2012-01-23, 09:26
رسالة بيانات كاتب الموضوع
40. سورة غافر المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 40. سورة غافر
سوره 40: غافر بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان حم ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سوره‌تی (البقرة) بده. تَنزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْعَلِيمِ ﴿2﴾ هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای به‌ڵاده‌ست و شاره‌زاو زاناوه‌یه. غَافِرِ الذَّنبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ شَدِيدِ الْعِقَابِ ذِي الطَّوْلِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ ﴿3﴾ ئه‌و زاته لێخۆشبووی گوناهه، وه‌رگری ته‌وبه‌و په‌شیمانیه (له به‌نده گوناهباره‌کانی) تۆڵه‌سێنه‌ره زۆر به‌سه‌ختی (له یاخیبووان و سته‌مکاران)، ده‌سه‌ڵاتداره‌و خاوه‌ن و به‌خشێنه‌ری نازو نیعمه‌ته‌کانه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆلای ئه‌وه. مَا يُجَادِلُ فِي آيَاتِ اللَّهِ إِلَّا الَّذِينَ كَفَرُوا فَلَا يَغْرُرْكَ تَقَلُّبُهُمْ فِي الْبِلَادِ ﴿4﴾ هیچ که‌س له به‌رانبه‌ری ئایه‌ته‌کانی خواوه (مجادله)و ده‌مه‌ده‌مێ ناکات، جگه له‌وانه‌ی که بێباوه‌ڕو خوانه‌ناسن (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به‌ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وانه‌و (سه‌رمایه‌و هێزیان) له خشته نه‌چێت و سه‌رت لێ نه‌شێوێت. كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَالْأَحْزَابُ مِن بَعْدِهِمْ وَهَمَّتْ كُلُّ أُمَّةٍ بِرَسُولِهِمْ لِيَأْخُذُوهُ وَجَادَلُوا بِالْبَاطِلِ لِيُدْحِضُوا بِهِ الْحَقَّ فَأَخَذْتُهُمْ فَكَيْفَ كَانَ عِقَابِ ﴿5﴾ پێش ئه‌مانیش (کافرانی مه‌ککه‌و ئه‌وانه‌ی له‌دوایان دێن) قه‌ومی نوح و گه‌لێ ده‌سته‌و گرۆی تریش پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به‌درۆ خسته‌وه‌و باوه‌ڕیان پێ نه‌کردن، هه‌ر گه‌لێك په‌لاماری پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌دا تا ده‌سگیری بکات و (ئازاری بدات و له به‌رنامه‌ی لابدات) وه به (مجادله)و ده‌مه‌ده‌مێ و پشتگیری له باتاڵ و ناحه‌قی ویستوویانه حه‌ق داپۆشن و نه‌یهێڵن، منیش پێچامنهوهو (له‌ناوم بردن، بڕوانن) چۆن تۆڵه‌یه‌کم لێ سه‌ندن. وَكَذَلِكَ حَقَّتْ كَلِمَتُ رَبِّكَ عَلَى الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّهُمْ أَصْحَابُ النَّارِ ﴿6﴾ ئابه شێوه‌یه بڕیاری په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر ئه‌وانه‌دا که خوانه‌ناس و بێ باوه‌ڕن، به‌ڕاستی ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن. الَّذِينَ يَحْمِلُونَ الْعَرْشَ وَمَنْ حَوْلَهُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيُؤْمِنُونَ بِهِ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا وَسِعْتَ كُلَّ شَيْءٍ رَّحْمَةً وَعِلْمًا فَاغْفِرْ لِلَّذِينَ تَابُوا وَاتَّبَعُوا سَبِيلَكَ وَقِهِمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿7﴾ ئه‌و (فریشتانه‌ی) که عه‌رش و ته‌ختی (په‌روه‌ردگاریان) هه‌ڵگرتووه، ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌وریدا ده‌سوڕێنه‌وه، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریان ده‌که‌ن، ئیمان و باوه‌ڕی (زۆر به هێزو دامه‌زراویان) پێیه‌تی، داوای لێخۆشبونیش ده‌که‌ن بۆ ئیمانداران و (ده‌ڵێن) په‌روه‌ردگارا! ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی تۆ، زانست و زانیاری تۆ، هه‌موو شتێكی گرتۆته‌وه، (تکا ده‌که‌ین که) خۆش ببه له‌وانه‌ی که ته‌وبه‌کارن و له گوناهه‌کانیان په‌شیمانن، وه شوێن به‌رنامه‌و ڕێبازی تۆ ده‌که‌ون، هه‌روه‌ها له ئاگری دۆزه‌خیش بیانپارێزه. رَبَّنَا وَأَدْخِلْهُمْ جَنَّاتِ عَدْنٍ الَّتِي وَعَدتَّهُم وَمَن صَلَحَ مِنْ آبَائِهِمْ وَأَزْوَاجِهِمْ وَذُرِّيَّاتِهِمْ إِنَّكَ أَنتَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿8﴾ په‌روه‌ردگارا بیانخه‌ره ئه‌و باخ و باخاته‌ی به‌هه‌شتی عه‌ده‌نه‌وه که به‌ڵێنت پێ داون، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه‌دا که چاک و خواناسن، له باوان و هاوسه‌ران و نه‌وه‌کانیان، به‌ڕاستی تۆ خوایه‌کی زۆر به‌ده‌سه‌ڵات و دانایت. وَقِهِمُ السَّيِّئَاتِ وَمَن تَقِ السَّيِّئَاتِ يَوْمَئِذٍ فَقَدْ رَحِمْتَهُ وَذَلِكَ هُوَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿9﴾ هه‌روه‌ها له‌هه‌موو ناخۆشی وئازارو خه‌مێک بیانپارێزه، خۆ هه‌ر که‌سێك له ته‌نگانه‌و ناخۆشی ئه‌و ڕؤژه بپارێزیت ئه‌وه ئیتر تۆ ڕه‌حمت پێ کردووه.. وه هه‌ر ئه‌وه‌شه سه‌رفرازیی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌و (بێ سنوور). إِنَّ الَّذِينَ كَفَرُوا يُنَادَوْنَ لَمَقْتُ اللَّهِ أَكْبَرُ مِن مَّقْتِكُمْ أَنفُسَكُمْ إِذْ تُدْعَوْنَ إِلَى الْإِيمَانِ فَتَكْفُرُونَ ﴿10﴾ بێگومان ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن (له قیامه‌تدا) بانگیان لێ ده‌کرێت که ڕق و خه‌شم و قینی خوا زۆر زیاتره له ڕق و خه‌شم و قینتان دژ به یه‌کتر، (چونکه) کاتی خۆی بانگ ده‌کران بۆ ئیمان و باوه‌ڕ که‌چی ڕێبازی کوفرتان بهرنهداو له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بوون. قَالُوا رَبَّنَا أَمَتَّنَا اثْنَتَيْنِ وَأَحْيَيْتَنَا اثْنَتَيْنِ فَاعْتَرَفْنَا بِذُنُوبِنَا فَهَلْ إِلَى خُرُوجٍ مِّن سَبِيلٍ ﴿11﴾ (کافران له وه‌ڵامدا) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا (تۆ ده‌سه‌ڵاتت بێ سنووره) دووجار ئێمه‌ت مراندووهو دووجار ئێمه‌ت زیندووکردۆته‌وه (مه‌به‌ست نه‌بوونی پێش هاتنه دنیایه، که جۆره مردنێکه، وه ئه‌و مردنه‌ش که ده‌یزانن، ژیانی دنیا‌و زیندوبوونه‌وه‌ی قیامه‌تیش دووجۆر ژیانه) ئایا چاره‌سه‌رێک ، ڕێبارێك نیه، بۆ ڕزگارییمان. ذَلِكُم بِأَنَّهُ إِذَا دُعِيَ اللَّهُ وَحْدَهُ كَفَرْتُمْ وَإِن يُشْرَكْ بِهِ تُؤْمِنُوا فَالْحُكْمُ لِلَّهِ الْعَلِيِّ الْكَبِيرِ ﴿12﴾ (ئێستاش ئه‌م بارودۆخه‌ی که تێی که‌وتوون) به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه، هه‌رکاتێك بانگه‌واز بکرایه بۆ په‌رستنی خوای تاک و ته‌نها، ئێوه باوه‌ڕتان نه‌ده‌هێنا، هه‌رکه هاوه‌ڵی بۆ بڕیار بدرایه‌و ڕێبازی یه‌کخواناسین کهناربخرایه، ئێوه باوه‌ڕتان به‌وه هه‌بوو، (ئێستاش) فه‌رمان هه‌ر فه‌رمانی خوای به‌رزو بڵندو گه‌وره‌یه (بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئیمانداران له بێ باوه‌ڕان). هُوَ الَّذِي يُرِيكُمْ آيَاتِهِ وَيُنَزِّلُ لَكُم مِّنَ السَّمَاءِ رِزْقًا وَمَا يَتَذَكَّرُ إِلَّا مَن يُنِيبُ ﴿13﴾ ئه‌و خوایه (به‌رده‌وام) به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی (ده‌سه‌ڵاتداریی) خۆیتان نیشان ده‌دات، له ئاسمانه‌وه ڕزق و ڕۆزیتان پێشکه‌ش ده‌کات، (وه‌ك: باران، هه‌وا، جۆره‌ها تیشك، که ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی ڕۆزی) که‌سیش یاداوه‌ری وه‌رناگرێت و بیرناکاته‌وه جگه له‌وانه‌ی که (خواناسن)و هه‌میشه دڵیان لای ئه‌و زاته‌یه. فَادْعُوا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿14﴾ (که‌واته، ئه‌ی ئیمانداران): ئێوه هه‌ر هاناو هاوار بۆ خوا به‌رن و ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری ئایین و به‌رنامه‌که‌ی ئه‌و بن، هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت. رَفِيعُ الدَّرَجَاتِ ذُو الْعَرْشِ يُلْقِي الرُّوحَ مِنْ أَمْرِهِ عَلَى مَن يَشَاءُ مِنْ عِبَادِهِ لِيُنذِرَ يَوْمَ التَّلَاقِ ﴿15﴾ (ئه‌و په‌روه‌ردگاره) پله‌و پایه‌ی زۆر بڵنده، خاوه‌نی ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایی تایبه‌تی خۆیه‌تی، (ئه‌و زاته) وه‌حی و نیگا به‌فه‌رمانی خۆی بترسێنێ له ڕۆژی به‌یه‌کگه‌یشتنه‌وه (گه‌شتنه‌وه‌ی ڕۆح و لاشه، گه‌شتنه‌وه‌ی ئاده‌میزاد به‌کرده‌وه‌کانی..). يَوْمَ هُم بَارِزُونَ لَا يَخْفَى عَلَى اللَّهِ مِنْهُمْ شَيْءٌ لِّمَنِ الْمُلْكُ الْيَوْمَ لِلَّهِ الْوَاحِدِ الْقَهَّارِ ﴿16﴾ ئه‌و ڕۆژه هه‌موویان به‌ده‌ره‌وه‌ن، (ڕووت و ڕه‌جاڵ، نهێنی و ئاشکرا وه‌ک یه‌که)، هیچ شتێکیان شاراوه نیه له‌خوا، (ئه‌وسا په‌روه‌ردگاری مه‌زن، ده‌فه‌رموێت): ئه‌مڕۆ پاشایه‌تی و فه‌رمانڕه‌وایی شایسته‌ی کێیه؟ کێ خاوه‌نی هه‌موو ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌یه؟ (که‌س نیه وه‌ڵام بداته‌وه، خۆی ده‌فه‌رموێت): هه‌ر هه‌مووی خوای خه‌شمگیر (له یاخی و بێ دینه‌کان) خاوه‌نیه‌تی، یان هه‌موو فریشته‌و ئاده‌میزاد و په‌رییان و دروسکراوان به‌یه‌ک ده‌نگ ئه‌و وه‌ڵامه ده‌ده‌نه‌وه. الْيَوْمَ تُجْزَى كُلُّ نَفْسٍ بِمَا كَسَبَتْ لَا ظُلْمَ الْيَوْمَ إِنَّ اللَّهَ سَرِيعُ الْحِسَابِ ﴿17﴾ ئه‌مڕۆ هه‌موو کاهس پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، ئه‌مڕۆ هیچ جۆره سته‌مێک له‌که‌س ناکرێت، به‌ڕاستی خوای گه‌وره به‌خێرایی لێپرسینه‌وه‌کان ئه‌نجام ده‌دات (چونکه هه‌موو شت ڕوونه لای). وَأَنذِرْهُمْ يَوْمَ الْآزِفَةِ إِذِ الْقُلُوبُ لَدَى الْحَنَاجِرِ كَاظِمِينَ مَا لِلظَّالِمِينَ مِنْ حَمِيمٍ وَلَا شَفِيعٍ يُطَاعُ ﴿18﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) بیانترسێنه‌و ئاگایان بکه له ڕۆژه نزیکه‌که (ڕۆژی قیامه‌ت) کاتێك که دڵه‌کان ده‌گه‌نه گه‌روو، غه‌مگینی و په‌ژاره‌و ته‌نگانه، (ئه‌و کاته‌ی)، سته‌مکاران هیچ دڵسۆز‌و پشتیوانێکیان نیه، که‌س تکاکارو غه‌مخۆریان نیه، تا قسه‌یه‌کی ڕه‌واجی هه‌بێت و تکای لێ وه‌ربگیرێت. يَعْلَمُ خَائِنَةَ الْأَعْيُنِ وَمَا تُخْفِي الصُّدُورُ ﴿19﴾ (ئه‌و خوایه هه‌میشه) چاوه خیانه‌تکارو ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا حه‌شاردراوه. وَاللَّهُ يَقْضِي بِالْحَقِّ وَالَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ لَا يَقْضُونَ بِشَيْءٍ إِنَّ اللَّهَ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ﴿20﴾ (بێگومان) خوا دادوه‌ریی له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی ئه‌نجام ده‌دات، (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی (جگه له‌و) هاواریان لێ ده‌که‌ن، هیچ ده‌سه‌ڵات و داوهرییهکیان له ده‌ستنایه‌ت، به‌ڕاستی هه‌ر خوا خۆی بیسه‌رو زانایه. أَوَ لَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ كَانُوا مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا هُمْ أَشَدَّ مِنْهُمْ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ بِذُنُوبِهِمْ وَمَا كَانَ لَهُم مِّنَ اللَّهِ مِن وَاقٍ ﴿21﴾ ئایا ئه‌وه به‌سه‌ر زه‌ویدا نه‌ڕۆشتون، تا ته‌ماشا بکه‌ن و سه‌رنج بده‌ن و سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی پێش ئه‌مان چۆن بوو (چی‌یان به‌سه‌رهات)، ئه‌وانه له‌مان زۆر به‌هێزتر بوون و جێ ده‌ست و شوێنه‌واریان زیاتر له زه‌ویدا ئاشکرا بوو، ئه‌وه‌بوو خوا به‌هۆی گوناهه‌کانیانه‌وه له‌ناوی بردن، که‌س نه‌یتوانی (له سزای) خوا بیانپارێزێت و په‌نایان بدات و ڕزگاریان بکات. ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ كَانَت تَّأْتِيهِمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَكَفَرُوا فَأَخَذَهُمُ اللَّهُ إِنَّهُ قَوِيٌّ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿22﴾ (ئه‌و بارودۆخه‌یان بۆیه به‌سه‌ردا هات)، چونکه کاتی خۆی پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکراوه (ڕاستیه‌کانیان پێ ڕاده‌گه‌یاندن، که‌چی بڕوایان نه‌کردو باوه‌ڕیان نه‌هێنا)، خوای گه‌وره‌ش له‌ناوی بردن و پێچانیه‌وه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و (خوایه) به‌هێزه‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی زۆر توند‌و به‌ئێشه (له بێ باوه‌ڕان). وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا وَسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿23﴾ به‌ڕاستی ئێمه موسامان ڕه‌وانه کرد هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر‌و ئاشكرادا……. إِلَى فِرْعَوْنَ وَهَامَانَ وَقَارُونَ فَقَالُوا سَاحِرٌ كَذَّابٌ ﴿24﴾ بۆ سه‌ر فیرعه‌ون و هامان و قارون، (به‌ڵام ئه‌و سته‌مکارانه) وتیان: جادووگه‌رێکی درۆزنه!! فَلَمَّا جَاءهُم بِالْحَقِّ مِنْ عِندِنَا قَالُوا اقْتُلُوا أَبْنَاء الَّذِينَ آمَنُوا مَعَهُ وَاسْتَحْيُوا نِسَاءهُمْ وَمَا كَيْدُ الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿25﴾ دوایی که هه‌موو ڕاستیه‌کی بۆ سه‌لماندن (به به‌ڵگه‌و معجزةی ئاشکراوه) که له‌لایه‌ن ئێمه‌وه پێی به‌خشرابوو، (فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی فه‌رمانیان دا‌و) وتیان: ڕۆڵه‌ی نێرینه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بکوژن که بڕوایان هێناوه‌و له‌گه‌ڵ (موسادان)، ئافره‌ت و کچه‌کانیان بهێڵنه‌وه (بۆ کاره‌که‌ری، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) پیلان و ته‌ڵه‌که‌ی بێ باوه‌ڕان هه‌ر سه‌ری لهسهرگهردانیهوه ده‌رده‌چێت. وَقَالَ فِرْعَوْنُ ذَرُونِي أَقْتُلْ مُوسَى وَلْيَدْعُ رَبَّهُ إِنِّي أَخَافُ أَن يُبَدِّلَ دِينَكُمْ أَوْ أَن يُظْهِرَ فِي الْأَرْضِ الْفَسَادَ ﴿26﴾ ئینجا فیرعه‌ون وتی: وازم لێ بێنن با مو‌سا بکوژم، با هه‌ر هاوار له په‌روه‌ردگاری بکات، چونکه من ده‌ترسم که دین و ئاینتان بگۆڕێت!، یاخود دووبه‌ره‌کی و خراپه‌و شه‌ڕو شۆڕ (له وڵات و) سه‌رزه‌ویدا به‌رپا بکات!! وَقَالَ مُوسَى إِنِّي عُذْتُ بِرَبِّي وَرَبِّكُم مِّن كُلِّ مُتَكَبِّرٍ لَّا يُؤْمِنُ بِيَوْمِ الْحِسَابِ ﴿27﴾ مو‌سا وتی: من په‌نا ده‌گرم به په‌روه‌ردگاری خۆم که په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه له هه‌موو لووت و به‌رزو قێزاویهک که باوه‌ڕی به ڕۆژی لێپرسینه‌وه نه‌بێت و (ڕاستییه‌کان ئاوه‌ژوو بکات). وَقَالَ رَجُلٌ مُّؤْمِنٌ مِّنْ آلِ فِرْعَوْنَ يَكْتُمُ إِيمَانَهُ أَتَقْتُلُونَ رَجُلًا أَن يَقُولَ رَبِّيَ اللَّهُ وَقَدْ جَاءكُم بِالْبَيِّنَاتِ مِن رَّبِّكُمْ وَإِن يَكُ كَاذِبًا فَعَلَيْهِ كَذِبُهُ وَإِن يَكُ صَادِقًا يُصِبْكُم بَعْضُ الَّذِي يَعِدُكُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ كَذَّابٌ ﴿28﴾ (دیاره سه‌رئه‌نجام فیرعه‌ون بڕیاری داوه مو‌سا شه‌هید بکات بۆیه) وتی: پیاوێکی ئیماندار له خزمانی فیرعه‌ون که باوه‌ڕه‌که‌ی شاردبۆوه تا ئه‌و کاته، وتی: ئایا ڕه‌وایه پیاوێك بکوژن (ته‌نها تاوانی ئه‌وه‌یه) که ده‌ڵێت په‌روه‌دگارم (الله)یه، چه‌نده‌ها به‌ڵگه‌و نیشانه‌شی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارتانه‌وه بۆ هێناون و (نیشانی داون)، خۆ ئه‌گه‌ر درۆزن بێت، ئه‌وه درۆزنیه‌که‌ی به زه‌ره‌ری خۆی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕاستگۆبێت هه‌ندێك له‌و به‌ڵایانه‌تان به‌سه‌ردێت که پێی ڕاگه‌یاندوون (به‌ڕاستی من دڵنیام که): خوا هیدایه‌ت و ڕێنموونی که‌سێک ناکات که زیاده‌ڕه‌وو درۆزن بێت (واته: ئه‌گه‌ر مو‌سا درۆزن بوایه، ئه‌و هه‌موو پشتیوانیه‌ی لێ نه‌ده‌کرا له‌لایه‌ن خواوه). يَا قَوْمِ لَكُمُ الْمُلْكُ الْيَوْمَ ظَاهِرِينَ فِي الْأَرْضِ فَمَن يَنصُرُنَا مِن بَأْسِ اللَّهِ إِنْ جَاءنَا قَالَ فِرْعَوْنُ مَا أُرِيكُمْ إِلَّا مَا أَرَى وَمَا أَهْدِيكُمْ إِلَّا سَبِيلَ الرَّشَادِ ﴿29﴾ (هه‌روه‌ها وتی): ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئه‌مڕۆ ئێوه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌یه به‌سه‌ر ئه‌م ناوچه‌یه‌داو با ئاره‌زووی خۆتان فه‌رمانڕه‌وایی ده‌که‌ن (جا بیر بکه‌نه‌وه‌و تێفکرن) کێ ده‌توانێت فریامان بکه‌وێت، کێ ده‌توانێ ڕزگارمان بکات، له تۆڵه‌و سزای خوا ئه‌گه‌ر یه‌خه‌ی پێ گرتین؟ فیرعه‌ون (قسه‌که‌ی پێ بڕێ و) وتی: من هه‌ر ئه‌و (ڕاو بۆچونه) به‌چاک ده‌زانم و لام په‌سه‌نده که پێم ڕاگه‌یاندن ، من ته‌نها ڕێبازی چاک و دروستم نیشان داون!! وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُم مِّثْلَ يَوْمِ الْأَحْزَابِ ﴿30﴾ ئه‌و که‌سه‌ی که باوه‌ڕێ هێنابوو (واته پیاوه ئیمانداره‌که) وتی: من ده‌ترسم (ڕۆژێکتان به‌سه‌ر بێت) وه‌کو ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌سه‌ر گرۆو قه‌ومه ناله‌باره‌کانی پێشوودا هات… مِثْلَ دَأْبِ قَوْمِ نُوحٍ وَعَادٍ وَثَمُودَ وَالَّذِينَ مِن بَعْدِهِمْ وَمَا اللَّهُ يُرِيدُ ظُلْمًا لِّلْعِبَادِ ﴿31﴾ وه‌کو ئه‌وه‌ی کهبهسره قه‌ومی (نوح و عادو ثمود)و ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌واندا هاتن، جا وه‌نه‌بێت خوا بیه‌وێت سته‌م له به‌نده‌کان بکات و حه‌ز به تیا بردنیان بکات. وَيَا قَوْمِ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ يَوْمَ التَّنَادِ ﴿32﴾ ئه‌ی قه‌وم و هۆزم من ده‌ترسم له ڕۆژی هاوارو ئاهو ناڵه‌و بانگکردنتان (بۆ لێپرسینه‌وه). يَوْمَ تُوَلُّونَ مُدْبِرِينَ مَا لَكُم مِّنَ اللَّهِ مِنْ عَاصِمٍ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ ﴿33﴾ ئه‌و ڕۆژه‌ی که هه‌موو له‌به‌ری هه‌ڵدێن و هه‌موو سه‌رگه‌ردانن (نازانن چی بکه‌ن و ڕووبکه‌نه کوێ) که‌س نیه په‌ناتان بدات له خه‌شم و قینی خوا، جا ئه‌وه‌ی خوانهناسێت و له ڕێبازه‌که‌ی لابدات و خۆی گومڕا بکات، ئیتر هیچ که‌سی تر ناتوانێت هیدایه‌ت و ڕێنموونی بکات. وَلَقَدْ جَاءكُمْ يُوسُفُ مِن قَبْلُ بِالْبَيِّنَاتِ فَمَا زِلْتُمْ فِي شَكٍّ مِّمَّا جَاءكُم بِهِ حَتَّى إِذَا هَلَكَ قُلْتُمْ لَن يَبْعَثَ اللَّهُ مِن بَعْدِهِ رَسُولًا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ مَنْ هُوَ مُسْرِفٌ مُّرْتَابٌ ﴿34﴾ بێگومان کاتی خۆی یوسف به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆری نیشان دان (تا ڕێبازی خوا ناسی بگرنه به‌ر)، که‌چی به‌رده‌وام له‌گوماندا بوون، به‌رانبه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌و ئاینه‌ی که بۆی هێنابوون، هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وه‌فاتی کرد، ئه‌وسا وتتان: ئیتر (ته‌واو) هه‌رگیز خوا دوای ئه‌م پێغه‌مبه‌ری تر نانێرێت، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا که‌سانی سه‌رکه‌ش و گوناهکارو دڵ دانه‌مه‌زراوو دڵ ڕاڕا گومڕا ده‌کات. الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ وَعِندَ الَّذِينَ آمَنُوا كَذَلِكَ يَطْبَعُ اللَّهُ عَلَى كُلِّ قَلْبِ مُتَكَبِّرٍ جَبَّارٍ ﴿35﴾ ئه‌و که‌سانه‌ی که (مجادله)و گفتوگۆ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ت و به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا، بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانست و زانیارییه‌کیان هه‌بێت و پێیان به‌خشرابێت، (ئه‌م حاڵه‌ته) زۆر بێزراو‌و تاوانه لای خوا‌و لای ئه‌وانه‌ش که ئیمانیان هێناوه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر هه‌موو (خاوه‌ن) دڵێکی فیزاوی و ڕق ئه‌ستوورو سته‌مکاردا. وَقَالَ فِرْعَوْنُ يَا هَامَانُ ابْنِ لِي صَرْحًا لَّعَلِّي أَبْلُغُ الْأَسْبَابَ ﴿36﴾ (ئا له‌و گه‌رمه‌ی قسه‌ی ئیمانداره‌دا) فیرعه‌ون به هامانی وت: (ناکرێت) بورجێکی به‌رزم بۆ دروست بکه‌یت به‌ڵکو هه‌ندێك هۆکارم ده‌ست بکه‌وێت!!… أَسْبَابَ السَّمَاوَاتِ فَأَطَّلِعَ إِلَى إِلَهِ مُوسَى وَإِنِّي لَأَظُنُّهُ كَاذِبًا وَكَذَلِكَ زُيِّنَ لِفِرْعَوْنَ سُوءُ عَمَلِهِ وَصُدَّ عَنِ السَّبِيلِ وَمَا كَيْدُ فِرْعَوْنَ إِلَّا فِي تَبَابٍ ﴿37﴾ هۆکاری ئاسمانه‌کان (تا له‌وێوه سه‌رکه‌وم و نهێنیه‌کان شاره‌زا ببم) تا سه‌ردانێکی خوای مو‌سا بکه‌م و بیبینم!! هه‌رچه‌نده من دڵنیام که درۆزنه!!، ئا به‌و شێوه‌یه کار‌و کرده‌وه ناشرینه‌کان لای فیرعه‌ون جوان کراو، له ڕێبازی (ڕاست و دروست) لادرا، بێگومان پیلان و نه‌خشه‌ی نادروستی فیرعه‌ون هه‌ر له زه‌ره‌رو خه‌ساره‌تمه‌ندیدایه. وَقَالَ الَّذِي آمَنَ يَا قَوْمِ اتَّبِعُونِ أَهْدِكُمْ سَبِيلَ الرَّشَادِ ﴿38﴾ ئه‌و که‌سه‌ی که ئیمانی هێنابوو (دووباره هاته‌وه گفت و) وتی: ئه‌ی قه‌وم و هۆزه‌که‌م شوێنی من بکه‌ون (به قسه‌ی من بکه‌ن) ڕێنموونیتان ده‌که‌م بۆ ڕێبازی سه‌رفه‌رازی و چاکه و چاکه‌کاری. يَا قَوْمِ إِنَّمَا هَذِهِ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا مَتَاعٌ وَإِنَّ الْآخِرَةَ هِيَ دَارُ الْقَرَارِ ﴿39﴾ ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ژیانی دنیا ته‌نها بریتییه له ڕابواردنێکی (که‌م) به‌ڕاستی ژیان پاشه‌ڕۆژو داهاتووشوێنی ئومێد‌و ئارام گرتن و حه‌سانه‌وه‌یه (بۆ ئیمانداران). مَنْ عَمِلَ سَيِّئَةً فَلَا يُجْزَى إِلَّا مِثْلَهَا وَمَنْ عَمِلَ صَالِحًا مِّن ذَكَرٍ أَوْ أُنثَى وَهُوَ مُؤْمِنٌ فَأُوْلَئِكَ يَدْخُلُونَ الْجَنَّةَ يُرْزَقُونَ فِيهَا بِغَيْرِ حِسَابٍ ﴿40﴾ ئه‌وه‌ی گوناهو هه‌ڵه‌یه‌ك بکات، به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵه‌و گوناهه‌که‌ی خۆی تۆڵه‌ی لێ ده‌سه‌نرێت، ئه‌وه‌ش که چاکه ده‌کات له پیاوان و ئافره‌تان، له لاوان و له کچان له کاتێکدا که خاوه‌نی باوه‌ڕی دامه‌زراون، ئا ئه‌وانه ده‌چنه به‌هه‌شته‌وه‌و بێ سنوور‌و بێ حساب ڕزق و ڕۆزیی (هه‌موجۆرو هه‌مه‌چه‌شنیان) پێ ده‌به‌خشرێت. وَيَا قَوْمِ مَا لِي أَدْعُوكُمْ إِلَى النَّجَاةِ وَتَدْعُونَنِي إِلَى النَّارِ ﴿41﴾ ئه‌ی قه‌وم و هۆزم (ئه‌وه بۆ بیرناکه‌نه‌وه) خۆ من بانگی ئێوه ده‌که‌م بۆ ڕزگاریی، بۆ سه‌رفه‌رازیی (بۆ به‌هه‌شت) که‌چی ئێوه بانگی من ده‌که‌ن، (بۆ خوانه‌ناسیی، بۆ سه‌رگه‌ردانیی)، بۆ دۆزه‌خ… تَدْعُونَنِي لِأَكْفُرَ بِاللَّهِ وَأُشْرِكَ بِهِ مَا لَيْسَ لِي بِهِ عِلْمٌ وَأَنَا أَدْعُوكُمْ إِلَى الْعَزِيزِ الْغَفَّارِ ﴿42﴾ با‌نگم ده‌که‌ن تا باوه‌ڕم به خوا نه‌مێنێت و هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ بڕیار بده‌م، بێ هیچ به‌ڵگه‌و زانست و زانیاریه‌ک، له کاتێکدا من بانگتان ده‌که‌م بۆلای زاتێك که زۆر باڵاده‌سته‌و زۆریش لێخۆشبووه… لَا جَرَمَ أَنَّمَا تَدْعُونَنِي إِلَيْهِ لَيْسَ لَهُ دَعْوَةٌ فِي الدُّنْيَا وَلَا فِي الْآخِرَةِ وَأَنَّ مَرَدَّنَا إِلَى اللَّهِ وَأَنَّ الْمُسْرِفِينَ هُمْ أَصْحَابُ النَّارِ ﴿43﴾ بێگومان ئه‌وه‌ی که ئێوه من بانگ ده‌که‌ن بۆلای خاوه‌نی هیچ بانگه‌وازو به‌رنامه‌و پرۆگرامێك نیه، نه له‌دنیادا، نه له قیامه‌تیشدا، (ئه‌وه‌ش نابێت له‌یاد بکه‌ین) که گه‌ڕانه‌وه‌مان بۆلای خای گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌وانه‌ی تاوانی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌رکه‌ش و له‌سنوور ترازاون، ئه‌وانه نیشته‌جێی دۆزه‌خن. فَسَتَذْكُرُونَ مَا أَقُولُ لَكُمْ وَأُفَوِّضُ أَمْرِي إِلَى اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ بَصِيرٌ بِالْعِبَادِ ﴿44﴾ له ئاینده‌دا (ڕۆژێك دێت)، ئه‌م قسانه‌ی منتان بێته‌وه یاد، (ئێستاکه‌ش من) خۆم ده‌ده‌مه ده‌ست خوا‌و پشت به‌و ده‌به‌ستم، بێگومان خوا زۆر بینایه به به‌نده‌کانی. فَوَقَاهُ اللَّهُ سَيِّئَاتِ مَا مَكَرُوا وَحَاقَ بِآلِ فِرْعَوْنَ سُوءُ الْعَذَابِ ﴿45﴾ ئه‌وسا خوای گه‌وره (ئه‌و ئیمانداره ژیره‌ی) پاراست له پیلانی خراپ و دڕاندانهیان، داروده‌سته‌ی فیرعه‌ونی تووشی سزایه‌کی زۆر سه‌خت کرد… النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا آلَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ ﴿46﴾ که ئاگری دۆزه‌خه، به‌یانیان و ئێواران، نیشانیان ده‌درێت، یاخود پیایاندا ده‌چزێنرێت، له (مردنیانه‌وه تا قیامه‌ت) له ڕۆژی قیامه‌تیشدا فه‌رمان ده‌درێت: ئاده‌ی تاقم و ده‌سته‌ی فیرعه‌ون بخه‌نه ناو ئێش و ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری زۆر ناخۆشه‌وه. وَإِذْ يَتَحَاجُّونَ فِي النَّارِ فَيَقُولُ الضُّعَفَاء لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُنَّا لَكُمْ تَبَعًا فَهَلْ أَنتُم مُّغْنُونَ عَنَّا نَصِيبًا مِّنَ النَّارِ ﴿47﴾ ئه‌وکاته ئیتر شه‌ڕو کێشه‌یانه له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا، لاواز‌و چه‌وساوه‌کان به ده‌سه‌ڵاتدارو لوتبه‌رزه‌کان ده‌ڵێن: خۆ ئێمه شوێن که‌وته‌ی ئێوه بووین، ئایا ئێوه ناتوانن تۆزێك سزای ئاگرمان له‌سه‌ر که‌مبکه‌نه‌وه؟ قَالَ الَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا إِنَّا كُلٌّ فِيهَا إِنَّ اللَّهَ قَدْ حَكَمَ بَيْنَ الْعِبَادِ ﴿48﴾ (له‌وه‌ڵامیاندا) لووتبه‌رزه‌کان ده‌ڵێن: جا خۆ ئێمه‌ش هه‌روه‌ک ئێوه له‌ناو ئاگردا گیرمان خواردووه، چونکه خوای گه‌وره داوه‌ری کردووه له نێوان بهندهکانیداو (بڕیاره‌کانی بڕاوه‌ته‌وه). وَقَالَ الَّذِينَ فِي النَّارِ لِخَزَنَةِ جَهَنَّمَ ادْعُوا رَبَّكُمْ يُخَفِّفْ عَنَّا يَوْمًا مِّنَ الْعَذَابِ ﴿49﴾ ئینجا ئه‌وانه‌ی که‌له ناو ئاگری دۆزه‌خدان به فریشته‌کانی کارگێڕیی دۆزه‌خ ده‌ڵێن: داوا له په‌روه‌ردگارتان بکه‌ن: ته‌نها ڕۆژێك سزا‌و ئازارمان له‌سه‌ر که‌م بکاته‌وه. قَالُوا أَوَلَمْ تَكُ تَأْتِيكُمْ رُسُلُكُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا بَلَى قَالُوا فَادْعُوا وَمَا دُعَاء الْكَافِرِينَ إِلَّا فِي ضَلَالٍ ﴿50﴾ (ئه‌وانیش له وه‌ڵامی داخوازیه‌که‌یاندا) ده‌ڵێن: باشه، مه‌گه‌ر پێغهمبهرهکانتان به به‌ڵگه‌و (معجزة)ی ڕوون و ئاشکراوه، ڕه‌وانه نه‌کرابوون بۆتان؟ هه‌مووان به‌یه‌ک ده‌ڵێن: (به‌ڵێ، ڕاسته) ئینجا فریشته‌کان ده‌ڵێن: ده‌ی هه‌ر داوا بکه‌ن و بپاڕێنه‌وه، بێگومان داخوازیی و پاڕانه‌وه‌ی کافران به‌هیچ ناچێت، تازه هیچ نرخێکی نیه‌و گیرا نابێت. إِنَّا لَنَنصُرُ رُسُلَنَا وَالَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَيَوْمَ يَقُومُ الْأَشْهَادُ ﴿51﴾ به‌ڕاستی ئێمه پێغه‌مبه‌ره‌کانمان و ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان هێناوه سه‌ر ده‌خه‌ین، له ژیانی دنیادا هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆژه‌ش که شایه‌ته‌کان شایه‌تیی ده‌ده‌ن (فریشته‌کان شایه‌تیی بۆ پێغه‌مبه‌ران ده‌ده‌ن، پێغه‌مبه‌ران شایه‌تیی بۆ بانگخوازان ده‌ده‌ن، بانگخوازان شایه‌تن له‌سه‌ر خه‌ڵکی)… يَوْمَ لَا يَنفَعُ الظَّالِمِينَ مَعْذِرَتُهُمْ وَلَهُمُ اللَّعْنَةُ وَلَهُمْ سُوءُ الدَّارِ ﴿52﴾ له‌و ڕۆژه‌دا که سته‌مکاران تکاو پاڕانه‌وه‌یان بێ سووده‌و هیچ بڕوبیانوویهكیان لێ وه‌رناگیرێت، نه‌فرینیان له‌سه‌ره‌و جێگه‌ی ناسازو ناخۆش بۆیان ئاماده‌یه. وَلَقَدْ آتَيْنَا مُوسَى الْهُدَى وَأَوْرَثْنَا بَنِي إِسْرَائِيلَ الْكِتَابَ ﴿53﴾ به‌ڕاستی ئێمه هیدایه‌ت و ڕینمونیمان به‌خشی به موسا‌و کتێبی (ته‌وراتیشمان) هێشته‌وه له‌ناو نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا (تا په‌یڕه‌وی بکه‌ن و پابه‌ندی بن). هُدًى وَذِكْرَى لِأُولِي الْأَلْبَابِ ﴿54﴾ وه کردمانه هۆی یادخستنه‌وه‌و یاداوه‌ری بۆ خاوه‌ن بیروهۆشه‌کان. فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ وَاسْتَغْفِرْ لِذَنبِكَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ بِالْعَشِيِّ وَالْإِبْكَارِ ﴿55﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) به ئارام و خۆڕاگربه، چونکه به‌ڕاستی به‌ڵێن و واده‌کانی خوا هه‌ر دێته دی، داوای لێخۆشبونیش بکه بۆ گوناهه‌کانت، ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسی په‌روه‌ردگاریشت به‌رده‌وام ئه‌نجام بده، به تایبه‌ت له‌ده‌مه‌و ئێواران و ده‌مه‌و به‌یانیاندا. إِنَّ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ بِغَيْرِ سُلْطَانٍ أَتَاهُمْ إِن فِي صُدُورِهِمْ إِلَّا كِبْرٌ مَّا هُم بِبَالِغِيهِ فَاسْتَعِذْ بِاللَّهِ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ ﴿56﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که (مجادلة)و گفتوگۆی سه‌رکه‌شانه ده‌که‌ن و، به نه‌شاره‌زایی له ئایه‌ته‌کانی خوا ده‌دوێن بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزیان پێبێت، ئه‌وانه هه‌واو فیزی زۆریان له سینه‌ی خۆیاندا کۆکردۆته‌وه، هه‌رگیز ناگه‌نه ئه‌و ئامانجه‌ی که هه‌یانه‌و (به ته‌مان نووری خوا بکوژێننه‌وه)، که‌واته تۆ په‌نا بگره به خوا (له شه‌ڕێ خوانه‌ناسان) چونکه به‌ڕاستی ئه‌و زاته زۆر بیسه‌رو بینایه. لَخَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ أَكْبَرُ مِنْ خَلْقِ النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ ﴿57﴾ به‌ڕاستی دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی له دروسکردنی خه‌ڵکی زۆر گه‌وره‌و گرنگتره، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی (ئه‌م ڕاستییانه) تێناگه‌ن و په‌ی پێ نابه‌ن و نایزانن. وَمَا يَسْتَوِي الْأَعْمَى وَالْبَصِيرُ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَلَا الْمُسِيءُ قَلِيلًا مَّا تَتَذَكَّرُونَ ﴿58﴾ هه‌رگیز که‌سانی کوێر، چوون یه‌ک نین له به‌رانبه‌ر که‌سانی بیناو چاوساغه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که تاوان و گوناه ده‌که‌ن، که‌چی زۆر که‌م خه‌ڵکی تێده‌فکرن و بیرده‌که‌نه‌وه‌و به‌راورد ده‌که‌ن. إِنَّ السَّاعَةَ لَآتِيَةٌ لَّا رَيْبَ فِيهَا وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يُؤْمِنُونَ ﴿59﴾ به‌ڕاستی ڕۆژی قیامه‌ت به‌ڕێوه‌یه‌و هه‌ر دێت، هیچ گومانیشی تیا نیه، هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئیمان و باوه‌ڕ ناهێنن و (باوه‌ڕیان پێی نیه). وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ إِنَّ الَّذِينَ يَسْتَكْبِرُونَ عَنْ عِبَادَتِي سَيَدْخُلُونَ جَهَنَّمَ دَاخِرِينَ ﴿60﴾ (ئه‌ی خه‌ڵکینه) په‌روه‌ردگارتان ده‌فه‌رموێت: ئێوه هاناو هاوار بۆ من بێنن دۆعاو نزاتان گیرا ده‌که‌م، چونکه به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی خۆیان به گه‌وره داده‌نێن و من ناپه‌رستن، به‌سه‌رشۆڕی و خه‌جاڵه‌تی و کزیی و بچوکییه‌وه ده‌خرێنه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ اللَّيْلَ لِتَسْكُنُوا فِيهِ وَالنَّهَارَ مُبْصِرًا إِنَّ اللَّهَ لَذُو فَضْلٍ عَلَى النَّاسِ وَلَكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَشْكُرُونَ ﴿61﴾ هه‌ر خوایه که شه‌وی بۆ سازاندوون، تا تیایدا ئارام بگرن و بحه‌وێنه‌وه، ڕۆژگاریشی بۆ ڕۆشن و ڕووناک کردونه‌ته‌وه، به‌ڕاستی خوای (گه‌وره‌و میهره‌بان) خاوه‌نی به‌خشنده‌یی و نازو نیعمه‌تی زۆره به‌سه‌ر خه‌ڵکییه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی (قه‌دری نازانن). ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ لَّا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ ﴿62﴾ هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش په‌روه‌ردگارتانه که به‌دیهێنه‌ری هه‌موو شتێکه، هیچ خوایه‌ک نیه جگه له‌و، ئیتر ئێوه به‌ره‌و کوێ ده‌چن؟، ڕوو ده‌که‌نه کێ؟ بۆ له به‌رنامه‌که‌ی لاده‌ده‌ن؟ بۆ ئه‌ملاولا ده‌که‌ن؟! كَذَلِكَ يُؤْفَكُ الَّذِينَ كَانُوا بِآيَاتِ اللَّهِ يَجْحَدُونَ ﴿63﴾ هه‌ر به‌و شێوه‌یه (خه‌ڵکی پێش ئه‌مان) ئینکاری ئایه‌ته‌کانی خوایان ده‌کردو له ڕێبازه‌که‌ی لایان ده‌داو دژایه‌تیان ده‌کرد (به‌ڵام کوان؟! بۆکوێ چوون؟! چی‌یان به‌سه‌رهات؟!). اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ قَرَارًا وَالسَّمَاء بِنَاء وَصَوَّرَكُمْ فَأَحْسَنَ صُوَرَكُمْ وَرَزَقَكُم مِّنَ الطَّيِّبَاتِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبُّكُمْ فَتَبَارَكَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ ﴿64﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که زه‌وی بۆ کردوون به شوێنی سره‌وتن و ژیان و حه‌وانه‌وه، ئاسمانیشی به‌سه‌رتانه‌وه ڕاگرتووه، ڕوخسار‌و شێوازتانی نه‌خشاندووه، به جوانترین شێوه‌ش نه‌خشاندوویه‌تی، له ڕزق و ڕۆزیی جوان و چاك و به‌سود و به‌تام و بۆنخۆش به‌هره‌وه‌ری کردوون، ئا ئه‌وه‌یه خوای په‌روه‌ردگارتان، به‌رزو پیرۆز‌و بڵنده ئه‌و خوایه‌ی که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌کانه. هُوَ الْحَيُّ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَادْعُوهُ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ الْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿65﴾ ئه‌و زاته هه‌میشه وبه‌رده‌وام هه‌ر زیندووه، جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه، هاناو هاوارو نزاتان ڕوو به‌و بێت، ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری به‌رنامه‌و ئاینه‌که‌ی ئه‌و بن، سوپاس و ستایش بۆ خوا، که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه‌کانه. قُلْ إِنِّي نُهِيتُ أَنْ أَعْبُدَ الَّذِينَ تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ لَمَّا جَاءنِيَ الْبَيِّنَاتُ مِن رَّبِّي وَأُمِرْتُ أَنْ أُسْلِمَ لِرَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿66﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) پێیان بڵێ: من قه‌ده‌غه‌م لێکراوه ئه‌و شتانه بپه‌رستم که ئێوه له جیاتی خوا هاناو هاواری بۆ ده‌به‌ن، به‌تایبه‌ت بهڵغهو نیشانه‌ی زۆر ئاشکرام له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارمه‌وه پێگه‌یشتووه، وه من فه‌رمانم پێدراوه که: ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان بم. هُوَ الَّذِي خَلَقَكُم مِّن تُرَابٍ ثُمَّ مِن نُّطْفَةٍ ثُمَّ مِنْ عَلَقَةٍ ثُمَّ يُخْرِجُكُمْ طِفْلًا ثُمَّ لِتَبْلُغُوا أَشُدَّكُمْ ثُمَّ لِتَكُونُوا شُيُوخًا وَمِنكُم مَّن يُتَوَفَّى مِن قَبْلُ وَلِتَبْلُغُوا أَجَلًا مُّسَمًّى وَلَعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿67﴾ ئه‌و خوایه ئێوه‌ی له خاک دروست کردووه، له‌وه‌ودوا له نوتفه (که بریتییه له به‌یه‌کگه‌یشتنی سهرهمێکوتهیهك که به‌چاو نابینرێت به هێلکۆکه‌یه‌ک که به‌قه‌ده‌ر خاڵێکی بچوکه) له‌وه‌ودوا ده‌بێته خۆهه‌ڵواسه‌رێک پاشان تواناتان پێده‌به‌خشێت و (ده‌بنه لاو‌و ده‌بنه پیاو)، ئینجا ده‌بنه پیرو ئوفتاده، هه‌تانه پێش ئه‌وه‌ی (بگاته یه‌کێک له‌و قۆناغانه)، ده‌مرێت، هه‌شتانه تا ده‌گاته کاتێکی دیاریکراو (ده‌مێنێت)، (خوای گه‌وره ئه‌م هه‌موو ڕاستییانه‌تان ده‌خاته به‌رچاو) به‌ڵکو عه‌قڵ و بیروهۆشتان بخه‌نه کار. هُوَ الَّذِي يُحْيِي وَيُمِيتُ فَإِذَا قَضَى أَمْرًا فَإِنَّمَا يَقُولُ لَهُ كُن فَيَكُونُ ﴿68﴾ هه‌ر ئه‌و زاته، ژیان ده‌به‌خشێت و (زینده‌وه‌ران و گیانله‌به‌ران) ده‌مرێنێت، هه‌رکاتێک بڕیاری شتێکی دا هه‌ر ئه‌وه‌نده بفه‌رموێت: ببه، ده‌ستبه‌جێ ده‌بێت. أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِ اللَّهِ أَنَّى يُصْرَفُونَ ﴿69﴾ ئایا نا‌بینیت ئه‌وانه‌ی که (مجادلة)و گفتوگۆی نابه‌جێ ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئایه‌ته‌کانی خوا، (ئه‌و سه‌رگه‌ردانانه به‌ره‌و کوێ ده‌چن، ڕوو له‌کوێ ده‌نێن؟!… الَّذِينَ كَذَّبُوا بِالْكِتَابِ وَبِمَا أَرْسَلْنَا بِهِ رُسُلَنَا فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿70﴾ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به قورئان و (کتێبه ئاسمانیه‌کان) نیه هه‌روه‌ها باوه‌ڕیان به‌و به‌رنامه‌و ڕێبازه‌ی که به پێغه‌مبه‌ره‌کانماندا ڕه‌وانه‌مان کردووه نیه، ڕۆژێك دێت که ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێ و (خۆیان ده‌بیننه‌وه)…. إِذِ الْأَغْلَالُ فِي أَعْنَاقِهِمْ وَالسَّلَاسِلُ يُسْحَبُونَ ﴿71﴾ کاتێ که کۆت ده‌کرێته گه‌ردنیان و، به زنجیریش (ده‌ست و پێیان ده‌به‌سترێت و) ڕاده‌کێشرێن… فِي الْحَمِيمِ ثُمَّ فِي النَّارِ يُسْجَرُونَ ﴿72﴾ بۆ ناو ئاوی زۆر گه‌رم، پاشان ئاگریان پێ خۆش ده‌کرێ و ده‌بنه سووته‌مه‌نی بۆی. ثُمَّ قِيلَ لَهُمْ أَيْنَ مَا كُنتُمْ تُشْرِكُونَ ﴿73﴾ له‌وه‌ودوا پێیان ده‌وترێت: کوان ئه‌و شتانه‌ی که به هاوه‌ڵتان داده‌نا (بۆ خوای باڵاده‌ست)؟!.. مِن دُونِ اللَّهِ قَالُوا ضَلُّوا عَنَّا بَل لَّمْ نَكُن نَّدْعُو مِن قَبْلُ شَيْئًا كَذَلِكَ يُضِلُّ اللَّهُ الْكَافِرِينَ ﴿74﴾ له‌جیاتی خوا ده‌تانپه‌رست، (به که‌ساسی و خه‌جاڵه‌تیه‌وه) ده‌ڵێن: لێمان ون بوون، دیار نین!!، به‌ڵکو ئێمه هه‌ر ناوی که‌سی ترمان نه‌ده‌برد (دیاره له ترسا، یا هه‌ر بیروباوه‌ڕی خۆیان فه‌رامۆشکردووه)، ئا به‌و شێوه‌یه خوا کافران سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێشێواو ده‌کات… ذَلِكُم بِمَا كُنتُمْ تَفْرَحُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَمْرَحُونَ ﴿75﴾ (ئا به‌م بارودۆخه‌ی که ئێستا تیایدا گیرتان خواردووه سه‌رئه‌نجامی) ئه‌و که‌یف و شادی و سووڕو سه‌مایه یه که له‌سه‌ر زه‌ویدا به‌ناحه‌ق ئهنجامتانداوهو که‌شخه‌تان ده‌کرد به‌سه‌ر خهڵکیهوهو نازتان ده‌کرد به‌سه‌ریاندا… ادْخُلُوا أَبْوَابَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا فَبِئْسَ مَثْوَى الْمُتَكَبِّرِينَ ﴿76﴾ ده‌ی.. له قاپیه‌کانی دۆزه‌خه‌وه بۆ ژووره‌وه، (ئه‌وه‌ش بزانن) ناشمرن تیایدا‌و ژیانتان به‌رده‌وامه، ئای که شوێن و جێگه‌ی خۆبه‌زل زانه‌کان ناخۆش و ناسازه. فَاصْبِرْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَإِمَّا نُرِيَنَّكَ بَعْضَ الَّذِي نَعِدُهُمْ أَوْ نَتَوَفَّيَنَّكَ فَإِلَيْنَا يُرْجَعُونَ ﴿77﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ئارامگربه‌و دڵنیاش به که به‌ڵێنی خوا ڕاست و دروسته‌و (هه‌ر دێته دی)، جا یان ئه‌وه‌یه که هه‌ندێ له هه‌ڕه‌شه‌کانمان (دژیان) به‌چاوی خۆت ده‌بینیت، یاخود ئه‌گه‌ر گیانمان کێشایت و (وه‌فاتت کرد) ئه‌وانه بۆکوێ ده‌چن؟!، به‌ناچاریی هه‌ر بۆلای ئێمه ده‌گه‌ڕێنه‌وه. وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلًا مِّن قَبْلِكَ مِنْهُم مَّن قَصَصْنَا عَلَيْكَ وَمِنْهُم مَّن لَّمْ نَقْصُصْ عَلَيْكَ وَمَا كَانَ لِرَسُولٍ أَنْ يَأْتِيَ بِآيَةٍ إِلَّا بِإِذْنِ اللَّهِ فَإِذَا جَاء أَمْرُ اللَّهِ قُضِيَ بِالْحَقِّ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْمُبْطِلُونَ ﴿78﴾ بێگومان ئێمه پێش تۆ پێغه‌مبه‌رانی تریشمان ڕه‌وانه‌کردووه، هه‌یانه سه‌رگوزه‌شته‌و به‌سه‌رهاتیانمان بۆ گێڕاویته‌وه، هه‌شیانه که سه‌رگوزه‌شته‌و به‌سه‌رهاتیمان بۆ نه‌گێڕاویته‌وه، هیچ پێغه‌مبه‌رێکیش بۆی نه‌بووه (معجزة)یه‌ك پێش بێنێت به‌بێ مۆڵه‌تی خوای باڵاده‌ست، هه‌رکاتێکیش خوا بڕیار‌و فه‌رمانی دابێت حه‌ق و ڕاستی سه‌رخستووه، ئه‌و کاته ئیتر ناحه‌ق و نادروستی خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ند بووه. اللَّهُ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَنْعَامَ لِتَرْكَبُوا مِنْهَا وَمِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿79﴾ هه‌ر خوایه که وڵاغ و ماڵاتی بۆ ئێوه ڕام هێناوه، تا هه‌ندێکی بۆ سواری به‌کاربێنن، هه‌ندێکیشی بۆ خۆراک سوودی لێ وه‌ربگرن. وَلَكُمْ فِيهَا مَنَافِعُ وَلِتَبْلُغُوا عَلَيْهَا حَاجَةً فِي صُدُورِكُمْ وَعَلَيْهَا وَعَلَى الْفُلْكِ تُحْمَلُونَ ﴿80﴾ هه‌روه‌ها سوودی زۆری ترتان ده‌ست ده‌که‌وێت، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌گه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی که نیازتان له دڵدایه بیگه‌نێ و کاروباری خۆتان ئه‌نجامبده‌ن، جا به‌سواری ئه‌و وڵاغانهو به‌سواری که‌شتیش هه‌ڵده‌گیرێن و (هاتوچۆ ده‌که‌ن). وَيُرِيكُمْ آيَاتِهِ فَأَيَّ آيَاتِ اللَّهِ تُنكِرُونَ ﴿81﴾ ئه‌و زاته به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیتان نیشان ده‌دات، جا به چ به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (معجزة)یه‌كی خوایی ئێوه بڕوا ناکه‌ن و دژی ده‌وه‌ستن؟! أَفَلَمْ يَسِيرُوا فِي الْأَرْضِ فَيَنظُرُوا كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ كَانُوا أَكْثَرَ مِنْهُمْ وَأَشَدَّ قُوَّةً وَآثَارًا فِي الْأَرْضِ فَمَا أَغْنَى عَنْهُم مَّا كَانُوا يَكْسِبُونَ ﴿82﴾ ئایا ئه‌وه به زه‌ویدا نه‌گه‌ڕاون تا ته‌ماشا بکه‌ن چێمان به‌سه‌ر قه‌وم و خه‌ڵکانی پێش ئه‌ماندا هێناوه‌و سه‌رئه‌نجامیان چۆن بووه، ئه‌وانه زۆر له‌مان زیاتربوون و هێزیان له‌مان زیاتر بوو، شوێنه‌واریان له زه‌ویدا ئاشکرا بوو، بێگومان کاروکرده‌وه‌ی نادروستیان هیچ فریایان ناکه‌وت و ڕزگاری نه‌کردن.. فَلَمَّا جَاءتْهُمْ رُسُلُهُم بِالْبَيِّنَاتِ فَرِحُوا بِمَا عِندَهُم مِّنَ الْعِلْمِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون ﴿83﴾ جا کاتێک که پێغه‌مبه‌ره‌کانیان به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ته‌واوه‌وه بۆیان ڕه‌وانه‌کران، (له جیاتی ئه‌وه‌ی باوه‌ڕیان پێ بێنن) خۆیان دڵخۆش کرد به‌و ڕاده (که‌مه‌ی) که له زانست و زانیاری هه‌یانبوو (سه‌رئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه‌ی خوا له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌راندا یه‌خه‌ی پێ گرتن) وه ئه‌وه‌ی که ئه‌وان گاڵته‌یان پێ ده‌کرد دهستهیهخهیان بوو و فه‌وتاندنی. فَلَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا قَالُوا آمَنَّا بِاللَّهِ وَحْدَهُ وَكَفَرْنَا بِمَا كُنَّا بِهِ مُشْرِكِينَ ﴿84﴾ جا کاتێ تۆڵه سزای ئێمه‌یان بینی و دڵنیابوون که ڕزگاریان نابێت و وتیان: ئیتر ئێمه باوه‌ڕمان به تاک و ته‌نهایی خوا هێناوه‌و جگه له‌و که‌سی تر ناپه‌رستین، (هه‌رگیز) باوه‌ڕمان نیه به‌و شتانه‌ی که دامان نابوو به هاوه‌ڵی خوای په‌روه‌ردگار و (په‌شیمانین). فَلَمْ يَكُ يَنفَعُهُمْ إِيمَانُهُمْ لَمَّا رَأَوْا بَأْسَنَا سُنَّتَ اللَّهِ الَّتِي قَدْ خَلَتْ فِي عِبَادِهِ وَخَسِرَ هُنَالِكَ الْكَافِرُونَ ﴿85﴾ جا (بێگومان) ئیمانی ئاوا سودی نابێت بۆیان، کاتێك که تۆڵه و خه‌شم و قینی ئێمه ده‌بینن و (له‌ترسا باوه‌ڕ دێنن) چونکه ئه‌مه به‌رنامه‌ی خوایه بۆ به‌نده‌کانی به درێژایی زه‌مانه (ده‌بێت له ته‌واوی ئازادی‌دا، بێ ترس و زۆر باوه‌ڕی پێ بکه‌ن، باوه‌ڕی ته‌نگانه‌و کاتی تیاچوون په‌سه‌ند نیه، ئه‌و کاته ئیتر کافر و بێ بڕواکان خه‌ساره‌ت مه‌ندیی و زه‌ره‌ری بێ سنووریان بۆ ده‌مێنێته‌وه.
الموضوع الأصلي : 40. سورة غافر // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam