حوکمی هەڵواسینی نوشتەو بە خۆ وەکردنی
بە مەبەستی خۆ پارێزی لە چاوو نەفەس یان نەخۆشی یان بە مەبەستی شیفا و هەر
شتێکی تر حوکمی هەڵواسینی نوشتەو بە خۆ وەکردنی بە مەبەستی خۆ پارێزی لە چاوو
نەفەس یان نەخۆشی یان بە مەبەستی شیفا و هەر شتێکی تر
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( إن الرقى ، و
التمائم ، و التولة شرک ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 331 واتە : ( دوعا
بەسەردا خوێندنەوە =روقیە کردن= ، وە نوشتەکان ، وە =التولة : جۆرێکە لە
سیحر بە مەبەستی نزیک کردنەوەی ژن و مێرد یان لە یەک کردنیان ئەکرێ= شیرکە )
.
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : ( من علق تمیمة
فقد اشرک ) سلسلة الاحادیث الصحیحة 492 واتە : ( هەر کەسێ نوشتەیەک هەڵواسێ
ئەوە شەریکی بۆ خوا داناوە .
نوشتە چیە ؟
نوشتە : هەموو ئەو شتانەی خەڵک هەڵی دەواسێ بە دیوارو سەیارەو یان بە خۆوە
بکرێ لە مل یان لە دەست بکرێ بە مەبەستی شیفاو خۆ پاراستن لە چاوو نەفەس و
ئەم شتانە وەک ئەوەی کە ئەبینین کەسێک خانوو دروست ئەکا بەردێکی شین بە
دیواری یان ڕووی خانوەکەی هەلئەواسێ ، یان کەسێک مناڵی ئەبێ مۆریەکی شین کە
ڕەسمی چاوی تێدا بە ملی مناڵەکە یان بە یەخەی هەڵئەواسێ یان زۆر ماڵ هەن
ڕەسمی چاو لە ماڵ هەڵئەواسن یان مۆری یان پەڕۆی سەوز یان داو هەڵئەواسن
ئەمانە هەمووی هاوبەش دانانە بۆ خوا و نەفامیە چونکە لە غەیری خوا کەس
ناتوانێ سوود بە کەس بگەیەنێ یان زیانی پێ بگەیەنێ و لە سەری لادا .
ئەی نوشتە ئەگەر بەقورئان بێ ؟
هەندێک لە زانایان ڕێگایان داوە کە نوشتە بە قورئان ئەبێ بەڵام زانایانی تر
ئەمەیان ڕەد کردۆتەوە و ئەڵێن دروست نیە =وە ئەوەش ڕاستە کە دروست نیە=
لەبەر ئەم هۆیانە :
1- فەرموودەکە ئەڵێ هەموو نوشتەیەک لە فەرموودەکە نەهاتووە کە ئەمە جیا
بکاتەوە ئەگەر بە قور ئان بێ.
2- بۆ ڕێگرتن لەوەی ئەمە سەرنەکێشی بۆ شتی خراپ چونکە ئەوانەی شەعوەزەو
سیحر ئەکەن خەڵک ئەخەڵەتێنن ئەڵێن ئێمە نوشتە بە قورئان ئەکەین کەچی ئەوان
شەیتانن و درۆ ئەکەن لە نوشتەکانیان هاوار لە شەیتانەکان ئەکەن و کوفر بە
خوا ئەکەن .
3- زۆر جار کەسانێک بێ ڕیزی ئەکا بە قورئانەکە -بێ ئەوەی هەستیش بکات
ومەبەستی بێ- بۆ نموونە ئەیخاتە ملی مناڵێک ئەو مناڵەش پیسی ئەکا یان
ئەکەوێتە شوێنی پیس .
وە لەو جۆرە نوشتانە ئەوەیە کە کەسانێک ناوی خوا هەڵئەواسن یان قورئان بە
ڕازاوەیی هەڵ ئەواسن جا لێشیان بپرسی ئەڵێ مەبەستمان نوشتە نیە بۆ جوانیە !
ئەمە چ نەفامیەکە کەی قورئان و ناوی خوا بۆ ئەوە ئەبێ تۆ ماڵی پێ
بڕازێنیەوە ئەوە بێ ئەدەبیە لەگەڵ خوای ئەرزو ئاسمان خوا موسڵمانان دوور
بخاتەوە لە هەموو جۆرەکانی هاوبەش دانان و هەموو بیدعەو خورافاتێک .
ئەوانەی قورئان و ناوی خوای بەرز هەڵدەواسن و لەسەر دارو دیواری ئەنوسن
پرسیاریان لێدەکەین بۆ ئەو کارەی ئەکەن!؟
دیارە دوو وەڵام هەیە یەکەم : ئەگەر بڵێن بۆ بەرەکەت و خۆ پاراستنەو بۆ
لادانی زیانەو بۆدابەزینی شیفایە! ئەوە پێیان دەڵێین کەواتە ئەوە نوشتەیەو
بینیمان پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم نەهی لێ کردووە.
وەڵامی دووەم: ئەگەر بڵێن نا بۆ نوشتەمان نیە بۆ جوانیمانە! ئەوە پێیان
دەڵێین ئەوە نە پێغەمبەر صلى الله علیه وعلى اله وسلم وە نە صەحابەکان رضي
الله عنهم ئەو کارەیان نەکردوەو ئێمەش بۆمان نیە بیکەین وە چۆن ناوی خوای
بەرز و کەلامی خوای بەرز بۆ جوانی و ڕازاندنەوە بەکار دێنی ئایا ئەوە لەگەڵ
ڕێز گرتنت وە شەرمت لە خوای بەرز کۆ دەبێتەوە!؟
تێبینی : نوشتە لە گەڵ دوعا بە سەر داخوێندنەوە جیاوازە نوشتە بە هیچ
شێوەیەک دروست نیە هەڵواسینی بەڵام دوعا بە سەردا خوێندنەوە دروستە ئەگەر
بە قورئان بێ یانی کەسێک قورئان بخوێنێ بە سەر کەسێکا یان دوعای بۆ بکا
دوعایەک کە تەنها لە خوا بپاڕێتەوە نەک لە مردوو یان لە شەیتانەکان وە
دوعاکەی مانای ئاشکرا بێ نەک پسکە پسک بێو کەس تێی نەگات .
براتان : باوكى حارث
2011-09-15, 12:43 من طرف m7med newroly