2012-01-26, 07:37
رسالة بيانات كاتب الموضوع
61. سورة الصف المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 61. سورة الصف
سوره 61: الصف بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سَبَّحَ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ ﴿1﴾ هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و هه‌رچی له زه‌ویدا هه‌یه ته‌سبیحات و ستایشی خوا ده‌که‌ن، ئه‌و خوایه‌ش باڵاده‌ست و دانایه. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا لِمَ تَقُولُونَ مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴿2﴾ ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه بۆچی شتێك ده‌ڵێن و ئه‌نجامی ناده‌ن؟ بۆچی گوفتارتان دژی کردارتانه؟! كَبُرَ مَقْتًا عِندَ اللَّهِ أَن تَقُولُوا مَا لَا تَفْعَلُونَ ﴿3﴾ گوناهێکی گه‌وره‌و هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌زنه لای خوا ئه‌گه‌ر شتێك بڵێن و جۆرێکی تر ڕه‌فتار بکه‌ن. إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُم بُنيَانٌ مَّرْصُوصٌ ﴿4﴾ به‌ڕاستی خوا ئه‌و که‌سانه‌ی خۆش ده‌وێت که ده‌جه‌نگن له پێناویدا به یه‌کڕیزو یه‌کپارچه‌و یه‌ك دڵ، هه‌روه‌ک دیوارێکی به‌رزی قایمی تێهه‌ڵکێش و ڕێکوپێك. وَإِذْ قَالَ مُوسَى لِقَوْمِهِ يَا قَوْمِ لِمَ تُؤْذُونَنِي وَقَد تَّعْلَمُونَ أَنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُمْ فَلَمَّا زَاغُوا أَزَاغَ اللَّهُ قُلُوبَهُمْ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الْفَاسِقِينَ ﴿5﴾ بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێك که مو‌سا به قه‌ومه‌که‌ی وت: ئه‌ی قه‌وم و هۆزم ئێوه بۆچی ئازاری (ڕۆحم ده‌ده‌ن و دڵم ده‌ئێشێنن)، خۆ چاك ده‌زانن که من پێغه‌مبه‌رو ڕه‌وانه کراوی خوام بۆتان، جا کاتێك که ئه‌وان گوێیان بۆ ڕاستی نه‌گرت و له حه‌ق لایاندا خوایش دڵه‌کانیانی له خشته برد‌و مۆری پیادا نا، چونکه خوا ڕینموونی قه‌وم و هۆزی تاوانکارو تاوانبار ناکات. وَإِذْ قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ يَا بَنِي إِسْرَائِيلَ إِنِّي رَسُولُ اللَّهِ إِلَيْكُم مُّصَدِّقًا لِّمَا بَيْنَ يَدَيَّ مِنَ التَّوْرَاةِ وَمُبَشِّرًا بِرَسُولٍ يَأْتِي مِن بَعْدِي اسْمُهُ أَحْمَدُ فَلَمَّا جَاءهُم بِالْبَيِّنَاتِ قَالُوا هَذَا سِحْرٌ مُّبِينٌ ﴿6﴾ بیریان بخه‌ره‌وه، کاتێ که عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به نه‌وه‌ی ئیسرائیلی وت: منیش به‌ڕاستی پێغه‌مبه‌ری خوام بۆ سه‌ر ئێوه، ته‌وراتیش ڕاستی داواکه‌م ده‌سه‌لمێنێت و باسی ده‌کات، هه‌روه‌ها مژده ده‌ریشم به پێغه‌مبه‌رێك که دوای من دێت و ناوی (ئه‌حمه‌د)ه، که‌چی کاتێك به به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی تێر‌و ته‌واو (معجزة)ی ئاشکراوه پێی ڕاگه‌یاندن، وتیان: ئه‌مه جادوویه‌کی ئاشکرایه. وَمَنْ أَظْلَمُ مِمَّنِ افْتَرَى عَلَى اللَّهِ الْكَذِبَ وَهُوَ يُدْعَى إِلَى الْإِسْلَامِ وَاللَّهُ لَا يَهْدِي الْقَوْمَ الظَّالِمِينَ ﴿7﴾ کێ هه‌یه له‌وه سته‌مکار تر که درۆ به ده‌م خواوه ده‌کات، له کاتێکدا که ئه‌و بانگده‌کرێت بۆلای ئیسلام و موسوڵمان بوون، بێگومان خوا هیدایه‌ت و ڕێنموونی قه‌ومی سته‌مکار ناکات. يُرِيدُونَ لِيُطْفِؤُوا نُورَ اللَّهِ بِأَفْوَاهِهِمْ وَاللَّهُ مُتِمُّ نُورِهِ وَلَوْ كَرِهَ الْكَافِرُونَ ﴿8﴾ ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت به‌فوو، به قاڵه‌ی ده‌م، نوری خوا بکوژێننه‌وه!! (خه‌یاڵیان خاوه) خوا نووری خۆی، ئاینیی خۆی، ته‌واو ده‌کاو دهیچهسپینێت هه‌رچه‌نده کافر‌و بێ بڕواکان پێی سه‌غڵه‌ت بن و پێیان ناخۆش بێت. هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَى وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ ﴿9﴾ هه‌ر ئه‌و خوایه پێغهمهبهرکهی خۆی ره‌وانه کردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ هیدایه‌ت و ڕێنمونی و ئاینی حه‌ق و راستیدا، تا سه‌ری بخات به‌سه‌ر هه‌موو ئاین و به‌رنامه‌کاندا، هه‌رچه‌نده موشریك و هاوه‌ڵپه‌رستان پێیان ناخۆش بێت. يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى تِجَارَةٍ تُنجِيكُم مِّنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿10﴾ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه، ده‌ستنیشانی بازرگانیه‌کتان بۆ بکه‌م، که له سزایه‌کی پڕ ئێش ڕزگارتان بکات؟! تُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَتُجَاهِدُونَ فِي سَبِيلِ اللَّهِ بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ ذَلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ ﴿11﴾ سه‌ره‌تا باوه‌ڕهێنانتانه به خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی، ئینجا هه‌وڵ و تێکۆشانتانه له ڕێگه‌ی خوادا به به‌خشینی ماڵ و سامانتان، وه به‌خشینی خۆتان (واته: ماندوو کردنی جه‌سته‌و بیر‌و هۆشتان، تا به‌خت کردنیان له پێناوی خوادا) بێگومان ئه‌و کاره‌تان چاکترو به‌فه‌ڕتره بۆتان ئه‌گه‌ر بزانن و تێبگه‌ن. يَغْفِرْ لَكُمْ ذُنُوبَكُمْ وَيُدْخِلْكُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَمَسَاكِنَ طَيِّبَةً فِي جَنَّاتِ عَدْنٍ ذَلِكَ الْفَوْزُ الْعَظِيمُ ﴿12﴾ ئه‌وسا خوا له گوناهو هه‌ڵه‌کانتان خۆش ده‌بێت، وه ده‌تانخاته باخچه‌و باخاتێکه‌وه که جۆگه‌و ڕوبار به‌ژێر دره‌خته‌کانیدا تێده‌په‌ڕیت و جارییه، هه‌روه‌ها کۆشك و ته‌لاری خۆش و ڕازاوه له به‌هه‌شتی عه‌ده‌ندا، (که به‌و باخاته ده‌ڵێن که دره‌خته‌کانی چڕ‌و سه‌وزی تۆخن)، به‌ڕاستی ئا ئه‌وه‌یه سه‌رکه‌وتن و سه‌رفه‌رازیی و ده‌سکه‌وتی گه‌وره‌و بێ سنور. وَأُخْرَى تُحِبُّونَهَا نَصْرٌ مِّنَ اللَّهِ وَفَتْحٌ قَرِيبٌ وَبَشِّرِ الْمُؤْمِنِينَ ﴿13﴾ جا شتێکی تریش هه‌یه که حه‌زی لێده‌که‌ن، ئه‌ویش به‌خشینی سه‌رکه‌وتنه له‌لایه‌ن خواوه، وه کردنه‌وه‌ی وڵاتان و دڵه‌کانه، وه ئه‌و مژده‌یه بده به ئیمانداران (له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا، گه‌ر لێببڕێن بۆ ئاینی خوای مه‌زن). يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آَمَنُوا كُونوا أَنصَارَ اللَّهِ كَمَا قَالَ عِيسَى ابْنُ مَرْيَمَ لِلْحَوَارِيِّينَ مَنْ أَنصَارِي إِلَى اللَّهِ قَالَ الْحَوَارِيُّونَ نَحْنُ أَنصَارُ اللَّهِ فَآَمَنَت طَّائِفَةٌ مِّن بَنِي إِسْرَائِيلَ وَكَفَرَت طَّائِفَةٌ فَأَيَّدْنَا الَّذِينَ آَمَنُوا عَلَى عَدُوِّهِمْ فَأَصْبَحُوا ظَاهِرِينَ ﴿14﴾ ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئیمان و باوه‌ڕتان هێناوه ببنه پشتیوانی (به‌رنامه‌و دینی) خوا ببینه لایه‌نگری په‌روه‌ردگار، هه‌روه‌کو عیسای کوڕی مه‌ریه‌م به حه‌وارییه‌کانی هاوه‌ڵی وت: کێ پشتیوان و یارو یاوه‌رمه بۆ ڕێبازی خوا، حه‌واری و هاوه‌ڵه‌کانی وتیان: ئێمه (ئاماده‌ین) ببینه پشتیوان و لایه‌نگری خوا، ئه‌وسا ئیتر خه‌ڵکی بوون به دوو ده‌سته‌وه: ده‌سته‌یه‌ك له نه‌وه‌ی ئیسرائیل باوه‌ڕی هێناو شوێن به‌رنامه‌ی خوا که‌وت، ده‌سته‌یه‌کیش ڕێبازی کوفری گرته به‌ر، ئێمه‌ش پشتیوانیمان کرد له ئیمانداران و سه‌رمان خستن به‌سه‌ر دوژمنه‌کانیاندا.
الموضوع الأصلي : 61. سورة الصف // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam