2012-01-26, 07:46
رسالة بيانات كاتب الموضوع
67. سورة الملك المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 67. سورة الملك
سوره 67: الملك بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان تَبَارَكَ الَّذِي بِيَدِهِ الْمُلْكُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ ﴿1﴾ گه‌وره‌و موباره‌ك و پیرۆزه، ئه‌و زاته‌ی که هه‌موو بونه‌وه‌رو جیهانی به‌ده‌سته، وه ئه‌و زاته ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. الَّذِي خَلَقَ الْمَوْتَ وَالْحَيَاةَ لِيَبْلُوَكُمْ أَيُّكُمْ أَحْسَنُ عَمَلًا وَهُوَ الْعَزِيزُ الْغَفُورُ ﴿2﴾ هه‌ر ئه‌و خۆی مردن و ژیانی به‌دی هێناوه، تا تاقیتان بکاته‌وه، کێتان کرده‌وه‌ی چاکترو په‌سه‌ندتره، هه‌ر ئه‌ویش زاتێکی باڵاده‌سته (به‌سه‌ر بێ باوه‌ڕاندا)، وه لێخۆشبووه (له ئیمانداران). الَّذِي خَلَقَ سَبْعَ سَمَاوَاتٍ طِبَاقًا مَّا تَرَى فِي خَلْقِ الرَّحْمَنِ مِن تَفَاوُتٍ فَارْجِعِ الْبَصَرَ هَلْ تَرَى مِن فُطُورٍ ﴿3﴾ هه‌روه‌ها ئه‌و زاته ئاسمانه‌کانی کردووه به حه‌وت چین، له نێو به‌دیهێنراوه‌کانی ئه‌و خوای میهره‌بانه‌دا هیچ ناڕێکی و ناته‌واوییه‌ك به‌دی ناکه‌یت، هه‌ر چاو بگێڕه‌و سه‌رنج بده بزانه هیچ که‌م و کوڕییه‌ك به‌دی ده‌که‌یت؟! ثُمَّ ارْجِعِ الْبَصَرَ كَرَّتَيْنِ يَنقَلِبْ إِلَيْكَ الْبَصَرُ خَاسِأً وَهُوَ حَسِيرٌ ﴿4﴾ پاشان هه‌ر سه‌رنج بده‌و چاوبگێڕهو وردبه‌ره‌وه‌و کۆڵ مه‌ده، سه‌رسام و ملکه‌چ ده‌بیت، چونکه ده‌زگای بینایی هیچ ناڕێکییه‌ك نادۆزێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه (پڕ ده‌بێت له ئه‌سرین، له خۆشه‌ویستی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و زاته گه‌وره‌یه). وَلَقَدْ زَيَّنَّا السَّمَاء الدُّنْيَا بِمَصَابِيحَ وَجَعَلْنَاهَا رُجُومًا لِّلشَّيَاطِينِ وَأَعْتَدْنَا لَهُمْ عَذَابَ السَّعِيرِ ﴿5﴾ بێگومان ئێمه دنیامان کردووه به چارخان (به‌هۆی ئه‌ستێره‌کانه‌وه که به شه‌وگاردا به‌دی ده‌کرێن) وه به‌و ئه‌ستێرانه شه‌یتانه‌کان ڕاو ده‌که‌ین، له قیامه‌تیشدا سزا‌و ئه‌شکه‌نجه‌ی دۆزه‌خمان بۆ ئاماده کردوو. وَلِلَّذِينَ كَفَرُوا بِرَبِّهِمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ ﴿6﴾ هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ش که باوه‌ڕیان به په‌روه‌ردگاریان نیه، سزا‌و ئازاری دۆزه‌خ ئاماده‌یه، که چاره‌نووس و سه‌رئه‌نجامێکی زۆر ناسۆرو خۆشه… إِذَا أُلْقُوا فِيهَا سَمِعُوا لَهَا شَهِيقًا وَهِيَ تَفُورُ ﴿7﴾ هه‌رکاتێک که فڕێ ده‌درێنه ناوی ده‌نگێکی ناسازو ناخۆش ده‌بیستن له کاتێکدا که قوڵپ ده‌دات و ده‌کوڵێت… تَكَادُ تَمَيَّزُ مِنَ الْغَيْظِ كُلَّمَا أُلْقِيَ فِيهَا فَوْجٌ سَأَلَهُمْ خَزَنَتُهَا أَلَمْ يَأْتِكُمْ نَذِيرٌ ﴿8﴾ له‌داخی خوانه‌ناسان خه‌ریکه پارچه‌پارچه ببێت و لێک ببێته‌وه، هه‌ر ده‌سته‌و تاقمێك که فڕێ ده‌درێته ناوی پاسه‌وانی دۆزه‌خ لێیان ده‌پرسێت: باشه، که‌س ره‌وانه نه‌کرا بۆتان (تا له‌م سه‌رئه‌نجامه) ئاگادارتان بکات؟! قَالُوا بَلَى قَدْ جَاءنَا نَذِيرٌ فَكَذَّبْنَا وَقُلْنَا مَا نَزَّلَ اللَّهُ مِن شَيْءٍ إِنْ أَنتُمْ إِلَّا فِي ضَلَالٍ كَبِيرٍ ﴿9﴾ (له وه‌ڵامدا به که‌ساسیه‌وه) ده‌ڵێن: با، به‌ڵێ، له راستیدا بێدارکه‌ره‌وه هات، به‌ڵام ئێمه بڕوامان پێ نه‌کردو به‌درۆمان خسته‌وه، (وه پێمان) ده‌گوتن: خوا که‌سی ڕه‌وانه نه‌کردووه، وه ئێوه له گومڕایی و سه‌رلێشێواوییه‌کی قووڵ و بێ بندا گیرتان خواردووه!! وَقَالُوا لَوْ كُنَّا نَسْمَعُ أَوْ نَعْقِلُ مَا كُنَّا فِي أَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿10﴾ (ئینجا به حه‌سره‌ته‌وه) ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێمه گوێمان بگرتایه‌و بیر‌و هۆشمان به‌کار بێنایه نه‌ده‌بووینه نیشته‌جێی دۆزه‌خ… فَاعْتَرَفُوا بِذَنبِهِمْ فَسُحْقًا لِّأَصْحَابِ السَّعِيرِ ﴿11﴾ (به‌ناچاری و خه‌جاڵه‌تییه‌وه) دان به گوناهو تاوانی خۆیاندا ده‌نێن، جا ئیتر نیشته‌جێکانی دۆزه‌خ له‌ولاوه‌تر چن. إِنَّ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُم بِالْغَيْبِ لَهُم مَّغْفِرَةٌ وَأَجْرٌ كَبِيرٌ ﴿12﴾ له‌ولاشه‌وه ئه‌وانه‌ی که له په‌روه‌ردگاریان ده‌ترسن له کاتێکدا ئه‌و زاته په‌نهان و نادیاره لێیان، لێخۆشبوو‌ن و ڕزق و ڕۆزیی فراوان و بێ سنور بۆیان ئاماده‌یه… وَأَسِرُّوا قَوْلَكُمْ أَوِ اجْهَرُوا بِهِ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُورِ ﴿13﴾ (چوونیه‌که بۆتان) چ به نهێنی قسه بکه‌ن یا به‌ئاشکرا، ئه‌و زاته به هه‌موو ئه‌و خه‌ته‌ره‌و خه‌یاڵانه‌ی که دێن به کرۆکی سینه‌کاندا زانا‌و ئاگایه. أَلَا يَعْلَمُ مَنْ خَلَقَ وَهُوَ اللَّطِيفُ الْخَبِيرُ ﴿14﴾ مه‌گه‌ر خوا نازانێت کێی دروستکردووه‌و چۆنی دروستکردووه، له کاتێکدا که ئه‌و زاته وردکارو به‌سۆزو ئاگایه. هُوَ الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ ذَلُولًا فَامْشُوا فِي مَنَاكِبِهَا وَكُلُوا مِن رِّزْقِهِ وَإِلَيْهِ النُّشُورُ ﴿15﴾ هه‌ر ئه‌و زاته زه‌وی بۆ زه‌لیل و ملکه‌چ کردوون (هه‌رچیتان بوێت له‌سه‌ری دروستده‌که‌ن، چۆنتان بوێت به‌کاری دێنن)، بگه‌ڕێن به هه‌موو گۆشه‌و که‌ناریدا، له‌و ڕزق و ڕۆزییهش بخۆن که پێشکه‌شتانی ده‌کات، دڵنیاش بن که سه‌رئه‌نجام گه‌ڕانه‌وه‌تان بۆ لای ئه‌و زاته‌یه. أَأَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاء أَن يَخْسِفَ بِكُمُ الأَرْضَ فَإِذَا هِيَ تَمُورُ ﴿16﴾ ئایا له‌و که‌سه‌ی که له ئاسماندایه ئه‌مینن که به‌ناخی زه‌ویدا ناتانباته خواره‌وه؟! یاخود زه‌وی نه‌یه‌ته له‌رزه‌و جوڵه‌یه‌ك که هه‌موو (شارستانیهتیتان) وێران بکات؟! (به‌هۆی لادانتان له به‌رنامه‌که‌ی)؟!… أَمْ أَمِنتُم مَّن فِي السَّمَاء أَن يُرْسِلَ عَلَيْكُمْ حَاصِبًا فَسَتَعْلَمُونَ كَيْفَ نَذِيرِ ﴿17﴾ یاخود ئه‌مینن له‌و که‌سه‌ی که له ئاسماندایه فه‌رمان بدات، بایه‌کی به‌هێز هه‌ڵکاته سه‌رتان و به‌ردبارانتان بکات؟! ئه‌وسا ئیتر ده‌زانن که (بێدینیی و خوانه‌ناسیی) چ به‌ڵایه‌كتان به‌سه‌ر دێنێت. وَلَقَدْ كَذَّبَ الَّذِينَ مِن قَبْلِهِمْ فَكَيْفَ كَانَ نَكِيرِ ﴿18﴾ بێگومان خه‌ڵکانی تر پێش ئه‌مانه‌ن، پێغه‌مبه‌رانی ئێمه‌یان به‌درۆخستۆته‌وه، ئاشکرایه چ به‌ڵایه‌کم به‌سه‌رهێنان و چۆن ته‌مێم کرد. أَوَلَمْ يَرَوْا إِلَى الطَّيْرِ فَوْقَهُمْ صَافَّاتٍ وَيَقْبِضْنَ مَا يُمْسِكُهُنَّ إِلَّا الرَّحْمَنُ إِنَّهُ بِكُلِّ شَيْءٍ بَصِيرٌ ﴿19﴾ ئایا باڵنده‌یان نه‌بینیوه به‌سه‌ریانه‌وه پۆل پۆل ده‌فڕن و باڵه‌کانیان لێك ده‌نێن، ئه‌و باڵندانه ته‌نها خوای میهره‌بان ڕایگرتوون به ئاسمانه‌وه، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به هه‌موو شتێك بینایه‌و هیچی لێ وون نابێت و چاودێریی (هه‌موو دروستکراوانی ده‌کات). أَمَّنْ هَذَا الَّذِي هُوَ جُندٌ لَّكُمْ يَنصُرُكُم مِّن دُونِ الرَّحْمَنِ إِنِ الْكَافِرُونَ إِلَّا فِي غُرُورٍ ﴿20﴾ ئایا ئه‌و که‌سه کێیه که خۆی به سه‌ربازو به‌رگریکه‌ر له ئێوه ده‌زانێت و وا ده‌نوێنێت که ده‌توانێت به بێ خوای میهره‌بان سه‌رتان بخات و پایه‌دارتان بکات؟! به‌ڕاستی کافران ته‌نها به‌وه غهڕڕابوون و ده‌نازن که (هه‌ندێك ده‌سه‌ڵاتمان پێ به‌خشیوون). أَمَّنْ هَذَا الَّذِي يَرْزُقُكُمْ إِنْ أَمْسَكَ رِزْقَهُ بَل لَّجُّوا فِي عُتُوٍّ وَنُفُورٍ ﴿21﴾ یاخود ئه‌و زاته‌ی ڕزق و ڕۆزیتان پێده‌به‌خشێت، ئه‌گه‌ر لێتان بگرێته‌وه چی ده‌که‌ن؟! (به‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ش کافران هه‌ر) له گومڕایی و سه‌رلێشێواوی و دووره‌په‌رێزی له به‌رنامه‌ی خوا ڕۆده‌چن. أَفَمَن يَمْشِي مُكِبًّا عَلَى وَجْهِهِ أَهْدَى أَمَّن يَمْشِي سَوِيًّا عَلَى صِرَاطٍ مُّسْتَقِيمٍ ﴿22﴾ ئایا ئه‌و که‌سه‌ی ده‌مه‌وڕوو که‌وتووه‌و به‌و حاڵه‌وه ده‌چێت به‌ڕیگاوه، چاکتر ڕێبازی هیدایه‌تی دۆزیوه‌ته‌وه، یان ئه‌و که‌سه‌ی که به‌سه‌ر شه‌قامێكی ڕاست و ڕه‌واندا به ڕێك و پێکی ده‌ڕوات به‌ڕێوه؟! قُلْ هُوَ الَّذِي أَنشَأَكُمْ وَجَعَلَ لَكُمُ السَّمْعَ وَالْأَبْصَارَ وَالْأَفْئِدَةَ قَلِيلًا مَّا تَشْكُرُونَ ﴿23﴾ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: هه‌ر خوایه، که ئێوه‌ی دروستکردووه و ده‌زگای بینین و بیستن و تێگه‌یشتنی پێ به‌خشیون، که‌چی که‌متان شوکرانهبژێرو سوپاسگوزارن. قُلْ هُوَ الَّذِي ذَرَأَكُمْ فِي الْأَرْضِ وَإِلَيْهِ تُحْشَرُونَ ﴿24﴾ هه‌روه‌ها پێیان بڵێ: هه‌ر ئه‌و خوایه ئێوه‌ی له خاكی زه‌وی پێگه‌یاندووه، گه‌ڕانه‌وه‌و کۆکردنه‌وه‌شتان بۆ لای ئه‌وه. وَيَقُولُونَ مَتَى هَذَا الْوَعْدُ إِن كُنتُمْ صَادِقِينَ ﴿25﴾ (بێ باوه‌ڕان) ده‌ڵێن: باشه، که‌ی ئه‌م به‌ڵێنه دێته دی؟! (زیندووکردنه‌وه و لێپرسینه‌وه) ئه‌گه‌ر ئێوه ڕاستده‌که‌ن؟! قُلْ إِنَّمَا الْعِلْمُ عِندَ اللَّهِ وَإِنَّمَا أَنَا نَذِيرٌ مُّبِينٌ ﴿26﴾ پێیان بڵێ: که زانیاری ئه‌و کاته لای خوایه، من ته‌نها بێدارکه‌ره‌وه‌یه‌کی ئاشکرام. فَلَمَّا رَأَوْهُ زُلْفَةً سِيئَتْ وُجُوهُ الَّذِينَ كَفَرُوا وَقِيلَ هَذَا الَّذِي كُنتُم بِهِ تَدَّعُونَ ﴿27﴾ کاتێك دێت له نزیکه‌وه ئه‌و به‌ڵێنه خواییه، یه‌خه‌یان پێده‌گرێت، چڕوچاوی ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕیان نه‌بووه، تاڵ و ترش و ناشرین ده‌بێت، وه پێیان ده‌وترێت ئا ئه‌مه ئه‌و به‌ڵێنه‌یه که پێتان ده‌دراو (ئێوه باوه‌ڕتان پێی نه‌بوو). قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَهْلَكَنِيَ اللَّهُ وَمَن مَّعِيَ أَوْ رَحِمَنَا فَمَن يُجِيرُ الْكَافِرِينَ مِنْ عَذَابٍ أَلِيمٍ ﴿28﴾ (هه‌روه‌ها) پێیان بڵێ: باشه، ئه‌گه‌ر خوا، من و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که شوێنم که‌وتوون له‌ناو به‌رێت، یان به‌زه‌یی پیاماندا دێته‌وه، ئه‌وسا کێ هه‌یه بێ باوه‌ڕان له سزای پڕ ئێشی دۆزه‌خ ڕزگار بکات؟! (ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر یاخیبونیان به‌رده‌وام بن). قُلْ هُوَ الرَّحْمَنُ آمَنَّا بِهِ وَعَلَيْهِ تَوَكَّلْنَا فَسَتَعْلَمُونَ مَنْ هُوَ فِي ضَلَالٍ مُّبِينٍ ﴿29﴾ (هه‌روه‌ها) بڵێ: ئێمه خوای میهره‌بانمان هه‌یه‌و باوه‌ڕی پته‌ومان پێیه‌تی و پشت و په‌نامان هه‌ر ئه‌وه، جا ئیتر ڕۆژێك دێت که به ڕوونی بۆتان ده‌رده‌که‌وێت کێ له گومڕایی ئاشکرادا گیری خواردووه (سه‌ری لێشێواوه). قُلْ أَرَأَيْتُمْ إِنْ أَصْبَحَ مَاؤُكُمْ غَوْرًا فَمَن يَأْتِيكُم بِمَاء مَّعِينٍ ﴿30﴾ وه پێیان بڵێ: باشه ئه‌گه‌ر ئاوه‌که‌تان ڕۆچوو، کێ ده‌توانێ ئاوی سازگارو پاکتان بۆ به‌ده‌ست بێنێت؟! (جگه له خوای میهره‌بان).
الموضوع الأصلي : 67. سورة الملك // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam