2012-03-20, 03:45
رسالة بيانات كاتب الموضوع
ئایا ده‌زانی خوای مهره‌بان گیانه‌وه‌رانی له ئاویکی لیل دروست کردوه المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: ئایا ده‌زانی خوای مهره‌بان گیانه‌وه‌رانی له ئاویکی لیل دروست کردوه
قورئانى پیرۆز پۆلێن‌کردن و دابه‌شکردنى ئاژه‌ڵانى بۆ چه‌ند به‌شێک ئاماژه‌پێداوه. خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت: [وَاللَّهُ خَلَقَ كُلَّ دَابَّةٍ مِن مَّاء فَمِنْهُم مَّن يَمْشِي عَلَى بَطْنِهِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِي عَلَى ڕجْلَيْنِ وَمِنْهُم مَّن يَمْشِي عَلَى أَرْبَعٍ يَخْلُقُ اللَّهُ مَا يَشَاءُ إِنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ [النور : 45]]النور/٤٥، واته: خوا هه‌موو زینده‌وه‌رێکى له ئاوێکى تایبه‌ت دروستکردووه، جا هه‌یانه له‌سه‌ر سکى ده‌ڕوات، هه‌شیانه له‌سه‌ر دوو قاچ ده‌ڕوات، هه‌روه‌ها هه‌یانه له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات، خوا هه‌رچى بوێت دروستیده‌کات، به‌ڕاستى خوا ده‌سه‌ڵاتى به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. یان ده‌فه‌رموێت: [وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الأَرْضِ وَلاَ طَائِرٍ يَطِيرُ بِجَنَاحَيْهِ إِلاَّ أُمَمٌ أَمْثَالُكُم مَّا فَرَّطْنَا فِي الكِتَابِ مِن شَيْءٍ ثُمَّ إِلَى رَبِّهِمْ يُحْشَرُونَ [الأنعام : 38]]الا‌نعام/٣٨، واته: هیچ زینده‌وه‌ر و گیانله‌به‌رێک نییه به‌سه‌ر زه‌ویدا بڕوات و هیچ باڵنده‌یه‌ک به باڵه‌کانى بفڕێت و ئه‌وانیش ئوممه‌ت و گه‌لێک نه‌بن وه‌ک ئێوه دڵنیابن هیچ شتێک نییه پشت گوێمان خستبێت له کتێبه (تايبةتييةكةى لوح المحفوظ)دا، له‌وه‌ودوا هه‌رهه‌موو ئه‌وانه بۆلاى په‌روه‌ردگاریان کۆده‌کرێنه‌وه. زاناى بایۆلۆجى ئه‌مریکى "Artur L. Koch" له زانکۆى (ئينديانا) له کتێبى (The bacteria; Their origin, structure. Function and antibiosis"دواى وردبوونةوة لة سيستةمى ئالَؤز و ثڕ وردةكارى ئةنزيم و ثرؤتينة تايبةتييةكان و ذمارةى بيَشوماريان لة تاكة خانةيةكدا، تةنها يةك بيرؤكة بة بير‌ى مرؤظيَكى ذيردا ديَت،،دةربارةى دروستبوونى ذيان،، كة هةرطيز ناكريَت ئةو هةموو ڕيَكوثيَكى و سيستمة نايابة هةر لةخؤوة و بةڕيَكةوت بةديهاتبيَت، ئيتر لةهةر ذينطةيةكدا بيَت و هةر شرؤظةو ليَكدانةوةيةكى فيزيايى و كيميايى بؤ بكريَت و ضةنديش كاتى خاياندبيَت. لةڕاستيدا دوو بيركردنةوةى جياواز دةربارةى سةرهةلَدانى ذيانى مرؤظ و زيندةوةران (بة تاك خانةكانيشةوة) هه‌یه: یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه که خواى گه‌وره ژیانى مرۆڤ و زینده‌وه‌رانى به‌و هه‌موو ئاڵۆزى و ورده‌کارییه‌وه له‌سه‌ر زه‌وى ئافراندووه، که هه‌ریه‌که‌یان خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندى و زیندهچالاکى تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک جۆرێکى سه‌ربه‌خۆ له‌جۆرێکى تر‌ى جیاواز له‌خۆیه‌وه دروستنه‌بووه. بۆچوونى دووه‌م پێیوایه ژماره‌یه‌ک کارلێکى کیمیایى هه‌ڕه‌مه‌کى دواییه‌ک ڕوویانداوه و دووپاتبوونهتهوه، تا له‌کۆتاییدا خانه‌یه‌کى زیندووى لێ به‌رهه‌مهاتووه. لێره‌دا وردبوونه‌وه‌یه‌ک پێویسته، ئه‌گه‌ر زۆربوون و گه‌شه‌ى تاکهخانه چالاکبوونى هاوکاتى هه‌زاران ئه‌نزیمى پێویست بێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه ڕوودانى ڕێکه‌وتێکى له‌وجۆره (كة بؤضوونى دووةم بانطةشةى بؤ دةكات)، ئهستهمێکى زۆر دووره. بوون و گه‌ردوون ملکه‌چى ڕێساگه‌لێکن که زاتێکى مه‌زن و به‌ده‌سه‌ڵات ئافراندوونى، ئه‌ویش (الله)یه، ئه‌و خوایه له‌توانایدایه ژماره‌ى زۆر و زه‌وه‌نده‌ى زینده‌وه‌ران، به‌و هه‌موو شێوه و قه‌باره و تایبه‌تمه‌ندییه جیاوازانه‌وه، به‌دیبهێنێت. تاکه سیستمێک له به‌ناو یاساى ڕێکه‌وتدا بوونى هه‌بێت، ژماره‌یه‌کى ئێگجار زۆرى دووپاتبوونه‌وه‌یه که بۆ دروستبوونى یه‌که‌م خانه‌ى زیندوو پێویسته، دواتریش هه‌ر به‌ڕێکه‌وت گه‌شه بکات و گه‌وره ببێت و بازدانى تێدا ڕووبدات و شێوه‌ى جیاوازى لێوه پێک‌بێت، ئه‌مه له‌کاتێکدایه که بۆ هه‌ریه‌ک له خه‌سڵه‌ته‌کانى خانه ملیۆنان کارلێکى کیمیایى و کاریگه‌ریى نیشانه و ڕیزبوونى کۆده‌کان و دابه‌شبوونى خانه‌کان ،،له فره‌خانه‌کاندا،، پێویستن... بۆیه ده‌بێت ئه‌و هه‌موو گۆڕانکارییه ورد و پڕ یاسایانه له ڕێکه‌وتدا کۆببنه‌وه و ئه‌وه‌ش له ئه‌سته‌م ئه‌سته‌متره و ئه‌قڵى ژیر و هۆشیار ڕێکه‌وتى که‌ڕ و کوێر ڕه‌تده‌کاته‌وه و دڵنیایانه بوونى به‌دیهێنه‌رى توانا (الله) په‌سه‌ند ده‌کات." شانشینى ئاژه‌ڵان چه‌ندین جۆرى تێدایه، هه‌یانه له‌سه‌ر سکى ده‌ڕوات وه‌ک خشۆکه‌کان و هه‌یشه له‌سه‌ر دوو پێ ده‌ڕوات وه‌ک مرۆڤ. له‌وجۆره‌ش که له‌سه‌ر چوار پێ ده‌ڕوات وه‌ک زۆربه‌ى ئاژه‌ڵان... خه‌ڵک دیمه‌نى جوڵه‌ى ئاژه‌ڵانیان بینیوه و هیچ سه‌رسامییان به‌رامبه‌رى نه‌بووه، به‌ڵام زانایانى سه‌رقاڵ به بوارى زینده‌وه‌رزانى، له‌دواى پشکنین و سه‌رنجدان و شیکارییه‌وه، دهرئاساکانى به‌دیهێنان و وردیى دروستکردن ده‌بینین، که هه‌ر جۆره هاوکاریى گونجانیان له‌گه‌ڵ بژێویى و ژیانیاندا ده‌سته‌به‌ر ده‌که‌ن. خواى مه‌زن ده‌فه‌رموێت: [وَفِي خَلْقِكُمْ وَمَا يَبُثُّ مِن دَابَّةٍ آيَاتٌ لِّقَوْمٍ يُوقِنُونَ [الجاثية : 4]]الجاپیه/٤، واته: له دروستکردنى ئێوه‌دا، هه‌روه‌ها له‌و هه‌موو زینده‌وه‌ره جۆراوجۆرانه‌ى که له‌سه‌ر زه‌وى و ژێر زه‌وى و ناو ئاودا هه‌ن و بڵاویان ده‌کاته‌وه به‌ڵگه و نیشانه هه‌ن له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى خوا بۆ که‌سانێک که دڵنیان و باوه‌ڕى دامه‌زراویان هه‌یه. زانایانى زینده‌وه‌رزانى له‌ڕێى لێکۆڵینه‌وه‌ى ژیانى کۆمه‌ڵایه‌تى ئاژه‌ڵانه‌وه، سا له‌وانه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى ده‌جوڵێن، یان به‌ئاسماندا ده‌فڕن، یاخود له ئاودا مه‌له‌ده‌که‌ن، بۆیان ده‌رکه‌وتووه که ئه‌وانیش گه‌ل و هۆز و نهتهوهگهلێکن و په‌یوه‌ندى توندوتۆڵ و پته‌و پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێت، شێوازى ژیان و چالاکییان جیاوازى نییه له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ى مرۆڤ که سه‌ر زه‌وى ئاوه‌دان ده‌که‌نه‌وه. زانایانى زینده‌وه‌رزانى و توێکاریى دانراوى زۆریان هه‌یه و ئه‌و زانیارى و ڕاستییانه له‌خۆده‌گرن که له‌باره‌ى سیستمى هه‌ر جۆرێک له شانشینى ئاژه‌ڵاندا پێیگه‌یشتوون، به‌جۆرێکى ئه‌وتۆ که هیچ گومان و دوودڵییه‌ک ناهێڵنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ئاژه‌ڵانیش نهتهوهگهلێکى وه‌ک مرۆڤن، له‌دۆخى شه‌ڕ و ئاشتیدان، هه‌وڵ بۆ به‌ده‌ستخستنى خۆراک ده‌ده‌ن، چاودێرى بێچوو و لاوازه‌کان ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها په‌نا بۆ فێڵ و ته‌ڵه‌که ده‌به‌ن بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تى و مه‌ترسییه‌کاندا. وێڕاى هه‌ڵبژاردنى سروشتێک بۆخۆیان که له‌گه‌ڵ پێکهاته و ژینگه‌که‌یاندا گونجاو بێت
الموضوع الأصلي : ئایا ده‌زانی خوای مهره‌بان گیانه‌وه‌رانی له ئاویکی لیل دروست کردوه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR