ibn islam
...::|مدير العام|::...
عدد المساهمات : 6825 تاريخ التسجيل : 23/07/2010
خدمات المنتدى 1431:
| | بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی دووەم: باوەڕبوون بە فریشتەكان | |
بیروباوەڕی ڕاستەقینە و دژەكانی:بنچینەی دووەم: باوەڕبوون بە فریشتەكاننووسەر: الشيخ عبد العزيز بن عبد الله بن باز/وەرگێڕانی/مامۆستا: خلیل أحمدباوەڕبوون بە فریشتەكان بە دوو شێوە دەبێ: بە (كورتی)، و بە (ورد و درێژی)، بە كورتی موسڵمان باوەڕی بەوە هەیە كە خوا فریشتەی هەیە، بەدیهێناون بۆ گوێ ڕایەڵی كردنی، وەسفی كردون بەوەی كە بەندەی بەڕێزن، ووتەی خۆیان پێش ووتەی خوا ناخەن، كردار بەفەرمانی ئەو دەكەن: [يَعْلَمُ مَا بَيْنَ أَيْدِيهِمْ وَمَا خَلْفَهُمْ وَلا يَشْفَعُونَ إِلَّا لِمَنِ ارْتَضَى وَهُمْ مِنْ خَشْيَتِهِ مُشْفِقُونَ ] [الأنبياء: 28] . واتە: خوا كردەوەی ئەمڕۆ و داهاتووی ئەوانە دەزانێ هەروەها ڕابوردویان دەزانێ، ئەوانە تكا و شەفاعەت ناكەن مەگەر بۆ ئەو كەسەی كە خوا لێی ڕازییە تكای بۆ بكەن مەلائیكەكان لە ترسی گەورەیی خوا لەترس دان. فریشتەكان چەندەها پۆلی جیاوازن، هەندێكیان هەڵگرتنی [عەرش] یان پێ سپێردراوە، هەندێكیان دەرگاوانی بەهەشت و دۆزەخن، هەندێكیان كردەوەی بەندەكان دەنووسنەوە، ئەمە بە كورتی. بەڵام بە درێژی باوەڕمان بە ئەوانە هەیە كە خوا و پێغەمبەرەكەی صلى الله عليه وسلم ناوی بردون وەكو: [جبریل، میكائیل، مالك ـ كە دەرگاوانی دۆزەخە ـ، ئیسرافیل ـ كە فوو كردن بە (صور) ی پێ سپێردراوە] ، كە لە چەندین فەرموودەی صەحیح دا باس كراوە. سەلمێنراوە لە (عائیشە) وە ـ خوای لێ ڕازی بێت ـ كە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم فەرموویەتی: [خلقت الملائكة من نور، وخلق الـجَان من مارج من نار، وخُلِقَ آدم مـما وُصِفَ لكم] [أخرجه مسلم في صحيحه] . واتە: فریشتەكان لە نور دروست كراون، جنۆكەیش لە بڵێسەی ئاگر، ئادەمیش لەوەی كە بۆتان باسكراوە واتە لە گڵ ـ خۆڵ ـ. | |
|