Forums
  

  
 

  
أهلا وسهلا بك إلى منتديات حلبجةنت.
أهلا وسهلا بك ضيفنا الكريم، إذا كانت هذه زيارتك الأولى للمنتدى، فيرجى التكرم بزيارة صفحة التعليمات، بالضغط هنا.كما يشرفنا أن تقوم بالتسجيل بالضغط هنا إذا رغبت بالمشاركة في المنتدى، وفي حال رغبت بقراءة المواضيع والإطلاع فتفضل بزيارة القسم الذي ترغب أدناه.
 

الرئيسيةالبوابةأحدث الصورالتسجيلدخول


أختر لغة المنتدى من هنا

 

 بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی بنچینەی شەشەم: بـاوەڕبوون بە قەدەر

اذهب الى الأسفل 
كاتب الموضوعرسالة
ibn islam
...::|مدير العام|::...

...::|مدير العام|::...
ibn islam


عدد المساهمات : 6825
تاريخ التسجيل : 23/07/2010

خدمات المنتدى
1431:

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی بنچینەی شەشەم: بـاوەڕبوون بە قەدەر Empty
12092010
مُساهمةبیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی بنچینەی شەشەم: بـاوەڕبوون بە قەدەر

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی بنچینەی شەشەم: بـاوەڕبوون بە قەدەر

نووسەر: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز/وەرگێڕانی/مامۆستا: خلیل أحمد
باووەڕبوون بەقەدەر باوەڕبوون بە چوارشت لە خۆ دەگرێ‌:
یەكەم: خوای گەورە عیلمی ئەوەی ڕویداوە، و ئەوەش ڕووئەدات زانیویە و دەیزانێ‌، باری بەندەكان و زۆری و ئاكامی كردەوەیان دەزانێ‌ وە كاروباریان لە خوا ون نابێ‌.
وەك دەفەرمووێ‌: [إِنَّ اللّهَ بِكُلِّ شَيْءٍ عَلِيمٌ] [الأنفال: 75 ] .
واتە: بەڕاستی خوای پەروەردگار زانا و بە ئاگایە بە هەموو شتێ‌.
وە دەفەرمووێ‌: [ لِتَعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ وَأَنَّ اللَّهَ قَدْ أَحَاطَ بِكُلِّ شَيْءٍ عِلْمًا] [ الطلاق: 12 ] .
واتە: تا بزانن كە خوا بەسەر هەموو شتێكدا بەتوانایە و بەڕاستی خوا زانستی بە هەموو شتێك هەیە.
دووەم: خوا ئەوەی تەقدیری كردبێ‌ و بڕیاری دابێ‌ و نوسیویەتی، وەكو دەفەرمووێ‌:
[ قَدْ عَلِمْنَا مَا تَنْقُصُ الْأَرْضُ مِنْهُمْ وَعِنْدَنَا كِتَابٌ حَفِيظٌ ] [ ق:4 ] .
واتە: بەڕاستی ئێمە دەزانین كە خۆڵ چ ڕادەیەك لە لەشیان كەم دەكاتەوە و دەیكاتە خۆڵ، و كتێبێ‌ كە پارێزەری هەموو شتێكی تێدایە كە (اللوح المحفوظ)ـە لای ئێمەیە.
وە دەفەرمووێ‌: [وَكُلَّ شَيْءٍ أحْصَيْنَاهُ فِي إِمَامٍ مُبِينٍ ] [يس: 12] .
واتە: وە هەموو شتیكمان لە لەوحی مەحفوزدا ژماردوە و بەژمارە نوسیومانە.
وە دەفەرموێ‌: [ أَلَمْ تَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ يَعْلَمُ مَا فِي السَّمَاء وَالْأَرْضِ إِنَّ ذَلِكَ فِي كِتَابٍ إِنَّ ذَلِكَ عَلَى اللَّهِ يَسِيرٌ ] [الحج:70 ] .
واتە: ئایا نازانی كە بە ڕاستی خوا ئەوەی وا لە ئاسمان و زەوی دایە ئەیزانێ‌ ؟ چونكە هەموو ئەوانە لە كتێبدایە نوسراوە، بەڕاستی ئەوە بۆ خوا زۆر ئاسانە.
سێ‌ یەم: باوەڕبوون بەویستی (تەواو و ڕێگە نەگیراوی) خوا، واتە: هەرچی بیەوێ‌ ببێ‌ ئەبێ‌َ و ئەوەیشی نەیەوێ‌ ببێ‌ بێگومان نابێ‌ وەكو دەفەرموێ‌: [إِنَّ اللَّهَ يَفْعَلُ مَا يَشَاء] [الحج: 18] . واتە: بەڕاستی خوا چی بوی دەیكا.
وە دەفەرمووێ‌: [ إِنَّمَا أَمْرُهُ إِذَا أَرَادَ شَيْئاً أَنْ يَقُولَ لَهُ كُنْ فَيَكُونُ] [يس: 82] .
واتە: بەڕاستی فەرمانی ئەو ئەوەیە كە هەر كاتێ‌ بیەوێ‌ شتێ بەدی بهێنێ‌ پێ‌ ی دەڵێ‌: ببە جا بێ‌ دواكەوتن دێتە دی.
وە دەفەرمووێ‌: [وَمَا تَشَاءُونَ إِلَّا أَنْ يَشَاءَ اللَّهُ رَبُّ الْعَالَمِينَ] [التكوير: 29 ] .
واتە: ئێوە ئیرادە ناكەن تا پەروەردگاری جیهان ئیرادە نەكات.
چوارەم: هەموو بونەوەران خوا بەدی هێناون، جگە لەو هیچ بەدیهێنەرو پەروەردگارێكیتر نیە.
وەكو دەفەرموێ‌: [ اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ] [الزمر:62] .
واتە: خوا بەدیهێنەری هەموو شتێكە و هەر ئەویش پارێزەری هەموو شتێكە وە تەكبیریان بەدەستی ئەوە بەبێ‌ هاوبەش.
وە دەفەرموێ‌: [ يَا أَيُّهَا النَّاسُ اذْكُرُوا نِعْمَتَ اللَّهِ عَلَيْكُمْ هَلْ مِنْ خَالِقٍ غَيْرُ اللَّهِ يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاء وَالْأَرْضِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ] [ فاطر: 3 ] .
واتە: ئەی خەڵكینە نیعمەتێ‌ كە خوا بە ئێوەی داوە بیهێننەوە بیر، ئایە جگە لەخوا بەدیهێنەری تر هەیە كە لە ئاسمانەكان و زەوی ڕۆزیتان بدات ؟ بێجگە لەو پەرستراوێكی تر نییە، جا چۆن درۆ دەكەن و لە هەق لائەدەن.
كەوا بوو باوەڕبوون بە قەدەر لای ئەهلی سوننەت باوەڕبوون بەم چوار شتە دەگرێتەوە، بە پێچەوانەی ئەهلی بیدەعەوە كە هەندێ‌ لەم چوارەیان ئینكار كردوە.
لەباوەڕ بوون بەخوا: باوەڕبونە بەوەی باوەڕ بریتیە لە ووتەو كردەوە، بەچاكە كردن زیاد دەكات و بەتاوان كردن كەم دەكات، و دروست نیە هیچ كەس لە موسڵمانان بەكافر دابنرێ‌ بەهۆی كردنی تاوانێكەوە كە لەشیرك و كوفر بچوك تر بێ وەكو داوێن پیسی (زینا) و دزی كردن و سوو خواردن و خواردنەوەی مەی و ئەزیەت دانی دایك و باوك وە چەندین شتی گەورەتر لە تاوانە گەورەكان، مەگەر حەڵاڵیان بكات لەبەر ئەم ئایەتە [إِنَّ اللّهَ لاَ يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَلِكَ لِمَن يَشَاء] [ سورة النساء: 48 ] .
واتە: بەڕاستی هەركەس هاوبەش بۆ خوا دابنێ‌ نایبەخشێ‌ بەڵام كەمتر لەوە یان جگە لەوە بۆ هەركەس بیەوێ‌ ئەی بەخشێ‌.
وە لە بەر ئەوەی سەلمێنراوە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم لە فەرموودەی (متواتر)دا فەرموویەتی:((إنَّ الله يخرج من النار من كان في قلبه مثقال حبة من خردل من إيـمان)).
واتە: بەڕاستی خوا هەركەسێ‌ بە ئەندازەی تۆسقالە خەردەلێك ئیمانی لە دڵدا بێ لە ئاگری دۆزەخ نایهێڵێ‌.
لە باوەڕبوون بەخوا: ئەوەیە خۆشەویستی و ڕق لێ‌ بوونت هەر لە بەر ئەوە بێ و دۆستایەتی و دژایەتی كردنت لەبەر ئەو بێت، كەوا بوو باوەڕدارانی خۆش ئەوێ‌ و دۆستایەتیان لەگەڵ ئەكات بەتایبەت هاوەڵانی پێغەمبەرصلى الله عليه وسلم و ڕقی لە بێ‌ باوەڕانە و دژایەتیان لەگەڵ ئەكات.
ئەهلی سوننە و جەماعە هاوەڵانیان خۆش ئەوێ‌ وە دۆستایەتیان لە گەڵدل دەكەن و باوەڕیان وایە ئەوان باشترینی خەڵكن لە دوای پێغەمبەران، لە بەر ئەم فەرموودەیەی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم: ((خير القرون قرني ثم الذين يلونهم ثم الذين يلونهم)) [ متفق عليه ] .
واتە: چاكترین خەڵكی ئەوانەن كە لەسەردەمی مندا ژیاون، ئینجا ئەوانەی دوای ئەوان، ئینجا دوای ئەوان.
ئەهلی سوونە باوەڕیان وایە باشترین هاوەڵان (أبو بكر)ە پاشان (عمر) پاشان (عثمان) پاشان (علی) ـ خوا لە هەموویان ڕازی بێ‌ ـ دوای ئەوان ئەوانی تر لەو دە كەسەی كە موژدەی بەهەشتیان پێ‌ دراوە، پاشان هەموو هاوەڵان ـ خوا لە هەموویان ڕازی بێ‌ ـ.
ئەهلی سوننە زمانیان ئەگرن لەوەی كە لە نێوانیاندا ڕویداوە، باوەڕیان وایە هاوەڵان هەموو لەو كارەدا (مجتهد) بونە، ئەوەی پێكابێتی ئەوە دوو جار پاداشتی ئەدرێتەوە، ئەوەیشی نەی پێكابێ‌ ئەوەش هەر یەك پاداشتی ئەدرێتەوە.
ئەهلی سوننە كەسو كاری موسڵمانی پێغەمبەریان خۆش دەوێ و دۆستایەتیان لەگەڵ دەكەن بە هەمان شێوە بۆ خێزانەكانی پێغەمبەر دایكانی ئیمانداران لە هەموویان ڕازین و قسەیان پێ‌ ناڵێین.
ئەهلی سوننە خۆیان بەری دەكەن لە ڕێبازی شیعە كە ڕقیان لە هاوەڵانی پێغەمبەرە و جنێویان پێ‌ ئەدەن، وە زیادە ڕەوی دەكەن لە سەناگۆی خزم و كەس و كاری پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم لەو پلەو پایەی خوا بۆی داناوون و زیاتریان بۆ دادەنێن، لە هەمان كاتدا ئەهلی سوننەت خۆیان بەری دەكەن لە ڕێبازی خەواریج، ئەوانەی كە لە ڕێزی خزم و كەس و كاری پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كەم دەكەنەوە بەقسەو كرداری خراپ ئەزیەتیان ئەدەن.
هەموو ئەمانەی لەم وتارە كورتەدا خستمانە ڕوو (لە باسی ئەو بیرو باوەڕە ڕاستەقینەی كە خوا و پێغەمبەری صلى الله عليه وسلم پێ ناردوە) كە بریتییە لە بیروباوەڕی كۆمەڵی ڕزگاربووی ئەهلی سوننە و جەماعە كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم دەربارەیان فورموویەتی:((لا تزال طائفة أمتي على حق منصورة لا يضرهم من خذلهم حتى يأتي أمر الله سبحانه)).
واتە: بەردەوام كۆمەڵێك لە ئوممەتی من لەسەر ڕاستی دەمێننەوە تاوەكو فەرمانی خوا دێتە جێ‌.
وە دەفەرموێ‌: ((افترقت اليهود على إحدى وسبعين فرقة وافترقت النصارى على اثنتين وسبعين فرقة وستفترق هذه الأمة على ثلاث وسبعين فرقة كلهم في النار إلا واحدة فقال الصحابة: من هي يارسول الله ؟ قال من كان على مثل ما أنا عليه وأصحابـي)).
واتە: یەهودییەكان بوون بەحەفتا و یەك تاقمەوە، گاورەكان بوون بەحەفتا و دوو تاقمەوە، موسڵمانانیش لە ئایندەدا دەبن بەحەفتا و سێ تاقمەوە، هەموویان دەچنە دۆزەخەوە تەنها یەكێكیان نەبێ، هاوەڵان وتیان ئەی پێغەمبەری خوا ئەو كۆمەڵە كێن ؟ ئەویش فەرمووی: ئەوانەن كە لە سەر سوننەتی من و هاوەڵان دەڕۆن.
ئەمەش ئەو بیروباوەڕەیە كە پێویستە بەتووندی دەستی پێوە بگیرێ و بەردەوام بین لەسەری و وریا بین لەو شتانەی پێچەوانەی دەوەستن ئەوانەی لە بیروباوەڕی ئەهلی سوننە لایان داوە و چەندین ڕێچكەی تریان گرتووەبەر زۆرن، لەوانەیە ئەوانەی بت و خەڵك و فریشتە و پیاوچاكان و جنۆكە و دار و بەرد و شتانی تر دەپەرەستن ئەمانە وەڵامی بانگەوازەكەی پێغەمبەریان نەداوەتەوە بەڵكو دژایەتی و سەرپێچیان كردووە وەكو قورەیش و تیرەكانی عەرەب بەرامەبەر بە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم كردیان، ئەمانە داوایان لە بتە كانیان دەكرد كە پێویستییەكانیان جێبەجێ بكەن و شیفای نەخۆشیندارەكانیان بدەن و سەركەوتوویان بكەن بە سەر دوژمنەكانیاندا، ئەمانیش لە بەرامبەر ئەوانەدا شتیان بۆ سەر دەبرین و نەزریان بۆ دەكردن، لە كاتێكدا كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ئەمەی لێقبوڵ نەكردن و فرمانی پێكردن بە یەكخواپەرستی سەریان سوڕما و ئینكاریان كردوو وتیان: [أَجَعَلَ الْآلِهَةَ إِلَهًا وَاحِدًا] [ص: 5 ] .
واتە: ئایا هەموو خواكانی كردووەتە یەكخوا ! بەڕاستی ئەمە شتێكی سەرسوڕهێنەرە !!!


گەورە هەندێكی هیدایەت داو پاشان بە كۆمەڵا هاتنە ناو ئاینی ئیسلامەوە، ئینجا لە دوای بانگەوازێكی بەردەوام و جیهادێكی دور و درێژ لە لایەن پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم و هاوەڵان و شوێنكەوتوانیانەوە ئاینی ئیسلام سەركەوت بە سەر هەموو ئاینەكاندا، بەڵام پاشان بارودۆخ گۆڕا و نەفامی باڵی كێشا بە سەر زۆربەی خەڵكیدا هەتاوەكو زۆربەی خەڵك گەڕانەوە بۆ ئاینی نەفامی و بت پەرستی بە ئەنجامدانی زیادەڕەوی لە ئاستی پێغەمبەران و پیاوچاكاندا بە هاوار و بانگ لێكردنیان و داوای كۆمەكی كردن لێیان و چەندین شتی تر لە جۆرەكانی شیرك !
ئەمانە واتای (لا إلهَ إلاَّ الله)یان نەدەزانی وەكو كافرانی عەرەب دەیانزانی ! بەردەوام ئەم هاوبەش دانانە لە ناو خەڵكیدا تەشەنەی دەكرد تاوەكو ئەم سەردەمەی خۆمان، بە هۆی زاڵبوونی نەفامی و دوور كەوتنەوەمان لە سەردەمی پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم.
شوبهەی ئەم موشریكانە هەمان شوبهەی ئەوانی پێشووە كە بریتی بوو لە ئایەتی: [هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا عِندَ اللّهِ ] ، واتە: ئەمانە لای خوا تكاكارمانن، وە ئایەتی: [مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى ] [الزمر: 3 ] .
واتە: ئێمە ئەوانە ناپەرستین مەگەر بۆ ئەوەی لە خوامان نزیك بكەنەوە، خوای گەورە لە قورئاندا ئەم شوبهەیەی پوچەڵا كردەوە و ڕوونی كردەوە هەر كەس جگە لە خوا كەسی تر بپەرستێ هەر كەسێ بێ ئەوە شیرك و كوفری بە خوای گەورە كردووە وەكو دەفەرموێ‌: [وَيَعْبُدُونَ مِن دُونِ اللّهِ مَا لاَ يَضُرُّهُمْ وَلاَ يَنفَعُهُمْ وَيَقُولُونَ هَؤُلاء شُفَعَاؤُنَا ] [ يونس: 18 ] .
واتە: وە بێجگە لە خوا شتگەلێكی تر دەپەرستن كە نەزیانیان پێ ئەگەیەنن و نەسودێكیان پێ ئەدەن و ئەڵێن ئەمانە لای خوا تكاكارمانن.
خوای گەورە بەم ئایەتە بەرپەرچی داونەتەوە كە دەفەرموێ‌: [ قُلْ أَتُنَبِّئُونَ اللّهَ بِمَا لاَ يَعْلَمُ فِي السَّمَاوَاتِ وَلاَ فِي الأَرْضِ سُبْحَانَهُ وَتَعَالَى عَمَّا يُشْرِكُونَ ] [ يونس: 18 ] .
واتە: بڵێ ئایا خەبەر بە خوا ئەدەن دەربارەی شتێك كە لە ئاسمانەكان و زەویدا سەر و شوێنیان بۆ نییە ؟! پاك و بێگەردی بۆ خوا لەو هاوبەشانەی كە دای ئەنێن.
خوای گەورە لەم چەند ئایەتەی پێشوودا ڕوونی كردەوە كە پەرستنی غەیری ئەو لە پێغەمبەران و پیاوچاكان و ئەوانی تر شیركی گەورەیە ئەگەر چی ئەنجامدەرانی ناوی تری لێبنێن، خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ وَالَّذِينَ اتَّخَذُوا مِن دُونِهِ أَوْلِيَاء مَا نَعْبُدُهُمْ إِلَّا لِيُقَرِّبُونَا إِلَى اللَّهِ زُلْفَى ] [ الزمر: 3 ] .
واتە: وە كەسانێ‌ كە غەیری خوایان بە پەرستراو گرتووە ئەڵێن ئێمە ئەوانە ناپەرستین مەگەر بۆ ئەوەی لە خوامان نزیك بكەنەوە.
خوای گەورە بەم ئایەتە بەرپەرچی داونەتەوە: [إِنَّ اللَّهَ يَحْكُمُ بَيْنَهُمْ فِي مَا هُمْ فِيهِ يَخْتَلِفُونَ إِنَّ اللَّهَ لَا يَهْدِي مَنْ هُوَ كَاذِبٌ كَفَّارٌ ] [ الزمر: 3] .
واتە: بەڕاستی خوا لەوەی كە جیاوازیان تێدا هەیە دادوەریان لە نێواندا دەكات بەڕاستی خوا ڕێنوینی كەسانێ‌ ناكات كە درۆزنی بێباوەڕ بێ.
خوای گەورە بەو ئایەتانە ڕوونی كردەوە كە پەرستنەكەیان بۆ جگە لە خوا بەپاڕانەوە ترس و تكا و ئەوانی تر، كوفرە بە خوا، وە بە درۆی خستنەوە لەو قسەیەی كە دەیان وت پەرستراوەكانمان لە خوامان نزیك دەكەنەوە.
لەو بیروباوەڕە كوفرانەی كە دژ بە بیروباوەڕی ڕاستەقینەن و پێچەوانەی ڕێبازی پێغەمبەرن صلى الله عليه وسلم، لەوانە:
* ئەو بیروباوەڕەی كە بێ‌باوەڕ (مُلحد)ـەكانی ئەم سەردەمە هەیانە شوێنكەوتوانی ماركس و لینین و ئەوانی تر لە بانگەواز كارانی(إلحاد) و كوفر، ئەگەر چی ناوی لێبێنن (سۆسیالیست یان شوعی یان بەعسی یان چەندین ناوی تر) ! بنچینەی ئەو بێباوەڕانە بریتییە لە دروشمی (خوا نییە و ژیان تەنها بریتییە لە مادە) !!!
هەروەها لە بنچینەكانی تریان ئیناكری كردنی زیندوو بوونەوە و بەهەشت و ئاگری دۆزەخ و باوەڕ نەبوون بە ئاینە ئاسمانیەكان.
بێگومان ئەوەی تەماشای كتبێەكانیان بكات و زمانی حاڵیان دیراسە بكات ئەو شتانەی بۆ دەر ئەكەوێ‌ت، گومانیش لەوەدا نییە كە ئەم بیروباوەڕە دژ بە هەموو ئاینە ئاسمانیەكانە و خاوەنەكەی لە دونیا و ڕۆژی دواییدا بۆ خراپترین دوا ئەنجام ئەبات.
* لەو بیروباوەڕانە كە دژ بە بیروباوەڕی ڕاستەقینەن ئەوەیە كە هەندێ‌ لە (باطينة)یەكان و هەندێ‌ لە سۆفییەكان هەیانە (كە هەندێ‌ كەس لەوان پێ‌ی ئەڵێن ئەولیا) و باوەڕیان وایە هاوبەشن لە گەڵا خوادا لە بەڕێوەبردنی كاروباری جیهاندا و ناویان دەنێن: (أقطاب، أوتاد، أغواث) و چەندین ناوی تر كە خۆیان دایان هێناوە بۆ پەرستراوەكانیان، ئەمەش خراپترین شیركە لە پەروەردگارێتی خوادا، كە خراپترە لە شیركی نەفامی عەرەب، چونكە كافرانی عەرەب، لە پەروەردگارێتیدا شیركیان ئەنجام نەدابوو، بەڵكو تەنها لەپەرستندا، شیرك ئەنجامدانی ئەوان تەنها لە كاتی خۆشیدا بوو، بەڵام لە كاتی سەختیدا خوایان بە دڵسۆزی دەپەرست وەكو خوای گەورە دەفەرموێ‌: [ فَإِذَا رَكِبُوا فِي الْفُلْكِ دَعَوُا اللَّهَ مُخْلِصِينَ لَهُ الدِّينَ فَلَمَّا نَجَّاهُمْ إِلَى الْبَرِّ إِذَا هُمْ يُشْرِكُونَ ] [ العنكبوت: 65 ]
واتە: جا كاتێ سواری كەشتی بوون بە دڵسۆزی خوای گەورە بانگ دەكەن، وە كاتێ ئەوانی بردە وشكایی و ڕزگاری كردن شەریكیان بڕیاردەدا.
بەڵام یەكتاپەرستی لە پەروەردگارێتی خوادا دانیان پێدا ئەنا وەكو خوا دەفەرموێ‌: [ وَلَئِن سَأَلْتَهُم مَّنْ خَلَقَهُمْ لَيَقُولُنَّ اللَّهُ ] [ الزخرف: 87 ] .
واتە: وە ئەگەر لەوانە بپرسی ئایا چ كەسێ ئەوانی بەدی هێناوە بێ گومان دەڵێن خوا.
وە دەفەرموێ‌: [قُلْ مَن يَرْزُقُكُم مِّنَ السَّمَاء وَالأَرْضِ أَمَّن يَمْلِكُ السَّمْعَ والأَبْصَارَ وَمَن يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ وَيُخْرِجُ الْمَيَّتَ مِنَ الْحَيِّ وَمَن يُدَبِّرُ الأَمْرَ فَسَيَقُولُونَ اللّهُ فَقُلْ أَفَلاَ تَتَّقُونَ] [يونس: 31 ] .
واتە: بڵێ چ كەسێ لە ئاسمان و زەویەوە ڕۆزیتان ئەدا ؟ وە یان چ كەسێ خاوەن و بەدیهێنەری گوێ‌ و چاوانە ؟ وە چ كەسێ زیندوو لە مردوو یا مردوو لەزیندوو دەردێنێ‌؟ وە چ كەسێ تەكبیری كاروباری دونیا دەكات؟ دەڵین خوا، تۆش بڵێ ئەی بۆ لە خوا ناترسن و بەتەنها نایپەرستن.
وەچەندین ئایەتی تر لەم مەبەستەدا هاتووە.
* موشریكەكانی ئەم سەردەمە لەوانەی كۆن زیاتریان كردووە، ئەوەش لەدوو ڕوەوە:
یەكەم: شیركی هەندێكیان لە پەروەردگارێتیدا (الربوبية).
دووەم: شیرك كردیانیان لە هەردوو كاتی خۆشی وسەختیدا، ئەوەی تێكەڵاوی كردبن هەواڵیانی زانیبێ و بینیبێتی چ دەكەن ئەم ڕاستییە دەزانی كە چی دەكەن لە پەنای گۆڕی ئیمامی حوسەین و بەدەوریدا لە میصر، وە لە پەنای گۆڕی (عەیدەروس)دا لە عەدەن، وە (هادی) لە یەمەن، وە (ئیبنو عەرەبی) لە شام، و شێخ (عبدالقادری گەیلانی) لە عیراق، وە چەندین گۆڕی بەناوبانگی تر كە خەڵكی سادە و عەوام زیادەڕەویان لە ئاستدا كردووە، كە زۆربەی مافـی خوایان بۆ ئەوان داناوە ! كەم كەسیش هەیە قەدەغەی ئەوەیان لێ بكات و یەكخواپەرستی ڕاستەقینەیان بۆ ڕوون بكاتەوە [إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعونَ] !!!
داوا لە خوای پاك و بێگەرد دەكەین كە بیان گێڕێتەوە بۆ هۆش و ژیری خۆیان، وە بانگەوازكاران لە نێوانیاندا زۆر كات و یارمەتی كاربەدەستانی موسڵمان و زانایانی موسڵمان
بدات بۆ دژایەتی كردن و لە ناو بردنی ئەم شیركە.
* لەو بیروباوەڕانەی كە دژ بە بیروباوەڕی ڕاستەقینەن لەبەشی ناو و سیفەتەكانی خوادا بیروباوەڕی ئەهلی بیدعەیە، وەكو جەهمییەكان و موعتزیلە و ئەوانەی كە ڕێگەی ئەوانیان گرتە بەر لە نەفـی سیفەتەكانی خوای گەورەدا، و سیفەتەكانیان پەك خست و وەسفیان كرد بە نەبوو و سیفەتی ووشك و بێ مانا ! گەورەیی و بەرزی بۆ خوای گەورە لەو قسانەیان، هەروەها ئەوانەش كە نەفـی هەندێ لە سیفەتەكانی خوایان كرد و هەندێكی تریان سەلماند وەكو ئەشعەریەكان كە لەوانە دەژمێررێن، چونكە سەلماندنی هەندێكی ئەوەیان لە سەر پێویست دەكات ئەوانەی تریش كە نەفیان كردووە و ماناكانیان گۆڕیوە بیان سەلمێنن.
ئەمانەش لەم كارەیاندا پێچەوانەی بەڵگەی نەقڵ و عەقڵیان كردووە، و لەم مەسەلەیەدا كەوتوونەتە ناسزایی (تناقض)ێكی ڕوون و ئاشكراوە.
بەڵام ئەهلی سوننە و جەماعە بە بێ كەموكوڕی ئەو ناو و سیفەتانەی خوا كە خوا بۆ خۆی داینابێ یان پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم داینابێ، ئەمانیش سەلماندوویانە و دایان ناوە، وە خوایان پاك ڕاگرتووە لەوەی بیشوبهێنن بە دروستكراوەكانی پاك ڕاگرتنێك دوور لە پەك خستنی سیفەتەكانی كەوابوو ئیشیان بە هەموو بەڵگەكان كردووە، نەدەستكاریان كردووە و نەپەكیان خستووە، تووشی ئەو ناسزاییە نەهاتوون كە غەیری ئەوانی تێكەتووە وەكو باسمان كرد، ئەم ڕێگەیە ڕێگەی سەرفراز بوونە، و خۆش بەختی دونیا و ڕۆژی دواییە، ئەمە ئەو ڕێگە ڕاستەیە كە پێشین و پێشەوایانی ئەم ئوممەتە گربتوویانە بەر، بەڕاستی پاشماوەی ئەم ئوممەتە چاك نابێ مەگەر بەوەی كە پێشەكی پێ چاك بووە، كە بیریتییە لە شوێنكەوتنی قورئان و سوننەت و وازهێنانیان لەوەی پێچەوانەیان بووەستن.




منقول
الرجوع الى أعلى الصفحة اذهب الى الأسفل
مُشاطرة هذه المقالة على: reddit

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی بنچینەی شەشەم: بـاوەڕبوون بە قەدەر :: تعاليق

لا يوجد حالياً أي تعليق
 

بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی بنچینەی شەشەم: بـاوەڕبوون بە قەدەر

الرجوع الى أعلى الصفحة 

صفحة 1 من اصل 1

 مواضيع مماثلة

-
» بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینە ی پێنچەم: بـاوەڕبوون بە ڕۆژی دوایی
» بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی چوارەم: باوەڕبوون بە پێغەمبەران
» بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی سێ‌ یەم: باوەڕ بوون بە كتێبەكان
» بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی دووەم: باوەڕبوون بە فریشتەكان
» بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەى یەكەم: باوەڕ بوون بە خوا

صلاحيات هذا المنتدى:لاتستطيع الرد على المواضيع في هذا المنتدى
منتديات حلبجةنت :: ئيسلامي :: ئيسلامي-سه‌ره‌كى :: بیروباو‌ه‌ڕی ئیسلامی-
انتقل الى: