2012-01-26, 07:50
رسالة بيانات كاتب الموضوع
72. سورة الجن المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 72. سورة الجن
سوره 72: الجن بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان قُلْ أُوحِيَ إِلَيَّ أَنَّهُ اسْتَمَعَ نَفَرٌ مِّنَ الْجِنِّ فَقَالُوا إِنَّا سَمِعْنَا قُرْآنًا عَجَبًا ﴿1﴾ (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان) بڵێ: وه‌حی و نیگام پێ ڕاگه‌یه‌نراوه که ده‌سته‌یه‌ك له په‌رییان گوێیان گرتووه بۆ (خوێندنه‌وه‌ی قورئان، وه که ته‌واو بووه) وتوویانه: ئێمه گوێمان له قورئانێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر و (کاریگه‌ر گرت). يَهْدِي إِلَى الرُّشْدِ فَآمَنَّا بِهِ وَلَن نُّشْرِكَ بِرَبِّنَا أَحَدًا ﴿2﴾ هیدایه‌ت ده‌دات بۆ ڕێبازی ژیری و تێگه‌یشتن، ئێمه‌ش باوه‌ڕمان پێ کرد‌و هه‌رگیز که‌س ناکه‌ینه شه‌ریك و هاوه‌ڵ بۆ په‌روه‌ردگارمان. وَأَنَّهُ تَعَالَى جَدُّ رَبِّنَا مَا اتَّخَذَ صَاحِبَةً وَلَا وَلَدًا ﴿3﴾ به‌ڕاستی په‌روه‌ردگاری پایه بڵندمان مه‌زن و گه‌وره‌یه، بێگومان ئه‌و زاته نه هاوسه‌ری هه‌یه‌و نه، نه‌وه‌ش. وَأَنَّهُ كَانَ يَقُولُ سَفِيهُنَا عَلَى اللَّهِ شَطَطًا ﴿4﴾ بێ‌دین و یاخیه‌که‌مان (ئیبلیس) شتی زۆر ناره‌واو نابه‌جێی بۆ خوا هه‌ڵبه‌ستووه (ده‌یه‌وێت هه‌موان گومڕا بکات). وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن تَقُولَ الْإِنسُ وَالْجِنُّ عَلَى اللَّهِ كَذِبًا ﴿5﴾ ئێمه گومانمان وابوو که ده‌سته‌ی ئاده‌میزادو په‌ری درۆ بۆ خوا به ڕه‌وا نابینن!! وَأَنَّهُ كَانَ رِجَالٌ مِّنَ الْإِنسِ يَعُوذُونَ بِرِجَالٍ مِّنَ الْجِنِّ فَزَادُوهُمْ رَهَقًا ﴿6﴾ کاتێ که پیاوانێك له ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد په‌نایان ده‌برد به پیاوانێك له ده‌سته‌ی په‌رییه‌کان (په‌رییه‌کان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانی و) ئه‌وه‌نده‌ی تر ماندوویان کردن (به خورافات و شتی بێ سه‌رو به‌ر). وَأَنَّهُمْ ظَنُّوا كَمَا ظَنَنتُمْ أَن لَّن يَبْعَثَ اللَّهُ أَحَدًا ﴿7﴾ ئه‌وانیش گومانیان وه‌ك گومانی ئێوه وابوو که: ئیتر خوا هیچ فرستاده‌یه‌کی تر نانێرێت. وَأَنَّا لَمَسْنَا السَّمَاء فَوَجَدْنَاهَا مُلِئَتْ حَرَسًا شَدِيدًا وَشُهُبًا ﴿8﴾ ئێمه به‌ره‌و ئاسمان کشاین و هه‌ست و هۆشمان خسته کار، (سه‌رنجمان دا) که پڕه له پاسه‌وانی به‌تواناو بێ شومار، نه‌یزه‌کیش (به هه‌موو لایه‌کدا ده‌کشا، دیاربوو که ڕووداوێکی گه‌وره ڕووی دابوو). وَأَنَّا كُنَّا نَقْعُدُ مِنْهَا مَقَاعِدَ لِلسَّمْعِ فَمَن يَسْتَمِعِ الْآنَ يَجِدْ لَهُ شِهَابًا رَّصَدًا ﴿9﴾ ئێمه جاران له هه‌ندێک شوێن خۆمان حه‌شار بۆ گوێگرتن و ده‌نگوباس بیستن، به‌ڵام ئێستا ئه‌وه‌ی بیه‌وێت گوێ بگرێت یه‌کسه‌ر نه‌یزه‌کێکی بۆ ئاماده‌یه‌و بۆی ده‌هاوێژێت و (له‌ناوی ده‌بات). وَأَنَّا لَا نَدْرِي أَشَرٌّ أُرِيدَ بِمَن فِي الْأَرْضِ أَمْ أَرَادَ بِهِمْ رَبُّهُمْ رَشَدًا ﴿10﴾ جا ئێمه نازانین ئایا نه‌خشه‌یه‌کی شه‌ڕو وێرانکاری کێشراوه بۆ دانیشتوانی سه‌رزه‌وی، یاخود په‌روه‌ردگاریان ده‌یه‌وێت ڕێنمونی و هیدایه‌تیان بدات (بۆ دینداریی و سه‌رفرازی). وَأَنَّا مِنَّا الصَّالِحُونَ وَمِنَّا دُونَ ذَلِكَ كُنَّا طَرَائِقَ قِدَدًا ﴿11﴾ بێگومان ئێمه که‌سانی چاک و (دیندارمان) تیا هه‌یه، هه‌روه‌ها که‌سانی تریش که به‌و شێوه‌یه نین، (ئێمه جاران) ڕێگه‌و ڕیبازو به‌رنامه‌ی هه‌مه‌جۆرمان گرتبوه به‌ر (به‌ڵام ئێستا به‌رنامه‌ی ئیسلام ڕوون و دیاره). وَأَنَّا ظَنَنَّا أَن لَّن نُّعجِزَ اللَّهَ فِي الْأَرْضِ وَلَن نُّعْجِزَهُ هَرَبًا ﴿12﴾ ئێمه دڵنیا بووین که هه‌رگیز له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوا ده‌رناچین له زه‌ویدا، هه‌روه‌ها به هه‌ڵاتن و خۆ دزینه‌وه‌ش (له ئاسمانه‌کاندا) لێی وون نابین (چونکه ئه‌و زاته ئاگاداری گه‌ردیله‌و له گه‌ردیله‌ش بچوکتره). وَأَنَّا لَمَّا سَمِعْنَا الْهُدَى آمَنَّا بِهِ فَمَن يُؤْمِن بِرَبِّهِ فَلَا يَخَافُ بَخْسًا وَلَا رَهَقًا ﴿13﴾ ئه‌سا ئیتر ئێمه که گوێمان له بانگه‌وازی هیدایه‌ت بوو، یه‌کسه‌ر باوه‌ڕمان پێ‌کرد، جا ئه‌وه‌ی ئیمان بێنێت به په‌روه‌ردگاری، ئیتر ناترسێت له‌وه‌ی، کرده‌وه چاکه‌کانی بێ نرخ ته‌ماشا بکرێت، له گوناهه‌کانیشی چاوپۆشی نه‌کرێت. وَأَنَّا مِنَّا الْمُسْلِمُونَ وَمِنَّا الْقَاسِطُونَ فَمَنْ أَسْلَمَ فَأُوْلَئِكَ تَحَرَّوْا رَشَدًا ﴿14﴾ هه‌روه‌ها له‌ناو ئێمه‌دا که‌سانی موسوڵمان و خواناس هه‌یه، که‌سانی بێ دین و خوانه‌ناس و سه‌رکه‌شیش، جا ئه‌وه‌ی موسوڵمان ده‌بێت دیاره که ڕێبازی سه‌رفه‌رازی دۆزیوه‌ته‌وه. وَأَمَّا الْقَاسِطُونَ فَكَانُوا لِجَهَنَّمَ حَطَبًا ﴿15﴾ به‌ڵام خوانه‌ناس و سه‌رکه‌شه‌کان (به‌سه‌ریانه‌وه ناچێت) به‌ڵکو ده‌بنه سوته‌مه‌نی دۆزه‌خ (لێره‌دا گوفتاری په‌رییه ئیمانداره‌کان ته‌واو ده‌بێت). وَأَلَّوِ اسْتَقَامُوا عَلَى الطَّرِيقَةِ لَأَسْقَيْنَاهُم مَّاء غَدَقًا ﴿16﴾ جا ئه‌گه‌ر (ئه‌و خه‌ڵکه) ڕێگه‌ی ئیسلامه‌تی و دینداری بگرنه به‌ر ئێمه بارانی پڕ به‌ره‌که‌تیان به‌سه‌ردا ده‌بارێنین. لِنَفْتِنَهُمْ فِيهِ وَمَن يُعْرِضْ عَن ذِكْرِ رَبِّهِ يَسْلُكْهُ عَذَابًا صَعَدًا ﴿17﴾ تا به‌وه‌ش تاقییان بکه‌ینه‌وه و (به‌ته‌واویی ده‌رکه‌وێت کێ به‌نده‌ی ڕاسته‌قینه‌یه‌و کێش به دنیا هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت) جا ئه‌وه‌ی له یادو به‌رنامه‌ی په‌روه‌ردگاری لابدات، توشی سزا‌و ئازارێکی به‌رده‌وام و ناسۆری ده‌کات. وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا ﴿18﴾ (بیرتان نه‌چیت که): به‌ڕاستی مزگه‌وته‌کان تایبه‌تی خوای گه‌وره‌ن (ده‌بێ هه‌ر ئه‌وی تیا بپه‌رسترێت و ناوی تر نه‌کرێته شه‌ریك بۆی) ناوی که‌س نه‌کرێته هاوتای ئه‌و زاته. وَأَنَّهُ لَمَّا قَامَ عَبْدُ اللَّهِ يَدْعُوهُ كَادُوا يَكُونُونَ عَلَيْهِ لِبَدًا ﴿19﴾ جا کاتێك که به‌نده‌ی خوا (محمد صلی الله علیه وسلم) بانگه‌وازی بۆ شوێن که‌وتنی به‌رنامه‌ی خوا کرد (ئه‌و خه‌ڵکه به ده‌سته‌ی ئاده‌میزاد و په‌رییه‌وه) خه‌ریك بوو له‌ناوی به‌رن و (نووری خوا بیکوژێننه‌وه). قُلْ إِنَّمَا أَدْعُو رَبِّي وَلَا أُشْرِكُ بِهِ أَحَدًا ﴿20﴾ (پێیان) بڵێ: (من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم) وه هه‌ر بانگه‌واز ده‌که‌م بۆلای په‌روه‌ردگارم، که‌سیش ناکه‌مه هاوه‌ڵ و شه‌ریکی. قُلْ إِنِّي لَا أَمْلِكُ لَكُمْ ضَرًّا وَلَا رَشَدًا ﴿21﴾ هه‌روه‌ها (پێیان) بڵێ: من هیچ جۆره زه‌ره‌رو زیانێکم به‌ده‌ست نیه، هه‌روه‌ها هیدایه‌تیش به‌ده‌ست من نیه (ئه‌گه‌ر خۆتان بیرنه‌که‌نه‌وه، به‌زۆر قه‌ناعه‌ت دروست نابێت). قُلْ إِنِّي لَن يُجِيرَنِي مِنَ اللَّهِ أَحَدٌ وَلَنْ أَجِدَ مِن دُونِهِ مُلْتَحَدًا ﴿22﴾ وه بڵێ: (ئه‌گه‌ر خوا بیه‌وێت توشی زیانێکم بکات) که‌س ناتوانێت په‌نام بدات، وه هه‌رگیز که‌س نابێته پشتیوان و یاریده‌ده‌رم. إِلَّا بَلَاغًا مِّنَ اللَّهِ وَرِسَالَاتِهِ وَمَن يَعْصِ اللَّهَ وَرَسُولَهُ فَإِنَّ لَهُ نَارَ جَهَنَّمَ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَدًا ﴿23﴾ (به‌ڵکو من ته‌نها) گه‌یاندنی په‌یام و به‌رنامه‌ی خوام له‌سه‌ره، جا ئه‌وه‌ی له خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی یاخی ببێت ئه‌وه با دڵنیا بێت که دۆزه‌خی بۆ ئاماده کراوه له‌گه‌ڵ ژیانی نه‌بڕاوه‌دا بۆ هه‌میشه‌و هه‌تاهه‌تایی. حَتَّى إِذَا رَأَوْا مَا يُوعَدُونَ فَسَيَعْلَمُونَ مَنْ أَضْعَفُ نَاصِرًا وَأَقَلُّ عَدَدًا ﴿24﴾ (ئه‌و موشریکانه) کاتێ که هه‌ڕه‌شه‌کان یه‌خه‌یان پێ ده‌گرێت ئه‌و کاته ئیتر ده‌زانن، کێ پشتیوانی لاوازه‌و ژماره‌ی که‌مه، (ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ ژماره‌ی ئیمانداران و فریشته‌کان و سه‌ربازه بێ شوماره‌کانی خوای گه‌وره‌دا). قُلْ إِنْ أَدْرِي أَقَرِيبٌ مَّا تُوعَدُونَ أَمْ يَجْعَلُ لَهُ رَبِّي أَمَدًا ﴿25﴾ هه‌روه‌ها (پێیان) بڵێ که: من نازانم ئایا هه‌ڕه‌شه‌کانی خوا نزیکه یاخود دوای ماوه‌یه‌ك په‌روه‌ردگارم پێشی ده‌هێنێت. عَالِمُ الْغَيْبِ فَلَا يُظْهِرُ عَلَى غَيْبِهِ أَحَدًا ﴿26﴾ ئه‌و زاته‌ی زانای نهێنی و شاراوه‌کانه، وه که‌س له نهێنی و شاراوه‌کانی نازانێ. إِلَّا مَنِ ارْتَضَى مِن رَّسُولٍ فَإِنَّهُ يَسْلُكُ مِن بَيْنِ يَدَيْهِ وَمِنْ خَلْفِهِ رَصَدًا ﴿27﴾ مه‌گه‌ر بۆ فرستادهیهك، که خوا خۆی رازی بێ (به‌وه‌ی هه‌ندێ نهێنی بزانێت)، ئه‌و کاته فریشته ده‌کاته پاسه‌وانی له بهروپشتهوه (تا په‌ری و شه‌یتانه‌کان بتوانن زه‌فه‌ری پێ به‌رن).. لِيَعْلَمَ أَن قَدْ أَبْلَغُوا رِسَالَاتِ رَبِّهِمْ وَأَحَاطَ بِمَا لَدَيْهِمْ وَأَحْصَى كُلَّ شَيْءٍ عَدَدًا ﴿28﴾ تا خوا چاك بزانێت و ئاگاداربێت له‌وه‌ی که به ڕێکوپێکی په‌یام و ڕێنموونی په‌روه‌ردگاریان گه‌یاندووه، هه‌رچه‌نده خوا به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ش ئاگاداره که کردوویانه و پێی هه‌ستاون، وه هه‌موو شتێك لای ئه‌و زاته سه‌رژمێر کراوه هیچ شتێکی لێ وون نابێت.
الموضوع الأصلي : 72. سورة الجن // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam