2012-01-23, 05:27
رسالة بيانات كاتب الموضوع
35. سورة فاطر المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 35. سورة فاطر
سوره 35: فاطر بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان الْحَمْدُ لِلَّهِ فَاطِرِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَاعِلِ الْمَلَائِكَةِ رُسُلًا أُولِي أَجْنِحَةٍ مَّثْنَى وَثُلَاثَ وَرُبَاعَ يَزِيدُ فِي الْخَلْقِ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿1﴾ سوپاس و ستایش بۆ خوایه که به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، فریشته‌کانی کردووه به فرستاده‌ی خۆی و باڵداریشن، هه‌یانه دوو، یان سێ، یان چوار باڵه، له دروستکردندا هه‌رچی بوێت زیادی ده‌کات (له ژماره‌ی فریشته‌کان، له ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کان، له ئاده‌میزادو په‌ری…هتد) به‌ڕاستی خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. مَا يَفْتَحِ اللَّهُ لِلنَّاسِ مِن رَّحْمَةٍ فَلَا مُمْسِكَ لَهَا وَمَا يُمْسِكْ فَلَا مُرْسِلَ لَهُ مِن بَعْدِهِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿2﴾ (هه‌رکاتێك) خوا ده‌روازه‌ی ڕه‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی له‌خه‌ڵکی بکاته‌وه، هیچ که‌س و هیچ شتێك ناتوانێت به‌ری بگرێت، وه هه‌ر کاتێکیش بیگرێته‌وه‌و دایخات که‌س ناتوانێت بێجگه له‌و بیکاته‌وه، ئه‌و زاته هه‌ر خۆی به‌ده‌سه‌ڵات و دانایه. يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاءِ وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ ﴿3﴾ ئه‌ی خه‌ڵکینه بیر بکه‌نه‌وه له چاکه‌ی خوا به‌سه‌رتانه‌وه، ئایا جگه له خوا دروستکارو به‌دیهێنه‌ری تر هه‌یه له ئاسمان و زه‌ویدا ڕزق و ڕۆزیتان پێ ببه‌خشێت، (ئاشکرایه) که جگه له‌و زاته خوایه‌کی تر نیه، ئیتر چۆن له‌و بیر‌و باوه‌ڕه دروسته لاده‌ده‌ن؟ (پاشان دڵخۆشی پێغه‌مبه‌ر ده‌داته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت: ئه‌گه‌ر ئه‌مانه تۆ به درۆ ده‌خه‌نه‌وه، ئه‌وه دڵنیا به که پێغه‌مبه‌رانی تریش پێش تۆ به درۆ خراونه‌ته‌وه، به‌ڵام (خه‌مت نه‌بێت) سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و (ئه‌وانه له‌ده‌ستی ده‌رناچن). وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كُذِّبَتْ رُسُلٌ مِّن قَبْلِكَ وَإِلَى اللَّهِ تُرْجَعُ الأمُورُ ﴿4﴾ خۆ ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌درۆ بخه‌نه‌وه (ئه‌وه غه‌مگین مه‌به) چونکه پێغه‌مبه‌رانێك پێش تۆ (له‌لایه‌ن ئه‌و جۆره که‌سانه‌وه) به‌درۆ خراونه‌ته‌وه، دڵنیاش به که سه‌رئه‌نجامی هه‌موو شتێك بۆلای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه. يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِاللَّهِ الْغَرُورُ ﴿5﴾ ئه‌ی خه‌ڵکینه دڵنیابن که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته (قیامه‌ت به‌رپا ده‌کات و له هه‌موو که‌س ده‌پرسێته‌وه) نه‌که‌ن ژیانی دنیا سه‌رتان لێ بشێوێنێت و شه‌یتان غه‌ڕاو سه‌رگه‌ردانتان بکات. إِنَّ الشَّيْطَانَ لَكُمْ عَدُوٌّ فَاتَّخِذُوهُ عَدُوًّا إِنَّمَا يَدْعُو حِزْبَهُ لِيَكُونُوا مِنْ أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿6﴾ (چونکه) به‌راستی شه‌یتان دوژمنتانه ئێوه‌ش به‌دوژمنی خۆتانی دانێن، چونکه هه‌میشه بانگی تاقم و داروده‌سته‌ی خۆی ده‌کات تا ببنه نیشته‌جێی دۆزه‌خ. الَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ﴿7﴾ بێگومان ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ بڕوان سزای زپر پڕ ئێش و ئازار چاوه‌ڕێیانه، ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه لێخۆشبوو‌ن و پاداشتی پیرۆز‌و به‌ڕێز چاوه‌ڕێیانه‌و بۆیان ئاماده‌یه. أَفَمَن زُيِّنَ لَهُ سُوءُ عَمَلِهِ فَرَآهُ حَسَنًا فَإِنَّ اللَّهَ يُضِلُّ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي مَن يَشَاءُ فَلَا تَذْهَبْ نَفْسُكَ عَلَيْهِمْ حَسَرَاتٍ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ بِمَا يَصْنَعُونَ ﴿8﴾ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی که کرده‌وه ناشرینه‌کانی بۆ ڕازێنراوه‌ته‌وه‌و به‌جوان و چاك ده‌یبینێت؟! (وه‌ك ئه‌و که‌سه وایه که پێوه‌ری خوایی پێیه بۆ چاکه‌و خراپه)؟ به‌ڕاستی خوا بیه‌وێ هه‌رکه‌س گومڕا بکات ده‌یکات، وه هه‌رکه‌سێ هیدایه‌ت بدات ده‌یدات، (ئه‌ڵبه‌ته نه‌ك به‌شیوه‌ی گۆتره‌کاری و هه‌ڕه‌مه‌کی) که‌واته تۆ به خهفهتیانهوه خۆت مه‌فه‌وتێنه، (چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگا‌و زانایه به‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن). وَاللَّهُ الَّذِي أَرْسَلَ الرِّيَاحَ فَتُثِيرُ سَحَابًا فَسُقْنَاهُ إِلَى بَلَدٍ مَّيِّتٍ فَأَحْيَيْنَا بِهِ الْأَرْضَ بَعْدَ مَوْتِهَا كَذَلِكَ النُّشُورُ ﴿9﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که بای ڕه‌حمه‌ت ده‌نێرێت و هه‌ڵمی ده‌ریاکانی پێ ده‌گوێزێته‌وه‌و ده‌یکاته هه‌ور، زه‌وی مردووی پێ پاراو ده‌کات، (وه ده‌فه‌رموێت): پاشان ئه‌و زه‌ویه‌مان پێ زیندوو کرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی که مردبوو، زیندووکردنه‌وه‌ی (ئێوه‌ش) به‌و شێوه‌یه ده‌بێت. مَن كَانَ يُرِيدُ الْعِزَّةَ فَلِلَّهِ الْعِزَّةُ جَمِيعًا إِلَيْهِ يَصْعَدُ الْكَلِمُ الطَّيِّبُ وَالْعَمَلُ الصَّالِحُ يَرْفَعُهُ وَالَّذِينَ يَمْكُرُونَ السَّيِّئَاتِ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ وَمَكْرُ أُوْلَئِكَ هُوَ يَبُورُ ﴿10﴾ ئه‌وه‌ی که سه‌ربه‌رزی و پایه بڵندی ده‌وێت (با بزانێت) که هه‌موو سه‌ربه‌رزیی و پایه بڵندیهك شایسته‌ی خوایه‌و هه‌ر ئه‌ویش ده‌یبه‌خشێت، گوفتاری چاك و جوان و به‌جێ بۆلای ئه‌و به‌رز ده‌بێته‌وه، کار وکرده‌وه‌ی چاکیش هه‌ر ئه‌و به‌رزی ده‌کاته‌وه، جا ئه‌وانه‌ی که پیلانی خراپ ده‌گێڕن سزای زۆر توندوتیژ بۆیان ئاماده‌یه، بێگومان پیلانی ئه‌وانه هه‌ر خوا خۆی پووچی ده‌کاته‌وه. وَاللَّهُ خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ جَعَلَكُمْ أَزْوَاجًا وَمَا تَحْمِلُ مِنْ أُنثَى وَلَا تَضَعُ إِلَّا بِعِلْمِهِ وَمَا يُعَمَّرُ مِن مُّعَمَّرٍ وَلَا يُنقَصُ مِنْ عُمُرِهِ إِلَّا فِي كِتَابٍ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ﴿11﴾ خوا ئێوه‌ی له خاك دروست کردووه، له‌وه‌ودواش له نوتفه‌یه‌ك (که بریتیه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سهرهمێکوتهیهك له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا) له‌وه‌ودوا کردوونی به جووت (به نێر‌و مێ)، هیچ مێینه‌یه‌ك ئاوس نابێت و نازێت و (سکه‌که‌ی) دانانێت به‌بێ ئاگاداری ئه‌و زاته، هیچ ته‌مه‌ن درێژێك، ته‌مه‌نی درێژ نابێت و له ته‌مه‌نی که‌منابێته‌وه، که یاداشت نه‌کرابێت له کتێبێک‌دا، بێگومان ئه‌و شتانه لای خوا زۆر ئاسانه. وَمَا يَسْتَوِي الْبَحْرَانِ هَذَا عَذْبٌ فُرَاتٌ سَائِغٌ شَرَابُهُ وَهَذَا مِلْحٌ أُجَاجٌ وَمِن كُلٍّ تَأْكُلُونَ لَحْمًا طَرِيًّا وَتَسْتَخْرِجُونَ حِلْيَةً تَلْبَسُونَهَا وَتَرَى الْفُلْكَ فِيهِ مَوَاخِرَ لِتَبْتَغُوا مِن فَضْلِهِ وَلَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ ﴿12﴾ هه‌ردوو جۆر ده‌ریا وه‌کو یه‌ک نین، یه‌کێکیان ئاوی سازگارو خۆش، ئه‌وی تریان سوێر‌و تاڵ، له‌هه‌ردووکیان گۆشتی ته‌ڕو تازه ده‌خۆن، جۆره‌ها شتی گرانبه‌ها (وه‌ک گهورههرو مرواری و یاقووت…هتد) ده‌ردێنن و له‌به‌ری ده‌که‌ن و خۆتانی پێ ده‌ڕازێننه‌وه، ئینجا که‌شتییه‌کان ده‌بینیت ئاوه‌که له‌تده‌که‌ن و (به ئاسانی پیا ده‌ڕۆن) تا له به‌خششه‌کانی په‌روه‌ردگار به‌هره‌وه‌ر ببن، به‌ڵکو سوپاسگوزاریش بن. يُولِجُ اللَّيْلَ فِي النَّهَارِ وَيُولِجُ النَّهَارَ فِي اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ لَهُ الْمُلْكُ وَالَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِهِ مَا يَمْلِكُونَ مِن قِطْمِيرٍ ﴿13﴾ (هه‌ر خوایه که): شه‌و تێهه‌ڵکێشی ڕۆژ ده‌کات، ڕۆژیش تێهه‌ڵکێشی شه‌و ده‌کات، خۆر‌و مانگی ڕامهێناوه هه‌ریه‌که‌یان تا کاتێکی دیاریکراو له سوڕانه‌وه‌دایه، ئا ئه‌و خوایه په‌روه‌ردگارتانه خاوه‌نی هه‌موو موڵک و به‌دیهاتووه‌کانه، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی جگه له هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن و لێی ده‌پاڕێنه‌وه ته‌نانه‌ت خاوه‌نی توێکڵه ته‌نکه‌که‌ی ده‌وری ناو‌کی خورماش نین. إِن تَدْعُوهُمْ لَا يَسْمَعُوا دُعَاءكُمْ وَلَوْ سَمِعُوا مَا اسْتَجَابُوا لَكُمْ وَيَوْمَ الْقِيَامَةِ يَكْفُرُونَ بِشِرْكِكُمْ وَلَا يُنَبِّئُكَ مِثْلُ خَبِيرٍ ﴿14﴾ خۆ ئه‌گه‌ر هاناو هاواریان بۆ به‌رن گوێیان لێتان نیه‌و نایبیسن، ئه‌گه‌ر بشبیسن به‌ده‌متانه‌وه نایه‌ن، ڕۆژی قیامه‌تیش حاشا ده‌که‌ن لێتان و له‌وه‌ی که به (خواتان) زانیون، بێگومان که‌س نیه وه‌ک (خوا) ئاگا‌و زانابێت، وه هه‌واڵی ڕاست و دروست بگه‌یه‌نێت. يَا أَيُّهَا النَّاسُ أَنتُمُ الْفُقَرَاء إِلَى اللَّهِ وَاللَّهُ هُوَ الْغَنِيُّ الْحَمِيدُ ﴿15﴾ ئه‌ی خه‌ڵکینه ئێوه هه‌ژارو نه‌دارن و هه‌میشه ئاتاجی خوان، (له هه‌موو کات‌و شوێنێکدا، وه بۆ هه‌موو شتێک) هه‌ر ته‌نها خوایه که بێ نیازه‌و شایانی سوپاسه. إِن يَشَأْ يُذْهِبْكُمْ وَيَأْتِ بِخَلْقٍ جَدِيدٍ ﴿16﴾ ئه‌گه‌ر بیه‌وێ ئێوه له‌ناو ده‌بات و که‌سانی تر سه‌رله‌نوێ دێنێته کایه‌وه. وَمَا ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ بِعَزِيزٍ ﴿17﴾ ئه‌مه‌ش بۆ خوا کارێکی زۆر ئاسانه‌و (ئه‌نجامدانی هیچی پێ ناچێت). وَلَا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى وَإِن تَدْعُ مُثْقَلَةٌ إِلَى حِمْلِهَا لَا يُحْمَلْ مِنْهُ شَيْءٌ وَلَوْ كَانَ ذَا قُرْبَى إِنَّمَا تُنذِرُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالغَيْبِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَمَن تَزَكَّى فَإِنَّمَا يَتَزَكَّى لِنَفْسِهِ وَإِلَى اللَّهِ الْمَصِيرُ ﴿18﴾ هیچ گوناهبارێك گوناهی که‌سانی تر هه‌ڵناگرێت (له قیامه‌تیشدا) ئه‌گه‌ر بارگرانێك (گوناهبارێك) هاوار له که‌سێک بکات تا باری سه‌رشانی سوک بکات هیچ باری سوک ناکات هه‌تا ئه‌گه‌ر خزمیشی بێت (جا تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ته‌نها ئه‌وانه بێ‌دار ده‌که‌یته‌وه که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له غه‌یب و په‌نهانیدا وه نوێژه‌کانیان به چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌وسا ئه‌وه‌ی دڵ و ده‌رون و گوفتارو کرده‌وه‌ی خۆی پاک بکاته‌وه، ئه‌وه سووده‌که‌ی بۆ خۆیه‌تی، گه‌ڕانه‌وه‌و سه‌رئه‌نجامیش بۆلای خوای گه‌وره‌یه. وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ ﴿19﴾ (ئاشکرایه که) کوێرو چاوساغ وه‌ک یه‌ک نین. وَلَا الظُّلُمَاتُ وَلَا النُّورُ ﴿20﴾ تاریکییه‌کان و ڕوناکیش (چوون یه‌ک نین). وَلَا الظِّلُّ وَلَا الْحَرُورُ ﴿21﴾ وه سێبه‌رو خۆره‌تاویش (وه‌ک یه‌ک نین). وَمَا يَسْتَوِي الْأَحْيَاء وَلَا الْأَمْوَاتُ إِنَّ اللَّهَ يُسْمِعُ مَن يَشَاءُ وَمَا أَنتَ بِمُسْمِعٍ مَّن فِي الْقُبُورِ ﴿22﴾ زیندوان و مردوانیش (هاوتای یه‌ک نین). بێگومان خوا (ڕاستی ده‌دات) به‌گوێی هه‌ر که‌سێکدا که بیه‌وێت به‌ڵام تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) نا‌توانیت (په‌یامه‌که‌ت) بگه‌یه‌نیت به‌و که‌سانه‌ی که له ناو گۆڕدان (مه‌به‌ست کافرانه که وه‌ك مردوو نابیسن، وه ئه‌گه‌ر بشبیسن سوودی لێ وه‌رناگرن). إِنْ أَنتَ إِلَّا نَذِيرٌ ﴿23﴾ به‌ڵکو تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر) ته‌نها بێدارکهرهوهو ترسێنه‌ری (خوانهناسانیت). إِنَّا أَرْسَلْنَاكَ بِالْحَقِّ بَشِيرًا وَنَذِيرًا وَإِن مِّنْ أُمَّةٍ إِلَّا خلَا فِيهَا نَذِيرٌ ﴿24﴾ ئێمه تۆمان ڕه‌وانه کردووه به حه‌ق و ڕاستیه‌کی ته‌واوه‌وه، تۆ مژده‌ده‌ری (ئیماندارانیت)، ترسێنه‌ری (بێ بڕواکانیت) هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌کیش نه‌بووه که فرستاده‌و بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی بۆ ڕه‌وانه نه‌کرابێت. وَإِن يُكَذِّبُوكَ فَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ جَاءتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ وَبِالزُّبُرِ وَبِالْكِتَابِ الْمُنِيرِ ﴿25﴾ خۆ ئه‌گه‌ر تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌درۆبخه‌نه‌وه ئه‌وه (دڵت له‌خۆت دانه‌مێنێت) ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مانیش (هه‌ر هه‌ڵوێستیان وابووه، پێغه‌مبه‌رانیان) به‌درۆخستۆته‌وه (هه‌رچه‌نده) پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به (معجزة)و به‌ڵگه‌ی به‌هێزه‌وه، به په‌یام و کتێبی ڕوون و ئاشکراوه بۆیان ڕه‌وانه کرابوون. ثُمَّ أَخَذْتُ الَّذِينَ كَفَرُوا فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿26﴾ له‌وه‌دوا کافر‌و بێ بڕواکانم گرت و له‌ناوم بردن (سه‌رنج بده‌و بڕوانه) چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێنان. أَلَمْ تَرَ أَنَّ اللَّهَ أَنزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ ثَمَرَاتٍ مُّخْتَلِفًا أَلْوَانُهَا وَمِنَ الْجِبَالِ جُدَدٌ بِيضٌ وَحُمْرٌ مُّخْتَلِفٌ أَلْوَانُهَا وَغَرَابِيبُ سُودٌ ﴿27﴾ ئایا نابینی که خوا له ئاسمانه‌وه باران ده‌بارێنێ، وه به‌و بارانه جۆره‌ها به‌روبومی جیاوازمان ده‌رهێنا که (ڕه‌نگیان، قه‌باره‌یان، تامیان، بۆنیان، شێوه‌یان، شوێنیان، وه‌رزیان) جیاوازه.. (هه‌روه‌ها) که‌ژو کێوه‌کانمان به زنجیره کێشاوه، هه‌یانه چین و هێڵ و نه‌خشی سپی و سووره‌و ئه‌وانیش ڕه‌نگیان جیاوازه، هه‌شیانه ڕه‌شێکی تاریك و تۆخه.. وَمِنَ النَّاسِ وَالدَّوَابِّ وَالْأَنْعَامِ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ كَذَلِكَ إِنَّمَا يَخْشَى اللَّهَ مِنْ عِبَادِهِ الْعُلَمَاء إِنَّ اللَّهَ عَزِيزٌ غَفُورٌ ﴿28﴾ (هه‌روه‌ها) له خه‌ڵکیش، له گیانداران و ماڵاتیش، جۆره‌ها ڕه‌نگ و شێوه‌و (قه‌باره‌ی جیاواز) هه‌یه. به‌ڕاستی زاناکان (په‌ی به‌و نهێنیانه ده‌به‌ن و) له‌ناو به‌نده‌کانی خوادا هه‌ر ئه‌وان له‌خوا ده‌ترسن (له سه‌رده‌می عیلم و زانستیدا ئه‌م ڕاستییه ڕوونه چونکه زانا‌و پسپۆران کاتێ ورده‌کاری به‌دیهێنراوان په‌ی پێ ده‌به‌ن، زۆر هه‌ست به گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌که‌ن)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه باڵاده‌سته‌و، زۆریش لێخۆشبووه (کاتێك که خه‌ڵکی ڕووی تێده‌که‌ن و باوه‌ڕی پێ دێنن). إِنَّ الَّذِينَ يَتْلُونَ كِتَابَ اللَّهِ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَنفَقُوا مِمَّا رَزَقْنَاهُمْ سِرًّا وَعَلَانِيَةً يَرْجُونَ تِجَارَةً لَّن تَبُورَ ﴿29﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که په‌یامی خوا (قورئان) ده‌ور ده‌که‌نه‌وه و نوێژه‌کانیان به چاکیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه له‌و ڕزق و ڕۆزی و سامانه جۆراوجۆرانه‌ی که پێمان به‌خشیون، ده‌به‌خشن به نهێنی و به ئاشکرا.. (که به‌خشینی زانستی و یه‌رمه‌تی خه‌ڵکی به جه‌سته‌ش ده‌گرێته‌وه) به‌نهێنی (بۆ ئه‌وه‌ی ڕیاو ڕووپامایی تێکه‌ڵ نه‌بێت)، به ئاشکراش (بۆ هاندانی خه‌ڵکی) ئه‌وانه به ئومێدی بازرگانییه‌ك ئه‌و کاره ده‌که‌ن که هه‌رگیز نائومێد‌و زه‌ره‌رمه‌ند نابن. لِيُوَفِّيَهُمْ أُجُورَهُمْ وَيَزِيدَهُم مِّن فَضْلِهِ إِنَّهُ غَفُورٌ شَكُورٌ ﴿30﴾ (خوای میهرهبانێش) وه‌فا ده‌کات به به‌خشینی پاداشت بۆیان و له خه‌ڵات و به‌خششی زیاتریش به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زۆر زۆر لێخۆشبووه‌و زۆریش سوپاسگوزاره.. وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ هُوَ الْحَقُّ مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ إِنَّ اللَّهَ بِعِبَادِهِ لَخَبِيرٌ بَصِيرٌ ﴿31﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئه‌وه‌ی که به‌وه‌حی و نیگا بۆمان ڕه‌وانه‌کردیت له‌م قورئانه، ئه‌وه حه‌ق و ڕاستییه‌و پشتگیری کتێبه پێشوهکانێشه، به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگا‌و بینایه به‌به‌نده‌کانی. ثُمَّ أَوْرَثْنَا الْكِتَابَ الَّذِينَ اصْطَفَيْنَا مِنْ عِبَادِنَا فَمِنْهُمْ ظَالِمٌ لِّنَفْسِهِ وَمِنْهُم مُّقْتَصِدٌ وَمِنْهُمْ سَابِقٌ بِالْخَيْرَاتِ بِإِذْنِ اللَّهِ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الْكَبِيرُ ﴿32﴾ پاشان کهسانیكمان کرده خاوه‌ن و ڕاگه‌یه‌نه‌ری ئه‌م قورئانه که هه‌ڵمان بژاردوون له به‌نده‌کانمان، هه‌یانه سته‌می له‌خۆی کردووه (چاکه‌ی که‌مه‌و گوناهی زۆره)، هه‌شیانه مام ناوه‌ندییه، هه‌شیانه زۆر گه‌رم و گوڕه که چاکه‌کاریدا به ویست و (یارمه‌تی) خوا، (ئا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌و گه‌رم و گوڕییه له چاکه‌کاریدا) ڕێز‌و خه‌ڵاتێکی زۆر گه‌وره‌یه.. جَنَّاتُ عَدْنٍ يَدْخُلُونَهَا يُحَلَّوْنَ فِيهَا مِنْ أَسَاوِرَ مِن ذَهَبٍ وَلُؤْلُؤًا وَلِبَاسُهُمْ فِيهَا حَرِيرٌ ﴿33﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه له پاداشتی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌یاندا) ده‌چنه باخه‌کانی به‌هه‌شتی (عدن)ه‌وه، له‌وێ ده‌ستبه‌ندی ئاڵتون و مرواری ده‌که‌نه ده‌ستیان، پۆشاکیشیان له‌و به‌هه‌شته‌دا ئاوریشمه. وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَذْهَبَ عَنَّا الْحَزَنَ إِنَّ رَبَّنَا لَغَفُورٌ شَكُورٌ ﴿34﴾ (ئینجا هه‌موان له خۆشی‌دا) ده‌ڵێن: سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی غه‌م و په‌ژاره‌یه له دڵ و ده‌روونی ده‌رکردین، به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارمان زۆر لێخۆش‌بوو و سوپاسگوزاره. الَّذِي أَحَلَّنَا دَارَ الْمُقَامَةِ مِن فَضْلِهِ لَا يَمَسُّنَا فِيهَا نَصَبٌ وَلَا يَمَسُّنَا فِيهَا لُغُوبٌ ﴿35﴾ ئه‌و خوایه‌ی که جێنشینی کردین له ماڵی هه‌میشه‌ییدا به به‌خشش و ڕێزی تایبه‌تی خۆی ئیتر هیچ نه‌خۆشی و ناخۆشییه‌ك توخنمان ناکه‌وێت هیچ ئازار‌و ئێشێکی ده‌روونی نزیکمان ناکه‌وێت. وَالَّذِينَ كَفَرُوا لَهُمْ نَارُ جَهَنَّمَ لَا يُقْضَى عَلَيْهِمْ فَيَمُوتُوا وَلَا يُخَفَّفُ عَنْهُم مِّنْ عَذَابِهَا كَذَلِكَ نَجْزِي كُلَّ كَفُورٍ ﴿36﴾ (له‌ولاشه‌وه) ئه‌وانه‌ی که کافر‌و بێ باوه‌ڕ بوون دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه، بڕیاری له‌ناوچونیان نادرێ (تا ڕزگاریان ببێت!!) ته‌نانه‌ت به‌شی له سزاکه‌ش له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، ئا به‌و شێوه‌یه هه‌موو کافر‌و بێدینه سه‌رسه‌خته‌کان سزا ده‌درێن و تۆڵه‌یان لێ ده‌ستێنین. وَهُمْ يَصْطَرِخُونَ فِيهَا رَبَّنَا أَخْرِجْنَا نَعْمَلْ صَالِحًا غَيْرَ الَّذِي كُنَّا نَعْمَلُ أَوَلَمْ نُعَمِّرْكُم مَّا يَتَذَكَّرُ فِيهِ مَن تَذَكَّرَ وَجَاءكُمُ النَّذِيرُ فَذُوقُوا فَمَا لِلظَّالِمِينَ مِن نَّصِيرٍ ﴿37﴾ ئه‌وانه گریه‌و زاری و هاوارو قیژه‌و ناڵه‌یان له‌ناو دۆزه‌خدا لێ به‌رز ده‌بێته‌وه‌و (به که‌ساسییه‌وه ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا: ده‌رمان بێنه‌و ڕزگارمان بکه له‌م حاڵه (مه‌رج بێت) کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ئه‌نجام بده‌ین، نه‌ك ئه‌وه‌ی که جاران ده‌رمانکرد، (له‌وه‌ڵامیاندا خوا ده‌فه‌رموێت) مه‌گه‌ر ته‌مه‌نێکمان پێ نه‌به‌خشین، ئه‌وه‌ی ده‌یویست یادێ بکات و بیرێك بکاته‌وه (مه‌گه‌ر مۆڵه‌تمان نه‌دا)، بێدارکهرهوهشمان بۆ ڕه‌وانه نه‌کردن، (دیاره که هه‌موویان خه‌جاڵه‌ت و سه‌رشۆڕ ده‌بن و قسه‌یان نامێنێت، بۆیه پێیان ده‌وترێت): ده بجێژن (سزای سه‌ختی دۆزه‌خ) بێگومان پشتیوانێکیش نیه به‌رگری له سته‌مکاران بکات. إِنَّ اللَّهَ عَالِمُ غَيْبِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿38﴾ به‌ڕاستی خوا زانا‌و شاره‌زای نهێنییه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر زانایه به‌وه‌ی که له سینه‌و دڵ و ده‌روونه‌کاندا حه‌شاردراوه.. هُوَ الَّذِي جَعَلَكُمْ خَلَائِفَ فِي الْأَرْضِ فَمَن كَفَرَ فَعَلَيْهِ كُفْرُهُ وَلَا يَزِيدُ الْكَافِرِينَ كُفْرُهُمْ عِندَ رَبِّهِمْ إِلَّا مَقْتًا وَلَا يَزِيدُ الْكَافِرِينَ كُفْرُهُمْ إِلَّا خَسَارًا ﴿39﴾ هه‌ر ئه‌و زاته ئێوه‌ی کرده جێ‌نشین له زه‌ویدا، جا ئه‌وه‌ی که کافر‌و بێ بڕوا بێت، ئه‌وه کافربوونه‌که‌ی له‌سه‌ری ده‌که‌وێت، بێباوه‌ڕیی کافران، هیچیان لای په‌روه‌ردگاریان بۆ زیاد ناکات، جگه له خه‌شم و قینی خوا لێیان، خوانه‌ناسیی کافران هیچ ده‌ستکه‌وتێکی نیه جگه له خه‌ساره‌ت مه‌ندیی و زه‌ره‌رمه‌ندیی (نه‌بڕاوه). قُلْ أَرَأَيْتُمْ شُرَكَاءكُمُ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا فَهُمْ عَلَى بَيِّنَةٍ مِّنْهُ بَلْ إِن يَعِدُ الظَّالِمُونَ بَعْضُهُم بَعْضًا إِلَّا غُرُورًا ﴿40﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: هه‌واڵم بده‌نێ ده‌رباره‌ی ئه‌و شتانه‌ی کردووتانه به هاوه‌ڵ (بۆ خوا) و هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن، پیشانم بده‌ن کام شوێنی زه‌وییان دروستکردووه، ئایا به‌شدارییه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ خوادا له دروستکردنی ئاسمانه‌کاندا!! یاخود کتێبێکمان پێ به‌خشیون تا دڵنیابن (لا هاوکاریی بته‌کان)!! به‌ڵکو سته‌مکاران هه‌ر به‌ڵێنی نادروست و بیروباوه‌ڕی نابه‌جێ ده‌ده‌ن به گوێی یه‌کتردا. إِنَّ اللَّهَ يُمْسِكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ أَن تَزُولَا وَلَئِن زَالَتَا إِنْ أَمْسَكَهُمَا مِنْ أَحَدٍ مِّن بَعْدِهِ إِنَّهُ كَانَ حَلِيمًا غَفُورًا ﴿41﴾ به‌ڕاستی هه‌ر خوایه که ئاسمانه‌کان و زه‌وی ڕاگرتووه‌و نایه‌ڵێت تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، خۆ ئه‌گه‌ر تێك بچن و له‌یه‌ك بترازێن، کێ ده‌توانێت جگه له‌و زاته هه‌میشه‌و به‌رده‌وام خۆگرو ئارامگر‌و لێخۆشبووه. وَأَقْسَمُوا بِاللَّهِ جَهْدَ أَيْمَانِهِمْ لَئِن جَاءهُمْ نَذِيرٌ لَّيَكُونُنَّ أَهْدَى مِنْ إِحْدَى الْأُمَمِ فَلَمَّا جَاءهُمْ نَذِيرٌ مَّا زَادَهُمْ إِلَّا نُفُورًا ﴿42﴾ ئه‌و (کافر‌و هاوهڵپهرستانهی قوڕه‌یش) زۆر به‌گه‌رمیی به‌خوا سوێندیان ده‌خواردو ده‌یانگوت: ئه‌گه‌ر (پێغه‌مبه‌رێكی) بێدارکه‌ره‌وه بۆیان بێت له هه‌موو گه‌لانی تر باوه‌ڕدارتر ده‌بن، که‌چی کاتێ که پێغه‌مبه‌رێکیان بۆ ڕه‌وانه کرا له‌سه‌رکه‌شی و دووره‌په‌رێزی زیاتر هیچی تریان لێ نه‌وه‌شایه‌وه. اسْتِكْبَارًا فِي الْأَرْضِ وَمَكْرَ السَّيِّئِ وَلَا يَحِيقُ الْمَكْرُ السَّيِّئُ إِلَّا بِأَهْلِهِ فَهَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا سُنَّتَ الْأَوَّلِينَ فَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَبْدِيلًا وَلَن تَجِدَ لِسُنَّتِ اللَّهِ تَحْوِيلًا ﴿43﴾ چونکه خۆیان به گه‌وره‌و زل زانی له زه‌ویداو پیلانی شه‌ڕو تاوانیان کێشا، (به مه‌رجێك) پیلانی شه‌ڕو تاوان (هه‌میشه) به‌سه‌ر ئه‌واندا ده‌شکێته‌وه که نه‌خشه‌ی بۆ ده‌کێشن، مه‌گه‌ر ئه‌مانه (به دژایه‌تی ئیسلام) ته‌نها چاوه‌ڕێی ئه‌و کاره‌ساتانه بکه‌ن که به‌سه‌ر گه‌لانی پێش ئه‌ماندا هاتووه، (کاتێ که بڕوایان به پێغه‌مبه‌ران نه‌هێناوه، له‌ناوبران) ئیتر تۆ نا‌بینیت هه‌رگیز له یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوادا گۆڕانکاری پێش بێت، هه‌رگیز نا‌بینیت یاسا‌و به‌رنامه‌کانی خوا له نه‌خشه‌ی خۆیان لابده‌ن (که به‌شێکی ڕیسوا کردنی پیلان گێڕانه). أَوَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ وَكَانُوا أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَمَا كَانَ اللَّهُ لِيُعْجِزَهُ مِن شَيْءٍ فِي السَّمَاوَاتِ وَلَا فِي الْأَرْضِ إِنَّهُ كَانَ عَلِيمًا قَدِيرًا ﴿44﴾ ئایا ئه‌وه ناگه‌ڕێن به زه‌ویدا، تا سه‌رنج بده‌ن و ته‌ماشا بکه‌ن، چۆن بوو سه‌رئه‌نجامی (گه‌لانی) پێش ئه‌مان و چیمان به‌سه‌ر هێنان، ئه‌وانه هێزو ده‌سه‌ڵاتیان له‌مان زیاتر بوو، وه‌نه‌بێ خوا هیچ شتێکی له‌ده‌ست ده‌ربچێت له ئاسمانه‌کان، یان له زه‌ویدا، چونکه به‌ڕاستیی ئه‌و زاته زۆر زانایه‌و زۆریش به‌ده‌سه‌ڵات و به توانایه. وَلَوْ يُؤَاخِذُ اللَّهُ النَّاسَ بِمَا كَسَبُوا مَا تَرَكَ عَلَى ظَهْرِهَا مِن دَابَّةٍ وَلَكِن يُؤَخِّرُهُمْ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى فَإِذَا جَاء أَجَلُهُمْ فَإِنَّ اللَّهَ كَانَ بِعِبَادِهِ بَصِيرًا ﴿45﴾ خۆ ئه‌گه‌ر خوا تۆڵه له خه‌ڵکی بسێنێت له سه‌رئه‌نجامی کار‌و کرده‌وه‌ی (نادروستیاندا) هه‌رچی زینده‌وه‌ر هه‌یه له‌سه‌ر ڕووکار‌ی زه‌وی نه‌ده‌ما، به‌ڵام (خوا ئه‌وه‌نده به‌په‌له نیه له تۆڵه‌سه‌ندن) به‌ڵکو دوایان ده‌خات بۆ کاتێکی دیاریکراو، جا هه‌رکاتێک وه‌خت و ڕۆژی خۆی هات، بێگومان ئه‌و کاته خوا زۆر بینایه به به‌نده‌کانی (کار‌و کرده‌وه‌یانی هه‌مو له‌به‌رده‌ستایه).
الموضوع الأصلي : 35. سورة فاطر // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam