2012-01-26, 07:53
رسالة بيانات كاتب الموضوع
76. سورة الإنسان المعلومات الكاتب:
اللقب:
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: 76. سورة الإنسان
سوره 76: الإنسان بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان هَلْ أَتَى عَلَى الْإِنسَانِ حِينٌ مِّنَ الدَّهْرِ لَمْ يَكُن شَيْئًا مَّذْكُورًا ﴿1﴾ ئایا زه‌مانێک به‌سه‌ر ئینساندا نه‌هاتووه که شتێك نه‌بوبێت، ناو‌و ناونیشانێکی نه‌بوبێت؟! (چ باوکه گه‌وره‌مان، چ تاکه تاکهمان، زه‌مانێك هه‌بووه، که نه‌بوین و ناونیشانمان نه‌بووه). إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنسَانَ مِن نُّطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَّبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا ﴿2﴾ (پاشان) ئێمه ئینسانمان دروست کرد له تێکه‌ڵه‌یه‌ك (له سه‌ره‌مێکوته‌یه‌کی بچوك و هێلکۆکه‌یه‌ك) ئینجا ده‌سگای بیستن و بینینمان پێبه‌خشی. إِنَّا هَدَيْنَاهُ السَّبِيلَ إِمَّا شَاكِرًا وَإِمَّا كَفُورًا ﴿3﴾ له‌وه‌ودوا سه‌رپشکمان کرد‌و ئاماده‌یمان تیا دروستکرد (به ئازادی ده‌توانێ ببێته که‌سایه‌تیه‌کی ئیماندار‌و) سوپاسگوزار، یان بێ باوه‌ڕو خوانه‌ناس. إِنَّا أَعْتَدْنَا لِلْكَافِرِينَ سَلَاسِلَا وَأَغْلَالًا وَسَعِيرًا ﴿4﴾ (به‌ڵام با بزانێت که) ئێمه کۆت و زنجیر‌و دۆزه‌خمان ئاماده کردووه بۆ بێ باوه‌ڕان. إِنَّ الْأَبْرَارَ يَشْرَبُونَ مِن كَأْسٍ كَانَ مِزَاجُهَا كَافُورًا ﴿5﴾ بێگومان چاکان و پاکانیش له کاس و په‌رداخێکدا شه‌رابی (تایبه‌تی) ده‌خۆنه‌وه، کافووری تێکه‌ڵاوه (که مادده‌یه‌کی تامخۆش و بۆنخۆش و ڕه‌نگ و جوانه). عَيْنًا يَشْرَبُ بِهَا عِبَادُ اللَّهِ يُفَجِّرُونَهَا تَفْجِيرًا ﴿6﴾ به‌نده‌کانی خوا له سه‌رچاوه‌یه‌ك ده‌خۆنه‌وه که به‌ویستی ئه‌وان (له هه‌ر شوێنێکدا بیانه‌وێت) هه‌ڵده‌قوڵێت و فواره ده‌کات. يُوفُونَ بِالنَّذْرِ وَيَخَافُونَ يَوْمًا كَانَ شَرُّهُ مُسْتَطِيرًا ﴿7﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه، یه‌کێك له سیفاتیان ئه‌وه‌یه): وه‌فا به نه‌زر ده‌که‌ن، یاخود به‌ڵێنێکیان دا وه‌فادارن و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، چونکه بیمیان هه‌یه له ڕۆژێك که شه‌ڕی لێ ده‌بارێت… وَيُطْعِمُونَ الطَّعَامَ عَلَى حُبِّهِ مِسْكِينًا وَيَتِيمًا وَأَسِيرًا ﴿8﴾ هه‌روه‌ها نان و خۆراك ده‌به‌خشن، ئه‌گه‌رچی خۆشه‌ویستیش ده‌بێت، به هه‌ژارو هه‌تیوو دیله‌کان. إِنَّمَا نُطْعِمُكُمْ لِوَجْهِ اللَّهِ لَا نُرِيدُ مِنكُمْ جَزَاء وَلَا شُكُورًا ﴿9﴾ (وه ده‌ڵێن): ئێمه ئه‌م خۆراکه‌تان له‌به‌رخوا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندیی ئه‌و پێده‌به‌خشین، نه پاداشتمان لێتان ده‌وێت نه سوپاس، (ئه‌ڵبه‌ته ڕێکخراوه خێر خوازییه ئیسلامییه‌کان ده‌بێت وابن). إِنَّا نَخَافُ مِن رَّبِّنَا يَوْمًا عَبُوسًا قَمْطَرِيرًا ﴿10﴾ (هه‌روه‌ها ئێمه ده‌ڵێین: ئه‌م کاره بۆیه ده‌که‌ین) چونکه له ڕۆژێکی تاڵ و گرژ‌و ڕه‌ش و تاریك ده‌ترسین، که په‌روه‌ردگارمان پێشی دێنێت. فَوَقَاهُمُ اللَّهُ شَرَّ ذَلِكَ الْيَوْمِ وَلَقَّاهُمْ نَضْرَةً وَسُرُورًا ﴿11﴾ (بێگومان له ڕۆژی قیامه‌تدا) خوای گه‌وره له شه‌ڕو ناخۆشی و نه‌هامه‌تی ئه‌و ڕۆژه (که لێی ده‌ترسان) پاراستوونی، وه به ڕووی گه‌ش و ڕوو خۆشی و شادمانییه‌وه پێشوازیان لێ ده‌کات. وَجَزَاهُم بِمَا صَبَرُوا جَنَّةً وَحَرِيرًا ﴿12﴾ وه له پاداشتی خۆگری و ئارامگرییاندا به‌هه‌شت و ئاوریشمی پێبه‌خشین. مُتَّكِئِينَ فِيهَا عَلَى الْأَرَائِكِ لَا يَرَوْنَ فِيهَا شَمْسًا وَلَا زَمْهَرِيرًا ﴿13﴾ (ئه‌و به‌خته‌وه‌رانه) له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه، نه گه‌رمایی خۆر بێزاریان ده‌کات، نه کزه باو سه‌رما سه‌غڵه‌تیان ده‌کات. وَدَانِيَةً عَلَيْهِمْ ظِلَالُهَا وَذُلِّلَتْ قُطُوفُهَا تَذْلِيلًا ﴿14﴾ سێبه‌ری (دره‌خته جوانه‌کان به‌سه‌ر شوێنه خۆشه‌کانیاندا) سه‌ری فرو هێنانه‌وه‌و لێکردنه‌وه‌ی میوه‌کانیش ئاسانه‌و ملکه‌چ کراوه. وَيُطَافُ عَلَيْهِم بِآنِيَةٍ مِّن فِضَّةٍ وَأَكْوَابٍ كَانَتْ قَوَارِيرَا ﴿15﴾ هه‌روه‌ها له سوراحی و دۆلکه‌ی زیودا (شه‌رابیان بۆ ده‌گێڕن) که ده‌کرێته ئه‌و کوپ و کاسانهوه که له شوشه‌و کریستاڵی تایبه‌ت دروست کراون. قَوَارِيرَ مِن فِضَّةٍ قَدَّرُوهَا تَقْدِيرًا ﴿16﴾ (هه‌موو دام و ده‌زگای خواردن و خواردنه‌وه‌کان) له شوشه‌ی زیوی دروست کراون به شێوه‌یه‌کی (ئه‌ندازه‌یی جوان و دڵفڕێن). وَيُسْقَوْنَ فِيهَا كَأْسًا كَانَ مِزَاجُهَا زَنجَبِيلًا ﴿17﴾ هه‌روه‌ها شه‌رابێکی تریان پێشکه‌ش ده‌کرێت که زه‌نجه‌بیلی تێکه‌ڵاوه (ئه‌ویش مادده‌یه‌کی بۆنخۆش و تامخۆشه). عَيْنًا فِيهَا تُسَمَّى سَلْسَبِيلًا ﴿18﴾ له سه‌رچاوه‌یه‌کدا ئه‌و شه‌رابه‌یان بۆ ده‌هێنرێت که ناوی سهلسهبیله (که تام خۆشی و به‌له‌زه‌تی شه‌رابه‌که ده‌گه‌یه‌نێت). وَيَطُوفُ عَلَيْهِمْ وِلْدَانٌ مُّخَلَّدُونَ إِذَا رَأَيْتَهُمْ حَسِبْتَهُمْ لُؤْلُؤًا مَّنثُورًا ﴿19﴾ ئینجا مناڵانی ڕووخۆش و جوان و پاك و نه‌مر، به‌ناویاندا ده‌گه‌ڕێن (قسه‌ی خۆش و سرودی به‌تام ده‌ڵێن) هه‌رکه ده‌یانبینێ وا ده‌زانێ مروارین و به‌وناوه‌دا بڵاو بونه‌ته‌وه. وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا ﴿20﴾ جا به هه‌رلایه‌کدا چاوده‌گێڕیت و ده‌ڕوانی، سه‌رنجی هه‌ر شوێنێك ده‌ده‌یت، نازو نیعمه‌تێکی نه‌بڕاوه‌و بێشومار‌و فراوان ده‌بینیت (له باخ و باخات و کۆشك و ته‌لارو دیمه‌نی جوان و) فراوانی بێ سنور. عَالِيَهُمْ ثِيَابُ سُندُسٍ خُضْرٌ وَإِسْتَبْرَقٌ وَحُلُّوا أَسَاوِرَ مِن فِضَّةٍ وَسَقَاهُمْ رَبُّهُمْ شَرَابًا طَهُورًا ﴿21﴾ پۆشاکی (به‌خته‌وه‌ران) ئاوریشمی سه‌وزی ته‌نکه که به‌سه‌ر پۆشاکی ئاوریشمی ئه‌ستوردا له‌به‌ریان کردووه، هاوڕێ له‌گه‌ڵ بازنی زیوی (تایبه‌تدا) ئینجا له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه شه‌رابی پاك و بێگه‌ردو خاوێنیان پێشکه‌ش ده‌کرێت. إِنَّ هَذَا كَانَ لَكُمْ جَزَاء وَكَانَ سَعْيُكُم مَّشْكُورًا ﴿22﴾ (پاشان په‌روه‌ردگاریان پێیان ده‌فه‌رموێت:) به‌ڕاستی ئه‌م پاداشته شایسته‌ی ئێوه‌یه، هه‌وڵ و کۆشش و کار‌و کرده‌وه‌ی ئێوه شایانی سوپاس و ڕێزه.. (بێگومان خوای گه‌وره به‌م سوپاسگوزارییه ئه‌وه‌نده‌ی تر به‌خته‌وه‌ران دڵخۆش ده‌کات). إِنَّا نَحْنُ نَزَّلْنَا عَلَيْكَ الْقُرْآنَ تَنزِيلًا ﴿23﴾ دڵنیاش به (ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم) هه‌ر ئێمه قورئانمان بۆ تۆ دابه‌زاندووه (تا خه‌ڵکی پێ بێ‌دار بکه‌یته‌وه). فَاصْبِرْ لِحُكْمِ رَبِّكَ وَلَا تُطِعْ مِنْهُمْ آثِمًا أَوْ كَفُورًا ﴿24﴾ که‌واته خۆڕاگر به تا ویست و فه‌رمانی په‌روه‌ردگارت دێته دی، نه‌که‌ی ملکه‌چ و فه‌رمانبه‌رداری تاوانباران و وه بێ باوه‌ڕان بیت. وَاذْكُرِ اسْمَ رَبِّكَ بُكْرَةً وَأَصِيلًا ﴿25﴾ (ئینجا به‌رده‌وام) یادی په‌روه‌ردگارت بکه‌و ناوی پیرۆزی (با ویردی سه‌رزارت بێت، به‌تایبه‌ت) له به‌ره‌به‌یان و ده‌مه‌و ئێواراندا. وَمِنَ اللَّيْلِ فَاسْجُدْ لَهُ وَسَبِّحْهُ لَيْلًا طَوِيلًا ﴿26﴾ له شه‌وگاریشدا سوژده‌ی بۆ ببه‌و ته‌سبیحات و ستایشی له هه‌ندێک شه‌ودا زۆر بکه. إِنَّ هَؤُلَاء يُحِبُّونَ الْعَاجِلَةَ وَيَذَرُونَ وَرَاءهُمْ يَوْمًا ثَقِيلًا ﴿27﴾ به‌ڕاستی زۆربه‌ی ئه‌و (خه‌ڵکه سه‌رگه‌ردانه) حه‌زیان له ژیانی ئه‌م دنیا ته‌مه‌ن کۆتاییه که به‌خێرایی تێده‌په‌ڕێت، وه ڕۆژێکی سه‌خت و سه‌نگین پشتگوێ ده‌خه‌ن و حسابی بۆ ناکه‌ن. نَحْنُ خَلَقْنَاهُمْ وَشَدَدْنَا أَسْرَهُمْ وَإِذَا شِئْنَا بَدَّلْنَا أَمْثَالَهُمْ تَبْدِيلًا ﴿28﴾ (بۆ بیر ناکه‌نه‌وه) خۆ هه‌ر ئێمه دروستمان کردوون و ئه‌ندامه‌کانی لهشمانیان پێکه‌وه به‌ستووه، هه‌رکاتێکیش بمانه‌وێت ئه‌مانه لاده‌به‌ین و به که‌سانی تر (سه‌ر زه‌وی ئاوه‌دان ده‌که‌ینه‌وه). إِنَّ هَذِهِ تَذْكِرَةٌ فَمَن شَاء اتَّخَذَ إِلَى رَبِّهِ سَبِيلًا ﴿29﴾ به‌ڕاستی ئه‌م سوره‌ته‌و (سه‌رجه‌م ئایه‌ته‌کانی قورئان) یادخه‌ره‌وه‌یه (جا ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت با ڕێگه‌و ڕێبازی به‌ره‌و لای په‌روه‌ردگاری بگرێته به‌ر). وَمَا تَشَاؤُونَ إِلَّا أَن يَشَاءَ اللَّهُ إِنَّ اللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمًا ﴿30﴾ دڵنیاش به که ئێوه هیچتان پێناکرێت و هیچ کارێکتان پێ ئه‌نجام نادرێت مه‌گه‌ر خوا ویستی له‌سه‌ر بێت، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه‌ش زانا‌و دانایه (ده‌زانێ کێ شایسته‌ی هیدایه‌ته، وه دانایه له هیدایه‌تدانی به‌نده چاکه‌کاندا). يُدْخِلُ مَن يَشَاءُ فِي رَحْمَتِهِ وَالظَّالِمِينَ أَعَدَّ لَهُمْ عَذَابًا أَلِيمًا ﴿31﴾ ئینجا ئه‌وه‌ی ئه‌و بیه‌وێت (یاخود ئه‌و که‌سه خۆی بیه‌وێت) ده‌یخاته ژێر سایه‌ی ڕه‌حمه‌تی خۆیه‌وه، وه بۆ سته‌مکارانیش سزای پڕ ئێشی ئاماده کردووه.
الموضوع الأصلي : 76. سورة الإنسان // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam