2012-01-24, 03:25
رسالة بيانات كاتب الموضوع
46. سورة الأحقاف المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 46. سورة الأحقاف
سوره 46: الأحقاف بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان حم ﴿1﴾ هه‌ندێك له سوره‌ته‌کانی قورئان به پیتێك یا چه‌ند پیتێك له پیته‌کانی (ئهلف و بێ) ده‌ست پێ ده‌که‌ن، ئاماژه‌ن بۆ ئه‌م قورئانه بێ وێنه‌یه که له‌و پیتانه پێکهاتووه، هه‌تا هه‌تایه خه‌ڵکی دهستهسانن له داڕشتنی ته‌نها سوورهتێکیدا. تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ ﴿2﴾ ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خوای باڵاده‌ست و داناوه هاتووه‌و دابه‌زیوه. مَا خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا إِلَّا بِالْحَقِّ وَأَجَلٍ مُّسَمًّى وَالَّذِينَ كَفَرُوا عَمَّا أُنذِرُوا مُعْرِضُونَ ﴿3﴾ ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و ئه‌م هه‌موو شتانه‌ی نێوانیانمان دروست نه‌کردووه، ته‌نها له‌سه‌ر بنچینه‌ی حه‌ق و ڕاستی نه‌بێت، بۆ کاتێكی دیاریکراویش، که‌چی بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناسان پشت هه‌ڵده‌که‌ن له بێدارکردنهوهو ئاگادارییه. قُلْ أَرَأَيْتُم مَّا تَدْعُونَ مِن دُونِ اللَّهِ أَرُونِي مَاذَا خَلَقُوا مِنَ الْأَرْضِ أَمْ لَهُمْ شِرْكٌ فِي السَّمَاوَاتِ اِئْتُونِي بِكِتَابٍ مِّن قَبْلِ هَذَا أَوْ أَثَارَةٍ مِّنْ عِلْمٍ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿4﴾ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان ڕابگه‌یه‌نه: ئایا سه‌رنجتان داوه له‌و شتانه‌ی که له جیاتی خوا ده‌یانپه‌رستن و، هاناو هاواریان بۆ ده‌به‌ن؟ باشه ئاخر ئه‌وانه چ شتێکیان له زه‌ویدا به‌دیهێناوه، با پیشانم بده‌ن!..یاخود ئه‌وانه له هه‌ڵسورانی ئاسمانه‌کاندا هیچ هاوبه‌شی و هاوکاریه‌کیان هه‌یه؟!.. (ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن: به‌ڵێ) ده که‌واته کتێبێکی ئاسمانیم نیشانبده‌ن که پێش ئه‌م قورئانه بۆتان هاتبێت، یا دیارده‌و ئاسه‌وارێکی زانستی له‌م ڕووه‌وه که بیسه‌لمێنێت ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاست ده‌که‌ن! وَمَنْ أَضَلُّ مِمَّن يَدْعُو مِن دُونِ اللَّهِ مَن لَّا يَسْتَجِيبُ لَهُ إِلَى يَومِ الْقِيَامَةِ وَهُمْ عَن دُعَائِهِمْ غَافِلُونَ ﴿5﴾ جا ئیتر کێ له‌و که‌سه گومڕاتره که دوعا‌و نزا‌و پاڕانه‌وه ڕوو به که‌سێك یان شتێك ده‌کات، خگه له خوا. که ئه‌گه‌ر هه‌تا ڕۆژی قیامه‌تیش لێی بپاڕێته‌وه بێ سووده، نه به‌هانایه‌وه ده‌چێت، نه به پهرستنهکهش ده‌زانێت، چونکه: ئه‌وانه له دۆعاو پاڕانه‌وه‌ی ئه‌وان بێئاگاو غافڵن و هه‌ستی پێ ناکه‌ن. وَإِذَا حُشِرَ النَّاسُ كَانُوا لَهُمْ أَعْدَاء وَكَانُوا بِعِبَادَتِهِمْ كَافِرِينَ ﴿6﴾ ئه‌و کاته‌ی که خه‌ڵکی کۆده‌کرێنه‌وه (بۆ لێپرسینه‌وه) بت و په‌رستراوه‌کان به چاوی دوژمنایه‌تی و دژایه‌تییه‌وه ده‌ڕوانن بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که له دنیادا ده‌یانپه‌رستن. به هیچ شێوه‌یه‌ك بڕوایان پێناکه‌ن، به‌ڵکو به‌درۆیان ده‌خه‌نه‌وه. وَإِذَا تُتْلَى عَلَيْهِمْ آيَاتُنَا بَيِّنَاتٍ قَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلْحَقِّ لَمَّا جَاءهُمْ هَذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿7﴾ هه‌رکاتێك ئایه‌ته ئاشکراو ڕوونه‌کانی ئێمه به‌سه‌ریاندا بخوێنرێته‌وه، ئه‌وانه‌ی که خوا نه‌ناسن به‌و حه‌ق و ڕاستیه‌ی که بۆیان ره‌وانه کراوه ده‌ڵێن: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه. أَمْ يَقُولُونَ افْتَرَاهُ قُلْ إِنِ افْتَرَيْتُهُ فَلَا تَمْلِكُونَ لِي مِنَ اللَّهِ شَيْئًا هُوَ أَعْلَمُ بِمَا تُفِيضُونَ فِيهِ كَفَى بِهِ شَهِيدًا بَيْنِي وَبَيْنَكُمْ وَهُوَ الْغَفُورُ الرَّحِيمُ ﴿8﴾ یاخود ده‌ڵێن: که (محمد صلی الله علیه وسلم خۆی ئه‌م قورئانه‌ی هه‌ڵبه‌ستووه.. پێیان بڵێ: که ئه‌گه‌ر خۆم ههڵمبهستبێت، (ئه‌وه دڵنیا بن که خوا تۆڵه‌م لێ ده‌سێنێت و سزام ده‌دات) ئه‌و کاته ئێوه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له خه‌شم و قینی خوا ڕزگارم بکه‌ن، وه هه‌ر خۆی ده‌زانێ ده‌رباره‌ی ئه‌م قورئانه ئێوه هیچ درۆ‌و بوختانێك هه‌ڵده‌به‌ستن و تێیدا ڕۆچوون؟.. له‌به‌ر ئه‌وه خوام به‌سه که شایه‌ت بێت له نێوان من و ئێوه‌دا، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه لێبورده‌و به‌سۆزو میهره‌بانه (بۆ ئه‌وانه‌ی که په‌شیمان ده‌بنه‌وه له بیروبۆچونه چه‌وته‌کانیان و ڕێگه‌ی ئیمان ده‌گرنه به‌ر). قُلْ مَا كُنتُ بِدْعًا مِّنْ الرُّسُلِ وَمَا أَدْرِي مَا يُفْعَلُ بِي وَلَا بِكُمْ إِنْ أَتَّبِعُ إِلَّا مَا يُوحَى إِلَيَّ وَمَا أَنَا إِلَّا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿9﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: که من یه‌که‌م پێغه‌مبه‌رو یه‌که‌م فرستاده نیم، ناشزانم چیم به‌سه‌ردێت، چیش به‌سه‌ر ئێوه دێت؟ (چونکه غه‌یب زان نیم و له نهێنی و شاراوه‌کان ئاگادار نیم)، من ته‌نها شوێنی ئه‌و وه‌حی و نیگایه ده‌که‌وم که پێـم ده‌گات، وه من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام. قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِن كَانَ مِنْ عِندِ اللَّهِ وَكَفَرْتُم بِهِ وَشَهِدَ شَاهِدٌ مِّن بَنِي إِسْرَائِيلَ عَلَى مِثْلِهِ فَآمَنَ وَاسْتَكْبَرْتُمْ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿10﴾ (هه‌روه‌ها پێیان) بڵێ: باشه، ئه‌ی ئه‌وه چۆنه‌و حاڵتان چۆن ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه له‌لایه‌ن خواوه بێت و، ئێوه ئاوا بڕوای پێ نه‌که‌ن؟! هاوکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا که شایه‌تێك له نه‌وه‌ی ئیسرائیل شایه‌تی داوه (که چ ته‌ورات و، چ قورئان له‌یه‌ك سه‌رچاوه‌وه هاتوون)، ئه‌و باوه‌ڕی هێنا به (محمد و قورئان) که‌چی ئێوه خۆتان به‌زل و گه‌وره زانی و، باوه‌ڕتان نه‌هێنا..بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنمونیی ده‌سته‌ی سته‌مکاران ناکات. وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لِلَّذِينَ آمَنُوا لَوْ كَانَ خَيْرًا مَّا سَبَقُونَا إِلَيْهِ وَإِذْ لَمْ يَهْتَدُوا بِهِ فَسَيَقُولُونَ هَذَا إِفْكٌ قَدِيمٌ ﴿11﴾ ئه‌وانه‌ی که بێ باوه‌ڕن ده‌رباره‌ی ئه‌وانه‌ی ئیمان و باوه‌ڕیان هێناوه ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر (باوه‌ڕهێنان به قورئان و به محمد صلی الله علیه وسلم) چاك بوایه، ئه‌وانه پێش ئێمه نه‌ده‌که‌وتن!! جا چونکه خۆیان هیدایه‌ت و ڕێنمونیی قورئان وه‌رناگرن ده‌ڵێن: ئه‌مه هه‌ڵبه‌ستراوو (ئه‌فسانه‌یه‌کی) کۆنه!! وَمِن قَبْلِهِ كِتَابُ مُوسَى إِمَامًا وَرَحْمَةً وَهَذَا كِتَابٌ مُّصَدِّقٌ لِّسَانًا عَرَبِيًّا لِّيُنذِرَ الَّذِينَ ظَلَمُوا وَبُشْرَى لِلْمُحْسِنِينَ ﴿12﴾ خۆ پێش ئه‌م قورئانه (ته‌ورات)، کتێبه‌که‌ی مو‌سا پێغه‌مبه‌ر ڕه‌وانه‌کراوه تا پێشه‌واو ڕه‌حمه‌ت بێت (له‌کاتی خۆیدا).. ئه‌م قورئانه سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و، ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو، به زمانێكی پاراوی ڕه‌وان و عه‌ره‌بی هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی سته‌مکارن پێی بێدارببنهوهو، مژده به‌خشیشه به چاکه‌کاران. إِنَّ الَّذِينَ قَالُوا رَبُّنَا اللَّهُ ثُمَّ اسْتَقَامُوا فَلَا خَوْفٌ عَلَيْهِمْ وَلَا هُمْ يَحْزَنُونَ ﴿13﴾ به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارمان (الله)یه‌و، پاشان پابه‌ندی ئه‌و ئیمانه ده‌بن و ڕاست و ڕه‌وان په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن و، له‌سه‌ری به‌رده‌وامن، ئه‌وانه هیچ جۆره ترس و بیمێکیان تووش نایه‌ت و هیچ غه‌م و په‌ژاره‌یه‌ك نایه‌ته ڕێگه‌یا… أُوْلَئِكَ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ خَالِدِينَ فِيهَا جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿14﴾ ئه‌وانه خاوه‌نی به‌هه‌شتن و ژیانی نه‌مریی تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر، له پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌دا که ئه‌نجامیانداوه. وَوَصَّيْنَا الْإِنسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا حَتَّى إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ ﴿15﴾ ئێمه ئامۆژگاری ئینسانمان کردووه که چاك هه‌ڵوێست و چاك ڕه‌فتار بێت له‌گه‌ڵ دایك و باوکی‌دا، دایکی به ئازاره وه (به پێستی سکی نۆ مانگ) هه‌ڵیگرتووه، وه به‌ده‌م ئێش و ئازاره‌وه بوویه‌تی، سك پڕبوون و له شیربڕینهوهی سی دانه مانگی خایاندووه… هه‌تا (ئینسان گه‌یشتۆته) حاڵه‌تی توندوتۆڵیی و توانایی و ته‌مه‌نی چل ساڵی (ئه‌وسا ئیتر کاتی ئه‌وه‌یه‌تی که ئه‌م دوعایه بکاته یه‌کێك له وێرده‌کانی سه‌ر زاری و) بڵێت: په‌روه‌ردگارا! کۆمه‌کیم بکه‌و یارمه‌تیم بده تا شوکرانه بژێرو سوپاسگوزاری ئه‌و نازو نیعمه‌تانه بم که به من و دایك و باوکمت به‌خشیوه، هه‌روه‌ها یارمه‌تیم بده که له‌و جۆره کاروکرده‌وه چاکانه ئه‌نجام بده‌م، که تۆ پێی ڕازییت و خۆشنوودی، وه ڕۆڵه و نه‌وه‌کانیشم بۆ چاك و ڕێك و پێك بکه، من هه‌رده‌م به‌لای تۆدا دێمه‌وه (تا له گوناهه‌کانم خۆش ببیت)، وه من له موسوڵمانانی گوێڕایه‌ڵ و فه‌رمانبه‌ردارم. أُوْلَئِكَ الَّذِينَ نَتَقَبَّلُ عَنْهُمْ أَحْسَنَ مَا عَمِلُوا وَنَتَجاوَزُ عَن سَيِّئَاتِهِمْ فِي أَصْحَابِ الْجَنَّةِ وَعْدَ الصِّدْقِ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ ﴿16﴾ ئا ئه‌وانه ئه‌و که‌سانه‌ن که چاکترین کرده‌وه‌کانیان وه‌رده‌گرین و په‌سه‌ندی ده‌که‌ین، وه چاوپۆشی له هه‌ڵه‌و گوناهه‌کانیان ده‌که‌ین له ڕیزی بهههشتییاندا، ئه‌مه‌ش به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و به‌ڵێنه ڕاست و دروسته‌یه که کاتی خۆی پێیان درابوو. وَالَّذِي قَالَ لِوَالِدَيْهِ أُفٍّ لَّكُمَا أَتَعِدَانِنِي أَنْ أُخْرَجَ وَقَدْ خَلَتْ الْقُرُونُ مِن قَبْلِي وَهُمَا يَسْتَغِيثَانِ اللَّهَ وَيْلَكَ آمِنْ إِنَّ وَعْدَ اللَّهِ حَقٌّ فَيَقُولُ مَا هَذَا إِلَّا أَسَاطِيرُ الْأَوَّلِينَ ﴿17﴾ (به‌ڵام) ئه‌وه‌ی که بێزاره له دایك و باوکی (باوه‌ڕداری)، پێیان ده‌ڵێت: ئاخ و ئۆف له ده‌ست ئێوه، ئێوه چۆن بڕواتان به زیندووبونه‌وه هه‌یه، ئێوه چۆن بڕواتان به‌وه هه‌یه که من دوای مردن له گۆڕ ده‌ربهێنرێم و زیندووببمه‌وه!! ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه‌ش ساڵه‌هایه‌و سه‌ده‌هایه ده‌مرن و پێش من مردوون.. (کوان؟! له کوێن؟!).. دایك و باوکه‌که‌ش زۆر به په‌رۆشه‌وه دۆعا ده‌که‌ن و نزا ده‌که‌ن، له خوا بپاڕێنه‌وه (که خوا هیدایه‌تی بدات، هه‌روه‌ها ده‌ڵێن): کوره هاوار بۆ تۆ، داد له ده‌ست تۆ، باوه‌ڕ بێنه، ئیمان بێنه، وه‌عده‌و به‌ڵێنی خوا حه‌ق و ڕاسته، که‌چی (مێشکی پووچه‌و په‌رده‌ی هێناوه به‌سه‌ر چاوو دڵیدا)، بێ هیچ بیرکردنه‌وه‌یه‌ك ده‌ڵێت: ئه‌مه قسه‌یه‌کی کۆنه‌و داستانی پێشووه‌کانه!! أُوْلَئِكَ الَّذِينَ حَقَّ عَلَيْهِمُ الْقَوْلُ فِي أُمَمٍ قَدْ خَلَتْ مِن قَبْلِهِم مِّنَ الْجِنِّ وَالْإِنسِ إِنَّهُمْ كَانُوا خَاسِرِينَ ﴿18﴾ ئه‌و جۆره که‌سانه ئه‌وانه‌ن که بڕیاری خوایان له سه‌رخۆیان کردووه به ماڵ و چه‌سپاوه له‌سه‌ریان، هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها گرۆو ده‌سته‌و میلله‌تانی تری ڕابردووی بێ باوه‌ڕدا له هه‌ردوو به‌ره‌ی په‌ری و ئاده‌میزاد، به‌ڕاستی ئه‌وانه هه‌ر هه‌موویان خه‌ساره‌تمه‌ندو زه‌ره‌رمه‌ندن. وَلِكُلٍّ دَرَجَاتٌ مِّمَّا عَمِلُوا وَلِيُوَفِّيَهُمْ أَعْمَالَهُمْ وَهُمْ لَا يُظْلَمُونَ ﴿19﴾ هه‌رکه‌سێك له ئیمانداران یا له بێ بڕواکان پله‌و پایه‌ی به‌رز، یان جێگای نزمیان هه‌یه، به گوێره‌ی ئه‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامیداوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه تا خوای په‌روه‌ردگار به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان پاداشتیان بداته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره سته‌مێکیان لێبکرێت. وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَذْهَبْتُمْ طَيِّبَاتِكُمْ فِي حَيَاتِكُمُ الدُّنْيَا وَاسْتَمْتَعْتُم بِهَا فَالْيَوْمَ تُجْزَوْنَ عَذَابَ الْهُونِ بِمَا كُنتُمْ تَسْتَكْبِرُونَ فِي الْأَرْضِ بِغَيْرِ الْحَقِّ وَبِمَا كُنتُمْ تَفْسُقُونَ ﴿20﴾ ڕۆژێك دێت ئه‌وانه‌ی که بێ بڕوان به‌ره‌و دۆزه‌خ ده‌برێن و نیشان ده‌درێت و (پێیان ده‌وترێت): هه‌رچی خۆشی و شادیه‌کتان بوو له ژیانی دنیاتاندا یهنجامتان دا، هیچتان بۆ ئێسته نه‌هێڵایه‌وه.. ئه‌مڕۆ ئیتر نۆره‌ی ئه‌وه‌یه که سزای خه‌جاڵه‌تی و ڕیسوایی، پاداشتتان بێت له سه‌رئه‌نجامی ئه‌و لووتبه‌رزیی و خۆنواندنهتان به‌سه‌ر زه‌ویدا و ئه‌و گوناهو تاوانانه‌ی که ده‌تانکرد (ئه‌و پیلانانه‌ی که ئه‌نجامتان ده‌دا). وَاذْكُرْ أَخَا عَادٍ إِذْ أَنذَرَ قَوْمَهُ بِالْأَحْقَافِ وَقَدْ خَلَتْ النُّذُرُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ أَلَّا تَعْبُدُوا إِلَّا اللَّهَ إِنِّي أَخَافُ عَلَيْكُمْ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ ﴿21﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر!صلی الله علیه وسلم) یادی براکه‌ی قه‌ومی عاد (هود) بکه، که قه‌ومه‌که‌ی بێ‌دار کرده‌وه له دۆڵ و بیابانه‌کاندا (که ناوچه‌ی حضرموت)ه، بێگومان بێ‌دار که‌ره‌وه‌ی زۆر له پێش ئه‌وو دوای ئه‌ویش هاتوون، هه‌رهه‌موویان ئه‌وه‌یان به‌خه‌ڵکی ڕاگه‌یاندووه که جگه له خوا که‌سی تر نه‌په‌رستن… به‌ڕاستی من ده‌ترسم که سزایه‌کی زۆر گه‌وره‌و بێ سنوورتان له ڕۆژێکی سامناکادا بۆ پێش بێت. قَالُوا أَجِئْتَنَا لِتَأْفِكَنَا عَنْ آلِهَتِنَا فَأْتِنَا بِمَا تَعِدُنَا إِن كُنتَ مِنَ الصَّادِقِينَ ﴿22﴾ (خوانه‌ناسانی قه‌ومه‌که‌ی) پێیان ده‌وت: ئایا تۆ بۆ ئه‌وه هاتوویت که ئێمه له به‌ندایه‌تی خواکانمان لابده‌یت؟! ئه‌گه‌ر ڕاستده‌که‌یت با ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که ده‌یکه‌یت، پێش بێت! قَالَ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَأُبَلِّغُكُم مَّا أُرْسِلْتُ بِهِ وَلَكِنِّي أَرَاكُمْ قَوْمًا تَجْهَلُونَ ﴿23﴾ (هود) وتی: ڕوودانی ئه‌و سزایانه‌و زانینی کاته‌که‌ی هه‌ر لای خوا خۆیه‌تی، من ئه‌وه‌م له‌سه‌ره که ئه‌وه‌ی من بۆی ڕه‌وانه کراوم پێتان ڕابگه‌یه‌نم، به‌ڵام (به‌داخه‌وه) ئێوه به قه‌وم و هۆزێکی نه‌زان و نه‌فام ده‌بینم. فَلَمَّا رَأَوْهُ عَارِضًا مُّسْتَقْبِلَ أَوْدِيَتِهِمْ قَالُوا هَذَا عَارِضٌ مُّمْطِرُنَا بَلْ هُوَ مَا اسْتَعْجَلْتُم بِهِ رِيحٌ فِيهَا عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿24﴾ کاتێ که (په‌ڵه هه‌ورێکیان بینی) به‌ره‌و ڕووی دۆڵ و ناوچه‌که‌یان دێت (دڵیان خۆش‌بوو) وتیان: ئه‌مه هه‌ورو بارانی پێیه بۆمان، (نه‌خێر، وا نیه) به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌و (کاره‌ساته‌یه) که په‌له‌تانه پێش بێت، ڕه‌شه‌بایه‌کی توند، که سزایه‌کی پڕ ئێش و ئازاری پێیه. تُدَمِّرُ كُلَّ شَيْءٍ بِأَمْرِ رَبِّهَا فَأَصْبَحُوا لَا يُرَى إِلَّا مَسَاكِنُهُمْ كَذَلِكَ نَجْزِي الْقَوْمَ الْمُجْرِمِينَ ﴿25﴾ (ئه‌و ڕه‌شه‌بایه) هه‌موو شتێك و هه‌موو شوێنێك کاول ده‌کات به فه‌رمانی په‌روه‌ردگار، ئیتر که‌سیان دیار نه‌مان جگه ماڵه چۆڵ و هۆڵه‌کانیان، هه‌ر ئابه‌و شێوه‌یه‌و به‌و جۆره سزایانه تۆڵه له قه‌وم و هۆزو گه‌لانی تاوانبار و تاوانکار ده‌سێنین (له هه‌موو کات و شوێنێکدا، ئه‌گه‌ر یاخی ببن)… وَلَقَدْ مَكَّنَّاهُمْ فِيمَا إِن مَّكَّنَّاكُمْ فِيهِ وَجَعَلْنَا لَهُمْ سَمْعًا وَأَبْصَارًا وَأَفْئِدَةً فَمَا أَغْنَى عَنْهُمْ سَمْعُهُمْ وَلَا أَبْصَارُهُمْ وَلَا أَفْئِدَتُهُم مِّن شَيْءٍ إِذْ كَانُوا يَجْحَدُونَ بِآيَاتِ اللَّهِ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُوا بِهِ يَسْتَهْزِئُون ﴿26﴾ به‌ڕاستی ئێمه ده‌سه‌ڵات و توانایی وامان به‌خشی به قه‌ومی (عاد)، که به ئێوه‌مان نه‌به‌خشیووه، (وه هۆکاری) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه‌شمان پێ دابوون، (مه‌خابن هۆکاره‌کانی) بیستن و بینین و لێکدانه‌وه سوودی پێنه‌گه‌یاندن! ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه چونکه به‌به‌ڵگه‌و نیشانه‌کانی خوا بێ باوه‌ڕ بوون و، به‌رپه‌رچیان ده‌دایه‌وه..وه ئه‌گه‌ر سزایه‌کی که گاڵته‌یان پێی ده‌هات، داوێن گیریان بوو، وه لێی ده‌رباز نه‌بوون. وَلَقَدْ أَهْلَكْنَا مَا حَوْلَكُم مِّنَ الْقُرَى وَصَرَّفْنَا الْآيَاتِ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ ﴿27﴾ بێگومان ئێمه دانیشتوانی شار‌و دێهاته‌کانی ده‌وروبه‌رتانمان له‌ناو برد (کاتێك که یاخی بوون له ڕێنمونیی ئێمه)، وه به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی جۆراوجۆرمان خسته به‌رچاویان، به‌ڵکو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای ئیمان و ڕووبکه‌نه‌وه باوه‌ڕ. فَلَوْلَا نَصَرَهُمُ الَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِ اللَّهِ قُرْبَانًا آلِهَةً بَلْ ضَلُّوا عَنْهُمْ وَذَلِكَ إِفْكُهُمْ وَمَا كَانُوا يَفْتَرُونَ ﴿28﴾ باشه.. ئه‌وه بۆچی (له کاتی ته‌نگانه‌دا) ئه‌و بتانه‌ی که به ته‌ما بوون له خوا نزیکیان بخه‌نه‌وه، فریایان نه‌که‌وتن؟! به‌ڵکو.. هه‌ر لێیان ون بوون و ئاسه‌واریان نه‌ما، ئا ئه‌وه بوختان و بیروباوه‌ڕی هه‌ڵبه‌ستراویان بوو (که گوایه ئه‌م بتانه بۆیه ده‌په‌رستن تا تکاکار بن و، له خوا نزیکیان بکه‌نه‌وه!) وَإِذْ صَرَفْنَا إِلَيْكَ نَفَرًا مِّنَ الْجِنِّ يَسْتَمِعُونَ الْقُرْآنَ فَلَمَّا حَضَرُوهُ قَالُوا أَنصِتُوا فَلَمَّا قُضِيَ وَلَّوْا إِلَى قَوْمِهِم مُّنذِرِينَ ﴿29﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) کاتێك ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد سه‌رسه‌ختانه به‌ره‌نگاری بانگه‌وازه‌که‌ت بوون، ئێمه ده‌سته‌یه‌ك په‌ریمان ڕه‌وانه‌ی لای تۆ کرد تا گوێ له قورئان بگرن، جا کاتێ که ئاماده بوون هه‌ندێکیان به هه‌ندێکی تریان وت: گوێ بگرن و بێده‌نگ بن، کاتێك که قورئان خویندنه‌که ته‌واو بوو (په‌رییه‌کان) گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو هۆزو قه‌ومه‌که‌یان و، ده‌ستیان کرد به ئاگادار کردنه‌وه‌یان. قَالُوا يَا قَوْمَنَا إِنَّا سَمِعْنَا كِتَابًا أُنزِلَ مِن بَعْدِ مُوسَى مُصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيْهِ يَهْدِي إِلَى الْحَقِّ وَإِلَى طَرِيقٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿30﴾ ده‌یانگوت: ئه‌ی هۆزو گه‌لی ئێمه! (باوه‌ڕ بکه‌ن) گوێمان له کتێبێك بوو که دوای مو‌سا نێردراوه، سه‌لمێنه‌ری په‌یام و کتێبه‌کانی پێش خۆیه‌تی و ڕێکه له‌گه‌ڵیانداو، ڕێنمونیی و هیدایه‌ت ده‌دات بۆ حه‌ق و ڕاسته شه‌قامی ڕاست و دروست. يَا قَوْمَنَا أَجِيبُوا دَاعِيَ اللَّهِ وَآمِنُوا بِهِ يَغْفِرْ لَكُم مِّن ذُنُوبِكُمْ وَيُجِرْكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿31﴾ ئه‌ی خزمینه!! بچن به‌ده‌م بانگخوازی خواوه‌و ئیمان و باوه‌ڕی پێ‌بێنن، ئه‌و کاته له گوناهه‌کانتان خۆشده‌بێت و له سزای پڕ ئێش و ئازار ده‌تانپارێزێت. وَمَن لَّا يُجِبْ دَاعِيَ اللَّهِ فَلَيْسَ بِمُعْجِزٍ فِي الْأَرْضِ وَلَيْسَ لَهُ مِن دُونِهِ أَولِيَاء أُوْلَئِكَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿32﴾ جا ئه‌وه‌ی پێشوازی بانگخوازی خوا ناکات، وه نه‌بێت له ده‌سه‌ڵاتی خوا له‌م سه‌ر زه‌وییه‌دا ده‌رباز ببێت، که‌سیش ناتوانێت ڕزگاری بکات و پشتیوانی لێبکات، به‌ڕاستی ئه‌و که‌سانه‌ی (که باوه‌ڕ ناهێنن) له گومڕایی و سه‌رلێشێواویه‌کی زۆر ئاشکرادان. أَوَلَمْ يَرَوْا أَنَّ اللَّهَ الَّذِي خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَلَمْ يَعْيَ بِخَلْقِهِنَّ بِقَادِرٍ عَلَى أَنْ يُحْيِيَ الْمَوْتَى بَلَى إِنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿33﴾ ئایا ئه‌و هبیر ناکه‌نه‌وه، به چاوی دڵ لێکی ناده‌نه‌وه، که ئه‌و خوایه‌ی ئاسمانه‌کان و زه‌وی دروستکردووه‌و، له دروستکردنیشیاندا هیچ ماندوو نه‌بووه، زۆر به ئاسانی ده‌توانێت مردووه‌کان زیندوو بکاته‌وه، به‌ڵێ.. (زۆر لای ئاسانه)، بێگومان ئه‌و زاته، به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، (یه‌کێك له‌و شتانه زیندووکردنه‌وه‌ی مردوانه). وَيَوْمَ يُعْرَضُ الَّذِينَ كَفَرُوا عَلَى النَّارِ أَلَيْسَ هَذَا بِالْحَقِّ قَالُوا بَلَى وَرَبِّنَا قَالَ فَذُوقُوا الْعَذَابَ بِمَا كُنتُمْ تَكْفُرُونَ ﴿34﴾ ڕۆژێك دێت کافر‌و خوانه‌ناسان دۆزه‌خیان نیشان ده‌درێت و (پێیان ده‌وترێت): ئێستا ده‌ڵێن چی؟! ئایا ئه‌مه ئیتر حه‌ق و حه‌قیقه‌ت و ڕاستی نیه؟! (هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ، دان به حهقیقهتهکهدا ده‌نێن و) ده‌ڵێن: به‌ڵی..سوێند به په‌روه‌ردگارمان، (به‌ڵام ئه‌و سوێندو دان پیانانه تازه بێ سوده، بۆیه خوا) ده‌فه‌رموێت: ماده‌م وایه سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی ناو ئاگر بچێژن له سه‌رئه‌نجامی بێ بڕوایی و کافربونتاندا. فَاصْبِرْ كَمَا صَبَرَ أُوْلُوا الْعَزْمِ مِنَ الرُّسُلِ وَلَا تَسْتَعْجِل لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ يَوْمَ يَرَوْنَ مَا يُوعَدُونَ لَمْ يَلْبَثُوا إِلَّا سَاعَةً مِّن نَّهَارٍ بَلَاغٌ فَهَلْ يُهْلَكُ إِلَّا الْقَوْمُ الْفَاسِقُونَ ﴿35﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر! صلی الله علیه وسلم) دان به‌خۆدا بگره‌و خۆڕاگربه، هه‌روه‌کو پێغه‌مبه‌رانی خاوه‌ن ویستی به‌هێز خۆڕاگر بوون، ئه‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵینیان دراوه‌تێ هه‌ر کاتێك پێشهات، وا ده‌زانن ته‌نها ساتهکاتێکیان له ڕۆژێکدا پێچووه، ئه‌مه به‌ڵێن و په‌یام و ڕاگه‌یاندنێکی ته‌واوه، جا ئه‌و کاته مه‌گه‌ر ته‌نها تاوانبار‌و گوناهکاران نین که تیا ده‌چن؟!
الموضوع الأصلي : 46. سورة الأحقاف // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam