2012-01-23, 04:29
رسالة بيانات كاتب الموضوع
27. سورة النمل المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 27. سورة النمل
سوره 27: النمل بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان طس تِلْكَ آيَاتُ الْقُرْآنِ وَكِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده، ئه‌م (قورئانه‌ی که ڕه‌وانه کراوه) ئایه‌ته‌کانی له کتێبێکی (پیرۆز‌و بهنرخدایه) وه قورئانێکی ئاشکراو ڕوونه. هُدًى وَبُشْرَى لِلْمُؤْمِنِينَ ﴿2﴾ ڕێنموونی به‌خش و مژده‌به‌خشه به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا). الَّذِينَ يُقِيمُونَ الصَّلَاةَ وَيُؤْتُونَ الزَّكَاةَ وَهُم بِالْآخِرَةِ هُمْ يُوقِنُونَ ﴿3﴾ ئه‌وانه‌ی که نوێژه‌کانیان به‌چاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کات ده‌به‌خشن و باوه‌ڕێکی به‌تین و دامه‌زراویان به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه. إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ زَيَّنَّا لَهُمْ أَعْمَالَهُمْ فَهُمْ يَعْمَهُونَ ﴿4﴾ بێگومان ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به قیامه‌ت نیه، کاروکرده‌وه‌کانیانمان بۆ ڕازاندونه‌ته‌وه، وه ئه‌وانه سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشیواون. أُوْلَئِكَ الَّذِينَ لَهُمْ سُوءُ الْعَذَابِ وَهُمْ فِي الْآخِرَةِ هُمُ الْأَخْسَرُونَ ﴿5﴾ ئا ئه‌وانه ناخۆشترین و ناسۆرترین سزا بۆیان ئاماده‌یه وه ئه‌وانه له قیامه‌تدا له هه‌موو که‌س خه‌ساره‌تمه‌ندترن. وَإِنَّكَ لَتُلَقَّى الْقُرْآنَ مِن لَّدُنْ حَكِيمٍ عَلِيمٍ ﴿6﴾ به‌ڕاستی تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) قورئان له‌لایه‌ن زاتێکی دان‌و زاناوه وه‌رده‌گریت و پێت ده‌گات. إِذْ قَالَ مُوسَى لِأَهْلِهِ إِنِّي آنَسْتُ نَارًا سَآتِيكُم مِّنْهَا بِخَبَرٍ أَوْ آتِيكُم بِشِهَابٍ قَبَسٍ لَّعَلَّكُمْ تَصْطَلُونَ ﴿7﴾ یادیان بێنه‌وه کاتێک که مو‌سا (له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ میسر) به هاوسه‌ره‌که‌ی وت: (ئێوه لێره‌دا بمێنن) من ئاگرێك به‌دی ده‌که‌م. ده‌چم هه‌واڵێکتان بۆ دێنم وه یا سه‌لکه بزوتێکتان بۆ دێنم تا خۆتانی پێ گه‌رم بکه‌نه‌وه. فَلَمَّا جَاءهَا نُودِيَ أَن بُورِكَ مَن فِي النَّارِ وَمَنْ حَوْلَهَا وَسُبْحَانَ اللَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿8﴾ کاتێ که گه‌یشته لای ئاگره‌که (بینی نوورو ڕوناکیه‌کی بێ وێنه‌یه) بانگی لێ‌کرا: که پیرۆزه ئه‌و که‌سه‌ی که له‌پاڵ ئاگره‌که‌دایه وه ئه‌و فریشتانه‌ش که به ده‌وریدا هه‌ن، پاکیی و بێگه‌ردیی بۆ خوایه، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌کانه. يَا مُوسَى إِنَّهُ أَنَا اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿9﴾ ئه‌ی مو‌سا (ئه‌و که‌سه‌ی که قسه‌ت بۆ ده‌کات ئه‌وه) منم خوای باڵاده‌ست و دانا. وَأَلْقِ عَصَاكَ فَلَمَّا رَآهَا تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ وَلَّى مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ يَا مُوسَى لَا تَخَفْ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ ﴿10﴾ گۆچانه‌که‌ت فڕێ بده، کاتێ که بینی بوو به ئه‌ژدیهاو مارێکی چاپوک و چالاک، وه‌ک په‌ری به‌خێرایی ده‌جوڵا، مو‌سا پشتی پێ کرد‌و هه‌ڵات و ئاوڕی نه‌دایه‌وه، (خوای گه‌وره بانگی کرد‌و فه‌رمووی): ئه‌ی مو‌سا مه‌ترسه، پێغه‌مبه‌ران له‌لای من ناترسن و بیمیان نیه. إِلَّا مَن ظَلَمَ ثُمَّ بَدَّلَ حُسْنًا بَعْدَ سُوءٍ فَإِنِّي غَفُورٌ رَّحِيمٌ ﴿11﴾ مه‌گه‌ر که‌سێک سته‌مێکی کردبێت و له‌دواییدا چاکهکاربێ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی هه‌بووه ئه‌وه من بۆ ئه‌و جۆره که‌سانه لێخۆش‌بوو و میهره‌بانم. وَأَدْخِلْ يَدَكَ فِي جَيْبِكَ تَخْرُجْ بَيْضَاء مِنْ غَيْرِ سُوءٍ فِي تِسْعِ آيَاتٍ إِلَى فِرْعَوْنَ وَقَوْمِهِ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ ﴿12﴾ جا ده‌سته‌که‌ت بخه‌ره گیرفانته‌وه، دوایی که دهریدێنی سپی و جوان ده‌نوێنێت بێ ئه‌وه‌ی عه‌یبدار بێت، (ئه‌م دوو “معجزة”یه له ڕیزی نۆ “معجزة”دان بۆ فیرعه‌ون و قه‌ومه‌که‌ی) به‌ڕاستی ئه‌وانه قه‌ومێکی ناله‌بارو گوناهکارن. فَلَمَّا جَاءتْهُمْ آيَاتُنَا مُبْصِرَةً قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿13﴾ کاتێ که (معجزة)کانی ئێمه‌یان به‌ڕوونی و ئاشکرا خرایه به‌رچاو وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه. وَجَحَدُوا بِهَا وَاسْتَيْقَنَتْهَا أَنفُسُهُمْ ظُلْمًا وَعُلُوًّا فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُفْسِدِينَ ﴿14﴾ ئه‌وانه هه‌ر ڕق ئه‌ستووریان کرد و باوه‌ڕیان پێی نه‌بوو، به زۆرداری و خۆبه‌زلزانی، له کاتێکدا له ناخی ده‌روونیانه‌وه هه‌ستیان ده‌کرد که حه‌قیقه‌ته‌و ڕاسته، ده ته‌ماشا بکه‌و سه‌رنج بده بزانه سه‌رئه‌نجامی تاوانباران و گوناهکاران چۆن بوو. وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ وَسُلَيْمَانَ عِلْمًا وَقَالَا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي فَضَّلَنَا عَلَى كَثِيرٍ مِّنْ عِبَادِهِ الْمُؤْمِنِينَ ﴿15﴾ بێگومان ئێمه به داودو سوله‌یمان زانیاری و زانستمان به‌خشی، هه‌ردووکیان وتیان: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که ڕیزی ئێمه‌ی داوه به‌سه‌ر زۆرێک له به‌نده ئیمانداره‌کانیدا. وَوَرِثَ سُلَيْمَانُ دَاوُودَ وَقَالَ يَا أَيُّهَا النَّاسُ عُلِّمْنَا مَنطِقَ الطَّيْرِ وَأُوتِينَا مِن كُلِّ شَيْءٍ إِنَّ هَذَا لَهُوَ الْفَضْلُ الْمُبِينُ ﴿16﴾ سوله‌یمان جێنشینی داودی باوکی بوو، (ڕۆژێکی) وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێمه فێری زمانی باڵنده کراوین، وه لههوموو شتێکمان پێدراوه، به‌ڕاستی فه‌زڵ و ڕیزێکی ئاشکرایه (له‌لایه‌ن خواوه پێمان به‌خشراوه). وَحُشِرَ لِسُلَيْمَانَ جُنُودُهُ مِنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ وَالطَّيْرِ فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿17﴾ هه‌رچی سه‌ربازو له‌شکری سوله‌یمان هه‌بوو له په‌ری و ئاده‌میزاد و باڵنده‌کان کۆکرانه‌وه‌و نمایشیان کرد به ڕێز‌و به ڕیکوپێکیی. حَتَّى إِذَا أَتَوْا عَلَى وَادِي النَّمْلِ قَالَتْ نَمْلَةٌ يَا أَيُّهَا النَّمْلُ ادْخُلُوا مَسَاكِنَكُمْ لَا يَحْطِمَنَّكُمْ سُلَيْمَانُ وَجُنُودُهُ وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿18﴾ هه‌تا گه‌یشتنه دۆڵی مێروله، مێرووله مێچکهیهك (هاواری کرد‌و) وتی: ئه‌های مێرووله‌ینه بچنه ماڵ و کون و که‌له‌به‌ره‌کانتانه‌وه نه‌وه‌کو سوله‌یمان و سه‌ربازانی پێشێلتان بکه‌ن و هه‌ستتان پێنه‌که‌ن. فَتَبَسَّمَ ضَاحِكًا مِّن قَوْلِهَا وَقَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَدْخِلْنِي بِرَحْمَتِكَ فِي عِبَادِكَ الصَّالِحِينَ ﴿19﴾ سوله‌یمان (که گوێی له هاواری مێرووله‌که بوو) زه‌رده‌خه‌نه گرتی و پێکه‌نی به هاوارو قسه‌که‌ی و وتی: په‌روه‌ردگارا یارمه‌تیم بده تا سوپاسگوزاری نازو نیعمه‌ته‌کانت بم که به‌سه‌ر من و دایک و باوکما ڕژاندۆته، هه‌روه‌ها کۆمه‌کیم بکه تا کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام بده‌م که تۆ پێی ڕاییبیت، وه به ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی خۆت بمخه‌ره ڕیزی به‌نده چاکه‌کانته‌وه. وَتَفَقَّدَ الطَّيْرَ فَقَالَ مَا لِيَ لَا أَرَى الْهُدْهُدَ أَمْ كَانَ مِنَ الْغَائِبِينَ ﴿20﴾ (ئینجا سوله‌یمان) که‌وته به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌و تاقمی باڵنده‌کان و وتی: ئه‌وه بۆ من پهیوو نابینم، یاخود لێره نیه‌و خۆی دزیوه‌ته‌وه!! لَأُعَذِّبَنَّهُ عَذَابًا شَدِيدًا أَوْ لَأَذْبَحَنَّهُ أَوْ لَيَأْتِيَنِّي بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿21﴾ ئه‌بێ سزایه‌کی زۆر سه‌ختی بده‌م یا سه‌ری بڕم، یا ده‌بێت به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکراو ڕوونی هه‌بێت. فَمَكَثَ غَيْرَ بَعِيدٍ فَقَالَ أَحَطتُ بِمَا لَمْ تُحِطْ بِهِ وَجِئْتُكَ مِن سَبَإٍ بِنَبَإٍ يَقِينٍ ﴿22﴾ (سوله‌یمان) زۆر چاوه‌ڕێی نه‌کرد (په‌پو په‌یدا بوو، یه‌کسه‌ر هات و نیشته‌وه و) وتی: ئه‌وه‌ی من پێم زانیوه تۆ پێت نه‌زانیوه، من له (وڵاتی) سه‌به‌ئه‌وه هه‌والێکی ڕاست و دروستم بۆ هێناویت!! إِنِّي وَجَدتُّ امْرَأَةً تَمْلِكُهُمْ وَأُوتِيَتْ مِن كُلِّ شَيْءٍ وَلَهَا عَرْشٌ عَظِيمٌ ﴿23﴾ من بۆ ده‌رکه‌وت ئافره‌تێك شاژنیانه وه له‌هه‌موو جۆره ده‌سه‌ڵات و نازو نیعمه‌تێکی پێبه‌خشراوه، ته‌ختێکی پاشایه‌تی گه‌وره‌شی هه‌یه. وَجَدتُّهَا وَقَوْمَهَا يَسْجُدُونَ لِلشَّمْسِ مِن دُونِ اللَّهِ وَزَيَّنَ لَهُمُ الشَّيْطَانُ أَعْمَالَهُمْ فَصَدَّهُمْ عَنِ السَّبِيلِ فَهُمْ لَا يَهْتَدُونَ ﴿24﴾ بینیم خۆی و قه‌ومه‌که‌ی سوژده بۆ خۆر ده‌به‌ن له‌جیاتی خوا، شه‌یتان کاروکرده‌وه‌ی (چه‌وتیانی) بۆ ڕازاندۆته‌وه و ڕێبازی ڕاست و دروست نادۆزنه‌وه!! أَلَّا يَسْجُدُوا لِلَّهِ الَّذِي يُخْرِجُ الْخَبْءَ فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَيَعْلَمُ مَا تُخْفُونَ وَمَا تُعْلِنُونَ ﴿25﴾ (ئه‌وه‌ش ئه‌مه‌یه) که ده‌بوا سوژده هه‌ر بۆ ئه‌و خوایه ببه‌ن که نهێنی ده‌رده‌کێشێت له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا، وه ده‌زانێت چی ده‌شارنه‌وه‌و جیش ئاشکرا ده‌که‌ن. اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ﴿26﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، په‌روه‌ردگاری ته‌ختی (فه‌رمانڕه‌وایی) مه‌زن و گه‌وره‌یه. قَالَ سَنَنظُرُ أَصَدَقْتَ أَمْ كُنتَ مِنَ الْكَاذِبِينَ ﴿27﴾ سوله‌یمان وتی به په‌پوو: ئێمه له‌م گوفتاره‌ی تۆ ده‌کۆڵینه‌وه تا بزانین ڕاست ده‌که‌یت یا له‌ڕیزی درۆزنانیت. اذْهَب بِّكِتَابِي هَذَا فَأَلْقِهْ إِلَيْهِمْ ثُمَّ تَوَلَّ عَنْهُمْ فَانظُرْ مَاذَا يَرْجِعُونَ ﴿28﴾ (سوله‌یمان نامه‌یه‌کی نوسی و دای به په‌پوو فه‌رمانی پێدا که) بڕۆ ئه‌م نامه‌یه ببه‌و (له شوێنێکی به‌رچاودا) بۆیان فڕێ بده‌و (له په‌نایه‌کدا) خۆت حه‌شار بده‌و بزانه ده‌ڵێن چی و چ باس‌و خواسێك ده‌که‌ن. قَالَتْ يَا أَيُّهَا المَلَأُ إِنِّي أُلْقِيَ إِلَيَّ كِتَابٌ كَرِيمٌ ﴿29﴾ (شاژن هات و نامه‌ی بینی و خوێندیه‌وه و وه‌زیران و ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی خۆی کۆکرده‌وه و) وتی: ئه‌ی ڕێزداران، من نامه‌یه‌که‌ی پیرۆز‌و به‌ڕێزم بۆ دانراوه. إِنَّهُ مِن سُلَيْمَانَ وَإِنَّهُ بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ ﴿30﴾ (نامه‌که‌ی) له سوله‌یمانه‌وه‌یه، به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بانه‌وه (ده‌ست پێ ده‌کات و ده‌ڵێت). أَلَّا تَعْلُوا عَلَيَّ وَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿31﴾ خۆتان به گه‌وره مه‌زانن و لێم یاخی مه‌بن و وه‌رن موسوڵمان بن و (واز له خۆپه‌رستی بێنن و به‌دیهێنه‌ری خۆر‌و مانگ و ئه‌ستێره‌و زه‌وی و …هتد بپه‌رستن). قَالَتْ يَا أَيُّهَا المَلَأُ أَفْتُونِي فِي أَمْرِي مَا كُنتُ قَاطِعَةً أَمْرًا حَتَّى تَشْهَدُونِ ﴿32﴾ (ئینجا به‌لقیسا به ئاماده‌بوانی) وت: ئه‌ی ڕێزداران ڕاتان چیه، چی بکه‌م باشه، خۆ من هیچ بڕیارێکم نه‌داوه هه‌تا ئێوه لێی ئاگادار نه‌بووبن و ڕاتان له‌سه‌ری نه‌دابێت. قَالُوا نَحْنُ أُوْلُوا قُوَّةٍ وَأُولُوا بَأْسٍ شَدِيدٍ وَالْأَمْرُ إِلَيْكِ فَانظُرِي مَاذَا تَأْمُرِينَ ﴿33﴾ (ئه‌نجومه‌نه‌که‌ی) وتیان: (خۆت ده‌زانی) که ئێمه خاوه‌نی هێزو توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی سه‌خت و ته‌واوین، فه‌رمانیش فه‌رمانی تۆیه، بیربکه‌ره‌وه‌و تێفکره چ فه‌رمانێک ده‌ده‌یت (ئێمه ئاماده‌ین). قَالَتْ إِنَّ الْمُلُوكَ إِذَا دَخَلُوا قَرْيَةً أَفْسَدُوهَا وَجَعَلُوا أَعِزَّةَ أَهْلِهَا أَذِلَّةً وَكَذَلِكَ يَفْعَلُونَ ﴿34﴾ (به‌لقیسا وتی): به‌ڕاستی (له‌شکری) پاشاکان هه‌رکاتێ چووبنه شار‌و دێهاته‌کانه‌وه وێران و کاولیان کردووه، وه که‌سانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و پیاوی ناوداری ئه‌و شوێنه‌یان زه‌لیل و ڕیسوا کردووه، وه هه‌میشه ئه‌وه پیشه‌یانه‌و به‌و جۆره ده‌که‌ن. وَإِنِّي مُرْسِلَةٌ إِلَيْهِم بِهَدِيَّةٍ فَنَاظِرَةٌ بِمَ يَرْجِعُ الْمُرْسَلُونَ ﴿35﴾ (له‌به‌ر ئه‌وه) بڕیارم داوه که دیارییه‌کیان بۆ بنێرم، چاوه‌ڕێ ده‌که‌م بزانم نوێنه‌ره‌کان چ (هه‌واڵێکم) بۆ دێننه‌وه‌و (هه‌ڵوێستی به‌لقیسا چۆن ده‌بێت). فَلَمَّا جَاء سُلَيْمَانَ قَالَ أَتُمِدُّونَنِ بِمَالٍ فَمَا آتَانِيَ اللَّهُ خَيْرٌ مِّمَّا آتَاكُم بَلْ أَنتُم بِهَدِيَّتِكُمْ تَفْرَحُونَ ﴿36﴾ کاتێک که (نوێنه‌ری) نێردراوه‌کان گه‌یشته لای سوله‌یمان، (هه‌واڵی دیارییه‌که‌ی گه‌یاند، سوله‌یمان به توڕه‌ییه‌وه) پێی وت: ئێوه ده‌تانه‌وێت به ماڵ و سامان و دیاری کۆمه‌کیم بکه‌ن و (بمخهڵهتێنن)؟! (من دڵنیام) که ئه‌و شتانه‌ی خوا به‌خشیوه، ئه‌وه ئێوه‌ن که به دیارییه‌که‌تان دڵتانخۆشه. ارْجِعْ إِلَيْهِمْ فَلَنَأْتِيَنَّهُمْ بِجُنُودٍ لَّا قِبَلَ لَهُم بِهَا وَلَنُخْرِجَنَّهُم مِّنْهَا أَذِلَّةً وَهُمْ صَاغِرُونَ ﴿37﴾ (ئه‌ی نوێنه‌ری به‌لقیس) بگه‌ڕێره‌وه بۆلایان و (پێیان بڵێ) ده‌بێت به سه‌ربازانێکه‌وه بچینه سه‌ریان که نه‌یان دیبێت و نه‌توانن به‌رگریی بکه‌ن، وه ده‌بێت ده‌ریان بکه‌ین له شوێنه‌واریان به زه‌لیلی و ڕیسواییه‌وه. قَالَ يَا أَيُّهَا المَلَأُ أَيُّكُمْ يَأْتِينِي بِعَرْشِهَا قَبْلَ أَن يَأْتُونِي مُسْلِمِينَ ﴿38﴾ (سوله‌یمان زانی هه‌ڕه‌شه‌که‌ی کاریگه‌ر ده‌بێت بۆیه ڕوو به‌ئه‌ندامانی حکومه‌ته‌که‌ی) وتی: ئه‌ی خه‌ڵکینه کامتان ده‌توانێت ته‌ختی شاژنه بهلقیسام بۆ بێنێ پێش ئه‌وه‌ی بێن بۆ لام و ته‌سلیم ببن. قَالَ عِفْريتٌ مِّنَ الْجِنِّ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن تَقُومَ مِن مَّقَامِكَ وَإِنِّي عَلَيْهِ لَقَوِيٌّ أَمِينٌ ﴿39﴾ دێوێک له په‌ریه‌کان وتی: من بۆت ده‌هێنم پێش ئه‌وه‌ی (ده‌وام) ته‌واو ببێت و له‌جێی خۆت هه‌ستی، وه من بۆئه‌و کاره خۆم به به‌هێزو ئه‌مین ده‌زانم. قَالَ الَّذِي عِندَهُ عِلْمٌ مِّنَ الْكِتَابِ أَنَا آتِيكَ بِهِ قَبْلَ أَن يَرْتَدَّ إِلَيْكَ طَرْفُكَ فَلَمَّا رَآهُ مُسْتَقِرًّا عِندَهُ قَالَ هَذَا مِن فَضْلِ رَبِّي لِيَبْلُوَنِي أَأَشْكُرُ أَمْ أَكْفُرُ وَمَن شَكَرَ فَإِنَّمَا يَشْكُرُ لِنَفْسِهِ وَمَن كَفَرَ فَإِنَّ رَبِّي غَنِيٌّ كَرِيمٌ ﴿40﴾ (به‌ڵام یه‌کێ له پیاوچاکان) که زانست و زانیاری له (نهێنیه‌کانی) کتێبی ته‌ورات هه‌بوو وتی: من بۆت ده‌هێنم به چاوتروکاندنێک (ده‌ستی کرد به نزا‌و پاڕانه‌وه‌و داوای له خوا کرد)، کاتێ که (سوله‌یمان) بینی ته‌ختی پاشایه‌تی له‌لایدا دانراوه وتی: ئه‌مه له فه‌زڵ و به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگارمه‌وه تاقیم ده‌کاته‌وه.. ئایا سوپاسگوزار ده‌بم یان ناشکورو به‌دنمه‌ک، جا ئه‌وه‌ی سوپاسگوزار بێت ئه‌وه سوپاسگوزاره بۆ خۆی، ئه‌وه‌ی سوپاسناپهزێره، ئه‌وه (بابزانێت) که په‌روه‌ردگارم ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه‌و خاوه‌نی به‌خششه (به هه‌موان). قَالَ نَكِّرُوا لَهَا عَرْشَهَا نَنظُرْ أَتَهْتَدِي أَمْ تَكُونُ مِنَ الَّذِينَ لَا يَهْتَدُونَ ﴿41﴾ (ئینجا سوله‌یمان فه‌رمانی دا‌و) وتی: ته‌ختی پاشایه‌تی ده‌ستکاری بکه‌ن (هه‌ندێ ڕه‌نگ و نه‌خشی بگۆڕن) سه‌رنج ده‌ده‌ین بزانین ده‌یناسێته‌وه، یا له‌و که‌سانه ده‌بێ که نایناسنه‌وه. فَلَمَّا جَاءتْ قِيلَ أَهَكَذَا عَرْشُكِ قَالَتْ كَأَنَّهُ هُوَ وَأُوتِينَا الْعِلْمَ مِن قَبْلِهَا وَكُنَّا مُسْلِمِينَ ﴿42﴾ کاتێ که (به‌لقیسا) گه‌یشت، پێی وترا: ته‌ختی پاشایه‌تی تۆ ئاوایه؟! (به‌لقیسا) وتی: هه‌ر ده‌ڵێی ئه‌وه‌و له‌و ده‌چێت، ئێمه پێش ئه‌مه‌ش زانیاریمان هه‌بوو (ده‌رباره‌ی توانایی و ده‌سه‌ڵاتی سوله‌یمان) وه ئێمه ته‌سلیم بوین و (نیازی جه‌نگمان نیه). وَصَدَّهَا مَا كَانَت تَّعْبُدُ مِن دُونِ اللَّهِ إِنَّهَا كَانَتْ مِن قَوْمٍ كَافِرِينَ ﴿43﴾ ئه‌و شتانه‌ی که (به‌لقیسا) ده‌یپه‌رست له‌جیاتی خوا بووبوونه به‌ربه‌ست (له دڵ و ده‌رونیدا) له‌به‌رانبه‌ر ئایینی خوادا، ئه‌و کاتی خۆی له ڕیزی قه‌ومێکی کافر‌و خوانه‌ناسدا بوو. قِيلَ لَهَا ادْخُلِي الصَّرْحَ فَلَمَّا رَأَتْهُ حَسِبَتْهُ لُجَّةً وَكَشَفَتْ عَن سَاقَيْهَا قَالَ إِنَّهُ صَرْحٌ مُّمَرَّدٌ مِّن قَوَارِيرَ قَالَتْ رَبِّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي وَأَسْلَمْتُ مَعَ سُلَيْمَانَ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿44﴾ ئه‌وسا پێی وترا بچۆره کۆشکه‌که‌وه، (کاتێ که به‌ره‌و کۆشک که‌وته ڕی، ئاوێك له‌به‌رده‌م کۆشکه‌که‌دا بوو، به شوشه سه‌ری گیرابوو) که بینی وای زانی هه‌ر ئاوێکی (ته‌نکه‌و) قاچی خۆی هه‌ڵکرد (تا ته‌ڕ نه‌بێت) (سوله‌یمان) وتی: ئه‌و پانتاییه به شوشه سه‌ری گیراوه (به‌لقیسا سه‌رسام بوو له ده‌سه‌ڵات و کۆشک و ته‌لارو نازو نیعمه‌تی ماددی و مه‌عنه‌وی که خوای گه‌وره به سوله‌یمانی به‌خشیوه بۆیه) وتی: په‌روه‌ردگارا من (تا ئێستا) سته‌مم له‌خۆم کردووه (که خۆرم په‌رستووه)، ئیتر وا له‌گه‌ڵ سوله‌یماندا ته‌سلیمی خوای په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان بووم. وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا إِلَى ثَمُودَ أَخَاهُمْ صَالِحًا أَنِ اعْبُدُوا اللَّهَ فَإِذَا هُمْ فَرِيقَانِ يَخْتَصِمُونَ ﴿45﴾ بێگومان ئێمه (صاڵح پێغه‌مبه‌رمان) نارد بۆ سه‌ر قه‌ومی (ثمود) که وه‌ک برایه‌کی دڵسۆزیان وابو، (وه فه‌رمانمان پێدا که پێیان بڵێ: ته‌نها) خوا بپه‌رستن، که‌چێ خه‌ڵکه‌که بوون به دوو ده‌سته‌وه‌و کێشه‌و ناخۆشی له‌نێوانیاندا دروستبوو. قَالَ يَا قَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ ﴿46﴾ صاڵح پێی وتن: ئه‌ی قه‌وم و که‌سم بۆچی ئێوه په‌له‌تانه و حه‌ز ده‌که‌ن به‌ڵاو ناخۆشیتان به‌سه‌ربێت، (به‌گاڵته‌ی ده‌زانن؟! بۆ حه‌ز ناکه‌ن) بکه‌ونه خۆشیه‌وه (به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕه‌وه) ئه‌ی بۆچی داوای لێخۆشبوو‌ن له‌خوا ناکه‌ن به‌ڵکو ڕه‌حمتان پێ بکرێت (وه خوای گه‌وره ده‌رووی زیاترتان لێ بکاته‌وه). قَالُوا اطَّيَّرْنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَ قَالَ طَائِرُكُمْ عِندَ اللَّهِ بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تُفْتَنُونَ ﴿47﴾ (قه‌ومی ناله‌بار) وتیان: ئێمه تووشی شووم و نه‌گبه‌تیی بووین به‌هۆی تۆ‌و ئه‌وانه‌ی له‌ته‌ک تۆدان، (صاڵح) وتی: نه‌گبه‌تی و شوومتان له‌لایه‌ن خواوه بۆ دێت (ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر یاخیبوونتان)، به‌ڵکو ئێوه قه‌ومێکن که تاقیده‌کرێنه‌وه (تا بیربکه‌نه‌وه). وَكَانَ فِي الْمَدِينَةِ تِسْعَةُ رَهْطٍ يُفْسِدُونَ فِي الْأَرْضِ وَلَا يُصْلِحُونَ ﴿48﴾ له‌و شاره‌دا نۆ ده‌سته هه‌بوو که گوناهو تاوانیان ئه‌نجامده‌دا له زه‌ویداو به‌لای چاکه‌و چاکه‌کاریدا نه‌ده‌چوون. قَالُوا تَقَاسَمُوا بِاللَّهِ لَنُبَيِّتَنَّهُ وَأَهْلَهُ ثُمَّ لَنَقُولَنَّ لِوَلِيِّهِ مَا شَهِدْنَا مَهْلِكَ أَهْلِهِ وَإِنَّا لَصَادِقُونَ ﴿49﴾ هه‌موو ئه‌وانه سوێندیان به‌خواو بۆ یه‌کتر خوارد که شه‌و (صاڵح پێغه‌مبه‌رو) ماڵ و مناڵی له‌ناوبه‌رن (هه‌روه‌ها وتیان: ئه‌گه‌ر گومانیان لێ کردین) ده‌ڵێین ئێمه ئاگامان له تیاچوونی ئه‌وان نیه‌و ڕاستگۆشین. وَمَكَرُوا مَكْرًا وَمَكَرْنَا مَكْرًا وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿50﴾ (ئه‌و تاوانبارانه) پیلان و ته‌ڵه‌که‌یان گێڕا (بۆ له‌ناو بردنی صاڵح و شوێنکه‌وتوانی) ئێمه‌ش نه‌خشه‌یه‌کی ترمان کێشا (بۆ ڕزگار کردنی ئیمانداران و له‌ناوبردنی خوانه‌ناسان) که ئه‌وان هه‌ر ئاگایان لێ نه‌بوو. فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ مَكْرِهِمْ أَنَّا دَمَّرْنَاهُمْ وَقَوْمَهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿51﴾ جا ئیتر سه‌رنج بده‌و ته‌ماشاکه، سه‌رئه‌نجامی پیلانه‌که‌یان چیان به‌سه‌رهات، ئێمه ئه‌وانیش و هه‌موو قه‌ومه‌که‌یانمان له‌ناوبرد (به‌هۆی زه‌وی له‌رزه‌وه). فَتِلْكَ بُيُوتُهُمْ خَاوِيَةً بِمَا ظَلَمُوا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِّقَوْمٍ يَعْلَمُونَ ﴿52﴾ ئه‌وه‌ته ماڵه‌کانیان کاول و چۆڵه به‌هۆی سته‌میانه‌وه، به‌ڕاستی ئاله‌و به‌سه‌رهاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واو هه‌یه بۆ که‌سانێك که له شت تێبگه‌ن و (خواناس بن). وَأَنجَيْنَا الَّذِينَ آمَنُوا وَكَانُوا يَتَّقُونَ ﴿53﴾ (به‌ڕاستی هه‌ر) ئێمه ئه‌و کهسانهمان ڕزگار کرد که باوه‌ڕیان هێنابوو، وه ئه‌وانه پارێزکارو خواناسیش بوون. وَلُوطًا إِذْ قَالَ لِقَوْمِهِ أَتَأْتُونَ الْفَاحِشَةَ وَأَنتُمْ تُبْصِرُونَ ﴿54﴾ (لوط پێغه‌مبه‌ریش) کاتی خۆی به قه‌ومه‌که‌ی وت: باشه، ئێوه کاری نابه‌جێ و تاوان و گوناه ئه‌نجام ده‌ده‌ن؟!، خۆ ئێوه چاوتان هه‌یه‌و ده‌بینن (چۆن شه‌رمه‌زار نابن، چۆن خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا نابن). أَئِنَّكُمْ لَتَأْتُونَ الرِّجَالَ شَهْوَةً مِّن دُونِ النِّسَاء بَلْ أَنتُمْ قَوْمٌ تَجْهَلُونَ ﴿55﴾ ئایا (ڕه‌وایه) که ئاره‌زووی (جنسی) خۆتان له‌گه‌ڵ پیاواندا ئه‌نجام بده‌ن له‌جیاتی ژنایان؟! به‌ڕاستی ئێوه قه‌ومێکی نه‌فامن (نه خوا ده‌ناسن، نه ڕێبازی سروشتی ده‌زانن، نه ڕه‌وشتتان هه‌یه). فَمَا كَانَ جَوَابَ قَوْمِهِ إِلَّا أَن قَالُوا أَخْرِجُوا آلَ لُوطٍ مِّن قَرْيَتِكُمْ إِنَّهُمْ أُنَاسٌ يَتَطَهَّرُونَ ﴿56﴾ وه‌ڵامی قه‌ومه‌که‌ی ته‌نها ئه‌وه‌بوو که وتیان: (لوط)و شوێنکه‌وتوانی له شاره‌که‌تان ده‌رکه‌ن، چونکه ئه‌وانه که‌سانێکی پاکن و (بێزارن له ناپوختی ئێمه)!! فَأَنجَيْنَاهُ وَأَهْلَهُ إِلَّا امْرَأَتَهُ قَدَّرْنَاهَا مِنَ الْغَابِرِينَ ﴿57﴾ سه‌رئه‌نجام ئێمه (لوط) و خاوخێزانیمان ڕزگار کرد جگه له ژنه‌که‌ی که بڕیارمان دابوو له‌و که‌سانه بێت که بمێنێته‌وه (تا له‌ناویاندا ئه‌ویش تیاچێت چونکه هه‌ڵوێستی چاك نه‌بوو، باوه‌ڕی به مێردی پێغه‌مبه‌ری نه‌بوو). وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِم مَّطَرًا فَسَاء مَطَرُ الْمُنذَرِينَ ﴿58﴾ (له‌به‌ره‌به‌یاندا) به‌ردبارانمان کردن، ئای که به‌ردبارانی بێ‌دار که‌ره‌وه‌کان سه‌خت و دژواره. قُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ وَسَلَامٌ عَلَى عِبَادِهِ الَّذِينَ اصْطَفَى آللَّهُ خَيْرٌ أَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿59﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) بڵێ: سوپاس و ستایش بۆ خوای (میهره‌بان)، سڵاو له‌سه‌ر ئه‌و به‌ندانه‌ش که هه‌ڵیبژاردووه، ئایا ئه‌و خوا (میهره‌بانه) چاکتره (که بیپه‌رستێت و په‌یڕه‌وی به‌رنامه‌که‌ی بکرێت) یان ئه‌و شتانه‌و ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌یکه‌نه شه‌ریک و هاوه‌ڵ بۆی؟ أَمَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ مَاء فَأَنبَتْنَا بِهِ حَدَائِقَ ذَاتَ بَهْجَةٍ مَّا كَانَ لَكُمْ أَن تُنبِتُوا شَجَرَهَا أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ بَلْ هُمْ قَوْمٌ يَعْدِلُونَ ﴿60﴾ (ئایا شه‌ریک و هاوه‌ڵ چاکتره بپه‌رسترێ) یا ئه‌و زاته‌ی که ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروستکردووه‌و له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێ و باخ و باخات و بێستانی جوان و ڕازاوه‌ی پێ به‌رهه‌م دێنێ، ئێوه هه‌رگیز نه‌تانده‌توانی دره‌خته‌کان بڕوێنن، ئایا ڕه‌وایه که خوایه‌کی تر له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارا هه‌بێت؟! که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو (به‌ڵگانه‌دا) زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه له ڕێبازی ڕاست لاده‌ده‌ن و شوێنی چه‌وتی و نادروستی ده‌که‌ون. أَمَّن جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿61﴾ (ئایا ته‌نها ئه‌و زاته نیه) که زه‌وی دامهزراندوهو له‌ناویدا جۆگه‌و ڕوباری ڕه‌خساندوه، هه‌روه‌ها زنجیره چیای تێدا چه‌سپاندووه، له‌نێوان دوو ده‌ریاکه‌شدا به‌ربه‌ستی به‌رپا کردووه (که ئاوی شیرین و سوێر تێکه‌ڵ نابن) ئایا ڕه‌وایه خوایه‌کی له‌گه‌ڵ خوای په‌روه‌ردگارا هه‌بێت؟!، که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو (به‌ڵگانه‌دا) زۆربه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه (له‌م ڕاستیانه) نازانن و تێناگه‌ن. أَمَّن يُجِيبُ الْمُضْطَرَّ إِذَا دَعَاهُ وَيَكْشِفُ السُّوءَ وَيَجْعَلُكُمْ خُلَفَاء الْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قَلِيلًا مَّا تَذَكَّرُونَ ﴿62﴾ ئایا کێیه جگه (له زاتی په‌روه‌ردگار) که بێت به هاناو هاواری لێقه‌وماوو بێ ده‌ره‌تان و بێ داڵده‌وه، کاتێك که نزا ده‌کات و لێی ده‌پاڕێته‌وه، ئه‌وسا به‌ڵاو ناخۆشیه‌کان لاده‌بات و ده‌تانکاته نیشته‌جێ و جێ‌نشین له زه‌ویدا، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ ئه‌و زاته‌دا خوای تر هه‌بێت؟! که‌مێك یاداوه‌ری وه‌رگرن و تێفکرن و بیربکه‌نه‌وه. أَمَّن يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ وَمَن يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿63﴾ ئایا کێ له تاریکستانی سه‌ر وشکانی (بیابانه‌کان) و ده‌ریاکان ڕێنموویتان ده‌کات (تا ون نه‌بن)؟! کێ بای شه‌ماڵ (هه‌ڵگری هه‌ڵمی ئاو) ده‌نێرێ وه‌ك مژده‌یه‌ک پێش گه‌یشتنی (بارانی) ڕه‌حمه‌ت؟، ئایا ڕه‌وایه له‌گه‌ڵ خوادا خوای تر هه‌بێت، به‌رزیی و بڵندیی و مه‌زنیی بۆ خوای گه‌وره له‌به‌رانبه‌ر (ئه‌و شتانه‌وه که نه‌فامان) ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ و شه‌ریك (بۆ ئه‌و زاته). أَمَّن يَبْدَأُ الْخَلْقَ ثُمَّ يُعِيدُهُ وَمَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ أَإِلَهٌ مَّعَ اللَّهِ قُلْ هَاتُوا بُرْهَانَكُمْ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿64﴾ ئایا کێ له سه‌ره‌تاوه دروستکراوانی به‌دیهێناوه، له‌وه‌ودواش سه‌رله‌نوێ (دوای تێکدانی) دروستی ده‌کاته‌وه، کێ له‌و ئاسمانه‌وه (به‌هۆی تیشکی خۆر‌و باران و هه‌واوه) له زه‌ویه‌وه (به‌هۆی خاکه‌وه) ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت؟، ئایا (ڕه‌وایه) له‌گه‌ڵ زاتی خوادا خوای تر هه‌بێت؟، (پێیان) بڵێ: ئاده‌ی به‌ڵگه‌تان چیه بیهێننه مه‌یدان ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن. قُل لَّا يَعْلَمُ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ الْغَيْبَ إِلَّا اللَّهُ وَمَا يَشْعُرُونَ أَيَّانَ يُبْعَثُونَ ﴿65﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: جگه له خوا هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هیچیان ئاگادار نین له غه‌یب و نهێنی و شاراوه‌کان، هه‌رگیز (که‌س نازانێط و) هه‌ست ناکه‌ن که‌ی زیندوو ده‌کرێنه‌وه. بَلِ ادَّارَكَ عِلْمُهُمْ فِي الْآخِرَةِ بَلْ هُمْ فِي شَكٍّ مِّنْهَا بَلْ هُم مِّنْهَا عَمِونَ ﴿66﴾ ئه‌وانه زانیاری و زانستیان ده‌رباره‌ی قیامه‌ت کۆتاو که‌موکورته، به‌ڵکو (هه‌ندێك) له‌وانه له گوماندان ده‌رباره‌ی، به‌ڵکو هه‌ر کوێرن له ئاستیداو دڵیان نابینایه. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَئِذَا كُنَّا تُرَابًا وَآبَاؤُنَا أَئِنَّا لَمُخْرَجُونَ ﴿67﴾ ئه‌وانه‌ی خوانه‌ناس و کافرن ده‌ڵێن: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه بووینه خاڵ له‌گه‌ڵ باوانماندا، ئایا ئێمه (بۆ ژیانێکی نوێ له‌خاك) دهردهچینهوه؟! لَقَدْ وُعِدْنَا هَذَا نَحْنُ وَآبَاؤُنَا مِن قَبْلُ إِنْ هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿68﴾ به‌ڕاستی ئێـمه پێشتر له‌م (جۆره) به‌ڵێنانه‌مان پێدراوه له‌گه‌ڵ باوانماندا ئه‌مه هه‌ر داستان و قسه‌ی پێشینه‌کانه!! قُلْ سِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَانظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُجْرِمِينَ ﴿69﴾ پێیان بڵێ: ده بگه‌ڕێن به‌سه‌ر زه‌ویداو سه‌رنج بده‌ن و بزانن چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی تاوانبار‌و تاوانکاران. وَلَا تَحْزَنْ عَلَيْهِمْ وَلَا تَكُن فِي ضَيْقٍ مِّمَّا يَمْكُرُونَ ﴿70﴾ تۆ هه‌رگیز خه‌فه‌ت مه‌خۆو ته‌نگه‌تاو مه‌به به‌و پیلان و ته‌ڵه‌که‌و فێڵانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿71﴾ (خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه پێش دێ ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن (که‌ی سزای خوایی یه‌خه‌مان ده‌گرێت؟). قُلْ عَسَى أَن يَكُونَ رَدِفَ لَكُم بَعْضُ الَّذِي تَسْتَعْجِلُونَ ﴿72﴾ پێیان بڵێ: دوور نیه به‌شێ له‌و سزایه‌ی که ئێوه په‌له‌تانه، به‌م زووانه بۆتان پێش نه‌یه‌ت. وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَشْكُرُونَ ﴿73﴾ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری تۆ خاوه‌نی فه‌زڵ و بهخشندهییهو به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان سوپاس ناپهرێزن. وَإِنَّ رَبَّكَ لَيَعْلَمُ مَا تُكِنُّ صُدُورُهُمْ وَمَا يُعْلِنُونَ ﴿74﴾ بێگومان په‌روه‌ردگارت چاك ده‌زانێت چی له سینه‌یاندا حه‌شاردراوه و چیش ئاشکرا ده‌که‌ن. وَمَا مِنْ غَائِبَةٍ فِي السَّمَاء وَالْأَرْضِ إِلَّا فِي كِتَابٍ مُّبِينٍ ﴿75﴾ هیچ شتێك له‌خوا په‌نهان نیه له ئاسمانه‌کاندا بێت یا له زه‌ویدا، له دۆسیه‌ی ئاشکرادا تۆمار نه‌کرابێت. إِنَّ هَذَا الْقُرْآنَ يَقُصُّ عَلَى بَنِي إِسْرَائِيلَ أَكْثَرَ الَّذِي هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ ﴿76﴾ به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه زۆربه‌ی زۆری ئه‌و شتانه‌ی که نه‌وه‌ی ئیسرائیل جیاوازی و کێشه‌یان له‌سه‌ری هه‌یه باسی ده‌کات و لێی ده‌دوێت و ڕوونی ده‌کاته‌وه. وَإِنَّهُ لَهُدًى وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ﴿77﴾ هه‌ر ئه‌م (قورئانه) هۆی هیدایه‌ت و ڕێنموونی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه بۆ ئیمانداران. إِنَّ رَبَّكَ يَقْضِي بَيْنَهُم بِحُكْمِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ﴿78﴾ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارت دادوه‌ریی ده‌کات له نێوانیاندا به فه‌رمانی خۆی، وه ئه‌و زاتێکی باڵاده‌ست و زانایه. فَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ إِنَّكَ عَلَى الْحَقِّ الْمُبِينِ ﴿79﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) تۆ پشت به خوا ببه‌سته، به‌ڕاستی تۆ له‌سه‌ر حه‌ق و ڕاسته‌قینه‌یه‌کی ئاشکرایت. إِنَّكَ لَا تُسْمِعُ الْمَوْتَى وَلَا تُسْمِعُ الصُّمَّ الدُّعَاء إِذَا وَلَّوْا مُدْبِرِينَ ﴿80﴾ بێگومان تۆ ناتوانی (ئه‌م ڕاستیانه) به‌دڵ مردووه‌کان بگه‌یه‌نی، هه‌روه‌ها ناتوانی بانگه‌وازی خۆت به‌گوێ سه‌نگین بگه‌یه‌نی، به‌تایبه‌ت کاتێك که پشت هه‌ڵده‌که‌ن و (بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان ده‌ده‌ن). وَمَا أَنتَ بِهَادِي الْعُمْيِ عَن ضَلَالَتِهِمْ إِن تُسْمِعُ إِلَّا مَن يُؤْمِنُ بِآيَاتِنَا فَهُم مُّسْلِمُونَ ﴿81﴾ هه‌روه‌ه اتۆ نا‌توانیت هیدایه‌ت و ڕێنموونی کوێرو نابیاناکان بکه‌یت و له‌تاریکی ڕزگاریان بکه‌یت (ئه‌وانه‌ی دڵیان کوێره‌و سه‌رنجی ڕاستیه‌کان ناده‌ن)، تۆ ته‌نها ده‌توانی (ئه‌م ڕاستیانه) بده‌ی به گوێی ئه‌و که‌سانه‌دا که باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه (له قورئان و بونه‌وه‌ردا) وه هه‌ر ئه‌وانه ملکه‌چی (ڕاستیه‌کان) ده‌بن و ته‌سلیمی ده‌بن و موسوڵمان ده‌بن. وَإِذَا وَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِمْ أَخْرَجْنَا لَهُمْ دَابَّةً مِّنَ الْأَرْضِ تُكَلِّمُهُمْ أَنَّ النَّاسَ كَانُوا بِآيَاتِنَا لَا يُوقِنُونَ ﴿82﴾ کاتێ که بڕیاری به‌رپابوونی (قیامه‌ت درا، یاخود نزیک بۆوه)، زینده‌وه‌رێك له زه‌وی ده‌رده‌هێنین بۆیان قسه‌یان بۆ ده‌کات که: زۆربه‌ی) خه‌ڵکی باوه‌ڕیان به ئایه‌ته‌کانی ئێمه نه‌بووه. وَيَوْمَ نَحْشُرُ مِن كُلِّ أُمَّةٍ فَوْجًا مِّمَّن يُكَذِّبُ بِآيَاتِنَا فَهُمْ يُوزَعُونَ ﴿83﴾ ڕۆژێك دێت له هه‌ر ئوممه‌تێك ده‌سته‌یه‌ک کێش ده‌که‌ین و کۆیان ده‌که‌ینه‌وه، له‌وانه‌ی که ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌یان به‌درۆ ده‌خسته‌وه، هه‌مووشیان ڕیز ده‌بن به ڕێک‌و پێكی. حَتَّى إِذَا جَاؤُوا قَالَ أَكَذَّبْتُم بِآيَاتِي وَلَمْ تُحِيطُوا بِهَا عِلْمًا أَمَّاذَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿84﴾ هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که دێته پێشه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه خوا ده‌فه‌رموێت: ئایا (ئێوه) ئایه‌ته‌کانی منتان به‌درۆخسته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانست و زانیاریه‌کتان ده‌رباره‌ی هه‌بێت؟ باشه ئێوه (له‌ژیانی دنیادا) خه‌ریکی چێ بوون؟ چیتان ده‌کرد؟ وَوَقَعَ الْقَوْلُ عَلَيْهِم بِمَا ظَلَمُوا فَهُمْ لَا يَنطِقُونَ ﴿85﴾ (سه‌رئه‌نجام) بڕیار‌و فه‌رمانی خوا ده‌رچوو دژیان به‌هۆی سته‌میانه‌وه، قسه‌یان بۆ نه‌کراو ورته‌یان لێوه نه‌هات. أَلَمْ يَرَوْا أَنَّا جَعَلْنَا اللَّيْلَ لِيَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يُؤْمِنُونَ ﴿86﴾ ئایا (ئه‌و خه‌ڵکه) نابینن که هه‌ر ئێمه شه‌ومان تاریک کردووه، تا تیایدا بحه‌سێنه‌وه، ڕۆژیشمان ڕوناک کردۆته‌وه تا هه‌موو شت ببینن، به‌ڕاستی ئاله‌و (دیاردانه‌دا) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌یه بۆ که‌سانێ که ئیمان و باوه‌ڕ ده‌هێنن. وَيَوْمَ يُنفَخُ فِي الصُّورِ فَفَزِعَ مَن فِي السَّمَاوَاتِ وَمَن فِي الْأَرْضِ إِلَّا مَن شَاء اللَّهُ وَكُلٌّ أَتَوْهُ دَاخِرِينَ ﴿87﴾ ڕۆژێک دێت که فوو ده‌کرێت به (صور)دا، هه‌ر که‌س له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه، ترس و بیمێکی زۆر دایده‌گرێت، جگه له‌وانه‌ی که ویستی خوا وایه (ترس و بیمیان نه‌بێت)، هه‌موان به ملکه‌چی و ناچاریی (له خزمه‌ت زاتی باڵاده‌ستدا) کۆده‌بنه‌وه. وَتَرَى الْجِبَالَ تَحْسَبُهَا جَامِدَةً وَهِيَ تَمُرُّ مَرَّ السَّحَابِ صُنْعَ اللَّهِ الَّذِي أَتْقَنَ كُلَّ شَيْءٍ إِنَّهُ خَبِيرٌ بِمَا تَفْعَلُونَ ﴿88﴾ تۆ کێوه‌کان وا ده‌بینیت که وه‌ستاون و بێ جوڵه‌ن، له کاتێکدا که ئه‌وانیش وه‌کو هه‌ور له جووڵه‌دان (چونکه زه‌وی به‌خێرایی هه‌زار کیلۆمه‌تر له سه‌عاتێکدا به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سوڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای به‌رپابوونی قیامه‌تدا کێوه‌کان وه‌کو خوری شیکراوه ده‌برێن به ئاسمانداو چاڵ و چۆڵی زه‌وییان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه)، ئه‌مه‌یه ده‌ستکردی ئه‌و خوایه‌ی که هه‌موو شتێكی به‌وپه‌ڕی ڕێکوپێكی دروستکردووه، ئه‌و زاته زۆر ئاگایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. مَن جَاء بِالْحَسَنَةِ فَلَهُ خَيْرٌ مِّنْهَا وَهُم مِّن فَزَعٍ يَوْمَئِذٍ آمِنُونَ ﴿89﴾ ئه‌وه‌ی چاکه بکات و کار‌و کرده‌وه‌ی باش ئه‌نجام بدات، ئه‌وه پاداشتی به‌نرخ و چاک و پاکیان پێشکه‌ش ده‌کرێت، وه ئه‌وانه ترس و بیمی ئه‌و ڕۆژه پارێزراون و ئاسووده‌و ئارامن. وَمَن جَاء بِالسَّيِّئَةِ فَكُبَّتْ وُجُوهُهُمْ فِي النَّارِ هَلْ تُجْزَوْنَ إِلَّا مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿90﴾ به‌ڵام ئه‌وه‌ی تاوان و گوناهو خراپه ده‌کات، به‌ڕوودا و سه‌ره‌وخوار ده‌خرێته ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه‌و (پێیان ده‌وترێت): ئایا سزاتان له‌به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌کانتانه‌وه نیه؟! إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ رَبَّ هَذِهِ الْبَلْدَةِ الَّذِي حَرَّمَهَا وَلَهُ كُلُّ شَيْءٍ وَأُمِرْتُ أَنْ أَكُونَ مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿91﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله عڵیه وسلم پێیان بڵێ:) به‌ڕاستی من ته‌نها فه‌رمانی ئه‌وه‌م پێدراوه که خوای ئه‌م شاره‌و ئه‌م شوێنه بپه‌رستم که حورمه‌تی بۆ داناوه، وه هه‌موو شت ئه‌و خاوه‌نیه‌تی، من فه‌رمانم پێدراوه که له فه‌رمانبه‌ردارو موسوڵمانه‌کان بم. وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ فَمَنِ اهْتَدَى فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ وَمَن ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنذِرِينَ ﴿92﴾ (وه فه‌رمانم پێ دراوه که): قورئان دهوربکهمهوهو به‌رده‌وام بیخوێنمه‌وه، جا ئه‌وه‌ی ڕێبازی هیدایه‌ت وهربگرێط، ئه‌وه هیدایه‌ته‌که‌ی بۆ خۆی چاکه‌و (له دنیا‌و قیامه‌تدا سوودی لێ وه‌رده‌گرێت)، ئه‌وه‌ش که خۆی گومڕا ده‌کات، تۆ پێی بڵێ: (من زۆرم له‌سه‌رتان نیه) من ته‌نها بێ‌دار که‌ره‌وه‌م. وَقُلِ الْحَمْدُ لِلَّهِ سَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَتَعْرِفُونَهَا وَمَا رَبُّكَ بِغَافِلٍ عَمَّا تَعْمَلُونَ ﴿93﴾ وه بڵێ (الحمد لله) سوپاس و ستایش بۆ خوا، له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا هه‌موو ئایه‌ت و (معجزة)کانی خۆیتان نیشان ده‌دات و ده‌یان ناسنه‌وه (که هه‌مووی ده‌ستکاری خوای به‌دیهێنه‌ره)، بێگومان په‌روه‌ردگاری تۆ غافڵ و بێ ئاگا نیه له‌و کاروکرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.
الموضوع الأصلي : 27. سورة النمل // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam