Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟

  
 
شاطر
 
  
عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟  Empty2012-03-09, 13:29
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟    






ئایه‌ عه‌لمانیه‌ت له‌ كوردستان كار بۆجی ده‌كات ؟ له‌وه‌ته‌ی عه‌لمانیه‌ت له‌ رۆژئاواوه‌ هاتۆته‌ كوردستان له‌ یه‌كه‌م ده‌ستپێكی چركه‌ساته‌كانی ته‌مه‌نی عه‌لمانیه‌ت له‌ كوردستان عه‌لمانیه‌كان ویستو داخوازی تایبه‌تیان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد هه‌بووه‌ و هه‌تا ئیستاش هه‌ر هه‌یه‌ و رۆژ به‌رۆژیش دواكاریان زۆرتر ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر كوردا هه‌ریه‌ك به‌شیوه‌ و نوسین و سیاسه‌ت و كاركردن بۆی ده‌یانه‌وێت مه‌شروعی عه‌لمانیه‌ت سه‌ر پێبگرن له‌رێگه‌ی ره‌خنه‌ی ئاینی و ره‌خنه‌ له‌ ده‌ستوری هه‌ریمی كوردستان و ده‌ستوری عیراقی ده‌یانه‌وێت به‌ هه‌ر جۆرێك بێت كه‌ دینی ئیسلام و باقی دینه‌كانی تر بخه‌نه‌ كه‌ناره‌وه‌ له‌ جاێگه‌ی یاسا و شه‌ریعه‌تی دینی ئیسلام به‌ عه‌لمانیكردنی ئیسلام یان بكه‌نه‌ مه‌نهه‌جیه‌ت، هه‌روه‌ها كار بۆ به‌هێًز كردنی پێگه‌ی سیكۆلارێكی شه‌رقی عه‌شایه‌ری ده‌كه‌ن به‌ناو دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا نه‌مانی دین پێگه‌ی دین له‌ حكومه‌تی كوردیدا و قودسیه‌تی دینی ئیسلام له‌ناو به‌رن و عه‌لمانیه‌تێكی ونبوی نا به‌دیلی ئیسلام له‌ جێگه‌ی دابنێن و ته‌قدیسی عه‌لمانیه‌ت بكه‌ن .

مه‌شروعی عه‌لمانی
1- خستنه‌ كه‌ناری دین و لێستانه‌وه‌ی قودسیه‌تی دین له‌ كۆمه‌ڵگادا و دین وه‌ك هیزێكی رۆحی سه‌یر بكرێت.
2- چه‌سپاندنی بێ دینی له‌سه‌ر مه‌بده‌ئیه‌تی تاك و كۆمه‌ڵگه‌ .
3- قۆرخ كردنی ده‌سه‌لاَتی سیاسی و زه‌وتكردنی له‌ حوكمی دینی .
4- سه‌یركردنی دین وه‌ك فاكته‌رێكی رۆحی و كۆمه‌لاَیه‌تی و جیاكردنه‌وه‌ی بنه‌ما ره‌وشتیه‌كان له‌ دین .
5- دورخستنه‌وه‌ی هاوولاَتیانی ساده‌ له‌ سیاسه‌ت .
6- مه‌شغوڵ كردنی خه‌ڵكی موسڵمان به‌ دیار سه‌فسه‌ته‌وه‌ و پرسیاری بێ وه‌لاَم .
7- بوون به‌ پیاوی ئیستیعماری داگیركه‌ر و به‌كرێگیراوی عیستعمار رۆژئاوابن .
8- داڕمانی كلتوری حه‌قیقی كورد و لاوازكردنی ئه‌خلاق و شه‌ره‌فی موسڵمانان له‌ رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌كانیانه‌وه‌ .
9- تیكه‌ڵ كردنی فێڵ و درۆ و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ .
10 – جوان كردنی سیمای ناشرینی عه‌لمانیه‌ت له‌لای موسڵمانان .
هه‌ریه‌ك له‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ره‌وه‌ باسمكرد عه‌لمانیه‌ت رۆڵی خۆی بینیوه‌ له‌ پیاده‌كردنی ئه‌و شیوازه‌ جۆربه‌جۆره‌ی له‌ مامه‌ڵه‌ كردنیدا هه‌یه‌تی له‌ نوسین و شیعر و سیاسه‌تدا و خاڵ به‌خاڵی جێبه‌جی كراوه‌ .
به‌ هاتنه‌وه‌ی ئیسلامێكی راستی و هیدایه‌ت دانێكی خوا بۆ ئه‌م ئه‌هلی ئیسلامه‌ مه‌شروع به‌ مه‌شروعی عه‌لمانیه‌ت وه‌ك پولی دۆمینه‌ ده‌روخێت، چونكه‌ ئه‌و لێستانه‌وه‌ی قودسیه‌ته‌ی عه‌لمانیه‌كان له‌دینی ئیسلام نهێنی عه‌لمانیه‌ت هه‌ڵده‌ماڵێت كه‌ چۆن عه‌لمانیه‌تیان پێ موقه‌ده‌س ده‌كرد، عه‌لمانیه‌كانی كوردستان هه‌ركاتێك پێیان ده‌لێیت بۆ ده‌تانه‌وێت دین له‌ سیاسه‌ت و حوكم كردن داده‌بڕن یه‌كسه‌ر بێ پرسیار و وه‌لاَم رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ دین بریتیه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی رۆحی كه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی زانستی نایگریته‌وه‌ و ده‌مانه‌وێت دین به‌ موقه‌ده‌سی بهێلینه‌وه‌ !!! ئایه‌ به‌كه‌نار خستن و وه‌لانانی دین چ پیرۆزیه‌ك بۆ دین ده‌گه‌رێته‌وه‌ ؟؟؟
دین كاتێك موقه‌ده‌سه‌ كه‌ ماف و یاسا و زوڵم و زۆری خه‌ڵكی بۆ خه‌ڵكی وه‌رگرێته‌وه‌ و ژیانی دونیایان به‌ خۆشخه‌ختی بۆ فه‌راهه‌م بكات له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی قیامه‌تیان ئه‌مه‌ پێناسه‌ی حه‌قیقی سیاسه‌تی ئیسلامیه‌ نه‌ك له‌ جیهانبینی عه‌لمانیه‌ته‌وه‌ بۆ ئیسلام و پێناسه‌یه‌كی ئینسایكلۆپیدیایه‌كی فه‌ره‌نسی بكه‌نه‌ به‌ڵگه‌ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی له‌ سیاسه‌تی شه‌رعی ئه‌وه‌ی عه‌لمانیه‌ت به‌رامبه‌ر هه‌ردینێكی تر رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌وه‌ له‌وانیه‌ كه‌مێك جێگه‌ی خۆی بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌ت و جوله‌كه‌ له‌سه‌رده‌می خۆیاندا زۆر خه‌ڵكیان چه‌وساندۆته‌وه‌ به‌ناوی دینه‌وه‌ به‌لاَم هیچ كات ئیسلام له‌ هه‌موو كات و ساته‌كانی ژیان و له‌ سه‌رده‌مه‌كانی جیاجیای ژیاند كاری قیزه‌ونی به‌ ناوی دینه‌وه‌ نه‌كردوه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌سیحه‌ت و جوله‌كه‌ كردی .
عه‌لمانیه‌ت دیه‌وێت سێ شتی سه‌ره‌كی هیه‌ له‌ ناو ولاَتی ئیسلامیدا هه‌یه‌ په‌كیان بخات وه‌ك لاواز كردنی پێگه‌ی زانایانی ئاینی ئیسلام و لاوازكردنی رۆڵی مزگه‌وت له‌ كۆمه‌ڵگه‌دا چۆن ؟؟؟

1- گۆرینی ده‌سته‌واژه‌ی ناوی زانای ئاینی ئیسلام بۆ ( پیاوی ئاینی )
2- سه‌یركردنی مزگه‌وت وه‌ك ده‌زگایه‌كی كۆمه‌لایه‌تی بۆ ئارامكردنی رۆح و ده‌روون .
3- هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی زاراوه‌ی سیاسه‌تی ئیسلامی بۆ ئیسلامی سیاسی .
له‌ ئیسلامدا بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی له‌ ئیسلام شاره‌زایی ته‌واویان هه‌یه‌ له‌ عه‌قیده‌ و عیباده‌ت و شه‌رعه‌ت پێیان ناوترێ پیاوی ئاینی وه‌ك مه‌سیحیه‌كان كه‌ پیاوی ئاینیان هه‌یه‌ به‌ڵكو پێی ده‌وترێت ( زانای ئیسلامی ) چونكه‌ له‌ ئیسلامدا هه‌موو كه‌سێكی موسڵمانی پێی ده‌وترێت پیاوی ئاینی ( دینی ) چونكه‌ له‌ئیسلامدا پیاو ده‌بێت له‌یه‌ك كاتدا هه‌م پیاوی دین بێت و هه‌م پیاوی دنیا نه‌ك وه‌ك له‌ مه‌سیحه‌ت و جوله‌كه‌دا پیاوی دینی ئه‌و كه‌سانانه‌ كه‌ (ریجال و دین) یان پێده‌وترێت كه‌ ئه‌وانه‌ن شاره‌زایان له‌ دینیدا هه‌یه‌ به‌كه‌سی ساده‌ كه‌ شاره‌زای له‌ دیندانیه‌ پێی ناوترێت پیاوی ئاینی به‌لاَم له‌ ئیسلامدا ئه‌گه‌ر موسڵمانێك شاره‌زای له‌ ئیسلامدا نه‌بێت هه‌ر پیاوی دینه‌ بۆیه‌ عه‌لمانیه‌ت ئه‌م ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ر له‌ عه‌لمانیه‌تی رۆژئاواوه‌ هیناوه‌.
هه‌روه‌ها مزگه‌وتیان وه‌ك ده‌زگایه‌كی رۆحی كۆمه‌لاَیه‌تی سه‌یرده‌كه‌ن وه‌ك كه‌نیسه‌ی مه‌سیحی و جوله‌كه‌كان و وتنه‌وه‌ی سروده‌ ئاینیه‌كان ، به‌لاَم ئیسلام وه‌ك دینی جوله‌كه‌ و مه‌سیحی نیه‌ خه‌ریكی وتنه‌وه‌ی سرود و بێده‌نگی ناو كه‌نیسه‌بێت و چاوداخات و به‌ كوێرانه‌ دوای پایاوانی پیرۆزی دین بكه‌وێت مزگه‌وتی موسڵمانان جێگه‌ی ریكخستنی كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانه‌ هه‌م ئامۆژگاری و سیاسه‌ت و یاساو ئاسوده‌ی ده‌روون و رۆح ئیسلام له‌گه‌ڵ باقی دینه‌كانی تری جیهان سه‌د و هه‌شتاپله‌ به‌ عه‌كسی ئه‌وانه‌وه‌یه‌، چونكه‌ له‌ دینی ئیسلامدا مزگه‌وت بۆ هه‌موو كاروبارێكی موسڵمانان به‌كاردێت كه‌ له‌ رێپێدراو بێت له‌ ئیسلامدا، چونكه‌ له‌ سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر( صلی علیه‌ وسلم ) دا مزگه‌وت شوێنی كۆرو سیمنارو راهێنانی سه‌ربازی و خوێندنگه‌ بووه‌ و له‌ هه‌مان كاتیشدا شوێنی عیبادات بووه‌ نابێت زانایانی ئاینی وه‌ك ره‌مزێكی رۆحی سه‌یربكرێن ته‌نها باسی ره‌وشت و ئاكاری جوان و رح و ده‌رونی ئارام بكات ئه‌مه‌ لایه‌نێكیه‌تی بۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م باسانه‌بێت ئه‌وا له‌ماوه‌ی یه‌كساڵدا هه‌موو ئه‌وباسانه‌ كۆتایی پێدێت به‌ڵكو ده‌بێت زانای ئاینی خه‌ڵكی هۆشیاربكاته‌وه‌ له‌كاری سیاسی و كیشه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ره‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت به‌ موسڵمانان ئه‌وه‌ شتێكی بیمانایه‌ كه‌ زانای ئاینی ناو مزگه‌وته‌كان مه‌شغولبكرێن به‌وه‌ی كه‌ هه‌ر فیرعه‌ون دوای موساكه‌وت له‌ ئاوه‌كه‌دا ئه‌مه‌ چه‌ند په‌ند و ئامۆژگاریه‌كه‌ بۆ موسڵمانان به‌لاَم ده‌بێت مزگه‌وت ببێته‌ شوێنی توێژینه‌وه‌ و ریكخستی كۆمه‌ڵكاری كۆمه‌ڵگه‌و هۆشیاری سیاسی له‌ ناو موسڵماناندا نه‌ك وه‌ك مه‌سیحیه‌ت ته‌نها شوێنی ئارامی ده‌رون بێت و به‌حسابی خۆیان شوێنی ئارامی رۆحه‌ جه‌سته‌ چی پێده‌كه‌یت بیكه‌ ئه‌مه‌ هه‌ڵه‌یه‌ چونكه‌ پاك راگرتنی جه‌سته‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر رۆح دروست ده‌كات ناخی مرۆڤ پاك ده‌كاته‌وه‌.
وه‌ك پێشتر باسمان كرد ئیسلام بریتینیه‌ له‌ كرداری رۆحی و هه‌ر لایه‌نی رۆحی ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو هه‌موو بواره‌كانی ژیان ده‌گرێته‌وه‌ وه‌ك سیاسه‌ت و ئابوری یاسا و عیبادات و شه‌ریعه‌ت و عه‌قیده‌ و ده‌رون و رۆح گرنگیه‌كی زۆری به‌ هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان داوه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ی موسڵمان زۆر شانازی به‌ ئیسلامه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئاینی ئیسلام له‌ قورئان و حه‌دیسدا باسی هه‌موو شتێكی ژیانی بۆ كردووین له‌ هه‌موو بواره‌كاندا بۆیه‌ ناشێت ئیسلام باسی هه‌موو شته‌كانی كردبی به‌س باسی سیاسه‌تی له‌بیر چووبێت و باسی لێوه‌نه‌كردبێت ئه‌گه‌ر وابێت ده‌بێت چاوه‌ڕوانی پێغه‌مبه‌رێكی تربكه‌ین وبێت و باسی سیاسه‌تیشمان بۆبكات بۆیه‌ سیاسه‌ت له‌ ئیسلامدا گریداره‌وه‌ له‌گه‌ڵ خودی ئیسلام و په‌یوه‌ندی به‌هێزیان هه‌یه‌ ئایه‌ پێغه‌مبه‌ر كه‌هات سیاسه‌تی نه‌كرد بۆ گۆڕانكاری كۆمه‌ڵگه‌ و گۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی نه‌گۆڕی و حوكم یاسای جاهلی نه‌گۆڕی بۆ حوكم و یاسای ئیسلامی چه‌ندین جه‌نگی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ كافرو موشریكانی عه‌ره‌ب به‌رپا نه‌كرد و چه‌ندین سوپای گه‌وره‌ی نه‌بوو ماوه‌ی هه‌زار ساڵ ئیسلام حوكمی نیوه‌ی سه‌ر زه‌وی كردووه‌ له‌ جیهاندا و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی به‌هیزی وه‌ك عه‌باسی و ئه‌مه‌وی و عوسمانی هه‌بووه‌ به‌لاَم به‌پلانی دوژمنان داڕماون دوای راماون بۆی ئه‌مه‌ هه‌ر قسه‌یه‌كی گاڵته‌ جارانه‌یه‌ بوترێت كه‌ ئیسلامی سیاسی به‌ڵكو راسته‌كه‌ی سیاسه‌تی ئیسلامیه‌ و بۆ خزمه‌تكردنی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ به‌هه‌موو شێوه‌و بیره‌جیاوازه‌كانه‌وه‌ .

كوردستان له‌ نێوان سیاسه‌تی ئیسلامی و عه‌لمانیدا سیاسیدا !!!
به‌ هه‌زاره‌ها ساڵه‌ كوردستان به‌پی ناوچه‌ی جوگرافیاو مێژوویه‌كه‌ی‌ هه‌ر هه‌بوو و له‌رووی ئاو و هه‌وای‌ ناوچه‌یه‌كی به‌بایه‌خ بووه‌ له‌لای خه‌ڵكی و چونكه‌ سرووشته‌ جوانه‌كه‌ی وای كردووه‌ كه‌ هه‌موو كه‌س كوردستانی لادڵگیربێت و سه‌ردانی بكات و له‌رووی خه‌باتی میژوویشه‌وه‌ كوردستان چه‌ندین قوربانی داوه‌ بۆ سه‌روه‌ری خاكی كوردستان و هێشتنه‌وه‌ی به‌ پیرۆزێتیه‌كه‌ی.
ئه‌گه‌ر ئاورێكی خیرا بۆ لاپه‌ره‌كانی مێژووی كورد بده‌ینه‌وه‌ ده‌بینین كورد پێش ئیسلام نه‌توه‌یه‌كی موسالم بووه‌ و هه‌میشه‌ش ژێر ده‌سته‌ بووه‌ له‌ ژَرده‌ستی فارس و رۆم دابووه‌ به‌هاتنی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ئه‌و فه‌تحكردنی كوردستان له‌لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه‌ كوردستان بووه‌ جیگه‌یه‌كی سترتیجی و میژووی له‌ جیهاندا و ئازادبوونیان له‌ كۆیلایه‌تی و رزگاربوون له‌ژیرده‌ستی فارس و تورك رۆمه‌كان، به‌رای میژوو نوسانی كورد پێیان وایه‌ كه‌ كورد به‌زۆر ئاینی ئیسلامی وه‌رنه‌گرتووه‌ و به‌ڵكو زۆر به‌ ئازادانه‌ فیكری ئیسلامیان وه‌رگرتووه،‌ چونكه‌ كورد خاوه‌نی هیچ یاساو شه‌ری عه‌تیك نه‌بووه‌ ته‌نها یاسایه‌كی عه‌شایه‌ری به‌سه‌ریاندا زاڵبوو، له‌رووی خوینده‌واریشه‌وه‌ دواكه‌وت و بوون به‌لام به‌هاتنی ئانی ئیسلام جه‌ندین زاناو كه‌سایه‌تی گه‌وره‌ له‌كوردا ده‌ركه‌وتن كه‌ بوونه‌ جیگه‌ی شانزی كورد وه‌ك ئبن وسه‌ڵاحی شاره‌زوری و ئه‌بو سه‌عیدی گاوانی ...هتد ئه‌مانه‌ له‌گه‌وره‌ترین زاناكانی كوردن و سه‌ركرده‌ی گه‌وره‌ی كوردیش وه‌ك سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی، ئیسلام تا ئیستاش زۆر ترین خزمه‌تی به‌گه‌لی كورد كردووه‌ وه‌ك فكر و یاسا له‌ سه‌ده‌كانی رابردوشدا چه‌ندین شاعیر و زانای گه‌وره‌ی به‌رهه‌م هینا كه‌ جیگه‌ی شانازی گه‌لی كوردن و ناویان له‌ فه‌رهه‌نگ و كلتوری كوردیدا هه‌ڵگیراوه‌.
چه‌نده‌ها كه‌سی نه‌شاره‌زاو بی ئه‌زموون كه‌ تائیستا دان به‌ هه‌ڵكانی خۆیاندا نانین و له‌ فكری ئیسلامی نارازین و ده‌ڵین و عه‌لمانیه‌ت بۆ ئیستای كوردستان ده‌بیت و ده‌بیته‌ هووی درووست بوونی ده‌وله‌تی كوردی .
ئه‌كه‌ر سه‌ریری میژووی عه‌لمانیه‌ت بكه‌ین له‌ كوردستان میژووه‌كه‌ی ده‌كه‌ریته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تای 1927 كه‌ فكری شیوعیه‌ت هاته‌ كوردستان له‌سه‌رده‌ستی رووسیا و هاتنی ئینگلیز كه‌ چه‌ند كه‌سیك كه‌وتنه‌ ژێر كاریگه‌ری فكری عه‌لمانیه‌ته‌وه‌ كه‌ بێئه‌وه‌ شاره‌زایه‌كی ئه‌وتۆیان له‌ ئیسلامدا هه‌بێت كویرانه‌ دوای فكری عه‌لمانیه‌ت كه‌وتن هه‌ر عه‌لمانیه‌تیش بوو بووه‌ هۆی مینه‌تی له‌سه‌ر ده‌ولێ‌تی كوردی و تائیستا نه‌یتوانیه‌وه‌ ده‌وڵتی كوردی درووست بكات و بۆته‌نها جاریكیش ئیسلام له‌ كوردستان حوكمی نه‌كردووه‌ به‌لاَم ته‌نها خه‌ڵكه‌كه‌ی موسڵمان بوون.

كورد له‌بێ مه‌بده‌ئی و بێ ئه‌زموونی خۆی دوای هه‌موو زوورنایه‌ك ده‌كه‌وێت هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ كوردی والێكردووه‌ هه‌رگیز ده‌وڵه‌تی كوردی به‌ده‌ست نه‌هینیت.
عه‌لمانیه‌ت هه‌میشه‌ رۆلی گه‌وره‌ی گێراوه‌ له‌ مه‌ینه‌تیه‌كانی ده‌وڵتی كوردی هه‌میشه‌ ناوماڵكی كوردی ئاگرتیبه‌رداوه‌و ده‌ست له‌ناو ده‌ستی بیگانه‌دا بووه‌ بۆ له‌ناوبردنی فكری ئیسلامی له‌ كوردستان هه‌ڵخه‌لاَتاندنیان له‌لایه‌ن رۆژئاواوه‌ بینیمان چه‌ندین سه‌ركرده‌ بوون به‌ پیاوی ئه‌وروپا و روسیاو ئه‌مریكا و ئینگلیز به‌لاَم دواجار شكستی گه‌وره‌یان به‌ده‌ست هینا له‌ به‌رامبه‌ر فكری ئیسلامدا ئیسلام فكریكی ئه‌وه‌نده‌ ساده‌نیه‌ به‌ هه‌ندیك عه‌لملنی نه‌زان له‌ناو بچێت، عه‌لمانیه‌ت تائیستاش پیی وایه‌ كه‌ ئیسلامیش به‌ده‌رده‌كه‌ی فكری مه‌سیحه‌ت ده‌به‌ن، به‌لاَم ئه‌وه‌یان بۆناچێته‌ سه‌ر خوای گه‌وره‌ به‌ هه‌زاره‌ها زانای گه‌وره‌ی گه‌لی كورد و هه‌موو جیهانی كردووه‌ به‌ حه‌ره‌سی ئه‌م دینه‌ كه‌ هه‌رگیز كه‌س ناتوانێت به‌رامبه‌ر ئیسلام بووه‌ستیه‌ته‌وه‌ بۆ مناقه‌شه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ئیسلامی و عیلمی كه‌لام و قورئان و ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ به‌ عه‌لمانیه‌كان بڵیم كه‌ ئه‌مه‌ چه‌كی ده‌ستی موسڵمانانه‌ ئه‌ی ئێوه‌ چه‌كه‌كه‌تان چیه‌؟؟ بێگومان ئه‌و فكره‌ كۆنه‌ په‌رسته‌ی رۆژئاوا كه‌ ئیستا پی ده‌ڵین مۆدێرن كه‌ به‌هه‌زاران فه‌یله‌سوفی ئه‌ورپا كه‌وتۆته‌ ژێر فكر و فه‌یله‌سوفی ئیسلامیه‌وه‌ وه‌ك جانجاك رۆسۆ و هیگل و مارتن لۆسه‌ر كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان له‌ژیر تئسیراتی فارابی و غه‌زالی و ئیبن روشدا بوون ئه‌مانه‌ به‌ بنه‌مای دروست كه‌ری فه‌لسه‌فه‌ داده‌نرین كه‌ ئه‌فڵاتونیش به‌قه‌ده‌ر ئه‌مانه‌ زیره‌ك و لیهاتوو نه‌بووه‌.
عه‌لمانیه‌كانی كوردستان هه‌ر كه‌ كیشه‌یه‌ك ده‌بێت و دیته‌ پێشه‌وه‌ به‌رامبه‌ریان ده‌ڵین ئه‌مه‌ ئیسلامی كۆنه‌ په‌رست ئه‌م خه‌ڵكه‌ی فیری ئه‌وه‌كردووه‌ كه‌ كوردستان ئاوا به‌رامبه‌ر ئیمه‌ بكریت و ئازادیمان لێزه‌وت بكریت كاتیكیش ده‌گه‌نه‌ شێنه یی ده‌ڵێن كوردستان ولاتیكی دیموكراسه‌و ولاتیكی عه‌لمانیه‌ ئیسلامیه‌كان بۆیان نیه‌ قسه‌بكه‌ن و ئازادیمان لێ زه‌وت بكه‌ن ئه‌مه‌ له‌كاتیكدایه‌ كه‌ زۆرینه‌ی ولاتی ئێمه‌ موسڵمانه‌ %97 پێك هێناوه‌ %3 ئه‌دیان بێ دینه‌كانه‌ ئایه‌ ده‌بێت ره‌ئی ئه‌و هه‌موو موسڵمانه‌ بخریته‌ ژێرپێلاوه‌وه‌ كه‌ زۆرینه‌ی گه‌لی كوردی پیك هیناوه‌و رازیه‌ به‌ كتیبیك كه‌ناوی قورئانه‌ به‌ڵا سێ‌ كه‌س ده‌بێت ریزیان له‌راكه‌یان بگیرێت ئیمه‌ی موسڵمان هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ ئازادی و دیموكراسین، چونكه‌ ئازادی بیر یه‌كه‌مین مافێكی مرۆڤه‌ كه‌ وه‌سفی مرۆڤایه‌تی مرۆڤی پێ ده‌سه‌لمێت ، چونكه‌ ئه‌و كه‌سه‌ی ئازادی بیر له‌ یه‌كێك ده‌ستێنێته‌وه‌ ، مانای وایه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ی له‌و كه‌سه‌ ساندۆته‌وه‌ .. به‌مه‌ ئه‌و سه‌ربه‌ستیه‌شی لێ ده‌ستێنێته‌وه‌ كه‌ بۆی هه‌یه‌ بانه‌گه‌شه‌ بۆ عه‌قیده‌و بیروباروه‌ڕه‌كه‌ی خۆی بكات ، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ئه‌مان و ئه‌منییه‌ته‌ی ده‌بوو هه‌یبێت به‌رامبه‌ر ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌و ترس و تۆقان ئه‌ویشی لێ ساندۆته‌وه‌ ! كه‌وابوو ئه‌گه‌ر ئازادیه‌ك ئه‌مانه‌ی له‌خۆ نه‌گرتبوو ، ئه‌وه‌ ئازادی نییه‌ ، ئه‌وه‌ ناوی بێ ناوه‌رۆكه‌و كاریگه‌رییه‌كی له‌ ژیاندا نییه‌ .. له‌م دیده‌وه‌یه‌ كه‌ خوای گه‌وره‌ رێبازی موسوڵمانان روون ده‌كاته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رایان ده‌هێنێت كه‌ دیدێكی ئاوا به‌رفراوانیان له‌ ژیانی واقیعیدا هه‌بێت.
هزری‌ ئیسلامی‌ ده‌رهاوێشته‌ی‌ دنیابینی‌ ئیسلامییه‌و ئه‌و سیاسه‌ته‌ تیۆرییه‌ش كه‌ده‌رهاوێشته‌ی‌ ئه‌و هزره‌یه‌ به‌شێكه‌ له‌ سیستمه‌ فیكرییه‌ گشتییه‌كه‌و له‌ژێر هه‌مان كاریگه‌ری‌ جیهانبینییه‌ دینییه‌كه‌دایه‌، سیاسه‌تیش دابراو نییه‌ له‌ پرانسیپه‌ شه‌رعییه‌كان و به‌ده‌ریش نییه‌ له‌و خواسته‌ هه‌نووكه‌ییانه‌ی‌ واقیعی‌ رۆژ ده‌یخوازێت.
هزری‌ سیاسی‌ ئیسلامی‌ ئه‌و چالاكییه‌ عه‌قڵییه‌یه‌ كه‌ هزرو بۆچوونی‌ كۆمه‌ڵه‌ مرۆڤێكی‌ موسڵمان له‌خۆ ده‌گرێت له‌و كاته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ پراكتیكی‌ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ سیاسییان پێكهێناوه‌و ده‌وڵه‌ت بۆ ئیسلام دامه‌زراوه‌، ئه‌مه‌ش له‌سه‌رده‌می‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (صلی‌ الله علیه‌ وسلم) ه‌وه‌ ده‌ست پێ‌ ده‌كات تا ده‌گاته‌ سه‌رده‌می‌ ئه‌مڕۆ، به‌م پێیه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م هزره‌ سیاسییه‌ قۆناغی‌ خۆی‌ هه‌یه‌و خاوه‌نی‌ مێژوویه‌كی‌ دوورو درێژه‌، ئه‌م قۆناغانه‌ش كۆی‌ ئه‌و بنه‌ماو بۆچوون و دیگاو تیۆرانه‌یه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ به‌ژیانی‌ گشتی‌ و ئامانجه‌ سیاسییه‌كانی‌ موسڵمانان و ئه‌و بنه‌ماو رێوشوێنانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ژیانی‌ سیاسی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ ئیسلامی‌ ڕێك ده‌خات.
ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش به‌ عه‌لمانیه‌كانیش بلێم كه‌ ئیسلام كوردی له‌ بت په‌رستی رزگاركرد له‌ده‌ست فارس و رۆم رزگاری كرد كردیه‌ حاكمی ولاتی خۆی كه‌ هه‌زارو سه‌د ساڵ بوو لێی زه‌وتكرابوو بیری خۆخۆری و براكوژی تێدا مراند ، فێری داب و نه‌ریتی جوان و خۆشه‌ویستی و ره‌فتاری شیرین و ژیان و شارستانیه‌ت و خوینده‌وتری كردن ، له‌وه‌و پێش فارس و رۆم به‌ زه‌بری قمچی و باج كۆلێیان كوتابوون نه‌یان ده‌هێشت بیر له‌خۆیان و خواكه‌یان بكه‌نه‌وه‌ كرابوونه‌ خۆراكی شه‌ری هه‌زاران ساڵه‌ی نیوان خۆیان .
گرنگترین كاریش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بكرێت هیزه‌ ئیسلامیه‌كانی كوردستان به‌ جه‌ماوه‌ریكی گه‌وره‌وه‌ بینه‌وه‌ ناو ساحه‌كه‌وه‌، بكه‌ونه‌ ئه‌و ململانه‌ی كه‌ ده‌بێت هه‌ر ئیسلام دید و تیروانین و یاسا و سه‌روه‌ربێت و تاوای لێدیت عه‌لمانیه‌ت ده‌كه‌ویته‌ كه‌ناره‌وه‌ و موسڵمانانانیش ده‌نگ بده‌ن به‌ به‌رنامه‌ی ئیسلام نه‌ك به‌عه‌لمانیه‌ك كه‌ كاركردنی بۆ هه‌ژمونی له‌ناوبردنی ئیسلامه‌ ئه‌ركی حیزبه‌ ئیسلامیه‌كانی كودستان له‌ به‌رامبه‌ر تاكی موسڵمانی كورد هۆشیاركردنوه‌یانه‌ له‌رێگه‌ی كتیب و نامیله‌كه‌و گۆفارو رۆژنامه‌كانه‌وه‌ راگه‌یاندی كانی به‌گشتی گه‌نجی كوردی پێ هۆشیاربكاته‌وه‌ و نیشاندانی نه‌نگینه‌كانی عه‌لمانیه‌ت له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگادا ئاشكراكردنی نه‌خشه‌و پلانه‌كانیان نه‌ترسان لێیان و بێ سڵمینه‌وه‌ له‌ بێباوه‌ران نه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك موسوڵمان تیغی له‌سه‌ر ملی موسوڵمانه‌ و ده‌ستی ته‌وقه‌ی له‌ناو ده‌ستی دوژمناندا بێت.

نوسه‌ری ئیسلامی و عه‌لمانی
له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی عه‌لمانیه‌ته‌وه‌ و به‌چه‌ندین جۆرو رێبازی جیاجیاو ئه‌فكاری جیاواز له‌ناویاندا كار بۆ ناشرین كردنی لایه‌نی به‌رامبه‌ر و فكری به‌رامبه‌ریان كراردوه‌ و هه‌وڵیان داوه‌ له‌نوسینه‌كانیاندا به‌ ته‌واوی خۆیان ده‌ربخه‌ن و بیتوانن له‌رووی سایكۆلۆژیه‌وه‌ لایه‌نی به‌رامبه‌ریان بخه‌نه‌ ژێر فشاره‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن به‌رامبه‌ریان بوه‌ستنه‌وه‌ هه‌میشه‌، چونكه‌ بۆ دنیا ژیاون و حه‌زی دونیای بۆغرای كردوون دڵیان به‌رامبه‌ر چاكه‌كردن ره‌ق بووه‌ هه‌میشه‌ به‌رامبه‌ری موده‌عییان وه‌ك تیرۆرستیك بخوینه‌وه‌ ئه‌گه‌ر باشیش بێت .
هه‌میشه‌ نوسه‌ری عه‌لمانیه‌ت ویستویه‌تی خۆی له‌ نوسینی راست و به‌ڵگه‌دار قوتار بكات و په‌ناببات بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه‌ جیگه‌ی قسه‌و بیرو بۆچونی ئه‌ونین وه‌ك ده‌ست بردن بۆ بواری دین و فكری دینی به‌تایبه‌تی كه‌كار ئه‌وان نیه‌ چۆن وه‌ك خۆیان ده‌لێن دین لایه‌نی رۆحه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزان كه‌ ئه‌وانیش عه‌لمانین و په‌یوه‌ندیان به‌دینه‌وه‌ نیه‌ چونكه‌ كه‌سی دنیایی له‌ جیهانی رۆح تیناگات.
به‌رای من نوسه‌رانی عه‌لمانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ له‌گه‌رمه‌ی لۆت به‌رزی و بوغرایدان و حساب بۆ رای به‌رامبه‌ریان ناكه‌ن و گوێ بۆ رای به‌رامبه‌ر و ره‌خنه‌كانیان ناگرن هه‌رخۆیان به‌ حه‌قی متلق ده‌زانن ئایه‌ ئه‌مه‌ عه‌لمانیه‌ته‌ كه‌ كرۆكی دیموكراسی تێدا به‌رجه‌سته‌یه‌؟ ئایه‌ من ده‌مه‌وێت بزانم بۆچی نوسه‌ره‌ عه‌لمانیه‌كانی ئێمه‌ ئه‌وه‌نه‌ده‌ له‌خۆبایی و لوت به‌رزن ؟ زۆر خۆشه‌ مرۆڤ خاكی بێت له‌ ژیاندا هه‌رئه‌وه‌نه‌ده‌ی ده‌كه‌وت له‌ناو خه‌ڵكدا ته‌كه‌بور نه‌یگرێت !!! هیوادارم كه‌ نوسه‌ره‌ عه‌لمانیه‌كان واز له‌ ته‌كه‌بوور بێنن و گوێ بۆ نوسه‌ره‌ بچوكه‌كان و نوسه‌ره‌ ئیسلامیه‌كانیش بگرن چیتر وازبهینن له‌و نازناوه‌ میراته‌ی كه‌له‌ باپیریانه‌وه‌ بۆیان ماوه‌ته‌وه‌ .
هه‌ڵبه‌ته‌ دنیای نوسه‌ری موسڵمان و ئیسلامی دنیایه‌كی جیاوازه‌ له‌ دنیای نوسه‌ره‌ عه‌لمانیه‌كان بگره‌ جیهانبینیشیان زۆر جیاوازه‌ بۆ ژیان گه‌ردوون و بزاڤ و سیاسه‌ت و سیسم به‌ گشتی و به‌تایبه‌تی بۆ دین ئه‌وه‌ی به‌گشتی دیقه‌تم دابیت له‌سه‌ر نوسه‌ری ئیسلامی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌رگیز شتیك نانوسیت له‌به‌ر خاتری خواو دین و قیامه‌تی نه‌بێت هه‌میشه‌ له‌به‌رامبه‌ر چاكه‌و پیاوه‌تی دنیایا شتیان نه‌نوسوه‌ به‌ڵكوو له‌به‌رخاتری په‌روه‌ردگاری مه‌زنیان بووه‌ هه‌رئه‌مه‌ش بووه‌ بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ به‌ره‌كه‌ت بكه‌ویته‌ نوسینه‌كانیانه‌و راستی و روونی ژیانیان بۆ ده‌ركه‌ویت و خه‌ڵكیش به‌روه‌ ئه‌و راستیه‌ ببه‌ن و ئه‌وه‌ی خراپه‌بووبێت بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ نوسه‌ره‌ ئیسلامیه‌كان قسه‌یان له‌باره‌وه‌ كردوه‌ هه‌ر ئه‌مه‌ش بووه‌ كه‌ ئیسلام زۆر به‌ره‌و پێش چووه‌ كه‌سیكی وه‌ك به‌رنادشۆ رایده‌گه‌یه‌نیت : ئه‌گه‌ر ئاینێك هه‌لی ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ ده‌ستی هه‌بێت له‌ ئینگلته‌را و بێ گومان ئه‌وروپاش له‌ ماوه‌ی سه‌د ساڵانێكدا، ئه‌وا ئاینی ئیسلام ده‌بێت" هه‌ر ئه‌مه‌بووه‌ كه‌ نوسه‌ره‌كانمان ویستویانه‌ ئه‌وه‌ی قورئان باسی لێوه‌ كردوه‌ له‌باره‌ی مرۆڤه‌وه‌ له‌ خۆیاندا به‌رجه‌سته‌ی بكه‌ن نیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه‌ لایه‌نی ره‌وشت و یاسای و جوانی مرۆڤ فه‌رامۆش ناكه‌ن . من پێم وایه‌ نوسه‌ری ئیسلام به‌گشتی هه‌تا نوسینه‌كانی به‌هیزبوو بێت و زیاتر ده‌كه‌وتبیت له‌ ناو خه‌ڵكیدا ئه‌وا زیاتر خۆی نزم نیشان داوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ خه‌ڵكی نوسه‌ری موسڵمان به‌ته‌مای پاداشتی خودایه‌ نه‌ك پاداشتیكی دونیایی وه‌ك نوسه‌ری گه‌وره‌ی ئیسلامی غه‌زالی نوسینه‌كانی له‌ ژیاتدا گه‌یشتۆته‌ پله‌ی هه‌ره‌به‌رزی نوسن هه‌نید كتیب و نوسنی هه‌ن كه‌ تائیستاش زۆر كه‌س له‌ و نوسنه‌ قورسانه‌ی تیناگات كه‌ هیچ فه‌یله‌سوفیكی ئه‌وروپیش نه‌یتوانیه‌وه‌ به‌رامبه‌ری بوه‌ستیته‌وه‌ كه‌ غه‌زالی یه‌كه‌م كه‌س بووه‌ له‌ رۆژهه‌لاَتدا ره‌دی فه‌یله‌سوفه‌كانی رۆژئاوای دابێته‌وه‌ و هه‌ڵه‌كانی بۆ راست كردبنه‌وه‌ و فه‌شه‌لی فه‌لسه‌فه‌ی نیشان دابێت ئه‌م كه‌سایه‌تیه‌ گه‌وره‌یه‌ كه‌ به‌ گه‌وره‌ی فه‌یله‌سوفه‌كان داده‌نرێت له‌ هه‌موو كتیبیكیدا جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ ده‌بێت هه‌موو كه‌س خۆی به‌ لوت به‌رز نه‌زانێت.
به‌لاَم هه‌چه‌ند سه‌یرده‌كه‌م له‌ كۆن و نوێدا عه‌لمانیه‌ت به‌ توندره‌و میان ره‌ویه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هیچ ئه‌فكاریكی دژی خۆیان یه‌كیان نه‌گرتوه‌ ئه‌گه‌ر یه‌كیشیان گرتبیت بۆ مه‌رامی سیاسی خۆیان بووه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌یه‌نیت كه‌ عه‌لمانیه‌تی دیموكراسی و دیكتاتۆری هه‌ر یه‌ك ئه‌فكاری سیاسی فێلاوی مێكاڤیل یانه‌ن.
به‌رای من نوسه‌ری راست ده‌بێت ئه‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ی له‌ خودی ره‌وشتیدایه‌ له‌ رۆحی نوسینه‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی بكات چ كه‌سه‌كه‌ ئیسلامی بیت یان عه‌لمانی و ماركسی بێت هه‌رئه‌مه‌شه‌ رۆڵی بیرۆ رای ئازاد و مافی مرۆف و ته‌ندروستی كۆمه‌ڵگه‌و بزاڤه‌ كۆمه‌ڵ كاریه‌كتن به‌ره‌و پێشخستن ده‌بات له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی دیموكراسی نوسه‌ر رۆڵی له‌ به‌ره‌و پێ چونی كۆمه‌لگه‌و بیرو هۆشی خه‌ڵكیدا هه‌یه






 الموضوع الأصلي : عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ , عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ , عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ ,عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ ,عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ , عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ عه‌لمانیه‌تی كوردی سه‌رده‌م چی ده‌وێت ؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة