Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

زانکۆی سلێمانی

  
 
شاطر
 
  
زانکۆی سلێمانی Empty2011-09-12, 09:31
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
زانکۆی سلێمانی
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: زانکۆی سلێمانی   






زانکۆی سلێمانی چالاک و دەوڵەمەند لە ھەموو بوارە جیاوازەکانی زانست و مرۆڤایەتیدا کە ساڵ لە دوای ساڵ ژمارەی بەش و مامۆستا و خوێندکاری زیاتر لەخۆ دەگرێت یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی کوردستان و ساڵانە ٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ خوێندکاری نوێ وەردەگێت، بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و مامۆستایان و خوێندکاران زانکۆی سلێمانی نەوەی نوێی خستۆتەوە و چەندین زانکۆی تری لە کوردستان لێکەوتۆتەوە و ھەموو سوچێکی ئەم کوردستانەی بە مەشخەڵی زانست و ڕووناکبیری ڕۆشن کردۆتەوە و ئەم زانکۆیەش ئێستا لە ٢٥ کۆلێژ پێکھاتووە نزیکەی ١٤٠٠٠ خوێندکار تێیدا دەخوێنن، جگە لە نزیکەی ٧٠٠ خویندکاری خوێندنی باڵا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندن و پێشکەوتندایە.
مێژوو

ھەر لە گواستنەوەی میرنشینی بابان لە قەڵاچوالانی سەخت و دوورە دەستەوە بۆ دەشتاییەکی فراوانی سلێمانی لە ساڵی ١٧٨٤ بناغەی شار دامەزرا، بۆ یەکەم جار لەگەڵ بناغەی شاردا بناغەی مزگەوتی گەورە لێدراو کتێبخانەی میرنشین پاش تەواو بوونی مزگەوتی گەورە لە قەڵاچوالانەوە گوێزرایەوە بۆ سلێمانی کە نزیکەی ٦٠٠٠ کتێبی لە خۆ گرتبوو، کەواتە ئەم شارە ھەر لە سەرەتاوە لەسەر بناغەی سیاسی وڕۆشنبیری دروست بووە، چونکە میرنشین پێویستی بە زمانحاڵێک بووە کە تەعبیر لە ڕەوتی سیاسی میرنشین بکات، بۆیە ھەر لە سەرەتادا گرنگی بە خوێندن و لایەنی ڕۆشنبیر وشیعر و شاعیران و زمانی یەکگرتوو درا، کە ھەتا ئێستاش ئێمە بەردەوامی ئەو زمانەین و لە پێناوی پاراستنی زمانی میرنشیندا خەباتی بێوچان دراوە، تا لە ئەنجامی خوێنی شەھیدان و دڵسۆزی ڕابەراندا بۆ یەکەم جار لە مێژووی گەلی کورد دا لە ساڵی ١٩٦٨ دا بەپێی یاسای ژمارە ١٤٣ی خوێندنی باڵا لە شاری سلێمانی زانکۆ دامەزرا و ھەر بە ناوی شاری سلێمانییەوە ناونرا زانکۆی سلێمانی.


ڕۆڵی زانکۆی سلێمانی


زانکۆی سلێمانی بە شێوەیەکی زانستی و ئەکادیمی دامەزراوە، کە توانیویەتی ھاوشانی زانکۆکانی تری عێراق خوێندکار لە بوارە جیاجیاکاندا پێبگەیەنێت، وە لەم ڕێگایەشەوە توانرا ڕەوتی کۆمەڵگای کوردی بەرەو پێشکەوتن و شارستانێتی جیھان بڕوات، چونکە زانکۆی سلێمانی توانیویەتی ساڵانە بە سەدەھا خوێندکار لە بوارە جیاجیاکاندا پێبگەیەنێت کە ئەمەش دەبێتە ھۆی گەشەکردن و پەرەسەندنی زانستی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و پاشان گۆڕینی ڕەوتی ژیانی مەدەنی لە سلێمانی بەتایبەتی و لە کوردستان بە گشتی، لەبەرئەوە ئەم زانکۆیە بووە چقڵی چاوی دوژمنان، بۆیە ڕژێم بڕیاری گواستنەوەی زانکۆی سلێمانی دا بۆ شاری ھەولێر لە ساڵی خوێندنی ١٩٨١ - ١٩٨٢ وە ناوەکەشی گۆڕی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین.

دامەزراندنەوە

پاش ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ کە بووە ھەوێنی بەرخوودان و وەرچەرخان و گۆڕانی مێژووی گەلی کورد و لە ئەنجامی دامەزراندنی حکومەت و پەرلەماندا و بە ھەوڵ و کۆششی دڵسۆزان و خەمخۆرانی گەلەکەمان جارێکی تر زانکۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٢ بە پێی بڕگەی ١ی مادەی ٥٦ی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ و لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٢٩ لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ دامەزرایەوە کە سەرەتا سێ کۆلێژی لەخۆ گرتبوو کە ئەوانیش: کۆلێژی پزیشکی، کۆلێژی زمان، کۆلێژی کشتوکاڵ.
[کۆلێژەکانی زانکۆ

* کۆلێجی پزیشکی
* کۆلێجی‌ ئەندازیاری‌
* کۆلێجی زانست
* کۆلێجی پزیشکی ددان
* کۆلیجی زمان
* کۆلێجی زانستە ڕامیاری وکۆمەڵایەتییەکان
* کۆلیجی‌ پەروەردە زانستەکان
* کۆلێجی یاسا و رامیاری/ سلێمانی
* کۆلێجی پەروەردەی کەلار
* کۆلێجی دەرمانسازی
* کۆلێجی ڤێتێر‌نەری
* کۆلێجی بازرگانی
* کۆلێجی پەروەردەی وەرزش
* کۆلێجی ئاداب خانەقین
* کۆلێجی پەوەردەی بنەڕەتی ھەڵەبجه
* کۆلیجی زانستە مرۆڤایەتییەکان
* کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی کەلار
* کۆلێجی کشتوکاڵ
* کۆلێجی پەروەردەی وەرزش/خانەقین
* کۆلێجی پەرستاری
* کۆلێجی‌ پەروەردەی‌ چەمچەماڵ
* کۆلێجی ھونەر
* کۆلێژی زانستە ئیسلامیەکان
* کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەتی / سلێمانی
* کۆلێجی‌ کارگێڕی‌ و ئابووری‌









 الموضوع الأصلي : زانکۆی سلێمانی // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: ibn islam




 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
زانکۆی سلێمانی , زانکۆی سلێمانی , زانکۆی سلێمانی ,زانکۆی سلێمانی ,زانکۆی سلێمانی , زانکۆی سلێمانی
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ زانکۆی سلێمانی ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة