هَوَاهُ أَفَأَنتَ تَكُونُ عَلَيْهِ وَكِيلًا ﴿43﴾ ئایا نابینی ئه‌و که‌سه‌ی که ئاره‌زووی خۆی کردۆته خوای خۆی (شوێنی نه‌فسی به‌دکرداری که‌وتووه) ئایا تۆ ده‌توانیت ئه‌وانه بپارێزیت له‌لادان و سه‌رکه‌شیی؟! أَمْ تَحْسَبُ أَنَّ أَكْثَرَهُمْ يَسْمَعُونَ أَوْ يَعْقِلُونَ إِنْ هُمْ إِلَّا كَالْأَنْعَامِ بَلْ هُمْ أَضَلُّ سَبِيلًا ﴿44﴾ ئایا واده‌زانیت زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ڕاستیه‌کان ده‌بیسن، یا بیر‌و هۆشیان ده‌خه‌نه کار؟ ئه‌وانه هه‌روه‌ک ماڵات وان، به‌ڵکو گومڕاتریشن. أَلَمْ تَرَ إِلَى رَبِّكَ كَيْفَ مَدَّ الظِّلَّ وَلَوْ شَاء لَجَعَلَهُ سَاكِنًا ثُمَّ جَعَلْنَا الشَّمْسَ عَلَيْهِ دَلِيلًا ﴿45﴾ ئایا نا‌بینیت چۆن په‌روه‌ردگارت سێبه‌ر درێژده‌کاته‌وه، خۆی کردووه به‌هۆی گۆڕانکاریی له سێبه‌ردا (وه به‌وهۆیه‌وه دیمه‌نی جوانی جۆراوجۆر بهدروستکراوانی ده‌به‌خشێت). ثُمَّ قَبَضْنَاهُ إِلَيْنَا قَبْضًا يَسِيرًا ﴿46﴾ له‌وه‌ودوا به‌شێنه‌یی ئه‌و سێبه‌ره بۆلای خۆمان ده‌گێڕینه‌وه (دیاره که خوا ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دیارده‌یه‌وه زاتی مه‌زنی فه‌رامۆش نه‌که‌ین). وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِبَاسًا وَالنَّوْمَ سُبَاتًا وَجَعَلَ النَّهَارَ نُشُورًا ﴿47﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که شه‌وی کردووه به پۆشاک بۆتان وه خه‌ویشی کردووه به‌هۆی ماتیی و بێده‌نگیی و ئارامیی، وه ڕۆژیشی کردووه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌و کار‌و کۆشش. وَهُوَ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ وَأَنزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً طَهُورًا ﴿48﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که باوی شه‌ماڵ ده‌نێرێت پێش ئه‌وه‌ی (بارانی) ڕه‌حمه‌ت بنێرێت، (بۆیه ده‌فه‌رموێت): هه‌ر ئێمه‌ین که ئاوێکی پاک و خاوێن له ئاسمانه‌وه (به‌شێوه‌ی باران و به‌فرو ته‌رزه) داده‌به‌زێنین. لِنُحْيِيَ بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا وَنُسْقِيَهُ مِمَّا خَلَقْنَا أَنْعَامًا وَأَنَاسِيَّ كَثِيرًا ﴿49﴾ تا به‌هۆیه‌وه سه‌رزه‌وی نیشتمانی مردوو زیندوو بکه‌ینه‌وه وه ئاوی خواردنه‌وه ده‌به‌خشین به ماڵات و خه‌ڵکانێکی زۆر. وَلَقَدْ صَرَّفْنَاهُ بَيْنَهُمْ لِيَذَّكَّرُوا فَأَبَى أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا ﴿50﴾ ئێمه قورئانمان ڕاگه‌یاندووه و خستوومانه‌ته به‌رده‌میان تا یاداوه‌ری وه‌ربگرن، که‌چی زۆربه‌ی خه‌ڵکی هه‌ر ڕێبازی کوفر ده‌گرنه به‌ر، هه‌ر شوێنی بێباوه‌ڕیی ده‌که‌ون. وَلَوْ شِئْنَا لَبَعَثْنَا فِي كُلِّ قَرْيَةٍ نَذِيرًا ﴿51﴾ خۆ ئه‌گه‌ر بمانویستایه بۆ هه‌ر شار‌و شارۆچکه‌یه‌ك (پێغه‌مبه‌رێک و) یادخه‌ره‌وه‌یه‌کمان ڕه‌وانه ده‌کرد. فَلَا تُطِعِ الْكَافِرِينَ وَجَاهِدْهُم بِهِ جِهَادًا كَبِيرًا ﴿52﴾ (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر به‌رده‌وام به له‌سه‌ر گه‌یاندنی په‌یامه‌که‌ت) وه به‌گوێی کافران مه‌که‌و ملکه‌چیان مه‌به، وه به‌م (قورئانه) هه‌وڵ و کۆشش و خه‌باتێکی گه‌وره‌یان له‌گه‌ڵدا بکه. وَهُوَ الَّذِي مَرَجَ الْبَحْرَيْنِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَجَعَلَ بَيْنَهُمَا بَرْزَخًا وَحِجْرًا مَّحْجُورًا ﴿53﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که ئاوی دوو ده‌ریا یا دوو ڕوبار له‌پاڵ یه‌کدا (وه‌ک خۆیان ده‌هێڵێته‌وه‌و تێکه‌ڵ نابن، چونکه چڕییان جیاوازه)، ئه‌مه‌یان شیرین و خۆش و سازگار، ئه‌وی تریان خوێیه‌کی ناخۆش و تاڵ، وه له نێوانیاندا به‌ربه‌ست و کۆسپی فه‌راهه‌م هێناوه نایه‌ڵێت تێکه‌ڵ ببن (نایه‌ڵێت ئاوی سارد تێکه‌ڵ ئاوی گه‌رم ببێت، وه ئاوی کانزایی تێکه‌ڵ ئاوی سارد ببێت…هتد). وَهُوَ الَّذِي خَلَقَ مِنَ الْمَاء بَشَرًا فَجَعَلَهُ نَسَبًا وَصِهْرًا وَكَانَ رَبُّكَ قَدِيرًا ﴿54﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌یه که له ئاوی (مه‌نی) به‌شه‌ر دروست ده‌کات (لوهودواش زۆربه‌ی پێکهاته‌ی له‌شی هه‌ر ئاوه) وه کردویه‌تی به‌هۆی خزمایه‌تی (له‌ڕێگه‌ی پیاوه‌وه کۆمه‌ڵێک خزم دروست ده‌بێت هه‌روه‌ها له‌ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه کۆمه‌ڵێک، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ به‌رده‌وام ده‌سه‌ڵاتی بێ سنووره له هه‌موو بوارێک‌دا). وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللَّهِ مَا لَا يَنفَعُهُمْ وَلَا يَضُرُّهُمْ وَكَانَ الْكَافِرُ عَلَى رَبِّهِ ظَهِيرًا ﴿55﴾ (ئه‌و خوانه‌ناسانه) له‌جیاتی خوا که‌سانێک یا شتانێک ده‌په‌رستن که نه سوودیان پێ ده‌گه‌یه‌نێت نه قازانج، وه هه‌میشه و به‌رده‌وام کافر‌و بێ باوه‌ڕ دژ به (به‌رنامه‌ی) په‌روه‌ردگاری ده‌وه‌ستێت. وَمَا أَرْسَلْنَاكَ إِلَّا مُبَشِّرًا وَنَذِيرًا ﴿56﴾ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) تۆمان ڕه‌وانه نه‌کردووه، مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی مژده‌ده‌ر (بیت به ئیمانداران) ترسێنهربیت (بۆ کافران). قُلْ مَا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ مِنْ أَجْرٍ إِلَّا مَن شَاء أَن يَتَّخِذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلًا ﴿57﴾ (به‌و خه‌ڵکه) بڵێ: من هیچ کرێ و پاداشتێکم له ئێوه ناوێت جگه له‌وه که (ڕێنیشانده‌رم) بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت ڕێگه به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری بگرێته به‌رو (مه‌به‌ستی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و بێت). وَتَوَكَّلْ عَلَى الْحَيِّ الَّذِي لَا يَمُوتُ وَسَبِّحْ بِحَمْدِهِ وَكَفَى بِهِ بِذُنُوبِ عِبَادِهِ خَبِيرًا ﴿58﴾ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) پشت ببه‌سته به‌و زاته‌ی که هه‌میشه زیندووه‌و هه‌رگیز نامرێت، به‌رده‌وام ته‌سبیحات و سوپاس و ساتیشی بکه، ئه‌وه‌نده به‌سه بۆ (سه‌لماندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زاته) که به هه‌موو گوناهه‌کانی به‌نده‌کانی ئاگایه‌و (هیچی لێ په‌نهان نیه). الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ ثُمَّ اسْتَوَى عَلَى الْعَرْشِ الرَّحْمَنُ فَاسْأَلْ بِهِ خَبِيرًا ﴿59﴾ ئه‌و زاته‌ی که له ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی وا له نێوانیاندایه له‌ماوه‌ی شه‌ش ڕۆژدا دروستی کردووه، له‌وه‌ودوا له‌سه‌ر عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی وه‌ستاوه، خوا په‌روه‌ردگارێکی میهره‌بانه، (بۆ تێگه‌یشتن له وه‌رده‌کاریی و گرنگی به‌دیهێنراوه‌کانی له جیهانی ئه‌ستێره‌کان و کۆمه‌ڵه‌ی خۆر‌و ئاده‌میزادو گیانله‌به‌ران و ڕووه‌ک و …هتد) له که‌سێکی ئاگا‌و زانا بپرسه!! وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ اسْجُدُوا لِلرَّحْمَنِ قَالُوا وَمَا الرَّحْمَنُ أَنَسْجُدُ لِمَا تَأْمُرُنَا وَزَادَهُمْ نُفُورًا ﴿60﴾ ئه‌گه‌ر (به خوانه‌ناسان) بوترێت سوژده و (کڕنوش) ببه‌ن بۆ خوای میهره‌بان، (ئه‌و نه‌فامانه، به‌سه‌رکه‌شییه‌وه) ده‌ڵێن: ڕه‌حمان کێیه، خوای میهره‌بان کامه‌یه؟ سوژده به‌رین بۆ که‌سێک که فه‌رمانمان پێ ده‌دا؟! تا ببێت زیاتر ته‌ره ده‌بن و وێڵ ده‌بن. تَبَارَكَ الَّذِي جَعَلَ فِي السَّمَاء بُرُوجًا وَجَعَلَ فِيهَا سِرَاجًا وَقَمَرًا مُّنِيرًا ﴿61﴾ زۆر گه‌وره‌و مه‌زنه ئه‌و زاته‌ی که له ئاسماندا هه‌ساره‌و ئه‌ستێره‌ی گه‌وره گه‌وره‌ی به‌دیهێناوه، هه‌روه‌ها چرایه‌کی (پرشنگدار، که خۆره‌و) مانگێکی ڕووناکیشی (بۆ زه‌وی دابینکردوه). وَهُوَ الَّذِي جَعَلَ اللَّيْلَ وَالنَّهَارَ خِلْفَةً لِّمَنْ أَرَادَ أَن يَذَّكَّرَ أَوْ أَرَادَ شُكُورًا ﴿62﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که شه‌وو ڕۆژی به شوێن یه‌کدا ڕێکخستووه (فرسه‌ته) بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که ده‌یه‌وێت یاداوه‌ری وه‌رگرێت، ده‌یه‌وێت سوپاسگوزاریی ئه‌نجامبدات. وَعِبَادُ الرَّحْمَنِ الَّذِينَ يَمْشُونَ عَلَى الْأَرْضِ هَوْنًا وَإِذَا خَاطَبَهُمُ الْجَاهِلُونَ قَالُوا سَلَامًا ﴿63﴾ به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان ئه‌و که‌سانه‌نه که زۆر به سه‌لاریی به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌ڕۆن، وه کاتێکیش که نه‌فامان (به قسه‌و قسه‌ڵۆکی ناخۆش به‌ره‌نگاریان ده‌بن) ده‌ڵێین: سڵاو (خۆیان له شه‌ڕیان ده‌پارێزن). وَالَّذِينَ يَبِيتُونَ لِرَبِّهِمْ سُجَّدًا وَقِيَامًا ﴿64﴾ ئه‌وانه‌ی که شه‌وگار بۆ په‌روه‌ردگاریان به سوژده وه‌ستاون و (نوێژ) ده‌به‌نه‌سه‌ر. وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا اصْرِفْ عَنَّا عَذَابَ جَهَنَّمَ إِنَّ عَذَابَهَا كَانَ غَرَامًا ﴿65﴾ ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا سزای ئاگری دۆزه‌خمان لێ لاده‌و (په‌نامان بده) چونکه سزا‌و ئازاری له‌کۆڵ نابێته‌وه‌و به‌رده‌وامه (بۆ خوانه‌ناس و یاخییه‌کان). إِنَّهَا سَاءتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿66﴾ به‌ڕاستی شوێن و نیشته‌جێیه‌کی زۆر ناخۆش و ناسازه (ئاهو ناڵه‌و په‌شیمانی بێ سنوور بۆ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناویدا گیرده‌خوات). وَالَّذِينَ إِذَا أَنفَقُوا لَمْ يُسْرِفُوا وَلَمْ يَقْتُرُوا وَكَانَ بَيْنَ ذَلِكَ قَوَامًا ﴿67﴾ (هه‌روه‌ها به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌ن که کاتێك ماڵ و سامانیان ده‌به‌خشن و خه‌رجی ده‌که‌ن، نه زیاده‌ڕه‌ویی تیا ده‌که‌ن و به‌زایه‌ی ده‌ده‌ن، نه ده‌ست نوقاوو ڕه‌زیلیشن، به‌ڵکو له‌و نێوانه‌دان و (مام ناوه‌ندین و له‌شتی به‌سودا به‌کاری ده‌هێنین). وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ وَمَن يَفْعَلْ ذَلِكَ يَلْقَ أَثَامًا ﴿68﴾ ئه‌وانه‌ی که هیچ جۆره هاوه‌ڵ و شه‌ریکێک بۆ خوا بڕیار ناده‌ن، که‌سیش ناکوژن که خوا کوشتنی حه‌رام کردبێت مه‌گه‌ر له‌سه‌ر حه‌ق و ڕه‌وا، هه‌روه‌ها زینا ناکه‌ن و (نزیکی ناکه‌ون) ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کاره (خراپانه) ئه‌نجام بدات تووشی سزا‌و ئازار‌و ڕیسوایی ده‌بێت. يُضَاعَفْ لَهُ الْعَذَابُ يَوْمَ الْقِيَامَةِ وَيَخْلُدْ فِيهِ مُهَانًا ﴿69﴾ له قیامه‌تیشدا ئازار‌و سزای بۆ چه‌ند به‌رابه‌ر ده‌کرێت و به زه‌لیلی و خه‌جاڵه‌تی و ڕیسواییه‌وه ده‌بێت ژیانی تیا به‌رێته سه‌ر. إِلَّا مَن تَابَ وَآمَنَ وَعَمِلَ عَمَلًا صَالِحًا فَأُوْلَئِكَ يُبَدِّلُ اللَّهُ سَيِّئَاتِهِمْ حَسَنَاتٍ وَكَانَ اللَّهُ غَفُورًا رَّحِيمًا ﴿70﴾ مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌وبه بکات و باوه‌ڕ بێنێت و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بدات، ئه‌و جۆره که‌سانه خوا کار‌و کرده‌وه خراپه‌کانیان بۆ ده‌گۆڕێ به چاکه، چونکه هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خوا لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه (به‌رانبه‌ر خه‌ڵکیی به گشتی، وه ئه‌و جۆره که‌سانه به‌تایبه‌تی). وَمَن تَابَ وَعَمِلَ صَالِحًا فَإِنَّهُ يَتُوبُ إِلَى اللَّهِ مَتَابًا ﴿71﴾ جا ئه‌وه‌ی که ته‌وبه ده‌کات و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وه ته‌وبه‌که‌ی هه‌ر له په‌روه‌ردگار داواکردووه، ئه‌ویش ته‌وبه‌ی (ڕاست و دروست وه‌رده‌گرێت). وَالَّذِينَ لَا يَشْهَدُونَ الزُّورَ وَإِذَا مَرُّوا بِاللَّغْوِ مَرُّوا كِرَامًا ﴿72﴾ (به‌نده‌کانی خوای میهره‌بان) ئه‌وانه‌شن که شایه‌تی ناحه‌ق ناده‌ن و ئاماده نین که له شوێنێکدا ئاماده‌بن که شایه‌تی ناحه‌قی تیا ئه‌نجام ده‌درێت، کاتێک که به‌لای گه‌مه‌و گاڵه‌و چه‌پۆکانی (نه‌فاماندا) تێ ده‌په‌ڕن، به هێمنی و له‌سه‌ر خۆیی و سه‌ربه‌رزییه‌وه تێده‌په‌ڕن. وَالَّذِينَ إِذَا ذُكِّرُوا بِآيَاتِ رَبِّهِمْ لَمْ يَخِرُّوا عَلَيْهَا صُمًّا وَعُمْيَانًا ﴿73﴾ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شن که کاتێ به ئایه‌ته‌کانی په‌روه‌ردگاریان بێدارکرانهوه، هه‌روا به که‌ڕیی و کوێری به‌لایدا تێناپه‌ڕن (به‌ڵکو تێدهفرکن و لێکی ده‌ده‌نه‌وه‌و پاشان په‌یڕه‌ویی ده‌که‌ن). وَالَّذِينَ يَقُولُونَ رَبَّنَا هَبْ لَنَا مِنْ أَزْوَاجِنَا وَذُرِّيَّاتِنَا قُرَّةَ أَعْيُنٍ وَاجْعَلْنَا لِلْمُتَّقِينَ إِمَامًا ﴿74﴾ ئه‌وانه‌شن که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانمان که‌سانێکمان پێ ببه‌خشه که ببنه مایه‌ی ڕووناکی دیده‌مان و شادمانی دڵمان، وه بمانکه به پێشه‌وای پارێزکاران. أُوْلَئِكَ يُجْزَوْنَ الْغُرْفَةَ بِمَا صَبَرُوا وَيُلَقَّوْنَ فِيهَا تَحِيَّةً وَسَلَامًا ﴿75﴾ ئه‌و جۆره که‌سانه‌ی (که باسکران) پاداشتیان ژووره (ڕازاوه‌و خۆشه‌کانی به‌هه‌شته) له‌به‌رانبه‌ر خۆگرتن و ئارامگرتنیانه‌وه وه بهسڵاوو دروود پێشوازییان لێده‌کرێت (بۆ هه‌میشه ده‌حه‌وێنه‌وه تیایدا). خَالِدِينَ فِيهَا حَسُنَتْ مُسْتَقَرًّا وَمُقَامًا ﴿76﴾ له‌ناو ئه‌و به‌هه‌شته‌دا ژیانی کامه‌رانیی به‌رده‌وام ده‌به‌نه سه‌ر، به‌ڕاستیی جێگه‌و ڕێگه‌و نیشته‌جێیه‌کی خۆش و سازگارو ڕازاوه‌یه. قُلْ مَا يَعْبَأُ بِكُمْ رَبِّي لَوْلَا دُعَاؤُكُمْ فَقَدْ كَذَّبْتُمْ فَسَوْفَ يَكُونُ لِزَامًا ﴿77﴾ پێیان بڵێ: (خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارم هیچ گوێتان پێنادات و نرختان بۆ دانانێت، ئه‌گه‌ر دۆعاو نزا‌و خواپه‌رستیتان نه‌بێت، که‌چی زۆربه‌تان هه‌ر به‌رنامه‌ی (په‌روه‌ردگار) به‌درۆده‌خه‌نه‌وه (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام وابن) ئه‌وا سزا‌و تۆڵه‌ی خوایی له ئاینده‌دا یه‌خه‌تان پێ ده‌گرێت و له‌کۆڵتان نابێته‌وه.
الموضوع الأصلي : 25. سورة الفرقان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam