2012-01-24, 03:39
رسالة بيانات كاتب الموضوع
52. سورة الطور المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 52. سورة الطور
سوره 52: الطور بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان وَالطُّورِ ﴿1﴾ سوێند به کێوی (طور) (که خوای گه‌وره گفتوگۆی له‌گه‌ڵ حه‌زره‌تی موسادا له نزیکی ئه‌نجامدا). وَكِتَابٍ مَّسْطُورٍ ﴿2﴾ سوێند به کتێبی نوسراو (قورئان، ته‌ورات، ئینجیل، لوح المحفوظ). فِي رَقٍّ مَّنشُورٍ ﴿3﴾ که له لاپه‌ره‌ی ته‌نکدا بڵاو کردۆته‌وه (هه‌روه‌ك ئه‌مڕۆ که له په‌ڕه‌ی کاغه‌زدا نوسراونه‌ته‌وه). وَالْبَيْتِ الْمَعْمُورِ ﴿4﴾ سوێند به (که‌عبه) که هه‌میشه ئاوه‌دانه به نوێژگه‌ران، وه (ئه‌وانه‌ی بۆ حه‌ج و عه‌مره ده‌چن) هه‌روه‌ها (بیت المعمور) شوێنێکه له ئاسمانی حه‌وته‌م که دیاری کراوه بۆ زیاره‌تگای فریشته‌کان هه‌روه‌ك چۆن (که‌عبه) زیاره‌تگای ئیماندارانه، (له فه‌رموده‌یه‌کی ڕاست و دروستدا پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئاماژه‌ی بۆ کردووه). وَالسَّقْفِ الْمَرْفُوعِ ﴿5﴾ هه‌روه‌ها سوێند به سه‌قفی به‌رزو بڵند (که ئاسمان ده‌گرێته‌وه، خوای گه‌وره ده‌یه‌وێ سه‌رنجمان ڕاکێشێ بۆ لای). وَالْبَحْرِ الْمَسْجُورِ ﴿6﴾ وه سوێند به ده‌ریای پڕ له ئاو یا ده‌ریای داگیرساو (که ڕۆژی قیامه‌ت داده‌گیرسێ و ده‌ته‌قێته‌وه وه‌ك بۆمیاری هایدرۆجینی). إِنَّ عَذَابَ رَبِّكَ لَوَاقِعٌ ﴿7﴾ (په‌روه‌ردگاری مه‌زن سوێند به‌و هه‌موو شتانه ده‌خوا، ئه‌وجا ده‌فه‌رموێت): به‌ڕاستی سزا‌و ئازاری په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هه‌ر پێش دێت. مَا لَهُ مِن دَافِعٍ ﴿8﴾ که‌سیش ناتوانێ به‌ری بگرێت و ده‌ستی پێوه بنێت و نه‌هێڵێت. يَوْمَ تَمُورُ السَّمَاء مَوْرًا ﴿9﴾ ئه‌و ڕۆژه (ئه‌ستێره‌و هه‌ساره‌کانی) ئاسمان هه‌موو به‌یه‌کدا ده‌ده‌ن، (خوای گه‌وره هه‌موویان تێك ده‌دات و هه‌ڵیان ده‌وه‌شێنێته‌وه). وَتَسِيرُ الْجِبَالُ سَيْرًا ﴿10﴾ کێوه‌کانیش له جێی خۆیان ده‌جوڵێن و ده‌ڕۆن، (وه‌ك خوری، وه‌ك هه‌ور چاڵ و چۆڵیان پێ پڕ ده‌کرێته‌وه، زه‌وی ته‌خت ده‌کرێت). فَوَيْلٌ يَوْمَئِذٍ لِلْمُكَذِّبِينَ ﴿11﴾ ئه‌و ڕۆژه ئیتر واوه‌یلاو هاوار بۆ ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به حه‌ق و ڕاستی نه‌کردو به‌درۆیان خسته‌وه. الَّذِينَ هُمْ فِي خَوْضٍ يَلْعَبُونَ ﴿12﴾ ئه‌وانه‌ی که به‌رده‌وام گاڵته (به ئیسلام و پێغه‌مبه‌رو قورئان) ده‌که‌ن. يَوْمَ يُدَعُّونَ إِلَى نَارِ جَهَنَّمَ دَعًّا ﴿13﴾ ڕۆژێك دێت که به توند‌و تیژی پاڵیان پێوه ده‌نرێت بۆ ناو دۆزه‌خ و (ده‌نگ له سینهیانهوه دێت ئه‌وه‌نده پاڵهکه تونده). هَذِهِ النَّارُ الَّتِي كُنتُم بِهَا تُكَذِّبُونَ ﴿14﴾ (پێیان ده‌وترێت): ئه‌مه ئه‌و ئاگرو دۆزه‌خه‌یه که کاتی خۆی بڕواتان پێی نه‌بوو (به گاڵته‌تان گرتبوو). أَفَسِحْرٌ هَذَا أَمْ أَنتُمْ لَا تُبْصِرُونَ ﴿15﴾ (پێیان ده‌وترێت باشه!!) ئه‌مه جادووه نیشانتان ده‌درێت یا ئێوه ڕاستی نابینن؟! اصْلَوْهَا فَاصْبِرُوا أَوْ لَا تَصْبِرُوا سَوَاء عَلَيْكُمْ إِنَّمَا تُجْزَوْنَ مَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿16﴾ جا ئیتر چونیه‌که خۆڕاده‌گرن، یا خۆڕاناگرن، ده‌بێ بچنه ناوی و سزای بچێژن، ده‌بێت پاداشتی ئه‌و کار‌و کرده‌وانه وه‌رگرن که کاتی خۆی ئه‌نجامتان ده‌دا. إِنَّ الْمُتَّقِينَ فِي جَنَّاتٍ وَنَعِيمٍ ﴿17﴾ (له‌ولاشه‌وه) به‌ڕاستی ئه‌وانه‌ی که له دنیادا خواناس و دیندار بوون، له به‌هه‌شت و نازو نیعمه‌تدا، ژیانی پڕ له به‌ختیاریی و کامه‌رانیی ده‌به‌نه سه‌ر. فَاكِهِينَ بِمَا آتَاهُمْ رَبُّهُمْ وَوَقَاهُمْ رَبُّهُمْ عَذَابَ الْجَحِيمِ ﴿18﴾ زۆر که‌یفخۆش و دڵخۆش و ڕووخۆشن به‌و به‌خششانه‌ی که په‌روه‌ردگاریان پێی به‌خشیون، هه‌ر په‌روه‌ردگاریشیان له سزا‌و تاڵاوی دۆزه‌خ پاراستوونی. كُلُوا وَاشْرَبُوا هَنِيئًا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُونَ ﴿19﴾ (پێیان ده‌وترێت) بخۆن و بخۆنه‌وه نۆشی گیانتان بێت له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاك و ڕێکوپێکتاندا. مُتَّكِئِينَ عَلَى سُرُرٍ مَّصْفُوفَةٍ وَزَوَّجْنَاهُم بِحُورٍ عِينٍ ﴿20﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه به که‌ماڵی ئیسراحه‌ت) پاڵیان داوه‌ته‌وه له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان، که به شێوه‌یه‌کی جوان و ڕێك ڕیز کراون، هاوسهرانیشمان له حۆری چاوگه‌ش لێ ماره کردوون. وَالَّذِينَ آمَنُوا وَاتَّبَعَتْهُمْ ذُرِّيَّتُهُم بِإِيمَانٍ أَلْحَقْنَا بِهِمْ ذُرِّيَّتَهُمْ وَمَا أَلَتْنَاهُم مِّنْ عَمَلِهِم مِّن شَيْءٍ كُلُّ امْرِئٍ بِمَا كَسَبَ رَهِينٌ ﴿21﴾ جا ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان هێناوه‌و نه‌وه‌کانیشیان به ئیمان و باوه‌ڕه‌وه شوێنیان که‌وتوون، ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا پێك شاد ده‌که‌ینه‌وه (تا کامه‌رانی و خۆشییان زیاتر بێت)، وه نه‌بێت ئه‌وانه‌ی که پله‌ی به‌رزیان ده‌ستکه‌وتوه دایانبه‌زێنین بۆ پله‌ی نزمتر، چونکه ئێمه پاداشتی کرده‌وه‌ی که‌س که‌مناکه‌ینه‌وه (ئه‌گه‌ر زیادی نه‌که‌ین) له‌هه‌مان کاتدا هه‌رکه‌سه بارمته‌ی کرده‌وه‌ی خۆیه‌تی. وَأَمْدَدْنَاهُم بِفَاكِهَةٍ وَلَحْمٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ ﴿22﴾ به‌رده‌وام حه‌زیان هه‌ر له میوه‌و گۆشتێك بێت پێشکه‌شیان ده‌که‌ین. يَتَنَازَعُونَ فِيهَا كَأْسًا لَّا لَغْوٌ فِيهَا وَلَا تَأْثِيمٌ ﴿23﴾ (به‌دڵخۆشییه‌وه) له کاسی تایبه‌تیدا شه‌راب ده‌نۆشن، جارجار بۆ خۆشی ل هیهکتری ده‌سێنن، دوور له ڕه‌فتاری ناشرین و گوناهو دڵئازاری. وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ غِلْمَانٌ لَّهُمْ كَأَنَّهُمْ لُؤْلُؤٌ مَّكْنُونٌ ﴿24﴾ هه‌روه‌ها منداڵانی جوان و ئێسك سوك به‌ده‌وریاندا دێن و زخمهتیان ده‌که‌ن ده‌ڵێی مرواری پاك و بێگه‌ردو (جوانن، که که‌س) نه‌دیون. وَأَقْبَلَ بَعْضُهُمْ عَلَى بَعْضٍ يَتَسَاءلُونَ ﴿25﴾ (جا دوای ئه‌و عه‌یش و نۆش و که‌یف و ئاهه‌نگه) ڕوو ده‌که‌نه یه‌کترو ده‌سته ده‌سته له‌یه‌ك نزیك ده‌بنه‌وه، پرسیار له (له ڕابردووی یه‌کتر) ده‌که‌ن (دیاره هه‌رکه‌سه له‌و به‌یه‌کگه‌یشتنانه‌دا به‌شێك له سه‌ر گوزشته‌ی خۆی نیشانی ئیماندارانی هاوه‌ڵ و میوانی ده‌دات، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌ی پێویستدا، که بهدهسگای زۆر پێشکه‌وتوو تۆمارکراوه). قَالُوا إِنَّا كُنَّا قَبْلُ فِي أَهْلِنَا مُشْفِقِينَ ﴿26﴾ سه‌رئه‌نجام هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ ده‌ڵێن: به‌ڕاستی (کارێکی چاکمان کرد سوپاس بۆ خوا) چونکه کاتی خۆی که له ناو ماڵ و خێزانماندا بووین، ترسی لێپرسینه‌وه‌ی ڕۆژی قیامه‌تمان هه‌بوو، هه‌روه‌ها به‌به‌زه‌یش بووین له‌ناویانداو مه‌به‌ستمان بوو ئه‌وانیش وه‌ك ئێمه خواناس بن. فَمَنَّ اللَّهُ عَلَيْنَا وَوَقَانَا عَذَابَ السَّمُومِ ﴿27﴾ خوای (میهره‌بانیش) لای ڕه‌حمه‌تی لێکردینه‌وه منه‌تباری کردین و له سزای دۆزه‌خی پڕ ئێش پاراستینی. إِنَّا كُنَّا مِن قَبْلُ نَدْعُوهُ إِنَّهُ هُوَ الْبَرُّ الرَّحِيمُ ﴿28﴾ به‌ڕاستی ئێمه کاتی خۆی هاناو هاوارمان هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌برد که لێمان خۆش ببێ و له ته‌نگانه‌ی قیامه‌ت ڕزگارمان بکات، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی چاکه‌خواز و خێرخواز‌و میهره‌بان و دلۆڤانه. فَذَكِّرْ فَمَا أَنتَ بِنِعْمَتِ رَبِّكَ بِكَاهِنٍ وَلَا مَجْنُونٍ ﴿29﴾ یاداوه‌رییان بکه چونکه تۆ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) به‌هۆی نازو نیعمه‌تی په‌روه‌ردگارته‌وه نه فاڵچیت، نه شێتی. أَمْ يَقُولُونَ شَاعِرٌ نَّتَرَبَّصُ بِهِ رَيْبَ الْمَنُونِ ﴿30﴾ (خوانه‌ناس و دڵڕه‌قه‌کان) ده‌ڵێن چاوه‌ڕوانی مه‌رگی ده‌که‌ین!! قُلْ تَرَبَّصُوا فَإِنِّي مَعَكُم مِّنَ الْمُتَرَبِّصِينَ ﴿31﴾ پێیان بڵێ: چاوه‌ڕێ بن!!، منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا چاوه‌ڕێم (بزانین سه‌رئه‌نجام کێ سه‌رده‌که‌وێت، کێ سه‌رفه‌رازه؟). أَمْ تَأْمُرُهُمْ أَحْلَامُهُم بِهَذَا أَمْ هُمْ قَوْمٌ طَاغُونَ ﴿32﴾ ئایا خه‌یاڵی خاویان پێیان ده‌ڵێت: که ئه‌و قسه ناڕه‌وایانه بکه‌ن؟ یان هه‌ر خۆیان که‌سانێکی سته‌مکارن؟ أَمْ يَقُولُونَ تَقَوَّلَهُ بَل لَّا يُؤْمِنُونَ ﴿33﴾ یان ده‌ڵێن: (ئه‌م قورئانه) خۆی هه‌ڵیبه‌ستووه‌و دایڕشتوه، دیاره ئه‌وانه، هه‌ر ئیمان وباوه‌ڕیان نیه (ئه‌گینا چۆن وا ده‌ڵێن). فَلْيَأْتُوا بِحَدِيثٍ مِّثْلِهِ إِن كَانُوا صَادِقِينَ ﴿34﴾ (ده‌ی که‌واته خۆ ئه‌وانیش قسه زان و لێزانن) ده‌با فه‌رمایشتێکی ئاوا وه‌ك ئه‌م قورئانه بێنن ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن؟! أَمْ خُلِقُوا مِنْ غَيْرِ شَيْءٍ أَمْ هُمُ الْخَالِقُونَ ﴿35﴾ ئایا ئه‌وانه به‌بێ هیچ شتێك، هیچ هۆیه‌ك، هاتوونه‌ته کایه‌وه؟! یان هه‌ر خۆیان دروستکارن؟! أَمْ خَلَقُوا السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ ﴿36﴾ یان (ئه‌و بێ باوه‌ڕانه) ئاسمانه‌کان و زه‌وییان دروستکردووه؟ نه‌خێر ئه‌وانه هه‌ر به شوێن یه‌قین و دڵنیاییدا ناگه‌ڕێن. أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ الْمُصَيْطِرُونَ ﴿37﴾ یان ئه‌وه‌یه گه‌نجینه‌ی ڕزق و ڕۆزییه‌کانی په‌روه‌ردگاری تۆیان به‌ده‌سته؟! یان ئه‌وه‌یه که ده‌سه‌ڵاتیان بێ سنوره؟ (تا ئاوا بوێرن له خوا یاخی بن؟) أَمْ لَهُمْ سُلَّمٌ يَسْتَمِعُونَ فِيهِ فَلْيَأْتِ مُسْتَمِعُهُم بِسُلْطَانٍ مُّبِينٍ ﴿38﴾ یان ئه‌وانه په‌یژه‌یان هه‌یه‌و پیایدا سه‌رده‌که‌ون، تا گوێ له نهێنیه‌کانی ئاسمان بگرن؟! ده‌با گوێگره‌کانیان به‌ڵگه‌یه‌کی ئاشکرا په‌یدا بکه‌ن (ئه‌وسا مله جڕێ بکه‌ن). أَمْ لَهُ الْبَنَاتُ وَلَكُمُ الْبَنُونَ ﴿39﴾ ئایا ئه‌وه ڕاسته که کچان، نه‌وه‌ی خوابن و کورانیش نه‌وه‌ی ئێوه؟! (به‌مه‌رجێك خۆیان له کچان بێزار بوون، به‌ڵام بۆ خوا به ڕه‌وایان بینیوه؟!) أَمْ تَسْأَلُهُمْ أَجْرًا فَهُم مِّن مَّغْرَمٍ مُّثْقَلُونَ ﴿40﴾ یان ئه‌وه‌یه داوای کرێ و پاره‌یان لێده‌که‌ی، تا بارێکی گران بده‌ی به کۆڵیانداو پێیان هه‌ڵنه‌سوڕێت!! أَمْ عِندَهُمُ الْغَيْبُ فَهُمْ يَكْتُبُونَ ﴿41﴾ یان ئه‌وه‌یه که نهێنی و شاراوه‌کان لای ئه‌وانه‌و، ئه‌وان یاداشتی خه‌ڵکی ده‌نووسن، (یان ئه‌وان بڕیاری به‌سه‌رهاته‌کان ده‌ده‌ن و ده‌ستی تێ وه‌رده‌ده‌ن)؟! أَمْ يُرِيدُونَ كَيْدًا فَالَّذِينَ كَفَرُوا هُمُ الْمَكِيدُونَ ﴿42﴾ یان ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت پیلان و تهڵهکهیهك ڕێك بخه‌ن (دژی پێغه‌مبه‌رو ئیمانداران، به‌ڵام خه‌یاڵیان خاوه) ئه‌وانه‌ی که کافر‌و خوانه‌ناسن هه‌ر خۆیان که‌وتوونه‌ته ناو پیلانهوهو بوون به ته‌ڵه‌ی خۆیانه‌وه، پیلانه‌کانیان به‌سه‌ر خۆیاندا ده‌شکێته‌وه. أَمْ لَهُمْ إِلَهٌ غَيْرُ اللَّهِ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿43﴾ یان ئه‌وانه وا بیر ده‌که‌نه‌وه که خوایه‌کی تریان جگه له (الله) هه‌یه؟! پاکیی و بێگه‌ردی بۆ خوا له (بیر‌و باوه‌ڕی چه‌وتیان)، له‌و شتانه‌ی که ئه‌وان ده‌یکه‌نه هاوه‌ڵ بۆ خوا. وَإِن يَرَوْا كِسْفًا مِّنَ السَّمَاءِ سَاقِطًا يَقُولُوا سَحَابٌ مَّرْكُومٌ ﴿44﴾ خۆ ئه‌گه‌ر (له‌سه‌ر ئه‌نجامی لادان و بیروباوه‌ڕی چه‌وتیان و کاری نادروستیان خوای گه‌وره سزایه‌کیان بۆ بنێرێت) و پارچه (ئه‌ستێره‌یه‌کیان) تێبگرێ و ڕوو به زه‌وی دابه‌زێت (ئه‌و نه‌فامانه) ده‌ڵێن: هیچ نیه!! په‌ڵه هه‌وره‌و نیشتۆته سه‌ریه‌ك!! فَذَرْهُمْ حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي فِيهِ يُصْعَقُونَ ﴿45﴾ وازیان لێبێنه هه‌تا به‌و ڕۆژه ده‌گه‌ن که تیایدا تیاده‌چن و لاڵ و پاڵ ده‌که‌ون. يَوْمَ لَا يُغْنِي عَنْهُمْ كَيْدُهُمْ شَيْئًا وَلَا هُمْ يُنصَرُونَ ﴿46﴾ ئه‌و ڕۆژه ئیتر فێڵ و ته‌ڵه‌که‌یان به‌هیچ جۆرێك فریایان ناکه‌وێ و سه‌رکه‌وتوو سه‌رفه‌راز نابن. وَإِنَّ لِلَّذِينَ ظَلَمُوا عَذَابًا دُونَ ذَلِكَ وَلَكِنَّ أَكْثَرَهُمْ لَا يَعْلَمُونَ ﴿47﴾ بێگومان بۆ ئه‌وانه‌ی که سته‌مکارن سزای تریش هه‌یه بێجگه له‌وه‌ی که جار جار بۆیان پێش دێت پێش تیاچوونی یه‌کجاری، به‌ڵام زۆربه‌یان نه‌فام و نه‌زانن و(هه‌ست به ده‌ستی قه‌ده‌ر ناکه‌ن له ڕووداوه‌کاندا). وَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ فَإِنَّكَ بِأَعْيُنِنَا وَسَبِّحْ بِحَمْدِ رَبِّكَ حِينَ تَقُومُ ﴿48﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) خۆگربه له به‌رانبه‌ر به‌جێ هێنانی فه‌رمانی په‌روه‌ردگارته‌وه، دڵنیابه که تۆ له‌ژێر چاودێری ئێمه‌دایت، هه‌روه‌ها ته‌سبیحات و ستایش و سوپاسگوزاری په‌روه‌ردگارت بکه کاتێك که به‌ره‌به‌یان هه‌ڵده‌سێت. وَمِنَ اللَّيْلِ فَسَبِّحْهُ وَإِدْبَارَ النُّجُومِ ﴿49﴾ له شه‌وگاریشدا هه‌ر بیپهرستهو ستایشی بکه، هه‌روه‌ها کاتێك که ئه‌ستێره‌کان ون ده‌بن و له‌چاو دایرنامێنن.
الموضوع الأصلي : 52. سورة الطور // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam