2012-01-24, 03:43
رسالة بيانات كاتب الموضوع
56. سورة الواقعة المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 56. سورة الواقعة
سوره 56: الواقعة بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان إِذَا وَقَعَتِ الْوَاقِعَةُ ﴿1﴾ کاتێك که ڕووداوه (سامناکه‌که) پێش دێت. لَيْسَ لِوَقْعَتِهَا كَاذِبَةٌ ﴿2﴾ ڕوودانی ئه‌و کاره‌ساته حه‌قیقه‌ته‌و که‌س ناتوانێت بڕوای پێی نه‌بێت و به‌ڕاستی نه‌زانێت. خَافِضَةٌ رَّافِعَةٌ ﴿3﴾ نهوییکهرو به‌رزکه‌ره‌وه‌یه، (ئیمانداران به‌رزو بڵند و پایه‌دار ده‌بن، خوانه‌ناسانیش سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌ت و ڕیسوا). إِذَا رُجَّتِ الْأَرْضُ رَجًّا ﴿4﴾ کاتێك که زه‌وی ده‌شڵه‌قێت و به‌توندی ده‌له‌رزێت. وَبُسَّتِ الْجِبَالُ بَسًّا ﴿5﴾ کێوه‌کانیش وردوخاش ده‌بن (ته‌خت و ساف ده‌بن، به‌رزییه‌کان نشێوه‌کان پڕ ده‌که‌ن). فَكَانَتْ هَبَاء مُّنبَثًّا ﴿6﴾ ده‌بنه ته‌پ و تۆزێکی په‌رش و بڵاو (زه‌ویان پێ ته‌خت و ڕێك ده‌کرێت). وَكُنتُمْ أَزْوَاجًا ثَلَاثَةً ﴿7﴾ جا ئه‌و کاته ئێوه (نه‌وه‌کانی ئاده‌م) ده‌بنه سێ ده‌سته‌وه. فَأَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَيْمَنَةِ ﴿8﴾ ده‌سته‌ی ڕاستان (ده‌رده‌که‌ون)، جا چووزانی ئه‌وانه له چ خۆشییهکدان؟! وَأَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ مَا أَصْحَابُ الْمَشْأَمَةِ ﴿9﴾ هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی چه‌پ و لار‌و وێره‌کانیش، جا چووزانی ئه‌و شومانه له چ سهرگهردانیهکدان؟! وَالسَّابِقُونَ السَّابِقُونَ ﴿10﴾ (به‌تایبه‌ت) ئه‌وانه‌ی که پێشبڕکێیان ده‌کرد له‌به‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌ندیی خوادا ئێستا وا له ڕیزه‌کانی پێشه‌وه‌ن (مه‌گه‌ر خوا خۆی بزانێت چ نازو نیعمه‌تێکی بێ وێنه‌ی بۆ ئاماده‌کردوون). أُوْلَئِكَ الْمُقَرَّبُونَ ﴿11﴾ ئه‌وانه نزیکن له په‌روه‌ردگاریانه‌وه. فِي جَنَّاتِ النَّعِيمِ ﴿12﴾ له باخه‌کانی به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌تدا. ثُلَّةٌ مِّنَ الْأَوَّلِينَ ﴿13﴾ ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له‌وانه‌ن که زوو چوون به ده‌م بانگه‌وازی خواوه. وَقَلِيلٌ مِّنَ الْآخِرِينَ ﴿14﴾ ده‌سته‌یه‌کی که‌میشیان له‌وانه‌ن که دواتر (به‌شوێن ئه‌واندا ڕێبازی ئیمانیان گرته‌به‌ر). عَلَى سُرُرٍ مَّوْضُونَةٍ ﴿15﴾ له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه‌ی نه‌خشدارو ڕازاوه دانیشتوون. مُتَّكِئِينَ عَلَيْهَا مُتَقَابِلِينَ ﴿16﴾ شانیان داداوه به‌رانبه‌ر یه‌ك (دیاره که له تایبه‌تیدا که هه‌میشه) له‌به‌هه‌شتدا به‌رده‌وامه ئیمانداران پێك شاد‌و خۆشنوود ده‌بن. يَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ ﴿17﴾ مناڵانی جوان و ئێسك سووك و نه‌مر به‌ده‌وریاندا دێن و دڵخۆشیان ده‌که‌ن و خزمه‌تیان ده‌که‌ن.. بِأَكْوَابٍ وَأَبَارِيقَ وَكَأْسٍ مِّن مَّعِينٍ ﴿18﴾ به کوپ و دۆلکهو سوراحییهوه ده‌گه‌ڕێن و له کاسی تایبه‌تیدا جۆره‌ها شه‌ربه‌ت و شه‌راب و خواردنه‌وه‌ی به‌تام و خۆش مه‌زه‌یان پێشکه‌ش ده‌که‌ن. لَا يُصَدَّعُونَ عَنْهَا وَلَا يُنزِفُونَ ﴿19﴾ ئه‌و شه‌رابانه نه سه‌ریان پێ دێته ئێش و نه سه‌رخۆش و بێهۆشیان ده‌کات. وَفَاكِهَةٍ مِّمَّا يَتَخَيَّرُونَ ﴿20﴾ میوه‌شیان بۆ ده‌گێڕن، به ئاره‌زووی خۆیان لێی هه‌ڵده‌بژێرن. وَلَحْمِ طَيْرٍ مِّمَّا يَشْتَهُونَ ﴿21﴾ گۆشتی هه‌ر باڵنده‌یه‌کیش که حه‌زی لێ بکه‌ن بۆیان ئاماده‌یه. وَحُورٌ عِينٌ ﴿22﴾ هاوڕێ له‌گه‌ڵ حۆری چاوگه‌ش و چاو ڕه‌شیش. كَأَمْثَالِ اللُّؤْلُؤِ الْمَكْنُونِ ﴿23﴾ هه‌روه‌ك مرواری شاراوه‌و ده‌ست لێ نه‌که‌وتوو. جَزَاء بِمَا كَانُوا يَعْمَلُونَ ﴿24﴾ له پاداشتی کار‌و کرده‌وه‌ی چاک و پاکیاندا… لَا يَسْمَعُونَ فِيهَا لَغْوًا وَلَا تَأْثِيمًا ﴿25﴾ هیچ جۆره قسه‌یه‌کی نابه‌جێ و نادروست نابیستن. إِلَّا قِيلًا سَلَامًا سَلَامًا ﴿26﴾ جگه سڵاو کردن و سڵاو وه‌ڵامدانه‌وه. وَأَصْحَابُ الْيَمِينِ مَا أَصْحَابُ الْيَمِينِ ﴿27﴾ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کانیش، جا چووزانی که ئه‌وانیش له چ خۆشیه‌کدان. فِي سِدْرٍ مَّخْضُودٍ ﴿28﴾ له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی (سدر)ی بێدڕکدا (له سهیراندان). وَطَلْحٍ مَّنضُودٍ ﴿29﴾ هه‌روه‌ها دره‌ختی مۆزیش که به‌رهه‌مه‌کانی چین چین له‌سه‌ریه‌کن. وَظِلٍّ مَّمْدُودٍ ﴿30﴾ له‌ژێر سێبه‌ری دوور‌و درێژدان (له‌و باخه خۆشانه‌دا). وَمَاء مَّسْكُوبٍ ﴿31﴾ تاڤگه‌ی جوان و حه‌وزو فواره‌ی ڕازاوه‌ی تێدایه. وَفَاكِهَةٍ كَثِيرَةٍ ﴿32﴾ میوه‌هاتی زۆر‌و هه‌مه‌چه‌شنیش. لَّا مَقْطُوعَةٍ وَلَا مَمْنُوعَةٍ ﴿33﴾ نه به‌روبوومی ته‌واو ده‌بێت، نه قه‌ده‌غه کراویشه. وَفُرُشٍ مَّرْفُوعَةٍ ﴿34﴾ هه‌روه‌ها جێگه و ڕێگه‌ی به‌رزو بڵندی لێیه. إِنَّا أَنشَأْنَاهُنَّ إِنشَاء ﴿35﴾ (ئافره‌تانی شۆخ و شه‌نگمان) دروستکردۆته‌وه، (بۆ به‌خته‌وه‌ران). فَجَعَلْنَاهُنَّ أَبْكَارًا ﴿36﴾ وه‌ك کیژانی شوو نه‌کردوو وان و هه‌میشه کچن. عُرُبًا أَتْرَابًا ﴿37﴾ هاوسه‌ره‌کانیان زۆر خۆش ده‌وێت و هه‌موان له ته‌مه‌نی لاویدان. لِّأَصْحَابِ الْيَمِينِ ﴿38﴾ (ئه‌مانه هه‌مووی) بۆ ده‌سته‌ی ڕاسته‌کان (ئه‌وانه‌ی نامه‌ی کردوه‌کانیان ده‌درێته ده‌ستی ڕاستیان). ثُلَّةٌ مِّنَ الْأَوَّلِينَ ﴿39﴾ ئه‌وانه ده‌سته‌یه‌کی زۆریان له ئیماندارانی پێشینن. وَثُلَّةٌ مِّنَ الْآخِرِينَ ﴿40﴾ هه‌روه‌ها ده‌سته‌یه‌کی زۆریش له ئیماندارانی دوایین ده‌گرێته‌وه. وَأَصْحَابُ الشِّمَالِ مَا أَصْحَابُ الشِّمَالِ ﴿41﴾ له‌ولاشه‌وه ده‌سته‌ی چه‌په‌کان، قوڕبه‌سه‌ریان، بۆ بارودۆخێك که تێی که‌وتوون. فِي سَمُومٍ وَحَمِيمٍ ﴿42﴾ له‌ناو گه‌رمی ئاگرو ئاوی له کوڵدا گیریان خواردوه‌و (ده‌تلێنه‌وه). وَظِلٍّ مِّن يَحْمُومٍ ﴿43﴾ ڕاده‌که‌ن بۆ ژێر سێبه‌ر، که ئه‌ویش دووکه‌ڵی گه‌رم و سوتێنه‌ره. لَّا بَارِدٍ وَلَا كَرِيمٍ ﴿44﴾ نه فێنکه‌و نه به‌که‌ڵکی حه‌وانه‌وه دێت. إِنَّهُمْ كَانُوا قَبْلَ ذَلِكَ مُتْرَفِينَ ﴿45﴾ ئه‌وانه کاتی خۆی له ناو نازو نیعمه‌تدا ده‌تلانه‌وه (بێ ئه‌وه‌ی قه‌دری بزانن). وَكَانُوا يُصِرُّونَ عَلَى الْحِنثِ الْعَظِيمِ ﴿46﴾ ئه‌وانه به‌رده‌وام له‌سه‌ر گوناهه گه‌وره‌کان پێیان داده‌گرت (هاوه‌ڵیان بۆ خوا بڕیار ده‌داو دژی به‌رنامه‌که‌ی بوون). وَكَانُوا يَقُولُونَ أَئِذَا مِتْنَا وَكُنَّا تُرَابًا وَعِظَامًا أَئِنَّا لَمَبْعُوثُونَ ﴿47﴾ هه‌میشه ده‌یان وت: باشه ئه‌گه‌ر ئێمه مردین و بووینه خاك و ئێسقان ئێمه زیندوو ده‌کرێینه‌وه؟! أَوَ آبَاؤُنَا الْأَوَّلُونَ ﴿48﴾ هه‌تا باوانی دێرینیشمان؟! قُلْ إِنَّ الْأَوَّلِينَ وَالْآخِرِينَ ﴿49﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، پێیان) بڵێ: پێشینان و پاشینان (هه‌رهه‌موویان). لَمَجْمُوعُونَ إِلَى مِيقَاتِ يَوْمٍ مَّعْلُومٍ ﴿50﴾ کۆده‌کرێنه‌وه له کات و ساتێکی دیاری کراودا (که ئاسمان لێ ون نابێت و که‌سیش ناتوانێت خۆی بدزێته‌وه). ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا الضَّالُّونَ الْمُكَذِّبُونَ ﴿51﴾ ئه‌وسا ئێوه ئه‌ی گومڕاو بێ باوه‌ڕان ئه‌ی ئه‌وانه‌ی (که ڕاستیه‌کان) به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه. لَآكِلُونَ مِن شَجَرٍ مِّن زَقُّومٍ ﴿52﴾ له به‌روبوومی دره‌ختی (زقوم)یش ده‌خۆن. فَمَالِؤُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ ﴿53﴾ ورگ و سکتانی لێ پڕ ده‌که‌ن. فَشَارِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ الْحَمِيمِ ﴿54﴾ ئه‌وسا ئاوی له کوڵیشی به‌سه‌ردا ده‌که‌ن. فَشَارِبُونَ شُرْبَ الْهِيمِ ﴿55﴾ هه‌روه‌کو ئه‌و حوشترانه‌ی که به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی تایبه‌ته‌وه تێر ئاو نابن. هَذَا نُزُلُهُمْ يَوْمَ الدِّينِ ﴿56﴾ ئاوایه بارودۆخ و ژیانی خوانه‌ناسان له قیامه‌تدا. نَحْنُ خَلَقْنَاكُمْ فَلَوْلَا تُصَدِّقُونَ ﴿57﴾ مه‌گه‌ر ئێمه دروستمان نه‌کردوون؟! (ئیتر چۆن باوه‌ڕ به زیندوو بونه‌وه ناکه‌ن و) نایسه‌لمێنن؟! أَفَرَأَيْتُم مَّا تُمْنُونَ ﴿58﴾ ئایا سه‌رنجتان له (مه‌نی) ئاوای پیاوان داوه چیه‌و چۆنه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زانست هه‌ندێ له نهێنیه‌کانی ڕوون کردۆته‌وه، که چۆن له نێوان ملیۆنه‌هادا به ویستی خوا یه‌ك دانه‌ی یه‌ك ده‌گرێت له‌گه‌ڵ هێلکۆکه‌یه‌کدا له سه‌ره‌تای دروست بوونی ئینساندا). أَأَنتُمْ تَخْلُقُونَهُ أَمْ نَحْنُ الْخَالِقُونَ ﴿59﴾ مه‌گه‌ر ئێوه سه‌ره‌تا (مه‌نی و هێلکۆکه) دروستده‌که‌ن؟! ئێوه ده‌یکه‌نه ئاده‌میزادێکی ڕێك و پێك؟!، یان خۆتان و نه‌وه‌کانیشتان دروستکراوی ئێمه‌ن؟ نَحْنُ قَدَّرْنَا بَيْنَكُمُ الْمَوْتَ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ ﴿60﴾ له‌وه‌ودوا هه‌ر ئێمه مه‌رگ و مردنمان له نێوانتاندا بڕیار داوه، (که‌س له‌و مردنه ده‌رباز نابێت)، که‌س له ده‌ستی ئێمه ڕزگاری نابێت. عَلَى أَن نُّبَدِّلَ أَمْثَالَكُمْ وَنُنشِئَكُمْ فِي مَا لَا تَعْلَمُونَ ﴿61﴾ ئێمه تواناییمان هه‌یه به‌رده‌وام بیانگۆڕین (به‌هۆی یاسای مردن و ژیانه‌وه) یاخود سه‌رله‌نوێ له ڕێگه‌یه‌که‌وه که نایزانن دروستیان بکه‌ینه‌وه. وَلَقَدْ عَلِمْتُمُ النَّشْأَةَ الْأُولَى فَلَوْلَا تَذكَّرُونَ ﴿62﴾ خۆ ئه‌وه‌ته بوونی سه‌ره‌تاو یه‌که‌مجارتان زانیوه‌و به‌چاوی خۆتان بینیوتانه چۆن په‌یدا ده‌بن، که‌واته بۆچی یاداوه‌ری وه‌رناگرن و بیرناکهوه؟! أَفَرَأَيْتُم مَّا تَحْرُثُونَ ﴿63﴾ ئایا سه‌رنجتان داوه له‌وه‌ی که زه‌وی بۆ ده‌کێڵن؟ أَأَنتُمْ تَزْرَعُونَهُ أَمْ نَحْنُ الزَّارِعُونَ ﴿64﴾ ئایا ئێوه دهیروێنن (ڕه‌گ و قه‌د و گه‌ڵاو…هتد)ی بۆ دروست ده‌که‌ن، یا هه‌ر ئێمه‌ین چێنهرو به‌رهه‌مهێنه‌ر. لَوْ نَشَاء لَجَعَلْنَاهُ حُطَامًا فَظَلْتُمْ تَفَكَّهُونَ ﴿65﴾ خۆئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ده‌یکه‌ینه چیلکه‌و چهواڵی بێخێر‌و بێ به‌رهه‌م و وشك وکه‌وتوو، ئه‌وسا ئیتر سه‌رسام و غه‌مبار ده‌بن و سه‌رتان سوڕده‌مێنێت (له ڕه‌نجی بێ به‌رو هه‌وڵی بێ ئاکام). إِنَّا لَمُغْرَمُونَ ﴿66﴾ (وه به خه‌فه‌ت و په‌ژاره‌وه ده‌ڵێن) به‌ڕاستی زه‌ره‌ری چاکمانکرد، ڕه‌نجه‌ڕۆ خۆمان. بَلْ نَحْنُ مَحْرُومُونَ ﴿67﴾ به‌ڵکو بێ به‌ریی و بێ به‌هره خۆمان. أَفَرَأَيْتُمُ الْمَاء الَّذِي تَشْرَبُونَ ﴿68﴾ ئه‌ی سه‌رنجی ئه‌و ئاوه ناده‌ن که ڕۆژانه چه‌ند جار ده‌یخۆنه‌وه، (له کوێوه هات، کێ دروستی کرد، له‌چی دروست بوو…هتد). أَأَنتُمْ أَنزَلْتُمُوهُ مِنَ الْمُزْنِ أَمْ نَحْنُ الْمُنزِلُونَ ﴿69﴾ ئایا ئێوه داتانبه‌زاندووه له هه‌وره‌کانه‌وه یا ئێمه دابه‌زێنه‌رین؟ (به‌هۆی یاسای تایبه‌ته‌وه). لَوْ نَشَاء جَعَلْنَاهُ أُجَاجًا فَلَوْلَا تَشْكُرُونَ ﴿70﴾ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌و ئاوه ده‌که‌ینه خوێیه‌کی تاڵ و سوێر، ئایا ڕه‌وا نیه که شوکرانه بژێرو سوپاسگوزار بن (بۆ ئاوی سازگار). أَفَرَأَيْتُمُ النَّارَ الَّتِي تُورُونَ ﴿71﴾ ئایا سه‌رنجی ئه‌و ئاگره ناده‌ن که دایده‌گرسێنن (له جۆره‌ها سه‌رچاوه‌وه…چیه؟ چۆنه؟). أَأَنتُمْ أَنشَأْتُمْ شَجَرَتَهَا أَمْ نَحْنُ الْمُنشِؤُونَ ﴿72﴾ ئایا ئێوه ڕووهکهکهیتان دروستکردووه یا ئێمه‌ین که فه‌راهه‌ممان هێناوه؟ (ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه که سه‌رچاوه‌ی نه‌وت ده‌رئه‌نجامی ژێره‌و ژوور بوونی دارستانه‌کان به‌دیهاتوون). نَحْنُ جَعَلْنَاهَا تَذْكِرَةً وَمَتَاعًا لِّلْمُقْوِينَ ﴿73﴾ بێگومان هه‌ر ئێمه کردوومانه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که یادخه‌ره‌وه بێت (یاد خه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێسنوری ئێمه بێت، وه یاد خه‌ره‌وه‌ی ئاگری دۆزه‌خ بێت) هه‌روه‌ها کردوومانه‌ته هۆیه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕۆك و هامشۆکه‌ران که‌ڵکی لێ وه‌ربگرن. فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ ﴿74﴾ (جا ئیتر که وایه) سوپاسگوزارو ستایشگه‌ری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌و فراوانت به‌و (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت). فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ ﴿75﴾ سوێندم به شوێنی ئه‌ستێره‌کان (له ئاسمانی فراواندا که له ژماره نایه‌ن). وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَّوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ ﴿76﴾ بێگومان ئه‌و سوێنده گه‌ر بزانن سوێندێکی زۆر گه‌وره‌یه (له‌م سه‌رده‌مه‌دا زیاتر ڕوون بۆته‌وه که خوای به‌دیهێنه‌ر ملیۆنه‌ها که‌هکه‌شان و ملیاره‌ها ئه‌ستێره‌ی دروستکردووه، که کۆمه‌ڵه‌ی خۆر له ئاستیدا زۆر بچوکن). إِنَّهُ لَقُرْآنٌ كَرِيمٌ ﴿77﴾ که به‌ڕاستی ئه‌م قورئانه، زۆر پیرۆز‌و به‌ڕێزه. فِي كِتَابٍ مَّكْنُونٍ ﴿78﴾ له کتێبێکی شاراوه‌دا که (لوح المحفوظ)ه، پارێزراوه، (هه‌روه‌ها نسخه‌کانی سه‌ر زه‌ویشی پارێزراوه و پارێزراو ده‌بێت هه‌تا دنیا دنیایه). لَّا يَمَسُّهُ إِلَّا الْمُطَهَّرُونَ ﴿79﴾ ته‌نها پاکان نه‌بێت که‌س ده‌ستی لێنادات، (له ئیمانداران و له فریشته‌کان). تَنزِيلٌ مِّن رَّبِّ الْعَالَمِينَ ﴿80﴾ (ئه‌م قورئانه) له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کانه‌وه نێردراوه‌ته خواره‌وه. أَفَبِهَذَا الْحَدِيثِ أَنتُم مُّدْهِنُونَ ﴿81﴾ (له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕێزه‌دا که ده‌رباره‌ی قورئان وترا) هێشتا ئێوه (ئه‌ی باوه‌ڕ لاوازان) دوودڵن به‌رانبه‌ر ئه‌م گوفتارو فه‌رموده‌یه‌و (شلن له به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌کانیدا)؟ وَتَجْعَلُونَ رِزْقَكُمْ أَنَّكُمْ تُكَذِّبُونَ ﴿82﴾ هه‌موو به‌هره‌یه‌ك که ده‌بوایه له قورئان وه‌ری بگرن بۆته ئه‌وه‌ی که بڕوای پێ به‌که‌ن و به‌درۆی بخه‌نه‌وه؟ فَلَوْلَا إِذَا بَلَغَتِ الْحُلْقُومَ ﴿83﴾ (باشه ئێوه بۆ بیر ناکه‌نه‌وه، ڕۆژێك دێت که): ڕۆحتان ده‌گاته گه‌روتان. وَأَنتُمْ حِينَئِذٍ تَنظُرُونَ ﴿84﴾ (ئێوه‌ش به‌ده‌وری ئه‌و که‌سه‌دا بێ ده‌سه‌ڵاتانه) ته‌ماشا ده‌که‌ن و سه‌رنج ده‌ده‌ن. وَنَحْنُ أَقْرَبُ إِلَيْهِ مِنكُمْ وَلَكِن لَّا تُبْصِرُونَ ﴿85﴾ له‌کاتێکدا که ئێمه له ئێوه نزیکترین لێی، به‌ڵام ئێوه نابینن. فَلَوْلَا إِن كُنتُمْ غَيْرَ مَدِينِينَ ﴿86﴾ خۆ ئه‌گه‌ر ئێوه فه‌رمانبه‌ردارو ملکه‌چ بوونایه… تَرْجِعُونَهَا إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿87﴾ ئه‌و ڕۆحه‌تان ده‌گێڕایه‌وه ئه‌گه‌ر ڕاستده‌که‌ن و (ده‌سه‌ڵاتێکتان هه‌یه). فَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُقَرَّبِينَ ﴿88﴾ جا ئه‌گه‌ر (ئه‌و که‌سه‌ی که له سه‌ره‌مه‌رگدایه) له نزیکان و خۆشه‌ویستانی ئێمه بێت. فَرَوْحٌ وَرَيْحَانٌ وَجَنَّةُ نَعِيمٍ ﴿89﴾ ئه‌وه ئیتر خۆشی و شادی و کامه‌رانیی و به‌هه‌شتی پڕ له نازو نێحمهت چاوه‌ڕێیه‌تی. وَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ أَصْحَابِ الْيَمِينِ ﴿90﴾ خۆ ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌ی ڕاستانیش بێت. فَسَلَامٌ لَّكَ مِنْ أَصْحَابِ الْيَمِينِ ﴿91﴾ ئه‌وه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی ڕاستانه‌وه سڵاوت پێشکه‌ش ده‌کرێت. وَأَمَّا إِن كَانَ مِنَ الْمُكَذِّبِينَ الضَّالِّينَ ﴿92﴾ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له ده‌سته‌ی به‌درۆخه‌ره‌وه‌کان و گومراکان بێت. فَنُزُلٌ مِّنْ حَمِيمٍ ﴿93﴾ به ئاوی له‌کوڵ پێشوازی لێ ده‌کرێت. وَتَصْلِيَةُ جَحِيمٍ ﴿94﴾ ده‌گه‌یه‌نرێته دۆزه‌خ. إِنَّ هَذَا لَهُوَ حَقُّ الْيَقِينِ ﴿95﴾ ئه‌م ڕووداوانه بۆ هه‌ر ده‌سته‌یه‌ك حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌ی دوور له گومانه. فَسَبِّحْ بِاسْمِ رَبِّكَ الْعَظِيمِ ﴿96﴾ (که‌واته) سوپاسگوزارو ستایشکه‌ری په‌روه‌ردگاری گه‌وره‌و فراوانت بکه (با ناوی پیرۆزی هه‌میشه له‌سه‌ر زارت بێت).
الموضوع الأصلي : 56. سورة الواقعة // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam