Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟

  
 
شاطر
 
  
چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ Empty2010-07-25, 09:46
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟   






چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟

ئەبێت مێژوو بخوێنینەوە وەك خوێندنەوەی‌ فەرمودەكانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم.
جا ئەگەر ئێمە بمانەوێت فەرمودەكانی پەیامبەرصلى الله عليه وسلم بخوێنینەوە، دەبێت بگەڕێین بەدوای چەسپاوی هەواڵەكە، ئایا لە پەیامبەری خواوە هەواڵی وا چەسپاوە یا نە‌ء؟
هەرگیز ناتوانین ڕاستی و چەسپاوی فەرمودەكانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم لە هەڵبەستە و بێ بناغەكان جیا بكەینەوە، هەتا تەماشای سەنەد و دەقی هەواڵەكە نەكەین (1)، جا بۆیە زانایان گرنگی زۆریان بە فەرمودە و هەواڵخوانەكانی داوە و بەدوای فەرمودەكانیاندا ڕۆیشتوون و پاڵاوتوویانە، دوایش بڕیاریان لەسەری داوە و (صەحیح)و (ضعيف) یان لەیەكتر جیاكردۆتەوە، هەروەها فەرمودەكانیان لەو شتانە پاككردۆتەوە كە بە درۆوە یان بە(تدلیس)ـەوە یان بەهەر شێوازێكی تر خراوەتە سەری.
بەڵام مێژوو جیاوازە، جاری وا هەیە زۆربەی ڕیوایەتەكانی سەنەدی هەر نیە، جاری واش هەیە سەنەدی هەیە، بەڵام هیچ كام لەو هەواڵخوانانەی‌ كە لەناو ڕیواتەكەدا هەن ژیاننامەیان دیار نیە، هیچ یەكێكیش لەزانایان نابینین نە بە باشی و نە بە خراپی (لا جرحا ولا تعدیلا) نە بەمەدح و نە بەزەم باسیانی كردبێت، لەم حاڵەتەدا بڕیاردان لەسەر ئەو ڕیوایەتە قورسە چونكە حاڵ و باری هەندێك لە پیاوانی سەنەدەكە نادیارن.
كەواتە كارەكە لێرەدا لە فەرموودە گرانترە، ئەمەش ئەوە ناگەیەنێت كەمتەرخەمی تێدا بكەین، بەڵكو هەر دەبێت بەجوانی لێی ووردبینەوە و بزانین چۆن مێژووەكەمان وەردەگرین.
پێ دەچێت هەندێك بڵێن: خۆ ئەگەر ئاوها بكەین بەشێكی زۆری مێژوومان لەدەست دەڕوات !؟
لە وەڵامدا دەڵێین: نەخێر بەو شێوە نییە تۆ تەسەوری دەكەی، بەڵكو زۆربەی‌ ئەو ڕیوایەتە مێژوویانەی كە پێویستیمان پێ دەبێت - بەتایبەت لەم توێژینەوەماندا - هەمووی بەسەنەدەوە باسكراون، ئیتر ئەو سەنەدانە لە خودی كتێبەكانی مێژوودا بێت وەكو مێژووی‌ (تەبەری)، یان لە كتێبەكانی فەرموودەدا بێت وەكو(صەحیحی بوخاری)و (موسنەدی ئیمام ئەحمەد)و (جامیعی تورموزی)و (موصەننەفی ئیبن ئەبی شەیبە)، یان لە كتێبەكانی تەفسیردا بێ، كە هەندێك ڕیوایاتی مێژوو بەسەنەدەوە دەگێڕنەوە، وەكو: (تەفسیری ئیبن جەریر)و (تەفسیری ئیبن كەسیر)، یان هەندێك جار لە كتێبە تایبەتییەكاندایە، كە باسیان لە ماوەیەكی تایبەت كردووە، بۆ نموونە كتێبی (حروب الردة)ي (الكلاعي)و (تاريخ خليفة بن خياط).
مەبەست ئەوەیە گەر بمانەوێ بۆ ڕیوایەتێك لە ڕیوایەتەكان سەنەدێك بدۆزینەوە دانامێنین.
ئەگەریش هاتوو داماین و نەمان توانی سەنەدێك بدۆزینەوە، ئەوكات بنچینەیەكی گشتیمان هەیە و كاری پێدەكەین، بە تایبەت لەوەی كە لەسەردەمی هاوەڵاندا ڕویداوە ـ كە بابەتی بەردەستمانەـ، ئەو بنچینەیەش بریتیە لە: ستایشكردنی خواو پەیامبەرەكەی صلى الله عليه وسلم بەسەر هاوەڵاندا ـ كە دواتر باسی دەكەین ـ، كە ئەصل لە هاوەڵاندا ئەوەیە عەدالەتە.
ئەگەر ڕیوایەتێك تانەو تەشەری تێدا بێت بۆ هاوەڵانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم چاوێك بە سەنەدەكەیدا دەخشێنینەوە:
- ئەگەر هاتوو صەحیح بوو، تەماشا دەكرێت بۆ ڕاڤەكردنی ڕیوایەتەكە و ئەوەی‌ ڕیوایەتەكە مەبەستێتی.
- بەڵام ئەگەر هاتوو سەنەدەكەی‌ ضعيف بوو یان هەر سەنەدی نەبوو، ئەوا دەگەڕێینەوە بۆ ئەصلەكەی‌ خۆمان كە بریتیە لە: عەدالەتی هاوەڵان.
كەوابوو لەكاتی خوێندەوەی‌ مێژوودا ئەبێت بەبژاركردن و باڵفتەكردنەوە بخوێنینەوە، هەروەك چۆن فەرمودە دەخوێنینەوە، بەتایبەتتر مێژووی‌ هاوەڵانی پەیامبەر صلى الله عليه وسلم.
شەیخولئیسلام ئیبن تەیمیە: ئەڵێت: (ئەبێت مرۆڤ چەند بنەمایەكی گشتی (كُلّی) لەلا بێت، تا شتە جوزئیەكانی بۆلا بگیڕێتەوە، بۆ ئەوەی‌ بە زانست و دادگەریەوە قسە بكات، دوای ئەوە ئەبێت بزانێت شتە جوزئیەكان چۆن بوون و ڕویانداوە، وەگەرنا لە جوزئیەكاندا دەكەوێتە درۆ و نەزانیەوە و لە گشتیەكاندا نەزانی و ستەمەوە، بەوەش خراپیەكی گەورە دەكەوێتەوە). (2)
بەداخەوە؛ زۆرێك ئەمڕۆ سەرسامی كتێبە مێژووییە تازە نوسراوەكان بوون، ئەو كتێبانەی‌ كە بە زۆری بایەخ دەدەن بە ڕازاندنەوەی‌ چیرۆكەكان، یا ناشیركردنی شێوازەكان، یا هەردووكیان پێكەوە، بەبێ گوێدانە ڕاستی و چەوتی چیرۆكەكە.
وەكو كتێبەكانی (عەباس ئەلعەقاد). (3)
یان كتێبەكانی (خالد موحەممەد خالد). (4)
یان كتێبەكانی (تاها حوسێن). (5)
یان كتێبەكانی (جۆرجی زەیدانی گاور). (6)
یان جگە لەمانیش...
جا ئەمانە كاتێك باس لە مێژوو دەكەن گرنگی بە داڕشتن و ڕێكخستن و ڕازاندنەوەی چیرۆكەكە دەدەن، بەبێ گوێدانە ئەوەی كە ئایا ئەم چیرۆكە ڕاستە یا نە، بەڵكو هەندێكیان مەبەستیان ناشیرین كردنیشە، تەنها گرنگ ئەوەیە چیرۆكێكی خۆشت بۆ بەیان بكات.
هەروەها لەو كتێبانەی‌ كە پێویستە وریایی لێ بكرێ:
1. (الأغاني لأبي الفرج الأصفهاني): خۆی كتێبەكە بریتیە لە دەمەتەقێ و شیعر و گۆرانی، بەڵام كۆمەڵێكی زۆر هەواڵی ناڕاستیشی تێ ئاخنیوە.
2. (العقد الفرید)لابن عبد ربە:
ئەمیش خۆی كتێبێكی ئەدەبیە بەڵام گەلێك هەڵەی‌ تێدایە.
3. (الإمامة والسياسة‌)كە ئەدرێتە پاڵ ئیبن قوتەیبە، بەڵام درۆی بەدەمەوە كراوە.
4. (مروج الذهب)للمسعودی: ئەم كتێبە سەنەدی تێدا نییە(بێ سەنەدە).
ئیبن تەیمیە: دەڵێ: (تاریخی مەسعودی ئەمەندە درۆی تێدایە مەگەر خوا بزانێ، ئیتر چۆن بڕوا بكرێ بە حیكایەتێكی سەنەد پچڕاو لە كتێبێكدا كە ناسراوە بەوەی‌ درۆی زۆری تێدایە). (7)
هەروەها ئیبن حەجەر: ئەڵێ: (وە كتێبەكانی وشك هەڵگەڕاوەن بەوەی‌ كە شیعەیەكی موعتەزیلی بووە). (8)
5. (شرح نهج البلاغة) هي عبد الحميد بن أبي الحديد المعتزلي.
لە لای زانایانی جەرح و تەعدیل پیاوێكی ضعيفە، تەنانەت ئەگەر كەسێك تەماشایەك بكات بزانێت بۆ ئیبن ئەبی ئەلحەدید هەستاوە بە نوسینی ئەو كتێبەی‌ خۆی بە مولزەم دەزانێت كە لە كتێبەكە و خاوەنەكەشی بكەوێتە گومانەوە؛ لەبەر ئیبن عەلقەمی نوسیویەتی، ئەو ئیبن عەلقەمیەی‌ كە بووە هۆی كوشتنی (یەك ملیۆن) موسڵمان لە بەغداد بە دەستی تەتارەوە.
خوانساری (9) لە بارەی‌ ئەو كتێبەی‌ ئیبن ئەبی ئەلحەدیدەوە ئەڵێ: (بۆ خەزێنەی‌ كتێبەكانی وەزیر موئەیە ئەلدەدین موحەممەدی كوڕی ئەل عەلقەمی نووسیویەتی). (10)
تەنانەت زۆرێك لە زانایانی شیعەش سەرزەنشتی خاوەن كتێبەكە و كتێبەكەش دەكەن؛ ئەوەتا میرزا حەبیبولڵای خوئی ـ وەسفی ئیبن ئەبی ئەلحەدید ـ دەكات وئەڵێ: (كە سێكی نا شارەزا و نا كارامە بووە...وە ڕەئی خراپە و دید و بۆچونی بێ بازاڕە... بەڕاستی ملە جوڕێی زۆری كردوە...).
سەبارەت بە كتێبەكەی‌؛ ئەوە میرزا وەسفی زۆری كردوە، لەوانە: (لاشەیەكی بێ ڕۆح... زۆر دەسوڕێ بەدەور تۆوێك بە بێ باسكردنی كرۆك... زۆر سودی نییە... بەڕاستی جۆرە تەئویلاتێكی دووری وای تێدایە تەبیعەت پێی تێك دەچێ و گوێ حەز لە بیستنی ناكا). (11)
6. (تاریخ الیعقوبی): ئەمەش كتێبێكە هەر هەمووی (مورسەلە) و سەندی تێدا نییەو خاوەنەكەشی تۆمەتباركراوە.
===========================
(1) ڕچە(سەنەد): زنجیرە كەسێكن پێكەوە بۆ دەقی فەرمودەیەك (جا لەبەر ئەوەی‌ لەم كتێبەدا پێویستیمان بە زانینی ئەم باسە وهاوشێوەكانی زۆر دەبێت بەنمونەیەك - ئەوانەی‌ باسكراون لەم كتێبەدا- ڕوون دەكەمەوە): وەكو ئەم نموونەیە: ((قال البخاري في صحيحه: حدثنا الحميدي عبد الله بن الزبير، قال: حدثنا سفيان، قال: حدثنا يحيى بن سعيد الأنصاري، قال: أخبرني محمد بن إبراهيم التيمي: أنه سمع علقمة بن وقاص الليثي، يقول: سمعت عمر بن الخطاب رضي الله عنه على المنبر قال: سمعت رسول الله صلى الله عليه وسل يقول: ((إنما الأعمال بالنيات، وإنما لكل امرىء ما نوى، فمن كانت هجرته إلى دنيا يصيبها، أو إلى امرأة ينكحها، فهجرته إلى ما هاجر إليه)).
جا هەر لە (قال البخاري)ـەوە هەتاوەكو ئەوەی‌ ئەڵێت: (سمعت رسول الله) پێی دەگوترێت سەنەد. وە بە فەرمودەكەی پەیامبەری خوا صلى الله عليه وسلم ((إنما الأعمال بالنيات..)) دەوترێت دەق (النص) وە بە هەریەك لەوانەی‌ ناویان هاتووە لە سەنەدەكەدا دەوترێت هەواڵخوان (ڕاوی).
(مرسل)یش ئەوەیە هەواڵەكە پاڵ بدرێتە پەیامبەرەوە صلى الله عليه وسلم بەبێ ناوهێنانی سەحابیەكە یان ئەوەی‌ سەروی تابعیەكە.
(مُدلّس)یش: بەو ڕاویە دەوترێ كە كاتێك باسەكە دەگێڕێتەوە تدلیس (گزی كردن یان فێڵكردن یان شاردنەوە) یەكی تێدا بەكار دەێنێ، ئیتر یان ئەوەیە یەكێك لە ڕاویەكان كە دەزانێ لاوازە ناوی ناهێنێ و بەسەریدا دەڕوا، یان ئەوەتا بە ئاشكرا ناڵێ لە فلان كەسم بیستووە وەك بڵێ (حدثنا، أخبرنا، سمعت..) بەڵكو دەڵێ: (عن، أنّ، قال،..)، یان ئەوەتا ئەو كەسەی‌ لێی دەگێڕیتەوە ناوی‌ بە شێوەیەك دێنێ كە پێی ناناسرێتەوە، ئەمە ئەو شتانەن كە لەم كتێبەدا پێویستمان بە زانینی دەبێت، بۆ زیاتر بڕوانە كتێبەكانی زانستی فەرمودە.(وەرگێڕ)
(2) (مجموع الفتاوى) (19 / 203).
(3) خاوەنی زنجیرە كتێبی(العبقریات).
(4) خاوەنی كتێبی(خلفاء الرسول)و (رجال حول الرسول).
(5) خاوەنی كتێبی(موقعە الجمل)و (علی وبنوه)و (الفتنة الكبرى).
(6) خاوەنی كتێبی(تاریخ التمدن الإسلامی).
(7) (منهاج السنە النبویە) (4/84).
(8) (لسان المیزان) (5/532) مكتب المطبوعات الاسلامية.
(9) خوانساری زانایەكی شیعەیە.(وەرگێڕ)
(10) (روضات الجنات)للخوانساري (5/20 - 21).
(11) انظر (منهاج البراعة شرح نهج البلاغة) للميرزا حبيب الله الخوئي (1/14) طبعة دار احياء التراث العربي ـ بيروت.



س:به هه شت






 الموضوع الأصلي : چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ , چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ , چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ ,چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ ,چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ , چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ چۆن مێژوو بخوێنینەوە؟ ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة