أختر لغة المنتدى من هنا
2012-10-03, 09:22
رسالة بيانات كاتب الموضوع
بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ماڵ.... یه‌كه‌مین دوژمنی خێزانه المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 240 تاريخ التسجيل : 20/10/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ماڵ.... یه‌كه‌مین دوژمنی خێزانه
[center] بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ماڵ.... یه‌كه‌مین دوژمنی خێزانه خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ژیانی ژن و مێردایه‌تی خه‌ونی هه‌موو كچێكی ماره‌بڕاو و ئامانج و مه‌به‌ستی هه‌موو كوڕێكی ده‌ستگیرانداره, كه‌به‌ڕاستی ئه‌م خه‌ونه‌ش شایه‌نی ئهوهیهكهههموو هه‌وڵ و كۆششێكی بۆ بدرێت, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانهبهرههمێكمان بداتێ, وههۆشیار بین له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه‌ده‌وری ده‌ده‌ن و له‌هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان بیپارێزین. چه‌ند هه‌یه له خێزان خۆشی و ئاسوده‌یی تێدا نه‌ماوه هه‌رچه‌نده هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه هه‌وڵێكی زۆریان داوه‌بۆ سه‌رخستنی ژیانی خێزانیان؟! به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنه‌ناو ههڵهوهههموو ئه‌م هه‌وڵه‌یان به‌فیڕۆ چووه. جا خوشكه‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ماڵه‌كه‌ت بكه‌ی ئاگاداری ههڵهبهو دووربه له‌دوژمنانی ماڵه‌كه‌ت! یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانیش بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ماڵه‌كه‌ته! بێگومان نهێنی ماڵ ئامانه‌تێكه له‌گه‌ردنت پێویسته بیپارێزیت, چونكه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌سانی حه‌سود به‌خۆت خۆش ده‌كه‌یت و متمانه‌ی مێرده‌كه‌ت به‌رامبه‌رت له‌ده‌ست ده‌ده‌ی. هه‌موو یه‌كێك لهئێمهڕووداو و به‌سه‌رهاتی زۆری نێوان ژن و مێردی ترمان دیوهجا ئه‌گه‌ر له‌و خێزانهوهبووبێت كه‌تێیدا گه‌وره‌بووین یان له‌خزم و دراوسێ و كه‌سانی نزیكهوهبووبێت كێشه‌و ڕووداوی زۆرمان دیوه, به‌ڵام ژیر ئه‌و كهسهیهكهپهند له‌به‌سه‌رهاتی كه‌سانی ترهوهوهردهگرێ! زۆرێك له‌خوشكان به‌نه‌زانی و بێ ئاگایی نهێنی و تایبه‌تیه‌كانی ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به‌قسه‌و باسی مه‌جلیس و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تر, كه‌جاری وا هه‌یه‌ئه‌م جۆرهقسانهههر له‌به‌ر گه‌رم كردنی مه‌جلیسه‌كه‌یان نه‌بوونی قسه‌ی تر ده‌یكات, كهئهمهبهڵگهی داماوی ئه‌و خوشكهدهگهیهنێت... خوشكی به‌ڕێز هه‌رگیز نه‌كه‌ی نهێنی و تایبه‌تیه‌كانی ماڵه‌كه‌ت باس و قسه‌ی دانیشتن و تهلهفونهكانت بێ, زۆر بڵێیی خۆت به‌و باسانهپڕ نه‌كه‌یته‌وه, بیانووش نههێنیتهوهبۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی ماڵه‌كه‌ت به‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌تی دڵت ده‌رده‌كه‌ی! هه‌رگیز ئه‌مه‌ڕاست نی یه، چونكهقهت له‌و باوه‌ڕه‌دا مهبهكههاوڕێكهت نهێنیه‌كانت بۆ هه‌ڵ بگرێ كه‌له‌كاتی دڵ ته‌نگی و خه‌م و خه‌فه‌تا بۆی باس ده‌كه‌یت, شاعیریش زۆر جوان ده‌ڵێ: إذا ضاق صدر المر‌ء عن سر نفسه فصدر الذي يستودع السر أضيق واته: ئه‌گه‌ر مرۆڤێك خۆی سنگی توانای نه‌بێت نهێنیه‌كانی خۆی تیادا بگرێت و جێی نه‌بوویه‌وه... ئه‌وا سنگی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی باس ده‌كا بێگومان زۆر ته‌نگ تره‌و لای ئه‌ویش خۆی ناگرێت. ( زۆربه‌ی جاره‌كان پاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان, ئافره‌تان په‌شیمانن له‌وه‌ی باسی ئه‌و كێشه‌و ڕووداوانه‌ی ماڵه‌كه‌یان بۆ كه‌سانی تر كردوه, هه‌ندێ جاریش ئه‌م باسهدهبێتهخاڵی لاوازیان لای ئافره‌تانی تر, جاری واش ههیهدهگهنهئهوه� � ڕقیان له‌و ئافرهتهدهبێتهوهكه� ��نهێنیه‌كانیان زۆر ده‌زانێ و حه‌ز بهدووركهوتنهوهلێی ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش خاڵێكی تری سلبی باسكردنی نهێنیه‌كانه). له‌سه‌رو ئهمهشهوهو پێش تریش پاراستنی نهێنیه‌كانی ماڵه‌كه‌ت واجبێكی شه‌رعیه, وه‌ك ئه‌نجام دانی خواپه‌رستیه‌كانی تره, به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی زۆر تایبه‌تی نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت. پێغه‌مبه‌ری خوا ژن و مێردی بێداركردوهلهوهی كه‌هه‌ر یه‌كێكیان نهێنیه‌كانی ئه‌وی تریان بڵاوبكه‌نه‌وه, وه‌ك نهێنیه‌كانی ناو ماڵ و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێكیان به‌خه‌ڵكانی تره‌وه‌و نهێنی پاره‌و سامان, له‌هه‌مووی گرنگتر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی نهێنی سه‌ر جێگایه: قال علیه الێلاهوالسلام: (قال عليه الصلاة والسلام: (إن من أشر الناس منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى المرأة وتفضي إليه ثم يفشي سرها) رواه/ مسلم. پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: خراپترین مهنزڵهگهلهقیامهتد� � بۆ ئه‌و پیاو و ژنهیهكهنهێنیهكانی دڵی خۆیان بۆ یه‌كتری باس ده‌كه‌ن و پاشان هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌چن بۆ خه‌ڵكی تری ده‌گێڕنه‌وه). زیانه‌كانی زۆرترهلهسودهكهی ! زانایانی ده‌روونی جه‌ختیان له‌سه‌ر ئهوهكردوهكهباسكردنی نهێنیه‌كانی ئافره‌ت لای خه‌ڵكانی تر به‌زۆری ده‌بێته‌هۆی دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌ق له‌بری حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونی و نه‌مانی خه‌فه‌تی, خۆی ڕاستهئهو كاته‌ی كهقسهوخهم و خه‌فه‌ته‌كه‌ی بۆ یه‌كێكی تر دهگێڕێتهوهوا هه‌ست ده‌كا دڵی ئیسراحه‌تی كردوه‌و به‌ردێك له‌سه‌ر دڵی لاچووهههرچهندهئهم� �كاتییه‌و ده‌ڕوا, به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی باسی كردوهلهناو خه‌ڵكدا خه‌م و خه‌فه‌ت و بێتاقه‌تیه‌كی زۆری دێته‌سه‌ر كه‌زۆر له‌وه‌ی پێش باس كردنه‌كه‌ی زیاتره, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ی پێ ی بزانێت له‌وانه‌یه‌ببێته‌هۆی شه‌ڕ و ده‌نگه‌ده‌نگیان چونكههیچ پیاوێك پێ ی خۆش نی یهخێزانهكهی سڕ و نهێنی ماڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر باس بكات جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆی باس ده‌كا دایك و خوشكی ئافره‌ته‌كه‌ش بێت, ئه‌و ووتهكۆنهش بڵاوهكهوهختی خۆی ئیمام حارس كاتی شووكردنی كچه‌كه‌ی ئامۆژگاری كردووه‌و پێ ی فه‌رمووه: ئه‌گه‌ر نهێنی مێرده‌كه‌ت و ماڵه‌كه‌ت بڵاوكردهوهئهو كاتهئهمین نیت له‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت غه‌درت لێ نه‌كات. نهێنیه‌كان جۆراوجۆرن و پله‌یان جیاوازه نهێنیه‌كانی ماڵ هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نین و لهگرنگیشیاندا جیاوازن, هه‌ندێ نهێنی ههیهتایبهتهبهپهی وهندی نێوان ژن و مێردهوهو پێویسته هه‌ردوو لایان له‌ناو دڵیان‌دا چاڵێكی قوڵی بۆ هه‌ڵكه‌ن و تێیدا بشارنه‌وه. - هه‌رچی نهێنی ههیهكهپهیوهندی به‌سه‌ر جێگا و كار و كرده‌وه‌ی ئه‌و كاته‌و قسه‌و باسی ئه‌و كارهههیهبههیچ جۆرێك نابێت و تاوانهلای هیچ كه‌سێك باس بكرێت, پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ: (إن من أشر الناس منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى المرأة وتفضي إليه ثم يفشي سرها) رواه/ مسلم, جا ئه‌گه‌ر باس كردنه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بێت یان سوكهباسكردنێكیش بێت هه‌ر به‌هه‌مان شێوهحهرامه, كهبهداخهوهههندێ خوشكی به‌ڕێز ههرچهندهئهمهشیان بیستووهبهڵام گوێی خۆیانی لێ كه‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جار له‌كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیاندا باسی لێوه‌ده‌كه‌ن جا ئه‌گه‌ر زۆر بێ یان كه‌م! - ئه‌و نهێنێنیانهی په‌یوه‌ندی ماڵ و پاره‌و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و كه‌سایه‌تی یهوهههیهبهههمان شێوهنابێت باسی لێوه‌بكرێ, خوای گه‌وره‌ده‌رباره‌ی خێزانی پێغه‌مبه‌ر نوح و لوط (علیهما السلام) ده‌فه‌رموێ: (ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً لِلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا) (التحریم: 10) خوای گهورهباس له‌خیانه‌تی خێزانی ئه‌م دوو پێغهمبهرهبهڕێزهما� � بۆ ده‌كات كه‌هه‌ندێ لهموفهسیرین ده‌رباره‌ی خیانه‌تی ئه‌م دوو ئافرتهدهفهرموون: خێزانه‌كه‌ی نوح پێغه‌مبه‌ر (علیه‌السلام) بهوهخیانهتی لێده‌كرد ئه‌گه‌ر یه‌كێك لهقهومهكهی بهاتایهتهلای و ئیمانی بهێنایه, ئه‌و ده‌چوو ده‌سته‌ڵاتداران و بێ باوه‌ڕه‌كانی ئاگادار دهكردهوهبۆ ئه‌وه‌ی بیكوژن. وه‌خێزانی لوط پێغه‌مبه‌ر (علیه‌السلام) بهوهخیانهتی لێده‌كرد كه‌ئه‌گه‌ر پیاوێك بهاتایهتهماڵیان خێرا ده‌چوو به‌گومڕا و بێ باوه‌ڕانی قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ووت بۆ ئه‌وه‌ی بێن و نێر بازی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. كه‌خوای گهورهنمونهی ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ی بهخراپترینی ئافره‌تانی كافر هێناوه‌ته‌وه, ئه‌وه‌ش به‌هۆی بێ باوه‌ڕییان و هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانی ئه‌و كارهیانهوهبوو خوا په‌نامان بدات. - جاری وا ههیهلهنێوان ژن و مێردا هه‌ندێ كێشهڕوودهدات جا ئه‌و كێشانهسهبارهت به‌په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی یا لایه‌نی ئابووری یا ماڵ و منداڵ بێ له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشهیهبهژن و پیاوهكهچارهسهر نه‌كرا و به‌ره‌و گه‌وره‌بوون ده‌ڕۆی ئه‌وا هه‌ر لایه‌كیان بێت بۆیان ههیهباسی بكه‌ن به‌ڵام به‌مه‌رجێك هه‌ر یه‌كێكیان بینی بۆی باس نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نه‌بێت كه‌خه‌می دڵیان بكهنهدهرهوهو باری ده‌روونیان سوك بكه‌ن, به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی باس ده‌كه‌ن كه‌سێكی شاره‌زا بێ له‌دیندا و هه‌روه‌ها له‌ژیانی خێزانیشدا وه به‌ئومێدی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان بۆی باس بكه‌ن و بۆ ئامۆژگاری وه‌رگرتن و ڕێنومایی كردن بێت, نه‌ك بۆ سوك كردن و پیشاندانی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بێت. خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ : (فَابْعَثُوا حَكَماً مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَماً مِنْ أَهْلِهَا إِنْ يُرِيدَا إِصْلاحاً يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا) (النساء: 35). واته: ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی نێوانی ژن و مێرد بشێوێ و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا دادوه‌رێك له‌خزمی پیاوه‌كه‌و دادوه‌رێك له‌خزمی ئافرهتهكهبهێنن بۆ ڕێكخستنیان ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كهسهمهبهستیان ڕێكخستنی نێوانیان بێت. پێویستهلهكاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌و بچوكدا خێرا ئافرهتهكهیا پیاوهكهدهست پێشخه‌ری نه‌كه‌ن بۆ باس كردنی لای خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر لای مامۆستایه‌كیش بێت, چونكهزۆرێك له‌كێشه‌كان پێویستی بهتهداخولی كه‌سانی تر نی یهبهڵكو ته‌نها به‌بوونی لێزانی و ئارامگری له‌لایه‌نی ژنه‌كه‌یا پیاوهكهوهچارهسهر ده‌بێت. (بهداخهوهههندێ له‌برایانی به‌ڕێز له‌كاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر زۆر زۆر گه‌وره‌و مه‌ترسی داریش بێت ئاماده‌نین كهبچنهلای كه‌سانێكی شاره‌زاو و دیندار و كێشه‌كه‌یان باس بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر, به‌ڵكو خۆی ده‌بێت به‌دادوه‌ر به‌سه‌ر خێزانهكهیهوهو هه‌ر خۆشی ته‌ره‌فێكی كێشه‌كانه, كه‌له‌ڕاستیدا ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه, ئێمهئاماژهمان پێ كرد كه‌پێویست ناكات بۆ هه‌موو كێشه‌یه‌ك بچنه‌لای كه‌سانی شاره‌زا, به‌ڵام ئه‌مه‌ش ههڵهیهكهكهههر به‌هیچ جۆرێ ئاماده‌یی چوونه‌لای مامۆستا و كه‌سانی تری نه‌بێت ئه‌گه‌ر چی كێشهكهگهورهبێت و چاره‌سه‌ریشیان لا نه‌بێت, كه‌هۆی ئهمهبهزۆری دهگهڕێتهوهبۆ زۆر شت له‌وانه: عه‌یبه, خۆبه‌زلزانینی پیاوه‌كه, كه‌مته‌رخه‌می پیاوه‌كه, .... زۆر شتی). داواكارین له‌خوای گهورهخۆشی و ئاسوده‌یی بخاتهماڵی هه‌موو مسوڵمانێكهوهو خوشكان و برایانمان دوور بن له‌تێكدانی ماڵی خۆیان و ههمیشهلهكاتی په‌یدابوونی هه‌ر كێشه‌یكی خێزانییدا بتوانین زاڵ بین به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و چاره‌سه‌ری بكه‌ین تاكو به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژ یاوه‌رمان بێت.
الموضوع الأصلي : بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ماڵ.... یه‌كه‌مین دوژمنی خێزانه // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ROZHGAR