2012-01-23, 09:32
رسالة بيانات كاتب الموضوع
42. سورة الشورى المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 42. سورة الشورى
سوره 42: الشورى بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان حم ﴿1﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. عسق ﴿2﴾ سه‌رنجی سه‌ره‌تای سووره‌تی (البقرة) بده. كَذَلِكَ يُوحِي إِلَيْكَ وَإِلَى الَّذِينَ مِن قَبْلِكَ اللَّهُ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿3﴾ ئا به‌و شێوه‌یه (که دهیزانت خوا) وه‌حی و نیگا ده‌نێرێت بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) وه بۆ پێغه‌مبه‌رانی پێش تۆ (له‌لایه‌ن) خوایه‌کی باڵاده‌ست و داناوه. لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَلِيُّ الْعَظِيمُ ﴿4﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌رهه‌مووی ئه‌و (به‌دیهێنه‌رو خاوه‌نیه‌تی)، ئه‌و زاته زۆر به‌رزو بڵندو گه‌وره‌و شکۆداره. تَكَادُ السَّمَاوَاتُ يَتَفَطَّرْنَ مِن فَوْقِهِنَّ وَالْمَلَائِكَةُ يُسَبِّحُونَ بِحَمْدِ رَبِّهِمْ وَيَسْتَغْفِرُونَ لِمَن فِي الْأَرْضِ أَلَا إِنَّ اللَّهَ هُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿5﴾ ئاسمانه‌کان (چه‌نده تۆکمه‌و به‌هێزن)خه‌ریکن له‌به‌ر گه‌وره‌ی و شکۆداریی (ئه‌و زاته) له‌ت ببن و لێکبترازێن و به‌رببنه‌وه (هاوکات) فریشته‌کان سه‌رگه‌رمی ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاریی په‌روه‌ردگاریانن، داوای لێخۆشبونیش ده‌که‌ن بۆ (ئیماندارانی) سه‌رزه‌وی، دڵنیا بن که په‌روه‌ردگار لێخۆش‌بوو و میهره‌بانه. وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَولِيَاء اللَّهُ حَفِيظٌ عَلَيْهِمْ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِوَكِيلٍ ﴿6﴾ جا ئه‌وانه‌ی له جیاتی ئه‌و زاته که‌سانی تر‌و شتی تر ده‌که‌نه پاڵپشت وپشتگیر، ئه‌وانه خوا چاودێره به‌سه‌ریانه‌وه، وه نه‌بێت تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) کرابیت به سه‌رپه‌رشت به‌سه‌ریانه‌وه. وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لِّتُنذِرَ أُمَّ الْقُرَى وَمَنْ حَوْلَهَا وَتُنذِرَ يَوْمَ الْجَمْعِ لَا رَيْبَ فِيهِ فَرِيقٌ فِي الْجَنَّةِ وَفَرِيقٌ فِي السَّعِيرِ ﴿7﴾ ئابه‌و شێوه‌یه‌ی که ده‌یزانیت قورئانێکی پاراومان به وه‌حی و نیگا بۆ ناردیت، بۆ ئه‌وه‌ی شاری مه‌ککه‌و ده‌وروبه‌ری (که هه‌موو زه‌وی ده‌گرێته‌وه) ئاگاداریان بکه‌یت، به‌تایبه‌ت ئاگادار‌و هۆشیاریان بکه‌ی له ڕۆژی کۆکردنه‌وه که گومانی تێدا نیه (ئه وکاته خه‌ڵکی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه) ده‌سته‌یه‌کیان بۆ به‌هه‌شت (به‌ڕێ ده‌کرێت) ده‌سته‌که‌ی تریان بۆ دۆزه‌خ ڕاپێچ ده‌کرێن. وَلَوْ شَاء اللَّهُ لَجَعَلَهُمْ أُمَّةً وَاحِدَةً وَلَكِن يُدْخِلُ مَن يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ وَالظَّالِمُونَ مَا لَهُم مِّن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ﴿8﴾ ئه‌گه‌ر خوا ویستی ببوایه هه‌موویانی ده‌کرده میلله‌تێکی یه‌کپارچه (هه‌موویان به‌ناچاریی ئیماندار‌و چاک ده‌بوون) به‌ڵام ویستی وایه که هه‌رکه‌س (بیه‌وێت و شایسته بێت) ده‌یخاته سایه‌ی ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی و به‌هه‌شتی خۆیه‌وه، ئه‌و کاته تاوانبار‌و سته‌مکاران هیچ پشتیوان و یاریده‌ده‌رێکیان نابێت. أَمِ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء فَاللَّهُ هُوَ الْوَلِيُّ وَهُوَ يُحْيِي المَوْتَى وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿9﴾ ئایا بێجگه له (خوا) پشتیوانی تریان بۆخۆیان دۆزیوه‌ته‌وه (له حاڵێکدا که هه‌ر) خوا خۆی پشتیوانه، وه هه‌ر خۆی مردوان زیندوو ده‌کاته‌وه، وه هه‌ر خۆی ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. وَمَا اخْتَلَفْتُمْ فِيهِ مِن شَيْءٍ فَحُكْمُهُ إِلَى اللَّهِ ذَلِكُمُ اللَّهُ رَبِّي عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ ﴿10﴾ له‌هه‌ر شتێکدا کێشه‌و ڕای جیاوازتان هه‌بێت، سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه (له توێی قورئان و سوننه‌تدا چاره‌سه‌ری کێشه‌کان ڕوونکراوه‌ته‌وه)، ئا ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هاناو هاوار له‌و ده‌که‌م. فَاطِرُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ جَعَلَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا وَمِنَ الْأَنْعَامِ أَزْوَاجًا يَذْرَؤُكُمْ فِيهِ لَيْسَ كَمِثْلِهِ شَيْءٌ وَهُوَ السَّمِيعُ البَصِيرُ ﴿11﴾ (خوایه‌ك که) به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌وی یه، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاتیشی جووت، (نێر‌و مێ)ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه زاووزێ ده‌که‌ن و زۆر ده‌بن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌و زاته، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چیت) له‌هه‌مان کاتدا زاتێکی بیسه‌رو بینایه. لَهُ مَقَالِيدُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَبْسُطُ الرِّزْقَ لِمَن يَشَاءُ وَيَقْدِرُ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ ﴿12﴾ جڵه‌وی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی به‌ده‌ست ئه‌وه، ڕزق و ڕۆزیی فراوان ده‌کات بۆ هه‌رکه‌س که بیه‌وێت، یان که‌می ده‌کات و سنورێکی بۆ داده‌نێت (هه‌موویشی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه له‌لایه‌که‌وه، وه به‌رێوه‌بردنی کار‌و باری ژیانه له‌لایه‌کی تره‌وه)، به‌ڕاستی ئه‌وخوایه به هه‌موو شتێك زانایه. شَرَعَ لَكُم مِّنَ الدِّينِ مَا وَصَّى بِهِ نُوحًا وَالَّذِي أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ وَمَا وَصَّيْنَا بِهِ إِبْرَاهِيمَ وَمُوسَى وَعِيسَى أَنْ أَقِيمُوا الدِّينَ وَلَا تَتَفَرَّقُوا فِيهِ كَبُرَ عَلَى الْمُشْرِكِينَ مَا تَدْعُوهُمْ إِلَيْهِ اللَّهُ يَجْتَبِي إِلَيْهِ مَن يَشَاءُ وَيَهْدِي إِلَيْهِ مَن يُنِيبُ ﴿13﴾ ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، هه‌روه‌ك بۆ نوح (پێغه‌مبه‌ری) دانابوو، وه هه‌ر به‌و شێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) وه‌حی و نیگا کردووه، وه به ئیبراهیم و مو‌سا و عیساشی ڕاگه‌یاندووه که ڕێبازی ئاین و یه‌کتاپه‌رستی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایه‌داربن، (ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته) زۆر به‌لای بت په‌رست و خوانه‌ناسانه‌وه گران و زه‌حمه‌ته، به‌ڵام خوای (دانا) خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت (بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی)، وه ڕێنموونی خه‌ڵکی ده‌کات که بێنه‌وه بۆ لای (به په‌رستن و ئه‌نجامدانی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك). وَمَا تَفَرَّقُوا إِلَّا مِن بَعْدِ مَا جَاءهُمُ الْعِلْمُ بَغْيًا بَيْنَهُمْ وَلَوْلَا كَلِمَةٌ سَبَقَتْ مِن رَّبِّكَ إِلَى أَجَلٍ مُّسَمًّى لَّقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الَّذِينَ أُورِثُوا الْكِتَابَ مِن بَعْدِهِمْ لَفِي شَكٍّ مِّنْهُ مُرِيبٍ ﴿14﴾ (میلله‌تانی پێشوو، به‌تایبه‌ت گاور‌و جوو) جیاوازی و کێشه‌و دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وته نێوانیان، مه‌گه‌ر له‌دوای هاتنی زانستی و زانیاری ته‌واو بۆیان، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر حه‌ساده‌ت و سته‌مکاریی و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروستبوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشووتری په‌روه‌ردگارت نه‌بوایه که تا کاتێکی دیاری کراو (مۆڵه‌تی داون) فه‌رمانی تیاچوونیان ده‌رده‌کرا، بێگومان ئه‌وانه‌ی که پشتاو پشت کتێبی خوا گه‌یه‌نرا به‌ده‌ستیان له نه‌وه‌کانی داهاتوو، که‌وتنه گومان و دوودڵییه‌وه، خه‌ڵکیشیان خسته گومانه‌وه ده‌رباره‌ی. فَلِذَلِكَ فَادْعُ وَاسْتَقِمْ كَمَا أُمِرْتَ وَلَا تَتَّبِعْ أَهْوَاءهُمْ وَقُلْ آمَنتُ بِمَا أَنزَلَ اللَّهُ مِن كِتَابٍ وَأُمِرْتُ لِأَعْدِلَ بَيْنَكُمُ اللَّهُ رَبُّنَا وَرَبُّكُمْ لَنَا أَعْمَالُنَا وَلَكُمْ أَعْمَالُكُمْ لَا حُجَّةَ بَيْنَنَا وَبَيْنَكُمُ اللَّهُ يَجْمَعُ بَيْنَنَا وَإِلَيْهِ الْمَصِيرُ ﴿15﴾ که‌واته (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) له‌به‌ر ئه‌وه‌تۆ بانگه‌وازی خۆت بکه‌و پایه‌دارو دامه‌زراو به هه‌روه‌ك فه‌رمانت پێدراوه، شوێن ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌که‌وه، (وه به ئاشکرا) بڵێ: من، باوه‌ڕم هێناوه به‌و کتێب و په‌یامانه‌ی خوا بۆی ناردووم، وه فه‌رمانم پێدراوه که دادپه‌روه‌ریی به‌رپا بکه‌م له نێوانتانا، چونکه (الله) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یه‌و په‌روه‌ردگاری ئێوه‌شه، بێگومان (ده‌رئه‌نجامی) کرده‌ی خۆمان بۆ خۆمانه‌و کرده‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه، ئیتر هیچ به‌ڵگه‌و که‌لێنێك نیه له نێوانماندا (بۆ دووریی و جیاوازی) ئێمه‌و ئێوه هه‌ر خوا خۆی کۆمان ده‌کاته‌وه‌و سهرئهنجاممان بۆلای ئه‌وه. وَالَّذِينَ يُحَاجُّونَ فِي اللَّهِ مِن بَعْدِ مَا اسْتُجِيبَ لَهُ حُجَّتُهُمْ دَاحِضَةٌ عِندَ رَبِّهِمْ وَعَلَيْهِمْ غَضَبٌ وَلَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ﴿16﴾ ئه‌وانه‌ی که ڕه‌خنه‌و قسه ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئاینی خوا دوای ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ڕوویان تێکردووه، ئه‌وانه لای خوا‌و ئاینی خوا به‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌یان پوچهڵهو به‌سه‌ریاندا ده‌درێته‌وه، وه خه‌شم و توڕه‌یی خوایان له‌سه‌ره‌و سزای سه‌ختیان بۆ ئاماده‌یه. اللَّهُ الَّذِي أَنزَلَ الْكِتَابَ بِالْحَقِّ وَالْمِيزَانَ وَمَا يُدْرِيكَ لَعَلَّ السَّاعَةَ قَرِيبٌ ﴿17﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه (پیرۆزه‌کانی) به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه‌کردووه، هه‌روه‌ها ته‌رازوو پێوه‌ری دادی به‌رپاکردووه، جا تۆ چی ده‌زانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت. يَسْتَعْجِلُ بِهَا الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِهَا وَالَّذِينَ آمَنُوا مُشْفِقُونَ مِنْهَا وَيَعْلَمُونَ أَنَّهَا الْحَقُّ أَلَا إِنَّ الَّذِينَ يُمَارُونَ فِي السَّاعَةِ لَفِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿18﴾ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به ڕۆژی قیامه‌ت نیه زۆر به تاڵوکه‌ن بۆی و په‌له‌یانه (ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێشدێت؟ به‌ڵام) باوه‌ڕداران له به‌رپابوونی ده‌ترسن، دڵنیاشن که که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه، له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی که له قیامه‌ت به‌گومانن و بڕوایان پێی نیه، له بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون. اللَّهُ لَطِيفٌ بِعِبَادِهِ يَرْزُقُ مَن يَشَاءُ وَهُوَ الْقَوِيُّ العَزِيزُ ﴿19﴾ خوای گه‌وره زۆر به سۆز‌و دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزیی ده‌به‌خشێت به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه‌ی)، به‌ڕاستیی ئه‌و زاته به‌هێزو باڵاده‌سته. مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤتِهِ مِنْهَا وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ ﴿20﴾ جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و (له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت) ئێمه پاداشتی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که هه‌ر به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت به‌شی ئه‌ویش ده‌ده‌ین، به‌ڵام له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه. أَمْ لَهُمْ شُرَكَاء شَرَعُوا لَهُم مِّنَ الدِّينِ مَا لَمْ يَأْذَن بِهِ اللَّهُ وَلَوْلَا كَلِمَةُ الْفَصْلِ لَقُضِيَ بَيْنَهُمْ وَإِنَّ الظَّالِمِينَ لَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿21﴾ (داخۆ ئه‌و خه‌ڵکه ڕێگه‌ی یه‌کتاناسی ده‌گرن) یان په‌نا ده‌به‌ن بۆ بته‌کانیان و (سه‌رپه‌رشتیاری ئایینه ده‌ستکرده‌کان) تا به‌ناوی دینه‌وه ڕێنمونیان بکه‌ن و (حه‌رام و حه‌ڵاڵیان بۆ دیاری بکه‌ن) بێ ئه‌وه‌ی خوا مۆڵه‌تی دابێت، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشترمان نه‌بوایه (به مانه‌وه‌یان تا کاتی دیاکریکراو) هه‌ر ئێسته له‌ناومان ده‌بردن، بێگومان بۆ سته‌مکاران سزای به‌ئێش و به‌سۆ ئاماده‌یه. تَرَى الظَّالِمِينَ مُشْفِقِينَ مِمَّا كَسَبُوا وَهُوَ وَاقِعٌ بِهِمْ وَالَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ فِي رَوْضَاتِ الْجَنَّاتِ لَهُم مَّا يَشَاؤُونَ عِندَ رَبِّهِمْ ذَلِكَ هُوَ الْفَضْلُ الكَبِيرُ ﴿22﴾ (له‌ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه‌دا) ده‌بینی سته‌مکاران له کاروکرده‌وه‌کانیان ده‌ترسن، چونکه له‌سه‌ریان ده‌که‌وێت، (هاوکات) ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجامداوه له باخچه‌و باخاته‌کانی به‌هه‌شتدا )ژیانی کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر)، چی‌یان بوێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه بۆیان ئاماده‌یه، ئا ئه‌وه‌یه خه‌لات و ڕێز‌و به‌خششی گه‌وره‌و بێ سنووره. ذَلِكَ الَّذِي يُبَشِّرُ اللَّهُ عِبَادَهُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَى وَمَن يَقْتَرِفْ حَسَنَةً نَّزِدْ لَهُ فِيهَا حُسْنًا إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ شَكُورٌ ﴿23﴾ به‌و شێوه‌یه خوای گه‌وره مژده ده‌دات به‌و به‌ندانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، (ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازه‌وه نایه‌ن ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: من هیچ جۆره پاداشتێکم له ئێوه ناوێت، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که خزمایه‌تی بفامن و ڕێزی بۆ دابنێن و (دوژمنایه‌تیم مه‌که‌ن)، دڵنیاش بن ئه‌وه‌ی چاکه‌یه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌وه به‌چاکتر پاداشت ده‌درێته‌وه، به‌ڕاستی خوای میهره‌بان زۆر لێبورده‌و سوپاسگوزاره. أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ كَذِبًا فَإِن يَشَأِ اللَّهُ يَخْتِمْ عَلَى قَلْبِكَ وَيَمْحُ اللَّهُ الْبَاطِلَ وَيُحِقُّ الْحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿24﴾ یاخود (خوانه‌ناسان) ده‌ڵێن: (محمد صلی الله علیه وسلم به‌ده‌م خواوه درۆی هه‌ڵبه‌ستووه!! (نازانن ئه‌گه‌ر شتی وا بکه‌یت) خوا مۆر ده‌نێت به‌سه‌ر دڵتداو (هیچت بۆ ناوترێت، به‌ڵکو) خوا ده‌یه‌وێت (به‌م قورئانه) ئاسه‌واری به‌تاڵ و ناحه‌قی نه‌یه‌ڵێت، وه حه‌ق و ڕاستی به فه‌رمانی خۆی بچه‌سپێنێت، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و خوایه زانایه به‌وه‌ی که له توێی دڵ و ده‌روون و سینه‌کاندا شاراوه‌یه. وَهُوَ الَّذِي يَقْبَلُ التَّوْبَةَ عَنْ عِبَادِهِ وَيَعْفُو عَنِ السَّيِّئَاتِ وَيَعْلَمُ مَا تَفْعَلُونَ ﴿25﴾ هه‌ر (خوا) خۆی په‌شیمانی و (ته‌وبه)ی به‌نده‌کانی وه‌رده‌گرێت، هه‌روه‌ها چاوپۆشیی ده‌کات له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان، وه به‌و کار وکردهوانهش که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ده‌زانێت و به‌ئاگایه. وَيَسْتَجِيبُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَيَزِيدُهُم مِّن فَضْلِهِ وَالْكَافِرُونَ لَهُمْ عَذَابٌ شَدِيدٌ ﴿26﴾ خوای گه‌وره (ئاواتی ئه‌وانه) ده‌هێنێته‌دی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و کاروکرده‌وه‌ی چاکیان ئه‌نجام داوه، هه‌روه‌ها له فه‌زڵ و زیاده خه‌ڵات و به‌خششی خۆی به‌هره‌مه‌ندیان ده‌کات، (به‌ڵام) بۆ بێ باوه‌ڕان سزای سه‌خت و به‌ئێشیان بۆ ئاماده‌یه. وَلَوْ بَسَطَ اللَّهُ الرِّزْقَ لِعِبَادِهِ لَبَغَوْا فِي الْأَرْضِ وَلَكِن يُنَزِّلُ بِقَدَرٍ مَّا يَشَاءُ إِنَّهُ بِعِبَادِهِ خَبِيرٌ بَصِيرٌ ﴿27﴾ ئه‌گه‌ر خوا ڕزق و ڕۆزیی به فراوانی ببه‌خشێت به به‌نده‌کانی، ده‌ستیان ده‌دایه تاوان و گوناهو بینایه به به‌نده‌کانی و به (کار‌و هه‌ڵوێستیان). وَهُوَ الَّذِي يُنَزِّلُ الْغَيْثَ مِن بَعْدِ مَا قَنَطُوا وَيَنشُرُ رَحْمَتَهُ وَهُوَ الْوَلِيُّ الْحَمِيدُ ﴿28﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌ش که باران ده‌گه‌یه‌نێته فریایان دوای ئه‌وه‌ی که نائومێدبوون، هه‌روه‌ها ره‌حمه‌ت و به‌خششی خۆی په‌خش ده‌کاته‌وه، (له‌به‌رئه‌وه) هه‌ر خۆی پشتیوان و (فریادڕه‌سه) وه شایسته‌ی سوپاسه. وَمِنْ آيَاتِهِ خَلْقُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَثَّ فِيهِمَا مِن دَابَّةٍ وَهُوَ عَلَى جَمْعِهِمْ إِذَا يَشَاءُ قَدِيرٌ ﴿29﴾ له نیشانه‌و به‌ڵگه‌کانی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌لاتی خوا: دروستکردنی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌یه که تیایاندا. بڵاوی کردۆته‌وه، هه‌ر کاتێکیش بیه‌وێت توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی کۆکردنهوهیانی هه‌یه. وَمَا أَصَابَكُم مِّن مُّصِيبَةٍ فَبِمَا كَسَبَتْ أَيْدِيكُمْ وَيَعْفُو عَن كَثِيرٍ ﴿30﴾ هه‌ر به‌ڵاو نه‌هامه‌تیه‌کیان به‌سه‌ر بێت، ئه‌وه ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی خۆتانه (به‌ڵام ئه‌وه‌نده خوایه‌کی میهره‌بانه) له زۆربه‌ی زۆری (گوناهو هه‌ڵه‌کانتان) خۆش ده‌بێت. وَمَا أَنتُم بِمُعْجِزِينَ فِي الْأَرْضِ وَمَا لَكُم مِّن دُونِ اللَّهِ مِن وَلِيٍّ وَلَا نَصِيرٍ ﴿31﴾ (ئه‌ی گرۆی خوانه‌ناسان) ئێوه ناتوانن له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوادا ده‌رباز ببن له زه‌ویدا، جگه له‌خوای گه‌وره‌ش که‌س ناتوانێت پشتیوانتان بێت و سه‌رتان بخات. وَمِنْ آيَاتِهِ الْجَوَارِ فِي الْبَحْرِ كَالْأَعْلَامِ ﴿32﴾ له نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خوا ئه‌و که‌شتیانه‌یه که وه‌ك که‌ژو کێو هاتوچۆ ده‌که‌ن به ده‌ریاکاندا، (به یاسایه‌کی ڕێك و پێك). إِن يَشَأْ يُسْكِنِ الرِّيحَ فَيَظْلَلْنَ رَوَاكِدَ عَلَى ظَهْرِهِ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ ﴿33﴾ خۆ ئه‌گه‌ر بیه‌وێت هه‌روا ده‌وه‌ستێنێت و له‌سه‌ر پشتی ده‌ریاکه ده‌وه‌ستن و له کارده‌که‌ون، ئا له‌م توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی زۆر هه‌ن بۆ هه‌ر که‌سێك که زۆر خۆگرو سوپاسگوزاره. أَوْ يُوبِقْهُنَّ بِمَا كَسَبُوا وَيَعْفُ عَن كَثِيرٍ ﴿34﴾ یان جاری وا هه‌یه که‌شتییه‌کان به خۆیان و سه‌رنشینه‌کانیانه‌وه ده‌شکێنێت و نوقمیان ده‌کات (له ئه‌نجامی تاوان و گوناهی خه‌ڵکه‌که‌وه)، گه‌لێك جاریش چاوپۆشی (له هه‌ڵه‌و تاوانی) زۆر ده‌کات و(ده‌یانهێڵێته‌وه). وَيَعْلَمَ الَّذِينَ يُجَادِلُونَ فِي آيَاتِنَا مَا لَهُم مِّن مَّحِيصٍ ﴿35﴾ (ئه‌م ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه که خوانه‌ناسان) بزانن، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که موجاده‌له‌و ده‌مه‌ده‌مێ ده‌که‌ن و ره‌خنه‌یان له ئایه‌ته‌کانی ئێمه هه‌یه، که له کاتی (ته‌نگانه‌دا) که‌س په‌نایان نادات و که‌س فریایان ناکه‌وێت (جگه له خوای گه‌وره). فَمَا أُوتِيتُم مِّن شَيْءٍ فَمَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَمَا عِندَ اللَّهِ خَيْرٌ وَأَبْقَى لِلَّذِينَ آمَنُوا وَعَلَى رَبِّهِمْ يَتَوَكَّلُونَ ﴿36﴾ جا هه‌ر شتێکتان که پێ به‌خشراوه، ئه‌وه زینه‌تی ژیانی ئه‌م دنیایه‌یه (که ڕێگوزه‌رێکه به‌ره‌و قیامه‌ت)، به‌ڵام ئه‌و به‌شه‌ی که له‌لای خوایه چاکترو به‌رده‌وامتره بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و پشتیان به په‌روه‌ردگاریان به‌ستووه… وَالَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ وَإِذَا مَا غَضِبُوا هُمْ يَغْفِرُونَ ﴿37﴾ ئه‌وانه‌ی خۆیان له گوناهی گه‌وره‌و تاوانی خراپ و ناشرین ده‌پارێزن، کاتێك که تووڕه ده‌بن (له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك که به‌رانبه‌ریان ده‌کرێت) هه‌ر ئه‌مان چاوپۆشی ده‌که‌ن و لێده‌بورن… وَالَّذِينَ اسْتَجَابُوا لِرَبِّهِمْ وَأَقَامُوا الصَّلَاةَ وَأَمْرُهُمْ شُورَى بَيْنَهُمْ وَمِمَّا رَزَقْنَاهُمْ يُنفِقُونَ ﴿38﴾ ئه‌وانه‌ش که به‌ده‌م بانگه‌وازی په‌روه‌ردگاریانه‌وه ده‌چن و نوێژه‌کانیان به‌چاکی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، وه کاروباریان هه‌رده‌م به مه‌شوه‌ره‌ت و ڕاوێژکارییه، وه له‌و ڕزق و ڕۆزییه‌ی که پێمانداون، ده‌به‌خشن… وَالَّذِينَ إِذَا أَصَابَهُمُ الْبَغْيُ هُمْ يَنتَصِرُونَ ﴿39﴾ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ده‌ستدرێژیان کرایه سه‌ر، ده‌سه‌وسان ناوه‌ستن وبه‌رگریی له خۆیان ده‌که‌ن… وَجَزَاء سَيِّئَةٍ سَيِّئَةٌ مِّثْلُهَا فَمَنْ عَفَا وَأَصْلَحَ فَأَجْرُهُ عَلَى اللَّهِ إِنَّهُ لَا يُحِبُّ الظَّالِمِينَ ﴿40﴾ جا تۆڵه‌ی هه‌ر تاوانێك به ئه‌ندازه‌ی تاوانه‌که‌یه (بێ زیاد وکه‌م)، خۆ ئه‌گه‌ر که‌سێك لێخۆشبوونی هه‌بێ و چاوپۆشی بکات ئه‌وه پاداشتی لای خوایه، به‌ڕاستی خوا سته‌مکارانی خۆش ناوێت… وَلَمَنِ انتَصَرَ بَعْدَ ظُلْمِهِ فَأُوْلَئِكَ مَا عَلَيْهِم مِّن سَبِيلٍ ﴿41﴾ له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی حه‌قی خۆی ده‌سێنێ دوای ئه‌وه‌ی که سته‌می لێکراوه، ئه‌وانه لێپرسراو نابن (ئه‌گه‌ر له سنوور لانه‌ده‌ن)… إِنَّمَا السَّبِيلُ عَلَى الَّذِينَ يَظْلِمُونَ النَّاسَ وَيَبْغُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ أُوْلَئِكَ لَهُم عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿42﴾ به‌ڵکو ته‌نها ئه‌وانه به‌رپرس ده‌بن که سته‌م له خه‌لكی ده‌که‌ن و ده‌ستدرێژیی ده‌که‌ن به‌ناحه‌ق له زه‌ویدا، ئا ئه‌وانه سزا‌و ئازاری به ئێشیان بۆ هه‌یه… وَلَمَن صَبَرَ وَغَفَرَ إِنَّ ذَلِكَ لَمِنْ عَزْمِ الْأُمُورِ ﴿43﴾ له‌ڕاستیدا ئه‌وه‌ی دان به‌خۆیدا بگرێت و چاوپۆشی بکات و لێخۆش‌بوو بێت (له کاتێکدا که ده‌توانێ تۆڵه بسێنێت) ئه‌وه کارێکی به‌جێ و چاك و په‌سه‌ند ئه‌نجام ده‌دات… وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن وَلِيٍّ مِّن بَعْدِهِ وَتَرَى الظَّالِمِينَ لَمَّا رَأَوُا الْعَذَابَ يَقُولُونَ هَلْ إِلَى مَرَدٍّ مِّن سَبِيلٍ ﴿44﴾ ئه‌وه‌ی ڕێبازی خوای لێ ون ببێت، ئه‌وه ئیتر که‌سی تری ده‌ست ناکه‌وێت تا ڕێگه‌ی ڕاستی نیشان بدات، ئه‌وسا تۆ ئه‌ی (محمد صلی الله علیه وسلم له قیامه‌تدا) ده‌بینیت سته‌مکاران کاتێك سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی (دۆزه‌خ) ده‌بینن (به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: داخۆ هیچ مۆڵه‌تی گه‌ڕانه‌وه هه‌بێت، (تا خوا چۆن ده‌فه‌رموێت وا بکه‌ین؟!) وَتَرَاهُمْ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا خَاشِعِينَ مِنَ الذُّلِّ يَنظُرُونَ مِن طَرْفٍ خَفِيٍّ وَقَالَ الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّ الْخَاسِرِينَ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنفُسَهُمْ وَأَهْلِيهِمْ يَوْمَ الْقِيَامَةِ أَلَا إِنَّ الظَّالِمِينَ فِي عَذَابٍ مُّقِيمٍ ﴿45﴾ سه‌رئه‌نجام دۆزه‌خیان ده‌بینیت ڕاپێچ ده‌کرێن، هه‌موو په‌ست و زه‌لیل و لاره‌مل و خه‌جاڵه‌تن، (له شه‌رمه‌زاریی و له ترس‌دا، له ژێره‌وه) به‌تیله‌ی چاو ده‌ڕوانن بۆ ئه‌ملاولای خۆیان، (ئا له‌و کات و بارودۆخه‌دا ناخۆشه دا) ئیمانداران ده‌ڵێن: خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندان ئه‌مڕۆ ئه‌وانه‌ن که خۆیان و که‌س و کار‌و ماڵ و مناڵیان له‌ده‌ستداوه (که‌س و کار‌و خزم و هاوه‌ڵانیان ئه‌گه‌ر له دۆزه‌خدان ئه‌وه هیچ مایه‌ی دڵخۆشی نین، خۆ ئه‌گه‌ر له به‌هه‌شتدان، ئه‌مانیان هه‌ر له‌یاد نیه)، (ئینجا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت که) ئاگاداربن: سته‌مکاران له ئازار‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی به‌رده‌وامدا ده‌ژین… وَمَا كَانَ لَهُم مِّنْ أَوْلِيَاء يَنصُرُونَهُم مِّن دُونِ اللَّهِ وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِن سَبِيلٍ ﴿46﴾ هیچ دۆست و پشتیوانێکیان نیه جگه له خوا که له ده‌ست سزا‌و تۆڵه ڕزگاریان بکات، جا ئه‌وه‌ی خوا سه‌ری لێ بشێوێنێت و گومڕای بکات (چونکه خۆی شایسته کردووه) ئیتر ڕێبازی ڕزگاریی و سه‌رفه‌رازیی ده‌ست ناکه‌وێت. اسْتَجِيبُوا لِرَبِّكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ يَوْمٌ لَّا مَرَدَّ لَهُ مِنَ اللَّهِ مَا لَكُم مِّن مَّلْجَأٍ يَوْمَئِذٍ وَمَا لَكُم مِّن نَّكِيرٍ ﴿47﴾ به پیری بانگه‌وازی په‌روه‌ردگارتانه‌وه بچن پێش ئه‌وه‌ی که ڕۆژێك بێت ویستی خوا واده‌بێت: گه‌ڕانه‌وه (بۆ دنیا ئه‌سته‌مه) ئه‌و ڕۆژه ئیتر هیچ پهناگهیهکتان نابێت و که‌سێك نابێت ڕه‌خنه بگرێت (له ته‌مێکردنتان). فَإِنْ أَعْرَضُوا فَمَا أَرْسَلْنَاكَ عَلَيْهِمْ حَفِيظًا إِنْ عَلَيْكَ إِلَّا الْبَلَاغُ وَإِنَّا إِذَا أَذَقْنَا الْإِنسَانَ مِنَّا رَحْمَةً فَرِحَ بِهَا وَإِن تُصِبْهُمْ سَيِّئَةٌ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيهِمْ فَإِنَّ الْإِنسَانَ كَفُورٌ ﴿48﴾ ئه‌گه‌ر (خوانه‌ناسان) پشتیان هه‌ڵکردو گوێیان نه‌گرت (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم داخیان بۆ مه‌خۆ) چونکه ئێمه تۆمان نه‌ناردووه چاودێربیت به‌سه‌ریانه‌وه، به‌ڵکو ته‌نها گه‌یاندنی (ئه‌م بانگه‌وازو قورئانه‌ت) له‌سه‌ره، (ئاشکراشه) که: ئێمه کاتێك نازو نیعمه‌ت و ڕه‌حمه‌تێك ده‌ڕێژین به‌سه‌ر ئاده‌میزادا زۆر پێی دڵخۆش و شادمانه، خۆ ئه‌گه‌ر توشی به‌ڵاو ناخۆشیه‌ك بوون به‌هۆی کاروکرده‌وه‌ی خراپیانه‌وه (ده‌بینیت) ئاده‌میزاد زۆر سپڵه‌و بهدنمهکهو نازونیعمهتهکان فه‌رامۆش ده‌کات. لِلَّهِ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ يَخْلُقُ مَا يَشَاءُ يَهَبُ لِمَنْ يَشَاءُ إِنَاثًا وَيَهَبُ لِمَن يَشَاءُ الذُّكُورَ ﴿49﴾ هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌ویش خوا خاوه‌نیه‌تی، هه‌رچی بوێت دروستی ده‌کات، به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت ته‌نها کچ ده‌به‌خشێت، وه به‌هه‌رکه‌س که بیه‌وێت کوڕ ده‌به‌خشێت… أَوْ يُزَوِّجُهُمْ ذُكْرَانًا وَإِنَاثًا وَيَجْعَلُ مَن يَشَاءُ عَقِيمًا إِنَّهُ عَلِيمٌ قَدِيرٌ ﴿50﴾ یاخود له هه‌ردوو جۆر (به‌هه‌ندێ خێزان ده‌به‌خشێت) له کوڕ‌و له کچ (هه‌میشه ویستی خوا وایه) که هیچی نه‌دانێ و نه‌زۆك بێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته زانا‌و به‌ده‌سه‌ڵاته. وَمَا كَانَ لِبَشَرٍ أَن يُكَلِّمَهُ اللَّهُ إِلَّا وَحْيًا أَوْ مِن وَرَاء حِجَابٍ أَوْ يُرْسِلَ رَسُولًا فَيُوحِيَ بِإِذْنِهِ مَا يَشَاءُ إِنَّهُ عَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿51﴾ هیچ که‌س بۆی نیه خوای گه‌وره وتووێژی له‌گه‌ڵدا بکات مه‌گه‌ر له‌ڕێگه‌ی وه‌حی و نیگاوه، یان له پشتی په‌رده‌وه، (وه‌ك مو‌سا پێغه‌مبه‌ر)، یان نێردراوێکی (وه‌ك فریشته جبرئیل) ده‌نێرێت که به‌گوێره‌ی فه‌رمان و مۆڵه‌تی خوا چی پێ سپێردراوه ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی بڵندو به‌رزو دانا‌و کاربه‌جێیه. وَكَذَلِكَ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ رُوحًا مِّنْ أَمْرِنَا مَا كُنتَ تَدْرِي مَا الْكِتَابُ وَلَا الْإِيمَانُ وَلَكِن جَعَلْنَاهُ نُورًا نَّهْدِي بِهِ مَنْ نَّشَاء مِنْ عِبَادِنَا وَإِنَّكَ لَتَهْدِي إِلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿52﴾ ئابه‌و شێوه‌یه‌ی (که ده‌یزانیت ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) ئێمه قورئانمان بۆ ڕه‌وانه کردیت له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه (که ژیانبه‌خشه به ڕۆح و گیان و عه‌قڵ)، تۆ نه‌ت ده‌زانی قورئان چییه‌و ئیمان چییه، به‌ڵام ئێمه ئه‌م قورئانه‌مان کرده ڕووناکی و نورێك که هیدایه‌ت و ڕێنموونی هه‌رکه‌س که بمانه‌وێت له به‌نده‌کانمانی پێ ده‌که‌ین، (ئه‌وانه‌ی دڵی بۆ ده‌که‌نه‌وه‌و به‌چاکیی گوێی بۆ ده‌گرن)، بێگومان تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) ڕێنیشاندهریت و ڕێنموونی ده‌که‌ی بۆ ڕێگه‌و ڕیبازێکی ڕاست و دروست… صِرَاطِ اللَّهِ الَّذِي لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ أَلَا إِلَى اللَّهِ تَصِيرُ الأمُورُ ﴿53﴾ ڕێگه‌و ڕێبازی ئه‌و خوایه‌ی که هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدایه هه‌ر خۆی خاوه‌نیانه، ئاگاداریش بن که: هه‌موو شتێك و سه‌رئه‌نجامی هه‌موو کارێك بۆ لای خوا ده‌گه‌ڕێته‌وه.
الموضوع الأصلي : 42. سورة الشورى // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam