2012-01-24, 03:37
رسالة بيانات كاتب الموضوع
50. سورة ق المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 50. سورة ق
سوره 50: ق بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان ق وَالْقُرْآنِ الْمَجِيدِ ﴿1﴾ (ق): یه‌کێکه له‌و پیتانه‌ی که قورئانی لێ پێك هاتووه، سوێند به قورئانی به‌رزو بڵندو پایه‌دار (تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم نێردراوی له‌لایه‌ن خواوه). بَلْ عَجِبُوا أَن جَاءهُمْ مُنذِرٌ مِّنْهُمْ فَقَالَ الْكَافِرُونَ هَذَا شَيْءٌ عَجِيبٌ ﴿2﴾ (خه‌ڵکی، نه‌ك باوه‌ڕیان نه‌کرد) به‌ڵکو سه‌رسام بوون له‌وه‌ی که یه‌کێ له خۆیان نێردراوه تا دایان بچڵه‌کێنێ و بێداریان بکاته‌وه، کافران وتیان: ئه‌مه شتێکی سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌ره (به‌تایبه‌ت که باسی زیندووبوونه‌وه ده‌کات)، بۆیه وتیان: أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا ذَلِكَ رَجْعٌ بَعِيدٌ ﴿3﴾ کاتێك مردین بوینه خاك (چۆن زیندوو ده‌بینه‌وه؟!) زیندووبونه‌وه‌ی دوای مردن گه‌ڕانه‌وه‌یه‌کی ئه‌سته‌مه! (په‌روه‌ردگاریش بۆچوونه‌کانیان ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌فه‌رموێت:) قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنقُصُ الْأَرْضُ مِنْهُمْ وَعِندَنَا كِتَابٌ حَفِيظٌ ﴿4﴾ خۆ ئێمه ده‌زانین کاتێك که مردن، زه‌وی چۆن به‌ره‌به‌ره لاشه‌یان داده‌ڕزێنێت و ده‌یکاته‌وه به‌خاك، ئێمه (تۆمارگه‌ی) تایبه‌تیمان هه‌یه، که هه‌موو شتێکی تیا تۆماره‌و هیچ شتێك له‌باره‌ی ئه‌وانه‌وه له ئێمه شاراوه و بزر نیه. بَلْ كَذَّبُوا بِالْحَقِّ لَمَّا جَاءهُمْ فَهُمْ فِي أَمْرٍ مَّرِيجٍ ﴿5﴾ که‌چی ئه‌مانه دژی ڕاستین و به‌درۆی ده‌خه‌نه‌وه، به‌ڵکو ئه‌وانه له‌سه‌رگه‌ردانی و سه‌رلێشێواویه‌کی ئاڵۆزدا ده‌ژین. أَفَلَمْ يَنظُرُوا إِلَى السَّمَاء فَوْقَهُمْ كَيْفَ بَنَيْنَاهَا وَزَيَّنَّاهَا وَمَا لَهَا مِن فُرُوجٍ ﴿6﴾ ئایا له‌و ئاسمانه‌ی که به ڕاسهریانهوهیه ورد نابنه‌وه: چۆنمان دروستکردووه‌و ڕازاندومانه‌ته‌وه به‌جۆرێك هیچ که‌م و کووڕی و که‌لێنێکی تیا نیه؟! وَالْأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ ﴿7﴾ هه‌روه‌ها زه‌ویمان ڕاخستوه‌و بڵاومان کردۆته‌وه و که‌ژو کێومان له‌سه‌ری دامه‌زراندووه، وه له‌هه‌موو جۆره ڕووه‌کێکی جوان و بۆنخۆش و تامدارمان تیادا ڕواندووه. تَبْصِرَةً وَذِكْرَى لِكُلِّ عَبْدٍ مُّنِيبٍ ﴿8﴾ (ئه‌مانه هه‌رهه‌مووی) بۆ چاوکردنه‌وه‌و یادخستنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌ندانه‌ی که به‌لای ئێمه‌دا دێنه‌وه‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئێمه‌یان مه‌به‌سته. وَنَزَّلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً مُّبَارَكًا فَأَنبَتْنَا بِهِ جَنَّاتٍ وَحَبَّ الْحَصِيدِ ﴿9﴾ له ئاسمانه‌وه ئاوێکی به پیت و به‌ره‌که‌تمان دابه‌زاندووه، وه به‌و هۆیه‌وه باخات و دانه‌وێڵه‌ی جۆراوجۆرمان پێگه‌یاند. وَالنَّخْلَ بَاسِقَاتٍ لَّهَا طَلْعٌ نَّضِيدٌ ﴿10﴾ هه‌روه‌ها دارخورمای قه‌شه‌نگ و بڵند سه‌ری هه‌ڵدا که هێشوه خوارمای جوان و له‌سه‌ر یه‌ك و ڕیزکراو ده‌گرێت. رِزْقًا لِّلْعِبَادِ وَأَحْيَيْنَا بِهِ بَلْدَةً مَّيْتًا كَذَلِكَ الْخُرُوجُ ﴿11﴾ ئه‌مه‌ش ببێته ڕزق و ڕۆزی بۆ به‌نده‌کان.. وه هه‌ر به ئاو‌و بارانه شوێنه مردووه‌کان زیندوده‌که‌ینه‌وه، هه‌ر ئاوه‌هایش له‌دوای مردن زیندووکردنه‌وه پێش دێت. كَذَّبَتْ قَبْلَهُمْ قَوْمُ نُوحٍ وَأَصْحَابُ الرَّسِّ وَثَمُودُ ﴿12﴾ پێش ئه‌مانیش (خوانه‌ناسانی مه‌ککه‌و ده‌وروبه‌ری)، قه‌ومی نوح، پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان به‌درۆ خسته‌وه.. هه‌روه‌ها خاوه‌ن بیره‌کان و (ثمود) قه‌ومی صاڵح. وَعَادٌ وَفِرْعَوْنُ وَإِخْوَانُ لُوطٍ ﴿13﴾ قه‌ومی هود، فیرعه‌ون، براکانی لوط، (واته: قه‌ومه‌که‌ی). وَأَصْحَابُ الْأَيْكَةِ وَقَوْمُ تُبَّعٍ كُلٌّ كَذَّبَ الرُّسُلَ فَحَقَّ وَعِيدِ ﴿14﴾ خاوه‌ن باخه چڕه‌کان، وه قه‌ومه‌که‌ی (تبع)یش، (که یه‌کێك بووه له پاشاکانی ده‌وڵه‌تی حومه‌یری له یه‌مه‌ن).. هه‌ریه‌که‌یان پێغه‌مبه‌رانیان به‌درۆخسته‌وه، ئیتر شایسته‌ی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێمه بوون. أَفَعَيِينَا بِالْخَلْقِ الْأَوَّلِ بَلْ هُمْ فِي لَبْسٍ مِّنْ خَلْقٍ جَدِيدٍ ﴿15﴾ ئایا ئێمه له سه‌ره‌تاو یه‌که‌م جاردا ئه‌و خه‌ڵکه‌مان دروستکرد ماندوبووین و گیروگرفت هاته ڕێمان؟! تا ئه‌وانه له دروستکردنی تازه‌دا (له ڕۆژی دواییدا) دوودڵ بن و گومانیان هه‌بێت؟! وَلَقَدْ خَلَقْنَا الْإِنسَانَ وَنَعْلَمُ مَا تُوَسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنْ حَبْلِ الْوَرِيدِ ﴿16﴾ هه‌ر ئێمه‌ین که ئاده‌میزادمان دروست کردووه و ده‌زانین چی به دڵ و ده‌رونیدا دێت… وه ئێمه له شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین. إِذْ يَتَلَقَّى الْمُتَلَقِّيَانِ عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ قَعِيدٌ ﴿17﴾ (ئێمه) دوو فریشته‌مان کردووه به چاودێری ئاده‌میزاد که، هه‌موو گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌که‌ن (به ده‌زگای زۆر پێشڕهفتهتر له‌وه‌ی که ئاده‌میزاد تا ئێستا په‌ی پێ بردووه). مَا يَلْفِظُ مِن قَوْلٍ إِلَّا لَدَيْهِ رَقِيبٌ عَتِيدٌ ﴿18﴾ هه‌ر قسه‌یه‌کی له ده‌م ده‌رچێت خێرا چاودێرێکی ئاماده تۆماری ده‌کات. وَجَاءتْ سَكْرَةُ الْمَوْتِ بِالْحَقِّ ذَلِكَ مَا كُنتَ مِنْهُ تَحِيدُ ﴿19﴾ (ئه‌ی ئینسان! سه‌رئه‌نجام ته‌نگانه‌ی) مردن و ئازاره‌کانی به‌ڕاستی یه‌خه‌ت پێ ده‌گرێت، (ئه‌وسا پێت ده‌وترێ:) ئا ئه‌مه ئه‌و به‌سه‌رهات و ڕووداوه‌یه که خۆتت لێ لاده‌داو په‌نات لێده‌گرێت. وَنُفِخَ فِي الصُّورِ ذَلِكَ يَوْمُ الْوَعِيدِ ﴿20﴾ له‌وه‌ودوا فوو ده‌کرێت به (صور)دا، ئیتر ئه‌مه ڕۆژی پێشهاتنی هه‌ڕه‌شه‌و ئاگادارکردنهوهکانه. وَجَاءتْ كُلُّ نَفْسٍ مَّعَهَا سَائِقٌ وَشَهِيدٌ ﴿21﴾ ئه‌و ڕۆژه هه‌موو ئاده‌میه‌ك دوو که‌سی له‌گه‌ڵدایه، یه‌کێکیان ده‌یگه‌یه‌نێت و، ئه‌وی تریشیان شایه‌ته به‌سه‌ریه‌وه. لَقَدْ كُنتَ فِي غَفْلَةٍ مِّنْ هَذَا فَكَشَفْنَا عَنكَ غِطَاءكَ فَبَصَرُكَ الْيَوْمَ حَدِيدٌ ﴿22﴾ به (یه‌که یه‌که‌ی) بێ باوه‌ڕان ده‌وترێت: به‌ڕاستی تۆ له‌م به‌سه‌رهاتانه نائاگابوویت و گوێی خۆتت لێ خه‌واندبوو.. ئێستا ئێمه په‌رده‌مان له‌سه‌ر چاوه‌کانت لاداوه‌و، هه‌موو شتێك وه‌کو خۆی ده‌بینیت و چاوه‌کانت تیژه. وَقَالَ قَرِينُهُ هَذَا مَا لَدَيَّ عَتِيدٌ ﴿23﴾ فریشته‌ی هاوه‌ڵ و چاودێری ڕوو به په‌روه‌رگار ده‌ڵێت: هه‌رچی کار‌و کرده‌وه‌ی ئه‌م ئاده‌مییه هه‌یه هه‌موو ئه‌وه‌ته لای من، و یاداشت و تۆمارم کردووه. أَلْقِيَا فِي جَهَنَّمَ كُلَّ كَفَّارٍ عَنِيدٍ ﴿24﴾ (دوای لیپرسینه‌وه، خوا فه‌رمان ده‌دات) هه‌رچی کافر‌و بێ باوه‌ڕێکی سه‌رکه‌ش و بوغزن هه‌یه فڕێی بده‌نه ناو ئاگری دۆزه‌خه‌وه. مَّنَّاعٍ لِّلْخَيْرِ مُعْتَدٍ مُّرِيبٍ ﴿25﴾ (ئه‌و بێدینهی) که هه‌میشه به توندی قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو خێر‌و چاکه‌یه‌کی ده‌کرد، مافی خه‌ڵکی پێشێل ده‌کرد، خۆی به گومان بوو، خه‌ڵکیشی ده‌خسته گومانه‌وه… الَّذِي جَعَلَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ فَأَلْقِيَاهُ فِي الْعَذَابِ الشَّدِيدِ ﴿26﴾ هاوه‌ڵ و شه‌ریکی بۆ خوا به ڕه‌وا ده‌زانی.. که‌واته ئێوه هه‌ردووکتان ئه‌و ئاده‌میه فڕێ بده‌نه ناو سزای سه‌خته‌وه. قَالَ قَرِينُهُ رَبَّنَا مَا أَطْغَيْتُهُ وَلَكِن كَانَ فِي ضَلَالٍ بَعِيدٍ ﴿27﴾ هاوه‌ڵه (شه‌یتانه‌که‌شی پاکانه ده‌کات و) ده‌ڵێت: په‌روه‌ردگارا خۆ من له خشته‌م نه‌بردووه، من سه‌رکه‌شم نه‌کردووه، ئه‌وه خۆی تاوانباره، خۆی له‌نێو گومڕایی و سه‌رلێشێواویدا نوقم بووه. قَالَ لَا تَخْتَصِمُوا لَدَيَّ وَقَدْ قَدَّمْتُ إِلَيْكُم بِالْوَعِيدِ ﴿28﴾ (جا ئه‌و کاته‌ی که شه‌یتان و ئاده‌میزاد ئاوا له‌به‌رده‌م دادگای خواییدا ده‌بێته کێشه‌یان، خوا بێده‌گیان ده‌کات و) ده‌فه‌رموێت: شه‌ڕه‌ده‌مێ له‌لای مندا مه‌که‌ن، چونکه من پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی هاتنی ئه‌م ڕۆژه‌م خستبووه به‌رچاوتان و، پێم ڕاگه‌یاندبوون. مَا يُبَدَّلُ الْقَوْلُ لَدَيَّ وَمَا أَنَا بِظَلَّامٍ لِّلْعَبِيدِ ﴿29﴾ ده‌ی ئیتر قسه لای من ناگۆڕێت و بڕیارم هه‌ڵناوه‌شێته‌وه.. من سته‌مکاریش نیم له به‌نده‌کانم و، مافیان پێشێل ناکه‌م. يَوْمَ نَقُولُ لِجَهَنَّمَ هَلِ امْتَلَأْتِ وَتَقُولُ هَلْ مِن مَّزِيدٍ ﴿30﴾ ڕۆژێك دێت به دۆزه‌خ ده‌ڵێن: ئایا پڕ بوویت؟ ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێت: ئایا که‌سی تر ماوه؟ ئایا (خه‌ڵکی) زیاتر نیه؟! وَأُزْلِفَتِ الْجَنَّةُ لِلْمُتَّقِينَ غَيْرَ بَعِيدٍ ﴿31﴾ له‌ولایشه‌وه به‌هه‌شت نزیك خراوه‌ته‌وه له خواناسان و پارێزکاران و باوه‌ڕداران، بێ ئه‌وه‌ی دووربێ لێیان… هَذَا مَا تُوعَدُونَ لِكُلِّ أَوَّابٍ حَفِيظٍ ﴿32﴾ ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه بوو که درابوو پێتان، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که هه‌رده‌م ته‌وبه‌کارو خۆپارێزن له گوناهو نافه‌رمانیی په‌روه‌ردگار. مَنْ خَشِيَ الرَّحْمَن بِالْغَيْبِ وَجَاء بِقَلْبٍ مُّنِيبٍ ﴿33﴾ ئه‌م (به‌خته‌وه‌ره) که‌سێکه هه‌رده‌م له خوای میهره‌بان ترساوه‌و، له په‌نهاندا خۆی له گوناه پاراستووه، به‌دڵێکی بائاگاو ته‌وبه‌کاره‌وه بۆ باره‌گای خوا هاتۆته‌وه. ادْخُلُوهَا بِسَلَامٍ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُلُودِ ﴿34﴾ جا پێتان ده‌وترێت: بفه‌رموون بچنه ناویه‌وه له‌گه‌ڵ ئاشتیی و ئارامیهکیی بێ سزا‌و ئازار، (سڵاوی خوای میهره‌بان و فریشتهکانیشتان لێ بێت.. ئا ئه‌مه ئیتر ڕۆژی نه‌مریی و ژیانی ههیمیشهییه). لَهُم مَّا يَشَاؤُونَ فِيهَا وَلَدَيْنَا مَزِيدٌ ﴿35﴾ هه‌رچیش داوای لێ ده‌که‌ن و حه‌زی لێ ده‌که‌ن بۆتان ئاماده‌یه تیایدا‌و زۆر له‌وه‌ش زیاترمان لایه (به‌رده‌وام پێشکه‌شتانی ده‌که‌ین). وَكَمْ أَهْلَكْنَا قَبْلَهُم مِّن قَرْنٍ هُمْ أَشَدُّ مِنْهُم بَطْشًا فَنَقَّبُوا فِي الْبِلَادِ هَلْ مِن مَّحِيصٍ ﴿36﴾ (ئه‌وه بێ باوه‌ڕان بۆ په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رناگرن؟!) خۆ ئێمه چه‌نده‌ها هۆزو نه‌ته‌وه‌ی پێش ئه‌وانمان له‌ناو بردوو، تۆڵه‌مان لێکردنه‌وه، که له‌مان به‌ده‌سه‌ڵات تر‌و به‌توانا تر بوون، خۆ ئه‌وان به شاره‌کان و شوێنه‌واره‌کاندا گه‌ڕاون و تێپه‌ڕبوون، ئایا هیچ ده‌ربازبوونێك له سزا‌و تۆڵه‌کان بده‌ی ده‌کرێت؟! إِنَّ فِي ذَلِكَ لَذِكْرَى لِمَن كَانَ لَهُ قَلْبٌ أَوْ أَلْقَى السَّمْعَ وَهُوَ شَهِيدٌ ﴿37﴾ به‌راستی ئاله‌و به‌سه‌رهاتانه‌دا یاداوه‌ریی هه‌یه بۆ که‌سانێك که دڵێکی زیندوویان هه‌بێت، یاخود گوێ بۆ قورئان ڕادێرێت و ئاماده بێت بۆ فه‌رمانبه‌رداری و گوێڕایه‌ڵی هه‌موو کارێكی ڕاست و دروست. وَلَقَدْ خَلَقْنَا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ وَمَا بَيْنَهُمَا فِي سِتَّةِ أَيَّامٍ وَمَا مَسَّنَا مِن لُّغُوبٍ ﴿38﴾ به‌ڕاستیی ئێمه ئاسمانه‌کان و زه‌وی و هه‌رچی له‌نێوانیاندا هه‌یه به شه‌ش ڕۆژ دروستمان کردوون، هیچ جۆره ماندوویه‌تیه‌کیش رووی تێنه‌کردین. فَاصْبِرْ عَلَى مَا يَقُولُونَ وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ قَبْلَ طُلُوعِ الشَّمْسِ وَقَبْلَ الْغُرُوبِ ﴿39﴾ (تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر!صلی الله علیه وسلم) دان به خۆتا بگره له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ناحه‌قی و نادروستییانهوه ده‌یڵێن و دێته ڕێت، جا بۆ به‌رگه گرتنی ئه‌و گیر‌و گرفتانه‌ی که یه‌خه‌ت پێ ده‌گرن، له‌هه‌موو به‌یانیه‌کان و ئێواره‌کاندا ته‌سبیحات و سوپاس و ستایشی په‌روه‌ردگارت بکه. وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَأَدْبَارَ السُّجُودِ ﴿40﴾ له‌شه‌وگاریشدا ته‌سبیحات و ستایشی بکه، وه به دوای نوێژهکانیشدا (ذکر)ی خوا بکه. وَاسْتَمِعْ يَوْمَ يُنَادِ الْمُنَادِ مِن مَّكَانٍ قَرِيبٍ ﴿41﴾ گوێ بگره!!.. ڕۆژێك دێت بانگکه‌رێك بانگ ده‌کات له شوێنێکی نزیکه‌وه. يَوْمَ يَسْمَعُونَ الصَّيْحَةَ بِالْحَقِّ ذَلِكَ يَوْمُ الْخُرُوجِ ﴿42﴾ ئه‌و ڕۆژه‌ی که ده‌نگێکی به‌رزو سامناك به‌ڕاستی ده‌بیستن، ئیتر ئه‌و ڕۆژه ڕۆژی هاتنه ده‌ره‌وه‌یه له‌ناو گۆڕ‌و له‌توێی زه‌ویدا. إِنَّا نَحْنُ نُحْيِي وَنُمِيتُ وَإِلَيْنَا الْمَصِيرُ ﴿43﴾ به‌ڕاستی ئێمه ژیان ده‌به‌خشین و، مردنیش به‌ده‌ست ئێمه‌یه‌و، گه‌ڕانه‌وه‌ش بۆلای ئێمه‌یه. يَوْمَ تَشَقَّقُ الْأَرْضُ عَنْهُمْ سِرَاعًا ذَلِكَ حَشْرٌ عَلَيْنَا يَسِيرٌ ﴿44﴾ ڕۆژێك دێت زه‌وی شه‌ق ده‌بات و خه‌ڵکیش له گۆڕه‌کانیان به گورجی دێنه ده‌ره‌وه.. ئه‌و کۆکردنه‌وه‌یه (بۆ لێپرسینه‌وه) لای ئێمه کارێکی زۆر ئاسانه. نَحْنُ أَعْلَمُ بِمَا يَقُولُونَ وَمَا أَنتَ عَلَيْهِم بِجَبَّارٍ فَذَكِّرْ بِالْقُرْآنِ مَن يَخَافُ وَعِيدِ ﴿45﴾ (ئه‌ی محمد! صلی الله علیه وسلم) ئێمه چاك ئاگادارین که‌چی ده‌ڵێن و چۆن له‌ڕووی ئه‌م حه‌قیقه‌ت و ڕاستییه ده‌وه‌ستن!..خۆ تۆ زۆردار نییت تا به‌زۆر باوه‌ڕیان پێ بێنێت.. تۆ ته‌نها ئه‌وه‌ت له‌سه‌ره که به قورئان یاداوه‌ریی ئه‌و که‌سانه بکه‌یت که له ئاگادارکردنه‌وه‌کانی ئێمه به‌هۆشی خۆیاندا دێنه‌وه‌و له هه‌ڕه‌شه‌کانی ئێمه ده‌ترسن.
الموضوع الأصلي : 50. سورة ق // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam