2012-01-24, 03:47
رسالة بيانات كاتب الموضوع
59. سورة الحشر المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 59. سورة الحشر
سوره 59: الحشر بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿1﴾ هه‌رچی له ئاسمان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه (ته‌سبیحات) و ستایشی خوا ده‌که‌ن، ئه‌و خوایه زۆر باڵاده‌ست و دانایه. هُوَ الَّذِي أَخْرَجَ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ مِن دِيَارِهِمْ لِأَوَّلِ الْحَشْرِ مَا ظَنَنتُمْ أَن يَخْرُجُوا وَظَنُّوا أَنَّهُم مَّانِعَتُهُمْ حُصُونُهُم مِّنَ اللَّهِ فَأَتَاهُمُ اللَّهُ مِنْ حَيْثُ لَمْ يَحْتَسِبُوا وَقَذَفَ فِي قُلُوبِهِمُ الرُّعْبَ يُخْرِبُونَ بُيُوتَهُم بِأَيْدِيهِمْ وَأَيْدِي الْمُؤْمِنِينَ فَاعْتَبِرُوا يَا أُولِي الْأَبْصَارِ ﴿2﴾ هه‌ر ئه‌و زاته، ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون له خاوه‌نانی کتێب (واته: جووه‌کان) هه‌ڵیکه‌ندن له شوێنه‌واریان و ناچاری کۆچی کردن له سه‌رتای ده‌ستپێکردنی کۆکردنه‌وه‌و ده‌رکردنیاندا، ئێوه هه‌رگیز به ته‌ما نه‌بوون و گومانتان نه‌ده‌برد ئاوا به‌ئاسانی بڕۆن، ئه‌وانیش گومانیان وابوو که قه‌ڵاکانیان به‌رگری ده‌کات (له ویست و فه‌رمانی) خوا، ئه‌وسا ئیتر له‌لایه‌که‌وه، (به‌ناچاریی) ده‌ستیانکرد به کاولکردنی خانووبه‌ره‌و ماڵه‌کانیان به‌ده‌ستی خۆیان و ده‌ستی یمانداران، که‌واته: ئه‌ی خاوه‌ن بیروهۆش و دووربینه‌کان ده‌رس و په‌ندو ئامۆژگاری وه‌رگرن (وه دڵنیا بن که سته‌مکاران هه‌روا بۆیان ناچیته سه‌ر). وَلَوْلَا أَن كَتَبَ اللَّهُ عَلَيْهِمُ الْجَلَاء لَعَذَّبَهُمْ فِي الدُّنْيَا وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابُ النَّارِ ﴿3﴾ خۆ ئه‌گه‌ر خوا چۆڵکردنی له‌سه‌ر بڕیار نه‌دانایه هه‌ر له دنیادا سزای ده‌دان، له قیامه‌تیشدا سزای ئاگری دۆزه‌خ بۆیان ئاماده‌یه (چونکه زۆر دڵڕه‌ق و پیلانگێڕن). ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ شَاقُّوا اللَّهَ وَرَسُولَهُ وَمَن يُشَاقِّ اللَّهَ فَإِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿4﴾ چونکه ئه‌وانه دوژمنایه‌تی خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌یان ده‌کرد، ئه‌وه‌ی دژایه‌تی ئایینی خوا بکات (با چاك بزانێت) خوا سزا‌و تۆڵه‌ی زۆر پڕ ئێش و ئازاره. مَا قَطَعْتُم مِّن لِّينَةٍ أَوْ تَرَكْتُمُوهَا قَائِمَةً عَلَى أُصُولِهَا فَبِإِذْنِ اللَّهِ وَلِيُخْزِيَ الْفَاسِقِينَ ﴿5﴾ هه‌ر دره‌ختێکی ته‌ڕتان بڕیبێت یا وازتان لێهێنابێت و له‌سه‌ر بنجی خۆی مابێت (له خه‌یبه‌ردا)، به فه‌رمانی خوا بووه‌و ویستی ئه‌وی له‌سه‌ره، تا تاوانباران و پیلانگێڕان سه‌رشۆڕو خه‌جاڵه‌ت بکات. وَمَا أَفَاء اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْهُمْ فَمَا أَوْجَفْتُمْ عَلَيْهِ مِنْ خَيْلٍ وَلَا رِكَابٍ وَلَكِنَّ اللَّهَ يُسَلِّطُ رُسُلَهُ عَلَى مَن يَشَاءُ وَاللَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿6﴾ ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه خوا (له جووله‌که‌ی) سه‌نده‌وه‌و به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئێوه هیچ خۆتان ماندوو نه‌کردبوو بۆ به‌ده‌ستهێنانی، نه به سواری ئه‌سپ بۆی چوون نه به‌سواری وشتر، به‌ڵکو ئه‌وه خوایه که پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی زاڵ ده‌کات به سه‌ر هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێکدا که بیه‌وێت، خوایش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. مَّا أَفَاء اللَّهُ عَلَى رَسُولِهِ مِنْ أَهْلِ الْقُرَى فَلِلَّهِ وَلِلرَّسُولِ وَلِذِي الْقُرْبَى وَالْيَتَامَى وَالْمَسَاكِينِ وَابْنِ السَّبِيلِ كَيْ لَا يَكُونَ دُولَةً بَيْنَ الْأَغْنِيَاء مِنكُمْ وَمَا آتَاكُمُ الرَّسُولُ فَخُذُوهُ وَمَا نَهَاكُمْ عَنْهُ فَانتَهُوا وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ ﴿7﴾ ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه‌ی، خوا به‌خشی به پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی له خه‌ڵکی دێهات و شاره‌کانی (جوو) ئه‌وه خوا بڕیاری له‌سه‌ر داوه که بۆ پێغه‌مبه‌رو خزمایه‌تی، وه بۆ هه‌تیوان و هه‌ژاران و ڕێبوارانیشه، تا ئه‌و سامانه گیر نه‌خوات له نێوان ده‌وڵه‌مه‌نده‌کاندا، جا ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر پێی به‌خشین وه‌ری بگرن، هه‌ر فه‌رمانێکی پێدان به‌گوێی بکه‌ن، قه‌ده‌غه‌ی هه‌ر شتێکی لێ کردن مه‌یکه‌ن، له‌خوا بترسن چونکه به‌ڕاستی خوا به‌توندی تۆڵه ده‌سێنێ. لِلْفُقَرَاء الْمُهَاجِرِينَ الَّذِينَ أُخْرِجُوا مِن دِيارِهِمْ وَأَمْوَالِهِمْ يَبْتَغُونَ فَضْلًا مِّنَ اللَّهِ وَرِضْوَانًا وَيَنصُرُونَ اللَّهَ وَرَسُولَهُ أُوْلَئِكَ هُمُ الصَّادِقُونَ ﴿8﴾ هه‌روه‌ها له‌و ده‌ستکه‌وتانه به‌شی کۆچکه‌رانی هه‌ژار ده‌بێ بدرێت، که له شوێنه‌وارو سامانیان دوورخرانه‌وه‌و ده‌رکراون، ئه‌وانه به‌ته‌مای به‌خششی خوا‌و ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌ون، وه به‌بێ هیچ ته‌ماعێك پشتیوانی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی ده‌که‌ن و هه‌وڵی سه‌رخستنی به‌رنامه‌که‌یان ده‌ده‌ن، بێگومان ئا ئه‌وانه ڕاستگۆ‌و ڕاستانن. وَالَّذِينَ تَبَوَّؤُوا الدَّارَ وَالْإِيمَانَ مِن قَبْلِهِمْ يُحِبُّونَ مَنْ هَاجَرَ إِلَيْهِمْ وَلَا يَجِدُونَ فِي صُدُورِهِمْ حَاجَةً مِّمَّا أُوتُوا وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ وَمَن يُوقَ شُحَّ نَفْسِهِ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ ﴿9﴾ ئه‌وانه‌ی که پێشتر ماڵ و شوێنی خۆیان (ئاماده کرد بۆ پێشوازیی له کۆچکه‌ران، وه دڵ و ده‌روونی خۆیان ڕازانده‌وه) به ئیمان، ئه‌وانه‌یان خۆش ده‌وێت که کۆچیان کردووه بۆ لایان، وه له دڵ و ده‌روونیاندا جێی هیچ جۆره حه‌سوودیی و بهخیلییهك نابێته‌وه (له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که به‌شی کۆچکه‌ران دراوه‌و به‌شی ئه‌وان نه‌دراوه، وه حه‌ز به به‌خشینی ده‌ستکه‌وته‌کان به‌وان ده‌که‌ین تا خۆیان هه‌رچه‌نده هه‌ژارو نه‌داریشن، جا ئه‌وه‌ی خۆی له نه‌فسی ره‌زیلی بپارێزێت و زاڵ بێت به‌سه‌ریدا ئه‌وانه سه‌رفه‌رازن. وَالَّذِينَ جَاؤُوا مِن بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَا اغْفِرْ لَنَا وَلِإِخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالْإِيمَانِ وَلَا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلًّا لِّلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَؤُوفٌ رَّحِيمٌ ﴿10﴾ ئه‌وانه‌ش که به‌شوێن کۆچکه‌ران و پشتیواناندا دێن (تا کۆتایی دنیا ئه‌مه دۆعاو نزایانهو به‌رده‌وام) ده‌ڵێن: په‌روه‌ردگارا له ئێمه‌و له‌و برایانه‌شمان خۆش ببه که پێش ئێمه ڕیبازی ئیمانیان گرته به‌ر، وه له دڵه‌کانماندا هیچ جۆره بوغز‌و کینه‌یه‌ك مه‌هێڵه دژی ئه‌وانه‌ی ئیمانیان هێناوه، په‌روه‌ردگارا تۆ زۆر به‌سۆزو میهره‌بانیت. أَلَمْ تَر إِلَى الَّذِينَ نَافَقُوا يَقُولُونَ لِإِخْوَانِهِمُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ ﴿11﴾ ئایا نه‌تبینیوه ئه‌وانه‌ی که دوو ڕون و به برا بێ باوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، وه دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانی‌تان لێ ده‌که‌ین، (به‌مه‌رجێك) خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه درۆ ده‌که‌ن. لَئِنْ أُخْرِجُوا لَا يَخْرُجُونَ مَعَهُمْ وَلَئِن قُوتِلُوا لَا يَنصُرُونَهُمْ وَلَئِن نَّصَرُوهُمْ لَيُوَلُّنَّ الْأَدْبَارَ ثُمَّ لَا يُنصَرُونَ ﴿12﴾ ئه‌گه‌ر ده‌ربکرێن له‌گه‌ڵیاندا ده‌رناچن، وه ئه‌گه‌ر جه‌نگیان دژ بکرێت، پشتیوانیان لێ ناکه‌ن، وه ئه‌گه‌ر پشتیوانیشیان لێ کردن، دوای تاوێك پشت هه‌ڵده‌که‌ن و پاسان سه‌رکه‌وتوو نابن. لَأَنتُمْ أَشَدُّ رَهْبَةً فِي صُدُورِهِم مِّنَ اللَّهِ ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَفْقَهُونَ ﴿13﴾ به‌ڕاستی ئێوه‌ی (ئیماندار) ترستان زیاتره له دڵ و ده‌رونیاندا تا خوای گه‌وره، چونکه ئه‌وانه کاسانێکی ناحاڵی و تێنه‌گه‌یشتوون (هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدان). لَا يُقَاتِلُونَكُمْ جَمِيعًا إِلَّا فِي قُرًى مُّحَصَّنَةٍ أَوْ مِن وَرَاء جُدُرٍ بَأْسُهُمْ بَيْنَهُمْ شَدِيدٌ تَحْسَبُهُمْ جَمِيعًا وَقُلُوبُهُمْ شَتَّى ذَلِكَ بِأَنَّهُمْ قَوْمٌ لَّا يَعْقِلُونَ ﴿14﴾ هۆزی جوله‌که هه‌رگیز به یه‌کپارچه‌یی نا‌وێرن دژی ئێوه‌ی (ئیماندار) بجه‌نگن مه‌گه‌ر له شوێنی قایم و قه‌ڵای سه‌ختا بن، یا له پشتی دیواری به‌رزو قایمه‌وه، (ئه‌و جووانه) نێوانیان زۆر ناخۆشه‌و چاره‌ی یه‌کتریان ناوێت، وا ده‌زانیت یه‌کپارچه‌ن، به‌ڵام له ڕاستیدا دڵه‌کانیان (هه‌ریه‌که‌ی له دۆڵێکدایه) دوورن له یه‌که‌وه، چونکه ئه‌وانه ژیر‌و هۆشمه‌ند نین. كَمَثَلِ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ قَرِيبًا ذَاقُوا وَبَالَ أَمْرِهِمْ وَلَهُمْ عَذَابٌ أَلِيمٌ ﴿15﴾ نموونه‌یان وه‌ك نموونه‌ی (بێ باوه‌ڕانی) پێشوو وایه (که له جه‌نگی به‌دردا) به ئه‌نجامی کاروکرده‌وه‌ی خۆیان گه‌یشتن، (له قیامه‌تیشدا) سزای به ئێش و ئازار بۆیان ئاماده‌یه. كَمَثَلِ الشَّيْطَانِ إِذْ قَالَ لِلْإِنسَانِ اكْفُرْ فَلَمَّا كَفَرَ قَالَ إِنِّي بَرِيءٌ مِّنكَ إِنِّي أَخَافُ اللَّهَ رَبَّ الْعَالَمِينَ ﴿16﴾ (نێوانی دووڕووه‌کان له‌گه‌ڵ جووه‌کان) وه‌ك شه‌یتان وایه که هانی ئاده‌میزاد ده‌داو پێی ده‌ڵێت کافربه، جا کاتێك که کافر بوو پێی ده‌ڵێت: من به‌ریم له تۆ من له په‌روه‌ردگاری جیهانه‌کان ده‌ترسم!!. فَكَانَ عَاقِبَتَهُمَا أَنَّهُمَا فِي النَّارِ خَالِدَيْنِ فِيهَا وَذَلِكَ جَزَاء الظَّالِمِينَ ﴿17﴾ سه‌رئه‌نجامی هه‌ردووکیان (شه‌یتان و ئاده‌میزادی کافر) ئه‌وه‌یه که هه‌ردوو له دۆزه‌خدا بۆ هه‌میشه، به نه‌مریی ده‌مێننه‌وه، بێگومان پاداشتی سته‌مکاران هه‌ر وایه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اتَّقُوا اللَّهَ وَلْتَنظُرْ نَفْسٌ مَّا قَدَّمَتْ لِغَدٍ وَاتَّقُوا اللَّهَ إِنَّ اللَّهَ خَبِيرٌ بِمَا تَعْمَلُونَ ﴿18﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه خواناس و پارێزکار بن و له سنووره‌کانی مه‌ترازێن، وه باش سه‌رنج بده‌ن و بزانن چیتان بۆ سبه‌ی ده‌ست پێشکه‌ری کردووه، (هه‌وڵ بده‌ن هه‌میشه‌و به‌رده‌وام) پارێزکارو دیندارو خواناس بن، چونکه به‌ڕاستی خوا زۆر ئاگایه به هه‌موو ئه‌و کار‌و کرده‌وانه‌ی که ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. وَلَا تَكُونُوا كَالَّذِينَ نَسُوا اللَّهَ فَأَنسَاهُمْ أَنفُسَهُمْ أُوْلَئِكَ هُمُ الْفَاسِقُونَ ﴿19﴾ نه‌که‌ن وه‌کو ئه‌وانه بن که خوایان فه‌رامۆش کرد، (شوێنی به‌رنامه‌که‌ی نه‌که‌وتن)، ئه‌ویش وای له‌وان کرد که خۆیان فه‌رامۆش بکه‌ن (وه تا نه‌مرن بێ‌دار نه‌بنه‌وه)، ئه‌وانه له سنور ده‌رچوو تاوانباره‌کانن. لَا يَسْتَوِي أَصْحَابُ النَّارِ وَأَصْحَابُ الْجَنَّةِ أَصْحَابُ الْجَنَّةِ هُمُ الْفَائِزُونَ ﴿20﴾ بێگومان نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ وه‌ك خاوه‌نانی به‌هه‌شت نین، چونکه خاوه‌نانی به‌هه‌شت سه‌رفه‌رازو کامه‌ران و به‌خته‌وه‌رن. لَوْ أَنزَلْنَا هَذَا الْقُرْآنَ عَلَى جَبَلٍ لَّرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُّتَصَدِّعًا مِّنْ خَشْيَةِ اللَّهِ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ ﴿21﴾ ئه‌گه‌ر ئه‌م قورئانه‌مان داببه‌زاندایه سه‌ر که‌ژو کێوه‌کان، ده‌تبینی مل که‌چ ده‌بوو، وردوخاش ده‌بوو، شه‌ق و په‌ق ده‌بوو، له‌ترسی فه‌رمانه‌کانی خوا، له هه‌یبه‌تی گه‌وره‌یی و ده‌سه‌ڵاتی خوا، ئێمه ئه‌م نمونانه ده‌هێنینه‌وه بۆ خه‌ڵکی به‌لکو بیربکه‌نه‌وه‌و ژییریان بخه‌نه کار و (شوێن قورئانی پیرۆز بکه‌ون). هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ عَالِمُ الْغَيْبِ وَالشَّهَادَةِ هُوَ الرَّحْمَنُ الرَّحِيمُ ﴿22﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه زانای نهێنی و ئاشکرایه ئه‌و خوایه به‌خشنده‌و میهره‌بان و دلۆڤانه (کانگای ڕه‌حم و به‌زه‌ییه). هُوَ اللَّهُ الَّذِي لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ الْمَلِكُ الْقُدُّوسُ السَّلَامُ الْمُؤْمِنُ الْمُهَيْمِنُ الْعَزِيزُ الْجَبَّارُ الْمُتَكَبِّرُ سُبْحَانَ اللَّهِ عَمَّا يُشْرِكُونَ ﴿23﴾ خوا ئه‌و زاته‌یه که جگه له‌و خوایه‌کی تر نیه پاشای هه‌موو بونه‌وه‌ره، پاك و بێگه‌ردو پوخته، ئاشتیخواز‌و ئاشتی په‌روه‌ره، ئاسایش به‌خش و په‌ناگای ئیماندارانه، ده‌سه‌ڵاتداره‌و چاودێری دروستکراوه‌کانیه‌تی، باڵاده‌سته، خاوه‌نی خێری بێ سنوره، گه‌وره‌یه‌و خۆی به گه‌وره ده‌زانێت، پاکی و بێگه‌ردی بۆ ئه‌و خوایه یه (که تێنهگهیشتوان) شه‌ریك و هاوه‌ڵی بۆ بڕیار ده‌ده‌ن. هُوَ اللَّهُ الْخَالِقُ الْبَارِئُ الْمُصَوِّرُ لَهُ الْأَسْمَاء الْحُسْنَى يُسَبِّحُ لَهُ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿24﴾ هه‌ر ئه‌و خوایه به‌دیهێنه‌رو دروستکاره، (له نه‌بوون هه‌رچی بوێت به‌دی دێنێت)، نه‌خشه‌و وێنه کێشه‌ره، ناوه پیرۆز‌و جوانه‌کان، هه‌مووی شایسته‌ی ئه‌ون، هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه ستایشی ئه‌و ده‌که‌ن، به‌ڕاستی ئه‌و زاته خوایه‌کی باڵاده‌ست و دانایه.
الموضوع الأصلي : 59. سورة الحشر // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam