2012-01-24, 03:16
رسالة بيانات كاتب الموضوع
43. سورة الزخرف المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 43. سورة الزخرف
سوره 43: الزخرف بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان حم ﴿1﴾ ئه‌م پیتانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌م قورئانه له‌م جۆره پیتانه داڕێژراوه و که‌س ناتوانێ له‌وێنه‌ی داڕێژێت. وَالْكِتَابِ الْمُبِينِ ﴿2﴾ سوێند به کتێبی روون و ئاشکرا (به‌مه‌ست قورئانه). إِنَّا جَعَلْنَاهُ قُرْآنًا عَرَبِيًّا لَّعَلَّكُمْ تَعْقِلُونَ ﴿3﴾ ئێمه ئه‌و کتێبه‌مان کردووه به قورئانێك، به زمانی عه‌ره‌بی، به‌ڵکو ژیری و بیروهۆشتیان بخه‌نه کار (تا لێی تێبگه‌ن و په‌یڕه‌وی بکه‌ن). وَإِنَّهُ فِي أُمِّ الْكِتَابِ لَدَيْنَا لَعَلِيٌّ حَكِيمٌ ﴿4﴾ ئه‌م قورئانه له (لوح المحفوظ)دا که سه‌رچاوه‌ی قورئان و هه‌موو کتێبه‌کانی تری خوایه زۆر به‌ڕێزو ڕێزدارمان کردووه و پڕمانکردووه له دانایی. أَفَنَضْرِبُ عَنكُمُ الذِّكْرَ صَفْحًا أَن كُنتُمْ قَوْمًا مُّسْرِفِينَ ﴿5﴾ باشه، ئایا ده‌کرێت ئێمه هۆشیارتان نه‌که‌ینه‌وه، به‌م قورئانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێوه هۆزێکی زیاده‌ڕه‌وو لارووێرن. وَكَمْ أَرْسَلْنَا مِن نَّبِيٍّ فِي الْأَوَّلِينَ ﴿6﴾ ئێمه چه‌نده‌ها پێغه‌مبه‌رمان ناردووه بۆ نه‌وه‌کانی ڕابردوو (تا سه‌رگه‌ردان نه‌بن). وَمَا يَأْتِيهِم مِّن نَّبِيٍّ إِلَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون ﴿7﴾ بێگومان هه‌ر پێغهمهبهرێکیان بۆ ڕه‌وانه کرابێت ئه‌وان گاڵته‌یان پێ کردووه‌و (باوه‌ڕیان پێ نه‌هێناوه). فَأَهْلَكْنَا أَشَدَّ مِنْهُم بَطْشًا وَمَضَى مَثَلُ الْأَوَّلِينَ ﴿8﴾ (ئه‌وسا ئیتر به‌سه‌ریانه‌وه نه‌چووه) به‌ڵکو ئێمه ئه‌وانه‌مان له‌ناو بردووه که زۆر له‌مانه دڕنده‌ترو به‌هه‌ڵمه‌ت تر بوون، ئیتر به‌سه‌رهات و ڕووداوی پێشینان به‌سه‌رچووه‌و (تێپه‌ڕیون). وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ لَيَقُولُنَّ خَلَقَهُنَّ الْعَزِيزُ الْعَلِيمُ ﴿9﴾ خۆ ئه‌گه‌ر پرسیارینا لێ بکه‌یت که: کێ ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروستکردوه؟ (له‌وه‌ڵامدا) به‌دڵنیایی ده‌ڵێن: هه‌ر زاتی باڵاده‌ست و زانا دروستی کردوون. الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَجَعَلَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا لَّعَلَّكُمْ تَهْتَدُونَ ﴿10﴾ ئه‌و خوایه‌ی که زه‌وی کردووه به لانکه‌ی ژیانتان، ڕێگه‌وبانی تیادا بۆ ئاسان کردوون تا بگه‌نه مه‌به‌ست و ژیانتان ئاسان و ئاسووده بکه‌ن. وَالَّذِي نَزَّلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً بِقَدَرٍ فَأَنشَرْنَا بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَلِكَ تُخْرَجُونَ ﴿11﴾ هه‌روه‌ها ئه‌و زاته، ئه‌و خوایه، له ئاسمانه‌وه به ئه‌ندازه باران ده‌بارێنێت، وه (ده‌فه‌رموێت)، تا به‌و هۆیه ناوچه مردووه‌کانی پێ زیندوو بکه‌ینه‌وه، هه‌ر به‌و شێوه‌یه ئێوه‌ش له گۆڕه‌کانتان ده‌هێنرێنه ده‌ره‌وه. وَالَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا وَجَعَلَ لَكُم مِّنَ الْفُلْكِ وَالْأَنْعَامِ مَا تَرْكَبُونَ ﴿12﴾ هه‌ر ئه‌و زاته هه‌موو جووته‌کانی (له جیهانی ئاده‌میزاد و زینده‌وه‌ران و ڕووه‌ك و بێگانه‌کاندا) دروستکردووه و بۆ ئێوه‌ی ڕه‌خساندووه، هه‌روه‌ها که‌شتی و جۆره‌کانی ئاژه‌ڵی بۆ ڕامهێناون تا بۆ سواریی سوودی لێوه‌ربگرن. لِتَسْتَوُوا عَلَى ظُهُورِهِ ثُمَّ تَذْكُرُوا نِعْمَةَ رَبِّكُمْ إِذَا اسْتَوَيْتُمْ عَلَيْهِ وَتَقُولُوا سُبْحانَ الَّذِي سَخَّرَ لَنَا هَذَا وَمَا كُنَّا لَهُ مُقْرِنِينَ ﴿13﴾ هه‌رکاتێك له‌سه‌ر پشتیان سه‌قامگیر بوون یادی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارتان بکه‌نه‌وه، (که جۆره‌ها هۆکاری هاتوچۆی بۆ سازاندوون)، وه بڵێن: ستایش و به‌رزیی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و زاته‌ی که ئه‌مه‌ی بۆ ڕه‌خساندووین (خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و به میهره‌بانی خۆی بۆ ڕام نه‌کردینایه) هه‌رگیز ئێمه نه‌مانده‌توانی ڕامیان بێنین. وَإِنَّا إِلَى رَبِّنَا لَمُنقَلِبُونَ ﴿14﴾ ئێمه بێگومان هه‌ر بۆلای په‌روه‌ردگارمان ده‌گه‌ڕێینه‌وه (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) هه‌رجارێك سواری وڵاغه‌که‌ی ببوایه سێ جار (الله اکبر)ی ده‌فه‌رموو، دوایی ده‌یفه‌رموو: سبحان الذي سخر لنا هذا وما کنا له مقرنین وإنا لمنقلبون). وَجَعَلُوا لَهُ مِنْ عِبَادِهِ جُزْءًا إِنَّ الْإِنسَانَ لَكَفُورٌ مُّبِينٌ ﴿15﴾ (باوه‌ڕ چه‌وته‌کان) هه‌ندێ له به‌نده‌کانی خوا، به‌خوا ده‌زانن (گاوره‌کان ده‌ڵێن: عیسای کوڕی خوایه، جوو ده‌ڵێت: عوزه‌یر کوڕی خوایه، بتپه‌رسته‌کان ده‌ڵێن: فریشته‌کان کچی خوان)!!، به‌ڕاستی (زۆربه‌ی ئینسانه‌کان، قه‌دری خوا) نازانن و بێ باوه‌ڕێکی زۆر ئاشکران. أَمِ اتَّخَذَ مِمَّا يَخْلُقُ بَنَاتٍ وَأَصْفَاكُم بِالْبَنِينَ ﴿16﴾ (ئایا شتی وا ڕه‌واو ڕاسته، فریشته) دروستبکات و بیکاته کچی خۆی؟! وه بۆ ئێوه کوڕان به ڕه‌وا بزانێت؟! (ئه‌مانه هه‌مووی بیروباوه‌ڕی نه‌فامه‌کان بوون خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت هه‌ر به بۆچوونی خۆیان بیروباوه‌ڕه‌یان پوچه‌ڵ بکاته‌وه). وَإِذَا بُشِّرَ أَحَدُهُم بِمَا ضَرَبَ لِلرَّحْمَنِ مَثَلًا ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ ﴿17﴾ ئه‌گه‌ر یه‌کێکیان هه‌واڵی بدرێتێ به‌وه‌ی که بۆخوای میهره‌بان به ڕه‌وای ده‌زانن ڕوخساری ڕه‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و له ده‌روونا هه‌ر خۆی ده‌خواته‌وه. أَوَمَن يُنَشَّأُ فِي الْحِلْيَةِ وَهُوَ فِي الْخِصَامِ غَيْرُ مُبِينٍ ﴿18﴾ ئایا که‌سێك به منداڵی خوا ڕه‌وا ده‌بینن (که له باوی ئه‌واندا) هه‌رده‌م له ئارایشت کردنی خۆیایه‌تی و تیایدا گه‌وره ده‌بێت، وه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌شدا دیار نیه؟! وَجَعَلُوا الْمَلَائِكَةَ الَّذِينَ هُمْ عِبَادُ الرَّحْمَنِ إِنَاثًا أَشَهِدُوا خَلْقَهُمْ سَتُكْتَبُ شَهَادَتُهُمْ وَيُسْأَلُونَ ﴿19﴾ (ئه‌و خوانه‌ناسانه) فریشته‌کانی خوا، که به‌نده‌ی خوای میهره‌بانن به ئافره‌ت و کچی خوای ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م!! ئایا ئه‌وان ئاماده‌ی دروستکردنیان بوون؟! به‌ڕاستی ئه‌م بوختانه‌یان له‌سه‌ر ده‌نوسرێت و سبه‌ی پرسیاریان لێ ده‌کرێت. وَقَالُوا لَوْ شَاء الرَّحْمَنُ مَا عَبَدْنَاهُم مَّا لَهُم بِذَلِكَ مِنْ عِلْمٍ إِنْ هُمْ إِلَّا يَخْرُصُونَ ﴿20﴾ (بۆ پینه کردنی هه‌ڵوێستی ناڕه‌وایان) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان بیویستایه.. ئێمه ئه‌مانه‌مان نه‌ده‌په‌رست، وه نه‌بێت (له‌سه‌ر بنچینه‌ی هیچ) زانستی و زانیاریه‌ك (ئه‌و قسه‌یه بکه‌ن)، ئه‌مه‌ش له نه‌زانین و بێ ئاگاییه‌وه، ئه‌مانه (بیروباوه‌ڕیان له‌سه‌ر گۆتره‌کاریی)و درۆ هه‌ڵبه‌ستن بهرپاکردووهو بوختان و درۆ ده‌که‌ن. أَمْ آتَيْنَاهُمْ كِتَابًا مِّن قَبْلِهِ فَهُم بِهِ مُسْتَمْسِكُونَ ﴿21﴾ ئایا مه‌گه‌ر (ئه‌و خوانه‌ناسانه) پێش ئه‌م قورئانه کتێبی ترمان بۆ نارددون؟ تا پابه‌ندی بن و بیکه‌نه به‌ڵگه له‌سه‌ر باوه‌ڕه‌کانیان. بَلْ قَالُوا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّهْتَدُونَ ﴿22﴾ ئه‌وانه هیچی وا نیه، به‌ڵکو هه‌ر ته‌نها ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێن: ئێمه باو‌و باپیرانی خۆمان له‌سه‌ر ئاین و به‌رنامه‌یه‌کی ئاوا دیوه، به‌ڕاستی ئێمه‌ش به‌شوێن ڕێبازی ئه‌واندا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین. وَكَذَلِكَ مَا أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ فِي قَرْيَةٍ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتْرَفُوهَا إِنَّا وَجَدْنَا آبَاءنَا عَلَى أُمَّةٍ وَإِنَّا عَلَى آثَارِهِم مُّقْتَدُونَ ﴿23﴾ هه‌رکاتێك پێغه‌مبه‌رێکمان ناردووه بۆ هه‌رشوێنێك، خۆشگوزه‌رانه‌کان وتویانه: ئێمه باوانی خۆمان بینیووه پابه‌ندی بیروباوه‌ڕێك بوون و ئێمه‌ش چاو له‌وان ده‌که‌ین. قَالَ أَوَلَوْ جِئْتُكُم بِأَهْدَى مِمَّا وَجَدتُّمْ عَلَيْهِ آبَاءكُمْ قَالُوا إِنَّا بِمَا أُرْسِلْتُم بِهِ كَافِرُونَ ﴿24﴾ پێغه‌مبه‌ره‌که‌ش وتوویه‌تی: باشه… ئه‌گه‌ر له ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌ی باوانتانم چاکتریش بۆ هێنان (هه‌ر کوێرانه شوێنی باوان ده‌که‌ون؟!)، له وه‌ڵامدا وتوویانه: ئێمه به‌و (به‌رنامه‌و شتانه‌ی) که پیاتاندا ڕه‌وانه‌کراوه بڕوا ناکه‌ین. فَانتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَانظُرْ كَيْفَ كَانَ عَاقِبَةُ الْمُكَذِّبِينَ ﴿25﴾ ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن، جا سه‌رنج بده و ببینه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی په‌یامی پێغه‌مبه‌رانیان به درۆ خسته‌وه چۆن بوو. وَإِذْ قَالَ إِبْرَاهِيمُ لِأَبِيهِ وَقَوْمِهِ إِنَّنِي بَرَاء مِّمَّا تَعْبُدُونَ ﴿26﴾ ئه‌و کاته بێنه‌وه یاد که ئیبراهیم به باوکی و هۆزه‌که‌ی خۆی ده‌وت: من زۆر دووره په‌رێزم له‌و شتانه‌ی که ئێوه ده‌یپه‌رستن. إِلَّا الَّذِي فَطَرَنِي فَإِنَّهُ سَيَهْدِينِ ﴿27﴾ جگه له‌و زاته‌ی که دروستی کردووم، هه‌ر ئه‌ویش ڕێنمونیم ده‌کات و دهمجاته سه‌ر ڕێگه‌ی ڕاست و دروست. وَجَعَلَهَا كَلِمَةً بَاقِيَةً فِي عَقِبِهِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿28﴾ ئه‌وسا ئیتر ئه‌و به‌رنامه‌ی یه‌کتاپه‌رستییه‌ی هێشته‌وه بۆ هۆزو گه‌لانی دوای خۆی، تا به‌ڵکو ئه‌وانیش بگه‌ڕێنه‌وه (بۆ سه‌ر یهکتاناسیی). بَلْ مَتَّعْتُ هَؤُلَاء وَآبَاءهُمْ حَتَّى جَاءهُمُ الْحَقُّ وَرَسُولٌ مُّبِينٌ ﴿29﴾ (خوا ده‌فه‌رموێت) خۆ من ئه‌مانه‌و باپیرانیانم زوو له‌ناو نه‌برد، به‌ڵکو له خۆشگوزه‌رانیدا هێشتمنه‌وه تا ئه‌و کاته‌ی ڕاستییان به جوانی بۆ ده‌رکه‌وت و پێغه‌مبه‌رێكی ئاشکراو ڕاستوێژم بۆ ناردن. وَلَمَّا جَاءهُمُ الْحَقُّ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ وَإِنَّا بِهِ كَافِرُونَ ﴿30﴾ کاتێك که حه‌ق و ڕاستیان پێگه‌یشت..وتیان: ئه‌مه سیحر‌و جادووه‌و ئێمه پێی بێ باوه‌ڕین.. وَقَالُوا لَوْلَا نُزِّلَ هَذَا الْقُرْآنُ عَلَى رَجُلٍ مِّنَ الْقَرْيَتَيْنِ عَظِيمٍ ﴿31﴾ (هه‌روه‌ها بیانویان گرت و) وتیان: چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه بهاتایه بۆ یه‌کێك له‌و دوو پیاوه‌ی که گه‌وره‌ی هه‌ردوو شاری (مه‌ککه‌و طائف)ن؟! أَهُمْ يَقْسِمُونَ رَحْمَةَ رَبِّكَ نَحْنُ قَسَمْنَا بَيْنَهُم مَّعِيشَتَهُمْ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَرَفَعْنَا بَعْضَهُمْ فَوْقَ بَعْضٍ دَرَجَاتٍ لِيَتَّخِذَ بَعْضُهُم بَعْضًا سُخْرِيًّا وَرَحْمَتُ رَبِّكَ خَيْرٌ مِّمَّا يَجْمَعُونَ ﴿32﴾ ئایا ئه‌وانه ڕه‌حمه‌تی په‌روه‌ردگاری تۆ دابه‌ش ده‌که‌ن؟! (وه که‌سانی شایسته ده‌دۆزنه‌وه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی؟) له کاتێکدا ئێمه‌ین که ڕزق و ڕۆزییمان له نێوانیاندا دابه‌شکردووه له‌ژیانی دنیادا، وه پله‌و پایه‌ی هه‌ندێکمان به‌رزکردۆته‌وه به‌سه‌ر هه‌ندێکیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان کاروباری یه‌کتر ته‌واو بکه‌ن و که‌ڵك له توانایی و لێهاتوویی یه‌کتر وه‌ربگرن، (جا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو به‌هره‌و بهخشینانهدا) ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیی په‌روه‌ردگاری تۆ (که تایبه‌تی ئیماندارانه له قیامه‌تدا) له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی که خه‌ڵکی کۆده‌که‌نه‌وه (له ماڵ و سامان و هۆکاره‌کانی ڕابواردن) چاکترو به‌نرختره. وَلَوْلَا أَن يَكُونَ النَّاسُ أُمَّةً وَاحِدَةً لَجَعَلْنَا لِمَن يَكْفُرُ بِالرَّحْمَنِ لِبُيُوتِهِمْ سُقُفًا مِّن فَضَّةٍ وَمَعَارِجَ عَلَيْهَا يَظْهَرُونَ ﴿33﴾ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوایه که خه‌ڵکی هه‌موو ده‌بوون به یه‌ك پێڕو پارچه (له بێباوه‌ڕی و تاوانکاریدا)، هه‌رچی باوه‌ڕی به خوای میهره‌بان نه‌بوایه سه‌قفی خانوهکانیانمان له زیو بۆ دروست ده‌کردن، هه‌روه‌ها قادرمه‌و ئاسانسۆرمان بۆ ده‌کردن تا به‌سه‌رییدا (بڕۆن و) ده‌ربکه‌ون. وَلِبُيُوتِهِمْ أَبْوَابًا وَسُرُرًا عَلَيْهَا يَتَّكِؤُونَ ﴿34﴾ هه‌روه‌ها قاپی و ده‌روازه‌ی ماڵه‌کانیان و کورسی و قه‌نه‌فه‌ی ڕازاوه‌مان له زیو (پێده‌به‌خشین) تا پاڵ بده‌نه‌وه‌و شانی له‌سه‌ر داده‌ن. وَزُخْرُفًا وَإِن كُلُّ ذَلِكَ لَمَّا مَتَاعُ الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَالْآخِرَةُ عِندَ رَبِّكَ لِلْمُتَّقِينَ ﴿35﴾ وه به هه‌موو جۆره نه‌خش و نیگارێکی جوان و ڕازاوه (دار‌و دیوار‌و سه‌قف و ده‌رگاو که‌ل و په‌لی ناو ماڵه‌کانیانمان) ده‌ڕازانده‌وه، جا مه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌مووی له خۆشگوزه‌رانی ژیانی دنیا به‌ولاوه (به چیتر داده‌نرێت) له کاتێکدا که (ژیانی پڕ له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری نه‌بڕاوه)ی لای په‌روه‌ردگارت بۆ خواناسان و خواپه‌رستانه (که نازو نیعنهتی بێ شومارهو کهمهرانیی بێ سنووره). وَمَن يَعْشُ عَن ذِكْرِ الرَّحْمَنِ نُقَيِّضْ لَهُ شَيْطَانًا فَهُوَ لَهُ قَرِينٌ ﴿36﴾ ئه‌وه‌ی له یاده ناسینی خوای میهره‌بان چاو بنوقینێت، ئێمه شه‌یتانێك ده‌که‌ینه مۆکلهی و ده‌بێته یارو یاوه‌ری و هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت. وَإِنَّهُمْ لَيَصُدُّونَهُمْ عَنِ السَّبِيلِ وَيَحْسَبُونَ أَنَّهُم مُّهْتَدُونَ ﴿37﴾ (ئه‌و شه‌یتانانه) ڕێگه‌ی ڕاستیان لێ ده‌گرن و وایان لێ ده‌که‌ن که وابزانن له‌سه‌ر ڕێبازێكی چاك و ڕاستن. حَتَّى إِذَا جَاءنَا قَالَ يَا لَيْتَ بَيْنِي وَبَيْنَكَ بُعْدَ الْمَشْرِقَيْنِ فَبِئْسَ الْقَرِينُ ﴿38﴾ تا ئه‌و کاته‌ی دێته لامان (له قیامه‌تدا خۆی و شه‌یتانه‌که‌ی ئاماده ده‌کرێن بۆ لێپرسینه‌وه) ئه‌وکاته (خه‌ڵه‌تاوه‌که به شه‌یتانه‌که‌ی) ده‌ڵێت: خۆزگه نێوانی من و تۆ به‌قه‌ده‌ر ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا له‌یه‌ك دوور بوایه، به‌ڕاستی هاوڕێیه‌کی ناله‌بارو خراپ بویت. وَلَن يَنفَعَكُمُ الْيَوْمَ إِذ ظَّلَمْتُمْ أَنَّكُمْ فِي الْعَذَابِ مُشْتَرِكُونَ ﴿39﴾ ئه‌مڕۆ ئه‌و (قسه‌و گله‌ی و بناشتانه) هیچ سوودێکیان نیه، چونکه ئێوه تازه سته‌متان (له خۆتان و خه‌ڵکیش کردووه) ئێسته تێکڕا هه‌ردوولاتان له سزا‌و ئازاردا به‌شدارن و (ده‌بێت تاڵاوی گوناهو تاوان بچێژن). أَفَأَنتَ تُسْمِعُ الصُّمَّ أَوْ تَهْدِي الْعُمْيَ وَمَن كَانَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿40﴾ ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر، ئه‌و بێ باوه‌ڕانه‌ی که وه‌ك) که‌ڕ وان گوێبیست ده‌که‌یت، یان ئه‌ویه کوێره هیدایه‌تی ده‌ده‌یت؟! یاخود ئه‌و که‌سه‌ی که گومڕایی ئاشکرادا ڕۆچووه ڕێنمونیی ده‌که‌یت؟! (دیاره ئه‌وه حاڵیان بێت هیدایه‌تیان ئاسان نیه). فَإِمَّا نَذْهَبَنَّ بِكَ فَإِنَّا مِنْهُم مُّنتَقِمُونَ ﴿41﴾ (سته‌مکاران ناتوانن لهسهتمان ده‌رچن)ئه‌گه‌ر تۆش نه‌مێنیت تۆڵه‌یان هه‌ر لێ ده‌سێنین. أَوْ نُرِيَنَّكَ الَّذِي وَعَدْنَاهُمْ فَإِنَّا عَلَيْهِم مُّقْتَدِرُونَ ﴿42﴾ یاخود ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی که لێمان کردوون ده‌یهێنینه دی و نیشانت ده‌ده‌ین، چونکه ئێمه توانا‌مان به‌سه‌ریاندا هه‌یه. فَاسْتَمْسِكْ بِالَّذِي أُوحِيَ إِلَيْكَ إِنَّكَ عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿43﴾ (که‌واته تۆ بێ خه‌م به‌و) پابه‌ندی ئه‌وه به که نیگات بۆ کراوه چونکه تۆ به‌ڕاستی له‌سه‌ر ڕێگه‌و ڕێباز‌و به‌رنامه‌یه‌کی ڕاست و دروستیت (له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه ئاراسته ده‌کرێیت). وَإِنَّهُ لَذِكْرٌ لَّكَ وَلِقَوْمِكَ وَسَوْفَ تُسْأَلُونَ ﴿44﴾ ئه‌م (قورئانه) یادخه‌ره‌وه‌یه بۆ خۆت و بۆ قه‌ومه‌که‌ت، وه له ئاینده‌دا پرسیرتان (ده‌رباره‌ی) لێده‌کرێت. وَاسْأَلْ مَنْ أَرْسَلْنَا مِن قَبْلِكَ مِن رُّسُلِنَا أَجَعَلْنَا مِن دُونِ الرَّحْمَنِ آلِهَةً يُعْبَدُونَ ﴿45﴾ تۆ له پێغه‌مبه‌رانی پێش خۆت پرسیار بکه، ئایا جگه له‌خوای میهره‌بان خوای ترمان دیاری کردووه که بپه‌رسترێن. وَلَقَدْ أَرْسَلْنَا مُوسَى بِآيَاتِنَا إِلَى فِرْعَوْنَ وَمَلَئِهِ فَقَالَ إِنِّي رَسُولُ رَبِّ الْعَالَمِينَ ﴿46﴾ ئه‌وه بوو که ئێمه مو‌سا پێغه‌مبه‌رمان نارد به به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانمانه‌وه بۆلای فیرعه‌ون و داروده‌سته‌ی، پێی ڕاگه‌یاندن که: به‌ڕاستی من ڕه‌وانه‌کراوی په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانهکانم. فَلَمَّا جَاءهُم بِآيَاتِنَا إِذَا هُم مِّنْهَا يَضْحَكُونَ ﴿47﴾ هه‌رکه مو‌سا هاته لایان به به‌ڵگه‌و (معجزة)کانمانه‌وه، (سه‌ریان سوڕماو) گاڵته‌و پێکه‌نینیان ده‌هات. وَمَا نُرِيهِم مِّنْ آيَةٍ إِلَّا هِيَ أَكْبَرُ مِنْ أُخْتِهَا وَأَخَذْنَاهُم بِالْعَذَابِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿48﴾ هه‌ر (معجزة)یه‌کیشمان نیشان دا یه‌ك له‌ویتر گه‌وره‌ترو گرنگتر بوو، (کاتێك باوه‌ڕیان نه‌هێنا) گرفتاری (تاڵی و ناخۆشی و) سزامان کردن به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه‌و به‌خۆدا بچنه‌وه. وَقَالُوا يَا أَيُّهَا السَّاحِرُ ادْعُ لَنَا رَبَّكَ بِمَا عَهِدَ عِندَكَ إِنَّنَا لَمُهْتَدُونَ ﴿49﴾ (که‌چی) وتیان: ئه‌ی جادوگه‌ر!! نزا بکه، له په‌روه‌ردگارت داوا بکه، به‌و په‌یمانه‌ی که به تۆی داوه (با به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر هه‌ڵبگرێت) ئه‌وسا ئێمه ڕێبازی هیدایه‌ت ده‌گرینه به‌ر!! فَلَمَّا كَشَفْنَا عَنْهُمُ الْعَذَابَ إِذَا هُمْ يَنكُثُونَ ﴿50﴾ جا هه‌ر که به‌ڵاو ناخۆشیمان له‌سه‌ر لابردن (به‌ڵێنه‌که‌یان فه‌رامۆش کرد‌و) په‌یمانه‌که‌یان شکاند. وَنَادَى فِرْعَوْنُ فِي قَوْمِهِ قَالَ يَا قَوْمِ أَلَيْسَ لِي مُلْكُ مِصْرَ وَهَذِهِ الْأَنْهَارُ تَجْرِي مِن تَحْتِي أَفَلَا تُبْصِرُونَ ﴿51﴾ فیرعه‌ون جاڕی دا به‌ناو قه‌وم و گهلهکهیداو وتی: ئه‌ی قه‌وم و گه‌لم، (مه‌گه‌ر نابینن) که من پاشای میصرم و (فه‌رمانڕه‌وای ئه‌م وڵاته‌م)، ئه‌م ڕوبارانه‌ش به‌به‌ر (کۆشکه‌کانمدا ده‌ڕوات)؟!. أَمْ أَنَا خَيْرٌ مِّنْ هَذَا الَّذِي هُوَ مَهِينٌ وَلَا يَكَادُ يُبِينُ ﴿52﴾ ئایا من چاکتر نیم له‌و که‌سه‌ی ناوبانگی نیه‌و که‌سایه‌تییه‌کی لاواز‌و نه‌ناسراوه؟! (مه‌به‌ستی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر بوو). فَلَوْلَا أُلْقِيَ عَلَيْهِ أَسْوِرَةٌ مِّن ذَهَبٍ أَوْ جَاء مَعَهُ الْمَلَائِكَةُ مُقْتَرِنِينَ ﴿53﴾ ئه‌وه بۆچی بازنی ئاڵتون و زێڕی پێشکه‌ش ناکرێت (تا نیشانه بێت بۆ گه‌وره‌ی و پایه‌داریی؟!) یا فریشته له‌گه‌ڵیدا بانگه‌واز ناکه‌ن و پشتیوانی لێناکه‌ن؟! فَاسْتَخَفَّ قَوْمَهُ فَأَطَاعُوهُ إِنَّهُمْ كَانُوا قَوْمًا فَاسِقِينَ ﴿54﴾ (فیرعه‌ون) هیچ نرخی دانه‌نا بۆ قه‌وم و گه‌له‌که‌ی، به سوکیی سه‌یری ده‌کردن، ئه‌وانیش (گێلانه) ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری بوون، به‌ڕاستیی ئه‌وانه قه‌ومێکی فاسق و تاوانبار‌و گوناهکار بوون. فَلَمَّا آسَفُونَا انتَقَمْنَا مِنْهُمْ فَأَغْرَقْنَاهُمْ أَجْمَعِينَ ﴿55﴾ ئه‌وسا که ئێمه‌یان توڕه کردوو ڕقی ئێمه‌یان هه‌ستان، ئێمه‌ش تۆڵه‌مان لێ سه‌ندن، هه‌ر هه‌موویانمان له (ده‌ریادا) خنکاندو غه‌رق کرد… فَجَعَلْنَاهُمْ سَلَفًا وَمَثَلًا لِلْآخِرِينَ ﴿56﴾ وه کردمانن به پێشه‌نگی تیاچووه‌کان و په‌ندو عیبره‌ت بۆ خه‌ڵکی تری دوای ئه‌وان. وَلَمَّا ضُرِبَ ابْنُ مَرْيَمَ مَثَلًا إِذَا قَوْمُكَ مِنْهُ يَصِدُّونَ ﴿57﴾ هه‌رکاتێ که باسی کوڕه‌که‌ی مه‌ریه‌م (عیسا) به نمونه هێنرابێته‌وه، قه‌وم و هۆزه‌که‌ی تۆ مله‌جه‌ڕێیان کردووه‌و سه‌ریان باداوه… وَقَالُوا أَآلِهَتُنَا خَيْرٌ أَمْ هُوَ مَا ضَرَبُوهُ لَكَ إِلَّا جَدَلًا بَلْ هُمْ قَوْمٌ خَصِمُونَ ﴿58﴾ وتوویانه ئایا پهروستراوهکانی ئێمه شایانی په‌رستنن یان ئه‌و؟! واته (عیسا)، ئه‌و نموونه‌یه ته‌نها بۆ (مجادله)و ده‌مه‌ده‌مێ دێننه‌وه، (وه نه‌بێ به شوێن حه‌ق و ڕاستیدا بگه‌ڕێن) به‌ڵکو ئه‌وانه که‌سانێکن هه‌میشه حه‌ز به دوژمنایه‌تی و ده‌مه‌ده‌مێ و ململانێی بێ سه‌رو بن ده‌که‌ن. إِنْ هُوَ إِلَّا عَبْدٌ أَنْعَمْنَا عَلَيْهِ وَجَعَلْنَاهُ مَثَلًا لِّبَنِي إِسْرَائِيلَ ﴿59﴾ عیسا هه‌ر به‌نده‌یه‌کی ئێمه بووه‌و، ئێمه نازو نیعمه‌تی (پێغه‌مبه‌رایه‌تیمان پێ به‌خشی) وه کردمانه نموونه‌یه‌ك بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل (تا شوێنی بکه‌ون). وَلَوْ نَشَاء لَجَعَلْنَا مِنكُم مَّلَائِكَةً فِي الْأَرْضِ يَخْلُفُونَ ﴿60﴾ وه ئه‌گه‌ر بمانویستایه ئێوه‌مان ده‌کرده فریشته‌و له زه‌ویدا نیشته‌جێمان ده‌کردن (هه‌موان فه‌رمانبه‌ردار بوون). وَإِنَّهُ لَعِلْمٌ لِّلسَّاعَةِ فَلَا تَمْتَرُنَّ بِهَا وَاتَّبِعُونِ هَذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ﴿61﴾ به‌ڕاستی له‌داێک بوونی عیسا، بێ باوك، به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر قیامه‌ت، که‌واته به‌گومان مه‌بن لێی و باوه‌ڕی پێ بهێنن (وه پێیان بڵێ): هه‌ر په‌یڕه‌وی له (زاتی) من بکه‌ن، هه‌ر ئه‌وه‌شه ڕێگه‌ی ڕاست و دروست. وَلَا يَصُدَّنَّكُمُ الشَّيْطَانُ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ ﴿62﴾ (خه‌ڵکینه هه‌وڵ بده‌ن) با شه‌یتان ڕێتان پێنه‌گرێت و له‌ڕێی ڕاست لاتان نه‌دات چونکه ئه‌و دوژمنێکی ئاشکراتانه. وَلَمَّا جَاء عِيسَى بِالْبَيِّنَاتِ قَالَ قَدْ جِئْتُكُم بِالْحِكْمَةِ وَلِأُبَيِّنَ لَكُم بَعْضَ الَّذِي تَخْتَلِفُونَ فِيهِ فَاتَّقُوا اللَّهَ وَأَطِيعُونِ ﴿63﴾ کاتێ که عیسا به (معجزة)ی ئاشکراوه ڕه‌وانه کرا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل، وتی: من حیکمه‌ت و داناییم بۆ هێناون، هه‌روه‌ها زانیاری ئه‌وه‌شم پێیه که ئه‌و شتانه‌تان بۆ ڕوون بکه‌مه‌وه که کێشه‌تان له‌سه‌ری هه‌یه‌و ڕاو بۆچونتان له‌سه‌ری جیاوازه، جا ئێوه له‌خوا بترسن و گوێڕایه‌ڵی م بکه‌ن. إِنَّ اللَّهَ هُوَ رَبِّي وَرَبُّكُمْ فَاعْبُدُوهُ هَذَا صِرَاطٌ مُّسْتَقِيمٌ ﴿64﴾ به‌ڕاستی خوای گه‌وره په‌روه‌ردگاری منیش و ئێوه‌شه، ته‌نها ئه‌و بپه‌رستن، هه‌ر ئه‌مه‌شه ڕێگه‌و ڕێبازی ڕاست و دروست. فَاخْتَلَفَ الْأَحْزَابُ مِن بَيْنِهِمْ فَوَيْلٌ لِّلَّذِينَ ظَلَمُوا مِنْ عَذَابِ يَوْمٍ أَلِيمٍ ﴿65﴾ (پاشان) ده‌سته‌و گرۆهه‌کان جیاوازی که‌وته نێوانیان (له‌سه‌ر عیسا خۆی)، وه‌یل و قوڕبه‌سه‌ری بۆ ئه‌وانه‌ی که ستهمیانکردووهو سته‌م ده‌که‌ن، له سزا‌و ئازارێکی ڕۆژێکی پڕ ئێش. هَلْ يَنظُرُونَ إِلَّا السَّاعَةَ أَن تَأْتِيَهُم بَغْتَةً وَهُمْ لَا يَشْعُرُونَ ﴿66﴾ ئایا ئه‌وانه جگه له هاتنی قیامه‌ت چیتر چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن، که کوتوپڕ دێت و یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت و ئه‌وان پێی نازانن. الْأَخِلَّاء يَوْمَئِذٍ بَعْضُهُمْ لِبَعْضٍ عَدُوٌّ إِلَّا الْمُتَّقِينَ ﴿67﴾ دۆستان و براده‌ران هه‌ر هه‌موو له‌و ڕۆژه‌دا دوژمنی یه‌کن، هه‌موو ڕقیان له‌یه‌ك ده‌بێته‌وه، جگه له‌و که‌سانه‌ی که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌قواو خواناسیی کۆبونه‌ته‌وه‌و برایه‌تییان به‌رپا کردووه. يَا عِبَادِ لَا خَوْفٌ عَلَيْكُمُ الْيَوْمَ وَلَا أَنتُمْ تَحْزَنُونَ ﴿68﴾ (خوای گه‌وره پێیان ده‌فه‌رموێت) ئه‌ی به‌نده‌کانم ئه‌مڕۆ ئیتر ئێوه هیچ ترس و بیمێکتان نابێت وه هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك ڕووتان تێناکات. الَّذِينَ آمَنُوا بِآيَاتِنَا وَكَانُوا مُسْلِمِينَ ﴿69﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه ئه‌و که‌سانه‌ن که کاتی خۆی) باوه‌ڕیان هێناوه به ئایه‌ته‌کانی ئێمه‌و نیشانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداریمان له بوونه‌وه‌ردا، وه به‌ڕاستی ئیماندار‌و موسوڵمان بوون. ادْخُلُوا الْجَنَّةَ أَنتُمْ وَأَزْوَاجُكُمْ تُحْبَرُونَ ﴿70﴾ (پێیان ده‌وترێت) فه‌رموون بچنه به‌هه‌شته‌وه خۆتان و هاوسه‌رانتان، خۆتان و ئه‌وانه‌ی وه‌ك ئێوه خواناس بوون، وه له‌وێ ژیانی کامه‌رانیی و شادیی و به‌ختیاریی به‌رنه سه‌ر. يُطَافُ عَلَيْهِم بِصِحَافٍ مِّن ذَهَبٍ وَأَكْوَابٍ وَفِيهَا مَا تَشْتَهِيهِ الْأَنفُسُ وَتَلَذُّ الْأَعْيُنُ وَأَنتُمْ فِيهَا خَالِدُونَ ﴿71﴾ له‌سه‌ر سینی و قاپ و قاچاخ و کوپی ئاڵتون (جۆره‌ها خواردن و خواردنه‌وه‌ی جوان وڕازاوه‌و تامخۆش و بۆنخۆشیان) به‌سه‌ردا ده‌گێڕن، وه له‌و به‌هه‌شته‌دا هه‌رچی نه‌فس حه‌زی لێبکات و دڵ بیخوازێت و چاو حه‌ز به دیتنی بکات ئاماده‌یه، وه ئێوه (ئه‌ی خواناس و پاکان) ژیانی هه‌میشه‌یی و نه‌بڕاوه‌شی تیا ده‌به‌نه سه‌ر. وَتِلْكَ الْجَنَّةُ الَّتِي أُورِثْتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿72﴾ (خوای میهره‌بان ئه‌وه‌نده‌ی تر دڵخۆشیان ده‌کات، کاتێك پێیان ده‌فه‌رموێت): ئایا ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ئێستا ئێوه بوونه‌ته خاوه‌نی و وه‌ك میراتی شایسته‌ی خۆتانه، له ده‌رئه‌نجامی کاروکرده‌وه (چاکهکانتانهوهیه). لَكُمْ فِيهَا فَاكِهَةٌ كَثِيرَةٌ مِنْهَا تَأْكُلُونَ ﴿73﴾ میوه‌هاتی زۆر‌و ههمهجۆر تیایدا بۆتان ئاماده‌یه‌و لێی ده‌خۆن (هه‌رگیز ته‌واو نابێت و که‌م ناکات). إِنَّ الْمُجْرِمِينَ فِي عَذَابِ جَهَنَّمَ خَالِدُونَ ﴿74﴾ له‌ولاشه‌وه تاوانبار‌و تاوانکاران له‌ناو ئازار‌و سزای دۆزه‌خدا ژیانی نه‌بڕاوه ده‌به‌نه سه‌ر. لَا يُفَتَّرُ عَنْهُمْ وَهُمْ فِيهِ مُبْلِسُونَ ﴿75﴾ ئازار‌و سزا له‌سه‌ریان که‌م ناکرێته‌وه، هه‌مووشیان تیایدا نائومێد‌و بێهیوان. وَمَا ظَلَمْنَاهُمْ وَلَكِن كَانُوا هُمُ الظَّالِمِينَ ﴿76﴾ جا وه‌نه‌بێت ئێمه سته‌ممان لێ کردبن به‌ڵکو هه‌ر خۆیان سته‌میان له‌خۆیان کردووه. وَنَادَوْا يَا مَالِكُ لِيَقْضِ عَلَيْنَا رَبُّكَ قَالَ إِنَّكُم مَّاكِثُونَ ﴿77﴾ هاوار ده‌که‌ن: ئه‌ی مالك (فریشته‌ی سه‌رپه‌رشتیاری دۆزه‌خ): ده‌با په‌روه‌ردگارت بمانکوژێت، ده‌با بمرین و (کۆتای به‌م سه‌غڵه‌تیه‌مان بێت، که‌چی دوای ماوه‌یه‌ك) ده‌ڵێت: ئه‌وه جێتانهو تیایدا بۆ هه‌میشه ده‌مێننه‌وه (ئا به‌و شێوه‌یه قورئان باسی به‌خته‌وه‌ران و باسی به‌دبه‌خت و ناپوخته‌کان وه‌ك شریتی ڤیدیۆ‌و سینه‌ما ده‌خاته به‌رچاو، ئه‌وسا دێته‌وه بۆ دنیا‌و ده‌یه‌وێت پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه به‌رپا ببێت خه‌ڵکی فریای خۆیان بکه‌ون). لَقَدْ جِئْنَاكُم بِالْحَقِّ وَلَكِنَّ أَكْثَرَكُمْ لِلْحَقِّ كَارِهُونَ ﴿78﴾ به‌ڕاستی ئێمه په‌یامی حه‌ق و ڕاستیمان بۆ ئێوه ڕه‌وانه کردووه که‌جی زۆربه‌تان حه‌زتان له حه‌ق و ڕاستی نیه‌و لێی بێزارن. أَمْ أَبْرَمُوا أَمْرًا فَإِنَّا مُبْرِمُونَ ﴿79﴾ ئه‌وانه هه‌رکاتێ بڕیارێك بده‌ن و پیلانێك بگێڕن (دژی موسوڵمانان)، ئێمه پیلانه‌که به‌سه‌ریاندا دهشکێنینهوهو به زه‌ره‌ری خۆیان ته‌واوی ده‌بێت. أَمْ يَحْسَبُونَ أَنَّا لَا نَسْمَعُ سِرَّهُمْ وَنَجْوَاهُم بَلَى وَرُسُلُنَا لَدَيْهِمْ يَكْتُبُونَ ﴿80﴾ ئایا ئه‌وانه وا ده‌زانن که ئێمه له نهێنی و چپه‌یان بێئاگاین و نایبیستین؟! به‌ڵێ..زۆر ئاگادارین، وه فریشته چاودێره‌کانیشمان که هه‌میشه که نزیکیانه‌وه‌ن، ورد‌و درشتی گوفتارو کرداریان تۆمار ده‌که‌ن. قُلْ إِن كَانَ لِلرَّحْمَنِ وَلَدٌ فَأَنَا أَوَّلُ الْعَابِدِينَ ﴿81﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم به‌و خوانه‌ناسانه) بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای میهره‌بان کوڕی ببوایه من یه‌که‌م که‌س ده‌بووم که ئه‌و کوڕه‌م ده‌په‌رست!! سُبْحَانَ رَبِّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ رَبِّ الْعَرْشِ عَمَّا يَصِفُونَ ﴿82﴾ پاکیی و بێگه‌ردیی بۆ په‌روه‌ردگاری ئاسمانه‌کان و زه‌وی، بۆ په‌روه‌ردگاری عه‌رش و ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی، ده‌رباره‌ی (ئه‌و گوفتاره ناقۆڵاو بێ سهروبنانهی که نه‌فامان بۆ په‌روه‌ردگار) هه‌ڵیده‌به‌ستن. فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ ﴿83﴾ جارێ وازیان لێبێنه با هه‌ر قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق بکه‌ن، با هه‌ر گه‌مه‌و یاری بکه‌ن، هه‌تا ده‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی هه‌ڕه‌شه‌یان لێکراوه. وَهُوَ الَّذِي فِي السَّمَاء إِلَهٌ وَفِي الْأَرْضِ إِلَهٌ وَهُوَ الْحَكِيمُ الْعَلِيمُ ﴿84﴾ خوا ئه‌و زاته که هه‌ر ئه‌و، خوای ئاسمانه، وه هه‌ر ئه‌و خوای زه‌ویشه، هه‌ر ئه‌وه که دانا‌و زانایه. وَتَبَارَكَ الَّذِي لَهُ مُلْكُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَمَا بَيْنَهُمَا وَعِندَهُ عِلْمُ السَّاعَةِ وَإِلَيْهِ تُرْجَعُونَ ﴿85﴾ ئه‌و زاته‌ی که خاوه‌نی ئاسمانه‌کان و زه‌وی و نێوانیانه زۆر موباره‌ك و خێربه‌خش و خێرخوازه، وه هه‌ر ئه‌و ده‌زانێت که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت، گه‌ڕانه‌وه‌شتان بۆلای ئه‌وه. وَلَا يَمْلِكُ الَّذِينَ يَدْعُونَ مِن دُونِهِ الشَّفَاعَةَ إِلَّا مَن شَهِدَ بِالْحَقِّ وَهُمْ يَعْلَمُونَ ﴿86﴾ (ئه‌وه‌ش چاک بزان که له‌و ڕۆژه‌دا) ئه‌وانه‌ی که ئه‌وان ده‌یانپه‌رستن تکاو شه‌فاعه‌تیان به‌ده‌ست نیه، مه‌گه‌ر که‌سێك که شایه‌تی ڕاستی دابێت و بزانێت کێ شایسته‌ی تکا بۆکردنه. وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ فَأَنَّى يُؤْفَكُونَ ﴿87﴾ خۆ ئه‌گه‌ر له‌و (خوانه‌ناسانه) بپرسیت: کێ دروستی کردوون، زۆر به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێن (الله) (باشه ئیتر بۆچی) له ڕێبازی یه‌کتاناسین لاده‌ده‌ن و شوێنی ناحه‌قیی ده‌که‌ون؟! وَقِيلِهِ يَارَبِّ إِنَّ هَؤُلَاء قَوْمٌ لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿88﴾ (ئینجا گوفتاری پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت که) ده‌یگوت: ئه‌ی خوایه: ئه‌مانه قه‌وم و هۆزێکن، باوه‌ڕ ناهێنن (بیرناکه‌نه‌وه، تێم ناگه‌ن). فَاصْفَحْ عَنْهُمْ وَقُلْ سَلَامٌ فَسَوْفَ يَعْلَمُونَ ﴿89﴾ ده تۆش (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) چاوپۆشی‌یان لێ بکه‌و لێیان ببوره، سه‌لامیان لێ بکه‌و نه‌رم به له‌گه‌ڵیان، له ئاینده‌دا ده‌زانن چی‌یان به‌سه‌ر دێت و خۆیان ده‌بیننه‌وه.
الموضوع الأصلي : 43. سورة الزخرف // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam