2012-01-24, 03:39
رسالة بيانات كاتب الموضوع
53. سورة النجم المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 53. سورة النجم
سوره 53: النجم بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان وَالنَّجْمِ إِذَا هَوَى ﴿1﴾ سوێند به‌و ئه‌ستێره‌یه‌ی که له شوێنی خۆی ده‌ترازێت و به‌خێرایی به‌رده‌بێته‌وه. مَا ضَلَّ صَاحِبُكُمْ وَمَا غَوَى ﴿2﴾ هاوه‌ڵ و هاوڕێی ئێوه (محمد صلی الله علیه وسلم) گومڕاو سه‌رلێشێواو نیه، له‌ڕێگه‌ی ڕاست و ڕه‌وان نه‌ترازاوه. وَمَا يَنطِقُ عَنِ الْهَوَى ﴿3﴾ قسه‌و گوفتاریشی له ئارهزوبازیی و هه‌واو هه‌وه‌سه‌وه نیه. إِنْ هُوَ إِلَّا وَحْيٌ يُوحَى ﴿4﴾ (ئه‌مه‌ی که ڕایده‌گه‌یه‌نێت) به‌ده‌ر نیه له نیگا‌و (وه‌حی خوایی). عَلَّمَهُ شَدِيدُ الْقُوَى ﴿5﴾ (جوبره‌ئیل)ی فریشته خاوه‌نی هێزو توانای زۆر، (قورئانی فێر ده‌کات). ذُو مِرَّةٍ فَاسْتَوَى ﴿6﴾ (ئه‌و جوبره‌ئیله‌ی که خاوه‌نی بیر‌و هۆش و تواناییه، خۆی نیشاندا له سه‌رتای (وحی)دا له کاتێکدا که به‌ڕێکی وه‌ستابوو. وَهُوَ بِالْأُفُقِ الْأَعْلَى ﴿7﴾ وه ئه‌و فریشته‌یه له ئاسۆی بڵنده‌وه سه‌ری هه‌ڵدابوو، ئاسۆی پڕکردبوو. ثُمَّ دَنَا فَتَدَلَّى ﴿8﴾ له‌وه‌ودوا تا ده‌هات نزیك ده‌بۆوه‌و هاته خواره‌وه بۆ لای (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم). فَكَانَ قَابَ قَوْسَيْنِ أَوْ أَدْنَى ﴿9﴾ (ئه‌وه‌نده لێی نزیك بۆوه) نێوانیان به‌قه‌ده‌ر دووکه‌وان یا که‌متریش بوو. فَأَوْحَى إِلَى عَبْدِهِ مَا أَوْحَى ﴿10﴾ (ئینجا خوا له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه) نیگای کرد بۆ به‌نده‌ی خۆی ئه‌وه‌ی که نیگای کرد. مَا كَذَبَ الْفُؤَادُ مَا رَأَى ﴿11﴾ ئه‌وسا ئه‌وه‌ی که به‌چاوی سه‌ری بینی، له‌ناخ و ده‌روونیه‌وه بڕوای پێی هه‌بوو، ناخ و ده‌روونی ڕاستییه‌کانی به‌درۆ نه‌ده‌خسته‌وه. أَفَتُمَارُونَهُ عَلَى مَا يَرَى ﴿12﴾ ئایا (ڕاسته؟) که ئێوه (مجادله)ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن له‌سه‌ر شتێك که ئه‌و دڵنیایه له دیتنی. وَلَقَدْ رَآهُ نَزْلَةً أُخْرَى ﴿13﴾ جارێکی تریش له دابزینێکی تردا (جوبرهئیلی) بینیوه (کاتێك که هاتووه بیبات بۆ شه‌وڕه‌وی و بڵندبوونه‌وه بۆ (اسراء ومعراج). عِندَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى ﴿14﴾ له‌و شه‌وه‌دا هه‌تا (سدرة المنتهی) که شوێنێکی تایبه‌تییه (له خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ردا بوو). عِندَهَا جَنَّةُ الْمَأْوَى ﴿15﴾ له‌وێدا به‌هه‌شتی (مأوی) هه‌یه به واتای لانه‌و جێگه‌ی حه‌وانه‌وه. إِذْ يَغْشَى السِّدْرَةَ مَا يَغْشَى ﴿16﴾ جا ئیتر ئه‌وه‌ی که به (سدرة)دا تێده‌په‌ڕێت (مه‌گه‌ر هه‌ر خوا خۆی بزانێت کێن و چین و کاریان چییه..). مَا زَاغَ الْبَصَرُ وَمَا طَغَى ﴿17﴾ (جا بینینی ئه‌و به‌دیهێنراوانه له‌و شه‌وه‌دا) وه‌نه‌بێت چاو به‌ست بوبێت یان له سنووری هه‌سته‌کان ده‌رچوبێت. لَقَدْ رَأَى مِنْ آيَاتِ رَبِّهِ الْكُبْرَى ﴿18﴾ به‌ڵکو (پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم) له‌وشه‌وه‌دا له به‌ڵگه‌و نیشانه‌و (معجزة) گه‌وره‌کانی په‌روه‌ردگاری بینیووه، به‌چاوی سه‌ری، به هه‌موو هه‌ستی.. أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى ﴿19﴾ (که‌چی) ئێوه (ئه‌ی خوانه‌ناسان) چی ده‌په‌رستن؟! لات و عزی (ئه‌و دوو دانه بتی ناشرین و ئێسك تاڵ که خۆتان دروستان کردوون؟!!) وَمَنَاةَ الثَّالِثَةَ الْأُخْرَى ﴿20﴾ (مناة)ی سێیه‌مێش با له‌ولاوه بوه‌ستێت!! أَلَكُمُ الذَّكَرُ وَلَهُ الْأُنثَى ﴿21﴾ (ئایا ڕه‌وایه) کوران بۆ خۆتان و کچان بۆ خوا (به‌چاك بزانن، خوای گه‌وره ده‌یه‌وێت به عه‌قڵی چه‌وتیان ره‌خنه‌تان لێ بگرێت، ئه‌گینا کوڕ‌و کچ هه‌ردووك دروست کراوی خوان و پێوه‌ری ڕێز ته‌نها (تقوی)و پارێزکارییه. تِلْكَ إِذًا قِسْمَةٌ ضِيزَى ﴿22﴾ (ئه‌گه‌ر وابێت) ئه‌و دابه‌شکردن و بڕیاره‌تان زۆر دووره له دادپهروهریهوهو له سنوور ترازانه. إِنْ هِيَ إِلَّا أَسْمَاء سَمَّيْتُمُوهَا أَنتُمْ وَآبَاؤُكُم مَّا أَنزَلَ اللَّهُ بِهَا مِن سُلْطَانٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَمَا تَهْوَى الْأَنفُسُ وَلَقَدْ جَاءهُم مِّن رَّبِّهِمُ الْهُدَى ﴿23﴾ (ئه‌م بت و په‌یکه‌رانه) ته‌نها شتێکه که خۆتان و باوانتان ناوتان لێناون، هه‌رگیز خوا به‌ڵگه‌یه‌کی نه‌ناردووه له‌سه‌ر ره‌وا بوونیان، سه‌یره، ئه‌وانه ته‌نها شوێنی گومان و ئارهزواتی ده‌روونه (نه‌خۆشه‌کانیان) ده‌که‌ون، له کاتێکدا که به‌ڕاستیی له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه هیدایه‌ت و ڕێنمونییان پێگه‌یشتووه. أَمْ لِلْإِنسَانِ مَا تَمَنَّى ﴿24﴾ (ئایا ئاده‌میزاد بۆ بیرناکاته‌وه) مه‌گه‌ر ئاواته‌کانی (به ته‌واوی) دیته دی (له دنیادا)؟! فَلِلَّهِ الْآخِرَةُ وَالْأُولَى ﴿25﴾ خۆ ئاشکرایه که هه‌ر خوا خاوه‌نی ئاینده‌و ئێستایه، قیامه‌ت و دنیایه. (ئه‌ی بۆ هه‌وڵ ناده‌ن ئه‌و زاته له خۆیان ڕازی بکه‌ن). وَكَم مِّن مَّلَكٍ فِي السَّمَاوَاتِ لَا تُغْنِي شَفَاعَتُهُمْ شَيْئًا إِلَّا مِن بَعْدِ أَن يَأْذَنَ اللَّهُ لِمَن يَشَاءُ وَيَرْضَى ﴿26﴾ (چاك بزانن) که: چه‌نده‌های بێ شومار فریشته له ئاسمانه‌کاندا هه‌یه که تکاو پاڕانه‌وه‌یان ناکامهو بێ سووده، مه‌گه‌ر خوا مۆڵه‌ت بدات بۆ هه‌رکه‌سێك (که شایسته‌یه) وه ڕازی بێت که تکا بکات، یان تکای بۆ بکرێت. إِنَّ الَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ لَيُسَمُّونَ الْمَلَائِكَةَ تَسْمِيَةَ الْأُنثَى ﴿27﴾ بێگومان ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان به قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نیه ناوی ئافره‌ت ده‌نێن له فریشته‌کان، (له حاڵێکدا که فریشته‌کان دروستکراوانێکی تایبه‌تین). وَمَا لَهُم بِهِ مِنْ عِلْمٍ إِن يَتَّبِعُونَ إِلَّا الظَّنَّ وَإِنَّ الظَّنَّ لَا يُغْنِي مِنَ الْحَقِّ شَيْئًا ﴿28﴾ ئه‌وانه له‌وباره‌یه‌وه هیچ جۆره زانستی و زانیارییه‌کیان نیه، به‌ڵکو هه‌ر شوێنی گومانی بێ سه‌روبن ده‌که‌ون، له کاتێکدا که گومان به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی حه‌ق و ڕاستی ناگرێته‌وه. فَأَعْرِضْ عَن مَّن تَوَلَّى عَن ذِكْرِنَا وَلَمْ يُرِدْ إِلَّا الْحَيَاةَ الدُّنْيَا ﴿29﴾ گوێ مه‌ده به‌و که‌سه‌ی که یاخی بووه له یادو به‌رنامه‌ی ئێمه، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی و بڕوای ته‌نها به ژیانی دنیایه. ذَلِكَ مَبْلَغُهُم مِّنَ الْعِلْمِ إِنَّ رَبَّكَ هُوَ أَعْلَمُ بِمَن ضَلَّ عَن سَبِيلِهِ وَهُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اهْتَدَى ﴿30﴾ ئه‌وانه، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی لێده‌زانن و هه‌ر ئه‌وه‌نده عه‌قڵیان ده‌یبڕێت، به‌راستی هه‌ر په‌روه‌ردگاری تۆیه که چاک ده‌زانێت کێ له ڕێبازه‌که‌ی لایداوه‌و گومڕا ده‌بێت، کێیش ڕێبازی ئیمان و هیدایه‌تی گرتۆته به‌رو (شایسته‌ی ڕێزه). وَلِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ لِيَجْزِيَ الَّذِينَ أَسَاؤُوا بِمَا عَمِلُوا وَيَجْزِيَ الَّذِينَ أَحْسَنُوا بِالْحُسْنَى ﴿31﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه هه‌ر خوا خاوه‌نیانه، سه‌رئه‌نجام پاداشتی خراپان و تاوانباران به‌گوێره‌ی کرده‌وه‌کانیان ده‌داته‌وه، پاداشتی چاکه‌کارانیش به‌چاکترین شێوه ده‌داته‌وه. الَّذِينَ يَجْتَنِبُونَ كَبَائِرَ الْإِثْمِ وَالْفَوَاحِشَ إِلَّا اللَّمَمَ إِنَّ رَبَّكَ وَاسِعُ الْمَغْفِرَةِ هُوَ أَعْلَمُ بِكُمْ إِذْ أَنشَأَكُم مِّنَ الْأَرْضِ وَإِذْ أَنتُمْ أَجِنَّةٌ فِي بُطُونِ أُمَّهَاتِكُمْ فَلَا تُزَكُّوا أَنفُسَكُمْ هُوَ أَعْلَمُ بِمَنِ اتَّقَى ﴿32﴾ ئه‌وانه‌ی که خۆیان ده‌پارێزن له گوناهو تاوانه گه‌وره‌کان، جگه له ورده گوناهان، به‌راستی په‌روه‌ردگاری تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) چاوپۆشی زۆر فراوانه، چاك ده‌تان ناسێت، کاتێك که ئێوه‌ی له زه‌ویدا به‌رپاکردووه، پێشتر ئێوه کۆرپه‌له‌ی بچوك بوون له سکی دایکتاندا، خۆتان به‌چاك مه‌زانن و خۆتان به پاڵفته دامه‌نێن، چونکه هه‌ر خوا خۆی ده‌زانێ کێ ته‌قوای هه‌یه‌و پارێزکاره. أَفَرَأَيْتَ الَّذِي تَوَلَّى ﴿33﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گرنگییه‌دا که به ئاده‌میزادمان داوه) ده‌بینیت هه‌ندێك که‌س سهربادهدات و پشت هه‌ڵده‌کات (له خواناسیی و ڕاستیی). وَأَعْطَى قَلِيلًا وَأَكْدَى ﴿34﴾ که‌مێك ده‌به‌خشێت و خێرا ده‌ستده‌گرێته‌وه و ده‌ست ده‌نوقێنێت و نابه‌خشێت. أَعِندَهُ عِلْمُ الْغَيْبِ فَهُوَ يَرَى ﴿35﴾ ئایا ئه‌و جۆره که‌سانه زانستی و نهێنی ده‌زانن و ئاگاداری شاراوه‌کانن و ده‌یبینن (تا سه‌رئه‌نجامی ئه‌و کاره‌یان باش بێته به‌رچاو)؟! أَمْ لَمْ يُنَبَّأْ بِمَا فِي صُحُفِ مُوسَى ﴿36﴾ ئاخۆ ئه‌وانه هه‌واڵی کتێبه‌که‌ی مو‌سا (ته‌وراتیان) پێگه‌یشتبێت؟ وَإِبْرَاهِيمَ الَّذِي وَفَّى ﴿37﴾ یا له به‌رنامه‌ی ئیبراهیمی به‌وه‌فا (ئاگادارن؟!) أَلَّا تَزِرُ وَازِرَةٌ وِزْرَ أُخْرَى ﴿38﴾ (که له‌و به‌رنامه پیرۆزه‌دا هاتووه): هیچ که‌س گوناهی هیچ که‌س هه‌ڵناگرێت. وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَانِ إِلَّا مَا سَعَى ﴿39﴾ به‌ڕاستی ئاده‌میزاد هه‌ر ئه‌وه‌ی بۆ ده‌مێنێته‌وه که ده‌ستپێشکه‌ری ده‌کات. وَأَنَّ سَعْيَهُ سَوْفَ يُرَى ﴿40﴾ وه به‌رهه‌می هه‌وڵ و کۆششهکهشی ده‌بینرێته‌وه (له قیامه‌تدا). ثُمَّ يُجْزَاهُ الْجَزَاء الْأَوْفَى ﴿41﴾ له‌وه‌ودوا (خوای به‌خشنده) (به‌گوێره‌ی ئیمان و باوه‌ڕو کار‌و کرده‌وه‌ی) پاداشتی له‌بارو به‌جێی ده‌داته‌وه. وَأَنَّ إِلَى رَبِّكَ الْمُنتَهَى ﴿42﴾ به‌ڕاستی و دڵناییه‌وه ده‌ڵێین: (که ئه‌م ڕێگوزه‌ره) سه‌رئه‌نجامه‌که‌ی له‌لای په‌روه‌ردگارته‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. وَأَنَّهُ هُوَ أَضْحَكَ وَأَبْكَى ﴿43﴾ هه‌ر ئه‌و زاته‌ش دیارده‌ی پێکه‌نین و گریانی له ئاده‌میزادا به‌دیهێناوه. وَأَنَّهُ هُوَ أَمَاتَ وَأَحْيَا ﴿44﴾ هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی مرێنه‌ره‌و ژیانبه‌خشه (به هه‌موو به‌دیهێنراوه‌کان). وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنثَى ﴿45﴾ هه‌ر ئه‌و دوانه‌یه که جووت و دوانه، نێر‌و مێی به‌دی هێناوه. مِن نُّطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى ﴿46﴾ له نوتفه‌یه‌ك (له خاڵێکی زۆر بچوك، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر ویستی خوای له‌سه‌ر بێت و نوتفهو هێلکۆکه به‌یه‌ك بگه‌ن و) گه‌شه بکات. وَأَنَّ عَلَيْهِ النَّشْأَةَ الْأُخْرَى ﴿47﴾ بێگومان هه‌ر به‌و ده‌کرێت ژیانی نوێ (له جیهانی ڕهستاخێزدا) به‌رپا بکات. وَأَنَّهُ هُوَ أَغْنَى وَأَقْنَى ﴿48﴾ ده‌وڵه‌مه‌ندیی و نه‌داریی، بوون ونه‌بوون، هه‌ر به‌ده‌ست ئه‌و زاته کار بهجێیهیه. وَأَنَّهُ هُوَ رَبُّ الشِّعْرَى ﴿49﴾ وه هه‌ر ئه‌وه که په‌روه‌ردگاری (شیعرا)یه، که: ئه‌ستێره‌یه‌که هه‌ندێ له تیره‌کانی عه‌ره‌ب په‌رستوویانه، ده، ئه‌وه‌نده‌ی خۆره، یه‌ك ملیۆن ئه‌وه‌نده‌ی نێوان زه‌وی و خۆر لێمانه‌وه دووره..). وَأَنَّهُ أَهْلَكَ عَادًا الْأُولَى ﴿50﴾ هه‌ر ئه‌و زاته قه‌ومی (عاد)ی یه‌که‌مینی له‌ناو برد. وَثَمُودَ فَمَا أَبْقَى ﴿51﴾ (ثمود)یشی له‌ناو برد‌و هیچی نه‌هێشتن. وَقَوْمَ نُوحٍ مِّن قَبْلُ إِنَّهُمْ كَانُوا هُمْ أَظْلَمَ وَأَطْغَى ﴿52﴾ زووتریش قه‌ومی (نوح)ی له‌ناو برد که ئه‌وانیش هه‌ر سته‌مکار بوون. وَالْمُؤْتَفِكَةَ أَهْوَى ﴿53﴾ (هه‌ر ئه‌و زاته) تاوانباران و شه‌رواڵ پیسانیشی ژێره‌وژوور کرد. فَغَشَّاهَا مَا غَشَّى ﴿54﴾ ئه‌و به‌ڵایه‌یان به‌سه‌رهات که به‌سه‌ریاندا هات. فَبِأَيِّ آلَاء رَبِّكَ تَتَمَارَى ﴿55﴾ جا ئیتر (ئه‌ی بێ ئیمان) تۆ له کام یه‌ك له نازو نیعمه‌ته‌کانی خوا دوو دڵیت.. هَذَا نَذِيرٌ مِّنَ النُّذُرِ الْأُولَى ﴿56﴾ ئه‌م (پێغه‌مبه‌ر)هش یه‌کێکه وه‌ك پێغه‌مبه‌رانی پێشوو. أَزِفَتْ الْآزِفَةُ ﴿57﴾ ئه‌وه چاك بزانن که قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیکه (نزیکه به نیسبه‌ت هه‌ر ئاده‌میزادێکه‌وه هه‌ر که مرد ئه‌وه قیامه‌ت له‌و به‌رپا بووه، قیامه‌تی گه‌وره‌ش کاتێك به‌رپا ده‌بێت هه‌موان وا هه‌ست ده‌که‌ن که چه‌ند سه‌عات له‌وه‌وپێش دنیا بوو وا ئێسته‌ش قیامه‌ته)!! لَيْسَ لَهَا مِن دُونِ اللَّهِ كَاشِفَةٌ ﴿58﴾ که‌سیش ناتوانێت ئه‌و ڕۆژه به‌رپا بکات جگه له‌خوای به‌ده‌سه‌ڵات و باڵاده‌ست. أَفَمِنْ هَذَا الْحَدِيثِ تَعْجَبُونَ ﴿59﴾ ئایا ئێوه ئه‌م قسه‌و گوفتارانهتان پێ سه‌یره؟! وَتَضْحَكُونَ وَلَا تَبْكُونَ ﴿60﴾ وه پێی پێده‌که‌نن و گریانتان نایه‌ت (بۆ ئه‌و چاره‌نووسه ڕه‌شه‌ی که چاوه‌ڕێتانه). وَأَنتُمْ سَامِدُونَ ﴿61﴾ وه به‌رده‌وام سه‌رگه‌رمی ڕابواردن ده‌بن و خۆ گێل ده‌که‌ن؟! (له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی). فَاسْجُدُوا لِلَّهِ وَاعْبُدُوا ﴿62﴾ (ده‌ی که‌واته بێ‌دار بنه‌وه‌و داچڵه‌کێن) سوژده بۆ خوای (به‌دیهێنه‌ر ببه‌ن)، هه‌ر ئه‌ویش بپه‌رستن.
الموضوع الأصلي : 53. سورة النجم // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam