2011-09-20, 14:13
رسالة بيانات كاتب الموضوع
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو المعلومات الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
الصورة الرمزية
البيانات عدد المساهمات : 227 تاريخ التسجيل : 02/02/2011
الإتصالات الحالة: وسائل الإتصال:
لتواصل معنا عبر الفيس بوك: تويتر:
موضوع: چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو السلام علیكم ورحمة اللە وبركاتە بەڕێزان خۆشەویستان ئێوەی بەڕێز ئاشنان بەوەی سیستەمەكانی كۆمپیوتەر جۆر و بەكارهێنانیان زۆرە و بگرە لە ڤیرشنەكانی هەمان جۆریشدا جیاوازی زۆرە بۆ نموونە سیستەمی ویندۆز هەر لە سیستەمی 1995 تا دەگاتە سێڤن(حەوت) جیاوازی زۆر لە نێوانیاندا هەیە هەر لە ڕووكارو بەكار هێنانەوە تا بەكارهێنان و خێرای بەرنامە كان لەسەریان جیاوازی هەیه" بە پشتیوانی خوا گەورە لەم وانەیەدا دێینە سەر باسی چەند هەنگاوێك بۆ حێراكردنی سیستەمی ویندۆز ئێكس پی كە بۆ سیستەمی ڤێستا و سێڤنیش هەمان شتە لە چەند شتێكی كەمدا نەبێت. هەنگاوی یەكەم بەڕێزی بەكارهێنەر پێویستە وێنەی سەر شاشەكەت قەبارەی كەم بێت چونكە زۆری قەبارەی وێنەكە كاردەكاتە سەر خێرایی كاركردنمان لەسەر دێسك تۆپ،واتە هەتا قەبارەی وێنەكە كەمتر بێت ئەوە خێرایی زیاتر دەبێت وە بە پێچەوانەوە خێرای كەم دەبێت، جا بۆیە پێویستە وێنەی قەبارە كەم لەسەر دێسك تۆپ بێت بۆ مەبەستی گەڕاندنەوەی خێرای بۆ كۆمپیوتەرەكانمان یان هەر لەسەری دا نەنێین تەنها ڕەنگ بهێڵینەوە. هەنگاوی دووەم بەڕێزی بەكارهێنەر پێویستە تۆ كلیكی ڕاست لەسەر My Computerپاشان properties هەڵبژێرە و تابی Advanced دیاری بكە، لەم بەشەدا دوگمەی setting لەبەشی performance كلیك بكە بۆ كسێكت بۆ دەبێتە وە پاشان بەڕێزان لەو بەشەی كە نوسراوە Adjust for best performance ئەمە مانای وایە كەوا هەر كاریگەرێك و فرمانێك كەوا لە ڕامی كۆمپیوتەرەكەمانی داگیركردووەكە ئەم هەنگاوەش بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز زۆر بەسودە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كەوا بەرنامەی بەهێز بەكاردەهێنن وەكو بەرنامەكانی كۆمپانیای ئەوتۆدێسك و ئەدۆب و هتد. هەنگاوی سێیەم: ئەویش پێك دێت لەم چەند خاڵەی خوارەوەكە لە registry ئەنجام دەدرێن: ١-بۆ خێراكردنەوەی لیستەكان بڕۆ ئەم لینكەی خوارەوە لەه ریجستریدا: HKEY_CURRENT_USER\Control Panel\Desktop پاشان لەلای راستدا menu show delay بدۆزەرەوە و نرخەكەی بكە بە سفر ٢-بۆ خیرا داخستنەوەی بەرنامەكان بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ڕیجستریدا: HKEY_CURRENT_USER\Control Panel\Desktop پاشان لەبەشی ڕاستتدا wait tokillapp بدۆزەرەوە و نرخەكەی بكە بە1000 ٣-بۆ خێرا كوژاندنەوەی سیستەم بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ریجستریدا: HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\CurrentControlSet\Control پاشان WaitToKillServiceTimeoutبۆدۆزەرەوە و نرخەكەی بگۆڕە بە 1000 ٤-بۆ لا بردنی ئەو بەرنامانەی كە لەسەرتای پێبوونی كۆمپیوتەردا دەبنەوە كە ئەمەش ڕێگرەو ناهێڵێت كۆمپیوتەرەكەمان زوو بەكاربكەوێتجا بۆ ئەمە بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ریجستریدا: HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Run پاشان لەلای ڕاستدا ئەو بەرنامەیەی كە دەزانی ڕێگە لە زوو هەڵبوونی كۆمپیوتەرەكەت دەگرێت ئەوە كلیلەكەی بسراوە بە كلیكی راست پاشان هەڵبژاردنی delete ٥-خێراتر كردن و كاراتركردنی بەرنامەكان بۆ ئەم كارە بڕۆ ئەم لینكەی خوارەوە لەرجستریدا: HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\ControlSet001\Control\PriorityControl پاشان لەلای راست فرمانی Win32PrioritySeparation بكەوە ونرخەكەی بكە بە 38 هەنگاوی چوارەم بەڕێزی بەكارهێنەر لەهەنگاوی چوارەمدا پێویستە فۆڵدەری temp،recent،prefetch پاك بكەینەوە لە فایلانەی تێیدایەتی كە ئەویش بەهۆی ئیشكردن و دابەزاندنی بەرنامە ئەم فایلانە دروست دەبن. بۆ ئەنجامدانی ئەم كارەش پیویستە فرمانی Run بكەیتەوه و ئەم سێ فرمانەی خوارەوە بنوسیتە بۆ خاوێن كردنەوەی هەر یەك لە فایلەكان: 1-%temp% 2-recent 3-prefetch دوای ئەوەی هەریەك لەم فرمانەت بە جیا نوسین بۆ نمونە ئێمە recent لە بۆشای ڕەندا دەنوسین دوایی ئۆكە دەكەین دوای ئەوە فۆڵدەری recent دەبێتەوە و ئەوفایلانەی كە ئەم فۆڵدەرە تێیدایەتی هەمووی دەسڕینەوە. به هيواي سود ليوةركرتن
الموضوع الأصلي : چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran