Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو

  
 
شاطر
 
  
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو  Empty2011-09-20, 14:13
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
به ڕێوه به ری گشتی
الرتبه:
به ڕێوه به ری گشتی
الصورة الرمزية
 
emran

البيانات
عدد المساهمات : 227
تاريخ التسجيل : 02/02/2011
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو    






چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو


السلام علیكم ورحمة اللە وبركاتە بەڕێزان خۆشەویستان ئێوەی بەڕێز ئاشنان بەوەی سیستەمەكانی كۆمپیوتەر جۆر و بەكارهێنانیان زۆرە و بگرە لە ڤیرشنەكانی هەمان جۆریشدا جیاوازی زۆرە بۆ نموونە سیستەمی ویندۆز هەر لە سیستەمی 1995 تا دەگاتە سێڤن(حەوت) جیاوازی زۆر لە نێوانیاندا هەیە هەر لە ڕووكارو بەكار هێنانەوە تا بەكارهێنان و خێرای بەرنامە كان لەسەریان جیاوازی هەیه" بە پشتیوانی خوا گەورە لەم وانەیەدا دێینە سەر باسی چەند هەنگاوێك بۆ حێراكردنی سیستەمی ویندۆز ئێكس پی كە بۆ سیستەمی ڤێستا و سێڤنیش هەمان شتە لە چەند شتێكی كەمدا نەبێت.
هەنگاوی یەكەم
بەڕێزی بەكارهێنەر پێویستە وێنەی سەر شاشەكەت قەبارەی كەم بێت چونكە زۆری قەبارەی وێنەكە كاردەكاتە سەر خێرایی كاركردنمان لەسەر دێسك تۆپ،واتە هەتا قەبارەی وێنەكە كەمتر بێت ئەوە خێرایی زیاتر دەبێت وە بە پێچەوانەوە خێرای كەم دەبێت، جا بۆیە پێویستە وێنەی قەبارە كەم لەسەر دێسك تۆپ بێت بۆ مەبەستی گەڕاندنەوەی خێرای بۆ كۆمپیوتەرەكانمان یان هەر لەسەری دا نەنێین تەنها ڕەنگ بهێڵینەوە.

هەنگاوی دووەم
بەڕێزی بەكارهێنەر پێویستە تۆ كلیكی ڕاست لەسەر ‌‌My Computerپاشان properties هەڵبژێرە و تابی Advanced دیاری بكە، لەم بەشەدا دوگمەی setting لەبەشی performance كلیك بكە بۆ كسێكت بۆ دەبێتە وە

پاشان بەڕێزان لەو بەشەی كە نوسراوە Adjust for best performance ئەمە مانای وایە كەوا هەر كاریگەرێك و فرمانێك كەوا لە ڕامی كۆمپیوتەرەكەمانی داگیركردووەكە ئەم هەنگاوەش بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز زۆر بەسودە بەتایبەتی بۆ ئەو كەسانەی كەوا بەرنامەی بەهێز بەكاردەهێنن وەكو بەرنامەكانی كۆمپانیای ئەوتۆدێسك و ئەدۆب و هتد.

هەنگاوی سێیەم:
ئەویش پێك دێت لەم چەند خاڵەی خوارەوەكە لە registry ئەنجام دەدرێن:
١-بۆ خێراكردنەوەی لیستەكان بڕۆ ئەم لینكەی خوارەوە لەه ریجستریدا:
HKEY_CURRENT_USER\Control Panel\Desktop
پاشان لەلای راستدا menu show delay بدۆزەرەوە و نرخەكەی بكە بە سفر

٢-بۆ خیرا داخستنەوەی بەرنامەكان بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ڕیجستریدا:
HKEY_CURRENT_USER\Control Panel\Desktop
پاشان لەبەشی ڕاستتدا wait tokillapp بدۆزەرەوە و نرخەكەی بكە بە1000

٣-بۆ خێرا كوژاندنەوەی سیستەم بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ریجستریدا:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\CurrentControlSet\Control
پاشان WaitToKillServiceTimeoutبۆدۆزەرەوە و نرخەكەی بگۆڕە بە 1000

٤-بۆ لا بردنی ئەو بەرنامانەی كە لەسەرتای پێبوونی كۆمپیوتەردا دەبنەوە كە ئەمەش ڕێگرەو ناهێڵێت كۆمپیوتەرەكەمان زوو بەكاربكەوێتجا بۆ ئەمە بڕۆ بۆ ئەم لینكەی خوارەوە لە ریجستریدا:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SOFTWARE\Microsoft\Windows\CurrentVersion\Run
پاشان لەلای ڕاستدا ئەو بەرنامەیەی كە دەزانی ڕێگە لە زوو هەڵبوونی كۆمپیوتەرەكەت دەگرێت ئەوە كلیلەكەی بسراوە بە كلیكی راست پاشان هەڵبژاردنی delete

٥-خێراتر كردن و كاراتركردنی بەرنامەكان بۆ ئەم كارە بڕۆ ئەم لینكەی خوارەوە لەرجستریدا:
HKEY_LOCAL_MACHINE\SYSTEM\ControlSet001\Control\PriorityControl
پاشان لەلای راست فرمانی Win32PrioritySeparation بكەوە ونرخەكەی بكە بە 38

هەنگاوی چوارەم
بەڕێزی بەكارهێنەر لەهەنگاوی چوارەمدا پێویستە فۆڵدەری temp،recent،prefetch پاك بكەینەوە لە فایلانەی تێیدایەتی كە ئەویش بەهۆی ئیشكردن و دابەزاندنی بەرنامە ئەم فایلانە دروست دەبن.
بۆ ئەنجامدانی ئەم كارەش پیویستە فرمانی Run بكەیتەوه و ئەم سێ فرمانەی خوارەوە بنوسیتە بۆ خاوێن كردنەوەی هەر یەك لە فایلەكان:
1-%temp%
2-recent
3-prefetch
دوای ئەوەی هەریەك لەم فرمانەت بە جیا نوسین بۆ نمونە ئێمە recent لە بۆشای ڕەندا دەنوسین دوایی ئۆكە دەكەین دوای ئەوە فۆڵدەری recent دەبێتەوە و ئەوفایلانەی كە ئەم فۆڵدەرە تێیدایەتی هەمووی دەسڕینەوە.

به هيواي سود ليوةركرتن







 الموضوع الأصلي : چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو // المصدر : منتدياتحلبجةنت // الكاتب: emran




 

  
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو  Empty2011-09-20, 14:19
رسالة
بيانات كاتب الموضوع
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو
المعلومات
الكاتب:
اللقب:
...::|مدير العام|::...
الرتبه:
...::|مدير العام|::...
الصورة الرمزية
 
ibn islam

البيانات
عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010
 
 

 

التوقيت

الإتصالات
الحالة:
وسائل الإتصال:


لتواصل معنا عبر
الفيس بوك:
تويتر:
مُساهمةموضوع: رد: چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو    







 


  
مواقع النشر (المفضلة)
 


  
الــرد الســـريـع
..

هام جداً: قوانين المساهمة في المواضيع. انقر هنا للمعاينة
الرد السريع
 


  
خــدمات المـوضـوع
 KonuEtiketleri كلمات دليليه
چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو , چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو , چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو ,چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو ,چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو , چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو
 KonuLinki رابط الموضوع
 Konu BBCode BBCode
 KonuHTML Kodu HTMLcode
إذا وجدت وصلات لاتعمل في الموضوع او أن الموضوع [ چەند ڕێگایەك بۆ خێراكردنی سیستەمی ویندۆز بەشێوەیەكی بەرچاو ] مخالف ,, من فضلك راسل الإدارة من هنا
 

>




  

مواضيع ذات صلة