2012-01-26, 07:48
رسالة بيانات كاتب الموضوع
70. سورة المعارج المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 70. سورة المعارج
سوره 70: المعارج بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان سَأَلَ سَائِلٌ بِعَذَابٍ وَاقِعٍ ﴿1﴾ پرسیارکارێك پرسیاری کرد ده‌رباره‌ی سزایه‌ك که هه‌ر پێش دێت. لِّلْكَافِرينَ لَيْسَ لَهُ دَافِعٌ ﴿2﴾ ئه‌و سزایه یه‌خه‌ی هه‌موو کافر‌و بێ باوه‌ڕان ده‌گرێت و (هیچ هێزێك ناتوانێت) په‌نایان بدات و لێیان دوور بخاته‌وه. مِّنَ اللَّهِ ذِي الْمَعَارِجِ ﴿3﴾ ئه‌و سزا‌و تۆڵه‌یه له‌لایه‌ن خوای خاوه‌ن پله‌و پایه‌وه بۆیان پێشدێت. تَعْرُجُ الْمَلَائِكَةُ وَالرُّوحُ إِلَيْهِ فِي يَوْمٍ كَانَ مِقْدَارُهُ خَمْسِينَ أَلْفَ سَنَةٍ ﴿4﴾ فریشته‌کان و جوبره‌ئیل به‌رز ده‌بنه‌وه بۆ لای په‌روه‌ردگار له ڕۆژێکدا که ماوه‌که‌ی په‌نجا هه‌زار ساڵه (به حسابی ئاده‌میزاد) یاخود مه‌به‌ست درێژیی ڕۆژی قیامه‌ته که په‌نجا هه‌زار ساڵ ده‌خایه‌نێت به نیسبه‌ت خوانه‌ناسانه‌وه. فَاصْبِرْ صَبْرًا جَمِيلًا ﴿5﴾ خۆگرو ئارامگربه به‌شێوه‌یه‌کی چاک و جوان (له‌به‌رانبه‌ر هه‌ڵوێستی نادروستی خوا نه‌ناسانه‌وه). إِنَّهُمْ يَرَوْنَهُ بَعِيدًا ﴿6﴾ (ئه‌و بێ باوه‌ڕانه، قیامه‌ت) به‌دوور ده‌بینن، به‌دووری ده‌زانن. وَنَرَاهُ قَرِيبًا ﴿7﴾ به‌ڵام ئێمه، زۆر به نزیکی ده‌زانین (زه‌مان و کات لای به‌دیهێنه‌ر نرخی نیه). يَوْمَ تَكُونُ السَّمَاء كَالْمُهْلِ ﴿8﴾ ڕۆژێك دێت، ئاسمان (مادده‌یه‌کی) تواوه‌ی لێ دێت (یه‌کێکه له قۆناغه‌کانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بونه‌وه‌ر). وَتَكُونُ الْجِبَالُ كَالْعِهْنِ ﴿9﴾ کێوه‌کانیش وه‌کو خوری شیکراوه (فشۆڵ ده‌بن). وَلَا يَسْأَلُ حَمِيمٌ حَمِيمًا ﴿10﴾ هیچ خزم و خوێشێك پرسیار له خزم و خوێشهکهی ناکات و هه‌واڵی ناپرسێت و نایپه‌رژێته سه‌ری (هه‌رکه‌س خه‌می خۆیه‌تی). يُبَصَّرُونَهُمْ يَوَدُّ الْمُجْرِمُ لَوْ يَفْتَدِي مِنْ عَذَابِ يَوْمِئِذٍ بِبَنِيهِ ﴿11﴾ (خزم و خوێشان، دۆست و براده‌ران) چاك یه‌کتر ده‌بینن، تاوانبار‌و تاوانکار ئاوات ده‌خوازێت که ئه‌گه‌ر بکرێت (بۆ ده‌رباز بوونی خۆی) له سزای ئه‌و ڕۆژه هه‌موو کوڕه‌کانی بکاته قوربانی خۆی!! وَصَاحِبَتِهِ وَأَخِيهِ ﴿12﴾ هه‌روه‌ها هاوسه‌ره‌که‌ی، براکه‌ی!! وَفَصِيلَتِهِ الَّتِي تُؤْويهِ ﴿13﴾ خزم و عه‌شره‌تی که له دنیادا په‌نای بۆ ده‌بردن. وَمَن فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا ثُمَّ يُنجِيهِ ﴿14﴾ به‌ڵکو هه‌رچی دانیشتوانی زه‌وی هه‌یه (ئه‌گه‌ر بۆی بکرێت بیکاته قربانی خۆی) تا خۆی ڕزگاری ببێت. كَلَّا إِنَّهَا لَظَى ﴿15﴾ نه‌خێر..ئه‌و ئاواتانه هیچی نایه‌ته دی… به‌ڵکو دۆزه‌خ ئاماده‌یه‌و بڵێسه‌داره‌و داخ له دڵه. نَزَّاعَةً لِّلشَّوَى ﴿16﴾ پێست هه‌ڵده‌قرچێنێت و له گۆشت و ئێسکی جیاده‌کاته‌وه. تَدْعُو مَنْ أَدْبَرَ وَتَوَلَّى ﴿17﴾ بانی ئه‌وانه ده‌کات که له دنیادا پشتیان له حه‌ق و ڕاستی هه‌ڵده‌کردو گوێیان پێ نه‌ده‌دا. وَجَمَعَ فَأَوْعَى ﴿18﴾ وه ماڵ و سامانیان کۆده‌کرده‌وه‌و ده‌یان شارده‌وه له شوێنی تایبه‌تدا (گوێیان له حه‌ڵاڵ و حه‌رام نه‌بوو). إِنَّ الْإِنسَانَ خُلِقَ هَلُوعًا ﴿19﴾ به‌ڕاستی (زۆربه‌ی ئینسانه‌کان) به شپرزه‌یی و ته‌نگه‌تاوی دروستکراون. إِذَا مَسَّهُ الشَّرُّ جَزُوعًا ﴿20﴾ هه‌رکه توشی ناخۆشی و (هه‌ژاریی و که‌مده‌ستی و نه‌خۆشی..هتد) ده‌بێت، بێزاره ده‌م به هاواره. وَإِذَا مَسَّهُ الْخَيْرُ مَنُوعًا ﴿21﴾ کاتێکیش تووشی خێر‌و به‌ره‌که‌ت ده‌بێت، ده‌ستی ده‌نوقێنێت و قه‌ده‌غه‌ی چاکه ده‌کات. إِلَّا الْمُصَلِّينَ ﴿22﴾ جگه له نوێژگه‌ران (که به‌هۆی ئیمان و باوه‌ڕیانه‌وه بارودۆخ نایان گوڕێت). الَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ دَائِمُونَ ﴿23﴾ ئه‌وانه‌ی که‌له سه‌ر نوێژه‌کانیان به‌رده‌وامن و (هه‌رگیز پشت گوێی ناخه‌ن). وَالَّذِينَ فِي أَمْوَالِهِمْ حَقٌّ مَّعْلُومٌ ﴿24﴾ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که مافێکی ئاشکراو دیاریکراو له سامانیاندا هه‌یه (بۆ جیهادو تێکۆشان). لِّلسَّائِلِ وَالْمَحْرُومِ ﴿25﴾ هه‌روه‌ها بۆ هه‌ژارو نه‌داران (بێ منه‌ت، وه به‌ڕێزه‌وه پێشکه‌شیان ده‌که‌ن). وَالَّذِينَ يُصَدِّقُونَ بِيَوْمِ الدِّينِ ﴿26﴾ ئه‌وانه‌ی که بڕوایان هه‌یه و دڵنیان که ڕۆژی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت. وَالَّذِينَ هُم مِّنْ عَذَابِ رَبِّهِم مُّشْفِقُونَ ﴿27﴾ (بۆیه) له سزای ئه‌و ڕۆژه ترس و بیمیان هه‌یه. إِنَّ عَذَابَ رَبِّهِمْ غَيْرُ مَأْمُونٍ ﴿28﴾ به‌ڕاستی سزای په‌روه‌ردگاریان (حه‌ق نیه) که‌س لێی ئه‌مین بێت. وَالَّذِينَ هُمْ لِفُرُوجِهِمْ حَافِظُونَ ﴿29﴾ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که داوێن پاکن و خۆیان له (زینا) ده‌پارێزن. إِلَّا عَلَى أَزْوَاجِهِمْ أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُهُمْ فَإِنَّهُمْ غَيْرُ مَلُومِينَ ﴿30﴾ مه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌کانیاندا یانکهنیزهکهکانیان (که به‌هۆی بارودۆخی تایبه‌ته‌وه هه‌بوو)، ئه‌وانه لۆمه‌کراو نابن. فَمَنِ ابْتَغَى وَرَاء ذَلِكَ فَأُوْلَئِكَ هُمُ الْعَادُونَ ﴿31﴾ جا ئه‌وه‌ی بێجگه له‌و حاڵه‌تانه ڕێگه‌ی تر (بۆ تێر کردنی ئاره‌زوه‌کانی)، ئه‌وانه له سنور ترازاوهکانن. وَالَّذِينَ هُمْ لِأَمَانَاتِهِمْ وَعَهْدِهِمْ رَاعُونَ ﴿32﴾ هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی که ئه‌مانه‌ت ده‌پارێزن و په‌یمان ده‌به‌نه سه‌ر. وَالَّذِينَ هُم بِشَهَادَاتِهِمْ قَائِمُونَ ﴿33﴾ ئه‌وانه‌ی که پانهبدی شایهتهکانین ده‌بن و (لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه). وَالَّذِينَ هُمْ عَلَى صَلَاتِهِمْ يُحَافِظُونَ ﴿34﴾ ئه‌وانه‌ی که پارێزگاری نوێژه‌کانیان ده‌که‌ن و (له کاتی خۆیدا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن). أُوْلَئِكَ فِي جَنَّاتٍ مُّكْرَمُونَ ﴿35﴾ ئا ئه‌وانه له بهههشتانێکدا (ژیانی پڕ له شادی و کامه‌رانی ده‌به‌نه سه‌ر) هاوڕێ له‌گه‌ڵ قه‌درو ڕیزی (بێوێنه‌دا). فَمَالِ الَّذِينَ كَفَرُوا قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ ﴿36﴾ ئاخۆ بێباوه‌ڕان چییانه وا دووره پهرێزیت لێ ده‌که‌ن و به په‌له لێت دوور ده‌که‌ونه‌وه. عَنِ الْيَمِينِ وَعَنِ الشِّمَالِ عِزِينَ ﴿37﴾ به‌لای ڕاست و چه‌پدا خۆیان ون ده‌که‌ن و له دووره‌وه پۆل پۆل به ده‌وری یهکداکۆدهبنهوه. أَيَطْمَعُ كُلُّ امْرِئٍ مِّنْهُمْ أَن يُدْخَلَ جَنَّةَ نَعِيمٍ ﴿38﴾ ئا به‌و حاڵه‌وه، هه‌ریه‌که‌یان به‌ته‌مایه بخرێته ناو به‌هه‌شتی پڕ له نازو نیعمه‌ته‌وه؟! كَلَّا إِنَّا خَلَقْنَاهُم مِّمَّا يَعْلَمُونَ ﴿39﴾ هه‌رگیز شتی وا نابێت، خۆشیان ده‌زانن له چی دروستمان کردوون (بۆ ئه‌وه‌نده له‌خۆیان بایی بوون). فَلَا أُقْسِمُ بِرَبِّ الْمَشَارِقِ وَالْمَغَارِبِ إِنَّا لَقَادِرُونَ ﴿40﴾ سوێند به په‌روه‌ردگاری خۆرهه‌ڵاته‌کان و خۆرئاواکان، ئێمه ده‌سه‌ڵاتمان هه‌یه که: عَلَى أَن نُّبَدِّلَ خَيْرًا مِّنْهُمْ وَمَا نَحْنُ بِمَسْبُوقِينَ ﴿41﴾ (ئه‌مانه له‌ناو به‌رین و) کاسانی تر بێنینه کایه‌وه، ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بێ توانا نین. فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ ﴿42﴾ وازیان لێبێنه با هه‌ر ڕۆبچن له بێ باوه‌ڕیدا، با هه‌ر گه‌مه‌و گاڵته بکه‌ن، تا ئه‌و ڕۆژه‌ی که به‌ڵینیان پێ دراوه یه‌خه‌یان ده‌گریت. يَوْمَ يَخْرُجُونَ مِنَ الْأَجْدَاثِ سِرَاعًا كَأَنَّهُمْ إِلَى نُصُبٍ يُوفِضُونَ ﴿43﴾ ئه‌و ڕۆژه‌ی به په‌له له گۆره‌کانیان دێنه ده‌ره‌وه، ده‌ڵێی بۆ لای بت و په‌رستراوه‌کانیان ڕاده‌که‌ن!! خَاشِعَةً أَبْصَارُهُمْ تَرْهَقُهُمْ ذِلَّةٌ ذَلِكَ الْيَوْمُ الَّذِي كَانُوا يُوعَدُونَ ﴿44﴾ چاویان شۆڕه‌و (شه‌رمه‌زارو خه‌جاڵه‌تن) زه‌لیلی و سه‌رشۆڕیی ماندووی کردوون، جا ئه‌مه ئه‌و ڕۆژه‌یه که کاتی خۆی به‌ڵینیان پێ ده‌دراو (ئه‌وان بڕوایان پێی نه‌بوو).
الموضوع الأصلي : 70. سورة المعارج // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam